ڕاپرسی: 28 گه‌لاوێژ
ئایا 28ی گه‌لاوێژ بکه‌ین به رۆژی نه‌ته‌وه‌یی
به‌م بابه‌ته پله بده
(کۆی ده‌نگه‌کان پله‌کان: 0)
دڵه‌راوكێی حكوومه‌ت سیناریۆی نوێ ده‌خولقێنێ
کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران | 18 May, 2010 07:30:44 | ژماره‌ی خوێنه‌ران 123
وتەی ڕۆژ
٢٠١٠٠٥١٧
دڵه‌راوكێی حكوومه‌ت سیناریۆی نوێ ده‌خولقێنێ
رۆژنامه‌ی كه‌یهان له ژماره ١٩٦٤٦ی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌دا له هه‌واڵێكی تایبه‌ت له ژێر ناوی "ره‌هه‌ندی تازه‌ی پێوه‌ندی فیتنه‌ی سه‌وز‌و گروهه‌كی تیرۆریستی كۆمه‌ڵه"، وتووێژی سكرتێری گشتی كۆمه‌ڵه عه‌بدوڵڵا موهته‌دی له‌گه‌ڵ ته‌لفیزیۆنه‌كانی ئه‌لعه‌ره‌بیه‌و بی بی سی‌و ده‌نگی ئه‌مریكا ده‌كاته بیانوو بۆ درۆ‌و بوختان‌و، له‌مباره‌وه كۆمه‌ڵێك قسه‌و وته‌ی بێ بنه‌ما بڵاوده‌كاته‌وه. سه‌باره‌ت به رۆژنامه‌ی كه‌یهان هێنده به‌سه بڵێین كه ئه‌م رۆژنامه ئۆرگانی پاشقول لێدان و كارگه‌ی دروستكردنی تۆمه‌ت و په‌روه‌نده‌سازی له ته‌واوی ته‌مه‌نی كۆماری ئیسلامی بووه‌و ئه‌مه یه‌كه‌م جار نییه كه په‌نا بۆ ره‌فتاری له‌مشێوه ده‌بات. كه‌یهان‌و سه‌رنووسه‌ره به‌دناوه‌كه‌ی جه‌نابی شه‌ریعه‌تمه‌داری، چه‌واشه‌كاری‌و تێكدانی راستییه‌كان كۆڵه‌كه‌ی سه‌ره‌كی كاره‌كانیانه‌و به‌رده‌وام له خزمه‌ت سیاسه‌تی خۆشكردن‌و ئاماده‌كردنی زه‌میینه‌كانی هێنانه‌ئارای تیرۆریزمی ده‌وڵه‌تی كاریان كردووه. به‌رنامه‌ی "هویت"ی كه‌یهان كه زه‌مینه خۆشكه‌ری "قه‌تڵه زنجیره‌یه‌كان" بوو له بیر كه‌س نه‌چۆته‌وه.بێگۆمان باس له پێوه‌ندی رابه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز له گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ش به‌ده‌ر له‌و شێوه‌كاره نیه.
هه‌موو ده‌زانین كه چه‌ند هه‌فته به‌ر له ٢٢ی به‌همه‌ن واته سالۆگه‌ری راپه‌رینه‌كه‌ی دژی پاشایه‌تی كه مه‌ترسی هاتنی به كۆمه‌ڵی نارازییه‌كان بۆ سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌كرا، بۆ ترساندنی موسه‌وی و كه‌روبی كۆمه‌ڵێك تومه‌ت و بوختان و ته‌نانه‌ت هه‌ره‌شه و گرتنی ئه‌وكه‌سانه له میدیاكانی سه‌ر به‌ر ده‌سه‌ڵات هاته گۆڕێ. ئێستاش به نیزیك بوونه‌وه‌ی ساڵۆگه‌ری ٢٢ی خورداد و راپه‌رینی خه‌ڵك له دژی ساخته‌كارییه‌كه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان‌و له دڵه‌راوكێی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی ئیعترازه‌كان، نووسراوه‌كه‌ی كه‌یهان هه‌مان سناریو و ئاماده‌كاری بۆ تۆقاندنی ریبه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی سه‌وزه و هه‌مان ده‌ور ده‌گێڕێ. كۆماری ئیسلامی ده‌یهه‌وێ له رێگه‌ی سه‌رجه‌می دام‌وده‌زگاكان‌و به‌تایبه‌ت رۆژنامه‌ی كه‌یهان، زه‌میینه‌كانی روبه‌روبوونه‌وه‌ی تووندتر له‌گه‌ڵ نارازییان بگرێته‌به‌ر‌و خواستی دادگاییكردنی مووسه‌وی‌و كه‌ڕوبی له لایه‌ن ١٧٥ نوێنه‌ری مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامیش به‌شێك له‌م سیناریۆ تازه‌یه. لایه‌نه كوردییه‌كان به‌رده‌نگی ئه‌مجاره‌ی ئه‌م سیناریۆ تازیه‌ن‌و ئه‌مه‌ش خۆی له خوێدا هه‌ڵگری كۆمه‌ڵێك نیگه‌رانی ده‌سه‌ڵات له ره‌وتی رووداوه‌كانه.
له‌سێداره‌دانی فه‌رزاد‌و هاورێكانی، هاوپشتیی‌و كۆده‌نگییه‌كی گه‌وه‌ری ئێرانی درووستكرد‌و بارودۆخێكی پێكهێنا كه ده‌سه‌ڵات قه‌ت چاوه‌ڕوانی نه‌ده‌كرد. زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ره‌وت‌و لایه‌نه سیاسییه ئێرانییه‌كان‌و به‌گشتیی رای گشتیی ئه‌م ره‌فتاری كۆماری ئیسلامیان مه‌حكووم كرد‌و ته‌نانه‌ت مانگرتنه شكۆداره‌كه‌ی ٢٣ی گوڵان نه‌ك ته‌نیا هه‌ر به سه‌ركه‌وتنی بزووتنه‌وه‌ی كوردستان، به‌ڵكوو به سه‌ركه‌وتن‌و به شانازی بزووتنه‌وه‌ی دیموكراسیخوازی ئێرانیش ناوزه‌د كرا. رابه‌رانی سیاسیی كورد له قۆستنه‌وه‌ی ئه‌م ده‌رفه‌ته بۆ به‌رنگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆر به باشی كه‌ڵكیان وه‌رگرت‌و به نه‌وعێك چه‌شنێك هاوپه‌یوه‌ندی‌و نزیكی له نێوان بزووتنه‌وه‌ی سه‌رتاسه‌ری‌و بزووتنه‌وه‌ی كوردستان له ئاستێكی باڵاتردا شكڵی گرت. ئه‌م رووداوه‌ش ئاستی بڕوابه‌خۆبوونی له سه‌رجه‌می ئێران‌دا دروست كردوه‌و زۆربه‌ی سیاسییه‌كانی ئێران باس له كه‌ڵكوه‌رگرتن له ئه‌زموونی كوردستان بۆ به‌شه‌كانیتری ئێران ده‌كه‌ن. له نزیكبوونه‌وه له ٢٢ی خورداد‌و دروستبوونی زه‌میینه‌یه‌كی شیاوتر بۆ ناره‌زایه‌تییه‌كان، ده‌سه‌ڵات له هه‌موو ئامرازه‌كان بۆ به‌گژداچوونه‌وه كه‌ڵك وه‌رده‌گرێت‌و ئه‌م بابه‌ته تازه‌ی كه‌یهانیش له خانه‌ی هه‌مان مه‌سه‌له‌دایه.ئه‌گه‌ر لێكهه‌ڵپێكانی بزووتنه‌وی گه‌لی كورد و بزووتنه‌وه‌ی دیموكراسیخوازی سه‌رتاسه‌ری له ئێران یه‌كێك له مه‌رجه‌كانی سه‌ركه‌وتنه بۆ ئێمه، بۆ ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆری ئائینی و خوێنرێژی ئێران دڵه‌ڕاوكێ گه‌وره و مۆته‌كه‌ی هه‌موو شه‌وانییه‌تی.

گه‌ڕانه‌وه بو لاپه‌ڕه‌ی ئه‌وه‌ڵ
گه‌ڕانه‌وه بو لاپه‌ڕه‌ی پێش‌و
رای خۆت بنێره
رای تو (0 نێردراو)
هه‌واڵی زیاتر
- دیاکۆ شێخ ئاغایی کاندیدی پارتی سوسیال دیموکراته بۆ
- سوپاسنامه‌ی كه‌مپینی ئازادی بۆ بورهان حه‌مه‌خان بۆ به‌شدار بووان و هاوكارانی كه‌مپین
- 12كچ و كوڕ له‌شاری مه‌هاباد به تۆمه‌تی به‌كارهێنانی فه‌یس بووك له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌مشاره ده‌ستگیر كراون
- تارا توانا کاندیدى سۆسیالدیموکرات بۆ ئەنجومەنى شارەوانى ستۆکهۆلم
- ئەم سیاسەته تاکەی قوربانی دەگرێ؟
- ئاگاداری بۆ خوێنه‌رانی به‌شی كوردی بروسكه
- راگه‌یه‌ندراوی كومیته‌ی ناوه‌ندی خه‌بات
- قه‌ڵه‌مه خۆفرۆشه‌كان ته‌قه له هێما نهتهوهیییهكان ده‌كه‌ن
- ئاههنگیک به بۆنه‌ی 25ی گه‌لاوێژ له شاری ڤانکوڤه‌ری کانه‌دا
- راگه‌یاندنی كۆمه‌ڵه به بۆنه‌ی ساڵوه‌گه‌ڕی 28ی گه‌لاوێژ...
- بانگه‌واز:28ی گه‌لاوێژ،ڕۆژی په‌رچدانه‌وه‌ی مرۆڤ کوژی رژێمی کۆماری ئیسلامی
- ئاگاداری کۆڕی پرسەو سەرەخۆشی مام ئەحمەد قادری لە نۆروێژ
- ماموستا سه‌یید جه‌لال كی بوو؟ (به‌شی یه‌كه‌م)
- مێژوو، ڕاستی و به‌ڵگه
- لانیكه‌م 5379 بابه‌تی پێشێلكاری مافی مرۆڤ ته‌نیا له‌ماوه‌ی مانگی گه‌لاوێژدا روویداوه
- مامۆستا سه‌یید جه‌لالی حسێنی، ڕێبه‌رێکی شۆڕشگێڕ
- سیستمی فیدرالی وه‌ك چاره‌سه‌ری كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌كان له ئێران
- کۆسپه‌کانی پێک نه هاتنی ده‌وڵه‌تی کورد !
- دکتۆر ئازاد مورادیان: ده‌بێت کۆماری ئیسلامی ئێران بخرێته ژێر چاودێری نێونه‌ته‌وه‌یی
- عه‌بدوڵا موهته‌دی: پێشبینی هێرش بردنه سه‌ر ئێران بۆ هیچ که‌س ئاسان نیـیه
- جه‌مشید به‌هرامی باس له ئاگرکه‌وتنه‌وه‌کانی ناو دارسـتانه‌کانی کوردسـتانی ئێران ده‌کات
- ته‌ها حه‌سه‌نیانی ده‌ڵێت پـێشـنیاری ئهحمهدینهژاد بۆ وتووێژ له‌گه‌ڵ سه‌رۆک ئۆباما شـتێـکی نوێ نیـیه
- عارف باوه‌جانی: لایه‌نێ له ژێر فشاری چه‌ند فارس ویستویانه لۆگۆی ئاڵای کوردستان له سه‌ر تهلهفزۆێنهکهیان لابه‌رن
- ده‌قی وتووێژێکی "کاوه ئه‌مین" له‌گه‌ڵ شێخ عێزه‌دین حوسێنی
- په‌یامی پیرۆزبائی کۆمه‌له بۆ به‌ریز مه‌سعود بارزانی
- ئاههنگیک به بۆنه‌ی 25ی گه‌لاوێژ له نۆروێژ
- ئاههنگیک به بۆنه‌ی 25ی گه‌لاوێژ له یوتوبۆری
- ئاسۆی رۆژهەلات ژمارە 58
- پیرۆز بێت رۆژی ٣١ی جۆزه‌ردان !!په‌یامی كومیته‌ی ناوه‌نديی به بۆنه‌ی رۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه
- راپورتێك سه‌باره‌ت به كوَنفرانسی هێزه كانی ئوپوزیسیونی ئێرانی له پاریس
- داواکاری له رای گشتی و ئه‌حزابه سیاسیه‌کانی کوردستانی و ئێرانی و هه‌مۆ ریکخراوه مرۆڤ دۆسته‌کان
- بانگه‌واز بۆ خۆپێشاندان له شاری ڤانکوڤه‌ر
- له سێداره‌دانی ئازادیخوازن له لایه‌ن کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه مه‌حکووم ده‌که‌ین
- سێزده‌هه‌مین کۆبوونه‌وی شوورای مافی مرۆڤ له‌بنکه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ژنێڤ
- كه‌مپه‌ین: "ژیان مافی هه‌موو مرۆڤێكه"
- جواره‌مین کونگره‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی دژی حوکمی ئیعدام له ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له ژنێڤ ده‌ستی پێ‌کرد
- بۆ....... به سۆز گیان و....چاوه‌کانی به‌سۆز گیان
- پێشکه ش به شه هید قادر به هرامی,
- به رزو به رێز بێت یادی شه هید سانیه به هرامی پیشمه رگه ی دێرینی کۆمه له
- سی ساڵ پاش شه‌ڕی ٣٥ ڕۆژه‌ی شاری بانه
- ڕازه نه درکاوه کانی کۆماری ئیسلامی ئێران- به‌شی یازده
- به‌رنامه‌ی سێکس وفه‌ساد کارییه‌کانی سه‌ی ئه‌حمه‌د خومه‌ینی وموحه‌مه‌د مونته‌زری
- انتخابات ایران زمین لرزەای برای رژیم ایران
- با خه‌ڵکی کوردستان نه‌که‌ین به قوربانی سه‌رنه‌که‌وتنی موسه‌وی
- راگه‌یێندراوی سازمانی خه‌باتی كوردستانی ئێران، له‌سه‌ر ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی خه‌ڵكی ئێران دژی رژیمی ئاخوندی
- پەیامی بەرێز عەبدولا موهتەی سکرتێری کۆمەلە بو خەلکی کوردستان
- حیزبی دێموکراتی کوردستان له ئاوی لێڵ ماسی ده‌گرێ!
- قه‌هری شۆڕشگێڕانه به ڕێوه، گه‌لی کورد بخرۆشێن!

هه‌واڵه‌کان
ڕاگه‌یاندنه‌کان
بابه‌ته‌کان