ڕاپرسی: بزوتنەوەی سەوز
به‌م بابه‌ته پله بده
(کۆی ده‌نگه‌کان پله‌کان: 13)
وه‌ڵامێك به نووسراوه یه‌كی ناسری حیسامی
ناسر فاتحی
له چه‌ن رۆژی رابردوودا بابه‌تێكم له ژێر سه‌ردێری (عه‌بدوڵڵا كۆنه‌پۆشی ئاخرین گولله‌ی خۆی ته‌قاند) بڵاو كرده‌وه. پاش بڵاو بوونه‌وه ئه‌و بابه‌ته ناسری حیسامی وه‌رگێری پێشووی نێو ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه و دۆستی كه‌مینه، وه‌ڵامێكی به‌په‌له‌ی له ماڵپه‌ڕی (4rojhelat.com)ی سه‌ر به ریفورمخوازانی ده‌وڵه‌تیدا بڵاو كردبوه‌وه له ژێر سه‌ردێڕی (ده‌رگای ئه‌م كارگه ی ناو زڕاندنه داخه‌ن) و دیفاعیاتێكی سه‌باره‌ت به عه‌بدوڵڵای كۆنه‌پۆشی و خێزانی ناوبراو له به‌رانبه‌ر نوسراوه‌كه‌ی مندا له سایتی ناوبراو بڵاو كردبوه‌وه. یه‌كه‌م سات كه چاوم به وێنه‌كه‌ی ناسری حیسامی كه‌وت پێم وابوو شیعری شاعرێكی فارسی وه‌رگێڕاوه یاوه‌كوو نه‌قدێكی ئه‌ده‌بی كردووه و له‌و شتانه. به‌ڵام كاتێك سرنجم دایه نێوی بابه‌ته‌كه دیتم نه‌خێر بابه وشه‌ی كارگه‌ی تێدایه ئه‌مڕا شكم چوو بۆ ئیقتساد و شتی وا و تم بڵه‌ی كام كارگه داخرابێت؟ بیرێكم كرده‌وه، ناسری حیسامی و ئابووری؟ به هه‌ر حاڵ كلیكم كرده سه‌ر بابه‌ته‌كه و زانیم نه‌خێر نه باس له ئه‌ده‌بیاته‌و نه ئابووری، به‌ڵكوو وه‌ڵامی به بابه‌تێكی من داوه‌ته‌وه. هه‌ر بۆیه به پێویستم زانی ئه‌گه‌رچی به كورتیش بێت له چه‌ن خاڵدا له‌و باره‌وه شتێك بڵێم.
1_ ناسری حیسامی ده‌ڵێت: له ماڵپه‌ڕه‌کانی سه‌ر به حیزبی کۆمه‌ڵه‌ی کوردستانی ئێران‌دا، نووسراوه‌یه‌ک بڵاو کراوه‌ته به ئیمزای که‌سێکی نه‌ناسراو به ناوی ”ناسری فاتحی“. ده‌گوترێ یه‌کێک له که‌سه هه‌ره دیاره‌کانی کۆمه‌ڵه ئه‌و نووسراوه‌یه‌ی نووسیوه.
هه‌ر له ده‌سپێكی نوسراوه یه‌كی ناسری حیسامی دا دژاودژیه‌ك هه‌یه له لایه‌كه‌وه پێی وایه من كه‌سێكی نه‌ناسراوم و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه پێی وایه یه‌كێك له كه‌سه هه‌ره دیاره‌كانی كۆمه‌ڵه‌م. باشه ئه‌گه‌ر نه‌ناسراوم، چۆن ده‌زانیت له كه‌سه هه‌ره دیاره‌كانی كۆمه‌ڵه‌م؟ به داخه‌وه ده‌بێت به ناسری حیسامی بڵێم: له‌مه‌شدا كاك عومه‌ر زانیاری به‌رئاوه‌ژو و ناڕاستی پێداویت.
دوای ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ر به ناوی خوازراوه‌وه شت نوسین خراپه، چۆنه تۆیش وا ئه‌كه‌ی؟ ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره باش نییه بۆچی ته‌نزه‌كانت به نێوی خۆت له سایتی هه‌ڵوێست بڵاو ناكه‌یته‌وه؟ بۆچی له جیات ئه‌و وێنه‌ی سه‌ر سایتی بۆرۆژهه‌ڵات داتناوه، ته‌نیا تارماییه‌كی ره‌ش ده‌خه‌یته پاڵ ته‌نز نامه‌كانت؟ وادیاره بۆ خۆت ره‌وایه و بۆ خه‌ڵكی ناڕه‌وا.
2_ ئه‌وه‌م پێ سه‌یر بوو چۆنه ناسری حیسامی كه‌مینه‌ی له كۆمه‌ڵه رۆیشتووی دژه عه‌به‌دلێر، بوه‌ته دلسۆز و دۆستی دو كه‌سی له كۆمه‌ڵه ده‌ركراو؟ به پێی وه‌رگێڕانێكی خۆت له شیعرێكی شاملوو، دنیایه‌كی سه‌یره گوڵم. باشه ئاخر خۆ ئێوه تا دوێكه چ نه‌ما به كۆمه‌ڵه و به عه‌بدوڵڵای كۆنه‌پۆشی نه‌ڵێن؟ تا دوێنێكه هه‌ر ئه‌و سه‌ركردایه‌تییه‌ی كه عه‌بدوڵڵای كۆنه‌پۆشیشی تێدا بوو، به وته‌ی ئێوه سه‌ركردایه‌تیه‌كی پاوانخواز، دیكتاتۆر، نادیموكرات و هتد بوو. ته‌نانه‌ت خه‌ڵكی نه‌فس نزمتان فێر ئه‌كرد به مۆبایل جنێو بو خۆی و ژنه‌كه‌ی بده‌ن. بارامی ره‌زایی هاوسه‌نگه‌رت ته‌نیا به خاتری ئه‌وه‌ی ژنه‌كه‌ی عه‌بدوڵڵا كۆنه‌پۆشی له شاره‌كه‌ی ئه‌ودا له دایك ببوو و ببوه هاوسه‌ری عه‌بدوڵڵای كۆنه‌پۆشی چه‌ن مانگ سڵاویشی لێ نه‌ده‌كرد. ئه‌وه ئێوه بوون بێڕیزیتان نه‌ك به عه‌بدوڵڵای كۆنه‌پۆشی، به‌ڵكوو به هه‌موو كۆمه‌ڵه كرد. ره‌نگه من له‌و بابه‌ته‌دا شتێكم نوسیبێت كه تۆ بتوانیت بیكه‌یته بیانوو بۆ پاڕانه‌وه و سكاڵا رو به ده‌ره‌وه كه بڵێێت: چاو لێ كه‌ن خه‌ڵكینه چیان نوسیوه. من ده‌زانم كۆی ئه‌و شتانه‌ی له‌و بابه‌ته‌ی مندا هاتووه تۆیش ده‌یانزانیت و چاكیشی ده‌زانیت، به‌ڵام بۆ پێت جنێوه نازانم؟ ئه‌و شتانه‌ی له‌و نوسراوه‌دا هاتووه هه‌مووی راستن و كه‌م كه‌س هه‌ن ئیتر ئه‌وه‌یان نه‌زانیبێت و ئه‌سقه‌زا ره‌عایه‌ت نه‌كردنی ئه‌و شتانه بوو كه نه‌یهێشت عه‌بدوڵڵای كۆنه‌پۆشی و خێزانی جێگایه‌كیان بۆ نه‌مێنێت له نێۆ كۆمه‌ڵه‌دا.
ناسری حیسامی ده‌بێت خۆی بزانێت هیچ حیزبێكی سیاسی نییه له دنیادا كه هه‌موو شتێك فێری ئه‌ندامانی بكات. بۆ نموونه خوو و ره‌وشتی مرۆڤ به‌شی زۆری مه‌ربووته به چۆنیه‌تی په‌روه‌رده بوونی له داوێنی بنه‌ماڵه و كۆمه‌ڵگا و قوتابخانه و هتد. له حیزبی سیاسی‌دا راسته بارهێنان ده‌وری هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و روانگه‌یه‌ی كه پێی وایه حیزبی سیاسی ته‌نیا ئه‌ركی ئه‌وه‌یه ئه‌خلاق و ره‌وشت به‌رزی بدات به ئه‌ندامانی، زۆر له هه‌ڵه‌دایه و دیاره روانینێكی ئایینیانه و ئه‌خلاقی زیاتر به سه‌ریدا زاڵه تاوه‌كوو پێڕه‌وی كردن له زانستێك به نێوی سیاسه‌ت. له حیزبی سیاسی‌دا ته‌نیا یاسای نێو خۆیی ده‌توانێت رێگر بێت له به‌رانبه‌ر كه‌سانێكدا كه تووشی چه‌شنێك له لادانی ئه‌خلاقی ده‌بن. دوای ئه‌وه‌ش ئه‌وه مه‌رج نییه كه چونكه كه‌سێك پێشتر ئه‌ندامی سه‌ره‌وه‌ی حیزبێك بووه ئیتر نابێت ره‌خنه له هه‌ڵسوكه‌تی شه‌خسی بگرێت. من نامه‌وێت ده‌رسی سیاسه‌ت به ناسری حیسامی بده‌م، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانێت كه له سیاسه‌تدا و به تایبه‌ت سیاسه‌ت له كۆمه‌ڵگای شه‌رقیدا ئه‌و جۆره نیه كه تۆ له وڵاتێكی ئورووپایی پاڵت لێ داوه‌ته‌وه و جارجاره به ده‌م قاوه خواردنه‌وه هه‌ڵبكوتیته سه‌ر لایه‌نێك یان دیفاع بكه‌یت له ئه‌خلاقیاتی كه‌سێك.
كاكی برا !!!
له سیاسه‌تدا ململانێ هه‌یه و ته‌نانه‌ت له كۆمه‌ڵگای رۆژئاوایشدا كه ساڵانێكه خۆت له‌وێ ده‌ژیت، ئه‌م ململانێیه به شێوازی جۆراوجۆر ده‌كرێت. ئه‌گه‌رچی من له‌گه‌ڵ توند و تیژیدا نیم، به‌ڵام به‌شێك له سیاسه‌ت توند و تیژی پێكی دێنێت و شێوازی ئه‌و توندوتیژبوونه‌ش جیاوازه. جاری وایه نوسینی زۆر ره‌ق و ته‌نانه‌ت شتی شه‌خسیشی تێدایه كه خودی ئه‌م جۆره نوسراوانه به‌شێكن له توند‌و تیژی له سیاسه‌تدا. كلینتۆن له‌گه‌ل سكرێتێره‌كه‌ی(مونشی) خۆی پێوندی نائه‌خلاقی هه‌بوو و ركه‌به‌رانی لێیان له قاو دا و كتێبیشی له سه‌ر نووسرا. خۆ ئه‌وه‌ی ئیتر خه‌تای من نه‌بووو من لێم له قاو نه‌دا!!! به پێی قسه‌ی ناسری حیسامی ده‌بێت بڵێین ئه‌وه چ حیزبێكه نه‌یتوانیوه كلینتۆنی سه‌رۆك كۆماری به ئه‌خلاقی بار نه‌هێناوه؟ و ركه‌به‌ره‌كانیش به‌وه تاوانبار بكرێن كه بۆچی كاری وایان كرد و لێیان له قاو دا؟
له فڵان حیزبی سیاسی كۆنی كوردی رۆژهه‌ڵاتدا ده‌بینی ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی به تاوانی كاری نائه‌خلاقی ده‌چێته زیندانی ئاسایش و هه‌موو كه‌سیش پێی ده‌زانێت و حیزبه‌كه‌یشی مێشێك میوانی نییه. ئه‌وه ره‌نگه لای تۆ هیچ نه‌بێت. به‌ڵام كاتێك ئه‌گه‌ر باسی كۆمه‌ڵێك واقعیات له سه‌ر كه‌سانێك كرا كه له كۆمه‌ڵه ده‌ركراون و ئه‌سڵی كێشه‌كه بۆ رای گشتی باس كرا، ئیتر ئه‌وه كفری خودا كراوه و ناسری حیسامی ده‌بێت ببێته پارێزه‌ری ئه‌خلاقیات و ئیعاده‌ی حه‌یسیه‌ت بكات بۆ خه‌ڵكی. پێویسته بشڵێم ئه‌وه‌ی له‌و نوسراوه‌ی پێشوودا باسم لێ كردووه نیه‌تم ناو زڕاندن نه‌بووه و ویستم به‌و نوسراوه كۆمه‌ڵێك راستی شاراوه ده‌ربخه‌م و بڵیم كه كێشه‌كه به هیچ شێوه‌یه‌ك مه‌ربووت به شتی سیاسی و ته‌شكیلاتی نه‌بووه، به‌ڵكوو ئه‌و مه‌سائیله بووه كه له بابه‌ته‌كه‌دا باسم لێ كردووه و نامهه‌وێت دووپاتی بكه‌مه‌وه.
3_ مرۆڤ ئه‌گه‌ر سیاسیش نه‌بێت ده‌توانێت جار جاره موراجعه‌یه‌ك بكات به ویژدانی خۆی. ناسری حیسامی له‌و دیفاعیه ئه‌خلاقیه‌دا هه‌وڵ ده‌دات وه‌ك بیانوویه‌ك به دژی كۆمه‌ڵه دیفاع بكات له عه‌بدوڵڵای كۆنه‌پۆشی به‌ڵام یه‌ك كه‌لیمه‌ش سه‌باره‌ت به‌و شته خراپانه‌ی كه عه‌بدوڵڵای كۆنه‌پۆشی له كۆمه‌ڵه‌دا كردویه‌تی باس ناكات. من دڵنیام ئه‌گه‌ر بابه‌تێكی وه‌ها له سه‌ر ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵه بنوسرێت، ناسری حیسامی نه‌ك نایه‌ته جواب به دڵنیاییه‌وه پێیشی خۆش ده‌بێت. ماوه ئه‌وه بڵێم: من شه‌خسه‌ن هیچ كێشه‌یه‌كی شه‌خسیم له‌گه‌ل عه‌بدوڵڵای كۆنه‌پۆشی نه‌بووه هه‌تا ئێستاش. كه‌سانێك وه‌ك ناسری حیسامی هه‌ن كه ئاماده‌ن بۆ شكاندنی لایه‌ن یان كه‌سێك كه قه‌بووڵیان نییه و هه‌موو شته‌كانی خۆیان بڵێن و به به‌رحه‌قی ده‌زانن، به‌ڵام كاتێك مه‌سه‌له‌كه دێته سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نه‌كه‌یان یان خۆیان ده‌بنه پارێزه‌ری مافی مرۆڤ و باسی كه‌رامه‌تی ئینسانیان بیر ده‌كه‌وێته‌وه.
له كۆتاییدا هه‌ر وه‌ك پێشتریش باسم كردووه هیوادارم ناسری حیسامی بچێته‌وه سه‌ر كاره ئه‌ده‌بیه‌كه‌ی. چونكوو له‌و بواره‌دا سه‌ركه‌وتووتر بووه تا ئێستا. هه‌ر چه‌ن به ته‌مه‌ن له‌گه‌ڵ ناسری حیسامی زۆر جیاوازین، به‌ڵام له خه‌ڵكانی كۆنتری كۆمه‌ڵه‌م بیستوه كه پێشتریش له كاری ئه‌ده‌بیدا به ئیستعداد بووه نه‌ك له سیاسه‌تدا.
گه‌ڕانه‌وه بو لاپه‌ڕه‌ی ئه‌وه‌ڵ
گه‌ڕانه‌وه بو لاپه‌ڕه‌ی پێش‌و
رای خۆت بنێره
رای تو (12 نێردراو)
-
نێردراو له لایه‌ن : amyr, 24 April, 2008 15:30:01• beryzan silöaotan ly byt le hemutan ke naotan komeleye aya katy aewe negeyshtuwe ke hemutan le jyr aly yekgirtuy komeleda caryky dy xotan organyze biken u beshyk le komelgay kordewary ra le kyshey nywan roshinbyrany ber derky danishgay taran we der bynin? BIJY KORDOSTAN
-
نێردراو له لایه‌ن : نه‌شمیل, 24 April, 2008 03:57:34• ئاقایانی ئیلخانیزاده و حیسامی هه‌تا دوێنێ و پێرێ دژی کۆمۆنیسته‌کان بوون و دژی ئه‌وان ده‌یان نووسی که‌چی ئه‌مڕۆکه و له ئامێزی ئه‌واندان و خۆیان له باوه‌شی مه‌ڵا عه‌وڵا و مه‌ڵا حه‌سه‌ن هاویشتووه که جاران به ناوی فاڵانژ و دواکه‌وته ناوزه‌دیان ده‌کردن . پیرۆزتان بێت .
-
نێردراو له لایه‌ن : که‌ریم مولودی, 24 April, 2008 03:57:34• به‌راستی زۆر به‌داخه‌وه‌م که ئێوه هه‌ردوڵاتان زبانی دیالوگتان له بێر چه‌وه‌تۆ ئه‌مه ئێوه به یه‌ک ته‌رینی ده که‌ن نه ناوی شۆره‌شکه‌رده‌نه نه شیاوی کومه‌ڵه بۆنه
-
نێردراو له لایه‌ن : farhad karimi, 22 April, 2008 18:20:57• walamek bo nasr Fathi kak nasr Hisaami zor bash la Nishnakay dawa dyara mn har awnda dalem to akar rast dakay bo hasr ni nawy xot blaw bkaywa hata aesta to la hich shwenke nawt nabw ama chia aesta bwya nusar balam nawery banwy xot qsabkai mn Layangry hich basheki komala nakam .balam awanda dalem tkaya la hamwtan dakam akar la saiasat shkstan xwardwa ba lashaxsiat nay xon dast parezn la la shkandni shaxsi hata dwene kak aba Dler qaraman bw aesta bo ...mn peshniart pedakam axay Fathi to wara bardawam ba la xwendn la siasat shkst xward Dorandt.bashkm la xwendn xerek bo malw mndalt bdayawa.
-
نێردراو له لایه‌ن : qadir, 22 April, 2008 09:06:54• Eger cnewyan be komela dabye ya ko be kesyk ke degel ew haw nezer nye ne deydyt o ne basyshi dekrd .bo nmone nosrawekany Ribwar ReSid pre le sokayety belam kak nasir wzeSy lem babetewe lynaye !
-
نێردراو له لایه‌ن : ئارێز, 22 April, 2008 04:29:03• هردو ناسرند اما آن کجا و این کجا!
-
نێردراو له لایه‌ن : rebin, 22 April, 2008 04:27:48• هه‌مو که‌س باسی ئه‌خلاق بکا نابی ناسری حیسامی بیکا. له بیری جوته‌وه که له جوابی حه‌سه‌نی ره‌حمان په‌نادا باسی ژنی سه‌ید برایم ده‌کا.ناسری حیسامی و عومه‌ری ئیلخانی و .. کارگای دروست کردنی قسه‌ی ئه‌خلاقی بو خه‌لک بوون. ناسری حیسامی مه‌شهوره به زمان شرر ...
-
نێردراو له لایه‌ن : عه‌تا بلوری, 21 April, 2008 21:55:07• ده‌سته‌کانت خۆش کاکه ناسر فاتحی ده‌سا با ئاغای ناسری حسامولئیلخانیزاده با بۆخۆی بناڵێت .
-
نێردراو له لایه‌ن : سه ركه وت, 21 April, 2008 21:27:50• سلاو هاوري ناسر ده ست خوش بي. ناسری حسامی هه ر قه له مکه ی مابوو بیفروشیت ئه ویشی فروشت به کاکه عومه ری خزمی.. حسامی ئه گه ر به راست دیفاع له که رامه تی کومه له ده کات بو له به رانبه ر باندی حکمه تیستا تاقه وشه یه کی له م ماوه دا نه نسیوه دیاره ئه و بیشه رمییانه ی ئه وانی پی به که یفه بویه ده نگی ده رنایه ت... به داخه وه ئه م شاعیرانه ی کومه له هه ر له شیخ الاسلامییه کانه وه هه تا حسامی هه ر توشی ....هاتن و هیچی دی...
-
نێردراو له لایه‌ن : سوران, 21 April, 2008 21:27:50• ناسری حسامی گیروده ی ده ستی عومه ری ئیلخانی زاده یه و له ژیر فشاری ئه ودا ئه و شتانه ده نوسیت. ئه ینا وه لاهی ناسر حیسامی به ته واوی .... هیچ کاریکی به که س نییه.
-
نێردراو له لایه‌ن : سیروان, 21 April, 2008 21:27:50• کاک ناسر ده‌گه‌ل ریزو سلاوم بو جه‌نابت. من نامه‌که‌ی کاکه ناسری حیسامیم ببوره ناسری ئیلخانیزاده‌م خوینده‌وه نامه‌که‌ی جه‌نابیشتم خوینده‌وه‌له ئه‌وه‌ی دا که حه‌ق به جه‌نابت ده‌ده‌م و ده‌گه‌ل هه‌مو بیر‌و رای جه‌نابتم،به‌لام حه‌قیش ده‌ده‌م به کاکه ناسر ،ئه‌دی برای به‌ریزم کاک ناسر نان له کام دوکان بخوات،کومه‌له ....
-
نێردراو له لایه‌ن : ئامانج, 21 April, 2008 18:23:14• سپاس بو ناسری فاتحی برای به ریز: ناسری حیسامی نوسینه کانی خوی له سه ر حه سه نی ره حمان په نای له بیر چوه ته وه وه که کومه له موخالف بوو وا بلیی به لام هه ر نووسی. جنیوه کانی خوی به کومه له و ریبه رانی له بیر کی چوه ته وه. ناسری حیسامی ئه گه ر ئه وه نده شه ریف و به ئه خلاقه بو له سه ر ئه و بیحورمه تیانه هه ر له سه ر سایتی بو روژهه لات دانرابوو بیده نگه ی کرد
هه‌واڵی زیاتر
- كچه كوردێكی ته‌مه‌ن شانزه ساڵ زینده‌به‌گۆڕ ده‌كرێت
- کۆنفرانسێک له‌سه‌ر پرسی کورد ـ تورکیا له پارله‌مانی ئه‌وروپا به‌ڕێوه‌چوو
- سەرنوسەری رۆژنامەی رۆژنامە ئاودێر شێخ عومه‌ر دەستی لە کار کێشاوە
- بەرپرسی پارێزگاری کۆمەلەی کاک عومەر ئیلخانیزادە پەناهەندەی پ ک ک بوو
- هه‌واڵه‌كه‌ی (رۆژنامه) له‌سه‌ر یارمه‌تیدانی ئۆپۆزسیۆنی كوردستانی ئێران كاردانه‌وه‌ی تری هه‌یه
- پارتی ئاشتی و دیموكراسی یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی خۆی ده‌به‌ستێت
- ئاگاداری مه‌راسیمی ئه‌سپه‌رده کردنی کاک فارووقی بلووری
- كۆنفرانسێك له په‌رله‌مانى ئه‌وروپا بۆ كێشه‌ى كورد ده‌به‌سترێت
- ته‌نیا له ماوه‌ی چه‌ند مانگدا، سه‌رۆکێکی دیکه‌ی تاڵیبان کوژرا
- وشه ناعه‌ره‌بیه‌كان له قورئاندا
- ده‌بێ له جووڵانه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری ئێران‌دا به‌شدار بین
- به بونه ی کو چی دوایی کاک فارووقی بلورییه وه
- به بۆنه‌ی کۆچی دوایی هاوڕیی تێکۆشه‌ر کاک فاڕوقی بلوری
- بانگه‌وازی موجاهیدینی خه‌لقی ئێران بۆ راپه‌ڕینی سه‌رانسه‌ری له رۆژی 22ی رێبه‌ندان
- په‌یامی مامۆستا شێخ عێزه‌ددینی حوسه‌ینی به‌بۆنه‌ی دووی رێبه‌ندان ساڵرۆژی دامه‌زراندنی کۆماری کوردستان له مه‌هاباد
- زیندانی وئێعدامی رۆڵه‌کانی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان مه‌حکوم ده‌که‌ین
- راگەیاندن بۆ ئاگاداری هەموان
- ئێوارە کۆرێک لە یادی 64ەمین سالی دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە ویەن
- سیاسه‌تی دژ به‌كورد ئیدانه ده‌كه‌ین
- نامه‌یه‌ك كراوه له كه‌مپینی پشتیوانی له پارێزه‌ر گۆران ئه‌دهه‌م بۆ:
- ده‌بێ له جووڵانه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری ئێران‌دا به‌شدار بین!
- بزوتنتهوه جهماوهریکان و چاویلکه لێڵه‌که‌ی کاک سه‌لاح مازوچی!
- عه‌قلیه‌تی رۆشه‌نبیری كورد و گیرانه‌كه‌ی هۆشه‌نگ
- پاشه‌کشه له مافه نه‌ته‌وه‌یییه‌کان بوه‌ته نه‌ریتی به‌شێک له هێزه کوردستانیه‌کان.
- گۆرانی مه‌نه‌لۆج
- چ که‌رده‌ن؟
- دارێنه !
- گرژ بوونه‌وه‌ی که‌ش و هه‌وای سیاسی ئێران،پاڵفتهگی بیرورای له حێزبه‌کان ئهۆێت!!!
- ڕاپۆرتی سیاسی وکاروتێکۆشانی ٣ ساڵ په‌سه‌ندکراوی کۆنگره‌ی یه‌که‌م
- جواب بۆ حه‌سه‌نی ئه‌یوبزاده(4)
- عه‌بدوڵڵا موهته‌دی سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی سیاسی ناو ئێران ده‌دوێت
- چاوپێکه‌وتنێک له‌گه‌ڵ (هیوا ناسیح) نوێنه‌ری ڕێکخراوی چاک له سویسرا
- کورد و بزوتنه‌وه‌ی خه‌ڵک له ئێران، وتووێژی رۆژنامه‌ی ئاوێنه له‌گه‌ڵ ئاسۆ حه‌سه ن زاده
- عەبدولای موهته‌دی: ده‌مڕاستانی بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز ده‌بێت هه‌ندێ هێڵی سوور ببه‌زێنن
- ته‌ها حه‌سـه‌نیانی ده‌ڵێت ڕژێمی ئێران هه‌رگێز بایه‌خی به یاساکانی نێوده‌وڵه‌تی نه‌داوه
- ناهید به‌همه‌نی سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی ژنانی کورد له کوردسـتانی ئێران ده‌دوێت
- دۆخی ناله‌باری رۆژنامه‌نووسان له‌ئێران
- مقابلة مع أمين عام حزب كومالة الكردي الإيراني عبد الله مهتدي
- چاوپێکه‌وتنی ئاڵای ئازادی له‌گه‌ڵ (هیوا ناسیح)
- ته‌ها حه‌سه‌نیانی ده‌رباره‌ی پـێشـوازیکردنی خه‌ڵـک له گرووپی ئاشـتی ده‌دوێت
- چوار حیزب و رێكخراوی كوردستانی داوا ده‌كه‌ن به بۆنه‌ی رۆژی جیهانی زمانی دایك چالاكی تایبه‌ت ئه‌نجام بدرێت
- دیداری كۆمه‌ڵه له حیزبی دیموكراتی كوردستان
- راپۆرتی بەرێوەچونی رێورەسمی 2ی رێبەندان لە وڵاتی فینلاند
- كۆمیته‌ی نێوده‌وڵه‌تی گه‌ڕان به دوای داد، داوای كرد ناوی سازمانی موجاهیدینی خه‌لقی ئێران له لیستی تیرۆری ئه‌مریكا دهرهاویشترێت
- ئاهەنگی رۆژی کۆمەلە لە تۆرۆنتۆ - کانادا
- به دڕۆ خستنه‌وه‌ی هه‌والێك
- بروسكه‌ی سه‌ره‌خۆشی به بۆنه‌ی: مه‌رگی هاوڕێ "فاروق بلوری"
- ڕاپورتی چالاکی کۆمیته‌ی کۆمه‌ڵه له وڵاتی بریتانیا!
- ڕاپورتی خۆپیشاندان ڕۆژی هه‌ینی له دیفاع له زیندانیانی سیاسی له شاری بێڕلین
- ئاهەنگێک لە ولاتی هولەند بەبۆنەی 26ی رێبەندان رۆژی کۆمەلە
- کاوه قاسمی کرماشانی ده‌سبه‌سه‌ر کرا
- راگەیاندن سه‌باره‌ت به تێکچوونی باری ته‌ندروستیی محه‌ممه‌د سدیقی که‌بوودوه‌ند
- "هه‌موو شه‌وێ ئه‌ستێره‌یه‌ک داده‌گرن، و ئه‌م ئاسمانه ماتهمپۆشه هه‌تا ئێستاش لێوانڕێژه له ئه‌ستێره"
- ڕاگه‌یاندن بۆ محکوم کردنی حوکمی ئێعدامی زینه‌بی جه‌لالیان و زیندانیه سیاسیهکانیتر!
- نامه‌ی ژماریه‌ک له کورده‌کانی دانیشتوی سوئید بۆ سه‌رۆک وه‌زیری ئه‌م وه‌لاته بۆ ڕاگرتنی حوکمی ئیعدامی هه‌ڵسوراوانی سیاسی له ئیران
- خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی دژی حوکمی ئێعدام- ژنێڤ
- نامەی سەرئاوالە بۆ سەرۆک وەزیرانی سوئید
- ڕاپورتی به‌ڕێوه‌چونی ئاکسیونی ڕۆژی شه‌ممه لە کۆلن
- ئاگاداری بۆ خۆپیشاندان
- بانگه‌واز بۆ خۆپیشاندانێک له‌به‌رده‌م کۆمیسیۆنی یه‌کێتی ئه‌وروپادا له مه‌یدانی
- سوخەنرانی عارف نادری مامۆستای زمانی کوردی لە زانکۆ لە شاری قوروە
- هه‌موومان به‌رپرسیارین
- 25ی نوامبر، نا بۆ تووندوتیژی
- 16ی ئازه‌ر و ئاماده‌بوون بۆ ئه‌زموونێكی نوێ
- جینایه‌تێكی نوێ، هه‌لومه‌رجێكی نوێ و ئه‌ركه‌كان
- هه‌وڵی رژیم بۆ دووباره كردنه‌وه‌ی جینایه‌تێك، له چه‌شنی كه‌هریزه‌ك
- دۆسیه‌ی ئه‌تۆمی كۆماری ئیسلامی‌و خولی نوێی دانیشتنه‌كان
- یارییه‌كانی تۆپی‌پێ، هه‌ره‌شه بۆ ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆری
- بزووتنه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئێران، هه‌نگاو نان به‌ره‌و داهاتوویه‌كی گه‌ش
- جه‌عفه‌ر حامیدی سه‌باره‌ت به گیان له‌ده‌سـتدانی ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی حزبه کوردیـیه‌کانی ئێران ده‌دوێت
- ڕێبەندان !
- بیره‌وه‌ریه‌کانی پێشمه‌رگه‌یه‌ک شه‌ڕی وله‌ژێر به‌شی سێ
- بیره‌وه‌ریه‌کانی پێشمه‌رگه‌یه‌ک شه‌ڕی وله‌ژێر به‌شی دوو
- بیره‌وه‌ریه‌کانی پێشمه‌رگه‌یه‌ک شه‌ڕی ولهژێربهشی یه‌ک
- بیره‌وه‌ریه‌کانی پێشمه‌رگه‌یه‌ک کاره‌ساتی کانی خه‌یاران به‌شی پێنج
- بیره‌وه‌ریه‌کانی پێشمه‌رگه‌یه‌ک کاره‌ساتی کانی خه‌یاران به‌شی 4
- بیره‌وه‌ریه‌کانی پێشمه‌رگه‌یه‌ک : کاره‌ساتی کانی خه‌یاران به‌شی سێ
- بیره‌وه‌ریه‌کانی پێشمه‌رگه‌یه‌ک کاره‌ساتی کانی خه‌یاران به‌شی دوو
- کاره‌ساتی کانی خه‌یاران به‌شی یه‌ک
- که وتنه بۆسه و بریندار بوونم له ئاوایی دووه ێسە
- انتخابات ایران زمین لرزەای برای رژیم ایران
- با خه‌ڵکی کوردستان نه‌که‌ین به قوربانی سه‌رنه‌که‌وتنی موسه‌وی
- راگه‌یێندراوی سازمانی خه‌باتی كوردستانی ئێران، له‌سه‌ر ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی خه‌ڵكی ئێران دژی رژیمی ئاخوندی
- پەیامی بەرێز عەبدولا موهتەی سکرتێری کۆمەلە بو خەلکی کوردستان
- حیزبی دێموکراتی کوردستان له ئاوی لێڵ ماسی ده‌گرێ!
- قه‌هری شۆڕشگێڕانه به ڕێوه، گه‌لی کورد بخرۆشێن!
- عه‌بدوڵای موهته‌دی به ناوی كۆمه‌ڵه‌وه داوای له خه‌ڵی كوردستان كرد بڕژێنه سه‌رشه‌قامه‌كان
- وه‌ڵامی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران بۆ پارته ئۆپۆزسیۆنه‌كانی لایه‌نگری كه‌روبی
- حسین یه‌زدانپه‌نا: خه‌لكی كوردستان به‌شداری گهرمو گوریان له هه‌لبژاردنه‌كاندا كرد
- شۆرش لە ئێران :راپۆرتی هەوالنێری تەلەفزیۆنی ئیتالیا

هه‌واڵه‌کان
ڕاگه‌یاندنه‌کان
بابه‌ته‌کان