ڕاپرسی: بزوتنەوەی سەوز
به‌م بابه‌ته پله بده
(کۆی ده‌نگه‌کان پله‌کان: 12)
دادگایه‌کی هۆڵه‌ندی: "Geert Wilders" بۆی هه‌یه ئیسلام به فاشی به‌راورد بکات
سه‌رکه‌وتنێکی یاسایی بۆ "Geert Wilders": دادگایه‌کی هۆڵه‌ندی له شاری "Den Haag" ڕایگه‌یاند، که فیلمی "فتنه" له به‌رهه‌مهێنانی "Geert Wilders" هانی ڕق و توندوتیژی نادات، به‌ڵکو ده‌چێته چوارچێوه‌ی سه‌ربه‌ستی ده‌ربڕینی بۆچوونه‌وه.
بڕیاری دادگا پاش به‌رزکردنه‌وه‌ی سکاڵایه‌كی یه‌کێتی ئیسلامی هۆڵه‌ندی دێت. به‌پێی سکاڵای به‌رزکراو بۆ به‌رده‌م دادگا ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هۆڵه‌ندی ناوبراو هه‌ڵساوه به هاندانی توندوتیژ و ڕق دژی ئیسلام، ئه‌ویش پاش ئه‌وه‌ی "Geert Wilders" له فیلمه‌ی "فتنه"دا ئیسلامی به فاشی و پێغه‌مبه‌ری موسوڵمانانی به دڕنده ناوبردووه.
به‌پێی بڕیاری دادگا ئه‌ندامی ڕاستڕه‌وی په‌رله‌مانی هۆڵه‌ندی سه‌ربه‌سته له ده‌بڕینی ئه‌و شتانه‌ی به‌رامبه‌ر ئیسلام وتوێتی و کردوێتی، چونکه ئه‌وانه‌ی وتوێتی ناچنه خانه‌ی هاندانی توندوتیژ و ڕق دژی ئیسلام.
یه‌کێتی ئیسلامی هۆڵه‌ندا له‌ڕێگای سکاڵا به‌رزکراوه‌وه ویستی به‌شێوه‌یه‌کی یاسایی ڕێگا له "Geert Wilders" بگیرێت، تا چیتر له‌سه‌ر ئیسلام قسه ناکات و ئیسلام له‌گه‌ڵ فاشیدا به‌راورد نه‌کات.
له بۆنه‌یه‌کی پێشووتردا "Geert Wilders" قورئانی پیرۆزی به "په‌ڕتووکێکی فاشی" ناوبردووه، هاوکات ناوبراو قورئانی له‌گه‌ڵ په‌ڕتووکی "Mein Kampf" (=تێکۆشانم) له نووسینی "ئه‌دۆلف هێتله‌ر"، سه‌رکرده‌ی نازییه‌کان، به‌راوردکردووه.
یه‌کێتی ئیسلامی هۆڵه‌ندی داوایکردبوو، که "Geert Wilders" له ڕۆژنامه سه‌ره‌کییه‌کانی هۆڵه‌ندا‌دا به‌شێوه‌یه‌کی فه‌ڕمیی داوای لێبووردن له بریندارکردنی هه‌ستی موسوڵمانه‌کان بکات.
هه‌روه‌ها یه‌کێتی ئیسلامی داوای کردبوو، که دادگا به‌یه‌کجاری ڕێگا له "Geert Wilders" بگرێت، تا چیتر له په‌یڤه‌کانیدا ناوی ئیسلام به ناشرین نه‌بات. به‌ڵام دادگا ئه‌و داواکارییه‌شی ڕه‌تکرده‌وه و پێیوایه، که "Geert Wilders" له شڕۆڤه‌کردنی په‌یڤه‌کانی سه‌ربه‌سته و ناکرێت به‌ربه‌ستی بۆ دابنرێت و دانانی جۆرێك له‌سنوور ده‌چێته چوارچێوه‌ی چاودێریکردنه‌وه.
"Geert Wilders" له 2008.03.28 فیلمی "فتنه"ی (=بشێونه) له‌سه‌ر تۆڕی نێت بڵاوکرده‌وه، پاش ئه‌وه‌ی هه‌موو ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی هۆڵه‌ندی ئاماده‌نه‌بوون، فیلمی ناوبراو بڵاوبکه‌نه‌وه.
هه‌رچه‌نده کاردانه‌وه‌ی بۆچوون له‌ناو هۆڵه‌ندا سنوورداربوو، که‌چی ژماره‌یه‌کی زۆر له موسوڵمانه‌کانی هه‌ریه‌ك له سودان، پاكستان، يه‌مه‌ن، ماليزيا، ئيران، ئه‌ندونيسيا، ئه‌فغانستان و هتد ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان و ناڕه‌زایی خۆیان به‌رامبه‌ر ناوه‌ڕۆکی ئه‌و فیلمه ده‌ربڕی.
"Geert Wilders" له فیلمی "فتنه"دا وێنه‌کێشراوه کاریکاتۆرییه‌که‌ی کاریکاتۆریستی دانیمارکی "Kurt Westergaard" به‌کارهێنابوو، ئه‌وه‌ش له‌لایه‌ن سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌نووسانی دانیمارکه‌وه به‌تووندی ڕه‌خنه‌ی لێگرا. چونکه ئه‌و کاره به‌پێشلکردنی مافی کۆپیکردن ناوبرا، هه‌ربۆیه سه‌ندیکای ناوبراو سکاڵایه‌کی یاسایی دژی ئه‌ندامی هۆڵه‌ندی ڕاستڕه‌و به‌رزکرده‌وه. ئێستا و بۆ ده‌ربازبوون له‌و کێشه‌یه یاساییه "Geert Wilders" هه‌ڵساوه به‌گۆڕینی ئه‌و وێنه کاریکاتۆرییه به وێنه‌یه‌کی کێشراوی دیکه و ئێستاش ده‌توانرێت فیلمه "فتنه" به‌شێوازه‌ی نوێیه‌که‌ی له‌سه‌ر تۆری نێت ببینرێت
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:
Spiegel
گه‌ڕانه‌وه بو لاپه‌ڕه‌ی ئه‌وه‌ڵ
گه‌ڕانه‌وه بو لاپه‌ڕه‌ی پێش‌و
رای خۆت بنێره
رای تو (1 نێردراو)
-
نێردراو له لایه‌ن : farzad, 09 April, 2008 06:34:55• le rasty da filmi ftne ew haghetane nishan dadat ke eme dayzanin we mossolmananish hamishe trsyan le hagheghate boye lawey ke em filme drsotkrawe narazin we ewan hamishe dzhi azadi biroray jiyawazn boye mn pem waye ke ew derhenare kareki bashi krdowe
هه‌واڵی زیاتر
- بۆ وشه‌ی (خانم) له وشه‌ی (ژن) شایسته‌تره ؟!
- سەرۆكی هەرێمی كوردستان بروسكەیەكی ئاراستەی مامۆستا شێخ عیزەدینی حوسەینی كرد
- تورکیه ژانه سه‌رێکی نوێی ئه‌مریکا، له رۆژ هه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا
- ئاگاداری له‌سه‌ر كات و شوێنى رێوره‌سمى پرسه و سه‌ره‌خۆشی مامۆستا سه‌یید جه‌لال ا‌لدین حوسێنى
- له رۆژی دادپه‌روری جیهانیدا، داوای كۆتایی هێنان به قڕكردنی گه‌لی كورد ده‌كه‌ین
- ه تكایه له‌نزیكترین ده‌رفه‌تدا په‌یماننامه‌ی ڕۆما واژۆ بكه‌ن و دان به دادگای تاوانی نێونه‌ته‌وه‌ی(ICC) بنێن.
- ئاگاداری سه‌باره‌ت به ره‌وشی چالاکڤانانی مه‌ده‌نی و مافی مرۆڤ
- به بۆنه‌ی کاره‌ساتی تیرۆرکرانی دکتۆر قاسملوو سکرتێری گشتی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران
- دیداری کومیتەی نوروێژی کۆمەڵە و سازمان فدائیان خلق ایران - اکثریت
- ئـــــــاگاداری کۆمیتەی نۆڕوێژ کۆمەڵە
- میکانیزم وتایبه‌تمه‌ندیه‌کانی خه‌باتی دیمۆکراتیکی کورده‌کان له هه‌ل و مه‌رجی هه‌ستیاری ئه‌مڕۆدا
- چوارده‌یه‌مین کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی مافه‌کانی مرۆڤ له بنکه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له شاری ژنێڤ
- سه‌رچاوه‌ی قه‌یرانی ده‌سه‌ڵات له عێراقدا
- نامەیەکی سەرئاواڵه بۆ سکرتێری گشتی نەتەوه یەکگرتووەکان بەڕێز بان کی موون
- ته‌له‌ویزیۆنی فارسی بی بی سی سوکایه‌تی به میلله‌تی کورد ده‌کا!؟ تکایه با بێ ده‌نگ نه‌بین!
- بزووتنه‌وه‌ی نوێی دێمۆكراسیخوازی له ئێران و داهاتووه‌كه‌ی
- په‌ڵه هه‌وری نیشتمان
- D.6 ئایا ئه‌نارکیسته‌کان دژی ناسێۆنالیزمن؟
- ته‌ها حه‌سه‌نیانی سه‌باره‌ت به هه‌روو کۆبونه‌وه لوتکهیـیهکهی که‌نه‌دا ده‌دوێت
- دیمانەیەک لە گەل ڕوَژنامهوان جه‌ماڵ پووركه‌ریم
- ته‌ها حه‌سه‌نیانی باس له ڕه‌وشی بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز له ئێران ده‌کات
- کێشه‌ی ناو‌کی ئێران و دوا ڕاپـۆرتی ئه‌منستی له‌سه‌ر ئه‌و وڵاته
- جەلال ناوە رەخنە لە قسەکانی رەزاکەعبی دەگرێت و باسی هۆکاری دەست لەکار کێشانەوەکەی دەکات
- نابێ كۆمه‌ڵگه‌ی ئێستای كورد له خوه‌رهه‌ڵاتی كوردستان گرێبده‌ن به بارودۆخێك كه سه‌رده‌مانێك شه‌ڕی چه‌كداریان تێدا كردووه
- ئاسۆی رۆژهەلات ژمارە 58
- پیرۆز بێت رۆژی ٣١ی جۆزه‌ردان !!په‌یامی كومیته‌ی ناوه‌نديی به بۆنه‌ی رۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه
- راپورتێك سه‌باره‌ت به كوَنفرانسی هێزه كانی ئوپوزیسیونی ئێرانی له پاریس
- به‌یاننامه‌ی ده‌فته‌ری سیاسيی PDKI سه‌باره‌ت به ئاوردانه‌وه‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌چوونی ده‌یه‌مین شانۆی هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆماری له ئێران‌و ئاكامه‌كانی
- دیدار حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و كۆمه‌ڵه
- خۆپیشاندان له بەردەم پارلەمانی بریتانیا
- داواکاری له رای گشتی و ئه‌حزابه سیاسیه‌کانی کوردستانی و ئێرانی و هه‌مۆ ریکخراوه مرۆڤ دۆسته‌کان
- بانگه‌واز بۆ خۆپێشاندان له شاری ڤانکوڤه‌ر
- له سێداره‌دانی ئازادیخوازن له لایه‌ن کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه مه‌حکووم ده‌که‌ین
- سێزده‌هه‌مین کۆبوونه‌وی شوورای مافی مرۆڤ له‌بنکه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ژنێڤ
- كه‌مپه‌ین: "ژیان مافی هه‌موو مرۆڤێكه"
- جواره‌مین کونگره‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی دژی حوکمی ئیعدام له ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له ژنێڤ ده‌ستی پێ‌کرد
- بۆ....... به سۆز گیان و....چاوه‌کانی به‌سۆز گیان
- پێشکه ش به شه هید قادر به هرامی,
- به رزو به رێز بێت یادی شه هید سانیه به هرامی پیشمه رگه ی دێرینی کۆمه له
- سی ساڵ پاش شه‌ڕی ٣٥ ڕۆژه‌ی شاری بانه
- ڕازه نه درکاوه کانی کۆماری ئیسلامی ئێران- به‌شی یازده
- به‌رنامه‌ی سێکس وفه‌ساد کارییه‌کانی سه‌ی ئه‌حمه‌د خومه‌ینی وموحه‌مه‌د مونته‌زری
- انتخابات ایران زمین لرزەای برای رژیم ایران
- با خه‌ڵکی کوردستان نه‌که‌ین به قوربانی سه‌رنه‌که‌وتنی موسه‌وی
- راگه‌یێندراوی سازمانی خه‌باتی كوردستانی ئێران، له‌سه‌ر ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی خه‌ڵكی ئێران دژی رژیمی ئاخوندی
- پەیامی بەرێز عەبدولا موهتەی سکرتێری کۆمەلە بو خەلکی کوردستان
- حیزبی دێموکراتی کوردستان له ئاوی لێڵ ماسی ده‌گرێ!
- قه‌هری شۆڕشگێڕانه به ڕێوه، گه‌لی کورد بخرۆشێن!

هه‌واڵه‌کان
ڕاگه‌یاندنه‌کان
بابه‌ته‌کان