ئه‌رشیڤ
| Mo | Tu | We | Th | Fr | Sa | Su | |
|---|---|---|---|---|---|---|---|
| 1 | 2 | 3 | 4 | 5 | |||
| 6 | 7 | 8 | 9 | 10 | 11 | 12 | |
| 13 | 14 | 15 | 16 | 17 | 18 | 19 | |
| 20 | 21 | 22 | 23 | 24 | 25 | 26 | |
| 27 | 28 | 29 | 30 | ||||
ڕاپرسی: 28 گه‌لاوێژ
به‌م بابه‌ته پله بده
(کۆی ده‌نگه‌کان پله‌کان: 20)
كاك ناسر حیسامی قازییه‌كی بێ‌ئینسافه
فه‌رامه‌رز سه‌جیم
له ڕۆژانی ڕابردوودا، كه‌سێك به ناوی ناسر فاتحی، سه‌باره‌ت به ڕووداوێكی ناو ئۆردووگای ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران، نووسراوه‌یه‌كی خسته سه‌ر ماڵپه‌ڕێكی ئینتێرنێتی و ڕاو و بۆچوونی خۆی له‌مه‌ڕ ئه‌و ڕووداوه و ده‌ركران یان ڕۆیشتنی به‌ڕێز كاك عه‌بدوڵڵا كۆنه‌پۆشی ده‌ربڕیبوو. ناوبراو پێی وایه ئه‌و ڕووداوه ده‌سكرد و بیانوویه‌ك بووه بۆ ئاژبه‌تاڵ كردن و نه‌ك ده‌رخه‌ری جیاوازیی فیكریی كاك عه‌بدوڵڵا كۆنه‌پۆشی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه، به‌ڵكوو پێوه‌ندی هه‌یه به ژیانی خوسووسی ئه‌و و هاوسه‌ریه‌وه. هه‌ر بۆیه له هه‌ندێك لایه‌نی ژیانی خوسووسی كاك عه‌بدوڵڵا كۆنه‌پۆشی دواوه. له وه‌ڵام به نووسراوه‌كه‌ی ناوبراودا، به‌ڕێز كاك ناسر حیسامی نووسراوه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه به نێوی "ده‌رگای ئه‌م کارگه‌ی ناوزڕاندنه داخه‌ن" و كۆمه‌ڵێك تاوانی خستۆته پاڵ كۆمه‌ڵه كه له ڕوانگه‌ی منه‌وه سووكایه‌تییه به هه‌موو پێشمه‌رگه و لاینگر و ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه. له‌م ده‌رفه‌ته‌دا لێكۆڵینه‌وه له نووسراوه‌كه‌ی كاك ناسر فاتحی مه‌به‌ستی من نییه و ده‌كرێ له ده‌رفه‌ته‌كانی داهاتوودا ئه‌وه كاره‌ش بكرێ و ئه‌م نووسراوه‌یه موافقه‌ت یان موخالفه‌تی من له‌گه‌ڵ بۆچوونه‌كانی ناوبراو ده‌رناخات. مه‌به‌ستی من له‌م نووسراویه‌دا، وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی كورته به وته‌كانی كاك ناسر حیسامی.
كاك ناسر حیسامی نووسراوه‌كه‌ی ئاوا ده‌ست پێ ده‌كات:
"له ماڵپه‌ڕه‌کانی سه‌ر به حیزبی کۆمه‌ڵه‌ی کوردستانی ئێران‌دا(كاك ناسر ده‌زانێ ناوی كۆمه‌ڵه له زمانی كوردیدا كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێرانه، به‌ڵام مه‌به‌ستی سیاسیی تایبه‌تی هه‌یه)، نووسراوه‌یه‌ک بڵاو کراوه‌ته به ئیمزای که‌سێکی نه‌ناسراو به ناوی ”ناسری فاتحی“. ده‌گوترێ یه‌کێک له که‌سه هه‌ره دیاره‌کانی کۆمه‌ڵه ئه‌و نووسراوه‌یه‌ی نووسیوه"
پرسیار له كاك ناسر حیسامی ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه نه‌ناسراوه چۆن پێت وایه یه‌كێ له كه‌سه هه‌ره دیاره‌كانی كۆمه‌ڵه‌یه؟ ئایا جه‌نابت عیلمی غه‌یبت هه‌یه؟ تۆ ده‌ڵێی ده‌گوترێ یه‌کێک له که‌سه هه‌ره دیاره‌کانی کۆمه‌ڵه ئه‌و نووسراوه‌یه‌ی نووسیوه. له كوێ وتراوه؟ كێ وتوویه‌تی؟ بۆ ته‌نیا جه‌نابت ئه‌و ڕاستییه ده‌زانی و كه‌سی دیكه نایزانێ؟ ئه‌گه‌ر جه‌نابت وه‌ها دڵنیای، بۆ ناوی راسته‌قینه‌ی ئه‌و نووسه‌ره نادركێنی بۆ ئه‌وه‌ی ریسوای بكه‌ی؟ كاك ناسر حیسامی به كۆمه‌ڵێك ئه‌مما و ئه‌گه‌ر و شایه‌د و ڕه‌نگه‌وه ده‌ستی بۆ قه‌ڵه‌م بردووه و ئه‌و بابه‌ته‌ی نووسیوه، كه‌چی باش ده‌زانێ له هیچ دادگایه‌كدا به ئه‌مما و ئه‌گه‌ر و شایه‌د كه‌س تاوانبار ناكرێ و نووسینێك كه نه‌ك له ڕووی عه‌ینیات به‌ڵكوو له ڕووی زێهنیاته‌وه ئاماده بكرێ ئه‌رزش و گرینگی پێ نادرێ. فارس وته‌نی "شاید را كاشتند خربزه سبز شد". به داخه‌وه كاك ناسر حیسامی خه‌یاڵاتی مێشكی لێ بووه به واقعیات. كاك ناسر هه‌وڵێكی بێههووده ده‌دات هه‌تا به زۆره ملی به‌رپرسایه‌تی ئه‌و نووسینه بخاته پاڵ ڕێبه‌رایه‌تی كۆمه‌ڵه. له كه‌سێكی وه‌ك كاك ناسر حیسامی چاوه‌ڕواننه‌كراوه فێری ئه‌وه نه‌بووبێ كه هه‌ڵوێست و بۆچوونی حیزبێك له ڕاگه‌یاندن و نووسراوه و قسه‌ی وته‌بێژێكی ڕه‌سمی ئه‌و حیزبه‌وه ده‌رده‌كه‌وێ نه‌ك له قسه و نووسراوه‌ی ئه‌ندام یان لاینگرێكی ئه‌و حیزبه‌وه، سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه لێره‌دا مه‌علووم نییه ناسر فاتحی ئه‌ندام، پێشمه‌رگه، هه‌وادار یان به وته‌ی كاك ناسر "یه‌كێك له كه‌سه هه‌ره دیاره‌كانی كۆمه‌ڵه"یه یان نا. تۆ بڵێی ئه‌و كاته‌ی كه كاك ناسر حیسامی ئه‌ندامی كومیته‌ی ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵه بوو، ئه‌گه‌ر كه‌سێك هه‌مان بۆچوونی ئێستای ئه‌وی بوایه، هه‌ڵوێستی ئه‌م به‌ڕێزه چ ده‌بوو؟ كالبود شكافی وشه و به گومانه‌وه ڕوانینه كه‌سه‌كان و ئینجا تاوانبار كردنیان، خوو و ڕه‌وشتی ڕژیمه دیكتاتۆره‌كان و دوژمنانی ئازادییه، نه‌ده‌بوو كاك ناسر حیسامی خۆی له قه‌ره‌ی ئه‌واندابایه. كاك ناسر نووسینی كه‌سێكی نادیار و نه‌ناسرا به ڕه‌فتار و كرده‌وه‌ی حیزبێك پێناسه ده‌كات، كه ئه‌مه خۆی له دنیای پێشكه‌وتوودا و ته‌نانه‌ت له‌و وڵاته‌ی ئه‌و لێی ده‌ژی تاوانه. كاك ناسر ئه‌گه‌ر له ناو كۆمه‌ڵه‌دا فێری ئه‌وه نه‌بووه، ده‌بوو تا ئێستا له ئورووپا فێری بووایه.
كاك ناسر حیسامی له به‌شێكی دیكه‌ی نووسراوه‌كه‌یدا باس له ده‌خاڵه‌تی ناسر فاتحی له ژیانی خوسووسی به‌ڕێزان عه‌بدوڵڵا كۆنه‌پۆشی و سه‌بری به‌همه‌نی ده‌كات، به‌ڵام لێره‌شدا به هه‌ڵه‌دا چووه. كاك ناسر پێی وایه به هیچ شێوه‌یه‌ك و له هیچ شه‌ڕایتێكدا نابێ كه‌س باسی ژیانی خوسووسی كه‌سێكی دیكه بكات. هه‌ر وه‌ك وتم ئه‌م نووسراوه‌یه نیشانه‌ی موخالفه‌ت یان موافقه‌تی من له‌گه‌ڵ ناسر فاتحی نییه، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنم ئیددعای كاك ناسر حیسامی نادروسته به كورتی له‌مباره‌وه ده‌دوێم. له كۆمه‌ڵگایه‌كی ئاسایی‌دا هیچ نیهاد و ئۆڕگانێك بۆیان نییه ده‌خاڵه‌ت له ژیانی خوسووسی كه‌سه‌كاندا بكه‌ن، چونكه تاكه‌كان هه‌ڵگری بیر و بۆچوونێكی تایبه‌تی نین و نوێنه‌رایه‌تی بیر و بۆچوونێكی گشتی ناكه‌ن. به‌ڵام كاتێك چۆنیه‌تی ژیانی خووسووسی كه‌س یان كه‌سانێك كاری كرده سه‌ر ژیانی كه‌سانی دیكه، ئه‌و كات ده‌خاڵه‌تی كه‌س یان نیهادێكی دیكه دێته كایه‌وه. بۆ نموونه شه‌ڕ و هه‌رای هه‌ر ڕۆژه‌ی ژن و پیاوێك كه ته‌نانه‌ت هاوسه‌ری یه‌كترن، كاتێك ئاسایشی له دراوسێكان هه‌ڵچنی، ئه‌وه لایه‌نی ده‌ره‌كی ده‌خاڵه‌ت ده‌كات و ئه‌وان ناتوانن به‌و بیانووه كه ئه‌وه ژیانی خووسووسی ئێمه‌یه، لایه‌نی ده‌ره‌كی به ده‌خاڵه‌ت كردنی نابه‌جێ تاوانبار بكه‌ن و تۆمه‌ت بخه‌نه پاڵ كه‌س یان نیهادی ده‌خاڵه‌ڵتگه‌ر. به‌ڵام له حیزبێكی سیاسی‌دا ڕێك به‌و جۆره نییه. تاكه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یكه ده‌وری تاك ده‌گێڕن، نوێنه‌رایه‌تی بیر و بۆچوونێكی گشتی ده‌كه‌ن. هه‌ر بۆیه ڕه‌فتار و ئاكاریان ته‌واوه‌ن به مه‌یلی خۆیان نییه و ده‌بێ به پێی زه‌وابت و ڕه‌وابتی دیاریكراو هه‌ڵس و كه‌وت بكه‌ن. ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه یان ئه‌ندامی حیزبێك له شوێنێك كارێكی ئه‌خلاقی خراپی لێ بوه‌شێته‌وه، خه‌ڵك ده‌ڵێن پێشمه‌رگه و ئه‌ندامی ئه‌و حیزبه ئه‌و كاره‌ی كرد و لێره‌دا حه‌یا و حه‌یسییه‌تی نه‌ك تاك به‌ڵكوو كۆمه‌ڵێك كه‌س ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه و پێچه‌وانه‌كه‌شی هه‌ر ڕاسته، یانی كار و كرده‌وه‌ی موسبه‌تی ئه‌ندامی حیزبێك ئه‌رزش و ئیعتباری ئه‌و حیزبه ده‌باته سه‌ره‌وه. له حیزبێكی سیاسی‌دا تاكه‌كان له ژێر ناوی پاراستنی ژیانی خوسووسیدا ناتوانن به مه‌یلی خۆیان هه‌ر كارێك بكه‌ن. كاك ناسر حیسامی له بیریه‌تی له ساڵانی ڕابردوودا كاتێك له‌گه‌ڵ هاوڕێیانی پێشمه‌رگه ده‌چوونه‌وه نێو خه‌ڵكی كوردستان له شار و گونده‌كان، ڕه‌فتار و كرده‌وه‌ی باشی پێشمه‌رگه ببووه هۆی ئه‌وی خه‌ڵك متمانه‌ی ته‌واویان به پێشمه‌رگه هه‌بێ و ده‌یانكوت وه‌ڵڵاهی وه‌ك كوڕی ماڵه‌وه‌ن، یان خه‌تای ئه‌خلاقیی پێشمه‌رگه‌یه‌ك له‌تمه‌ی له ئێعتباری ئه‌و حیزبه ده‌دا، هه‌ر بۆیه ده‌بووه هۆی چه‌ك كردنی و سزادرانی له لایه‌ن به‌رپرسانیه‌وه. بۆ وێنه ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ كچی جووتیارێك پێوه‌ندییه‌كی ئه‌وینداری ببوایه، سزا ده‌درا، ئه‌گه‌رچی ئه‌مه له كۆمه‌ڵگایه‌كی ئاسایی‌دا به خه‌تا ناژمێردرێ و ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه نه‌یده‌توانی ئیددعا بكات ئه‌وه ژیانی خوسووسی خۆمه و پێوه‌ندی به كه‌سه‌وه نییه. ڕه‌نگه نموونه‌یه‌كی دیكه له‌م بابه‌ته نادروستی ئیددعاكه‌ی كاك ناسر حیسامی زیاتر ده‌ربخات. كۆمه‌ڵه ئه‌و كات ژن به ژنه‌ی قه‌ده‌غه كرد و كه‌سانێك ئه‌و كاره‌یان كردبایه له لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌وه سزا ده‌دران، ئه‌گه‌رچی ئه‌و ئیزدواجه به ڕه‌زامه‌ندی هه‌ر دوو لایه‌ن، یانی هه‌ر دوو كچه‌كه و هه‌ر دوو كوڕه‌كه بوایه، چونكه ئه‌وه ڕاسته‌وخۆ ته‌ئسیری ده‌كرده سه‌ر كۆمه‌ڵگا. به پێی هه‌ڵوێستی ئێستای كاك ناسر ده‌بێ ئه‌و كاره‌ی كۆمه‌ڵه، ده‌خاڵه‌تكردن له ژیانی خوسووسی خه‌ڵكدا بووبێ. ئه‌و ئازادییه بێ قه‌ید و شه‌رته‌ی كاك ناسر حیسامی ده‌یهه‌وێ هیپییه‌كانی ئورووپا و دورگه‌ی هاوایی له ئامریكاش داوای ده‌كه‌ن و یه‌ك ڕۆژ له ساڵدا ژن و پیاوه‌كانیان ڕووت و قووت و به بێ هیچ جل و به‌رگێك دڕژێنه ناو شه‌قام و كۆڵانه‌كان و پێیان وایه كه‌س نابێ ده‌خاڵه‌ت له ژیانی خوسووسیاندا بكات.
كاك ناسر قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی لێ بووه به سه‌رنێزه و به زۆری سه‌رنێزه‌كه‌ی ده‌یهه‌وێ به زۆر پێمانی بسه‌لمێنێ كه ئه‌و نووسراوه‌یه هی یه‌كێك له ئه‌ندامانی ڕێبه‌رایه‌تی كۆمه‌ڵه‌یه و ده‌یهه‌وێ كۆمه‌ڵه‌ی پێ ڕیسوا بكات. له چه‌ند جێگای نووسراوه‌كه‌یدا یان باشتره بڵێن له دادگا خه‌یاڵییه‌كه‌یدا ڕۆڵی قازییه‌كی بێ‌ئینساف ده‌گێڕێ كه گومانلێكراوه بێ‌تاوانه‌كه به بێ هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك سزا ده‌دات و له هه‌ندێك شوێن ده‌وری پارێزه‌رێكی حقوقی ده‌بینی كه به هێنانه‌وه ئیددعای نادروست و به بێ هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك هه‌وڵ ده‌دات قازییه بێ‌ئینسافه‌كه كه هه‌مان خۆیه‌تی ڕازی بكات به‌وه‌یكه گومان‌لێكراو سزا بدات. كاك ناسری حیسامی له ڕاستیدا نازانێ جیاوازی گومانلێكرا و تاوانبار له چیدایه.
له به‌شی كۆتایی نووسراوه‌كه‌یدا كاك ناسر حیسامی، ده‌ست ده‌كات به نه‌سێحه‌تی پێشمه‌رگه و ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه، به‌ڵام نه‌ك له ڕووی دڵسۆزی، به‌ڵكوو بۆ ئاژاوه نانه‌وه و دڵه‌ڕاوكێ خستنه‌وه. كاك ناسر ده‌فه‌رمێ:
"ئه‌و ڕه‌فتاره ده‌بێته هۆی ئه‌وه که له حیزبه‌که‌دا که‌س هه‌ست به دڵنیایی نه‌کا. هه‌مووان نیگه‌رانی ئه‌وه ده‌بن کاتێک له حیزبه‌که جیا بنه‌وه چۆنیان باس ده‌کرێ. ئه‌وه نموونه‌ی ئاشکرای تیرۆری که‌سایه‌تییه و، حه‌ق نییه ئه‌ندامانی حیزبێک هه‌میشه نیگه‌رانی ئه‌وه بن دوای دابڕان له حیزبه‌که ئاوا تیرۆر بکرێن. ئه‌و ڕه‌فتاره لای خه‌ڵک ئه‌و گومان و پرسیاره دروست ده‌کا که ئاخۆ ئه‌وانه‌ی له حیزبه‌که‌دا ماون و هێشتا لێفه‌یان له‌سه‌ر هه‌ڵنه‌دراوه‌ته‌وه، هه‌رکامیان چه‌ند نهێنی له فایله‌که‌یاندا تۆمار کراوه و هه‌ڵگیراوه بۆ ڕۆژی کێشه. ئه‌وه که‌سایه‌تیی سه‌رجه‌می ئه‌ندامان و کادره‌کانی حیزبه‌که له‌که‌دار ده‌کا، ده‌یباته ژێرپرسیار و، به کورتی حیزبه‌که بنکۆڵ ده‌کا و لای خه‌لک سووکی ده‌کا. خه‌ڵک ناتوانن متمانه به حیزبێکی وا بکه‌ن".
پرسیار له كاك ناسر حیسامی ئه‌وه‌یه، كۆمه‌ڵه تا ئێستا چه‌ند جار له ژیانی خوسووسی تۆ دا ده‌خاڵه‌تی كردووه و نهێنییه‌كانی جه‌نابتی له‌قاو داوه و چه‌ند جار لێفه‌یان له‌سه‌ر تۆ هه‌ڵداوه‌ته‌وه هه‌تا خه‌ڵكانی دیكه نێگه‌رانی ئه‌وه بن وه‌ك تۆیان لێ به‌سه‌ر بێت؟ ئایا جه‌نابت تا ئێستا خه‌تای ئه‌خلاقیت نه‌كردووه؟!!! ئایا كاتێك كه تۆ له‌م حیزبه دابڕای تیرۆری كه‌سایه‌تی كرای كه ئێستا ده‌وری مامۆستایه‌ك ده‌گێڕی و ئه‌زموونه‌كانی خۆت فێری كه‌سانی دیكه ده‌كه‌ی؟ چه‌ند دێڕ خواره‌وه‌تر كاك ناسر حیسامی نووسیویه‌تی:
"نووسراوه‌که به ناوی نهێنی نووسراوه. ئه‌وه ڕێگا خۆش ده‌کا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رکه‌سێکی دیکه‌ش مه‌به‌ستی ناوزڕاندن بێ، هه‌ر ئه‌و کاره به‌رانبه‌ر به ڕابه‌ران و کادره‌کانی دیکه‌ی ئه‌و حیزبه بکا. ئه‌وه ئه‌منییه‌تێک بۆ ژیانی خوسووسی و حورمه‌تی ژن و منداڵ و مێردی که‌س ناهێڵێته‌وه."
كاك ناسر لێره‌دا جارێكی دیكه دووپاتی ده‌كاته‌وه كه ناسر فاتحی ناوێكی نهێنی و خوازراوه، به‌ڵام هه‌میسان تاوانه‌كه‌ی ده‌خاته پاڵ هه‌موو كۆمه‌ڵه و ڕێبه‌رایه‌تییه‌كه‌ی. ڕه‌نگه ئه‌گه‌ر به ده‌ستی كاك ناسر حیسامی بووایه له ماڵی هه‌ر كامێكمان جاسووسێكی داده‌نا و یان كامپیووتێر و شه‌به‌كه‌ی ئینتێرنێتی هه‌موومانی كۆنتڕۆڵ ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی كه‌س به ناوی خوازراو و نهێنییه‌وه شت نه‌نووسێ، ئه‌وكاتیش حه‌قی به خۆی ده‌دا و نه‌یده‌گوت ئه‌وه ده‌خاڵه‌ت له ژیانی خوسووسی خه‌ڵك¬دایه. كاك ناسر به ده‌یان وتاری له سه‌ر كۆماری ئیسلامی و په‌روه‌نده سازیی پڕ و پووچی ئه‌و ڕژیمه بۆ خه‌ڵك و سزادانی خه‌ڵكی بێ‌تاوان نووسیوه، به‌ڵام لێره‌دا چونكه مه‌سه‌له دژایه‌تی كردن له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌یه، به پێچه‌وانه‌ی نووسین و بۆچوونه‌كانی پێشووی خۆی ده‌جووڵێته‌وه و ده‌ستی بۆ هه‌مان كاری په‌روه‌نده سازیی درۆیینه و سزادانی گومانلێكراوی تاوان نه‌كردوو بردووه و داوا ده‌كات گومانلێكرا دان به تاوانێك دابنێ كه كه‌سی دیكه كردوویه‌تی و به جێگه‌ی ئه‌و شه‌لاق كاری بكرێ و داوای لێبوردن بكات. به‌ڕاستی چ دادگایه‌كی عادلانه و چ قازییه‌كی عادڵمان هه‌یه.
كاك ناسر حیسامی به وتنی ئه‌وه‌یكه ڕه‌وتی كۆمه‌ڵه كه گۆیا ئه‌ویش تێیدا مێژووی هاوبه‌شی هه‌یه، هه‌ره‌سی هێناوه، له ڕاستیدا سووكایه‌تی به هه‌موو چالاكانی كۆمه‌ڵه و ئه‌ندام و پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه كردووه. ئه‌وه كۆمه‌ڵه و ڕێبه‌رایه‌تیه‌كه‌ی نییه كه ده‌بێ شه‌رمه‌زار بكرێ و داوای لێبوردن بكات، به‌ڵكوو كاك ناسر حیسامی ده‌بێ به هۆی ئه‌و ئیددعا بێ‌پایه و ئه‌ساسه‌ی كه هه‌ستی خه‌ڵكانێكی زۆری بریندار كردووه داوای لێبوردن بكات. كۆمه‌ڵه نه‌ك هه‌ره‌سی نه‌هێناوه به‌ڵكوو "ئێستاكه‌ش هه‌ر نركه‌ی دێت". به داخه‌وه كاك ناسر و كۆمه‌ڵێك ناسری دیكه و هاوشێوه‌كانی، وا بیر ده‌كه‌نه‌وه تا كاتێك ئه‌وان له حیزبێكدا بن، ئه‌و حیزبه پێشكه‌وتووه و هه‌ر كه ئه‌وان نه‌مان ئه‌وه هه‌ره‌سی هێناوه.
گه‌ڕانه‌وه بو لاپه‌ڕه‌ی ئه‌وه‌ڵ
گه‌ڕانه‌وه بو لاپه‌ڕه‌ی پێش‌و
رای خۆت بنێره
رای تو (3 نێردراو)
-
نێردراو له لایه‌ن : شیما, 26 April, 2008 15:23:34• به راستی ده‌سته‌کانت خۆش، هیوادارم که ناسر حیسامی چه‌ند جارێکی بخوێنێته‌وه و به خۆیدا بچێته‌وه و له ناو ئه‌و گه‌رداو و سه‌ر لێشێواوییه بێته ده‌ر .
-
نێردراو له لایه‌ن : ارسلان پیامی, 26 April, 2008 15:23:34• http://www.renesans.nu/articles.php?id=6042 کاک فرامرز چاوتان هه لینن و واقعییته کان ببینن وله وه زیاتر خوتان فریو مه ده ن
-
نێردراو له لایه‌ن : letif, 26 April, 2008 15:20:08• کاک فه‌رامه‌رز به راستی ده‌ستت خوش بی ، کاک ناسر حیسامی له میژه عیلمی غه‌یبی هه‌یه و ئه‌وه یه‌کیک له ئه‌سله‌کانی شاعیر بوونیتی ، لیانگه‌رین با ......
هه‌واڵی زیاتر
- ده‌وترێ چوار پێشمه‌ڕگه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشان له "سنه" كوژراون
- هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی فوئاد: مه‌ترسه و مۆرهكهت هه‌ڵده
- ئاگاداری بۆ خوێنه‌رانی به‌شی كوردی بروسكه
- سێ كاسبكار كوژران وبریندار بوون
- ئاگری سپای پاسداران گه‌یشته ناوچه‌ی سه‌لاسی باوه‌جانیش
- بانگكردن و ده‌ستگیركردنی پێنج هاووڵاتی كورد له بۆكان
- راگه‌یه‌ندراوی كومیته‌ی ناوه‌ندی خه‌بات
- قه‌ڵه‌مه خۆفرۆشه‌كان ته‌قه له هێما نهتهوهیییهكان ده‌كه‌ن
- ئاههنگیک به بۆنه‌ی 25ی گه‌لاوێژ له شاری ڤانکوڤه‌ری کانه‌دا
- راگه‌یاندنی كۆمه‌ڵه به بۆنه‌ی ساڵوه‌گه‌ڕی 28ی گه‌لاوێژ...
- بانگه‌واز:28ی گه‌لاوێژ،ڕۆژی په‌رچدانه‌وه‌ی مرۆڤ کوژی رژێمی کۆماری ئیسلامی
- ئاگاداری کۆڕی پرسەو سەرەخۆشی مام ئەحمەد قادری لە نۆروێژ
- مێژوو، ڕاستی و به‌ڵگه
- لانیكه‌م 5379 بابه‌تی پێشێلكاری مافی مرۆڤ ته‌نیا له‌ماوه‌ی مانگی گه‌لاوێژدا روویداوه
- مامۆستا سه‌یید جه‌لالی حسێنی، ڕێبه‌رێکی شۆڕشگێڕ
- سیستمی فیدرالی وه‌ك چاره‌سه‌ری كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌كان له ئێران
- کۆسپه‌کانی پێک نه هاتنی ده‌وڵه‌تی کورد !
- ئه‌گه‌ر مافی په‌نابه‌ریی به ئاسانیی وهدستبهاتبا
- دکتۆر ئازاد مورادیان: ده‌بێت کۆماری ئیسلامی ئێران بخرێته ژێر چاودێری نێونه‌ته‌وه‌یی
- عه‌بدوڵا موهته‌دی: پێشبینی هێرش بردنه سه‌ر ئێران بۆ هیچ که‌س ئاسان نیـیه
- جه‌مشید به‌هرامی باس له ئاگرکه‌وتنه‌وه‌کانی ناو دارسـتانه‌کانی کوردسـتانی ئێران ده‌کات
- ته‌ها حه‌سه‌نیانی ده‌ڵێت پـێشـنیاری ئهحمهدینهژاد بۆ وتووێژ له‌گه‌ڵ سه‌رۆک ئۆباما شـتێـکی نوێ نیـیه
- عارف باوه‌جانی: لایه‌نێ له ژێر فشاری چه‌ند فارس ویستویانه لۆگۆی ئاڵای کوردستان له سه‌ر تهلهفزۆێنهکهیان لابه‌رن
- ده‌قی وتووێژێکی "کاوه ئه‌مین" له‌گه‌ڵ شێخ عێزه‌دین حوسێنی
- په‌یامی پیرۆزبائی کۆمه‌له بۆ به‌ریز مه‌سعود بارزانی
- ئاههنگیک به بۆنه‌ی 25ی گه‌لاوێژ له نۆروێژ
- ئاههنگیک به بۆنه‌ی 25ی گه‌لاوێژ له یوتوبۆری
- ئاسۆی رۆژهەلات ژمارە 58
- پیرۆز بێت رۆژی ٣١ی جۆزه‌ردان !!په‌یامی كومیته‌ی ناوه‌نديی به بۆنه‌ی رۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه
- راپورتێك سه‌باره‌ت به كوَنفرانسی هێزه كانی ئوپوزیسیونی ئێرانی له پاریس
- داواکاری له رای گشتی و ئه‌حزابه سیاسیه‌کانی کوردستانی و ئێرانی و هه‌مۆ ریکخراوه مرۆڤ دۆسته‌کان
- بانگه‌واز بۆ خۆپێشاندان له شاری ڤانکوڤه‌ر
- له سێداره‌دانی ئازادیخوازن له لایه‌ن کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه مه‌حکووم ده‌که‌ین
- سێزده‌هه‌مین کۆبوونه‌وی شوورای مافی مرۆڤ له‌بنکه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ژنێڤ
- كه‌مپه‌ین: "ژیان مافی هه‌موو مرۆڤێكه"
- جواره‌مین کونگره‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی دژی حوکمی ئیعدام له ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له ژنێڤ ده‌ستی پێ‌کرد
- بۆ....... به سۆز گیان و....چاوه‌کانی به‌سۆز گیان
- پێشکه ش به شه هید قادر به هرامی,
- به رزو به رێز بێت یادی شه هید سانیه به هرامی پیشمه رگه ی دێرینی کۆمه له
- سی ساڵ پاش شه‌ڕی ٣٥ ڕۆژه‌ی شاری بانه
- ڕازه نه درکاوه کانی کۆماری ئیسلامی ئێران- به‌شی یازده
- به‌رنامه‌ی سێکس وفه‌ساد کارییه‌کانی سه‌ی ئه‌حمه‌د خومه‌ینی وموحه‌مه‌د مونته‌زری
- انتخابات ایران زمین لرزەای برای رژیم ایران
- با خه‌ڵکی کوردستان نه‌که‌ین به قوربانی سه‌رنه‌که‌وتنی موسه‌وی
- راگه‌یێندراوی سازمانی خه‌باتی كوردستانی ئێران، له‌سه‌ر ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی خه‌ڵكی ئێران دژی رژیمی ئاخوندی
- پەیامی بەرێز عەبدولا موهتەی سکرتێری کۆمەلە بو خەلکی کوردستان
- حیزبی دێموکراتی کوردستان له ئاوی لێڵ ماسی ده‌گرێ!
- قه‌هری شۆڕشگێڕانه به ڕێوه، گه‌لی کورد بخرۆشێن!

هه‌واڵه‌کان
ڕاگه‌یاندنه‌کان
بابه‌ته‌کان