ڕاپرسی: بزوتنەوەی سەوز
به‌م بابه‌ته پله بده
(کۆی ده‌نگه‌کان پله‌کان: 37)
ولامیک به "نه‌نه من غریبم "ه کانی سایتی 4 رۆژهه‌لات
سایتی 4 رۆژهه‌لات له رۆژی له دایک بونیه‌وه به دانانی هه‌والی ناراست و بابه‌تی تیکده‌رانه له نێو حیزبه کوردیه‌کاندا گۆچی گرت و ئه‌م شێوه له کاری تا ئیستاکه‌ش هه‌ر درێژه داوه . به‌رێوه به‌رانی ئه‌م سایته هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌ست به‌کاربونیانه‌وه دژایه‌تیکی کوێریان له گه‌ل کۆمه‌له ده‌ست پێ‌کرد . ئه‌م جۆره له دژایه‌تی کردن نه‌ک له ریگای باس و لێکدانه‌وه‌ی سیاسی و ره‌خنه له بیر و بۆچونه‌کانی کۆمه‌له و کرده‌وه‌کانی به‌ڵکو له ڕێگای چه‌واشه‌کاری و هه‌ڵبه‌ستنی درۆی زل و زه‌به‌لاح و سه‌یر و سه‌مه‌ره و چاندنی تۆوی دوبه‌ره‌کایه‌تی و بڵاو کردنه‌وه‌ی هه‌والی درۆینه و ناراست و نیگه‌ران کردنی خه‌لک و لایه‌نگرانی کۆمه له و شادکردنی کۆماری ئیسلامی و هه‌مو دوژمنانی بزوتنه‌وه‌ی حه‌قخوازانه‌ی گه‌لی کوردیان تا ئیستا درێژه پێداوه . ئه‌وه‌ی که بیوگرافی به‌رپرسی ئه‌م سایته چییه و سه‌ری به کوێوه به‌نده ڕاده‌گرم بۆ ده‌رفه‌تیکی دیکه ، به‌لام له م ڕۆنکردنه‌وه‌دا به پیویستی ده‌زانم چه‌ند شتیک باس بکه م .
به‌رێوه‌به‌ری سایتی 4 رۆژهه‌لات له بلاوکراوه‌یه‌کدا نوسیویه که (ح ب ) واته حمیدی به‌هرامی له نامه‌یه‌کدا هه‌ڕه‌شه‌ی له ئه‌وان کردوه و چه‌ند وشه‌یه‌کی خوازراوی له نامه‌که له 3 جیگا دا باس کردوه ،و به‌شیوه‌ی مه‌لاکانی ناو حوسه‌ینییه‌کانی ئیران ده‌ستی داوه‌ته مه‌زلوم نمائی کردن که گوایه "هه‌ره‌شه‌یان " لێکراوه ده‌یان گرن و ده‌یان بڕن و ده‌یان کوژن ! لێره دا بو ئاگاداری بیروڕای گشتی من ده‌قی ئه‌و نامه کورته بڵاو ده‌که‌مه‌وه تا بزانن که ئایا ئه‌مه هه‌ره‌شه‌یه له "رۆژنامه‌وانانی ئازاد " و گیانیان له مه‌ترسیدایه ! و ئه‌م هه‌موه نه‌نه‌مه‌ن غه‌ریبه‌می پیویست بو؟ یان نا به‌ریوه‌به‌ری ئه‌م سایته له‌م نامه‌یه‌ش ده‌یه‌وێت که‌ڵک وه‌ربگرێت بو دژایه‌تی کردنی کۆمه‌ڵه به تایبه‌تی و خزمه‌تێکی دیکه‌ی کردبیت به نه‌یارانی ئه‌م بزوتنه‌وه تا به‌ڵکو گۆشه‌ی چاوێکیان پێوه بێت . ئه‌مه‌ش ده‌قی ئه‌و نامه‌یه "
سڵاو
ئێوه ڕیگای دوژمنکاریتان له گه‌ڵ کۆمه‌ڵه گرتوه‌ته به‌ر به شیوه‌یه‌ک که ته‌نانه‌ت ته‌وهینه‌کانی حیکمتیسته‌کان له به‌رابه‌ر کۆمه‌له‌دا بلاو ده‌که‌نه‌وه ، ئه‌م دوژمنکاریه‌ی ئیوه هۆی تایخی هه‌یه به‌لام ئه‌وه‌نده بزانن که ئه‌گه‌ر تا ئیستاش به هه‌ر هۆیه‌ک بوبیت له وانه تیک نه‌دانی ناو ریزه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی کوردستان ،به لام له وه به‌دوا به هیچ شیوه‌یه‌ک ریعایه‌تی حالتان ناکه‌م و ئه‌وه‌ی له دژی ئێوه و بۆ سوک کردنتان بیت من ده‌ستی لێ ناپارێز م ، ئه‌مه بڕیاری خۆمه و کۆمه‌ڵه‌شم لێ ئاگادار نه‌کردوه ، به‌س بزانن زۆر بێ که‌رامه‌ت و شه‌خسیه‌تن "
دیاره مه‌به‌ست له‌م نامه ئه‌وه‌یه که له سه‌ر خۆیان و ئه‌و لایه‌نه‌ی وا کلکیان پێوه به‌ستوه له ریگای سایتی بروسکه‌وه که من به‌رپرسیم ئیفشاگه‌ری ده‌کریت ، و به حه‌ق تا ئیستا دڵی ده‌یان که‌سم له‌خۆم ئیشاندوه که بابه‌ته‌که‌یانم که له سه‌ر فلانه ریبه‌ر و که‌سایه‌تی ناو حیزبه‌که‌ی به‌ریوه‌به‌رانی 4 رۆژهه‌لات بوگه بڵاو نه‌کردۆه‌ته‌وه و ته‌نانه‌ت ده‌ستم له بلاوکردنه‌وه‌ی بابه‌تی وا ڕاگرتوه که به به‌ڵگه‌و عه‌کسیشه‌وه هاتون به‌ڵام ئه‌و چه‌شنه بابه‌تانه ده‌یان توانی وه‌زعه‌که ئالۆزتر بکه‌ن ، که‌چی له‌م نامه‌دا ئاماژه‌م به‌وانه کردوه و به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م سایته کلکی لایه‌نێکی دیاریکراون پێم وتون که له‌وه‌به‌دوا له بڵاو کردنه‌وه‌ی هه‌مو چه‌شنه بابه‌ت و نوسراوه و هه‌والیش ده‌ست ناپارێزم.
له کۆتائیدا پیم باشه ئاماژه به دو خاڵ بکه‌م و سه‌رنجی خوێنه‌ران بو لای ئه‌م خاڵانه رابکێشم :
یه‌که‌م : له عورف و قه‌واعێدی هه‌مو رۆژنامه و هه‌والنێریه‌کاندا هه‌یه که کاتیک هه‌والیک بلاو ده‌کاته‌وه ناوی هه‌والنێر یان په‌یامنێره‌که‌ش له ژێریدا ده‌نوسێت ، به‌لام هه‌والنێره‌کانی سایتی 4رۆژهه‌لات هیچ ناو و نیشانیکیان نییه ، ئه‌مه گومان ده‌خاته دڵی خه‌لکه‌وه که ئه‌م هه‌واله چه‌نده راستگۆیانه‌یه ، ده‌نا خو ئه‌م سایته ده‌زگای سیخوڕی دانه‌ناوه که هه‌واڵی بۆ بنێرێت ، ئه‌دی سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵه‌که‌ی ده‌بی کێ بێت غه‌یری ئه‌و که‌سه‌ی که کێشه‌که له‌سه‌ری دروست بوگه ، ئه‌و که‌سه‌ش قه‌ت هه‌واڵی راست نانێرێت چونکو ئه‌گه‌ر راسگۆبوایه‌ت به‌ناوی کۆمه‌ڵه وه و به‌دزی کۆمه‌له‌وه ئه‌وکارانه‌ی نه‌ده‌کرد که مه‌جبوربێت ده‌ست له کار بکێشیته‌وه و دواتریش بو داپۆشینی کاره خه‌لافه‌کانی ئاژاوه بنێته‌وه .
دوهه‌م : ئایا بیرتان له‌وه کردوه‌ته‌وه که بۆ زیاد له‌و هه‌موه سایت‌و وبلاگانه‌دا که له ژێر سانسۆر و خه‌فه‌قانی کۆماری ئیسلامی‌دا فیلتر کراون سایتی 4ڕۆژهه‌لات فیلتر نه‌کراوه و به ئازادی له ناوه‌وه هاته‌ران ده‌کات ؟ تو بلێی قازانجێکی بو کۆماری ئیسلامی تێدا نه‌بێت ؟ تو بڵی کۆماری ئیسلامی پێی نه‌زانیبێت ؟ خو ئه‌گه‌ر چاوێک به سه‌ر ئای‌پی ئادره‌سی خوێنه‌رانی سایته‌که‌دا بکه‌ی زۆربه‌ی له ناوه‌وه‌ی ئیرانه ئه‌دی چ قازانجێکی بۆ کۆماری ئیسلامی تێدایه که فیلتری نه‌کردوه غه‌یری ئه‌وه‌ی ده‌ورێکی باش له ئاژاوه‌گێری و سوک کردن که‌سایه‌تیه شورشگێره‌کان و دلساردکردنه‌وه‌ی خه‌لک و به‌ناوی کورد و رۆژنامه‌وانی ئازاده‌وه له‌ناو خۆۆه کرمۆلی بخاته ناوبزوتنه‌وه‌که ، ده‌نا من له چه‌ند ساڵی رابردودا زیاتر له پێنج ناوی جۆراوجۆرم بۆ بروسکه (دۆمه‌ین نه‌یم ) هه‌لبژاردوه که هه‌ر هه‌مویان پاش یه‌ک حه‌وتو فیلتر کراوه ،ئه‌مه‌ش ده‌توانێ ته‌رازویه‌ک بێت که 4رۆژهه‌لاتی پێ هه‌لسه‌نگێنیت .
سایتی 4 رۆژهه‌لات به‌م کرده‌وه دوژمنکارانه‌ی له گه‌ڵ کۆمه‌ڵه ته‌نها دڵی نه‌یارانی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی گه‌لی کورد شاد ده‌کات و ریسوائی بو خۆی به‌جێ دێلێت ئه‌گینا که‌س دژ به ئازادی رۆژنامه‌وانی و ئازادی بیر‌ورا ده‌ربین نییه ، سایتی بروسکه که ماوه‌ی 8 ساله تیکۆشانی هه‌یه شاهیدی زیندوی ئه‌م راستیه‌یه که له‌وپه‌ری بوێریدا و له‌وپه‌ری ئازادی‌دا سه‌کۆیه‌ک بوگه بو هه‌مو چه‌شنه ده‌نگێک به‌تایبه‌تی ئه‌و که‌سانه‌ی ده‌ستیان به رادیو و رۆژنامه‌حیزبیه‌کان ناگات .
حه‌میدی به‌هرامی
18ی ئاوریلی 2008
گه‌ڕانه‌وه بو لاپه‌ڕه‌ی ئه‌وه‌ڵ
گه‌ڕانه‌وه بو لاپه‌ڕه‌ی پێش‌و
رای خۆت بنێره
رای تو (10 نێردراو)
-
نێردراو له لایه‌ن : سیروان, 20 April, 2008 07:03:48• برایانی به‌ریز ئه‌گه‌ر ئه وان که‌سیکی وه‌ک عه‌بدولله موهته‌دیتان تیدابا حالیان ئه‌و حاله نه ده‌بو . من خوم چاکم له بیره ئه‌گه‌ر پیشمه‌رگه‌ییکی کومه‌له ده‌هات بو مه‌قه‌ری حیزبی دیموکرات مه‌سئوله‌کانمان نه‌یان ده‌هیشت بچین بو لایان ده‌یانگوت فریوتان ده‌ده‌ن،زوری ده‌زانن، تا ئه‌و جیگایه‌ی له بیرمه،روژانه له مه‌قه ری حیزبی دیموکرات شیر‌و خه‌تو میشینمان ده‌کرد،ئه‌ورو یارمتیان ده‌داینیی مه‌سئوله‌کانمان به میشین لییان ده‌بردینه‌وه. ئیستاش هه‌مویان بوون به سیاسه‌ت مه‌دار وه ده‌رسی ئه‌خلاق ده‌ده‌ن به خه‌لک شه‌ره چه‌قوو و شه‌ره شه‌قه‌کانی خویان له بیر چوته‌وه.
-
نێردراو له لایه‌ن : دلنيا, 19 April, 2008 22:36:18• كاك حميد گیان ده ستت خوش. به بروای من سایتی بو روژهه لات به ناوی روژنامه گه ری ئازاد و سه ر نابه خو هه ر دوژمنکارییه ک که ویستوویه تی له گه ل کومه له و باقی حیزبه کوردییه کان کردووه. دیاره ئیمه هه موو روژنامه نووسانی موته عه هید هه ولیًستی سایتی بو روژهه لات نامه سئوولانه دژ به پره نسیپ و ئوسوولی روژنامه گه ری ئازاد و سه ربه خو ده زانین. چونکا روونه که کردوه ی وا ئاو ده کات ئاشی کیًوه وه.
-
نێردراو له لایه‌ن : tara, 19 April, 2008 22:36:18• کاک حمید من ام بابه ته م له بو روزهه لات خوینده وه و نه زرم دانا .به لام چون نه زه ره که له دزی او سایته بوو نه زره که ی بلاو نه کرده وه.هه ربویه بوم درکه وت که حق به ایوه و به کومه له یه. سه رکه وتوبن
-
نێردراو له لایه‌ن : ئه‌رده‌شیر, 18 April, 2008 23:00:49• ده‌ست خۆش کاکه حه‌مید که نامه دۆستانه‌که‌ت روو کرد . ئه‌وه کوا هه‌ڕه‌شه‌یه !! ئه‌وه ئه‌رک و به‌رپرسایه‌تی کاری رۆژنامه‌وانییه و زۆریش دروسته ،به‌ڵام به داخه‌وه‌م که له هه‌ر وڵاتێکی که کۆمۆنیزمه رووخا‌و دۆراوه‌کان و له هه‌ر شوێنێکی که لێقه‌وماو وه‌رشکسته‌کانی دیموکراتی تێدا ده‌ژین ،له‌و شوێن و مه‌کان و جێگه‌یش درۆ و بوختان و تبلیغاتی مه‌نفی به لێشاوییه و موزه‌خره‌فاتێکی بێداد و نه‌زان و نه‌زانی جها فراوان !! پککه‌وته‌کانی به‌رده‌م کارمه‌ندانی سوسیاڵ و نه‌خۆشه به ئه‌نقه‌سته‌کانی خۆ شێت و وێت کرده له ترسی کار و هه‌مان سه‌رلێشێواوه‌کانی خه‌سته‌خانه و مه‌ریزه‌کانی مه‌ره‌زداری ناو مه‌ته‌بی دوکتوره‌کان که به‌مجۆره و به‌م گه‌واهییانه له ماڵه‌وه بۆی که‌وتوون و....له بێ‌کاری و له بێزاری ده‌رێ و له مه‌ر رووبوونی ده‌ست و له ترسی لاچونی رووی نه‌خۆش و روخساری ناخۆشیان به لای ماڵی مامه و مامۆوه، له ماڵه‌وه بێحال و ته‌مباڵ بۆی که‌وتوون و....پاڵ که‌فتگن له سایه‌ی ئه‌م هه‌مووه ڕه‌مز و ڕازه‌ی پڕ له زه‌ره‌ریان ،چ له سوسیال و چ له وڵات.... ئه‌مه‌یشیان فت به‌ڵام هه‌ر وه‌ک دیاره هه‌تیمگه‌ل زانکۆکانی نه‌زانی واخه‌ریکن له‌قه له خۆیان و له گه‌ل و وڵات و له شۆڕشگێرانی ڕاسته‌قینه‌ی کورد ده‌وه‌شێنن . کاکه گیان ،کاکه حه‌مید نه ده‌مناسی و نه ده‌تناسم به‌ڵام له‌م دنیا ڕوونه‌دا، هه‌موو له گه‌ڵ ئه‌و هه‌ڵوێسته جوانه‌ی تۆن که له واقعیدا وه‌ک نامه‌ی نێوان دوو برای تۆراو له یه‌ک زیز بوو ده‌چێت تاوه‌کو هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی پڕ له مه‌ترسی و کاره‌سات ساز . نووسراوه‌که چوارچێوه‌ی به خۆداچوونه‌وه‌ی له خۆ گرتوه . ئه‌وان به‌ر له‌م که‌یسانه ،وا باشه فایلی دۆستانی نادیاریی و په‌روه‌نده‌ی نهێنی یارانی ستراتژی تازه‌یان بخوێنه‌وه و ....هه‌ر له هاوڕێی هه‌ر دوولای دۆراوی به‌ناو ڕیفۆرمی کۆمه‌ڵه و دیموقڕات ده‌رس وه‌رگرن. (وێنه‌ی زه‌ق و زیندووی ئه‌م به‌زم و ڕه‌زمه هاوڕێی دوێنێ و ئه‌مڕۆی بۆ رۆژهه‌ڵات یان 4 رۆژهه‌ڵات واته دوکتور جافر حامیدی )یه، تازه ئه‌و له خۆیشیانه و هاوڕه‌زمیانه، تۆ و من و ئه‌ویتر گه‌لی چیمان لێیان ببێت ! له ڕێگه‌لادان و له ڕاسته ڕێ هه‌ر ئه‌وه‌ی به دواوه‌یه که ناوبراو و نابڕاوان دیچێژن و ده‌ینۆشن و هه‌موو ئه‌وانیشی که سوسیال بگیرنه و بێکاره و ئوفتاده‌نه له ماڵان و له سیاسه‌ت و له ژیان که‌وته‌نه و دواکه‌ونه‌ی ئه‌مبه‌ر و ئه‌و به‌ری سکه دۆڕاوه‌کانن ،ئه‌م قوڕ و قوڕانه‌یان بۆ ده‌شێلن ده‌با هه‌ر بیشێلن که قابل به خۆیانن و به‌س . ئه‌من پێم وایه گه‌ر شێته‌کان سکاڵای خۆیان به‌رز که‌نه‌وه ،ئێوه‌ی به‌ڕێز کاک حه‌مید به‌هرامی خوێن شیرین مه‌حکوم و سزا ده‌درێن .چونکه لێره که یاسا سه‌روه‌ره و تاجی سه‌ر ، به پێی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی که به بیانوی ئه‌وانه‌وه له ماڵه‌وه وه‌ک نه‌خۆش بۆی خه‌وتوون و ده‌نوون و ڕاده‌بوێرن، به کارتی شوناسایی و هه‌وییه‌ی پیزیشکی و به‌گشت ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی که وه‌ک نه‌خۆش و نه‌قوستان و مه‌ریزێکی مه‌ره‌زدار له گه‌ردن و له ملی کۆمپیوته‌ره‌کاندایه ، نه‌خۆش و شێت و به تایبه‌تی مرۆفی ره‌وانی له هه‌موو شوێنێک ئازاده ته‌نانه‌ت له ماڵه خوڵایش .مه‌گه‌ر نه‌تبیستووه که ده‌ڵێن له شاری کوێران ده‌ست به چاوته‌وه بگره .
-
نێردراو له لایه‌ن : ژه نگه سووره, 18 April, 2008 22:55:32• به ریزم ، من یشم به روژهه لات نییه بو له ناو ئیران فیلتر نه کراوه، به لام یه ک پرسیارم هه یه. ئه وه ی که له ناو کومه له دا ناتوانن پیکه وه کار بکه ن و دژی یه ک راوه ستاون و هه ر روژه بالیک جیا ده بیته وه ؟ خزمه تی به کوماری ئیسلامی نه کردوت؟ خو ئه و هه موو کومه له یه سایتی روژهه لات دروستی نه کردوت. ده گه ل ریزم
-
نێردراو له لایه‌ن : مامه‌ند, 18 April, 2008 22:53:44• ده‌ست خۆش برای به‌ڕێز! باڕاستی نۆسراوه‌که‌ت جێی خۆیه‌تی، هه‌ندێک که‌س به‌ناوی ڕۆژنامه‌گه‌ری ئازاد ئه‌وه‌ی که ڕژێمی ئیسلامی بۆی ناکرێ ئه‌وان ده‌یکه‌ن. بۆیه له‌سه‌ر سایتی وه‌ک بروسکه‌یه که تا ئێستا نیشنیداوه خۆی به‌ڕاستی مه‌دیای ئازاده، که ئه‌م گه‌نده‌ڵیه‌ی ناو مێدیای به‌ناوئازاده‌وه له‌قاو بده‌ن و ده‌ستی دۆژمنانی گه‌لیکورد له ئاژاوه‌گێڕیکورت که‌نه‌وه. هه‌ربژیت کاکی به‌ڕێزی به‌ڕێوه‌به‌ری سایتی بروسکه. لایه‌نگره‌کی مه‌دیای به‌ڕاستی ئازاد
-
نێردراو له لایه‌ن : ferid, 18 April, 2008 22:52:48• slaw wirai dast xushi ba awat arz bkam ka eiwash sardamik aw naghashai awantan dagira, balam eista ka awan ba zarari eiwa raport blaw dakanaw narazaiatitan dar bri. ka haghi xutan boo sopas
-
نێردراو له لایه‌ن : arya, 18 April, 2008 22:52:11• kak hamide barez la gall rezo slaw bo eva va hamo azizai komala komala avna paygae mardomi haya la new deli xalke kurdestan va rojhelat ba taybat na jomhore eslami va na aov site sexorana ka bo jmhore eslami kar dakan natvanin aov mahbobyat va xoshaveste la new deli xalkida kam bekan va tekaya daghe adrese aov site blawo karo ka va bomani bnera ka bo havryanmani la nawxo va darawa bneren ba che de lava zeyater maydanyan pe nadre ka edama ba aov kara nashayestana bedan har bjhe mafe rezgarexvazi gali kurd bjhe komala shakava be alay sore komala margo naman bo dojhmnani gali kurd
-
نێردراو له لایه‌ن : aso, 18 April, 2008 13:37:34• dast xoshit ledakam, bji bo halwestt, bji kordostan, sar shori ba doshmnani gali kord.
-
نێردراو له لایه‌ن : فیروز . ئوتریش, 18 April, 2008 06:06:59• ده‌سته‌کانت خۆش برای ژیر و وریای کوردم ،خۆ جه‌ماعه‌ت ئیتڵاعات هه‌موو هان له ئوروپا و ئابه‌مچۆره ئاوقان کوڕگه‌ل نیشتمان ده‌بنه‌وه. مه‌نبارکیان بێت بۆ ڕۆژهه‌ڵاتگه‌لێکی که باوه‌شیان به پاشماوه‌ی مه‌لا عه‌وڵڵا دا گرتووه و.....وریا بن یه‌کتری نه‌فرۆشن . دیسانه‌وه ده‌ست خۆش بۆ هه‌ڵوێستی کوردانه و بوێرانه‌تان . له‌گه‌ڵ ڕێزم . فیروز
هه‌واڵی زیاتر
- بۆ وشه‌ی (خانم) له وشه‌ی (ژن) شایسته‌تره ؟!
- سەرۆكی هەرێمی كوردستان بروسكەیەكی ئاراستەی مامۆستا شێخ عیزەدینی حوسەینی كرد
- تورکیه ژانه سه‌رێکی نوێی ئه‌مریکا، له رۆژ هه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا
- ئاگاداری له‌سه‌ر كات و شوێنى رێوره‌سمى پرسه و سه‌ره‌خۆشی مامۆستا سه‌یید جه‌لال ا‌لدین حوسێنى
- له رۆژی دادپه‌روری جیهانیدا، داوای كۆتایی هێنان به قڕكردنی گه‌لی كورد ده‌كه‌ین
- ه تكایه له‌نزیكترین ده‌رفه‌تدا په‌یماننامه‌ی ڕۆما واژۆ بكه‌ن و دان به دادگای تاوانی نێونه‌ته‌وه‌ی(ICC) بنێن.
- ئاگاداری سه‌باره‌ت به ره‌وشی چالاکڤانانی مه‌ده‌نی و مافی مرۆڤ
- به بۆنه‌ی کاره‌ساتی تیرۆرکرانی دکتۆر قاسملوو سکرتێری گشتی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران
- دیداری کومیتەی نوروێژی کۆمەڵە و سازمان فدائیان خلق ایران - اکثریت
- ئـــــــاگاداری کۆمیتەی نۆڕوێژ کۆمەڵە
- میکانیزم وتایبه‌تمه‌ندیه‌کانی خه‌باتی دیمۆکراتیکی کورده‌کان له هه‌ل و مه‌رجی هه‌ستیاری ئه‌مڕۆدا
- چوارده‌یه‌مین کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی مافه‌کانی مرۆڤ له بنکه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له شاری ژنێڤ
- سه‌رچاوه‌ی قه‌یرانی ده‌سه‌ڵات له عێراقدا
- نامەیەکی سەرئاواڵه بۆ سکرتێری گشتی نەتەوه یەکگرتووەکان بەڕێز بان کی موون
- ته‌له‌ویزیۆنی فارسی بی بی سی سوکایه‌تی به میلله‌تی کورد ده‌کا!؟ تکایه با بێ ده‌نگ نه‌بین!
- بزووتنه‌وه‌ی نوێی دێمۆكراسیخوازی له ئێران و داهاتووه‌كه‌ی
- په‌ڵه هه‌وری نیشتمان
- D.6 ئایا ئه‌نارکیسته‌کان دژی ناسێۆنالیزمن؟
- ته‌ها حه‌سه‌نیانی سه‌باره‌ت به هه‌روو کۆبونه‌وه لوتکهیـیهکهی که‌نه‌دا ده‌دوێت
- دیمانەیەک لە گەل ڕوَژنامهوان جه‌ماڵ پووركه‌ریم
- ته‌ها حه‌سه‌نیانی باس له ڕه‌وشی بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز له ئێران ده‌کات
- کێشه‌ی ناو‌کی ئێران و دوا ڕاپـۆرتی ئه‌منستی له‌سه‌ر ئه‌و وڵاته
- جەلال ناوە رەخنە لە قسەکانی رەزاکەعبی دەگرێت و باسی هۆکاری دەست لەکار کێشانەوەکەی دەکات
- نابێ كۆمه‌ڵگه‌ی ئێستای كورد له خوه‌رهه‌ڵاتی كوردستان گرێبده‌ن به بارودۆخێك كه سه‌رده‌مانێك شه‌ڕی چه‌كداریان تێدا كردووه
- ئاسۆی رۆژهەلات ژمارە 58
- پیرۆز بێت رۆژی ٣١ی جۆزه‌ردان !!په‌یامی كومیته‌ی ناوه‌نديی به بۆنه‌ی رۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه
- راپورتێك سه‌باره‌ت به كوَنفرانسی هێزه كانی ئوپوزیسیونی ئێرانی له پاریس
- به‌یاننامه‌ی ده‌فته‌ری سیاسيی PDKI سه‌باره‌ت به ئاوردانه‌وه‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌چوونی ده‌یه‌مین شانۆی هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆماری له ئێران‌و ئاكامه‌كانی
- دیدار حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و كۆمه‌ڵه
- خۆپیشاندان له بەردەم پارلەمانی بریتانیا
- داواکاری له رای گشتی و ئه‌حزابه سیاسیه‌کانی کوردستانی و ئێرانی و هه‌مۆ ریکخراوه مرۆڤ دۆسته‌کان
- بانگه‌واز بۆ خۆپێشاندان له شاری ڤانکوڤه‌ر
- له سێداره‌دانی ئازادیخوازن له لایه‌ن کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه مه‌حکووم ده‌که‌ین
- سێزده‌هه‌مین کۆبوونه‌وی شوورای مافی مرۆڤ له‌بنکه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ژنێڤ
- كه‌مپه‌ین: "ژیان مافی هه‌موو مرۆڤێكه"
- جواره‌مین کونگره‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی دژی حوکمی ئیعدام له ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له ژنێڤ ده‌ستی پێ‌کرد
- بۆ....... به سۆز گیان و....چاوه‌کانی به‌سۆز گیان
- پێشکه ش به شه هید قادر به هرامی,
- به رزو به رێز بێت یادی شه هید سانیه به هرامی پیشمه رگه ی دێرینی کۆمه له
- سی ساڵ پاش شه‌ڕی ٣٥ ڕۆژه‌ی شاری بانه
- ڕازه نه درکاوه کانی کۆماری ئیسلامی ئێران- به‌شی یازده
- به‌رنامه‌ی سێکس وفه‌ساد کارییه‌کانی سه‌ی ئه‌حمه‌د خومه‌ینی وموحه‌مه‌د مونته‌زری
- انتخابات ایران زمین لرزەای برای رژیم ایران
- با خه‌ڵکی کوردستان نه‌که‌ین به قوربانی سه‌رنه‌که‌وتنی موسه‌وی
- راگه‌یێندراوی سازمانی خه‌باتی كوردستانی ئێران، له‌سه‌ر ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی خه‌ڵكی ئێران دژی رژیمی ئاخوندی
- پەیامی بەرێز عەبدولا موهتەی سکرتێری کۆمەلە بو خەلکی کوردستان
- حیزبی دێموکراتی کوردستان له ئاوی لێڵ ماسی ده‌گرێ!
- قه‌هری شۆڕشگێڕانه به ڕێوه، گه‌لی کورد بخرۆشێن!

هه‌واڵه‌کان
ڕاگه‌یاندنه‌کان
بابه‌ته‌کان