ڕاپرسی: 28 گه‌لاوێژ
ئایا 28ی گه‌لاوێژ بکه‌ین به رۆژی نه‌ته‌وه‌یی
به‌م بابه‌ته پله بده
(کۆی ده‌نگه‌کان پله‌کان: 50)
جەلال ناوە رەخنە لە قسەکانی رەزاکەعبی دەگرێت و باسی هۆکاری دەست لەکار کێشانەوەکەی دەکات
سەچاوە ئاوێنە | 26 May, 2010 07:53:30 | ژماره‌ی خوێنه‌ران 539
بروسکە : کاک جەلال ناوە یەکێک لە رێبەرانی کەمینەی پێشوی ناو کۆمەلە کە وەک ئەندامی دەفتەری سیاسی ئەم جەمعە دیاری کرابو لەم رۆژانەی دوایی دا بە هۆی ناکۆکی لەگەل بازنەی رێبەری رێکخراوەکەی کە خۆی بە کۆمەلەی زەحمەتکێشانی کوردستان دەناسێنێت دەستی لە کار کێشاوە و لە وتووێژێکدا لە گەل ئاوێنە باس لە هۆکارەکانی ئەم دەست لە کارکێشانەوەی خۆی دەکات ، کاک جەلال لەو وتووێژەدا رەخنە لە دواین بابەتی رەزا کەعبی دەگرێت کە کۆمەلێک تۆمەت و قسەی نارەوای وەپال کۆمەلە و کاک عەبدولای موهتەدی داوە . دەقی وتووێژەکەی کاک جەلالی ناوە کە لە ئاوێنە وەرگیراوە لە خوارەوە هاتوە
جه‌لال ناوه.. ده‌نگێكی ناڕازیی ناو كۆمه‌ڵه
ئا: ئاوێنه
"جه‌لال ناوه" كه به‌مدواییه ده‌ستی له‌ئه‌ندامێتی ده‌فته‌ری سیاسی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان كێشاوه‌ته‌وه، له‌م گفتوگۆیه‌دا به‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاند كه "من به‌تاك كه‌وتومه‌ته‌وه‌و ئیتر ناتوانم له‌گه‌ڵ ئه‌م ئۆرگانی ره‌هبه‌رییه‌دا كار بكه‌م. كه به‌ره‌هبه‌رییه‌كی ده‌سته‌جه‌معی نازانم".
جه‌لالی ناوه كه ماوه‌ی 31 ساڵه وه‌ك پێشمه‌رگه‌و كادێری سیاسی له‌ناو كۆمه‌ڵه‌دا كار ده‌كا‌و چه‌ندین به‌رپرسیارێتی جیاوازی هه‌بووه‌و له‌دوای هه‌وڵی ساغكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌شه‌وه له‌ساڵی 2000دا بۆ ئۆرگانه‌كانی ره‌هبه‌ریی هه‌ڵبژێردراوه، چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر ده‌ستی له‌ئه‌ندامێتی ده‌فته‌ری سیاسی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان كێشایه‌وه، سه‌باره‌ت به‌هۆكاری ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی وتی "ده‌ستم له‌كاری كۆمه‌ڵه نه‌كێشاوه‌ته‌وه، به‌ڵكو ته‌نها ده‌ستم له‌كاركردن له‌ئه‌ڵقه‌ی ره‌هبه‌ریی كێشاوه‌ته‌وه‌و له‌دوا پلینیۆمی كۆمه‌ڵه‌شدا ئه‌م ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌یه‌م راگه‌یاندووه. هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پێش دوو ساڵ نیو له‌مه‌وبه‌ر كه ئێمه له‌كۆمه‌ڵه (باڵی عه‌بدوڵای موهته‌دی) جیابووینه‌وه، ئه‌وكات هه‌ستده‌كرا كه لایه‌نی زۆرینه دیموكراسی به‌رته‌سك كردووه‌ته‌وه، هه‌رچه‌نده كه‌مینه‌ش (باڵی عومه‌ری ئیلخانیزاده) حه‌د‌و حدودی خۆیان تێپه‌ڕاند بوو كه حیزبێكیان له‌ناو حیزبه‌كه‌دا پێكهێنا بوو. له‌م كاته‌دا من له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌كیان نه‌بووم. چونكه به‌بڕوای من جیابوونه‌وه‌ی ئێمه له2000دا له‌حیزبی كۆمۆنیست زۆر جیاواز بوو له‌م جیابووینه‌وه‌یه‌و پێموابوو زیانی ده‌بێ‌و خه‌ڵك له‌خه‌بات سارد ده‌كاته‌وه".
وتیشی "به‌ڵام توندوتیژی زۆرینه وایكرد كه من بچمه پاڵ كه‌مینه كه پێیانده‌وترا ره‌وتی ریفۆرم‌وچاكسازی، من پێموابوو ئیتر ره‌هبه‌ری ئێمه ده‌بێت به‌رابه‌ری ده‌سته‌جه‌معی‌و ده‌رفه‌ت بۆ ناڕه‌زایی ده‌ڕبڕین ده‌ڕه‌خسێت، من هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ناڕازی بووم له‌پاوه‌نخوازی ده‌سه‌ڵات‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه نه‌بووم چه‌ند كه‌سێك چاره‌نوسی حیزبه‌كه دیاریبكه‌ن".
ناوه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه له‌سه‌ره‌تادا پێشبینی ئه‌وه‌ی كردووه ئه‌م ره‌وته توانای ئه‌نجامدانی ئاڵوگۆڕی ده‌بێت، "به‌ڵام دواتر به‌داخه‌وه وا ده‌رنه‌چوو ره‌وته‌كه به‌رته‌سك كراوه‌ته‌وه‌و ئه‌م ره‌وته ئه‌و رێیه ناپێوێت‌و له‌كۆنگره‌ی دوانزه‌دا من نیگه‌رانی خۆم له‌مباره‌یه‌وه ده‌ربڕی‌و ده‌ستم له‌كاركێشایه‌وه".
ناوه ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه كه "ده‌توانم بڵێم به‌تاك كه‌وتومه‌ته‌وه‌و ناتوانم له‌گه‌ڵ ئه‌م ئۆرگانی ره‌هبه‌رییه‌دا كار بكه‌م، من ئه‌م ره‌هبه‌رییه‌ش به‌ره‌هبه‌رییه‌كی ده‌سته‌جه‌معی نازانم، پێموایه چه‌ند تاكه‌كه‌سێكی زۆر به‌ده‌سه‌ڵاتی تیادایه، مه‌به‌ستم له‌كاك عومه‌ری ئیلخانیزاده‌و خودی ئه‌ڵقه‌ی ره‌هبه‌رییه‌كه‌شه كه به‌ئه‌ڵقه‌یه‌كی ده‌سته‌جه‌معی نازانم".
ناوه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه "ناكرێت ئینسان هه‌میشه مخالف بێت"، مه‌سه‌له‌یه‌كی دیكه‌ش كه ناوبراو ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ری ده‌ربڕیوه مه‌سه‌له‌ی یه‌كگرتنه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌كه بووه، ئه‌و وتی "من پێموایه ئێمه‌و جه‌ریانی كاك عه‌بدوڵای موهته‌دی ناكۆكییه‌كی ریشه‌یمان نییه‌و له‌سه‌ر ئه‌ساسی ناكۆكی قوڵی سیاسی جیانه‌بووینه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ره‌وتی سۆسیالیستی كه ماوه‌ی ساڵێكه له‌حیزبی كۆمۆنیست جیابووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ی من نیگه‌ران ده‌كات ئه‌وه‌ه‌یه هه‌ریه‌كه‌و له‌ڕوانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی خۆیه‌وه سه‌یری ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ده‌كات له‌كاتێكدا كه باڵه‌كانی كۆمه‌ڵه هه‌موومان خاڵی هاوبه‌شمان زۆرتره تا خاڵی ناكۆكی".
ناوه باسی له‌وه‌ش كرد كه ئه‌و له‌و زمانه توند‌و زبره‌ش ناڕازی بووه كه له‌ره‌هبه‌ریی ئه‌واندا قسه‌ی پێكراوه‌و وتی "زمانی ئێمه وه‌كو كۆمه‌ڵه‌كان ده‌بێت زمانی دۆستانه بێت، ئێمه ده‌بێت نه‌ریتی دایلۆگ په‌ره پێبده‌ین نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی كه كاك ره‌زای كه‌عبی بابه‌تێكی به‌ناوی (عه‌بدولای موهته‌دی‌و خه‌ونی سه‌رۆك كۆماری) بڵاوكرده‌وه، كه من ئه‌م له‌حنی قسه‌كردنه به‌دروست نازانم".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ش كه سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵه تۆمه‌تباری كردووه به‌وه‌ی ناوچه‌گه‌رێتی ده‌كا‌و گرنگی به(سنه)یه‌كانی ناو كۆمه‌ڵه داوه، وتی "ئه‌مه دووره له‌راستییه‌وه‌و من له‌كۆمه‌ڵه‌دا كه‌سێكی ئه‌هلی ته‌كه‌تول نه‌بووم‌و كه‌سێكیش نه‌بووم بۆ پۆست‌و مه‌قام تێبكۆش‌م، ناوچه‌گه‌رێتی‌و پێداگرتن له‌سه‌ر شار‌و شوێنێك به‌ڕاستی كارێكی حه‌قیر‌و بچكۆلانه‌یه‌و خه‌ڵكی سیاسی عه‌یبه بیر له‌شتی وا بكه‌نه‌وه".
وتیشی "ئه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵه زۆر له‌مندا لێیناڕازی بووه، ئه‌و راشكاوایه‌تییه بووه كه هه‌میشه بێ پێچ‌و په‌نا قسه‌ی خۆم به‌رامبه‌ر به‌ئۆرگانی ره‌هبه‌ریی كردووه".

گه‌ڕانه‌وه بو لاپه‌ڕه‌ی ئه‌وه‌ڵ
گه‌ڕانه‌وه بو لاپه‌ڕه‌ی پێش‌و
رای خۆت بنێره
رای تو (0 نێردراو)
هه‌واڵی زیاتر
- دیاکۆ شێخ ئاغایی کاندیدی پارتی سوسیال دیموکراته بۆ
- سوپاسنامه‌ی كه‌مپینی ئازادی بۆ بورهان حه‌مه‌خان بۆ به‌شدار بووان و هاوكارانی كه‌مپین
- 12كچ و كوڕ له‌شاری مه‌هاباد به تۆمه‌تی به‌كارهێنانی فه‌یس بووك له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌مشاره ده‌ستگیر كراون
- تارا توانا کاندیدى سۆسیالدیموکرات بۆ ئەنجومەنى شارەوانى ستۆکهۆلم
- ئەم سیاسەته تاکەی قوربانی دەگرێ؟
- ئاگاداری بۆ خوێنه‌رانی به‌شی كوردی بروسكه
- راگه‌یه‌ندراوی كومیته‌ی ناوه‌ندی خه‌بات
- قه‌ڵه‌مه خۆفرۆشه‌كان ته‌قه له هێما نهتهوهیییهكان ده‌كه‌ن
- ئاههنگیک به بۆنه‌ی 25ی گه‌لاوێژ له شاری ڤانکوڤه‌ری کانه‌دا
- راگه‌یاندنی كۆمه‌ڵه به بۆنه‌ی ساڵوه‌گه‌ڕی 28ی گه‌لاوێژ...
- بانگه‌واز:28ی گه‌لاوێژ،ڕۆژی په‌رچدانه‌وه‌ی مرۆڤ کوژی رژێمی کۆماری ئیسلامی
- ئاگاداری کۆڕی پرسەو سەرەخۆشی مام ئەحمەد قادری لە نۆروێژ
- ماموستا سه‌یید جه‌لال كی بوو؟ (به‌شی یه‌كه‌م)
- مێژوو، ڕاستی و به‌ڵگه
- لانیكه‌م 5379 بابه‌تی پێشێلكاری مافی مرۆڤ ته‌نیا له‌ماوه‌ی مانگی گه‌لاوێژدا روویداوه
- مامۆستا سه‌یید جه‌لالی حسێنی، ڕێبه‌رێکی شۆڕشگێڕ
- سیستمی فیدرالی وه‌ك چاره‌سه‌ری كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌كان له ئێران
- کۆسپه‌کانی پێک نه هاتنی ده‌وڵه‌تی کورد !
- دکتۆر ئازاد مورادیان: ده‌بێت کۆماری ئیسلامی ئێران بخرێته ژێر چاودێری نێونه‌ته‌وه‌یی
- عه‌بدوڵا موهته‌دی: پێشبینی هێرش بردنه سه‌ر ئێران بۆ هیچ که‌س ئاسان نیـیه
- جه‌مشید به‌هرامی باس له ئاگرکه‌وتنه‌وه‌کانی ناو دارسـتانه‌کانی کوردسـتانی ئێران ده‌کات
- ته‌ها حه‌سه‌نیانی ده‌ڵێت پـێشـنیاری ئهحمهدینهژاد بۆ وتووێژ له‌گه‌ڵ سه‌رۆک ئۆباما شـتێـکی نوێ نیـیه
- عارف باوه‌جانی: لایه‌نێ له ژێر فشاری چه‌ند فارس ویستویانه لۆگۆی ئاڵای کوردستان له سه‌ر تهلهفزۆێنهکهیان لابه‌رن
- ده‌قی وتووێژێکی "کاوه ئه‌مین" له‌گه‌ڵ شێخ عێزه‌دین حوسێنی
- په‌یامی پیرۆزبائی کۆمه‌له بۆ به‌ریز مه‌سعود بارزانی
- ئاههنگیک به بۆنه‌ی 25ی گه‌لاوێژ له نۆروێژ
- ئاههنگیک به بۆنه‌ی 25ی گه‌لاوێژ له یوتوبۆری
- ئاسۆی رۆژهەلات ژمارە 58
- پیرۆز بێت رۆژی ٣١ی جۆزه‌ردان !!په‌یامی كومیته‌ی ناوه‌نديی به بۆنه‌ی رۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه
- راپورتێك سه‌باره‌ت به كوَنفرانسی هێزه كانی ئوپوزیسیونی ئێرانی له پاریس
- داواکاری له رای گشتی و ئه‌حزابه سیاسیه‌کانی کوردستانی و ئێرانی و هه‌مۆ ریکخراوه مرۆڤ دۆسته‌کان
- بانگه‌واز بۆ خۆپێشاندان له شاری ڤانکوڤه‌ر
- له سێداره‌دانی ئازادیخوازن له لایه‌ن کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه مه‌حکووم ده‌که‌ین
- سێزده‌هه‌مین کۆبوونه‌وی شوورای مافی مرۆڤ له‌بنکه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ژنێڤ
- كه‌مپه‌ین: "ژیان مافی هه‌موو مرۆڤێكه"
- جواره‌مین کونگره‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی دژی حوکمی ئیعدام له ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له ژنێڤ ده‌ستی پێ‌کرد
- بۆ....... به سۆز گیان و....چاوه‌کانی به‌سۆز گیان
- پێشکه ش به شه هید قادر به هرامی,
- به رزو به رێز بێت یادی شه هید سانیه به هرامی پیشمه رگه ی دێرینی کۆمه له
- سی ساڵ پاش شه‌ڕی ٣٥ ڕۆژه‌ی شاری بانه
- ڕازه نه درکاوه کانی کۆماری ئیسلامی ئێران- به‌شی یازده
- به‌رنامه‌ی سێکس وفه‌ساد کارییه‌کانی سه‌ی ئه‌حمه‌د خومه‌ینی وموحه‌مه‌د مونته‌زری
- انتخابات ایران زمین لرزەای برای رژیم ایران
- با خه‌ڵکی کوردستان نه‌که‌ین به قوربانی سه‌رنه‌که‌وتنی موسه‌وی
- راگه‌یێندراوی سازمانی خه‌باتی كوردستانی ئێران، له‌سه‌ر ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی خه‌ڵكی ئێران دژی رژیمی ئاخوندی
- پەیامی بەرێز عەبدولا موهتەی سکرتێری کۆمەلە بو خەلکی کوردستان
- حیزبی دێموکراتی کوردستان له ئاوی لێڵ ماسی ده‌گرێ!
- قه‌هری شۆڕشگێڕانه به ڕێوه، گه‌لی کورد بخرۆشێن!

هه‌واڵه‌کان
ڕاگه‌یاندنه‌کان
بابه‌ته‌کان