ئه‌رشیڤ
| Mo | Tu | We | Th | Fr | Sa | Su | |
|---|---|---|---|---|---|---|---|
| 1 | 2 | 3 | 4 | 5 | |||
| 6 | 7 | 8 | 9 | 10 | 11 | 12 | |
| 13 | 14 | 15 | 16 | 17 | 18 | 19 | |
| 20 | 21 | 22 | 23 | 24 | 25 | 26 | |
| 27 | 28 | 29 | 30 | ||||
ڕاپرسی: 28 گه‌لاوێژ
به‌م بابه‌ته پله بده
(کۆی ده‌نگه‌کان پله‌کان: 18)
دونیایه‌کی سه‌یره گوڵم ! ) له په‌راوێزی به‌یانیه‌که‌ی که‌مینه‌ی پێشوی ناو کۆمه‌ڵه له‌سه‌ر روداوه‌کانی ناو کۆمه‌ڵه (
دونیایه‌کی سه‌یره گوڵم !
(له په‌راوێزی به‌یانییه‌که‌ی که‌مینه‌ی پێشوی ناو کۆمه‌ڵه له‌سه‌ر روداوه‌کانی ناو کۆمه‌ڵه
له‌م رۆژانه‌دا چاوم به راگه‌یاندنی که‌مینه‌ی پێشوی ناو کۆمه‌ڵه که‌وت که نزیکه‌ی 8مانگ پێش ئێستا له کۆمه‌ڵه جودا بونه‌وه . هه‌رکه چاوێکم پێدا خشاند به شێوه‌ی نوسین و ئه‌ده‌بیاتێکدا که له دژی کۆمه‌ڵه به‌کاریان هێناوه خێرا وتووێژه ته‌له‌فزیونیه‌کانی ده‌یه‌ی شه‌ستم وه‌بیر هاته‌وه که ئه‌وکه‌سانه‌ی که له‌زینداندا به‌هه‌ر هۆیه‌ک خۆیان پێرانه‌گیرابو و ده‌بوون به‌ته‌واب و ده‌هاتنه پشتی کامێرا‌و و ئه‌وه‌ی به‌زاریاندا ده‌هات له دژی کۆمه‌ڵه و یان هه‌ر رێکخراوێک که سالیانێک له‌گه‌لی بوون نه‌یانده‌گێراوه و له‌وپه‌ری ترسنۆکی و بێشه‌رمێدا باسی ریکخراوه‌که‌ی خۆیانیان ده‌کرد .با پێکه‌وه چاوێک به‌و راگه‌یاندنه‌ی به‌راده‌رانی پێشوماندا بخشێنن بزانن چی‌یان له ته‌وابه‌کان که‌متر کوتوه ؟ : پیش هه‌مو شتێک کۆمه‌له‌یان وه‌ک "تاقم " و " باند " ناو بردوه !( ده‌ک داوه‌شێن بو ئاخرو عاقیبه‌تتان ! ) " تاقم "به‌که‌سانێک ده‌لێن که هیچ په‌یره‌و و پرۆگرامێکیان نه‌بێت ، بێ زه‌حمه‌ت پێم نا‌لێن کامه په‌یره‌و و پرۆگرامی رێکخراوه ده‌ستکرده‌که‌تانه ؟ پێم ناڵین کامه باسه سیاسی و نوسراوه و دیالۆگ و "چه‌مکی " تازه که‌تانه‌و .... ؟ نه‌کا ئه‌و بابه‌ته‌ی که له گۆڤاری "طرح ن‌و" ئورگانی "شورای موقت سوسیالیستهای چپ ایران " له باره‌ی "سوسیالیزمی دموکراتیک ' نوسراوه و ئاغای ئیلخانی زاده کردویه به‌کوردی به داهێنان و چه‌مکی تازه‌ی خۆی به ده‌رخواردی هاوبیرانی و به‌ناوکۆنگره‌که‌تانی بدات ؟ تو بلێی ئه‌و خه‌لکه‌ی ژێرده‌ستی کاک عومه‌ر ئه‌وه‌نده گه‌مژه‌بن ؟ ئاخر ریسوائی و دابه‌زین و بێشه‌رمیش حه‌دێکی هه‌یه !
ده‌لێن کابرایه‌ک بو زۆر حه‌زی له کۆێخایه‌تی ئاواییه‌که‌ی خۆیان بوو و بو ئه‌م کاره زۆری هه‌ول ده‌دا. رۆژێک خه‌لکی دێیه‌که لێ ده‌پرسن "ئه‌ری کاک حومبه‌ر تو که‌ئاوا خۆت بو کۆیخایه‌تی ئه‌م دێیه ده‌کوژی و بۆی به‌تامه‌زرۆیت ئاخر ده‌زانی چۆن کۆێخایه‌تیه‌که بکه‌ی ؟" کاک حومبه‌ر ده‌لی " ئه‌مه زۆر ئاسانه ، چیان به‌سه‌ر خۆم هێناوه ، منیش به‌سه‌ر خه‌لکی دیکه‌یدا دێنم ! " تو بلی ئه‌و به‌راده‌رانه‌ی که‌مینه‌ی پێشوی ناو کۆمه‌ڵه‌ش هه‌ر وا بکه‌ن و هه‌رچی ئه‌وکات که خۆشیان له کۆمه‌له‌دا بوون و ته‌ریقه‌تی حیکمه‌ت به کۆمه‌ڵه‌یان ده‌کوت ئیستا ئه‌وانیش هه‌مان خۆ و ره‌وشت و وشه له دژی کۆمه‌له به‌کار بێنن . ! که‌سێک که له‌رۆژدا سه‌د جار له‌گه‌ل خۆی و خه‌لکی دیکه درۆ بکات هه‌ر وه‌ک ئه‌وکات که له‌کۆمه‌له‌دا بون کاک عومه‌ر قه‌سه‌م به شه‌ره‌ف و ناموسی که‌س نه‌ما نه‌یخوات تا به هاورێکانی و ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵه بسه‌لمێنێت که مه‌به‌ستی له‌م "چاک سازییه' ته‌نیا رێفورمه له کۆمه‌ڵه‌دا و قه‌د له کۆمه‌ڵه ئینشعاب ناکات !له‌گه‌ل خه‌لکی دیکه ئاخۆ چۆن بێت؟ تو بڵیی هاورێکانی ئه‌و فروفیشاله‌ی کاک عومه‌ریان له‌بیر چوبێته‌وه ؟ چه‌ند که‌س له‌و که‌سانه‌ی که فریویان خوارد له بیریانه که به درۆ ده‌یکوت ئیمه ده‌رۆین بۆ قه‌ندیل و ئیتر خۆمان به ئوردوگاو حکومه‌تی کوردیه‌وه نابه‌ستینه‌وه و به‌م جۆره‌ش هێندێک لاوی خۆین گه‌رم و ساویلکه که هێشتا له به‌شی په‌زیرشی فێرگه‌ی کۆمه‌ڵه‌دا بوون فریو دا؟ .
باس له فه‌رهه‌نگ و نه‌ریتی نامۆ به کۆمه‌ڵه ده‌که‌ن له راگه‌یاندنه‌که‌یاندا ! کێ بو ئه‌م چه‌شنه له فه‌رهه‌نگی نزم و نه‌ریتی ناسیاسی هێنا ناو کۆمه‌ڵه‌وه ؟ له‌بیرتان چوه‌توه که رۆژ تائیواره له کۆرو کۆمه‌له‌کانتاندا باسی ژیانی شه‌خسی ئه‌م و ئه‌و و ژن‌و مندالی ئه‌م و ئه‌وتان ده‌کرد؟ له‌بیرتان چوه‌ته‌وه که دوای جیابونه‌وه‌که‌تان له کۆمه‌ڵه هاوریانی کومیته‌ی ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه مه‌جبور بون موبایله‌کانیان دابخه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌نده ته‌له‌فونتان بۆ ده‌کردن و جنێوتان ده‌دا و سوکایه‌تیتان پێان ده‌کرد ؟ له‌بیرتان چوه‌ته‌وه هه‌ر ئه‌و دو که‌سه‌ی که له کۆمه‌ڵه ده‌رکراون (سه‌بری و عه‌به‌دلێر) که‌وتبونه به‌ر شالاوی قسه‌ی سووک و جنێوی ناشیرینی ئیوه هه‌ر ئه‌وکات که سه‌بری تازه له دۆسته کوره‌که‌ی دابرا بو و که‌وتبوه گه‌ل عه‌به دلێر خودی کاک عومه‌ر ده‌یکوت "به‌شه‌رفم ئه‌گه‌ر ئه‌م .... مالی بیته محه‌وه‌ته‌ی ناوه‌ندی من لێره بار ده‌که‌م ؟؟ مه گه‌ر ناوه‌ندی جێگه‌ی ... یه !!(ئه‌لبه‌ته خوا هه‌لناگرێت کاک عومه‌ر دوای چه‌ند مانگ هه‌ر به‌راستی باری کرد ) ئه‌گه‌ر قه‌رار وابی کاره ناشیرین و ناحه‌زه‌کانی ئه‌وکاتی ئیوه بگێرینه‌وه کێوێک له کاقه‌زی ده‌وێت ، ئیتر له‌سه‌ر ئه‌وه نارۆم که دوای رۆیشتنتان چۆن له‌گه‌ل خه‌ڵک و پێشمه‌رگه‌ی خۆتان هه‌لسوکه‌وتتان کردوه ، خو هێشتا نامه‌که‌ی کاروان موکوریانی له ئینترنێت دا ماوه که‌باسی شه‌ق خواردنی پیشمه‌رگه به‌ده‌ستی رێبه‌ره‌کانی تاقمه‌که‌تانه‌وه ده‌کات ، خۆ هیشتا په‌روه‌نده‌ی ئه‌و 4 پیشمه‌رگه که کاکی فه‌رمانده‌تان له‌سه‌ر رێگای سلیمانی بو ئوردوگا که‌مینیان بو داده‌نی و سپره‌ی"گازی بیبار" له‌چاویان ده‌کات و دوای لێدانێکی زۆر چه‌کیان ده‌کات ،له ئاسایشی سلێمانیدا ماوه . هه‌ر له 2 حه‌وتوی رابه‌دو دا بو که 5 که‌س له چه‌کداره‌کانتان به چه‌که‌وه رۆیشتنه لای حزبی کۆمونیست . مانگێک نابێت که 10 که‌س له‌وانه‌ی که زۆر له‌سه‌ریان حیسابتان ده‌کرد و ده‌مراستی ئیوه‌بون له ولاتی سوئید به فورمی دابرانی خۆیانیان له ئیوه راگه‌یاند و حزبی سوسیال دیموکراتی کوردستان (رۆژهه‌ڵات)یان پێکهێناو و چه‌ندین که‌سی دیکه‌ش به خه‌لکیان وتوه که له‌گه‌لتان نین و دانیشتون و خه‌ریکی ژیانی شه‌خسی خۆیانن .
کاک عومه‌ر !
وه‌زعتان زۆر له‌وه شڕ تره که پێت وایه به‌ده‌رکردنی راگه‌یاندنێکی له‌و چه‌شنه سه‌رت له‌ژێر به‌فر ده‌که‌یت و پێت وایه خه‌ڵک ناتبینن.
کاک عومه‌ر ! خه‌ڵک به کلکی که‌ڵه‌شێره‌که باوه‌ر بکه‌ن یان قه‌سه‌می حه‌زره‌تی عه‌باسه‌که‌ت ؟ ئاخر 2 ئاسانتر ئه‌بێت به یه‌ک یان سێ ؟ تو تا کاتێک له‌کۆمه‌ڵه دابویت قه‌ت نه‌ت ده‌کوت با کۆمه‌ڵه بکه‌ینه‌وه به‌یه‌ک تازه ئه‌و کات 2 بوین ، ئیستا که به تۆیشه‌وه بوین به 3 جه‌نابت ده‌تهه‌وێت بیکه‌یته‌وه به‌یه‌ک ؟ ئاخر شێتێش کاری واده‌کات ؟ له پێشدا له‌ت و پارچه‌پارچه‌ی بکات و پاشان بلێ پێکه‌وه‌ی ده‌لکێنم ؟ کاک عومه‌ر حیسابه‌کانت چاک لێک نه‌دابوه‌و ، تو ئه‌وکات کاک عومه‌ر ی ئیلخانیزاده بویت و خه‌ڵک رێزیان لێت ده‌گرت که له کۆمه‌ڵه‌دا بویت ، به‌لام ئیستا ئه‌وه‌شت له‌ده‌س داوه و ئه‌وه‌نده دابه‌زیوی که حازر بویت پێلاوی که‌سانێک ماچ بکه‌ی و ماستاویان بۆده‌که‌ی که ساڵیانێکی زوو قامکی هه‌ردوو ده‌ستت له زارت ده‌نا و ده‌گوت (به یه‌کێک له حیزبه‌کوردستانییه‌کان) " ده‌بی ئاوا له‌غاویان بکه‌م !!" به‌لام هه‌یهات ئیستا چیت به‌سه‌ر هاتوه !!
له کۆتائیدا پیشنیارێکم بۆخۆت و هاورێکانت هه‌یه :له‌گه‌ل خۆتان درۆ مه‌که‌ن ! به‌قه‌د به‌ڕڕه‌که‌ی خۆتان لاقتان درێژ بکه‌ن ! خه‌ریکی نوسینی په‌یره‌و و پرۆگرامێک بو ریکخراوه‌که‌تان بن ئه‌گه‌ر چی هی خه‌لکی دیکه‌شتان کۆپی کردبێت ! له هیچ باشتره! ده‌س له دژایه‌تی له گه‌ڵ کۆمه‌ڵه هه‌ڵبگرن و هێندێک له سه‌ر کۆماری ئیسلامی قسه بکه‌ن ،باوه‌ر بفه‌رمون نانتان نابڕیێت!!!
که‌ژال قه‌مه‌ری
ئاوریلی 27، 2008
گه‌ڕانه‌وه بو لاپه‌ڕه‌ی ئه‌وه‌ڵ
گه‌ڕانه‌وه بو لاپه‌ڕه‌ی پێش‌و
رای خۆت بنێره
رای تو (3 نێردراو)
-
نێردراو له لایه‌ن : ئافاق د, 30 April, 2008 06:27:54• سلاو : سپاس بو روونکردنه‌وه‌که‌ت ، به‌راست من پێم وا بو کاک عومه‌ر ئه‌و باسه‌ی "سوسیالیزمی دیموکراتیک "هی خۆیه‌تی ، به‌لام وادیاره له‌و گۆڤاره وه‌ری گرتوه که به‌رێزت باست کردوه ، تکایه ئه‌گه‌ر ده‌کری آدره‌س یان ژماره‌ی "راه ن‌و" که باسه‌که‌ی تیدایه مان بو بنوسه ، هه‌ر بژیت و سه‌رکه‌وتو بیت
-
نێردراو له لایه‌ن : ره‌سوڵ ئه‌حمه‌دی, 30 April, 2008 05:19:27• بژی ، نوسینێکی به که‌ڵکه و روونکه‌ره‌وه‌ی رووی حومه‌ر ئیلخانیزاده و ناسر حیسامی و یارانی حیکمه‌تیستیانه، پیرۆزیان بێت .
-
نێردراو له لایه‌ن : ئاراس, 29 April, 2008 20:27:51• سلاو و ریز من پێم وایه کاک عومه‌ر له محاسبه‌کانیدا توشی هه‌له ببو ئه‌گینا قه‌ت خۆی توشی ئه‌م کاره نه‌ده‌کرد ، به‌لام که‌سایه‌تی کاک عومه‌ر هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یه به قه‌ولی کاک سید برایم کاک عومه‌ر پژاکیش کورسی پێ بدات ده‌روات بو لایان ، من پیم وایه ئه‌م بابه‌ته هه‌رچه‌ند زمانێکی توندی تیدایه به‌لام هه‌قیه‌تن ، و به‌داخه‌وه ده‌بی بلێن که قسه‌ی حه‌ق ره‌قه !!
هه‌واڵی زیاتر
- ده‌وترێ چوار پێشمه‌ڕگه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشان له "سنه" كوژراون
- هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی فوئاد: مه‌ترسه و مۆرهكهت هه‌ڵده
- ئاگاداری بۆ خوێنه‌رانی به‌شی كوردی بروسكه
- سێ كاسبكار كوژران وبریندار بوون
- ئاگری سپای پاسداران گه‌یشته ناوچه‌ی سه‌لاسی باوه‌جانیش
- بانگكردن و ده‌ستگیركردنی پێنج هاووڵاتی كورد له بۆكان
- راگه‌یه‌ندراوی كومیته‌ی ناوه‌ندی خه‌بات
- قه‌ڵه‌مه خۆفرۆشه‌كان ته‌قه له هێما نهتهوهیییهكان ده‌كه‌ن
- ئاههنگیک به بۆنه‌ی 25ی گه‌لاوێژ له شاری ڤانکوڤه‌ری کانه‌دا
- راگه‌یاندنی كۆمه‌ڵه به بۆنه‌ی ساڵوه‌گه‌ڕی 28ی گه‌لاوێژ...
- بانگه‌واز:28ی گه‌لاوێژ،ڕۆژی په‌رچدانه‌وه‌ی مرۆڤ کوژی رژێمی کۆماری ئیسلامی
- ئاگاداری کۆڕی پرسەو سەرەخۆشی مام ئەحمەد قادری لە نۆروێژ
- مێژوو، ڕاستی و به‌ڵگه
- لانیكه‌م 5379 بابه‌تی پێشێلكاری مافی مرۆڤ ته‌نیا له‌ماوه‌ی مانگی گه‌لاوێژدا روویداوه
- مامۆستا سه‌یید جه‌لالی حسێنی، ڕێبه‌رێکی شۆڕشگێڕ
- سیستمی فیدرالی وه‌ك چاره‌سه‌ری كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌كان له ئێران
- کۆسپه‌کانی پێک نه هاتنی ده‌وڵه‌تی کورد !
- ئه‌گه‌ر مافی په‌نابه‌ریی به ئاسانیی وهدستبهاتبا
- دکتۆر ئازاد مورادیان: ده‌بێت کۆماری ئیسلامی ئێران بخرێته ژێر چاودێری نێونه‌ته‌وه‌یی
- عه‌بدوڵا موهته‌دی: پێشبینی هێرش بردنه سه‌ر ئێران بۆ هیچ که‌س ئاسان نیـیه
- جه‌مشید به‌هرامی باس له ئاگرکه‌وتنه‌وه‌کانی ناو دارسـتانه‌کانی کوردسـتانی ئێران ده‌کات
- ته‌ها حه‌سه‌نیانی ده‌ڵێت پـێشـنیاری ئهحمهدینهژاد بۆ وتووێژ له‌گه‌ڵ سه‌رۆک ئۆباما شـتێـکی نوێ نیـیه
- عارف باوه‌جانی: لایه‌نێ له ژێر فشاری چه‌ند فارس ویستویانه لۆگۆی ئاڵای کوردستان له سه‌ر تهلهفزۆێنهکهیان لابه‌رن
- ده‌قی وتووێژێکی "کاوه ئه‌مین" له‌گه‌ڵ شێخ عێزه‌دین حوسێنی
- په‌یامی پیرۆزبائی کۆمه‌له بۆ به‌ریز مه‌سعود بارزانی
- ئاههنگیک به بۆنه‌ی 25ی گه‌لاوێژ له نۆروێژ
- ئاههنگیک به بۆنه‌ی 25ی گه‌لاوێژ له یوتوبۆری
- ئاسۆی رۆژهەلات ژمارە 58
- پیرۆز بێت رۆژی ٣١ی جۆزه‌ردان !!په‌یامی كومیته‌ی ناوه‌نديی به بۆنه‌ی رۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه
- راپورتێك سه‌باره‌ت به كوَنفرانسی هێزه كانی ئوپوزیسیونی ئێرانی له پاریس
- داواکاری له رای گشتی و ئه‌حزابه سیاسیه‌کانی کوردستانی و ئێرانی و هه‌مۆ ریکخراوه مرۆڤ دۆسته‌کان
- بانگه‌واز بۆ خۆپێشاندان له شاری ڤانکوڤه‌ر
- له سێداره‌دانی ئازادیخوازن له لایه‌ن کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه مه‌حکووم ده‌که‌ین
- سێزده‌هه‌مین کۆبوونه‌وی شوورای مافی مرۆڤ له‌بنکه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ژنێڤ
- كه‌مپه‌ین: "ژیان مافی هه‌موو مرۆڤێكه"
- جواره‌مین کونگره‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی دژی حوکمی ئیعدام له ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له ژنێڤ ده‌ستی پێ‌کرد
- بۆ....... به سۆز گیان و....چاوه‌کانی به‌سۆز گیان
- پێشکه ش به شه هید قادر به هرامی,
- به رزو به رێز بێت یادی شه هید سانیه به هرامی پیشمه رگه ی دێرینی کۆمه له
- سی ساڵ پاش شه‌ڕی ٣٥ ڕۆژه‌ی شاری بانه
- ڕازه نه درکاوه کانی کۆماری ئیسلامی ئێران- به‌شی یازده
- به‌رنامه‌ی سێکس وفه‌ساد کارییه‌کانی سه‌ی ئه‌حمه‌د خومه‌ینی وموحه‌مه‌د مونته‌زری
- انتخابات ایران زمین لرزەای برای رژیم ایران
- با خه‌ڵکی کوردستان نه‌که‌ین به قوربانی سه‌رنه‌که‌وتنی موسه‌وی
- راگه‌یێندراوی سازمانی خه‌باتی كوردستانی ئێران، له‌سه‌ر ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی خه‌ڵكی ئێران دژی رژیمی ئاخوندی
- پەیامی بەرێز عەبدولا موهتەی سکرتێری کۆمەلە بو خەلکی کوردستان
- حیزبی دێموکراتی کوردستان له ئاوی لێڵ ماسی ده‌گرێ!
- قه‌هری شۆڕشگێڕانه به ڕێوه، گه‌لی کورد بخرۆشێن!

هه‌واڵه‌کان
ڕاگه‌یاندنه‌کان
بابه‌ته‌کان