ئه‌رشیڤ
| Mo | Tu | We | Th | Fr | Sa | Su | |
|---|---|---|---|---|---|---|---|
| 1 | 2 | 3 | 4 | 5 | |||
| 6 | 7 | 8 | 9 | 10 | 11 | 12 | |
| 13 | 14 | 15 | 16 | 17 | 18 | 19 | |
| 20 | 21 | 22 | 23 | 24 | 25 | 26 | |
| 27 | 28 | 29 | 30 | ||||
ڕاپرسی: 28 گه‌لاوێژ
به‌م بابه‌ته پله بده
(کۆی ده‌نگه‌کان پله‌کان: 11)
که‌رکوکمان له‌ده‌ست چوو ، با کوردستان‌مان له‌ده‌ست نه‌چێ
که‌رکوکمان له‌ده‌ست چوو ، با کوردستان‌مان له‌ده‌ست نه‌چێ
با گه‌نجان سه‌رقافڵه‌ی جوڵانه‌وه‌یه‌کی نوێ بکه‌ن ، کوردستان وێرانتر ده‌بێت و تاوانه‌کان دووباره ده‌بنه‌وه ، بێده‌نگی گه‌نج شکستی گه‌وره‌تر به کۆمه‌ڵگا ده‌گه‌یه‌نێت .
هێمن ڕه‌ئووف
www.hemnrauf.kurdblogger.com
درێژ کردنه‌وه‌ی واده‌ی جێبه‌جێ کردنی مادده‌ی ١٤٠ ی ده‌ستوری عێراق ، تاقیکردنه‌وه و پێوانه‌ی سه‌نگی ئاخافتن و لێدوان و سیاسه‌تی سه‌رانی کورد بوو له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی عێراق و ئه‌مریکا و تورکیا و نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کانه‌وه . پرسیارێک بوو که هه‌ریه‌کێ له‌و لایه‌نه په‌یوه‌ندیدارانه له خۆیان ده‌کرد ( ئایا ده‌سه‌ڵاتی کوردی به سازش نه‌کردن له‌سه‌ر که‌رکوک ، ڕقی جه‌ماوه‌ر هه‌ڵده‌سێنێت و ئه‌و ئارامییه ترسناکه‌ی تاکی کوردی تێدا ده‌خه‌سێنرێت ده‌شێوێت ، بۆ گێڕانه‌وه‌ی ناوچه داگیرکراوه‌کان ؟ )
ئیتر کاتێک ده‌بینن سه‌رانی کورد ئه‌وه‌نده بێهه‌ڵوێستن له ئاست لێدوان و بۆچونه‌کانی خۆیان و ئه‌وه‌نده بیویژدانانه هه‌وڵی ڕازیکردنی جهماوهردهدهن بۆ ڕازیبوون بۆ کۆیلایه‌تی ومانه‌وه له‌ناو ترس و دلاڕاوکێی ژێرده‌ستی داگیرکه‌ران ، سه‌ره‌تایه‌ک بۆ هۆنینه‌وه‌ی دووباره‌ی پلانه دڕندانه‌کانیان ده‌ست پێده‌کات و دوورنیه به له‌ناوچوونی ئه‌و ئه‌زموونه بچکۆله‌یه‌ی باشوور کۆتایی پێ نه‌یه‌ت .
بێده‌نگی و بێهه‌ڵوێستی سه‌رانی کورد له ئاستی تۆپبارانکردن و وێرانکردنهوهی لادێکانی کوردستان له‌لایه‌ن دڕنده‌یه‌کی تری هاوسنوره‌وه که تورکیایه ، ڕێگا خۆشکردنه بۆ له‌ده‌ستدانی که‌رامه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌ک و دووباره‌بوونه‌وه‌ی هه‌موو نه‌هامه‌تییه‌کان که‌به‌سه‌ر گه‌له‌که‌مان هاتووه له ڕابوردودا. گوێنه‌دان به ئاواره‌بوونه‌وه و بێماڵو حاڵ بوون و کوشتنی منداڵ و ژن و خه‌ڵکی سیڤیل و بێ‌دیفاع ، مامه‌ڵه‌یه‌کی نابه‌رپرسانه و خیانه‌تکارانه‌یه به‌رامبه‌ر جه‌ماوه‌ر و ڕێگا خۆشکردنه بۆ ده‌ستدرێژی زیاتر و له‌ده‌ستدانی ئه‌و ده‌ستکه‌وته بچوکانه‌ی که به‌رهه‌می شۆڕشه‌کان و ڕاپه‌ڕینه‌کان و خوێنی شه‌هیدانی گه‌له‌که‌مانه .
ده‌سه‌ڵاتی کوردی کارده‌کات بۆ له‌ده‌ستدانی ده‌ستکه‌وته‌کان ، له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندیه حیزبی و تاکه‌که‌سییه‌کان !!!. پشتکردنه گه‌ریللا شۆڕشگێره‌کان که ئه‌رکیان پاراستنی شه‌ره‌ف و که‌رامه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌که ، و له هه‌مانکاتدا ڕێگه‌دان به تاریق هاشمی له‌سه‌ر مه‌زاری شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه داکۆکی له جه‌للادێکی ئه‌نفال بکات ، ئه‌م ڕاستییه پشتڕاست ده‌کاته‌وه ، که سوکایه‌تییه به خوێنی شه‌هیده سه‌ربه‌رزه‌کانی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال . وه‌لێ ڕازیبوونی جه‌ماوه‌ری هه‌ڵه‌بجه و گوێگرتن له که‌سێکی وه‌ها که هیچ قیمه‌تێک بۆ خوێنی ١٨٢٠٠٠ مرۆڤی کورد دانانێت ، ئه‌مه جێگای سه‌رسوڕمان و پرسیاره .
سه‌رانی کورد خه‌ریکی به‌رته‌سککردنه‌وه‌ی ئامانجی شۆڕشه‌کانی ڕابووردوون و له‌هه‌وڵی سه‌رکوتینه‌وه‌ی ده‌نگی ڕاسته‌قینه‌ی جه‌ماوه‌ر دان. له‌ده‌ستدانی که‌رکوک و به‌رته‌سککردنه‌وه‌ی ئازادی ڕاده‌ربڕین به‌ڵگه به‌هێزه‌کانن بۆ خستنه ڕووی ئه‌م سیاسه‌ته نابه‌جێیه . پشتگوێ خستنی قوربانیانی کاره‌ساته‌کان و هه‌وڵدان بۆ که‌ڵه‌که کردنی سامانی میلله‌ت و ، به‌رده‌وامبوونی ئه‌م ڕه‌وشه به‌مشێوه‌یه داهاتوومان کاره‌ساتاوی ده‌کاته‌وه . بۆیه ده‌بێ بۆ ڕێگرتن له‌م داڕوخانه وێرانکه‌ره هه‌نگاوبنێین و هه‌ڵوێستی جوامێرانه بنوێنین .
با گه‌نجان سه‌رقافڵه‌ی جوڵانه‌وه‌یه‌کی نوێ بکه‌ن :
ئه‌وانه‌ش که خۆیان به هۆشیار ده‌زانن ده‌بێ هۆشیار ببنه‌وه ، هۆشیاره‌کانی ئێمه گۆڕانکاریان نه‌کردووه و هه‌وڵیان نه‌داوه گۆڕانکاری بنچینه‌یی بکه‌ن .
لێره و له‌وێ و له تێپه‌ڕبوونی زه‌مه‌ندا کۆمه‌ڵێک هه‌وڵی دڵسۆزانه درا بۆ ده‌ربازبوون له‌و تاریکیه‌ی کۆمه‌ڵگای ئێمه‌ی تێدا بزر بووه . ئێمه بێخه‌م نه‌بووین له ڕابووردوا هه‌نگاوی زۆر بوێرانهمانهمان ناوه . سه‌روه‌رییه‌کانی ڕابووردو له لاپه‌ڕه‌کانی مێژوودا ده‌بینرێن ، به‌ڵام هه‌ریه‌که له‌و جموجوڵانه به داخ و بێهوده‌یی کۆتای‌یان هاتوه ، کۆتاییمان هه‌ر بێهیوابوون و له‌ناوچوون و پارچه پارچه بوون و دۆڕاندن بووه .
ئه‌ی بۆچی نه‌پرسین بۆ ده‌بێ هه‌موو هه‌وڵه‌کانمان بێ ئه‌نجام بگاته کۆتایی ؟ ئه‌ی بۆ نه‌توانین وه‌لامێکی تۆکمه و درووست و ڕاشکاوانه‌ی ناوازه بۆ ئه‌م هه‌موو کۆتاییه خه‌مناکه نههۆنینهوه و نه‌یکه‌ین به ڕاستییه‌ک و ببێته ئامانج ؟ بۆچی یه‌کگرتووی بۆ ئامانجێک که سه‌روه‌ری ده‌رووست ده‌کات و تۆ‌و ده‌چێنێت و به‌رهه‌می ده‌بینرێت له داهاتوودا، نه‌که‌ینه به‌رنامه‌یه‌کی پیرۆز و بۆ به‌جێهێنانی ئه‌و ئه‌رکه پێویسته ،دڵسۆزانه نه‌که‌وینه کار ؟
درووست بوونی ئه‌م هه‌موو ڕێخراو و گروپ و پارت و کۆمه‌ڵه و لهخۆنانی ئه‌م هه‌موو ناو و شوهره‌ته تازه‌یه شتێک نییه جگه له بچوککردنه‌وه و توانه‌وه‌ی خۆمان له‌به‌رده‌م گه‌رمیه‌کی به‌هێزدا که ناشێت به‌م بچوکیه به‌رگه‌ی بگرین .
پارچه پارچه‌کردنی ئه‌و هه‌موو بیر و بۆچوونه لێکچوانهی که پێکه‌وه خێراتر و کاریگه‌رتر و جوانتر و ڕاستر بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کان و گه‌ڕان بۆ ئه‌ڵته‌رناتیڤه گونجاوه‌کان هه‌وڵده‌ده‌ن ماڵ وێرانی و داماوی و دووبه‌ره‌کی ده‌چێنێ ، با هه‌وڵ بده‌ین بۆ کۆکردنه‌وه و لێکنزیککردنه‌وه‌یان هه‌تا بتوانین باشتر به‌رگه‌ی پلانه ده‌ره‌کییه‌کان بگرین و به‌رپه‌رچی توند و بوێرانه‌یان بده‌ینه‌وه . چه‌ندین ساڵه که‌رتکه‌رت ده‌بین و به‌ش به‌ش لێمان که‌م ده‌بێته‌وه و بێهێز دبین ، با به کرده‌وه ئه‌و نه‌خۆشیه بمرێنین .
ئێمه‌ی گه‌نج له تواناماندا هه‌یه کار بکه‌ین بۆ رووناککردنه‌وه‌ی داهاتوومان ، با هه‌ریه‌که له ئێمه خۆی به به‌رپرسێکی خاوه‌ن ئه‌رک بزانێت و قۆڵی ئازایهتیمانی لێهه‌ڵماڵین ، با پێکه‌وه دوور له به‌رژه‌وه‌ندیه‌کان ڕوو له‌یه‌ک ئامانج به په‌یامێکی کوردانه‌ی ڕاستگۆیانه‌وه بێینه پێشه‌وه .
درووست‌کردنی به‌ره‌یه‌کی ڕابوونی گه‌نجان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌م سته‌مه مۆدێرن و ههوچهرخهی له گه‌له‌که‌مان ده‌کرێت پێویستیه‌کی بێمه‌رجی هه‌نوکه‌ییه . ئێستا کاتی ئه‌وه‌یه له‌و بازنه داخراوه بێینه ده‌ره‌وه و چیتر به‌ده‌وری گومه‌زێکی خاڵیدا نه‌سوڕێنه‌وه . ده‌بێ هه‌وڵبده‌ین بۆ تێکشکاندنی ئه‌و کۆسپ و ته‌گه‌رانه‌ی ئامانجی گه‌له‌که‌مان ژێر پێ ده‌نێت . ئێمه ته‌نها به سه‌ربه‌خۆبوون و یه‌کگرتووی ده‌توانین وه‌ڵامی دوژمنان بده‌ینه‌وه . به داڕشتنی پلانێکی هاوچه‌رخی ڕاشکاوانه و بوێرانه و بێسڵه‌مینه‌وه له‌هه‌ر ئاسته‌نگێک ده‌توانین ده‌ستکه‌وتی گه‌وره به‌ده‌ستبهێنین .
گه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه و زه‌رده‌شت و قامیشلۆ و هه‌موو سیمبۆله‌کانی قوربانیدانی ئه‌م گه‌له ، له کوردبوونمانه‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتووه . ده‌بێ به کوردبوونمان وه‌ڵامی ئه‌م زۆردارییانه بده‌ینه‌وه . با به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانمان وه‌لانێین و بۆ کوردبوون تێ‌بکۆشین.
با له ئێستاوه ده‌سه‌ڵاتی کوردی به ده‌سه‌ڵاتێکی به‌سه‌رچوو بناسین ، تازه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته له ڕێگای خزمه‌ت و به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌کان لایداوه و وه‌ها وون بوه که هه‌رگیز خۆی نادۆزێته‌وه . با پێکه‌وه بۆمه‌به‌ستێکی پاک و ڕاسته‌قینه تێ‌بکۆشین . ئێمه داهاتوویه‌ک چاوه‌ڕێمان ده‌کات که خۆمان ده‌ستنیشانی ده‌که‌ین . زمان و خاک و داهات و نیشتیمانێکی ڕه‌سه‌نمان هه‌یه . ئێمه سته‌م له‌که‌س ناکه‌ین و خاکی که‌سمان ناوێت . با بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی مافه‌کانی خۆمان تێکۆشانێکی شه‌ریفانه بکه‌ین . با ده‌ست له ناو ده‌ست بین به پلانێکی بنیاتنه‌رانه ، بۆ کوردستانێکی ئازاد و ئاوه‌دان کۆشش بکه‌ین هه‌تا خه‌ڵکێکی هۆشیار و سه‌ربه‌ست دروست بکه‌ین . گه‌نج به‌رپرسیاره له بارودۆخێک که تێیدا ده‌ژی ئه‌م ڕه‌وشه دژواره‌ی ئێمه‌ی گرتۆته‌وه و بێده‌نگبوون له تێپه‌ڕینی به‌مشێوه‌یه به‌سه‌رمانا ، به شه‌رمه‌زاری پێ ده‌نێینه مێژوویه‌کی پڕ له نه‌هامه‌تییه‌وه .
گه‌ڕانه‌وه بو لاپه‌ڕه‌ی ئه‌وه‌ڵ
گه‌ڕانه‌وه بو لاپه‌ڕه‌ی پێش‌و
رای خۆت بنێره
رای تو (0 نێردراو)
هه‌واڵی زیاتر
- ده‌وترێ چوار پێشمه‌ڕگه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشان له "سنه" كوژراون
- هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی فوئاد: مه‌ترسه و مۆرهكهت هه‌ڵده
- ئاگاداری بۆ خوێنه‌رانی به‌شی كوردی بروسكه
- سێ كاسبكار كوژران وبریندار بوون
- ئاگری سپای پاسداران گه‌یشته ناوچه‌ی سه‌لاسی باوه‌جانیش
- بانگكردن و ده‌ستگیركردنی پێنج هاووڵاتی كورد له بۆكان
- راگه‌یه‌ندراوی كومیته‌ی ناوه‌ندی خه‌بات
- قه‌ڵه‌مه خۆفرۆشه‌كان ته‌قه له هێما نهتهوهیییهكان ده‌كه‌ن
- ئاههنگیک به بۆنه‌ی 25ی گه‌لاوێژ له شاری ڤانکوڤه‌ری کانه‌دا
- راگه‌یاندنی كۆمه‌ڵه به بۆنه‌ی ساڵوه‌گه‌ڕی 28ی گه‌لاوێژ...
- بانگه‌واز:28ی گه‌لاوێژ،ڕۆژی په‌رچدانه‌وه‌ی مرۆڤ کوژی رژێمی کۆماری ئیسلامی
- ئاگاداری کۆڕی پرسەو سەرەخۆشی مام ئەحمەد قادری لە نۆروێژ
- مێژوو، ڕاستی و به‌ڵگه
- لانیكه‌م 5379 بابه‌تی پێشێلكاری مافی مرۆڤ ته‌نیا له‌ماوه‌ی مانگی گه‌لاوێژدا روویداوه
- مامۆستا سه‌یید جه‌لالی حسێنی، ڕێبه‌رێکی شۆڕشگێڕ
- سیستمی فیدرالی وه‌ك چاره‌سه‌ری كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌كان له ئێران
- کۆسپه‌کانی پێک نه هاتنی ده‌وڵه‌تی کورد !
- ئه‌گه‌ر مافی په‌نابه‌ریی به ئاسانیی وهدستبهاتبا
- دکتۆر ئازاد مورادیان: ده‌بێت کۆماری ئیسلامی ئێران بخرێته ژێر چاودێری نێونه‌ته‌وه‌یی
- عه‌بدوڵا موهته‌دی: پێشبینی هێرش بردنه سه‌ر ئێران بۆ هیچ که‌س ئاسان نیـیه
- جه‌مشید به‌هرامی باس له ئاگرکه‌وتنه‌وه‌کانی ناو دارسـتانه‌کانی کوردسـتانی ئێران ده‌کات
- ته‌ها حه‌سه‌نیانی ده‌ڵێت پـێشـنیاری ئهحمهدینهژاد بۆ وتووێژ له‌گه‌ڵ سه‌رۆک ئۆباما شـتێـکی نوێ نیـیه
- عارف باوه‌جانی: لایه‌نێ له ژێر فشاری چه‌ند فارس ویستویانه لۆگۆی ئاڵای کوردستان له سه‌ر تهلهفزۆێنهکهیان لابه‌رن
- ده‌قی وتووێژێکی "کاوه ئه‌مین" له‌گه‌ڵ شێخ عێزه‌دین حوسێنی
- په‌یامی پیرۆزبائی کۆمه‌له بۆ به‌ریز مه‌سعود بارزانی
- ئاههنگیک به بۆنه‌ی 25ی گه‌لاوێژ له نۆروێژ
- ئاههنگیک به بۆنه‌ی 25ی گه‌لاوێژ له یوتوبۆری
- ئاسۆی رۆژهەلات ژمارە 58
- پیرۆز بێت رۆژی ٣١ی جۆزه‌ردان !!په‌یامی كومیته‌ی ناوه‌نديی به بۆنه‌ی رۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه
- راپورتێك سه‌باره‌ت به كوَنفرانسی هێزه كانی ئوپوزیسیونی ئێرانی له پاریس
- داواکاری له رای گشتی و ئه‌حزابه سیاسیه‌کانی کوردستانی و ئێرانی و هه‌مۆ ریکخراوه مرۆڤ دۆسته‌کان
- بانگه‌واز بۆ خۆپێشاندان له شاری ڤانکوڤه‌ر
- له سێداره‌دانی ئازادیخوازن له لایه‌ن کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه مه‌حکووم ده‌که‌ین
- سێزده‌هه‌مین کۆبوونه‌وی شوورای مافی مرۆڤ له‌بنکه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ژنێڤ
- كه‌مپه‌ین: "ژیان مافی هه‌موو مرۆڤێكه"
- جواره‌مین کونگره‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی دژی حوکمی ئیعدام له ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له ژنێڤ ده‌ستی پێ‌کرد
- بۆ....... به سۆز گیان و....چاوه‌کانی به‌سۆز گیان
- پێشکه ش به شه هید قادر به هرامی,
- به رزو به رێز بێت یادی شه هید سانیه به هرامی پیشمه رگه ی دێرینی کۆمه له
- سی ساڵ پاش شه‌ڕی ٣٥ ڕۆژه‌ی شاری بانه
- ڕازه نه درکاوه کانی کۆماری ئیسلامی ئێران- به‌شی یازده
- به‌رنامه‌ی سێکس وفه‌ساد کارییه‌کانی سه‌ی ئه‌حمه‌د خومه‌ینی وموحه‌مه‌د مونته‌زری
- انتخابات ایران زمین لرزەای برای رژیم ایران
- با خه‌ڵکی کوردستان نه‌که‌ین به قوربانی سه‌رنه‌که‌وتنی موسه‌وی
- راگه‌یێندراوی سازمانی خه‌باتی كوردستانی ئێران، له‌سه‌ر ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی خه‌ڵكی ئێران دژی رژیمی ئاخوندی
- پەیامی بەرێز عەبدولا موهتەی سکرتێری کۆمەلە بو خەلکی کوردستان
- حیزبی دێموکراتی کوردستان له ئاوی لێڵ ماسی ده‌گرێ!
- قه‌هری شۆڕشگێڕانه به ڕێوه، گه‌لی کورد بخرۆشێن!

هه‌واڵه‌کان
ڕاگه‌یاندنه‌کان
بابه‌ته‌کان