ڕاپرسی: 28 گه‌لاوێژ
ئایا 28ی گه‌لاوێژ بکه‌ین به رۆژی نه‌ته‌وه‌یی
به‌م بابه‌ته پله بده
(کۆی ده‌نگه‌کان پله‌کان: 0)
به‌یاننامه‌ی ده‌فته‌ری سیاسيی PDKI سه‌باره‌ت به ئاوردانه‌وه‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌چوونی ده‌یه‌مین شانۆی هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆماری له ئێران‌و ئاكامه‌كانی
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران | 09 June, 2010 09:48:47 | ژماره‌ی خوێنه‌ران 134
به‌یاننامه‌ی ده‌فته‌ری سیاسيی PDKI سه‌باره‌ت به ئاوردانه‌وه‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌چوونی
ده‌یه‌مین شانۆی هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆماری له ئێران‌و ئاكامه‌كانی
رێژیمی كۆماری ئیسلامی ئێران ساڵێك له‌وه پێش‌و له رۆژی 22ی جۆزه‌ردانی ساڵی 1388ی هه‌تاوی ده‌یه‌مین ده‌وره‌ی شانۆی هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆماری به‌ڕێوه برد. پێشتر شورای نیگابان له نێوان زیاتر له 1400 كه‌س كه ناونووسی‌یان كردبوو، سه‌لاحیه‌تی ته‌نیا 4 كه‌سی په‌سند كرد‌و باقی دیكه‌ی ره‌د كرده‌وه. ئه‌و چوار كه‌سه بریتی بوون له مه‌حموود ئه‌حمه‌دی‌نژاد سه‌ركۆماری ئه‌و كات، میر حوسین موسه‌وی كه له كاتی ژیانی خومه‌ینی‌و شه‌ڕی ئێران ـ عێراقدا 8 ساڵ سه‌رۆكی حكوومه‌ت بوو، مێهدی كه‌ڕووبی كه له سه‌رده‌می به‌نێو زێرینی! ئیسلاح ته‌له‌به‌كاندا سه‌رۆكی پارلمان بوو‌و موحسین ره‌زایی زیاتر له 10 ساڵ فه‌رمانده‌ی گشتیی سپای پاسداران بوو، ناسراوترین مۆره‌كانی رێژیمی كۆماری ئیسلامی بوون.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له راگه‌یه‌ندراوێكدا به هۆی ئه‌وه‌ی كه رێژیم ئیزنی به خه‌ڵك نادا ته‌نانه‌ت له نێو ئه‌و چوار كه‌سه‌شدا كه‌سی دڵخوازی خۆیان هه‌ڵبژیرن‌و پێش له هه‌ڵبژاردن سه‌ركۆماری داهاتوو دیاری كراوه‌و ده‌نگی خه‌ڵك هیچ بایه‌خێكی پێی نادرێ‌و هیچ نیشانه‌یه‌ك له هه‌ڵبژاردنێكی كه له‌گه‌ڵ لانی كه‌می ئیستاندارده‌كانی هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد بگونجێ، وه‌ك هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌كانی له‌م چه‌شنه له رابڕدوودا به‌دی ناكرێ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی بایكۆت كرد. به‌ڵام رێژیم وه‌ك هه‌میشه به پیلانه‌كانی خۆی‌و یه‌ك له‌وان به‌ڕێوه‌بردنی چه‌ند مۆنازره‌یه‌كی تلویزیونی له نێوان ئه‌و به ناو كاندیدایانه‌دا توانی ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵكی ئێران ـ جگه له كوردستان ـ راكێشی سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان بكا.
هه‌رچه‌ند له كاتژمێره‌كانی سه‌ره‌تایی پاش هه‌ڵبژاردندا، موسه‌وی‌و لایه‌نگرانیان باسیان له سه‌ركه‌وتنی خۆیان ده‌كرد‌و پروپاگه‌نده‌ی به‌رچاویان وه‌ڕێ خست، به‌ڵام دوایی به شێوه‌ی ره‌سمی ده‌زگاكانی چاوه‌دێری به سه‌ر ئه‌و شانۆگه‌ری‌یه‌دا ـ هه‌ر وه‌ك له لێكدانه‌وه‌كه‌ی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران باسی لێ كرا بوو ـ كاندیدای جێگای په‌سندی ولایه‌تی فقیهه مه‌حموود ئه‌حمه‌دی‌نژادیان بۆ خوڵێكی تری سه‌ركۆماری كاندیدای براوه راگه‌یه‌ند.
به راگه‌یاندنی ئاكامی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه، له تاران‌و چه‌ند شاری دیكه ناڕازیانی ئاكامی هه‌ڵبژاردنه‌كان رژانه سه‌رشه‌قامه‌كان‌و به پشتیوانی له موسه‌وی دژی ئاكامی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه دروشمیاندا‌و پرسیاریان له چاره‌نووسی ده‌نگه‌كانی خۆیان كرد‌و داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئاكامی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌و سه‌رله‌نوێ هه‌ڵبژاردنیان كرد. به گشتی كاندیداكانی رێفۆرمخواز ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌یان به كوده‌تا ناو برد. به‌ڵام پاش چه‌ند رۆژ خۆپیشاندان‌و ناڕزایه‌تی ده‌بڕین له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه‌و پێش راگه‌یاندنی ره‌سمی ئاكامی هه‌ڵبژاردن له لایه‌ن شورای نیگه‌هبانه‌وه سه‌رئه‌نجام رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گشتیی‌دا جارێكی دیكه پشتیوانی خۆی له كاندیدای دڵخوازی خۆی مه‌حموود ئه‌حمه‌دی‌نژاد ده‌ربڕیه‌وه‌و ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی به سه‌ركه‌وتنێكی دیكه‌ی رێژیمه‌كه‌ی ناو برد، پاش ئه‌م هه‌ڵویسته‌ی رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران كاندیدا وه‌لانراوه‌كانی رێفۆرمخواز‌و لایه‌نگرانیان به ناو بزووتنه‌وه‌ی سه‌وزه‌وه درێژیان به ناڕه‌زایه‌تی‌یه‌كانیاندا‌و رێژیمیش له به‌رانبه‌ر ئه‌م خۆپیشاندانانه‌دا سیاسه‌تی سه‌ركوت‌و زه‌بروزه‌نگی له پیش گرت‌و ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی له خۆپیشانده‌رانی ره‌وانه‌ی زیندانه خۆفناكه‌كانی كرد‌و به‌و په‌ڕی دڕنده‌یی‌یه‌وه ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه دران، ئه‌م سیاسه‌ته دژی ئینسانی‌یه رێژیم له سه‌رتاسه‌ری دونیادا ده‌نگی دایه‌وه‌و كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی‌و به تایبه‌ت كۆڕ‌و كۆمه‌ڵه مرۆڤدۆسته‌كانی هه‌ژاند‌و بوو به باسی راگه‌یه‌نه نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كان‌و مه‌حكووم كردنی رێژیمی كۆماری ئیسلامی ئێران له لایه‌ن ئه‌و كۆڕ‌و كۆمه‌ڵه نێونه‌ته‌وه‌یی‌یانه‌وه، ئه‌م كرده‌وه دژی مرۆڤانه‌یه كه هه‌ستی هه‌موو ئینسانێكی ئازادیخواز‌و مافویستی بریندار كرد بوو، بۆ به هۆی ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك به درۆشمی خۆیانه‌وه به‌م ناڕه‌زایه‌تی‌یه په‌یوه‌ست بن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی رێبه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز دژی درۆشمی پێكهاته شكێنانه بوون‌و داخوازی‌یه‌كانیان له چوارچێوه‌ی ده‌ست له كار كیشانه‌وه‌ی ئه‌حمه‌دی‌نژاد‌و كۆمه‌ڵیك داخوازی دیكه وه‌ك به‌ڕێوه‌چوونی یاسایی بنه‌ڕه‌تی كۆماری ئیسلامی بوو، به‌ڵام له درێژه‌ی ئه‌و خۆپیشاندان‌و رێپیوانه‌دا‌و له مانگه‌كانی دواتردا خه‌ڵكی ئازادیخوازی به‌شدار له رێپیوانه‌كاندا پێچه‌وانه‌ی ویست‌و داخوازه‌كانی سه‌رانی جووڵانه‌وه‌ی سه‌وز درۆشمه‌كانیان ئاراسته‌ی وه‌لی فه‌قیه، یاسای بنه‌ڕه‌تی‌و له نیهایه‌تدا رێژیمی كۆماری ئیسلامی له ته‌واویه‌تی خۆیدا كرد، ئه‌م درۆشمه رادیكالانه، له‌رزه‌یان له په‌یكه‌ری رێژیمی كۆماری ئیسلامی‌و رێبه‌رانی خست بۆیه زۆر بێ‌به‌زیانه‌تر ده‌ستیان به په‌لاماردانی خۆپیشانده‌ران‌و سه‌ركوت‌و شه‌هید كردنی رۆڵه ئازادیخوازه‌كانی وڵاته‌كه‌مان كرد كه له نێو ئه‌م شه‌هیدانه‌شدا چه‌ند كه‌سیان له رۆڵه ئازادیخوازه‌كانی كورد بوون.
له‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌دا حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له راگه‌یه‌ندراوێكی ره‌سمی‌دا پشتیوانی له جووڵانه‌وه‌ی ئازادیخوازانه‌ی خه‌ڵكی ماف پێشیل كراوی وڵاته‌كه‌مان كرد، له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیده سه‌ربه‌رزه‌كان هاوده‌ردی كرد، داوای له كۆڕ‌و كۆمه‌ڵه مرۆڤدۆسته‌كان كرد بۆ پاراستنی گیانی به‌ند كراوه سیاسی‌یه‌كان به هانایانه‌وه بێن،و رایگه‌یاند ئه‌م جووڵانه‌وه‌یه كاتێك ده‌توانێ ئامانجه‌كانی خۆی بپێكی كه بۆ رووخانی رێژیم خه‌بات بكات‌و له به‌ره‌وه‌پێش بردنی پرۆسه‌ی دێموكراسی‌و دابین كردنی مافه نه‌ته‌وایه‌تی‌یه‌كانی گه‌لانی ئێران داكۆكی بكا. چوونكه له چوارچێوه‌ی ئه‌م سیستمه‌دا هیچ ئاڵوگۆڕێك به قازانجی خه‌ڵك ناكرێ. له‌م راستایه‌دا، حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له پلینۆمی مانگی خه‌رمانانی 1388ی هه‌تاوی دوا لێكدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر ره‌وشی سیاسی ئێران‌و كوردستان كرد له‌م لێكدانه‌وه‌یه‌دا، كه سیاسه‌ت‌و هه‌ڵویسته‌كانی رێبه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز، پێچه‌وانه‌ی ویست‌و داخوازه‌كانی جووڵانه‌وه‌ی رزگاریخوازی وڵاته‌كه‌مان بۆ رزگار بوون له چنگ دیكتاتۆری‌و كۆنه‌په‌ره‌ستی بوو،و هۆی په‌یوه‌ست نه‌بوونی نه‌ته‌وه مافپێشیلكراوه‌كان‌و باقی چین‌و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵ كه تا ئه‌و كات په‌یوه‌ست به حه‌ره‌كه‌ته ئیعترازی‌یه‌كان نه‌بوو بوون بۆ ئه‌م كه‌م‌وكۆری‌یانه گه‌رانده‌وه. له‌وانه‌ش گرینگتر نه‌بوونی رێبه‌ری‌یه‌كی دێموكرات‌و لیبڕاو له‌م حه‌ره‌كه‌ته ناڕه‌زایه‌تی‌یه‌دا، خاڵێكی تری لاوازی زه‌ق‌و به‌رچاویان بوو.
پاش ئه‌م لێكدانه‌وه سیاسی‌یه، پلینۆم بڕیاری‌دا هه‌ر وه‌ك سیاسه‌تی پێشوومان پشتیوانی له جووڵانه‌وه‌ی سێكۆلار‌و پێشكه‌وتووی وڵاته‌كه‌مان ده‌كه‌ین كه ئامانجی ئاڵوگۆڕێكی بنه‌ڕه‌تی‌و رووخانی رێژیمی كۆماری ئیسلامی‌و دامه‌زرانی سیستمێكی دێموكرات‌و فیدراڵه‌و شانبه‌شانی هێزه سیاسی‌یه‌كانی ئێران درێژه به خه‌بات‌و تێكۆشانی خۆمان ده‌ده‌ین‌و بۆ په‌ره‌سه‌ندن‌و گه‌شه كردنی ئه‌م خه‌باته مه‌ده‌نی‌وجه‌ماوه‌ری‌یه،و به‌رینتر كردنی مه‌یدانی تێكۆشانی بێ دوو دڵی‌و راڕایی بوون تا گه‌یشتنی به ئامانجه‌كانی به‌رده‌وام بین.
دوای تێپه‌ڕ بوونی ساڵێك به سه‌ر شانۆی هه‌ڵبژاردنی ده‌وره‌ی ده‌یه‌می سه‌ركۆماری‌دا رێژیمی كۆماری ئیسلامی ئێران سه‌رمه‌ستی سه‌ركه‌وتنی پیلانه‌كه‌یه‌تی‌و ره‌نگه له‌و خه‌یاڵه‌دا بێ كه به كوشتن، زیندانی‌و ئه‌شكه‌نجه‌و ... توانیویه‌تی خه‌ڵكی ناڕازی سه‌ركوت‌و بێده‌نگ بكا. به‌ڵام زۆر دیارده نیشان ده‌ده‌ن هێزی به‌ربه‌ره‌كانێی خه‌ڵك له به‌رامبه‌ر رێژیمی پیلان‌و سه‌ركوتدا به‌هێزتر‌و زیندووتر له ساڵێك له‌وه پێشه‌و له هه‌ڵومه‌رجی له‌باردا به‌ته‌وژمتر له رابڕدوو سه‌ر هه‌ڵ ده‌داته‌وه به پێچه‌وانه‌وه رێژیمیش له‌و ماوه‌دا زیاتر له هه‌موو كاتێك به‌ده‌ست ئه‌و قه‌یرانه ناوخۆیی‌و ده‌ره‌كی‌یانه كه له ماوه‌ی یه‌كساڵی رابڕدوو‌و ساڵانی پێشووتردا خولقاندوویه‌تی داماوه‌و داهاتوویه‌كی زۆر خراپتر له‌وه‌ش چاوه‌ڕوانیه‌تی.
ئه‌م جووڵانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌دا، تووشی ئه‌م لاوازی‌و كه‌م‌وكۆری‌یانه نه‌بێ، ز‌و‌وتر به ئاكام بگا‌و تێچووی سه‌ركه‌وتن‌و ماوه‌كه‌ی كه‌متر بێ، پێویسته هه‌موو خه‌ڵكی ئێران به تایبه‌ت رێكخراوه سیاسی‌یه‌كان به وردبینی‌و به چاوێكی ره‌خنه‌گرانه‌وه بڕواننه جووڵانه‌وه‌ی یه‌كساڵی رابڕدوو، له‌و پێوه‌ندی‌یه‌دا حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕیه كه:
1ـ به‌شداری خه‌ڵك له دوایین هه‌ڵبژارنی سه‌ركۆماری‌دا هه‌نگاوێكی هه‌ڵه بوو، چوونكه ئاكامه‌كی به قازانجی رێژیم شكایه‌وه. بێ‌گومان به‌شداری به‌رچاوی خه‌ڵك له هه‌ر هه‌ڵبژاردنێكدا به یه‌كێك له نیشانه‌كانی مه‌شروعیه‌تی رێژیم ده‌ژمێردری، هه‌ر بۆیه‌ش له‌و كاته‌وه تا ئێستاش به سه‌دان جار ده‌سه‌ڵاتدارانی رێژیمی كۆماری ئیسلامی ئه‌و به‌شداری‌یه‌یان له به‌رانبه‌ر خه‌ڵكی دونیا‌و خه‌ڵكی ناڕازی ئێران زه‌ق كردوه‌ته‌وه‌و به نیشانه‌ی په‌سندبوونی حكوومه‌ته‌كه‌یان له نێو زۆربه‌ی خه‌ڵكدا نیشان داوه. بۆیه پێویسته له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووشدا كاتێك هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ن كه ده‌نگی ئه‌وان بایه‌خێكی له ئاكامی هه‌ڵبژاردندا نیه، ناتوانن به كاندیدای جێگای په‌سندی خۆیان ده‌نگ بده‌ن‌و به كورتی كه‌مترین ستانداردی هه‌ڵبژاردنی ئازاد له ئارادا نیه، وه‌ك خه‌باتێكی مه‌ده‌نی كه‌ڵكی لێ وه‌ربگرن‌و به‌شداریی تێدا نه‌كه‌ن، بۆ رێژیمی كۆماری ئیسلامی ئێران زۆر سرووشتی‌یه كاتێك هه‌ست به‌وه بكا كه له هه‌موو حاله‌تێكدا خه‌ڵك روو له سندوقه‌كانی ده‌نگدان ده‌كه‌ن نوێنه‌ری خۆی له سندوقه‌كان بێنیته ده‌رێ.
2ـ هه‌وڵ‌و تێكۆشانی نزیك به ده ساڵی رێفۆرمخوازان سه‌ره‌ڕای ده‌ربڕینی وه‌فاداری بێ‌ئه‌ملاو ئه‌ولایان به رێژیم به تایبه‌ت له ماوه‌ی یه‌كساڵی رابڕدوودا جارێكی دیكه ئه‌م راستی‌یه‌ی سه‌لمانده‌وه كه له‌و رێژیمه‌دا ئیمكانی ریفۆرم بوونی نیه، بۆیه پێویسته چی دیكه خۆڵ له‌چاوی خه‌ڵك نه‌كه‌ن‌و، به‌لارێ‌یاندا نه‌به‌ن،و خوێنی ئازادیخوازانی ئێران له‌و رێگایه‌دا به فیرۆ نه‌ده‌ن، رێژیم له ماوه‌ی ده‌یان ساڵ ده‌سه‌ڵاتداری نه‌گۆڕی خۆی به كرده‌وه سه‌لماندوویه‌تی كه به‌ده‌ست هێنانی ئازادی‌و دێموكراسی كه ویستی خه‌ڵكی ئێرانه، به بوونی ئه‌م رێژیمه وه‌دی نایه‌و بۆ گه‌یشتن به‌م ویسته ره‌وایه پێویسته هه‌موو هێزه‌و تواناكان له رێگای رووخانی ئه‌م رێژیمه وه‌گه‌ڕ بخرین.
3ـ نه‌بوونی به‌رنامه‌یه‌كی روون یه‌كێك له خاڵه لاوازه‌كانی هه‌ره به‌رچاوی جووڵانه‌وه‌ی سه‌وز بوو كه تا ئێستاش پێوه‌ی دیاره، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه رێبه‌رانی ناسراوی ئه‌و جووڵانه‌وه‌یه له هه‌ر بۆنه‌یه‌كدا قسه‌یه‌كیان كردووه‌و خه‌ڵك له شه‌قامه‌كاندا درۆشمیان داوه، به‌ڵام ئه‌وانه هیچكام به‌رنامه نین، هیچ جووڵانه‌وه‌یه‌كیش به بێ‌به‌رنامه سه‌رناكه‌وێ.
4ـ بۆ گۆڕینی رێژیم‌و هێنانه سه‌ركاری حكوومه‌تێك كه ویست‌و داخوازی چین‌و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵ دابین بكا، رێبه‌رایه‌تی‌یه‌كی لێبڕاو‌و دێموكرات پێویسته، رێبه‌رایه‌تی‌یه‌ك كه به‌رپرس‌و ره‌خنه هه‌ڵگر بێ‌و به پێی به‌ره‌وپێشچوونی جووڵانه‌وه بتوانی رێوشوێنی گونجاو بۆ درێژه‌دانی خه‌بات دیاری بكا، چاوه‌ڕوانی رزگار كردنی خه‌ڵك له ده‌ست دیكتاتۆری رێژیم له كه‌سانێك كه رۆژانه پێداده‌گرنه‌وه له سه‌ر باوه‌ڕیان به كۆماری ئیسلامی چاوه‌ڕوانی‌یه‌كی بێ‌بنه‌مایه، ئه‌وه‌ش یه‌كێكی دیكه له‌و خاڵه لاوازانه‌ی بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز بووه كه تا ئێستاش پێوه‌ی ده‌نالێنی.
5ـ قه‌تیس مانه‌وه‌ی جووڵانه‌وه ته‌نیا له یه‌ك شێوه خه‌باتی مه‌ده‌نی ـ رێپیوان ـ‌و كه‌ڵك وه‌رنه‌گرتن له باقی شێوه‌كانی ئه‌م چه‌شنه خه‌باته بێجگه له‌وه‌ی ورده ورده خه‌ڵك ماندوو ده‌كا، هێزه سه‌ركوتكه‌ره‌كانی رێژیمیش به ئاماده‌یی ته‌واو له‌سه‌ر ئه‌و خه‌باته چڕ ده‌بنه‌وه‌و پیلان بۆ سه‌ركوتكردنی داده‌رێژن، به‌ڵام گۆڕینی زووبه‌زووی شێوه‌ی خه‌باتی گونجاو هێزه‌كانی رێژیم غافلگیر ده‌كا. بۆ نموونه ده‌توانین ئاماژه به خه‌باتی مانگرتن له چوونه سه‌ر كار له كوردستاندا بكه‌ین كه له رۆژی 23ی بانه‌مه‌ڕی 1389ی هه‌تاوی‌دا به دوای ئیعدامی پێنج تێكۆشه‌ری سیاسی به‌ڕێوه چوو.
له كوتایی‌دا حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بۆ گه‌یشتنی به‌م ئامانجه سیاسی‌یه، جارێكی دیكه جه‌خت له‌سه‌ر هاوكاری‌و هاوخه‌باتی له‌گه‌ڵ هه‌موو هێزه سیاسی‌یه پێشكه‌وتنخوازه‌كانی ئێران ده‌كاته‌وه‌و ئه‌م هاوكاری‌یه بۆ رووخانی رێژیمی كۆماری ئیسلامی ئێران‌و به كه‌ڵك وه‌رگرتن له هه‌موو شێوازه‌كانی خه‌بات به زه‌رووره‌تێكی سیاسی ده‌زانن.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
ده‌فته‌ری سیاسی
19جۆزه‌ردانی 1389ی هه‌تاوی

گه‌ڕانه‌وه بو لاپه‌ڕه‌ی ئه‌وه‌ڵ
گه‌ڕانه‌وه بو لاپه‌ڕه‌ی پێش‌و
رای خۆت بنێره
رای تو (0 نێردراو)
هه‌واڵی زیاتر
- دیاکۆ شێخ ئاغایی کاندیدی پارتی سوسیال دیموکراته بۆ
- سوپاسنامه‌ی كه‌مپینی ئازادی بۆ بورهان حه‌مه‌خان بۆ به‌شدار بووان و هاوكارانی كه‌مپین
- 12كچ و كوڕ له‌شاری مه‌هاباد به تۆمه‌تی به‌كارهێنانی فه‌یس بووك له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌مشاره ده‌ستگیر كراون
- تارا توانا کاندیدى سۆسیالدیموکرات بۆ ئەنجومەنى شارەوانى ستۆکهۆلم
- ئەم سیاسەته تاکەی قوربانی دەگرێ؟
- ئاگاداری بۆ خوێنه‌رانی به‌شی كوردی بروسكه
- راگه‌یه‌ندراوی كومیته‌ی ناوه‌ندی خه‌بات
- قه‌ڵه‌مه خۆفرۆشه‌كان ته‌قه له هێما نهتهوهیییهكان ده‌كه‌ن
- ئاههنگیک به بۆنه‌ی 25ی گه‌لاوێژ له شاری ڤانکوڤه‌ری کانه‌دا
- راگه‌یاندنی كۆمه‌ڵه به بۆنه‌ی ساڵوه‌گه‌ڕی 28ی گه‌لاوێژ...
- بانگه‌واز:28ی گه‌لاوێژ،ڕۆژی په‌رچدانه‌وه‌ی مرۆڤ کوژی رژێمی کۆماری ئیسلامی
- ئاگاداری کۆڕی پرسەو سەرەخۆشی مام ئەحمەد قادری لە نۆروێژ
- ماموستا سه‌یید جه‌لال كی بوو؟ (به‌شی یه‌كه‌م)
- مێژوو، ڕاستی و به‌ڵگه
- لانیكه‌م 5379 بابه‌تی پێشێلكاری مافی مرۆڤ ته‌نیا له‌ماوه‌ی مانگی گه‌لاوێژدا روویداوه
- مامۆستا سه‌یید جه‌لالی حسێنی، ڕێبه‌رێکی شۆڕشگێڕ
- سیستمی فیدرالی وه‌ك چاره‌سه‌ری كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌كان له ئێران
- کۆسپه‌کانی پێک نه هاتنی ده‌وڵه‌تی کورد !
- دکتۆر ئازاد مورادیان: ده‌بێت کۆماری ئیسلامی ئێران بخرێته ژێر چاودێری نێونه‌ته‌وه‌یی
- عه‌بدوڵا موهته‌دی: پێشبینی هێرش بردنه سه‌ر ئێران بۆ هیچ که‌س ئاسان نیـیه
- جه‌مشید به‌هرامی باس له ئاگرکه‌وتنه‌وه‌کانی ناو دارسـتانه‌کانی کوردسـتانی ئێران ده‌کات
- ته‌ها حه‌سه‌نیانی ده‌ڵێت پـێشـنیاری ئهحمهدینهژاد بۆ وتووێژ له‌گه‌ڵ سه‌رۆک ئۆباما شـتێـکی نوێ نیـیه
- عارف باوه‌جانی: لایه‌نێ له ژێر فشاری چه‌ند فارس ویستویانه لۆگۆی ئاڵای کوردستان له سه‌ر تهلهفزۆێنهکهیان لابه‌رن
- ده‌قی وتووێژێکی "کاوه ئه‌مین" له‌گه‌ڵ شێخ عێزه‌دین حوسێنی
- په‌یامی پیرۆزبائی کۆمه‌له بۆ به‌ریز مه‌سعود بارزانی
- ئاههنگیک به بۆنه‌ی 25ی گه‌لاوێژ له نۆروێژ
- ئاههنگیک به بۆنه‌ی 25ی گه‌لاوێژ له یوتوبۆری
- ئاسۆی رۆژهەلات ژمارە 58
- پیرۆز بێت رۆژی ٣١ی جۆزه‌ردان !!په‌یامی كومیته‌ی ناوه‌نديی به بۆنه‌ی رۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه
- راپورتێك سه‌باره‌ت به كوَنفرانسی هێزه كانی ئوپوزیسیونی ئێرانی له پاریس
- داواکاری له رای گشتی و ئه‌حزابه سیاسیه‌کانی کوردستانی و ئێرانی و هه‌مۆ ریکخراوه مرۆڤ دۆسته‌کان
- بانگه‌واز بۆ خۆپێشاندان له شاری ڤانکوڤه‌ر
- له سێداره‌دانی ئازادیخوازن له لایه‌ن کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه مه‌حکووم ده‌که‌ین
- سێزده‌هه‌مین کۆبوونه‌وی شوورای مافی مرۆڤ له‌بنکه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ژنێڤ
- كه‌مپه‌ین: "ژیان مافی هه‌موو مرۆڤێكه"
- جواره‌مین کونگره‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی دژی حوکمی ئیعدام له ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له ژنێڤ ده‌ستی پێ‌کرد
- بۆ....... به سۆز گیان و....چاوه‌کانی به‌سۆز گیان
- پێشکه ش به شه هید قادر به هرامی,
- به رزو به رێز بێت یادی شه هید سانیه به هرامی پیشمه رگه ی دێرینی کۆمه له
- سی ساڵ پاش شه‌ڕی ٣٥ ڕۆژه‌ی شاری بانه
- ڕازه نه درکاوه کانی کۆماری ئیسلامی ئێران- به‌شی یازده
- به‌رنامه‌ی سێکس وفه‌ساد کارییه‌کانی سه‌ی ئه‌حمه‌د خومه‌ینی وموحه‌مه‌د مونته‌زری
- انتخابات ایران زمین لرزەای برای رژیم ایران
- با خه‌ڵکی کوردستان نه‌که‌ین به قوربانی سه‌رنه‌که‌وتنی موسه‌وی
- راگه‌یێندراوی سازمانی خه‌باتی كوردستانی ئێران، له‌سه‌ر ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی خه‌ڵكی ئێران دژی رژیمی ئاخوندی
- پەیامی بەرێز عەبدولا موهتەی سکرتێری کۆمەلە بو خەلکی کوردستان
- حیزبی دێموکراتی کوردستان له ئاوی لێڵ ماسی ده‌گرێ!
- قه‌هری شۆڕشگێڕانه به ڕێوه، گه‌لی کورد بخرۆشێن!

هه‌واڵه‌کان
ڕاگه‌یاندنه‌کان
بابه‌ته‌کان