ئه‌رشیڤ

Mo Tu We Th Fr Sa Su
12345
6789101112
13141516171819
20212223242526
27282930

ڕاپرسی: 28 گه‌لاوێژ

ئایا 28ی گه‌لاوێژ بکه‌ین به‌ رۆژی نه‌ته‌وه‌یی

     How is onlin now?
     Last 50 visitors

  • email ئه‌م بابه‌ته‌ بو هاوریک بنێره
  • print چاپ کردن
  • Add to your del.icio.us del.icio.us
  • Digg this story Digg this

به‌م بابه‌ته‌ پله‌ بده‌



(کۆی ده‌نگه‌کان پله‌کان: 0)
  • email ئه‌م بابه‌ته‌ بو هاوریک بنێره
  • print چاپ کردن
  • Add to your del.icio.us del.icio.us
  • Digg this story Digg this

خۆپیشاندان له بەردەم پارلەمانی بریتانیا

سایزی فۆنته‌کان: چکۆله‌تر گه‌وروتر
image
خۆپیشاندان له بەردەم پارلەمانی بریتانیا
ڕۆژی هه ینی ڕێکه وتی٤/٦/٢٠١٠ سەعات ٤ تا ٦ ئێواره له بەردەم پارلەمانی بریتانیا له شاری لەندەن له سەر بانگهێشتی کۆمیتەی کوردەکانی دانیشتووی لەندەن، خۆپیشاندانێکیان بەرێوه برد، به بەشداری به شێکی زۆر له کوردەکانی دانیشتووی لەندەن وشارەکانی دەوروبەری وچەندین کەسایەتی ئازادیخوازی ئێرانی.
ئەو خۆپیشاندانه به بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان وتراکت ودروشمی جۆراوجۆر که هه مووی دژی کۆماری ئیسلامی بوون، ته عبیری له پشگیری وپشتیوانی بۆ ئازاد کردنی زیندانییانی سیاسی و چالاکانی مەدەنی کورد دەکرد له نێو سیاچاڵه کانی کۆماری ئیسلامی ئێران و ده س هەڵگرتن له ئیعدام کردنیان. وە هەروەها وێنەی ئەو پێنج تێکۆشەره واته {فرزاد کمانگر} و هاورێکانی که لەم چەند مانگەی دواییه دا ئیعدام کران وێرای دەیان تێکۆشەری ئیعدام کراوی دیکه بەرزکرابونەوه. وه به دەنگی بەرزو به زمانی ئینگلیسی شیعار دەدرا.
بەشێک لەو شیعارانه بریتی بوون له مانه؛
١. زیندانی سیاسی دەبێ ئازاد بکری
٢. نا بۆ ئەشکەنجه و زیندان و ئیعدام
٣. دەس له ئیعدام کردنی ئەو ٢٤ زیندانییه سیاسیانه هەڵگرن
٤. دەس هەڵگرن له گرتن وزیندانی وئەشکەنجه کردنی خۆێندکاران
٥. مەرگ بەر احمدی نژاد
٦. مەرگ بەر خامنەئی مەرگ بەر کۆماری ئیسلامی ئیران وه هەروەها
شیعرێکی شێرکۆ بێکەس که لەم سەردەمە وە بۆ ئیعدام کراوەکان نوسیوێتی، له لایەن تێکۆشەرێکی ئێرانی‌یەوه تەرجمه کرابوه سەر زمانی فارسی له نێو بەشداربوانی ئەو خۆپیشاندانه خۆێندرایەوه. شایانی باسه چەندین دەزگای هەواڵنێری جیهانی و لۆکاڵی ئامادەی خۆپیشاندانەکه بوون یەکێک لەوانه کاناڵی {العربییه} بوو.
شتێکی دیکه که شایەنی ئاماژه پێ کردنه ئەویش ئەوەیه، ئەو شوێنه واته بەردەم پارلەمانی بریتانیا جگه له خەڵکانی بریتانیا گەشتیارانی وڵاتانی دیکه ڕوی تێدەکەن و دێن بۆ سەیرانی که چەندین جێگاو ئاسەواری سەرنج ڕاکێش وباستانی تێدایه، زۆرێک لەو خەڵکانه به دیتنی دیمەنی ئەو خۆپیشاندانه و گوێ گرتن لە دروشمەکان تێکەڵ به ئاپۆرەی خەڵکەکه دەبون و وێنەیان لەو خۆپیشاندانه هەڵدەگرتەوه.
کۆمیتەی کۆمەڵە وهەڵسوڕاوانی کۆمەڵه وێڕای دوو ئەندامی دەفتەری سیاسی له وڵاتی بریتانیا بەشداری ئەوخۆپیشاندانه بوون.

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
کۆمیتەی بریتانیا
٠٥/٠٦/٢٠١٠

گه‌ڕانه‌وه‌ بو لاپه‌ڕه‌ی ئه‌وه‌ڵ     گه‌ڕانه‌وه‌ بو لاپه‌ڕه‌ی پێشو

رای خۆت بنێره‌ رای خۆت بنێره‌ رای تو (0 نێردراو)

هه‌واڵی زیاتر