ڕاپرسی: بزوتنەوەی سەوز
به‌م بابه‌ته پله بده
(کۆی ده‌نگه‌کان پله‌کان: 16)
دایكی شه‌هیدانی گۆره ون
دایكی شه‌هیدانی گۆره ون
شه‌به‌ق. 2008-02-04 solin1997@yahoo.no
تیشكی خۆر له شوختی شووشه‌ی شكاوی ماڵی داوه
بـــه‌یانی‌یه و ئاسمان هه‌تــا بلێــــــی روون و هــــه‌تاوه
له سه‌ر سوانه‌ی ماڵی ئه‌و به‌ر جریوه‌ی چــۆله‌كه‌ی دڕ
هــــــه‌وای سافی زستـانی "مــه‌ریوان"ی كردووه پـــڕ
له درزی ده‌رگـه‌وه، تیـــری سپی، چه‌شنی بـــرووسكه
تیــــژ و باریك دێ، ده‌هـاوێتــه نـــاو چــاوی، تـــرووسكه
له نــــاو ئه‌و مـــاله ره‌ش و شـــێدار و ســـارد و تاریكه
چ جوانـــــه ســه‌ما و چاوه‌بــركێی ئــه‌م تیشكه باریكه
OOO
خه‌وی ئه‌مشۆی، له وه‌یشومه‌ی، خه‌یالان بێ‌به‌لا بوو
ژان و ئــــازار ،كه‌مێ كه‌متر ،بــه سه‌ر له‌شیـا كشابوو
كه چاوی ئــــه‌و، به‌یــانی زوو، روو له جوانی گـــه‌رابوو
كه تـــــۆزقالێ بزه‌ی گــه‌رمی له لێــــوان هه‌ڵگه‌رابوو
ئه‌مــــرۆ، به‌فــری ده‌دی، زه‌رد و سپی زێــره‌وی رێ‌یـه
تیشكی‌خـۆری ده‌دی ده‌ستی ده‌هاویشته سه‌رجێ‌یه
ئه‌مـرۆ هێـــزێكی سێحــراوی هاتبــووه ئامێـــز و ماڵی
ئه‌مرۆ یادی منــــالی بــــــــــــوو كه ژانی راده‌مــــاڵی.
OOO
ویستی كه به‌و هه‌سته هه‌ستێ، ژان گرتێـوه دامێنـی
ئـــــازار چریـــكانی، چنــــگه چــڵ، ئــــالاوه پشتێنـــی
چركه‌یه‌ك بوو ئه‌و تیشكه له‌رزۆكه، غه‌یب و ئاوا بــــوو
به یادی كۆن، تـــاوێ، هه‌تــاو، تیشكی لــه دڵ دابوو
كۆڵی ئـازار! هه‌ستا، نه‌رم چـاوی گێــرا به هــه‌ر لاوه
هه‌ر خه‌می شین بوو له دیــــــواری ماڵی ده‌چــۆراوه
چوو له یادی زوو، چۆله‌كه و به‌فر و تیشك و هــــه‌تاو
راپه‌ری تووند و تۆڵ، خۆی گـــرد و كۆ كرد، زوو به تاو.
OOO
ده‌بوو هه‌ستێ، له سه‌ر پێ بێ، ده‌بوو بروا، ری ببرێ
كـۆڵ و كـــاروان مـاڵ و ملكی بوون تـازه هه‌تا ده‌مـرێ
له‌و ساته‌وه كور و میردی شه‌هید بوون و، كه‌س و كار
به ته‌نیا به جێیان هێشت له ناو ژاناوی و خــــه‌م و ژار
له ژینــی پــر مه‌ینه‌ت و ئازار و ته‌نگ و تـــــاری ئــــه‌و
هه‌ر كاروانی خه‌م و،خه‌می رێ بوو كه‌س و كاری ئـه‌و
به‌ڵێنی دابوو بــه‌رگی كار و پـــــــارسایی كـــــــاته‌به‌ر
بێتـه ناو كـــــۆری كاروانی پـــر خـــه‌م و خۆف و خه‌ته‌ر.
OOO
بێ وچان هه‌مـوو رۆژێ، هه‌مــوو ساتێ، هه‌مـوو ژیــــانی
ته‌لیسێك، به سه‌د زه‌حمه‌ت، ده‌یخاته سه‌ر مل و شانی
كــور و مێرد كوژراو، جـــه‌رگ سووتاو، ملی رێی گرتـــووه
به به‌ر چـاوی هه‌موومــان كـۆلێ كـــــاروانی هه‌لـگرتووه.
له ده‌شت و هـه‌وراز و ناو به‌فــر و ئاوان هـــه‌ڵی گرتـــووه
له سه‌د سه‌خت و مــاه و ئه‌ستـه‌م و رازان هه‌ڵی گرتووه
له‌م رێ‌یه دا، شــكا قـاچ و، چـــــۆك و پشتــی دامــــالێ
به هیممه‌تــر ئه‌مما، هـــه‌وری ناهومێـــــدی را‌مــــالێ.
OOO
ئێستــه لــــه نێـــــوان پنجــوێن و مـه‌ریــوان دێ و د‌ه‌چێ
تــووشی ســه‌د داگیـــركه‌ر و "داگیــــركـــه‌ربه‌ر" ده‌بــــێ
به نێـــــو جــاش و پاســــــدار و میــــــن و دڕ و دز دا دێ
به نێـــــو شه‌خته‌به‌ندان و ســه‌خله‌ت و خـر و خـز دا دێ
OOO
به زاری ئه‌ژدها دا دێی، كۆڵ به‌شــانی بێ‌به‌شان
ژنی ژاكاوی شه‌كه‌ت ، دڵ بـــرینـــداری پـــڕ له ژان
بۆ ژه‌مێ نانی سه‌ربه‌رزی، سـه‌دهه‌زار سه‌ختیت لـه رێ
تۆ چیای خـــۆراگری، تـــۆ بــــه‌رزی، پێشمه‌رگه‌ی له جێ
شیــــره ژن! بێــــــوه ژن! دایكی شه‌هیـــدانی گــۆره ون!
هه‌موو كورد، تاكوو ئه‌به‌د، له هه‌ركوێ بن، شه‌رمه‌نده‌تن.
OOO
تۆ ده‌با میــدالی ســـــه‌روه‌ریت له مل دابـــــا وه‌ك پـــه‌ری
تۆ ده‌بـــا زێــــروه‌شان بكـــرای ، بكرایــه تاجی ســــــه‌ری
ده‌ستی به‌دكـار دژ بــــه ئێمـه پـــر ستـه‌م‌تــــر وا له كــار
دوژمنی دڕ، دۆستی خوێــــری، بــــار و دۆخی نــــــاله‌بـار
ته‌نیــــــوێ چــه‌رخی چه‌پـه‌ل، داوی، له چـــــاوی رابه‌ران
چه‌ن هه‌وه‌سبـــازانه چـــوون ئـــاوی روبـاریـــان هه‌ڵگه‌ران
OOO
مخابن دایه گیان هه‌رچی كــرا، دژ به تۆ بوو ، سه‌دحه‌یف
تــۆ له ده‌ردا تـــوایه‌وه و، دۆستی به درۆش، كه‌وته كه‌یف
خاكـی رێگه‌تم من دایه، قه‌تــــره ئـاوێــكم، چــــۆن بڵێم
به شــانــازی ده‌زانـم ســـــه‌ر لـــه پێنــاوی تـــــــۆ بنێم
گه‌رچی كورته ده‌ستی ئه‌من و، ئه‌مرۆ مـه‌ودای رێ كه‌مه
مه‌رگی داگیــــــركه‌ر به‌لام، ئه‌ســــاسی كــــار و ریگــه‌مه.
گه‌ڕانه‌وه بو لاپه‌ڕه‌ی ئه‌وه‌ڵ
گه‌ڕانه‌وه بو لاپه‌ڕه‌ی پێش‌و
رای خۆت بنێره
رای تو (1 نێردراو)
-
نێردراو له لایه‌ن : shiwan, 09 Febr, 2008 23:34:16• dastet xosh bet.wak hamisha sherakant deltazenen.balam barez aw shearat bo ke nusiwa? zor spas u ghalamet nashke
هه‌واڵی زیاتر
- بۆ وشه‌ی (خانم) له وشه‌ی (ژن) شایسته‌تره ؟!
- سەرۆكی هەرێمی كوردستان بروسكەیەكی ئاراستەی مامۆستا شێخ عیزەدینی حوسەینی كرد
- تورکیه ژانه سه‌رێکی نوێی ئه‌مریکا، له رۆژ هه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا
- ئاگاداری له‌سه‌ر كات و شوێنى رێوره‌سمى پرسه و سه‌ره‌خۆشی مامۆستا سه‌یید جه‌لال ا‌لدین حوسێنى
- له رۆژی دادپه‌روری جیهانیدا، داوای كۆتایی هێنان به قڕكردنی گه‌لی كورد ده‌كه‌ین
- ه تكایه له‌نزیكترین ده‌رفه‌تدا په‌یماننامه‌ی ڕۆما واژۆ بكه‌ن و دان به دادگای تاوانی نێونه‌ته‌وه‌ی(ICC) بنێن.
- ئاگاداری سه‌باره‌ت به ره‌وشی چالاکڤانانی مه‌ده‌نی و مافی مرۆڤ
- به بۆنه‌ی کاره‌ساتی تیرۆرکرانی دکتۆر قاسملوو سکرتێری گشتی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران
- دیداری کومیتەی نوروێژی کۆمەڵە و سازمان فدائیان خلق ایران - اکثریت
- ئـــــــاگاداری کۆمیتەی نۆڕوێژ کۆمەڵە
- میکانیزم وتایبه‌تمه‌ندیه‌کانی خه‌باتی دیمۆکراتیکی کورده‌کان له هه‌ل و مه‌رجی هه‌ستیاری ئه‌مڕۆدا
- چوارده‌یه‌مین کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی مافه‌کانی مرۆڤ له بنکه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له شاری ژنێڤ
- سه‌رچاوه‌ی قه‌یرانی ده‌سه‌ڵات له عێراقدا
- نامەیەکی سەرئاواڵه بۆ سکرتێری گشتی نەتەوه یەکگرتووەکان بەڕێز بان کی موون
- ته‌له‌ویزیۆنی فارسی بی بی سی سوکایه‌تی به میلله‌تی کورد ده‌کا!؟ تکایه با بێ ده‌نگ نه‌بین!
- بزووتنه‌وه‌ی نوێی دێمۆكراسیخوازی له ئێران و داهاتووه‌كه‌ی
- په‌ڵه هه‌وری نیشتمان
- D.6 ئایا ئه‌نارکیسته‌کان دژی ناسێۆنالیزمن؟
- ته‌ها حه‌سه‌نیانی سه‌باره‌ت به هه‌روو کۆبونه‌وه لوتکهیـیهکهی که‌نه‌دا ده‌دوێت
- دیمانەیەک لە گەل ڕوَژنامهوان جه‌ماڵ پووركه‌ریم
- ته‌ها حه‌سه‌نیانی باس له ڕه‌وشی بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز له ئێران ده‌کات
- کێشه‌ی ناو‌کی ئێران و دوا ڕاپـۆرتی ئه‌منستی له‌سه‌ر ئه‌و وڵاته
- جەلال ناوە رەخنە لە قسەکانی رەزاکەعبی دەگرێت و باسی هۆکاری دەست لەکار کێشانەوەکەی دەکات
- نابێ كۆمه‌ڵگه‌ی ئێستای كورد له خوه‌رهه‌ڵاتی كوردستان گرێبده‌ن به بارودۆخێك كه سه‌رده‌مانێك شه‌ڕی چه‌كداریان تێدا كردووه
- ئاسۆی رۆژهەلات ژمارە 58
- پیرۆز بێت رۆژی ٣١ی جۆزه‌ردان !!په‌یامی كومیته‌ی ناوه‌نديی به بۆنه‌ی رۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه
- راپورتێك سه‌باره‌ت به كوَنفرانسی هێزه كانی ئوپوزیسیونی ئێرانی له پاریس
- به‌یاننامه‌ی ده‌فته‌ری سیاسيی PDKI سه‌باره‌ت به ئاوردانه‌وه‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌چوونی ده‌یه‌مین شانۆی هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆماری له ئێران‌و ئاكامه‌كانی
- دیدار حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و كۆمه‌ڵه
- خۆپیشاندان له بەردەم پارلەمانی بریتانیا
- داواکاری له رای گشتی و ئه‌حزابه سیاسیه‌کانی کوردستانی و ئێرانی و هه‌مۆ ریکخراوه مرۆڤ دۆسته‌کان
- بانگه‌واز بۆ خۆپێشاندان له شاری ڤانکوڤه‌ر
- له سێداره‌دانی ئازادیخوازن له لایه‌ن کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه مه‌حکووم ده‌که‌ین
- سێزده‌هه‌مین کۆبوونه‌وی شوورای مافی مرۆڤ له‌بنکه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ژنێڤ
- كه‌مپه‌ین: "ژیان مافی هه‌موو مرۆڤێكه"
- جواره‌مین کونگره‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی دژی حوکمی ئیعدام له ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له ژنێڤ ده‌ستی پێ‌کرد
- بۆ....... به سۆز گیان و....چاوه‌کانی به‌سۆز گیان
- پێشکه ش به شه هید قادر به هرامی,
- به رزو به رێز بێت یادی شه هید سانیه به هرامی پیشمه رگه ی دێرینی کۆمه له
- سی ساڵ پاش شه‌ڕی ٣٥ ڕۆژه‌ی شاری بانه
- ڕازه نه درکاوه کانی کۆماری ئیسلامی ئێران- به‌شی یازده
- به‌رنامه‌ی سێکس وفه‌ساد کارییه‌کانی سه‌ی ئه‌حمه‌د خومه‌ینی وموحه‌مه‌د مونته‌زری
- انتخابات ایران زمین لرزەای برای رژیم ایران
- با خه‌ڵکی کوردستان نه‌که‌ین به قوربانی سه‌رنه‌که‌وتنی موسه‌وی
- راگه‌یێندراوی سازمانی خه‌باتی كوردستانی ئێران، له‌سه‌ر ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی خه‌ڵكی ئێران دژی رژیمی ئاخوندی
- پەیامی بەرێز عەبدولا موهتەی سکرتێری کۆمەلە بو خەلکی کوردستان
- حیزبی دێموکراتی کوردستان له ئاوی لێڵ ماسی ده‌گرێ!
- قه‌هری شۆڕشگێڕانه به ڕێوه، گه‌لی کورد بخرۆشێن!

هه‌واڵه‌کان
ڕاگه‌یاندنه‌کان
بابه‌ته‌کان