ڕاپرسی: 28 گه‌لاوێژ
ئایا 28ی گه‌لاوێژ بکه‌ین به رۆژی نه‌ته‌وه‌یی
به‌م بابه‌ته پله بده
(کۆی ده‌نگه‌کان پله‌کان: 0)
نابێ كۆمه‌ڵگه‌ی ئێستای كورد له خوه‌رهه‌ڵاتی كوردستان گرێبده‌ن به بارودۆخێك كه سه‌رده‌مانێك شه‌ڕی چه‌كداریان تێدا كردووه
مۆحسێن باوه‌جانی | 27 May, 2010 08:58:33 | ژماره‌ی خوێنه‌ران 143
مۆحسێن باوه‌جانی: نابێ كۆمه‌ڵگه‌ی ئێستای كورد له خوه‌رهه‌ڵاتی كوردستان گرێبده‌ن به بارودۆخێك كه سه‌رده‌مانێك شه‌ڕی چه‌كداریان تێدا كردووه
no
23 / 5 / 2010
حه‌مرین: ره‌وشی هه‌نوكه‌یی كوردستان چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت و ئه‌و پیلانگێڕیانه‌ی كه درێژه‌یان هه‌یه بۆ سه‌ر گه‌له‌كه‌مان له‌پارچه جیا جیاكانی كوردستان لایه‌نه كوردیه‌كان چۆن ده‌توانن یه‌ك هه‌ڵوێست بن له‌وه‌ی كه بتوانن سه‌رجه‌م پیلانگێریهكان پوچه‌ڵبكه‌نه‌وه، دوای ئه‌و پیلانگێریانهش له‌باشوری رۆژئاوای كوردستان بینیمان كه حكومه‌تی سوریا له‌نه‌ورۆزی ئه‌مساڵدا چ جۆره توندوتیژیه‌كی دژ به‌گه‌لی كورد له‌و به‌شه‌ی كوردستان كرد له‌باكوری كوردستانیش ده‌بینین توندوتیژیه‌كان بۆ سه‌ر گه‌لی كورد زیاتر ده‌بن؟
مۆحسێن باوه‌جانی: سه‌ره‌تا سڵاو و رێزم هه‌یه بۆ ئێوه‌ی خۆشه‌ویست و خوێنه‌رانی ئازیزی و هیوادارم هه‌میشه له‌ش ساغ و ته‌ندروست بن. له راستیدا بۆ ئه‌وه‌ی بمانه‌وێ ره‌وشی ئێستهكانهی كوردستان (وه‌ك چوار پارچه) هه‌ڵسه‌نگێنین ناكرێ له یه‌ك روانگه‌وه شته‌كان لێك بده‌ینه‌وه و كوردستان وه‌ك یه‌كه‌یه‌كی جوگرافیایی ــ سیاسی ببینین و ئه‌و جار خوێنده‌وه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین. راسته دوژمنانی كورد و ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی
به‌سه‌ر جوگرافیا‌و نه‌ته‌وه‌ی كورددا زاڵن، زۆر جار به‌رامبه‌ر كورد و داخوازییه ره‌واكانی كورد, یه‌ك هه‌ڵوێستیان بووه و له‌سه‌ری كۆك بوونه، به‌ڵام سیاسه‌تی ئه‌وان و چۆناوچۆنی به‌كرده‌وه‌یی كردنیان به‌رامبه‌ر كورد له‌هه‌ر پارچه‌یه‌كدا جیاوازی هه‌بووه و ئه‌مه‌ش وا ده‌كات ئێمه نه‌ته‌نیا بارودۆخی هه‌ر پارچه‌یه‌كی كوردستان جیاواز له‌وی تر هه‌ڵسه‌نگێنین، به‌ڵكو ئه‌و وێنایهشمان له دروست ده‌كات كه واقیعبینانه‌تر ده‌گه‌ڵ بابه‌ته‌كه‌دا مامڵهبكهین، چوونكو نه‌ته‌وه‌ی كورد له هه‌ر پارچه‌یه‌كی كوردستان ئه‌و جۆره له خه‌بات و موبارزه‌ی هه‌ڵبژاردوه كه زه‌خت، به‌ربه‌ست و كێشه‌كانیشی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی زاڵ, هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یه و هه‌ر ئه‌و كێشهگهلهش ناچاری كردون تا په‌نا ببه‌نه ئه‌و جۆری خه‌باته. بۆ نموونه ئێمه ناكرێ چۆنێتی هه‌ڵسوكه‌وتی حوكوومه‌تی ئیسلامی ئێران به‌رامبه‌ر كورد له خوه‌رهه‌ڵاتی كوردستان ده‌گه‌ڵ هه‌ڵسوكه‌وتی رژێمی به‌عس به‌رامبه‌ر كورد له باشووری كوردستان هاوجۆر و یه‌ك شێوه بزانین و به‌گشتی قیاسكردنی هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان به‌و شێوه‌یه. با ئه‌وه‌ش بڵێم له راستییدا چاره‌نووس و چاره‌سه‌ریی پرسی كورد له هه‌ر یه‌ك له‌و پارچهگهلهدا جیاوازه و قه‌ت قه‌ت یه‌كجۆر نین و یه‌ك رێگه‌ش نابڕن. ئێستاش ئه‌گه‌ر بمه‌وێ بارودۆخی هه‌نووكه‌یی هه‌ر یه‌ك له‌و پارچانه‌ی كوردستان تاوتوێ بكه‌م، له‌وانه‌یه زۆر بخایه‌نێت و له تاقی ئه‌م دیمانه‌یه‌دا نه‌بێ, بۆیه‌ش كورت و جه‌وهه‌ری بیروبۆچوونم له‌سه‌ر هه‌ر یه‌ك له‌وانه ده‌رده‌بڕم.
كورد له خوه‌رهه‌ڵاتی كوردستان مێژوویه‌كی دوورودرێژی خه‌باتی هه‌یه و خاوه‌ن كۆمار بووه و وه‌ك ره‌وتێكی ناسیۆنالیستی و پێناسه‌كراو، پێش له پارچه‌كانی تری كوردستان ده‌ستی داوه‌ته خه‌بات دژ به ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ند، ئه‌گه‌ر له چه‌ندوچوونی ئه‌و ساڵانه لێگه‌ڕێین، ده‌بێ بڵێم كه كورد بارودۆخیشی له كاتی ده‌سه‌ڵاتی "حه‌مه‌ره‌زاشا"شدا وه‌ك ئۆپۆزیسیۆن و بهرههڵسهتكار بووه. و له پاڵ ره‌وت و جه‌ریاناتی سیاسی دیكه‌دا له ئێران وه‌ك حیزبی توده، جبهه‌ی میللی و جه‌ریاناتی ئیسلامی و زۆر ره‌وتی دیكه له ئێران خه‌باتی هه‌بووه بۆ له‌سه‌ركارلابردن و لانیكه‌م ریفۆرمیزهكردنی سیستمی پاشایه‌تی له ئێران‌دا. بۆیه‌ش كاتێك شۆڕشی گه‌لانی ئێران له ساڵی 57 ی هه‌تاوی دژ به سیستمی پاشایه‌تی سه‌ركه‌وت، بێگومان وه‌ك سه‌ركه‌وتنی كورد له خوه‌رهه‌ڵاتی كوردستانیش پێناسه ده‌كرێت، ئه‌گه‌رچی به‌واقیع رۆڵی كورد زۆر به‌رچاویش نه‌بووه, هه‌نگاوی یه‌كه‌م كه خه‌باتی جه‌ریاناتی ناڕازی بوو دژبه حوكوومه‌تی حه‌مه‌ڕه‌زا شا و دواتر ده‌وڵه‌تی شاپۆڕی به‌ختیار سه‌ركه‌وت. ئه‌مما كورد له خوه‌رهه‌ڵاتی كوردستان كه ئه‌وده‌م له چوارچێوه‌ی حیزبی دیموكرات و كۆمه‌ڵه‌دا پێناسهدهكرا له هه‌نگاوی دووهه‌مدا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو, ئه‌م هه‌نگاوه په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی به توانایی و هێزی سیاسی و سه‌ربازی ئه‌وانه‌وه هه‌بووه. هه‌نگاوی دووهه‌م به‌شداربوون له حوكوومه‌تی كاتی و پێداگربوون بوو له‌سه‌ر خواسته راسته‌قینه‌كانی كورد و راگرتنی هاوسه‌نگی ده‌سه‌ڵات و دووری نه‌گرتن له ناوه‌ند و شاره‌زایی و زیره‌كی سیاسییه‌كانی كورد بووه. ئه‌مما به‌داخه‌وه كۆمه‌ڵه و دیموكرات كه نوێنه‌رایه‌تی كوردیان ده‌كرد له جوگرافیای كوردستان وه‌ده‌رنران و شه‌ڕی سه‌ربازیی دژی رژێمی تازه له ئێران ده‌ستی پێكرد و دواتر له ساڵه‌كانی شه‌ست و سێی هه‌تاویش شه‌ڕی ناوخۆیی هاته‌ئاراوه و ئه‌م ده‌رفه‌ته زێڕینه‌ی له ناوبرد و كورد كه وه‌ك لایه‌نێكی به‌شدار له شۆڕشدا حوزووری هه‌بوو، دیسانه‌وه كه‌وته رۆڵی ئۆپۆزیسیۆنه‌وه، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان له به‌رامبه‌ر حوكوومه‌تی كاتیی ئێران‌دا.
به‌هه‌رحاڵ به پێی شه‌ڕێك كه له نێوان ئێراق و ئێران‌دا هاته ئاراوه، ئۆپۆزیسیۆنی كورد له‌و كاتهشڕا به پێی بارودۆخ به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر شه‌ڕی چه‌كدارانه‌ی خوه‌ی و له دوای ئاگڕبڕی نێوان ئێراق و ئێران و سه‌قامگیربوونی باشووری كوردستان له ساڵی 91 ی زایینی ورده ورده كۆمه‌ڵه و دیموكراتیش ئیزۆله بوون و به‌حه‌قیقه‌ت بارودۆخ وای كرد تا چیتر شه‌ڕی چه‌كداری به‌شێوه‌ی پێشتر وه‌لانێن، به‌ڵام چه‌كدار بمێننه‌وه.
مه‌به‌ست له‌وه‌ی كه ئه‌م مێژووه ده‌گێرمه‌وه ئه‌وه‌یه كه به‌راستی جۆری هه‌ڵسوكه‌وتی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌تان بۆ روون بكه‌مه‌وه و چۆنێتی خه‌بات و هه‌ڵسوكه‌وتی كوردیش به‌هه‌مان شێوه. تا به‌وه بگه‌ین كه ئۆپۆزیسیۆن چ رێگه‌یه‌كی بۆ شیاوه تا خه‌باتی خوه‌ی له‌وێوه كاناڵیزه بكات. خوه‌رهه‌ڵاتی كوردستان به هه‌ر چوار پارێزگاكهیهوه به زۆری ناوچه‌یه‌كی بێبه‌ش بووه و به‌هۆی سنوری بوونیه‌وه كه‌متر ئاوڕی لێدراوه‌ته‌وه. له‌سه‌رده‌می پاشایه‌تی هه‌روا بووه و له‌سه‌رده‌می حوكوومه‌تی ئیسلامی ئێرانیشدا به‌هه‌مان شێوه، پێشڕه‌وت و په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌وێش به زۆری ئۆتۆماتیكی بووه، واته به‌و شێوه‌یه‌ی كه ده‌بوو پێی ڕابگه‌ن, پێی رانهگهیشتوون و خه‌ڵكی ئاسایی و جه‌بری سه‌رده‌م تێكنۆلۆژی و پێشكه‌وتنه‌كانی ده‌گه‌ڵ خوه‌ی هێناوه و له راستیدا قه‌ت قه‌ت ده‌گه‌ڵ پارێزگاكانی ناوه‌ندی ئێران به‌راورد ناكرێت. كوردی ئاخاوتن ئازاده به‌ڵام كوردی نووسین و خوێندن به‌فه‌رمی نییه, ئه‌مه له حاڵێكدا له یاسای بنه‌ڕه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا ئه‌و مافه به نه‌ته‌وه جۆراوجۆره‌كانی ئێرانی دراوه. سه‌رباری ئه‌وه رۆژنامهگهلێك له خوه‌رهه‌ڵاتی كوردستان ده‌رده‌چێت كه به دوو زمانی فارسی و كوردی بڵاوده‌بنه‌وه یا باشتر وایه بڵێم بڵاوده‌بوونه‌وه. چالاكیی مه‌ده‌نی و سیاسی له چوارچێوه‌ی یاساكانی حوكوومه‌تی ئیسلامی‌دا ئازاده و زۆربه‌ی ناوچه‌كان له رووی ئه‌ندامانی پێكهێنه‌ری پێكهاته‌ی دام و ده‌زگاكانی حوكوومی, كه‌سانی خۆماڵین، پارێزگان كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی تایبه‌ت به خوه‌یان هه‌یه كه ئه‌وانیش كێشه‌ی تایبه‌تیی و ئاڵۆزیان هه‌یه له رووی ئه‌وه‌ی كه ته‌مسیلی كولتووری كوردی ناكه‌ن و ...تاد و ده‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه ئه‌مانه هه‌یه، به‌ڵام خودی ئه‌مانه‌ش كێشه‌ی زۆری تێدایه. له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش دووچاوه‌كی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی له یاسای بنه‌ڕه‌تیدا زۆر به‌رجسته‌یه. به‌كورتی ده‌مه‌وێ بڵێم ئه‌مانه ئه‌و كێشهگهله نین كه كورد و ئۆپۆزیسیۆنی كوردی بیهه‌وێ به زه‌بری چه‌ك چاره‌سه‌ریان بكات, به‌ڵكو ده‌بێ به‌سته‌ر خۆش بكات بۆ چالاكانی كورد له خوه‌رهه‌ڵاتی كوردستان تا بێ ترس و بێ هه‌بوونی ده‌ستاوێز ئیش بكه‌ن بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجانه. ده‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه كورد له خوه‌رهه‌ڵاتی كوردستان له رووی زانست، به‌كارهێنانی تێكنۆلۆژی و تێگه‌یشتن له دیموكراسی و په‌ره‌دان به‌و قه‌ت قه‌ت به‌نیسبه‌ت چه‌ند ساڵ پێش ئێستا و ته‌نانه‌ت ده‌گه‌ڵ به‌شێك له وڵاتانی ده‌وروبه‌ریش به‌راورد ناكرێت به‌ڵكو قۆناغه‌كه‌ش گۆڕاوه. له سه‌ره‌تای به‌دی هاتنی شۆڕشی گه‌لانی ئێران زۆر ره‌وا و به‌حه‌ق بوو كه حیزبه كوردییه‌كان كه له ده‌سه‌ڵات وه‌لانرابوون بۆ به‌ده‌ست هێنانی مافی خوه‌یان و مافی كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ك له نه‌ته‌وه‌كانی ئێران, خه‌باتی چه‌كدارانه بكه‌ن و زۆر زۆر گونجاو بوو، چوونكو حوكوومه‌تی ئیسلامی ئێران وه‌ك ئه‌وه‌ی كه ئێستا هه‌یه خوه‌ی كۆنهكردبووهوه و سیستمێكی رێك وپێك و رێكخراوه‌یی نه‌بوو. هه‌روه‌ها ئێران له قه‌یرانێكدا بوو كه كورد ده‌یتوانی به‌شه‌ڕی چه‌كداری بگات به‌وه‌ی كه ده‌یه‌ویست. به‌ڵام له‌و كاته‌وه تا ئێستا سێ جیلی نوێ هاتوون كه تایبه‌ت ئه‌م جیله‌ی دوایی، مه‌گه‌ر له ته‌له‌فزیۆن و فیلمه‌كاندا شه‌ڕی چه‌كداری بینی بێ و خه‌باتی چه‌كدارانه‌ی ئۆپۆزیسیۆنی دژ به حوكوومه‌تی ئیسلامی ئێران بیستبێ، ئه‌گینا به‌ڕاستی زۆر زۆر نامۆن به‌وه‌ی كه ئێستاش هه‌ندێك حیزب باسی لێوه‌ده‌كه‌ن. له راستیدا ئێستا ئۆپۆزیسیۆن و تایبه‌ت ئه‌و حیزبانه‌ی كه مێژوویه‌كی دوور ودرێژیان هه‌یه نابێ كۆمه‌ڵگه‌ی ئێستای كورد له خوه‌رهه‌ڵاتی كوردستان گرێبده‌ن به بارودۆخێك كه سه‌رده‌مانێك شه‌ڕی چه‌كداریان تێدا كردووه، چوونكو به‌راستی قه‌ت قه‌ت شتی وا نه له رووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه دروسته و نه له رووی ده‌روونییه‌وه پۆزێتیڤه. هه‌ر سه‌رده‌مێك پێویستی به شتێك هه‌یه و له راستیدا قۆناغه‌كه گۆڕاوه. قۆناغی ئێستا په‌ره‌دانه به چالاكی مه‌ده‌نی و ئاشتیخوازانه له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه و له لایه‌كی تریشه‌وه پشتیوانی كردنی ئۆپۆزیسیۆنه له‌و هه‌وڵانه‌ی ئه‌وان نه‌ك خراپ كردنی. من پێم وایه تا ئۆپۆزیسیۆن دروشمی "توندوتیژ" به‌رزكاته‌وه و "چه‌ك" وشه‌ی زه‌قی گوفتمانی بێت, نه‌ته‌نیا فشار بۆ سه‌ر چالاكڤانان زۆرتر ده‌بێت به‌ڵكو ئه‌و فه‌زایه‌ش كه ئێستا رێگه‌ی هه‌ندێك جم وجووڵی تێدا هه‌یه به‌ته‌واوه‌تی ئه‌منییه‌تی ده‌كرێ و ده‌به‌سرێت، بۆیه ته‌نیا ئه‌وه ده‌ڵێم كه به‌راستی قۆناغه‌كه گۆڕاوه و قۆناغی ئێستا زۆر جیاوازه به نیسبه‌ت سی ساڵ به‌ری ئێستا. ئایندهی كورد و مافه زه‌وتكراوه‌كانی كورد له‌ده‌ست ئیراده و خواستی ئه‌و خه‌ڵكه‌یه كه ئێستا له خوه‌رهه‌ڵاتی كوردستانن.
له‌سه‌ر باشووری كوردستانیش ده‌بێ بڵێم, له دوای كێشمه‌كێشێكی زۆری سه‌ربازی و سیاسی ده‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی به‌عس، و ئه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تی و كۆمهڵكوژیهیی له لایه‌ن ئه‌و رژێمه‌وه تووشی بوو، هه‌نووكه‌ی زۆر پرشینگداره و داهاتووشی زۆر رووناك و گه‌ش پێش بینی ده‌كه‌م و له‌وه ناچێ چیتر مێژوو به‌سه‌ر ئه‌واندا دووباره ببێته‌وه، ئه‌گه‌رچی ئه‌وه‌ش له‌بیرنه‌كه‌ین له دونیای سیاسه‌تدا رۆژبه‌رۆژ گۆڕانكاری هه‌یه و بۆیه‌ش ره‌نگه سبه‌ی پێشبینی نه‌كرێت.
بۆ باشووری كوردستان ئاینده‌یه‌كی گه‌ش پێشبینی ده‌كه‌م چوونكو بارودۆخ و هه‌لومه‌رجی ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كه‌ی وایكردوه كه وه‌ك قورسایی و هێزێك هه‌م له ئێراق و هه‌میش له ناوچه‌كه بناسرێت. په‌یوه‌ندی دیپلۆماتیك و ئابووری ئه‌وان له گه‌ڵ دهراوسێكان و وڵاتانی ئوروپایی و تایبه‌ت ئا‌مریكا وای كردووه تا له رووی ئه‌منیه‌تییه‌وه, تاراده‌یه‌ك گه‌ره‌نتی كرابێت.
زۆرینه‌ی وڵاتانی ده‌راوسێ و به‌شێك له وڵاتانی ئوروپایی كونسولگه‌رییان له هه‌وڵێر وه‌ك پێته‌ختی باشووری كوردستان هه‌یه و ئه‌مه‌ش شایهتهحاڵه بۆ ئه‌وه‌ی كه دیاره حسێبێك بۆ هێزی كورد له ئێراقدا ده‌كرێت.
دام وده‌زگای راگه‌یاندنی جۆراوجۆر و به‌رفره له‌م پارچه‌یه‌ی كوردستان هه‌یه كه به‌رنامه‌كانیان به زمانه زیندوه‌كانی جیهان بڵاوده‌بنه‌وه و بڵاوده‌كرێنه‌وه,لانی كه‌م نزیك به 10 كاناڵی ته‌لفزیۆنی پرۆفیشناڵ به شێوه‌ی فه‌زایی خه‌ریكی ئیش كردنن كه نه‌ك كورد به‌ڵكو نه‌ته‌وه‌كانی تریش چاوی لێ ده‌كه‌ن. هه‌ر ئه‌مه واده‌كات كورد له‌م پارچه‌یه‌ی كوردستان پێگه‌یه‌كی له ئاست جیهاندا بۆخوهی هه‌بێت و له رووی كولتوورییه‌وه وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ك و له رووی سیاسییه‌وه وه‌ك ئامانج و مه‌به‌سته‌كانی به دونیا بناسرێت, ئه‌مانه هه‌مووی هۆكارن تا چیتر كورد له‌م پارچه‌یه‌كی كوردستاندا به سانایی نه‌كه‌وێته‌به‌ر پلانی سه‌ربازیی (وه‌ك ئه‌وی كه تا ئێستا له‌سه‌ری كراوه) و دوژمنكارانه‌ی نه‌یارانی و ناچاریان بكات له ڕێگه‌ی دانوستانی سیاسی و ئه‌منی و ئابووری هه‌ڵسوكه‌وتی ده‌گه‌ڵدا بكه‌ن و من پێم وایه ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی سنوری ئێراقهوهن نه‌ته‌نیا له فۆرم و شێوه وه‌ك رابردوو نه‌ماون, به‌ڵكو كارتێكهریشان وه‌ك جاران نییه, ئه‌مما گرنگ ئه‌وه‌یه كه مه‌ترسی هه‌میشه هه‌یه و ئێمه ده‌بێ وریا بین. بۆ نموونه یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌ی كه كوردی وه‌ك هێزێك له ئێراق و ناوچه‌دا قه‌بووڵ نه‌ده‌كرد, وڵاتی توركیا بوو كه زۆریش مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئه‌م هه‌رێمه دروست كرد, به‌ڵام گوشاری وڵاتانی رۆژئاوایی و زیره‌كیی كورد، هاوكێشهكهی گۆڕی و گهیاندهیه ئه‌م ساته‌وه‌خته كه توركیاش ناچاربوو قه‌بووڵی بكات و به فه‌رمی سه‌ردانیان بكات و به‌فه‌رمیش بانگهێشتی ئانكارایان بكات. ئه‌مه نموونه‌ی مهترسیگهلێكن له رووی ده‌ره‌كییه‌وه رووبه‌ڕووی باشووری كوردستان ده‌بێته‌وه, ئه‌مما له ئاست ناوخۆی ئێراقیشدا مه‌ترسی بۆ كورد هه‌بووه و هه‌یه، كورد و عه‌ره‌بی سوننه، كورد و عه‌ره‌بی شێعه و كورد و هه‌مووی ئێراق. ئه‌مانه هه‌مووی به‌رده‌وام ململانێ و كێشه و گرژییه بۆ كورد و بۆیه‌ش وه‌ك ده‌بینین كورد له باشووری كوردستان به پێ ی توانا رووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه. بۆ باشووری كوردستان ئه‌وه ده‌ڵێم كه تاكه پارچه‌ی كوردستانه كه تا ئه‌م قۆناغه هاتووه و ده‌توانێ به‌سته‌رێكی باشیش بێت بۆ په‌ره‌دان به زۆر خواستی نه‌ته‌وه‌یی كه له به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستاندا ناكرێت به سانایی ده‌رببڕێت و كاری بۆ بكرێت.
وه‌ك له سه‌رتاشه‌وه باسم كرد به راستی زه‌خت و زۆرییه‌كانی ده‌سه‌ڵاته‌كان بۆ سه‌ر كورد له پارچه‌یه‌ك بۆ پارچه‌یه‌كی دیكه زۆری فه‌رقه. ده‌توانم بڵێم به‌ڕاستی ئه‌و زه‌خت و زه‌وتی مافه له باكوور و باشووری خوهرئاوای كوردستان هه‌بووه و هه‌یه زۆرتر بووه به نیسبه‌ت پارچه‌كانی تر. ساڵانێك به‌ر له ئێسته ئه‌وان له شوناسی خوه‌یان نامۆبوون و ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به نه‌ته‌وه‌ی كورد بووه لای وان قهدهخهبووه. هه‌ر له زمانه‌وه بگره تا كوولتور و نه‌ریتی نه‌ته‌وه‌یی، كه‌چی ئێستا له سایه‌ی خه‌بات و ماندووبوونێك كه خه‌ڵكی به‌شه‌ره‌ف و ئۆپۆزیسیۆنی كورد له توركیا و سوریا كردوویانه بارودۆخه‌كه زۆر زۆر فه‌رقی كردووه. كورد له شوناسی نه‌ته‌وه‌یی خوه‌ی وشیار بۆته‌وه و ده‌سه‌ڵاتی ناچار كردووه كه له به‌شێك له‌و سیاسه‌تانه‌ی كه له‌سه‌ر كورد جێبه‌جێی ده‌كات پاشگه‌ز بێته‌وه و دان به بوونی نهوتهوهیهك به ناوی كورددا بنێت، ته‌له‌فزیۆن به زمانی كوردی به‌رنامه بڵاوبكاته‌وه و ته‌نانه‌ت له زانكۆكاندا وانه‌ی كوردی هه‌بێت. ئه‌بێ ئه‌وه‌شمان له بیر بێت كاتێك سیاسه‌تی ده‌سه‌ڵاتی زاڵ مه‌به‌ستی له‌ناوبردنی كولتوور و شوناسی نه‌ته‌وه‌یی كورد بێت ئه‌وا كورد و حیزبه كوردییه‌كانیش له‌سه‌ریانه له‌و رێگه‌یه‌وه رووبه‌ڕووی ببنه‌وه، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی كوشتن و له به‌ین بردنی فیزیكی بێت ئه‌وا كوردیش له‌سه‌ریه‌تی به‌رپه‌رچی بداته‌وه. چوون هه‌ر له مێژه‌وه گوتوویانه وه‌ڵامی گولله به گولله ده‌درێته‌وه و وه‌ڵامی گوڵ به گوڵ. به‌گشتی پێم وایه ئایندهی كورد له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان چاكتر نه‌بێ خراپتر نابێت. به‌ڵام ئه‌وه‌شمان له بیر بێت هیچكات جۆری چاره‌سه‌ركردنی دۆزی كورد و ئاستی چاره‌سه‌ركردنی له هه‌ر پارچه‌یه‌كدا وه‌ك پارچه‌یه‌كی تر نابێت.
ئه‌مما له‌سه‌ر ئه‌و پلانانه‌ی كه به‌ڕێزتان ئاماژه‌تان پێدا و چۆنێتی رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌به‌رامبه‌ریاندا ئه‌بێ بڵێم پرێسپێكتیڤ زۆرن، بۆ نموونه باشووری كوردستان فه‌زایه‌كی زۆر باش و تریبۆنێكی زۆر ئاوه‌ڵایه بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كانی كورد له‌وێ به‌گوێی جیهانیاندا بگات، له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌بێ ئه‌و واقعییهتهشمان له به‌رچاو بێت كه ئه‌منییه‌تی باشوری كوردستانیش ئه‌بێ بپارێزرێ و ئه‌وه‌ی كه ئه‌م پارچه‌یه ببێ به تریبۆنێك بۆ پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان، نه‌بێ به‌هۆی خستنه‌مه‌ترسی ئه‌منییه‌تی ئه‌وێ. هه‌روه‌ها كورده‌كانی ئوروپا و ئه‌و كه‌سایه‌تیه كوردانه‌ی كه له جیهاندا خاوه‌ن پێگه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ...هتدن ده‌توانن به نۆره‌ی خوه‌یان وه‌ك تاكێكی كورد ببن به نوێنه‌ری كورد و به پێ ی توانایی و ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانیان یارمه‌تی دۆزی كورد بده‌ن له هه‌ر پارچه‌یه‌كی كوردستاندا. رێپێوانی ئاشتیخوازانه و خه‌باتی مه‌ده‌نی پێشكه‌وتووترین رێگه‌ی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی و وه‌رگرتنی هه‌ڵوێسته به‌رامبه‌ر ئه‌و پلانانه‌ی كه له‌سه‌ر پارچه جیاجیاكانی كوردستان جێبه‌جێ ده‌كرێت كه به‌داخه‌وه هێشتا ئه‌م خاڵه به‌پێ ی پێویست له ناو كورددا دامه‌زراوه‌یی نه‌بووه.
حه‌مرین: حزبه كوردیه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان وه‌كو زۆر چاودێری سیاسی تر ئاماژه‌ی بۆ ده‌كه‌ن هه‌مان جۆشی ساڵانی رابردویان پێوه دیار نیه له‌خه‌بات كردن وه‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی گه‌لی كوردا و زۆر جاریش به‌وه تاوانبار ده‌كرێن كه زۆربه‌ی سیاسیه‌كانی ئه‌و حزبانه له‌باشوری كوردستان خه‌ریكی ژیانی ئاسایی خۆیانن ئه‌مه تا چه‌ند وایه؟
مۆحسێن باوه‌جانی: به بڕوای من ئه‌بێ مه‌به‌ست له جۆش و خرۆشی ساڵانی رابردوو پێناسه بكرێت، بۆ نموونه له‌وانه‌یه هه‌ندێك كه‌س جۆش و خرۆش له خه‌باتی چه‌كدارانه‌دا ببینێت و ئێستا كه حیزبه‌كان به زۆری رێبازی خه‌باتیان گۆڕیوه و روویان هێناوه‌ته خه‌باتی سیاسی و راگه‌یاندنی، لای ئه‌وان وا پێناسه بكرێت كه جۆش و خرۆشیان نه‌ماوه. له راستیدا ئه‌مه بۆچوونێكی سه‌قه‌ته. چوونكو هه‌ڵبژاردن و وه‌لانانی جۆرێك له رێبازی خه‌بات گرێدراوی زۆر هۆكاری جیاواز و هه‌ندێك جار په‌یوه‌ندیدار به‌یه‌كه‌وه‌ن كه به‌واتای له جۆش و خرۆش كه‌وتن و كه‌وتنه جۆش وخرۆشه‌وه نییه. بۆ نموونه هه‌نووكه كه حیزبه‌كان ئۆبژه‌كتیڤ خه‌باتی سیاسی و راگه‌یاندنی ده‌كه‌ن و له‌راستیدا به پێ ی توانایی و ئیمكانات، فره‌ش چالاكن, ئه‌مه ناكرێ ته‌نیا له‌و روانگه‌وه سه‌یر بكرێت كه داسه‌پاو بووه، چوونكو هه‌ڵبژاردنی ئه‌م رێچكه‌یه ده‌كرێ وه‌ك جه‌برێكی جیهانی لێ ی بڕوانین، مه‌به‌ستم له جه‌بر, به‌زۆر داسه‌پاندنی خواستهیهك نییه به‌ڵكو هه‌لومه‌رجی جیهانی وا ده‌كات تۆ رێگه‌ت بگۆری. وه‌ك ئاماژه‌م پێدا كۆمه‌ڵگه‌ی كورد له خوه‌رهه‌ڵاتی كوردستان له ڕووی خه‌باته مه‌ده‌نییه‌كانه‌وه زۆر پێشكه‌وتووه و ئه‌مه پایه‌ی دامه‌زراوه‌یی كردنی دیموكراسییه. كاتێك ئه‌م بیرۆكه‌یه دامه‌زراوه‌یی ده‌بێت بێگومان چه‌ك و كرده‌وه‌ی چه‌كداریش له هه‌ر لایه‌كه‌وه بێت ره‌ت ده‌كاته‌وه. بۆیه له‌م روانگه‌وه من ئه‌و بۆچوونه‌م لا راست نییه و پێم وایه ته‌نیا جۆری خه‌بات گۆڕاوه و ره‌نگی جۆش و خرۆشهكهش به هه‌مان شێوه.
به‌ڵام به‌شی دیكه‌شی ئه‌وه‌یه كه به‌ڕاستی ته‌مه‌نی ئۆپۆزیسیۆنی كوردی به شێوه‌ی ئێستهكانهی چیتر به‌سه‌رچووه و ته‌نانه‌ت له ته‌مه‌نی حوكوومه‌تی ئیسلامی ئێرانیش زۆرتره و چوون تا ئێستا نه‌گه‌یشتووه به‌وه‌ی ویستوویه‌تی، جۆرێك له ناهومێدی دروست كردوه كه له پشتیوانی كردنی دوو حیزبی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و بانگه‌شه‌ی كردنیان بۆ به‌شدارییكردنی خه‌ڵك له هه‌ڵبژاردنی سهرۆككۆمارییدا زۆر ئاشكرایه. كێشه‌ی نێوان حیزبه‌كان و كێشه ناوخۆییه‌كانی حیزبه‌كان به‌شێكی زۆر له وزه و دینامیكیانی راكێشی خوه‌ی كردوه، به هۆی جیاجیا به‌ڵام به دروشمی نوێگرایی و پاوانكردنی ده‌سه‌ڵات، ئینشیعاب و جیابوونه‌وه روویداوه و ئه‌مه‌ش شتێكی ئاساییه. چوونكو هه‌مان كێشه‌ش له حوكوومه‌تی ئیسلامی ئێران‌دا چه‌ندین جار روویداوه و دوا جاریش له دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری نوێ له‌ساڵی پار روویدا، وه ئه‌مه له زۆر وڵاتی دیكه‌ش هه‌یه، به‌ڵام مه‌سه‌له لێره‌دایه كه ئه‌وان حوكوومهتن و ئۆپۆزیسیۆن هێشتا حیزبه و پێگه و جێگه‌شی زۆر خز و له‌رزۆكه و بۆیه‌ش كێشه‌كان كه رووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه كاریگه‌ریی زۆرتریان له‌سه‌ر داده‌نێت. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش له بیرنه‌كه‌ین كه كولتوورێك له ئێمه‌ی كورددا زۆر به‌رجسته‌یه, ئه‌ویش دابڕانه نه‌ك پێكه‌وه بوون. بۆیه‌ش له ده‌ركه‌وتنی هه‌ر كێشه‌یه‌كدا ئاسانترین رێگه هه‌ڵده‌بژێرین واته دووركه‌وتنه‌وه له یه‌كتر و ئه‌مه‌ش له رووی ده‌روونییه‌وه هۆیه‌كی ئینشیعابهكانه. له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كه به‌ڕێزتان ده‌ڵێن كه زۆربه‌ی سیاسییه‌كانی حیزبه‌كان ژیانی ئاسایی خوه‌یان ده‌كه‌ن به‌لای منه‌وه زۆر نامۆیه. ئه‌مما ئه‌و پرسیاریش ئاراسته‌ی ئێوه ده‌كه‌م كه به‌راستی كێین ئه‌وانه‌ی كه ئه‌وه ده‌ڵێن؟ جا كه‌وابێ ئه‌بێ له‌وه‌ش بیربكه‌ینه‌وه كه حیزبه كوردییه‌كان چۆن چۆنی به‌ڕێوه‌ده‌چن و تا هه‌نووكه چۆن هاتوون؟
حه‌مرین: له‌م ساڵانه‌ی دوایدا پژاك وه‌كو بزاڤێكی سیاسی عه‌سكه‌ری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌ركه‌وته مه‌یدان و له‌ئێستاشدا ئه‌وه‌ی لهمێدیاكاندا ده‌یبینین ئه‌وانن كه درێژه به خه‌باتی عه‌سكه‌ری و سیاسی ده‌ده‌ن، لێره‌دا حه‌ز ئه‌كه‌م پرسیاره‌كه‌م چڕ بكه‌مه‌وه ئایا ئه‌و خه‌باته عه‌سكه‌ریه به‌زیانی به‌ره‌وپێشڤه‌چوونی دۆزی كورد ئه‌شكێته‌وه یان به‌پێچه‌وانه‌وه؟
مۆحسێن باوه‌جانی: له پرسیاره‌كه‌تاندا باسی میدیاتان كرد و ئاماژه‌تان بۆ ڕۆلی ئه‌و كرد له نیشاندانی خه‌باتی جه‌ریانێكی وه‌ك پژاكدا. ده‌مه‌وێ ته‌نیا ئه‌وه بڵێم كه دیاره نه‌ك ئێوه به‌ڵكو به سه‌دان هه‌زار كه‌س له كوردستان و میلیۆنان كه‌س له جیهان, گوێدار و گوێبیستی میدیاكانن تا ئۆبژه‌كتیڤ كردار و جۆری چالاكی كردنی جه‌ریان، حیزب یا ده‌وڵه‌تێك لێكبده‌نه‌وه. وه‌ك به‌ڕێزیشتان ئاماژه‌تان پێدا ته‌نیا له میدیادا دیاره كه پژاكیش وه‌ك واقیعێك به‌جۆرێك له جۆره‌كان چالاكی ده‌نوێنێت. ئه‌مما به هۆگه‌لێك كه لای وڵاتانی رۆژئاوایی و دیسكۆرسی ئێستای جیهان قه‌بووڵ ده‌كرێت كه‌وتۆته ناو لیستی ره‌شی ئامریكاوه. به‌هه‌ر حاڵ من پێم وایه هه‌ر جه‌ریان و حیزبێك كه له‌سه‌ر خه‌باتی چه‌كدارانه و توندوتیژ پێ‌داگر بێ نه كه ناتوانێ قازانجێكی بۆپێشه‌وه‌بردنی دۆزی كورد هه‌بێ, به‌ڵكو ئاڵۆزتری ده‌كات و ڕاست ئه‌وه ده‌كات كه حوكوومه‌تی ئیسلامی ئێران ده‌یهه‌وێت. ئه‌وان ئه‌یانه‌وێ خوهرئاوای ئێران واته خوه‌رهه‌ڵاتی كوردستان به‌رده‌وام كێشه‌ی هه‌بێ و نائه‌من بێت، به‌رژه‌وه‌ندی سیستمی تازه ده‌ركه‌وتووی ملیتاریستی له ئێران له نائه‌من بوونی ناوچه‌كه‌دایه، هه‌ر ئه‌و نائهمنییهش دهستاوێزێكه بۆ ئه‌وان كه كوردستان ملیتاریزه بكه‌ن و له پێشكه‌وتنه پیشه‌ییه‌كان بێ به‌ش بكرێت و سنوری هاوبه‌شی ئێران و ده‌گه‌ڵ ئێراق وتوركیا به‌توندی كۆنترۆڵ بكه‌ن. كاتی خوه‌ی دیموكرات و كۆمه‌ڵه دهستیاوێزی ئه‌و نائه‌منییه بوون و ئێستاش جه‌ریانی تر. ئه‌و دهستاوێزه رێگه خۆشكه‌ره بۆ گوشاری زۆرتر بۆ سه‌ر خه‌ڵك، ده‌توانم ئاماژه بده‌مه داخستنی ئه‌و رۆژنامانه‌ی به كوردی بڵاوده‌كرانه‌وه و ئێمه شایه‌تی ئه‌وانه بووین و هه‌ین. گۆڕه‌پانی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ خه‌باتی مه‌ده‌نی ته‌نگتر ده‌كرێت و به‌ڕاستی په‌ره‌دان به‌خه‌باتی چه‌كدارانه له كوردستان هه‌نگاوێكه بۆ دواوه, چوونكو ئه‌و جۆری خه‌باته ته‌جره‌به كراوه و له به‌رامبه‌ر حوكوومه‌تی ئیسلامی ئێران‌دا وه‌ڵامده‌ر نه‌بووه. وه له‌یه‌ك دێردا خه‌باتی چه‌كداری له‌م قۆناغه‌دا ئاماژه به‌وه‌یه كه نایه‌وێ دۆزی كورد چاره‌سه‌ر بكرێت.
حه‌مرین: وه‌ك ده‌زانرێت ئێران یه‌كێكه له‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كه زۆرترین ئیعدامی تێدا ده‌كرێت دیاره چالاكوانانی كوردیش له‌م چه‌ند مانگه‌ی رابردو ژماره‌یه‌كی زۆر له‌سێداره دراون و ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی تریش له‌زیندانه‌كانی ئێراندان و چاوه‌ڕوانی له‌سێداره‌دانن بۆ حزبه كوردیه‌كان به‌تایبه‌ت له‌ئاست ئه‌و شاڵاوهه ئیعدامكردنهدا بێ ده‌نگن؟.
مۆحسێن باوه‌جانی: بێگومان ره‌وتی ئیعدام و بێ ده‌نگ كردنی ناڕازییانی سیستم, كه بۆ كۆنترۆڵی زۆرتری كۆمه‌ڵگه جێبه‌جێ ده‌كرێت، كرده‌وه‌یه‌كی تازه نییه و له دوای شۆڕشی گه‌لانی ئێران و دواتر به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی حوكوومه‌تی ئیسلامی ئێران تا ئێستا به‌رده‌وامه و كوردیش به‌و هۆیه‌ی كه هه‌میشه مافی خوه‌ی ویستووه و خه‌باتی بۆ كردوه و له‌و بواره‌دا له ئاست ئێران‌دا زۆر چالاك بووه, كه‌وتۆته به‌ر ئه‌م شاڵاوه‌ی ئیعدام و تۆقاندنه. سزای ئیعدام ئه‌مرێكی واقیعه له یاسای بنه‌ڕه‌تی سیستمی ئیسلامی ئێران‌دا و تاكاتێك خه‌بات دژ به لابردنی ئه‌و یاسایه نه‌كرێت ئیعدام هه‌ر وه‌ك خوه‌ی به‌رده‌وامه, ئێستا ئیعدامی چالاكڤانێكی سیاسی بێت یا تاوانبارێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و گهندهڵێكی ئابووری, ئه‌و كه‌سه كورد، فارس، به‌لوچ... یا هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه بێت، سوننه بێ یا شێعه و ....تاد. گرنگ نه‌فسی سزاكه‌یه كه مه‌حكومه. ئه‌مما له دوو ساڵ پێش تا دوو مانگ به‌ری ئێستا له رووی سیاسییه‌وه, ته‌نیا شه‌هید ئیحسانی فه‌تاحییان وه‌كو كوردێك له سێداره دراوه و به‌داخه‌وه كه‌سانی دیكه‌ش هه‌یه كه تا ئێستا چاوه‌ڕێی جێبه‌جێ كردنی ئه‌و سزایه ده‌كه‌ن و هێشتا چاره‌نووسیان نادیاره. وه‌ك شایه‌تیش بوون چوار كه‌سی دیكه له تێكۆشه‌رانی سیاسی كورد چه‌ند هه‌فته پێش ئێستا له سێداره‌دران و ئه‌مه‌ش جێ داخ و ئه‌سه‌فێكی زۆره. ئه‌مما به بۆچوونی من بێ ده‌نگی به‌رامبه‌ر به‌و شاڵاوه هه‌ست پێنه‌كراوه و به پێچه‌وانه‌وه جگه له هه‌وڵی حیزبه‌كان بۆ به‌رجسته‌تر كردنی ئه‌و شاڵاوه و گه‌یاندنی به گوێ ی رێكخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا، ئێمه شایه‌تی رێپێوانی ناڕه‌زایه‌تی چالاكوانانیش بووین كه بۆ پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و سزایانه به‌ڕێوه‌چوون و هه‌ڵوێستی شارستانی و مانگرتنی سه‌راسه‌ری كورد له خوه‌رهه‌ڵاتی كوردستان ڕه‌نگدانه‌وه‌ی زۆری هه‌بووه.
حه‌مرین: به‌رای به‌ڕێزت كاتی ئه‌وه نه‌هاتوه حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵات ده‌بێت خیتابیان یه‌ك بخه‌ن و یه‌ك هه‌ڵوێست بن؟
مۆحسێن باوه‌جانی: من پیم وایه زۆر زۆر دێریش بووه. ده‌مێكه خه‌ڵك چاوه‌ڕوانی یه‌ك هه‌ڵوێستی ده‌كات، چوون لانیكه‌م ئه‌گه‌ر له‌هه‌ر شتێك‌دا ناكۆكیمان هه‌بێ له‌وه‌دا كۆكین كه دوژمنێكی هاوبه‌شیان هه‌یه و ئه‌مه‌ش سه‌رووی هه‌موو شتێكه. من له شوێنێكی دیكه‌شدا ئاماژه‌م به‌وه‌داوه كه به‌ڕاستی ئه‌گه‌ر ئۆپۆزیسیۆنی كوردی به گشتیی، یا زۆرینه‌ی حیزبه‌كان پێكه‌وه نه‌توانن یه‌كده‌نگییه‌ك دروست بكه‌ن ئێستا له‌هه‌ر چوارچێوه و فۆرمێكدا بێت, شك و گومان له‌وه‌دا نه‌كه‌ن كه بارودۆخیان زۆر خراپ ده‌بێت و ره‌نگه ئۆبژه‌كتیڤ له ساحه‌ی سیاسیی ئێران و خوه‌رهه‌ڵاتی كوردستان وه‌لابنرێن و بۆ هه‌میشه بێ ده‌نگ بن. هه‌ر بۆیه‌ش چیتر كاتی ئه‌وه هاتووه كه بۆ ئامانجێكی گشتیی تر ورده ئامانجه حیزبییه‌كان وه‌لا بنرێن و ئه‌و به‌ناو له‌یه‌ك تێنه‌گه‌یشتنه بۆ هه‌میشه ته‌واو بێت. ئێمه وه‌ك یه‌كێتی دیموكراتی كوردستان هه‌وڵ ئه‌ده‌ین و ئاواته‌خوازین ئه‌مساڵ ساڵی یه‌ك هه‌ڵوێستی ئۆپۆزیسیۆنی كوردی بێت، چوونكو پێم وایه ئه‌وه داخوازییه‌كی زۆر نییه كه كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له حیزبه‌كانی ئه‌وێت.

بڵاوكراوه‌ته‌وه له گۆڤاری حه‌مرین
گه‌ڕانه‌وه بو لاپه‌ڕه‌ی ئه‌وه‌ڵ
گه‌ڕانه‌وه بو لاپه‌ڕه‌ی پێش‌و
رای خۆت بنێره
رای تو (0 نێردراو)
هه‌واڵی زیاتر
- دیاکۆ شێخ ئاغایی کاندیدی پارتی سوسیال دیموکراته بۆ
- سوپاسنامه‌ی كه‌مپینی ئازادی بۆ بورهان حه‌مه‌خان بۆ به‌شدار بووان و هاوكارانی كه‌مپین
- 12كچ و كوڕ له‌شاری مه‌هاباد به تۆمه‌تی به‌كارهێنانی فه‌یس بووك له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌مشاره ده‌ستگیر كراون
- تارا توانا کاندیدى سۆسیالدیموکرات بۆ ئەنجومەنى شارەوانى ستۆکهۆلم
- ئەم سیاسەته تاکەی قوربانی دەگرێ؟
- ئاگاداری بۆ خوێنه‌رانی به‌شی كوردی بروسكه
- راگه‌یه‌ندراوی كومیته‌ی ناوه‌ندی خه‌بات
- قه‌ڵه‌مه خۆفرۆشه‌كان ته‌قه له هێما نهتهوهیییهكان ده‌كه‌ن
- ئاههنگیک به بۆنه‌ی 25ی گه‌لاوێژ له شاری ڤانکوڤه‌ری کانه‌دا
- راگه‌یاندنی كۆمه‌ڵه به بۆنه‌ی ساڵوه‌گه‌ڕی 28ی گه‌لاوێژ...
- بانگه‌واز:28ی گه‌لاوێژ،ڕۆژی په‌رچدانه‌وه‌ی مرۆڤ کوژی رژێمی کۆماری ئیسلامی
- ئاگاداری کۆڕی پرسەو سەرەخۆشی مام ئەحمەد قادری لە نۆروێژ
- ماموستا سه‌یید جه‌لال كی بوو؟ (به‌شی یه‌كه‌م)
- مێژوو، ڕاستی و به‌ڵگه
- لانیكه‌م 5379 بابه‌تی پێشێلكاری مافی مرۆڤ ته‌نیا له‌ماوه‌ی مانگی گه‌لاوێژدا روویداوه
- مامۆستا سه‌یید جه‌لالی حسێنی، ڕێبه‌رێکی شۆڕشگێڕ
- سیستمی فیدرالی وه‌ك چاره‌سه‌ری كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌كان له ئێران
- کۆسپه‌کانی پێک نه هاتنی ده‌وڵه‌تی کورد !
- دکتۆر ئازاد مورادیان: ده‌بێت کۆماری ئیسلامی ئێران بخرێته ژێر چاودێری نێونه‌ته‌وه‌یی
- عه‌بدوڵا موهته‌دی: پێشبینی هێرش بردنه سه‌ر ئێران بۆ هیچ که‌س ئاسان نیـیه
- جه‌مشید به‌هرامی باس له ئاگرکه‌وتنه‌وه‌کانی ناو دارسـتانه‌کانی کوردسـتانی ئێران ده‌کات
- ته‌ها حه‌سه‌نیانی ده‌ڵێت پـێشـنیاری ئهحمهدینهژاد بۆ وتووێژ له‌گه‌ڵ سه‌رۆک ئۆباما شـتێـکی نوێ نیـیه
- عارف باوه‌جانی: لایه‌نێ له ژێر فشاری چه‌ند فارس ویستویانه لۆگۆی ئاڵای کوردستان له سه‌ر تهلهفزۆێنهکهیان لابه‌رن
- ده‌قی وتووێژێکی "کاوه ئه‌مین" له‌گه‌ڵ شێخ عێزه‌دین حوسێنی
- په‌یامی پیرۆزبائی کۆمه‌له بۆ به‌ریز مه‌سعود بارزانی
- ئاههنگیک به بۆنه‌ی 25ی گه‌لاوێژ له نۆروێژ
- ئاههنگیک به بۆنه‌ی 25ی گه‌لاوێژ له یوتوبۆری
- ئاسۆی رۆژهەلات ژمارە 58
- پیرۆز بێت رۆژی ٣١ی جۆزه‌ردان !!په‌یامی كومیته‌ی ناوه‌نديی به بۆنه‌ی رۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه
- راپورتێك سه‌باره‌ت به كوَنفرانسی هێزه كانی ئوپوزیسیونی ئێرانی له پاریس
- داواکاری له رای گشتی و ئه‌حزابه سیاسیه‌کانی کوردستانی و ئێرانی و هه‌مۆ ریکخراوه مرۆڤ دۆسته‌کان
- بانگه‌واز بۆ خۆپێشاندان له شاری ڤانکوڤه‌ر
- له سێداره‌دانی ئازادیخوازن له لایه‌ن کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه مه‌حکووم ده‌که‌ین
- سێزده‌هه‌مین کۆبوونه‌وی شوورای مافی مرۆڤ له‌بنکه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ژنێڤ
- كه‌مپه‌ین: "ژیان مافی هه‌موو مرۆڤێكه"
- جواره‌مین کونگره‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی دژی حوکمی ئیعدام له ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له ژنێڤ ده‌ستی پێ‌کرد
- بۆ....... به سۆز گیان و....چاوه‌کانی به‌سۆز گیان
- پێشکه ش به شه هید قادر به هرامی,
- به رزو به رێز بێت یادی شه هید سانیه به هرامی پیشمه رگه ی دێرینی کۆمه له
- سی ساڵ پاش شه‌ڕی ٣٥ ڕۆژه‌ی شاری بانه
- ڕازه نه درکاوه کانی کۆماری ئیسلامی ئێران- به‌شی یازده
- به‌رنامه‌ی سێکس وفه‌ساد کارییه‌کانی سه‌ی ئه‌حمه‌د خومه‌ینی وموحه‌مه‌د مونته‌زری
- انتخابات ایران زمین لرزەای برای رژیم ایران
- با خه‌ڵکی کوردستان نه‌که‌ین به قوربانی سه‌رنه‌که‌وتنی موسه‌وی
- راگه‌یێندراوی سازمانی خه‌باتی كوردستانی ئێران، له‌سه‌ر ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی خه‌ڵكی ئێران دژی رژیمی ئاخوندی
- پەیامی بەرێز عەبدولا موهتەی سکرتێری کۆمەلە بو خەلکی کوردستان
- حیزبی دێموکراتی کوردستان له ئاوی لێڵ ماسی ده‌گرێ!
- قه‌هری شۆڕشگێڕانه به ڕێوه، گه‌لی کورد بخرۆشێن!

هه‌واڵه‌کان
ڕاگه‌یاندنه‌کان
بابه‌ته‌کان