ڕاپرسی: 28 گه‌لاوێژ
ئایا 28ی گه‌لاوێژ بکه‌ین به رۆژی نه‌ته‌وه‌یی
به‌م بابه‌ته پله بده
(کۆی ده‌نگه‌کان پله‌کان: 0)
بۆ وشه‌ی (خانم) له وشه‌ی (ژن) شایسته‌تره ؟!
سه‌عی سه‌قزی | 26 July, 2010 00:51:59 | ژماره‌ی خوێنه‌ران 113
گیانله‌به‌ره‌کانی گۆی ره‌زوی وه‌ک ئاژه‌ڵ - په‌له‌وه‌ر(باڵنده) - گیانداره ده‌ریاییه‌کان و مرۆڤیش دوو ده‌سته‌ن.
پێکهاته‌ی جسته‌یی (به‌ده‌نی) ئه‌م دوو ده‌سته تا راده‌یه‌ک جیاوازه. باسه‌که‌مان سه‌رباره‌ت به مرۆڤه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که مرۆڤ ده‌سته‌یه‌ک له گیانله‌به‌رانه، به‌ڵام چه‌ن به‌شه. تاکه‌کانی ئه‌م به‌شانه له پڕوسه‌ی ژیاندا پێویسته له‌گه‌ڵ هاوجۆره‌کانی خۆیان و ئه‌وانه‌ی ده‌وروبه‌ریان پێوه‌ندییان ببێت. که‌ره‌سه‌ی پێوه‌ندیگرتنی هه‌ر گیانله‌به‌رێک زمانی قسه‌کردنه. قسه‌کردن و دوان له‌گه‌ڵ یه‌کتر ده‌ستووری تایبه‌تی هه‌یه که پێی ئه‌ڵێن رێزمان (گراماتیکی زمان) . وه‌ک ئه‌زانین کۆمه‌ڵێک زمانی جیاواز هه‌یه، بۆ نموونه: عه‌ره‌بی- تورکی- فارسی - ئینگلیزی- فه‌ره‌نسی- ئاڵمانی- سامی- کوردی .... . رێزمانی هه‌ر زمانێک له‌گه‌ڵ زمانه‌کانی دیکه جیاوازه! بۆ ئه‌وه‌ی له باسه‌که دوور نه‌که‌وینه‌وه با له‌و نووسراوه‌ی خواره‌وه بڕوانین :
(له ژێر ناونیشانی " به‌سه خانم کوشتن به پاساوی شتنه‌وه‌ی ناموس" شاندێکی خانمانی کوردستان به‌مه‌به‌ستی به‌ژداری کردن له یه‌که‌مین کۆنفرانسی خانمانی کورد له شاری میونشن له وڵاتی ئه‌ڵمانیا له رێگه‌ی فرۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه به‌رێکه‌وتن و بڕیاریشه پرۆژه‌ی یه‌که‌می کۆنفرانسی خانمانی کورد له تاراوگه له شاری میونشن له 9/7 ده‌ست پێ‌بکات و 11/7 کۆتای به پرۆگرامه‌کانی بێنێت .
له‌و باره‌یه‌وه لانه محه‌مه‌د سه‌ید عه‌لی حافز ئه‌ندام کۆنفرانسه‌که و (ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی عێراق) ڕایگه‌یاند: " به‌سه‌ر په‌رشتی گروپی نێرگزی خانمانی کورد له شاری میونشن به‌به‌ژداری خانمانی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان، به‌تایبه‌ت ئه‌و خانمانه‌ی چالاکن له بواری کێشه‌ی خانمان له ناوه‌وه‌وده‌ره‌وه‌ی کوردستان " .
ناوبراو گوتیشی : " ئامانجی کۆنفرانسه‌که بریتی یه له‌وه‌ی که خانمانی کورد له هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان به گشتی به‌هۆی داگیر کردنی وڵاته‌که‌یانه‌وه له‌لایه‌ن داگیر که‌رانی جۆراو جۆره‌وه هه‌رده‌م نه‌یان ده‌توانی به ئازادی بژین و ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی خۆیان به شێوه‌یه‌کی ڕه‌ها و دڵخواز به‌ڕێوه‌ی به‌رن، هه‌ربه‌و هۆیه‌وه رۆژانه‌و ساڵانه به‌ناوی سه‌رپێچی کردن له یاسای کۆمه‌ڵایه‌تی کۆمه‌ڵێک له‌وانه زیندان ده‌کرێن وه یا خود ده‌کوژرێن . به‌ڵام ئیستا مایه‌ی خۆشحاڵێه باشوری کوردستان ئازاده‌و سه‌ربه‌خۆی خۆی به‌ده‌ستی خۆیه‌وه‌یه‌تی و خانمانی کوردیش شانبه‌شانی پیاوان خه‌باتیان کردووه بۆ سه‌ربه‌خۆی نیشتمانه‌که‌یان و سه‌ربه‌خۆی خانمانی کورد، به‌ڵام له دووای ئه‌و هه‌موو زه‌برو زه‌نگ و جه‌نگه‌ی دژی مرۆڤی کورد له کوردستان به‌کار هێندراوه زۆرمان ده‌وێت هه‌تا ئێمه‌یش بچینه ڕیزی خانمانی جیهان و وه‌ک ئه‌وان مافی سه‌ربه‌خۆی و ئازادیمان هه‌بێت و له ژێر پاراستنی کولتورێکی پاکی ڕه‌سه‌نی کوردی خۆماندا بژین .
خاتوو لانه محه‌مه‌د ئه‌وه‌شی باس کرد: " بۆیه گروپی نێرگزی خانمانی کورد له شاری میونشن – ئه‌ڵمانیا، به‌باشیان زانی که‌وا له پاش ئه‌و چه‌ن ساڵه‌ی که کوردستان ئازاده‌و خانمانی کورد له هه‌رلایه‌که‌وه کاری جوان و پیرۆزیان کردووه له‌رێکای کۆنفرانسێێکه‌وه خانمانی چالاک له هه‌ربوارێکدا له نزیکه‌وه بناسن و له‌گه‌ڵ کاره‌کانیان ئاشنابن، هه‌روه‌ها که‌مو کوڕیه‌کانمان چییه و له ئه‌زمونی گه‌لانی جیهان که‌ڵک وه‌ربگرین بۆ پێش خستنی خۆمان و گه‌له‌که‌مان " . .....
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، که کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه. )
سه‌رچاوه سایتی ئه‌نترنێتی کوردستان نیت.
له‌و راگه‌یاندنه‌دا ئه‌و چه‌ن وشه (خانم كوشتن - خانمانی كوردستان - خانمانی كورد - خانمانی جیهان) به‌کار براوه .
له سه‌ره‌وه ئاماژه به‌وه کرا گیانله‌به‌ره‌کان دوو ده‌سته‌ن. ئه‌و دوو دسته پێیان ئه‌ڵێن (نێر و مێ). ئه‌و دوو وشه پێناسه‌یه‌کی گشتییه. وه‌ک ئه‌زانین چه‌ندین جۆر ئاژڵ و پله‌وه‌ر هه‌یه. بۆ هه‌رکام له نێر و مێی ئه‌وانه ناوێک به‌کار ئه‌برێت، بۆ نموونه:
په‌له‌وه‌ر - باڵنده
مێ : (مریشک، مامر) - نێر ( که‌ڵه‌باب - که‌ڵه‌شێر)
مێ : ( ته‌وار) ------ نێر ( باز )
ئاژه‌ڵ
مێ : ( مه‌ڕ - په‌ز) --- نێر ( به‌ران )
مێ : ( مانگا) –----- نێر (گا)
مێ : ( ماین ) ------ نێر ( ئه‌سب)
مێ : ( مالۆس) –---- نێر (یه‌کانه) بۆ به‌راز
مرۆڤ
مێ : ( ژن ) ------ نێر ( پیاو)
مێ : (کچ) ------- نێر ( کوڕ)
پیرێژن --------- پیره‌پیاو
بۆ مرۆڤ وشه‌کانی نێرینه و مێینه له‌بری نێر و مێ ئه‌برێت.
هۆی به‌کاربردنی وشه‌ی خانم و له‌بری وشه‌ی (ژن) چییه؟ با له رووی ده‌ستووری زمانه‌وه هه‌ڵه‌سه‌نگێنین.
ژن - وشه‌ی ژن له زمانی کوردی‌دا بۆ پێناسه‌ی مرۆڤ له ده‌سته‌ی مێ به‌کار ئه‌برێ، جا ئه‌و که‌سه له هه‌ر پله‌و پایه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تیدا بێت ده‌یگرێته‌وه. له زمانه‌کانی دیکه‌شدا به‌و جۆره‌یه، نموونه: ئینگلیزی (woman ) -سویدی (kvinna) - عه‌ره‌بی (امرة) - فارسی (زن)
خانم – وشه‌ی خانم به ئینگلیزی(dam) - سویدی(dam) - عه‌ره‌بی (سیدة) - فارسی (خانم). سه‌باره‌ت به وشه‌ی خانم با تماشای دوو واژه‌نامه‌ی فارسی بکه‌ین
* - خانم : (ماخوذ از ترکی) بان‌و، خاتون، زن بزرگزاده، کلمه‌ء احترام که بنام زن افزوده می‌گردد.
فرهنگ فارسی عمید - لاپه‌ره - 584
** - خانم : 1 - زن بزرگزاده و نجیب، خاتون . 2 - عنوان احترام آمیز که باول و آخر نام زن افزایند: خانم راضیه، پروین خانم . 3 - زوجه، زن (درین صورت باضافه آید): خانم مهندس آشوری . 4 - (عم.) فاحشه، روسپی .
فرهنگ فارسی دکتر محمد معین - لاپه‌ره- 1393 و 1394
له زمانی فارسی‌دا که وشه‌ی خانم له‌گه‌ڵ ناوی ژن به‌کار ئه‌برێت: وه‌ک (خانم راضیه و پروین خانم ) بۆ پیاویش وشه‌یه‌ک به ناوی آقا( آغا) دیاریکراوه بۆ نموونه: { آقای، آغای مهندس آشوری)- (آقای، آغای مهران)} له عه‌ره‌بیشدا وشه‌ی (سید) بۆ پیاو له به‌رانبه‌ر وشه‌ی (سیدة) که بۆ ژن دیاریکراوه، به‌کار ئه‌برێت.
وشه‌ی خانم - له کوردی‌دا بۆ رێزگرتن له ژن به‌کار ئه‌برێت، نموونه : گه‌لاوێژ خانم - فاتمه خانم پێشتر ئه‌و وشه بۆ هه‌موو ژنێک به‌کار نه‌ده‌برا، به‌س بۆ ژنی ماڵه ده‌وڵه‌مه‌ند و ئاغا و به‌گ و به‌گزاده به‌کار ئه‌برا، تا راده‌یه‌ک بۆنی چینایه‌تی ئه‌دا به‌ده‌سته‌وه، به‌ڵام ئێستا وانییه بۆ رێزگردن له هه‌ر ژنێکه. رێزگرتن له خه‌ڵک کارێکی ناشیرین نییه، نموونه: داده گه‌لاوێژ - داده فاتم - کاک کامران - کاک عه‌لی . با کۆتایی بێنین به باسی گراماتیکی وشه‌ی خانم و ژن، به‌ڵام له باری کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه هه‌ڵیانسه‌نگێنین.
ده‌سکه‌وتی کۆمه‌ڵایه‌تی وشه‌ی خانم له‌بری وشه‌ی ژن بۆ ژنانی کوردستان
مناڵ که پێ ئه‌نێته کۆڕی ژیانه‌وه یا مێینه‌یه یا نێرینه، له کوردی و له زمانه‌کانی دیکه‌دا ناوی تایبه‌تیان هه‌یه
مێینیه (کچ) - فارسی (دختر) - عه‌ره‌بی (بنت) - زمانه‌کانی دیکه ....
نێرینه (کوڕ)- فارسی (پسر ) - عه‌ره‌بی (ولد) - زمانه‌کانی دیکه ....
ده‌ورانی مناڵی مرۆڤ ده‌ورانی ژیانی راسته‌قینه‌یه، له‌م ده‌ورانه مناڵ به‌ناوی خۆیه‌وه واته ئه‌و ناوه که بۆی دیاریکراوه بانگ ئه‌کرێت، نموونه: گه‌لاوێژ - فاتم * کامران - عه‌لی ئیتر پێویستی به پێناسه‌ی وه‌ک خانم - خاتوون - (سیدة) - داده - (dam) - کاکه - ئاغا - (سید)- ( herr )نییه.
رێزگرتن له که‌سانی دیکه - کاتیک که‌سێک نامه بۆ که‌سێکی دیکه ده‌نووسێ سه‌ره‌تای نامه‌که به وشه‌ی (داده گه‌لاوێژ - خانم ...) - (کاک کاروان - یا ...) ده‌ست پێئه‌کات و له کۆتایدا نووسه‌ر ناوی خۆی ئه‌نووسێت.
ئایا جوان و شایسته‌یه مرۆڤ وشه‌کانی داده و کاکه - ئاغا و خانم - (dam) و ( herr )بۆ خۆی به‌کار ببات؟
ئه‌گه‌ر خودی نووسه‌ری ئه‌م چه‌ن دێڕه (نامه‌یه‌ک بۆ تۆ بنووسێت و له کۆتایی نامه‌که‌دا نووسرابێت
نووسه‌ری نامه کاک سه‌عی - یا ئاغا سه‌عی
تۆ چۆن بیر ئه‌که‌یه‌وه؟ مامۆستایان نالی و قانع له هۆنراوه‌کانیاندا له‌و باره‌وه ئامۆژگارییان کردووین!
ده‌سکه‌وتی حقوقی وشه‌ی خانم له‌بری وشه‌ی ژن بۆ ژنانی کوردستان
كۆنفرانسی خانمانی كورد له پێناو ژیانی ناهه‌مواری "خانمان" ژنانی کوردستاندا ئه‌نجامدراوه. ئه‌و کارانه کارێکی سوودبه‌خشه به‌تایبه‌تی بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌کی ژێرده‌سته‌ی وه‌ک کورد که به ژن و پیاوه‌وه ژێرده‌سته‌ین، زۆر گرنگه!
مه‌رجی سه‌رکه‌وتنی هه‌ر کارێک بڕوا به خۆبوونه! کاتێک مرۆڤ بڕوای به‌خۆی بوو چ دارا بێ، چ نه‌دار له‌سه‌ر سه‌کۆی خۆیه‌وه به پێناسه‌ی راسته‌قینه‌ی خۆیه‌وه رائه‌وه‌ستێ و کاره‌کانی ئه‌نجام ئه‌دات . گۆڕینی وشه‌ی ژن که پێناسه‌ی راسته‌قینه‌ی هه‌بوونی ده‌سته‌یه‌ک له مرۆڤه به وشه‌ی خانم که پێناسه‌یه‌کی ته‌شریفاتی و بریقه‌داره له باری ئینسانی، له باری حقوقی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه کارێکی شایسته‌یه؟! بۆ روونبوونه‌وه‌ی ئه‌و باسه ناچاره‌م ئاماژه به کارێکی ده‌وڵه‌تی ئێراق له ساڵه‌کانی 1980 دا بکه‌م، به‌داخه‌وه ساڵه‌که‌یم به‌باشی له یاد نییه.
گۆڕینی پله‌ی کرێکار به پله‌ی کارمه‌ند (موظف)
له جهانی ئه‌مرۆ و له رابردوویشدا کۆمه‌ڵێک ئینسان بۆ په‌یداکردنی بژێوی ژیانیان کاریان کردووه و کار ئه‌که‌ن و پێیان ئه‌ڵێن کرێکار، ئه‌گه‌ر کرێکار نه‌بێت ره‌وڕه‌وه‌ی ژیان رائه‌وه‌ستێت. ده‌وڵه‌تی ئێراق به بڕیاریک ناوی کرێکاری گۆڕی و کردی به کارمه‌ند. ئه‌گه‌ر نیاز و مه‌به‌ستی ده‌وڵه‌تی ئێراق له‌و کاره ژیان و گوزه‌رانی کرێکاران ببوایه‌ت، ژیان و گوزه‌رانی ئه‌وان به بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی موچه‌ی رۆژانه و مانگانه‌یان چاره‌سه‌ر ئه‌کرێت، نه‌ک به گۆڕینی ناوی کرێکار به کارمه‌ند. فه‌لسه‌فه و هۆکاری ئه‌و کاره‌ی ده‌وڵه‌تی ئێراق ئه‌گڕێته‌وه بۆ فه‌رهه‌نگی سیاسی ئه‌و ده‌وڵه‌ته که چه‌نده له پاشه و نه‌گه‌یشتوه‌ته ئه‌و راده‌یه که مرۆڤ وه‌ک خودی مرۆڤ ببینێت.
بۆ پله‌ی کارمه‌ند له پله‌ی کرێکار بڵندتره، مه‌گه‌ر هه‌ر دوویان مرۆڤ نین، هه‌ر دوویان کار ناکه‌ن و رۆژانه یا مانگانه موچه وه‌رناکرن؟ ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی ئێراق سه‌باره‌ت به کرێکاران ئه‌و کاره ناشایسته ئه‌نجام ئه‌دات، جێگه‌ی داخه هه‌ندێ له ژنانی رووناکبیری کورد خۆیان به‌ده‌ستی خۆیان له‌گه‌ڵ خۆیاندا هه‌مان کار ئه‌که‌ن.
باشوری کوردستان سه‌ربه‌خۆیه ؟
له‌و راگه‌یاندنه‌دا نووسراوه:( به‌ڵام ئێستا مایه‌ی خۆشحاڵیه باشوری كوردستان ئازاده‌و سه‌ربه‌خۆی خۆی به‌ده‌ستی خۆیه‌وه‌یه‌تی).
به‌داخه‌وه باشوری کوردستان هه‌ر له ئارادا نییه! یا (کوردستانی عراقی) پێئه‌ڵێن یا (شمالی عراق) ! ئه‌گه‌ر باشوری کوردستان سه‌ربه‌خۆیه بۆ به‌ڕیز(لانه محه‌مه‌د ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی عێراق)ن ؟!
سه‌عی سه‌قزی 26/7/2010
qayshi@yahoo.com sai.saqzi@gmail.com
گه‌ڕانه‌وه بو لاپه‌ڕه‌ی ئه‌وه‌ڵ
گه‌ڕانه‌وه بو لاپه‌ڕه‌ی پێش‌و
رای خۆت بنێره
رای تو (1 نێردراو)
-
نێردراو له لایه‌ن : فه‌رامه‌رز, 31 July, 2010 17:36:57• ده‌ستت خوش بیت کاک سه‌عید. به راستی باشتن نووسیوه. منیش له‌گه‌ل بوچوونه‌کانتدا هه‌م
هه‌واڵی زیاتر
- راگه‌یه‌ندراوی كومیته‌ی ناوه‌ندی خه‌بات
- قه‌ڵه‌مه خۆفرۆشه‌كان ته‌قه له هێما نهتهوهیییهكان ده‌كه‌ن
- ئاههنگیک به بۆنه‌ی 25ی گه‌لاوێژ له شاری ڤانکوڤه‌ری کانه‌دا
- راگه‌یاندنی كۆمه‌ڵه به بۆنه‌ی ساڵوه‌گه‌ڕی 28ی گه‌لاوێژ...
- بانگه‌واز:28ی گه‌لاوێژ،ڕۆژی په‌رچدانه‌وه‌ی مرۆڤ کوژی رژێمی کۆماری ئیسلامی
- ئاگاداری کۆڕی پرسەو سەرەخۆشی مام ئەحمەد قادری لە نۆروێژ
- ماموستا سه‌یید جه‌لال كی بوو؟ (به‌شی یه‌كه‌م)
- مێژوو، ڕاستی و به‌ڵگه
- لانیكه‌م 5379 بابه‌تی پێشێلكاری مافی مرۆڤ ته‌نیا له‌ماوه‌ی مانگی گه‌لاوێژدا روویداوه
- مامۆستا سه‌یید جه‌لالی حسێنی، ڕێبه‌رێکی شۆڕشگێڕ
- سیستمی فیدرالی وه‌ك چاره‌سه‌ری كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌كان له ئێران
- کۆسپه‌کانی پێک نه هاتنی ده‌وڵه‌تی کورد !
- دکتۆر ئازاد مورادیان: ده‌بێت کۆماری ئیسلامی ئێران بخرێته ژێر چاودێری نێونه‌ته‌وه‌یی
- عه‌بدوڵا موهته‌دی: پێشبینی هێرش بردنه سه‌ر ئێران بۆ هیچ که‌س ئاسان نیـیه
- جه‌مشید به‌هرامی باس له ئاگرکه‌وتنه‌وه‌کانی ناو دارسـتانه‌کانی کوردسـتانی ئێران ده‌کات
- ته‌ها حه‌سه‌نیانی ده‌ڵێت پـێشـنیاری ئهحمهدینهژاد بۆ وتووێژ له‌گه‌ڵ سه‌رۆک ئۆباما شـتێـکی نوێ نیـیه
- عارف باوه‌جانی: لایه‌نێ له ژێر فشاری چه‌ند فارس ویستویانه لۆگۆی ئاڵای کوردستان له سه‌ر تهلهفزۆێنهکهیان لابه‌رن
- ده‌قی وتووێژێکی "کاوه ئه‌مین" له‌گه‌ڵ شێخ عێزه‌دین حوسێنی
- په‌یامی پیرۆزبائی کۆمه‌له بۆ به‌ریز مه‌سعود بارزانی
- ئاههنگیک به بۆنه‌ی 25ی گه‌لاوێژ له نۆروێژ
- ئاههنگیک به بۆنه‌ی 25ی گه‌لاوێژ له یوتوبۆری
- ئاسۆی رۆژهەلات ژمارە 58
- پیرۆز بێت رۆژی ٣١ی جۆزه‌ردان !!په‌یامی كومیته‌ی ناوه‌نديی به بۆنه‌ی رۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه
- راپورتێك سه‌باره‌ت به كوَنفرانسی هێزه كانی ئوپوزیسیونی ئێرانی له پاریس
- داواکاری له رای گشتی و ئه‌حزابه سیاسیه‌کانی کوردستانی و ئێرانی و هه‌مۆ ریکخراوه مرۆڤ دۆسته‌کان
- بانگه‌واز بۆ خۆپێشاندان له شاری ڤانکوڤه‌ر
- له سێداره‌دانی ئازادیخوازن له لایه‌ن کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه مه‌حکووم ده‌که‌ین
- سێزده‌هه‌مین کۆبوونه‌وی شوورای مافی مرۆڤ له‌بنکه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ژنێڤ
- كه‌مپه‌ین: "ژیان مافی هه‌موو مرۆڤێكه"
- جواره‌مین کونگره‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی دژی حوکمی ئیعدام له ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له ژنێڤ ده‌ستی پێ‌کرد
- بۆ....... به سۆز گیان و....چاوه‌کانی به‌سۆز گیان
- پێشکه ش به شه هید قادر به هرامی,
- به رزو به رێز بێت یادی شه هید سانیه به هرامی پیشمه رگه ی دێرینی کۆمه له
- سی ساڵ پاش شه‌ڕی ٣٥ ڕۆژه‌ی شاری بانه
- ڕازه نه درکاوه کانی کۆماری ئیسلامی ئێران- به‌شی یازده
- به‌رنامه‌ی سێکس وفه‌ساد کارییه‌کانی سه‌ی ئه‌حمه‌د خومه‌ینی وموحه‌مه‌د مونته‌زری
- انتخابات ایران زمین لرزەای برای رژیم ایران
- با خه‌ڵکی کوردستان نه‌که‌ین به قوربانی سه‌رنه‌که‌وتنی موسه‌وی
- راگه‌یێندراوی سازمانی خه‌باتی كوردستانی ئێران، له‌سه‌ر ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی خه‌ڵكی ئێران دژی رژیمی ئاخوندی
- پەیامی بەرێز عەبدولا موهتەی سکرتێری کۆمەلە بو خەلکی کوردستان
- حیزبی دێموکراتی کوردستان له ئاوی لێڵ ماسی ده‌گرێ!
- قه‌هری شۆڕشگێڕانه به ڕێوه، گه‌لی کورد بخرۆشێن!

هه‌واڵه‌کان
ڕاگه‌یاندنه‌کان
بابه‌ته‌کان