ڕاپرسی: 28 گه‌لاوێژ
ئایا 28ی گه‌لاوێژ بکه‌ین به رۆژی نه‌ته‌وه‌یی
به‌م بابه‌ته پله بده
(کۆی ده‌نگه‌کان پله‌کان: 0)
ئه‌م جیانه‌یه‌تانه له‌بیرناكه‌ین‌و بكوژانی رۆڵه‌كانیشمان نابه‌خشین
رۆژهەلات تی ڤی | 11 May, 2010 08:57:00 | ژماره‌ی خوێنه‌ران 115
وتەی ڕۆژ
٢٠١٠٠٥١٠
ئه‌م جیانه‌یه‌تانه له‌بیرناكه‌ین‌و بكوژانی رۆڵه‌كانیشمان نابه‌خشین
مێژووی وڵاتی ئێمه، مێژووی دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئازاره‌كان، مێژووی دووباره‌بوونه‌وه‌ی دڵته‌زێنترین رووداوه‌كان‌و مێژووی سه‌رهه‌ڵدان‌و له‌دایكبوونه تازه‌كانه. ئه‌م مێژووه ره‌شه، پڕه له كاره‌سات، پڕ له گه‌ریان‌و نزای دایكانی جه‌رگ سووتاو‌و پڕه له دووپاتبوونه‌وه‌ی دووپاتكراوه‌كان. هه‌ر بۆیه خولقێنه‌رانی ئه‌م مێژووه ره‌شه نابه‌خشین، تاوانه‌كانیان له بیرناكه‌ین‌و له‌سه‌ر به‌ستێنی ئه‌م به‌ربه‌رییه‌ته رووت‌و بێ شه‌رمه‌دا، ئازادترین‌و سه‌ربه‌سترین ژیان ده‌ڕوێنین.
دوێنێ یه‌كشه‌ممه، یه‌كشه‌ممه‌ی ره‌ش، ره‌شترین هه‌واڵمان به‌ده‌ست گه‌یشت‌و له شۆكێكی گه‌وه‌ری له ده‌ستدانی پۆلێكیتر له شه‌ریفترین هاوڕێكانمان، رۆژمان تێپه‌ڕ كرد. پلان‌و پیلانی سیستماتیكی ئه‌مجاره‌ی ده‌زگای خورافه‌و بێڕه‌حمی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی، پۆلێكتر له باشترین كچان‌و كوڕانی وڵاته‌كه‌مانیان بۆ ره‌زامه‌ندی پڕ له شكۆی درۆیینی درۆزنترین‌و گه‌نده‌ڵترین خواكانی سه‌رزه‌وی كرده قوربانی‌و هه‌واڵی ئه‌م دۆڕانه پڕ له ریسوایه‌یان، زۆر ترسه‌نۆكانه بۆ مێژوو نووسییه‌وه. به‌ڵام ئه‌م ده‌زگا دۆڕاو‌و زه‌بوونه ناتوانێ تا سه‌ر نووسه‌ری مانیفێستی شێتی‌و دڕنده‌یی بێت‌و خوێنی به‌ناحه‌ق رژراوی رۆڵه‌كانمان ده‌بێته مه‌ره‌كه‌بی نووسینه‌وه‌ی مێژووێكی نوێ، مێژووێك لێوانلیۆ له ئه‌سپه‌رده‌كردنی هه‌تاهه‌تایی كوشتن‌و لێوانلیۆ له ژیان‌و به‌خته‌وه‌ری.
سیناریۆكان ئاشنان، له هه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ركردن‌و گرتنێكدا سه‌رجه‌ممان تۆمه‌ته‌كان ده‌ناسین. هه‌ستان له دژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، دژایه‌تی له‌گه‌ڵ خوا، ده‌ستبردن بۆ چه‌ك‌و كاری تێكده‌رانه‌و پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ دوژمنانی ده‌ره‌كی. ئه‌م تۆمه‌تانه په‌كێجی هه‌مییشه ئاماده‌ی ده‌زگای دادوه‌ری جه‌رده‌و مرۆڤكوژی كۆماری ئیسلامییه‌و سیناریۆی ئه‌مجاره‌ش دووباره‌بوونه‌وه‌ی هه‌مان دووباره‌كراوه‌كانه.
ئه‌مجاره‌یان به‌په‌له‌تربوون، كتوپڕ ده‌ستیان بۆ ئه‌م تاوانه برد‌و كارنه‌واڵی دڵڕه‌قی‌و راگه‌یاندنی پێشووتریان به‌رێوه‌نه‌برد. كارنه‌واڵێك له چه‌شنی ئیسنان خۆره‌كانی سه‌ده‌كانی سه‌ره‌تای مرۆڤایه‌تی كه له ده‌وه‌ری جه‌سته‌ی قوربانی كۆده‌بوونه‌وه‌و بێڕه‌حمی‌و كاڵفامی مرۆڤیان نمایش ده‌كرد. به‌په‌له‌بوون، نه‌كا ناره‌زایه‌تییه‌كان به‌ر به سوكنایان له خوێن رشتن بگرێت‌و پلانه‌كه‌یان په‌ك بخات. به‌په‌له‌بوون، نه‌كا چاوی تیژی مرۆڤایه‌تی سه‌رده‌م هه‌ڵكوتێته سه‌ریان‌و هه‌ستی ترس‌و تۆقان له ده‌روونی پڕ له وه‌حشیگه‌ری‌و ترسیان، درووست بكات.
ئه‌مجاره‌یان به‌په‌له‌بوون، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه مێژووی نوێی هه‌ستان‌و گۆڕان زۆر به‌په‌له‌یه‌و ئه‌م مێژووه خۆی بۆ نزیكترین كاته‌كان ئاماده ده‌كات. بڕیاره له نزیكترین رۆژه‌كانی ئه‌م وڵاته، شانۆیه‌كی دیكه، شایه‌دیش دوایین شانۆ، نمایش بكرێ‌و نمایشی ته‌سلیمكردن‌و كرنۆشبردنی بێ به‌زه‌ییترین ده‌سه‌ڵاتدارانی مێژووش بكاته به‌شێك له سیناریۆی ئه‌م شانۆ پیرۆزه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی جه‌لاد ده‌یانهه‌وێ بمانترسێنن، ده‌یانهه‌وێ تۆڵه‌مان لێ بكه‌نه‌وه‌و ده‌یانهه‌وێ دوایین به‌ختی خۆیان تاقی بكه‌نه‌وه. مخابن، ئه‌مجاره‌شیان كوردستانیان هه‌ڵبژارد، ئاخر ئه‌گه‌ر كوردستان ده‌رۆازه‌ی شۆڕشه، ئه‌وا ده‌توانێ بشبێته ده‌رۆازه‌ی سه‌ركوت. ئێمه جوغرافیای سه‌ركوت‌و تۆڵه‌ش ده‌ناسین، ئه‌م ناسینه‌مان له ئه‌زموونه‌وه دێ، له‌و ئه‌زموونه‌ی كه له‌یه‌كه‌مین شه‌وگاره‌كانی به‌تاج‌و ته‌خت گه‌یشتنیان به‌ده‌ستمانهێنا‌و ئێستاش بۆمان دووباره‌ده‌بێته‌وه.
ئه‌گه‌ر سه‌ره‌تای هه‌موو ماڵوێرانییه‌كان ئێمه‌ین، ئه‌وا سه‌ره‌تای هه‌موو سه‌ركه‌وتن‌و به‌ردنه‌وه‌كانیش هه‌ر ئێمه‌ین. یه‌كه‌مین قازانجكه‌ر له كۆتایی به‌گژداچوونه‌وه‌كان‌و ده‌ره‌نجامه‌كان ئێمه‌ین‌و هه‌ر بۆیه ده‌بێ به‌هێزتر ده‌ستمان له ده‌ستی یه‌كتر گرێ بده‌ین. خه‌باتی جیدی‌تر، یه‌كگرتوویی‌و هاوخه‌باتی، نه‌ك ته‌نیا له ماڵه وێرانه‌كه‌ی خۆمان، به‌ڵكوو له هه‌موو سوچ‌و قوژبنێكی ئێران، له ئامانجه‌كانی فه‌رزاد‌و فه‌رزاده‌كان نزیكترمان ده‌كاته‌وه. یادیان به‌رز‌و رێگایان پڕ رێبوار.

گه‌ڕانه‌وه بو لاپه‌ڕه‌ی ئه‌وه‌ڵ
گه‌ڕانه‌وه بو لاپه‌ڕه‌ی پێش‌و
رای خۆت بنێره
رای تو (0 نێردراو)
هه‌واڵی زیاتر
- راگه‌یه‌ندراوی كومیته‌ی ناوه‌ندی خه‌بات
- قه‌ڵه‌مه خۆفرۆشه‌كان ته‌قه له هێما نهتهوهیییهكان ده‌كه‌ن
- ئاههنگیک به بۆنه‌ی 25ی گه‌لاوێژ له شاری ڤانکوڤه‌ری کانه‌دا
- راگه‌یاندنی كۆمه‌ڵه به بۆنه‌ی ساڵوه‌گه‌ڕی 28ی گه‌لاوێژ...
- بانگه‌واز:28ی گه‌لاوێژ،ڕۆژی په‌رچدانه‌وه‌ی مرۆڤ کوژی رژێمی کۆماری ئیسلامی
- ئاگاداری کۆڕی پرسەو سەرەخۆشی مام ئەحمەد قادری لە نۆروێژ
- ماموستا سه‌یید جه‌لال كی بوو؟ (به‌شی یه‌كه‌م)
- مێژوو، ڕاستی و به‌ڵگه
- لانیكه‌م 5379 بابه‌تی پێشێلكاری مافی مرۆڤ ته‌نیا له‌ماوه‌ی مانگی گه‌لاوێژدا روویداوه
- مامۆستا سه‌یید جه‌لالی حسێنی، ڕێبه‌رێکی شۆڕشگێڕ
- سیستمی فیدرالی وه‌ك چاره‌سه‌ری كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌كان له ئێران
- کۆسپه‌کانی پێک نه هاتنی ده‌وڵه‌تی کورد !
- دکتۆر ئازاد مورادیان: ده‌بێت کۆماری ئیسلامی ئێران بخرێته ژێر چاودێری نێونه‌ته‌وه‌یی
- عه‌بدوڵا موهته‌دی: پێشبینی هێرش بردنه سه‌ر ئێران بۆ هیچ که‌س ئاسان نیـیه
- جه‌مشید به‌هرامی باس له ئاگرکه‌وتنه‌وه‌کانی ناو دارسـتانه‌کانی کوردسـتانی ئێران ده‌کات
- ته‌ها حه‌سه‌نیانی ده‌ڵێت پـێشـنیاری ئهحمهدینهژاد بۆ وتووێژ له‌گه‌ڵ سه‌رۆک ئۆباما شـتێـکی نوێ نیـیه
- عارف باوه‌جانی: لایه‌نێ له ژێر فشاری چه‌ند فارس ویستویانه لۆگۆی ئاڵای کوردستان له سه‌ر تهلهفزۆێنهکهیان لابه‌رن
- ده‌قی وتووێژێکی "کاوه ئه‌مین" له‌گه‌ڵ شێخ عێزه‌دین حوسێنی
- په‌یامی پیرۆزبائی کۆمه‌له بۆ به‌ریز مه‌سعود بارزانی
- ئاههنگیک به بۆنه‌ی 25ی گه‌لاوێژ له نۆروێژ
- ئاههنگیک به بۆنه‌ی 25ی گه‌لاوێژ له یوتوبۆری
- ئاسۆی رۆژهەلات ژمارە 58
- پیرۆز بێت رۆژی ٣١ی جۆزه‌ردان !!په‌یامی كومیته‌ی ناوه‌نديی به بۆنه‌ی رۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه
- راپورتێك سه‌باره‌ت به كوَنفرانسی هێزه كانی ئوپوزیسیونی ئێرانی له پاریس
- داواکاری له رای گشتی و ئه‌حزابه سیاسیه‌کانی کوردستانی و ئێرانی و هه‌مۆ ریکخراوه مرۆڤ دۆسته‌کان
- بانگه‌واز بۆ خۆپێشاندان له شاری ڤانکوڤه‌ر
- له سێداره‌دانی ئازادیخوازن له لایه‌ن کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه مه‌حکووم ده‌که‌ین
- سێزده‌هه‌مین کۆبوونه‌وی شوورای مافی مرۆڤ له‌بنکه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ژنێڤ
- كه‌مپه‌ین: "ژیان مافی هه‌موو مرۆڤێكه"
- جواره‌مین کونگره‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی دژی حوکمی ئیعدام له ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له ژنێڤ ده‌ستی پێ‌کرد
- بۆ....... به سۆز گیان و....چاوه‌کانی به‌سۆز گیان
- پێشکه ش به شه هید قادر به هرامی,
- به رزو به رێز بێت یادی شه هید سانیه به هرامی پیشمه رگه ی دێرینی کۆمه له
- سی ساڵ پاش شه‌ڕی ٣٥ ڕۆژه‌ی شاری بانه
- ڕازه نه درکاوه کانی کۆماری ئیسلامی ئێران- به‌شی یازده
- به‌رنامه‌ی سێکس وفه‌ساد کارییه‌کانی سه‌ی ئه‌حمه‌د خومه‌ینی وموحه‌مه‌د مونته‌زری
- انتخابات ایران زمین لرزەای برای رژیم ایران
- با خه‌ڵکی کوردستان نه‌که‌ین به قوربانی سه‌رنه‌که‌وتنی موسه‌وی
- راگه‌یێندراوی سازمانی خه‌باتی كوردستانی ئێران، له‌سه‌ر ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی خه‌ڵكی ئێران دژی رژیمی ئاخوندی
- پەیامی بەرێز عەبدولا موهتەی سکرتێری کۆمەلە بو خەلکی کوردستان
- حیزبی دێموکراتی کوردستان له ئاوی لێڵ ماسی ده‌گرێ!
- قه‌هری شۆڕشگێڕانه به ڕێوه، گه‌لی کورد بخرۆشێن!

هه‌واڵه‌کان
ڕاگه‌یاندنه‌کان
بابه‌ته‌کان