ڕاپرسی: بزوتنەوەی سەوز
بۆچی بەشداری کورد لەم بزوتنەوەدا بەرچاو نییە ؟
به‌م بابه‌ته پله بده
(کۆی ده‌نگه‌کان پله‌کان: 0)
رحیم رشیدی سه‌باره‌ت به وه‌ڕێکه‌وتنی که‌مپینی یه‌کبوون باس له ڕوانگه‌و بۆچوونه‌کانی خۆی ده‌کات
مێدیا نیوز | 13 March, 2010 23:18:23 | ژماره‌ی خوێنه‌ران 315
رحیم رشیدی ئه‌ندامی فیدراسیۆنی نێونەتەوەیی ڕۆژنامهوانانو دانیشتووی ده‌ڤه‌ری واشینگتۆن له ئامریکا، له‌م وتووێژه‌دا له‌گه‌ڵ "مێدیا نیوز" سه‌باره‌ت به وه‌ڕێکه‌وتنی که‌مپینی یه‌کبوون باس له ڕوانگه‌و بۆچوونه‌کانی خۆی ده‌کات.
پ.وه‌کوو ده‌زانن ماوه‌یه‌که که‌مپینێک بۆ کۆکردنه‌وه‌ی واژۆ به مه‌به‌ستی یه‌کگرتنه‌وه‌ی حدکا ده‌ستی به کار کردوه، بۆچوونی تایبه‌تی ئێوه له‌م باره‌وه چییه؟
و.به‌ر له‌وه‌ی وڵامی ئه‌و پرسیاره بده‌مه‌وه، به پێویستی ده‌زانم ڕای خۆم له‌سه‌ر یه‌کگرتنه‌وه ده‌رببڕم. نه‌ک یه‌کیه‌تیی ریزه‌کانی حدکا، به‌ڵکوو تهباییو یه‌کیه‌تیی له نێوان هه‌موو حیزب‌و رێکخراوه دێموکڕات‌و پێشکەوتنخوازەکانی ئێرانی‌و کوردستانی به پێویست ده‌زانم. چوونکە هۆی مانەوەی رێژیمە دیکتاتۆرەکان نەک بەهێزی وان، بەڵکوو لاوازی نەیارەکانیانە. ئه‌وه‌ی له‌م وتووێژه‌دا قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌که‌م، لێدانه‌وه‌ی تایبه‌تی خۆمه، له‌م دیمانه‌دا پتر له که‌موکووڕیه‌کانی ئه‌و جۆره هه‌وڵانه ده‌دوێم. ده‌نا باوه‌ڕم وایه، دیالۆگ ته‌نیا رێگای چاره‌سه‌ری کێشه‌کانه. خۆزگه ده‌خوازم به بێ ئه‌وه‌ی که‌سایه‌تی یه‌کتر خه‌وشدار بکه‌ین، هه‌وڵ بده‌ین به پست به‌ستن به به‌ڵگه ڕاوبۆچوونی خۆمان دهرببڕیین. له دۆخێکی ئه‌وتۆدا هه‌مووان قازانج ده‌که‌ین. جارێ با ئه‌و ڕاستییه باس بکه‌م، هیچ چه‌شنه یه‌کگرتنێک له‌سه‌ر تۆڕی جیهانی ئینترنێت نابێ‌و ناکرێ. ئاشکرایه به‌ر له‌و به‌رێزانه که‌سانی دیکه‌ش، هه‌وڵی له‌و چه‌شنه‌یان داوه‌و سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون. جا که‌وایه ده‌بێ وهرێخهرانی ئه‌و که‌مپینه ئه‌گه‌ر لانیکه‌م ناخوازن هۆکاره‌کانی جیا بوونه‌وه له حدکا له ڕوانگه‌ی خۆیانه‌وه باس بکه‌ن، باشتره هۆکاری سه‌رنه‌که‌وتنی هه‌وڵه‌کانی که‌سانی به‌ر له خۆیان شی بکه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر هیچ نه‌بێ له پاته کردنه‌وه‌ی خۆ ببوێرن. به‌رێوه‌به‌رانی که‌مپین نه‌ک ئه‌م کاره‌یان نه‌کردوه به‌ڵکوو هه‌ر له سه‌ره‌تاوه هه‌وڵیان داوه، به‌رگێکی سۆزداری به‌به‌ر ئه‌م بابه‌ته‌دا بکهنو بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له کۆمه‌ڵێک ده‌سته‌واژه‌و بایه‌خ که‌ڵک وه‌رده‌گرن که ئه‌وه‌ش خۆی له خۆیدا دابه‌ش کردنهویهکی دیکه‌یه.
پ.مه‌به‌ستت له‌و دابه‌ش کردنه‌وه‌یه چیه، ده‌کرێ ئه‌و بابه‌ته پتر ڕوون بکه‌یته‌وه؟
و.که‌ڵک وه‌رگرتن له ناوی شههیدانو ئه‌وه‌ی که گۆیا یه‌کگرتن ویستی خه‌ڵکی کوردستانه ناتوانێ ئامرازێکی به‌هێزو سه‌رنجڕاکێش بۆ به‌دیهاتنی وه‌ها مه‌به‌ستێک بێ. چوونکه خۆ جیا بوونه‌وه له ڕابردوودا حه‌زو ویستی بنه‌ماڵه‌ی شههیدانو زۆرینه‌ی خه‌ڵکی کوردستان نه‌بوه که ئێستا ئه‌وان پشتیان له‌م داخوازیه کردبێ. با روونتر بڵێم، وه‌کوو هێندێک ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر هه‌وڵدان بۆ یه‌کگرتنه‌وه کارێکی شۆڕشگێڕانه‌یه، که‌واته ده‌بێ ئه‌وان ئه‌وه بسه‌لمێنن جیا بوونه‌وه کرده‌وه‌یه‌کی به پێچه‌وانه بوه. خۆ ناکرێ جیا بوونه‌وه‌و یه‌کگرتنه‌و هه‌ر دوو باش بن، ئه‌گه‌ر وایه دیسان سوبهی جیابوونه‌وه‌یه‌کی دیکه پاته ده‌بێته‌وه. لە پاڵ ئەمەدا ڕەنگە کۆمەڵێک لە ئەندامانو بنەماڵەی شەهیدان بە پشت بەستن بە هەمان بەڵگەو لێدانەوەو پێوانەکانی وەرێکخەرانی کەمپین، وڵامی نا بەو بانگەوازە بدەنەوە.
پ.به‌ده‌نه‌ی حدكا تا چه‌ند له‌گه‌ڵ هەوڵی یه‌كگرتنه‌وه موافقن که کۆمه‌ڵیک کادرو پێشمه‌رگه ده‌ستیان پێکردوه؟
و.پێم وایه نه‌ک کادرو پێشمه‌رگه‌ی حدکا، هه‌موو مرۆڤیکی نیشتمان پهروەرو تێکۆشه‌ر به‌و جیابوونه‌وه کسپه له جه‌رگیه‌وه هاتوه. به‌ڵام ئه‌وانه‌ی تاکوو ئێستا ئه‌و بانگه‌وازه‌یان واژۆ کردوه نه پێشمه‌رگه‌ن نه کادر، ئه‌وان ته‌نیا ئه‌ندام یان لایه‌نگرن. کادرو پێشمه‌رگه پله‌ی تهشکیلاتیو رێکخراوه‌یی ئەو ئەندامانەیە کە تەواووەخت لە خزمەت حیزبەکەدان، یان کادری رێبەرین لە دەرەوە. ڕه‌نگه به‌شێک له‌و به‌رێزانه له ڕابردوودا خاوه‌نی ئه‌و جۆره پله‌یه بوبێتن. مه‌به‌ستم له باس کردنی ئه‌م خاڵه ئه‌وه‌یه، تاکوو ئه‌م بابه‌ته له نێو کادرو پێشمه‌رگه‌کاندا شێلگیرانه نه‌یه‌ته گۆڕێ باوه‌ڕ ناکه‌م هیچ هه‌وڵێکی له‌م چه‌شنه به ئاکام بگات. ئه‌وه‌ش ده‌بێ له نێو بینای حیزبه‌که‌دا کۆڕ‌و سمیناری بۆ ساز بکرێ، تاکوو بیروڕای نێوخۆیی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئاماده‌و ته‌یار بکرێ. نابێ له‌بیرمان بچێ تووڕه‌یی تێکشکانی که‌سایه‌تی پێشمهرگهکانو ژانی ئەو هەموو قسەو قسەلۆکانهی لەو بارەوە هاتونە گۆڕێ، هەروەها سێبه‌ری قورس‌و ناخۆشی ئه‌و دۆخه‌ی که جیابوونه‌وه خولقاندویه‌تی نهڕەویوەتەوە. له یه‌ک قسه‌دا زامه‌کانی ئه‌و کرده‌وه ناخۆشه که به‌ڕاستی هیچ پێویست نه‌بوو بێته ئاراوه، سارێژ نه‌بۆته‌وه. بۆیە پێم وایە بەو فەرهەنگەوە یەکگرتنەوەش ببێ، سەرکەوتوو نابێ...
پ.یانی هه‌وڵه‌کانی ئه‌و که‌مپینه بێ ئاکام ده‌بێ؟
و.کاری به‌رێوه‌به‌رانی که‌مپین بۆ یەکبوون کە لە نێو تەشکیلاتی حدکا، هیچ هەوڵێکیان بۆ نەداوەو زمینەیان بۆ خۆش نەکردوە وه‌کوو ئه‌وه وایه هێلکه‌یه‌کی ڕژاوو بڵاوە بوو له نێو یه‌خه‌چاڵ بنێیت. ئه‌وه له بنه‌ڕه‌ته‌وه کارێکی هه‌ڵه‌یه. ئەو هەنگاوە یانی بێ نرخ کردنی رێبه‌ری، کارێک که هیچ که‌س قازانجی لێ نابینێت. وهرێخهرانی که‌مپینه‌که، (مه‌به‌ست ئه‌وانه‌ن که ئه‌ندامی حیزبن)، جیا لەوەی سیاسەتی ڕاگەیەندراوو فەرمیی حیزبەکەیان لەو بارەوە پێشل کردوە، مرۆڤ ئەگەر ئاگاداری وردەکارییەکان نەبێ پێی وادەبێ ئه‌و حیزبه درگای له‌سه‌ر هاتنه‌وه یان یه‌کگرتنه‌وه داخستوە. ئه‌و حیزبه سیاسه‌تی خۆی له‌و باره‌وه ڕاگه‌یاندوه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که ئه‌و دۆستانه ده‌بێ ناوی خۆیان بگۆڕن، واته ئه‌م داوایه له لایه‌ن حدکاوه مه‌رجه بۆ به فه‌رمی ناسینی وان... که‌وایه ده‌بێ به‌رێوه‌به‌رانی که‌مپین یان ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی ئه‌و داخوازیه واژۆ ده‌که‌ن بۆچوونی خۆیان له به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌دا به ڕوونی ڕابگه‌یه‌نن، ئه‌ویش نه‌ک له‌سه‌ر ئینتڕنێت، به‌ڵکوو له نێوخۆی حیزبهکهداو بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له‌و دهرفهتو یاسا حیزبیانه که‌ڵک وه‌رگرن که له پێڕه‌وی نێوخۆدا ده‌ست نیشان کراوه. باشه ئه‌گه‌ر به‌رێوه‌به‌رانی که‌مپین وڵامی نایان له لایه‌ن زۆرینه‌وه وه‌رگرت ئاماده‌ن به دابراوهکانهوه په‌یوه‌ست بن؟، یان درێژە بە هەوڵەکانیان ئەدەن، ئەدی ئەگەر رێبەری حدکا بە پێچەوانەی ویستی وان پێی نایە نێو کارەکەوە، ئەوان چی دەکەنو ئەم هەوڵانە چۆن درێژە دەدەن؟ ئه‌وان به‌و کاره بیانهه‌وێت یان نا، خۆیان له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی حیزبه‌که داناوه، چونکه له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ڕابردوودا به‌شدار بوون، ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ی که کۆنفرانس‌و له ئاکامدا کۆنگره‌ی لێکه‌وته‌وه. ئه‌و کۆنگره‌ش رێبهریو چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی دیاری کردوه. خۆ ناکرێ بۆ جێبه‌جێ کردنی کارێکی باش‌و یاسایی به شێوه‌یه‌کی هەڵەو نایاسایی هه‌نگاو هه‌ڵگیرێت. هاوکات دەخوازم بڵێم، لە حدکادا شتێکی ئەوتۆ گۆرانی بەسەردا نەهاتوە، ئەو دیمەنەی ئەوان پاش دابڕان لە حدکایان نیشان داوە، دۆزەخێکەو هیچی دیکە. باشه ئه‌گه‌ر ئه‌و قسانه‌ی ده‌یانکردن ڕاست بوون، چۆن ده‌گه‌رێنه‌وه نێو ئه‌و دۆزه‌خه، کەواتە هاتنەوە بۆ نێو دۆزەخ بە بیرۆکەی بە بەهەشت کردنی دۆخەکەیە، واتە ئاستەنگ‌و کێشەکان لە داهاتوودا چڕتر خۆ دەردەخەن، ئەوەش بە مانای ئافەرین بۆ هەوڵەکانی ئەمڕۆ، تووک‌و نزا لەو جۆرە هەوڵانەیە لە داهاتوودا. جارێک ئەوە تاقی کراوەتەوەو بە چاوی خۆمان دیتومانە. دەبێ لە پرۆسەی یەکگرتنەوەدا هیج لایەنێک خۆی بە دۆڕاو نەزانێ، دەنا کێشەکان هەر لە جێگای خۆیان دەمێنەوەو لە قوناغێکی دیکەدا دەکرێنە پردەبازی قۆڵوقۆلبازییەکی بێ تامی دیکە، هر چەند مەرج نیە بێ یەکگرتنەوەش دۆخی جەناح سەر هەڵنەداتەوە. ئەوە پتر پێوەندی بە میکانیزمی ئیدارە کردنی حیزب و دابەش کردنی دەسەڵاتەوە هەیە لە نێوخۆی رێکخراوەکەداو مشورخواردن بۆ ئەو ئالۆگۆڕو ئه‌رکانه‌یه کە بە جۆرێک لە جۆرەکان پرسی حدکان، یان دەبن... پ.باشه تاکوو ئه‌و جێگا ئێوه ئاگادار بن، له ئاستی سه‌ره‌ودا هیچ هه‌نگاوێک بۆ ئه‌و بابه‌ته نراوه که هیوابه‌خش بێ، ئایا یه‌کگرتنه‌وه به‌ر له کۆنگره‌ی چوارده هاسانتر نه‌بوو؟
و. به باوه‌ڕی من، دۆستانی جودابوو لە هەلومەرجی ئێستادا بۆ یه‌کگرتنه‌وه ئاماده نیین، به‌ڵکو ته‌نیا وه‌کوو بابه‌تێک دژی حدکا، له به‌رانبه‌ر بیروڕای گشتیی‌دا که‌ڵک له پرسی یه‌کگرتنه‌وه وه‌رده‌گرن. چوونکه:
1.خۆیان به حیزبی دێموکڕات دهزاننو به‌رده‌وام بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌که‌ن ئه‌و سیمایانه‌ی حیزبی پێوه ده‌ناسرێته‌وه له‌گه‌ڵ ئێمه‌ن.
2.ئه‌وان ئیدعا ده‌که‌ن حیزبی دێموکراتیان خستۆته‌وه سه‌ر رێگای ڕاست‌و زۆربه‌ی ڕووناکبیران‌و کادره باشه‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌وانن. ئه‌گه‌ر وابێ یه‌کگرتنه‌وه بۆ ئه‌و خۆشه‌ویستانه ده‌بێته هاتنه‌وه بۆ سه‌ر رێگایه‌کی چه‌وت، ئه‌مه‌ش باش نیه. مه‌به‌ست له به‌بیر هێنانه‌وه‌ی ئه‌م باسه ئه‌وه‌یه که بزانیین ئه‌م ئه‌رکه قورسه‌و به چه‌پڵه‌رێزان ناکرێ، کار‌و کاتی ده‌وێ... 3
.له هه‌مووی ئه‌مانه گرینگتر، کاتێک سه‌رۆکایه‌تی به‌رێزی هه‌رێمی کوردستان رێکه‌وتی 14ی خاکه‌لێوه‌ی 86ی هه‌تاوی، له دانیشتنێکدا داوای کرد کێشه‌کان کۆتایی بێن، به‌رێز هیجری له‌و کۆبوونه‌وه‌دا ئاماده‌یی ده‌رده‌بڕێ هه‌ر ئێستا ئاماده‌ین به بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ک کۆتایی به‌و وه‌زعه بێنیین، هه‌ر که‌س بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر کاری پێشووی خۆی. به‌ڵام به‌رێز حه‌سه‌ن زاده ئاماژه ده‌کات، ئێمه پێشتر میکانیزمان هه‌بوه، ئێستا هێڵه گشتییهکانیشمان هه‌یه، پاشان ده‌بێ ده‌فته‌ری سیاسیی له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بڕیار بدات...* 4
.ئه‌گه‌ر بهتهمابان به‌م نزیکانه یه‌کبگرنه‌وه، کۆنگره‌یان نه‌ده‌گرت، پێش کۆنگره، ده‌یان وت، که‌مایه‌تیی کۆمیته‌ی ناوه‌ندین، سکرتێریان قبووڵ بوو، مهشروعیهتیی کۆنگره‌ی سێزده‌یان قبووڵ بوو، به‌رنامه‌و پێره‌وو به‌رنامه‌ی سیاسیی کۆنگره‌ی 13یان قبووڵ بوو، به‌ڵام ئێستا که‌موزۆر ئه‌م شتانه‌یان گۆڕیوه، واته کارێکیان به قازانجی لێک نزیک بوونه‌وه نه‌کردوه، ئیدی چۆن یه‌کده‌گرنه‌وه؟ 5
.لە لایەکی دیکه‌وه رێبەری ئه‌و لایه‌نه، به دوای شانۆی هه‌ڵبژاردنی خولی ده‌هه‌می سه‌رۆککۆماری رێژیم له ئێران‌دا، له باری سیاسییه‌وه له حدکا دوور که‌وتوونه‌ته‌وه. 6
.حدکا زۆرتر باوه‌ڕی به رێکخستنێکی رێکوپێکه که خاوه‌نی نهزمو دیسیپیلینی رێکخراوێکی ئه‌وتۆ بێ که له‌گه‌ڵ یه‌کێک له سهرهرۆتریین سیستمه دیکتاتۆره‌کانی مێژوودا له خه‌باتدا دایه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌وان بۆ ئیدارە کردنی ته‌شکیلات باسی لێوه‌ده‌که‌ن لە ڕوانگەی بەرپرسانی هەنووکەی حدکاوە زۆرتر پاشا گهردانییە. که‌واته هه‌موو ئه‌مانه جیاوازینو ده‌بێ قسه‌یان له‌سه‌ر بکرێ‌و شرۆڤه بکرێن، ده‌نا وه‌کوو به‌رێ بارودۆخێکی قازانج ویستانەی گروپیو سۆزداری پێکدێت، پاش چه‌ند ساڵی دیکه هه‌مان ئه‌م ڕووداوە ناخۆشانە دووپات ده‌بنه‌وه که هه‌مووان له‌گه‌ڵی ئاشناین. هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌وێ ئه‌وه‌ش بڵێم، سیاسه‌تیی بێ دەنگی رێبه‌رایه‌تی حدکا‌و ئه‌و میکانیزمانه‌ی تاکوو ئێستا لە بەرانبەر ئه‌و دۆستانه ده‌کاری کردوون، ئه‌وه نیشان ده‌ده‌ن که ڕۆژ به ڕۆژ پتر کاریگهریو ده‌وری پاساوههڵگری خۆیان له ده‌ست ده‌ده‌ن. ناوی که‌سانێک له هه‌ر دوو لا، له نێو لیستی واژۆکه‌راندا ده‌بیندرێ که کاتی خۆی دژی لایه‌نه‌که‌ی دیکه زۆر توند بوون، مرۆڤ لە خۆی دەپرسێ چی ڕوویداوە ئێستا ئه‌م جۆره که‌سانه له‌گه‌ڵ وه‌ها شه‌پۆلێک که‌وتوون، ئایا نه‌یانده‌زانی که جیابوونه‌وه‌یه‌کی ئاوا خراپه، لێ ئەگەر باس بکرێ پێشتر هۆکاری ئەو هەڵچوونە چی بووه، هەنووکە ئەم هەستی یەکیەتیی خوازییە لەبەر چییە، باشتره. ئه‌وان دەبێ بۆ خەڵکی شیبکەنەوە کە بۆ ئەوەیان کرد، ئەدی بۆ ئەمە دەکەن؟ بەڵکو ئەمە وانەیەک بێ بۆ داهاتوو کە هەموو کەس لێوەی فێر بێ. با ڕوونبێتەوە ئایا شێوازی ئیدارە کردنی حیزبەکە کێشەی هەیە، یان ئەو جۆرە کەسانە نەگەیشتوونەتە ئەو خەونانەی کە بەر لە جیابوونەوە خۆیان بۆ دانابوو. هەڵبەت لایه‌نی هه‌ره که‌می ئاکامی ئه‌م کاره ئه‌وه ده‌بێ که هەوڵی کەسانی دڵسۆز کە هەر لە سەرەتاوە دژی جودابوونەوە بوون، لە هەلپەره‌ستی کەسانێک کە تەنیا قازانجی خۆیان مەبەستە جیا بکرێته‌وه.
پ.باشترین میکانیزم بۆ یه‌کگرتنه‌وه چیه؟
و. لە هەلومەجی ئێستادا باشترین میکانیزم بۆ یەکگرتنەوە، هه‌وڵدان بۆ دووری کردن له یه‌کگرتنێکی خێرا‌و بێ بەرنامەیە. له ڕوانگه‌ی منه‌وه یه‌کگرتنه‌وه‌ی ئه‌و جاره ئه‌گه‌ر بڕیار بێ بێته ئاراوه، یان باشتره بڵێم بۆ ئه‌وه‌ی جارێک بۆ هه‌میشه ئه‌و بابه‌ته له بازاڕی قسه‌و قسه‌ڵۆک ببرێتە ده‌ره‌وه که هێندێک خۆی پێوه ڕائهنێن، بۆ وێنه که‌سانێک که حیزبه‌که‌ش به‌سه‌ر یه‌که‌وه بوو سه‌رقاڵی ژیانی خۆیان‌و دوورە پەرێزو ته‌نانه‌ت دژی حدکا بوون، ئێستا پێیان وایه ئه‌گه‌ر کوتومت به قسه‌ی وان نه‌کرێ، به‌و جۆره‌ی ئه‌وان ده‌یان هه‌وێ حیزبەکە وەسەریەک نەخرێتەوە، دونیا وێران ده‌بێ. ئه‌و که‌سانه ئه‌گه‌ر هێنده به په‌رۆشی به‌هێزی جوڵانه‌وه‌ی کوردن، با پرۆژه‌یه‌ک بۆ یهکیهتییو ته‌بایی نێوان هه‌موو رێکخراوه سیاسییه‌کانی کوردستانی پێشکه‌ش بکه‌ن، خۆ ئه‌گه‌ر وه‌ها پرسێک سه‌ر بگرێ قازانجه‌که چه‌ند به‌رانبه‌ر ده‌بێ. له لایه‌کی دیکه‌وه له‌م دۆخه‌دا وردبه‌ره‌وه‌و ببینه که ئه‌ندامی کۆمیته‌ی فڵانی حیزب نامه‌ی سه‌رئاوه‌ڵا بۆ سکرتێری حیزبه‌که ده‌نێرێ، له حاڵێکدا ده‌توانێ ته‌له‌فوونه‌که‌ی دهستداتێو قسه‌ی له‌گه‌ڵ بکات. ئه‌مه یانی چی‌و چ ناوێکی له‌سه‌ر داده‌نێیت؟. به‌ڵام گومانم نیه که له نێو ئه‌و خه‌ڵکه‌شدا که‌سانی دڵسۆز‌و غه‌مخۆر هه‌ن که هه‌موو ژيانی خۆیان له پێناو ئه‌و حیزبه‌و هاتنه دی ئامانجه‌کانیدا داناوه‌و جيا له به‌هێزی پتری حدکا هيچی دیکهيان مه‌به‌ست نیه‌و ئه‌وه‌ش شایانی رێز‌و سوپاسه‌و ده‌بێ قسه‌یان له‌گه‌ڵ بکرێ... به باوه‌رێ من یه‌کێک له دیارتریین کێشه‌کان ئه‌وه‌یه که ئه‌ندامانی حیزب له کاتی خۆیداو وه‌کوو پێویست زانیاریان له‌سه‌ر ڕووداو‌و هه‌نگاوه‌کان پێناگات، ئه‌مه کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌یه! هه‌نووکه ئیدی ئه‌وه بڕاوه‌ته کێ حیزبی دێموکڕاته، هه‌ر بۆیه پێویسته حدکا وه‌کوو هێزێکی سیاسیی به‌رپرس پرۆژه‌ی نوێتر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێشکه‌ش بکات. ئه‌وه‌ی تاکوو ئێستا کراوه ناتوانێ وڵامده‌ر بێ، بۆ ئه‌وه‌ی جارێکی دیکه ئه‌ندامانی حیزبه‌که له نێوان ئهمو ئه‌ودا دابه‌ش نه‌بن، بۆ ئەوەی کەسانی ئەوتۆ پەیدا نەبن کە سواری ئەم شەپۆلە بن، ده‌بێ ئه‌ندامانی ڕێبه‌ری وەکوو دەسەڵاتدارانی حیزبەکە له ئاستی سه‌ره‌وه‌دا سه‌باره‌ت به‌م پرسانه پتر قسه بکهنو سیاسه‌تی یهگگرتووانەی خۆیان به ڕوونی بۆ ئهندامو لایه‌نگره‌کانیان ڕابگهیهننو کۆسپ‌و ته‌گه‌ره‌کان ده‌ست نیشان بکه‌ن.. دەکرێ هەمان پرۆژەی یەکگرتنەوەی ساڵی ١٣٧٥ هەتاوی، بەرانبەر بە ٩٦ی زایینی بە بنەما وەرگیرێت. لە بیرمان نەچێت سەرووبنی قسەی ئەوان تاکوو ئەمڕۆش ئەوەیە کە ماوەی ١٠ ساڵ کار کراوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و یه‌کگرتنه‌وه‌یه له بار ببرێ. هاوکات حدکا هه‌موو هه‌وڵی خۆی له‌سه‌ر ئه‌وه چڕ کرده‌وه که بڵێ پێشهنگو ده‌مڕاسته‌کانی ئه‌وانه هه‌مان دابڕاوه‌کانی کۆنگره‌ی ههشتو نه‌یارانی دوکتۆر قاسملوو بوون. ئێمە دەزانیین کە ٩٩ لە سەدی ئەو کەسانەش لەگەڵ دابرانەکەی ئەم دوایە بوون، کەواتە ئەگەر ئەو یەکگرتنەوەیە هێندە پیرۆز بوەو ئەو دۆستانە ئەوندە قوڵ باوەریان پێیەتی با بنەما بێ بۆ وەسەریەک کەوتنەوەی ئەم جارەی حدکا. ئاوا ڕەنگە هەر دوو لا خۆیان بە سەرکوتوو بزانن کە ئەمە شتێکی باش دەبێ. له بیرمان بێ که هه‌موو مێژووی مرۆڤایه‌تیی تێکۆشان بوه بۆ ئه‌وه‌ی یاسا سه‌روه‌ر بێ. ئه‌وانه‌ی که به‌رێوبه‌ری یاسان به‌ڵام پێشێلی ده‌که‌ن، تاوانیان له خه‌ڵکی ئاسایی پتره.
پ.جیاوازی ئەو دوو لایەنە زۆرتر لە چیدایە؟
و.ئەو فەرهەنگە سیاسییەی کە کاک خالید عەزیزی لە وتووێژی رۆژی ٢ی مارسی ٢٠١٠ بەرانبەر بە ١١ی ڕەشەمەی 88ی هه‌تاوی، لەگەڵ بی بی سی باسی لێوەدەکات کە پاش کۆنگرەکەیان لە پێناو ریشەدار کردنی دێموکراسی لە حیزبەکەیاندا هێناویانەتە ئاراوە، کە ئەندامانیان بتوانن بە ئاشکرا ڕەخنە لە حیزبەکە لە دەرەوەی حیزبەکە بگرن...هتد، نزیک لە هەموو ڕەوتێکە حدکا نەبێ. دەنا حدکا نیشانی داوە کە شتی ئاوای زۆر به دڵ نیه‌و قبووڵی ناکات، لەم بارەوە هەمان سیاسەتیی ڕابردووی هەیە کە قسەی حیزبەکە دەبێ لە نێو حیزبەکەدا بکرێ. هەڵبەت ئەوەمان لە بیر بێ ئەندامێکی لایەنی دابڕاو رێکەوتی ٩ی فیوریە لە بابەتێکدا لە ژێر ناونیشانی "با سواڵی بەرەسمی ناسیین لە حدکا بەس بێ" کە پێشنیاریک بوو بۆ پلینۆمەکەیان ناردرابوو، نووسیبووی "به بڕوای من پێویسته حدک له‌مه‌وبه‌دوا باسی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه نه‌کاته‌وه که له لایه‌ن حدکاوه به ره‌سمی بناسرێت. حدکا له‌و ئاسته‌دا نییه که حدک ده‌ستی بۆ پان بکاته‌وه. ئه‌م سیاسه‌ته به دڵی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی حدک نییه". مرۆڤ لە خۆی دەپرسێ ئەو چ حیزبێکە کە دیارتریین سیاسەتی بە دڵی زۆربەی ئەندامەکانی نەبێ؟. ڕەنگە ئەمە جۆرێک لە 'نهادینە" کردنی دێموکڕاسی‌و هەوڵدان بۆ جێبەجێ کردنی ئەو ئاڵوگۆڕانە بێ کە ئەوان پێیان وابوو رێبەرایەتی هەڵبژێردراوی کۆنگرەی ١٣ بەری بە جێبەجێ کردنیان گرتبوو؟.
پ.ئێوە بۆ خۆتان ئەو بانگەوازەتان واژۆ کردوە؟.
و. بۆ جیا بوونەوە لە حدکا هیچم واژۆ نەکردوە، بەڵام بۆ یەکگرتنەوەیهکی ئوسوولی ئامادەم ئەگەر کاتی هات واژۆ بکەم. هەر چەندە ئەگەر دۆخی یەکگرتنەوە بخولقێ پێویست بە واژۆ ناکات. زۆربه‌ی ڕێبه‌رانی حدکا که‌سانی فیداکارو دڵسۆزنو دڵنیام ئه‌وه‌ی به قازانجی کورد‌و بزوتنه‌وه‌که‌ی بێ ده‌یکه‌ن. به‌ڵام له بنه‌ڕه‌تدا له‌گه‌ڵ په‌ره‌پێدانی ئه‌و کولتووره‌دا نیم که هه‌ر که‌س هه‌ستا، بێ به‌رنامه‌و بوار ره‌خساندن بۆ کارێکی گرینگی ئه‌وتۆ، کۆمه‌ڵێک خه‌ڵک له ده‌وری خۆی کۆکاته‌وه‌و داوا بکات که فڵان حیزب‌و رێکخراو داواکه‌ی جێبه‌جێ بکات، به تایبه‌تی که که‌سه‌کان خۆیان له‌و رێکخراوه‌دا ئه‌ندام بن‌و ده‌ره‌تانی ئه‌وه‌یان هه‌بێت له نێوخۆی حیزبه‌که‌یاندا کار بۆ مه‌به‌سته‌که‌یان بکه‌ن. ئاماده‌م واژۆ بکه‌م که قه‌ت لایهنگریو پشتیوانی له هیچ جیابوونه‌وه‌یه‌ک ناکه‌م که کولتوور‌و ڕه‌وتێکی نوێ نه‌هێنێته ئاراوه. چوونکه ئاوا که‌شی دیالۆگی نێوخۆیش چڕتر ده‌بێته‌وه‌و که‌سانی ده‌سه‌ڵاتدار له سه‌ره‌وه ناتوانن به په‌له درگاکانی ئاخاوتن له‌سه‌ر یه‌ک دابخه‌ن...
واته باوه‌ڕتان وایه که یه‌ک حیزبی دێموکڕات هه‌یه؟. ب
ە بێ سڵکردنەوە دەڵێم، یەک حیزبی دێموکرات هەیە، بە یەک فەرهەنگی سیاسیی‌و مێژوویەکی پڕ لە فیداکارییەوە، بەڵام بە داخەوە یەک حیزبی دێموکڕات بە هۆی نەحەوانەوەی چەند کەسێک لە سەرەوە، خاوەنی دوو رێبەرییە کە بەشێک لە خەڵکەکەی بە ناڕەوا دابەش کردوە. لە لایەکی دیکەوە مادام لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا ڕەوتێکی نوێ دانەمەزراوە که ئاڵوگۆر هەموو حیزبەکەی لەسەرەوە بۆ خوارەوە تەنیبێتەوە، قسە کردن لە یەکگرتنەوە هەر بەردەوام دەبێ. تاکوو یه‌کگرتنه‌وه‌ش، دەرفەتەو لەوانەیە ئەو دۆستانە بەشێک لەو سناریۆو گەڵاڵەی چاکسازیان بە سەرکەوتوویی جێبەجێ کرد کە کاتی خۆی بۆ پاساوی جیابوونەوە ڕایانگەیاند. یان مودێلێکی دیکە لە حیزبایەتی سەرکەوتووتریان لە ئێستا خولقاند، ئه‌گه‌ر وابێ ئه‌وه خه‌ڵکی دیکه ناچاره به‌وانه‌وه په‌یوه‌ست بێ، ئه‌وده‌م ئه‌وانیش ئیدی هێنده پێویستیان به یه‌کگرتنه‌وه نابێ‌و وه‌کوو حیزبێکی جیاواز جێ پێی خۆیان ده‌که‌نه‌وه، ئینجا ده‌کرێ، ئه‌و دوو لایه‌نه وه‌کوو دوو حیزبی جیاواز، له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌که‌ماندا تهباوڕهبا بن.
باشه پێتان وایه ئه‌و مه‌سه‌له به دانیشتنی نێوان کاک موسته‌فای هیجریو کاک خالید عه‌زیزی چاره‌سه‌ر بێ، جیاوازی نێوان ئه‌و دوو که‌سه چیه؟.
اماده نیم له‌سه‌ر که‌سایه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و به‌رێزانه قسه به‌که‌م، قه‌ت ئیزنی ئه‌و کاره به خۆم ناده‌م. به‌ڵام سه‌باره‌ت به ڕوانگه‌و بیر‌و بۆچوونی سیاسیی وان قسه ده‌که‌م. ئه‌وه‌ی پێوه‌ندی به به‌رێز هیجرییهوه هه‌یه، ماوه‌ی 30 ساڵه له ریزه‌کانی حدکا دایه، له‌و ماوه‌دا ئه‌ندامی رێبه‌ری بوه، پۆست‌و پله‌ی جۆراوجۆری وه‌رگرتوه. له‌گه‌ڵ ده‌روونناسی ئه‌ندامانی حیزب‌و فه‌رهه‌نگی نێوخۆیی حیزبه‌که‌و چۆنیه‌تی که‌ڵک وه‌رگرتن له ئامرازه ته‌شکیلاتییه‌کان ئاشنایه، به ته‌واوه‌تی خاوه‌نی دهسهڵاتو بڕیاره له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌و پێڕه‌وی نێوخۆی حیزبه‌که‌دا، هه‌موو ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی هه‌یه که سکرتێری حیزبێکی وه‌کوو حیزبی دێموکڕات ده‌بێ هه‌یبێ. ئێستا له حدکادا که‌س نیه که ئوتوریته‌ی کاک موسته‌فای قبووڵ نه‌بێ، ئه‌توانم بڵیم سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ره‌خنه‌ی له‌سه‌ره، هه‌مووان به شیاوی ئه‌و پۆسته‌ی ده‌زانن، که‌واته مرۆڤ ده‌توانێ له‌سه‌ر قسه‌و هه‌ڵوێستی که‌سێکی ئاوا حیساب بکات. به‌ڵام کاک خالید به هۆی ئه‌وه‌ی که له نێو کادرو پێشمه‌رگه‌کاندا نه‌بوه، ته‌نانه‌ت له ناوچه‌ش قه‌ت به ناوی حدکاوه له نێو خه‌ڵکدا دهرنهکهووتوه، زۆربه‌ی ژیانی له دونیای ده‌ره‌وه بوه، سروشتییه که که‌متر له‌گه‌ڵ دهروونناسیو گرێچنی ده‌سه‌ڵات له نێو ئه‌و که‌سانه‌دا که ئێستا کاریان له‌گه‌ڵ ده‌کات ئاشنا بێ. وا بیر ده‌که‌مه‌وه که کاک خالید هه‌ر چه‌نده ده‌یهه‌وێ ئاڵوگۆڕ پێک‌بێنێ له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک کێشه‌ی شێلگیر ڕووبه‌ڕووه. له نێو ئه‌و لایه‌نه‌دا که‌سانی وه‌کوو مامۆستا حه‌سه‌ن زاده هه‌ن که له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌ندامی رێبه‌ری نیه، به‌ڵام سه‌رمایه‌و پوڵی حیزبه‌که‌ی لایه، له باری هێزی مه‌عنه‌ویه‌وه زۆر له کاک خاڵید به نفووزترو ده‌سه‌ڵاتدارتره، که‌سانی وه‌کوو کاک حه‌سه‌نی رستگارو...هتد، ده‌بیندرێن که به ته‌واوه‌تی نوقمی نوستالژیینو ناتوانن ده‌ست له ڕابردوو به‌رده‌ن، خه‌ڵکه‌که زۆرتر چاویان له زار‌و کرده‌وه‌ی وانه، کاک خالید به حه‌ق نیشانی داوه خوازیاری دروست کردنی ره‌وتێکی نوێییهو له قسه‌و لێدوانه‌کانیدا ئه‌مه ده‌بیندرێ. وتووێژی ناوبراو له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی "ڕووداو" که رێکه‌وتی 14ی دهسامبری 2009 پێکیهێنا، باوه‌ڕو تێڕوانیینه سیاسییه‌کانی بۆ حیزبایه‌تی پێکدێنێ که به‌ڕاستی ئه‌وه ئاڵوگۆرێکی گه‌وره‌یه‌و ئه‌گه‌ر سه‌ربگرێ نه‌ک چاکسازی، به‌ڵکوو شۆڕشێکه. لێره‌دا له‌سه‌ر لایه‌نی باش‌و خراپی ناوه‌رۆکی ئه‌و وتووێژه قسه ناکه‌م، پتر مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه که جیاوازییه‌کان ده‌ست نیشان بکه‌م، له به‌رانبه‌ر ئه‌م بۆچوونه‌دا کاک موسته‌فا هه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌و رێبازهیهو به خه‌ستی ده‌یباته پێشی که ماوه‌ی 30 ساڵه درێژه‌ی هه‌یه، هه‌ر ئه‌و رێبازه که تاوانباریان ده‌کرد سازشکاره، یان پوڵی له ناتۆ وه‌رگرتوه، ناسیۆنالیست‌و دواکه‌وتوه، له یه‌ک قسه‌دا کاک موسته‌فا ڕابردوو، ئێستا‌و داهاتووشی هه‌ر گرێ داوه‌ته‌وه به حدکاوهو به هه‌موو وجودیه‌وه پارێزگاری لێده‌کات. له حالێک‌دا هه‌ڵسووکه‌وتو گوتاری کاک خالید ئه‌وه نیشان نادات که زۆر ده‌ربه‌ستی ئه‌و شتانه بێ... هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌یه که پێمان وابێ به دانیشتنی چه‌ند که‌سێک له‌سه‌ره‌وه کێشه‌کان ده‌برێنه‌وه، باشتر ئه‌وه‌یه خه‌ڵکه‌که له خواره‌وه هاتووچۆی یه‌کتر بکه‌ن، له غهمو شادی یه‌کتردا که‌موزۆر به‌شدار بن، ئه‌گه‌ر ئه‌مه ده‌ست پێ‌بکات به باوه‌ڕی من کارێکی گه‌وره‌یه‌و مافی قسه کردن‌و بیروڕا گۆڕێنهوهش دهپارێزرێو زامه‌کانیش به‌ره به‌ره سارێژ ده‌بنه‌وه‌و به‌م شێوه‌یه هه‌مووان له خواره‌وه بۆ سه‌ره‌وه یارمه‌تی ده‌که‌ین به جێگیر کردنی کولتوورێکی دێموکراتیکی ئه‌وتۆ که که‌سایه‌تی تاک پارێزراو بێ‌و سه‌ربه‌خۆیی بڕیاردان‌و شایی به‌خۆبوونیش له هه‌ناویدا ره‌گ داکوتێ. ئه‌م ڕه‌وته ده‌توانێ پێش به هه‌وڵی بێ به‌رنامه‌ی ئه‌وتۆ بگرێ که ئه‌گه‌رچیی له ڕووی دڵسۆزیشه‌وه بێ، که سه‌ر نه‌گرێ پتر بێ هیوایی‌و دڵساری ده‌خولقێنێ، به‌و هیوایه هه‌رگیز له داهاتوودا ئیدی شاهیدی ئه‌وه نه‌بین گروپێک رۆژێک بۆ جیابوونه‌وه، رۆژێک بۆ پێکه‌وه بوون ئیمزا کۆکه‌نه‌وه. * چه‌ند ڕوژ پاش ئه‌و دانیشتنه، له رێگای دۆستێکه‌وه، به‌ڵگه‌یه‌کم ده‌ست که‌وت که راستی ئه‌م دانیشتنه‌و ناوه‌رۆکه‌ی ده‌سه‌لماند.

گه‌ڕانه‌وه بو لاپه‌ڕه‌ی ئه‌وه‌ڵ
گه‌ڕانه‌وه بو لاپه‌ڕه‌ی پێش‌و
رای خۆت بنێره
رای تو (7 نێردراو)
-
نێردراو له لایه‌ن : rojhelat, 11 May, 2010 07:38:43• zor sopas kak rahim giyan.mn degel gèsekanètdam.ve destxoshit lè dakam.mìn nazanèm bùchi bu hesanak botewe moshkìle ke kak rahim endami fèdrasiyoni nivnetevei rojnamenosane yan ne,xo moskileke eve nia ke kak rahim endame yan na.e lireda mohèm eveye ke vek shaxs nezerèt le ser babeteke benosit,nek boxot bèkeit be kìshe ka kak rahim endami fedrasiyoni rojnamenosane yan ne.xo kak rahim tohini nakrdowa va gonahij nakrdowa bas le rastiyekan deket.hivadarèm nezertan le ser esli babeteke blin.careki trish sopasi berzi kak rahimi xoshawist dekem.
-
نێردراو له لایه‌ن : سه‌عید, 16 March, 2010 07:24:15• باشه برا؛ ئه‌گه‌ر هینده شه‌هامه‌تت هه‌یه‌و وا ده‌زانی ه شاره‌زایت بۆ به ناوی خۆته‌وه شتێک نانووسی به‌لکو راستیمان زانی و مه‌منوون بووین باشه
-
نێردراو له لایه‌ن : ئه‌رژه‌نگ, 16 March, 2010 06:38:27• بشفڕێ هه‌ر بزنه. رۆژنامه‌وانێک ناتوانێ خۆی وه‌ك ئه‌ندامی فدراسیۆنی نێونه‌ته‌وه‌ی رۆژنامه‌نوسان بناسێنێ. هیچ تاکێک وه‌ک خۆی ناتوانێ ئه‌ندامی ئه‌و فدراسیۆنه بێ. ئه‌ندامانی فدراسیۆن له رێکخراوهكان پێک هاتوه نه‌ک له تاکهكان. ئه‌وه قسه‌ی من نیه، قسه‌ی خودی فدراسیۆنه له سایته‌که‌یاندا. ته‌ڕی نهكوشتم.
-
نێردراو له لایه‌ن : سه‌عید, 15 March, 2010 14:25:02• بژی ئازاد ئهرژهنگت کوشتووه دیرۆک به‌وه ده‌ڵێن، بژی کاک رحیم رشیدی سه‌ردانی ئه‌م لینکه‌م کرد ساڵیک پێشتر کاک ره‌حیم ئه‌مه‌ی وتوه
-
نێردراو له لایه‌ن : azad, 15 March, 2010 10:22:07• کوردستان سڵاو كاك ره‌حیم، پرسیارێكم هه‌بوو له خزمه‌تتدا: لاوێكی كورد به چ شێوه‌ێك ئه‌توانێ ببێ به ئه‌ندامی فدراسیۆنی نێونه‌ته‌وه‌یی رۆژنامه‌نووسان؟ سپاس به‌رێز کوردستان سڵاوتان لێ بێ. ئه‌بێ کار کردن له بواری رۆژنامه‌نووسیدا بوبێته پیشه‌ت، له‌و رێگاوه ژیانوگوزهرانت به‌ڕیوه بچێ، ئینجا ده‌بێ ئه‌ندامی یه‌کیه‌تیی ڕۆژنامه‌نووسانی وڵاتێک بی که سه‌ر به فیدراسیۆنی نێونه‌ته‌وه‌یی رۆژنامه‌نووسان بێ، ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌ی پێویست له‌و بواره‌دا پێشکه‌ش بکه‌یت، ئه‌وا وه‌کوو ئه‌ندام وه‌رده‌گیرێیت. مانگانه مافی ئه‌ندامه‌تی خۆت ئهدهیتو له ئیمتیازه‌کانی ئه‌وان، وه‌کوو به‌شداری له کۆڕ‌و کۆبوونه‌وه‌ی جۆراوجۆر، دیدار‌و چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ که‌سایه‌تیییه جۆربه‌جۆره‌کان، به‌شداری له پێشانگا جیاجیاکانو...هتد، به‌هره‌مه‌ند ده‌بیت. له ڕاستیدا ئه‌ندامه‌تی له‌و فیدراسیۆنه‌دا زۆر درگات له‌سه‌ر ده‌کاته‌وه، گرینگ ئه‌وه‌یه که چۆن که‌ڵکی لێوه‌رگریت. http://saghez.org/index.php?besh=miwan&id=635
-
نێردراو له لایه‌ن : درۆچن, 15 March, 2010 09:34:20• کاکه جا بۆ شکایه‌ت ناکایت ئه‌گه‌ر هێنده دڵنیایت، ئه‌دی بۆ نامه‌یه‌ک بۆ ده‌نگی ئامریکا نانێریت ده‌ست له‌م شانتاژه هه‌ڵگرن باشتر نیهـ
-
نێردراو له لایه‌ن : ئه‌رژه‌نگ, 15 March, 2010 07:22:31• به‌ڕێز کاک ئه‌ندامی فدراسیۆنی نێونه‌ته‌وه‌ی رۆژنامه‌وانان، تکایه تا فێدرایسیۆن شکایه‌تی لێ نه‌كردووی واز له‌و له‌قه‌به داتاشراوه بێنه. من بۆ خۆم له‌گه‌ڵ رێکخراوێکی رۆژنامه‌وانانی ئێرانی کار ده‌که‌م که له فیدراسیۆندا ئه‌ندامه. فدراسیۆنی رۆژنامه‌وانان هیچ که‌س وه‌ک تاک به ئه‌ندام وه‌رناگرێ به‌ڵکو رێکخراوه‌کانی رۆژنامه‌وانانی وه‌لاتان به ئه‌ندام وه‌رده‌گرێت. بڕواننه ئه‌م لینکه‌ی سایتی فدراسیۆنی نێونه‌ته‌وه‌یی رۆژنامه‌وانان که له‌وێدا به روونی راگه‌یه‌ندراوه که تاکه‌که‌سه‌کان ناتوانن ببن به ئه‌ندام به‌ڵکو ته‌نیا رێکخراوه‌کان و سه‌ندیکاکان. له سایتی فدراسیۆندا نوسراوه The IFJ is a confederation of trade unions and associations of journalists - its members are organisations not individuals http://www.ifj.org/en/pages/ifj-global-want-to-joint-the-ifj
هه‌واڵی زیاتر
- بۆ وشه‌ی (خانم) له وشه‌ی (ژن) شایسته‌تره ؟!
- سەرۆكی هەرێمی كوردستان بروسكەیەكی ئاراستەی مامۆستا شێخ عیزەدینی حوسەینی كرد
- تورکیه ژانه سه‌رێکی نوێی ئه‌مریکا، له رۆژ هه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا
- ئاگاداری له‌سه‌ر كات و شوێنى رێوره‌سمى پرسه و سه‌ره‌خۆشی مامۆستا سه‌یید جه‌لال ا‌لدین حوسێنى
- له رۆژی دادپه‌روری جیهانیدا، داوای كۆتایی هێنان به قڕكردنی گه‌لی كورد ده‌كه‌ین
- ه تكایه له‌نزیكترین ده‌رفه‌تدا په‌یماننامه‌ی ڕۆما واژۆ بكه‌ن و دان به دادگای تاوانی نێونه‌ته‌وه‌ی(ICC) بنێن.
- ئاگاداری سه‌باره‌ت به ره‌وشی چالاکڤانانی مه‌ده‌نی و مافی مرۆڤ
- به بۆنه‌ی کاره‌ساتی تیرۆرکرانی دکتۆر قاسملوو سکرتێری گشتی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران
- دیداری کومیتەی نوروێژی کۆمەڵە و سازمان فدائیان خلق ایران - اکثریت
- ئـــــــاگاداری کۆمیتەی نۆڕوێژ کۆمەڵە
- میکانیزم وتایبه‌تمه‌ندیه‌کانی خه‌باتی دیمۆکراتیکی کورده‌کان له هه‌ل و مه‌رجی هه‌ستیاری ئه‌مڕۆدا
- چوارده‌یه‌مین کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی مافه‌کانی مرۆڤ له بنکه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له شاری ژنێڤ
- سه‌رچاوه‌ی قه‌یرانی ده‌سه‌ڵات له عێراقدا
- نامەیەکی سەرئاواڵه بۆ سکرتێری گشتی نەتەوه یەکگرتووەکان بەڕێز بان کی موون
- ته‌له‌ویزیۆنی فارسی بی بی سی سوکایه‌تی به میلله‌تی کورد ده‌کا!؟ تکایه با بێ ده‌نگ نه‌بین!
- بزووتنه‌وه‌ی نوێی دێمۆكراسیخوازی له ئێران و داهاتووه‌كه‌ی
- په‌ڵه هه‌وری نیشتمان
- D.6 ئایا ئه‌نارکیسته‌کان دژی ناسێۆنالیزمن؟
- ته‌ها حه‌سه‌نیانی سه‌باره‌ت به هه‌روو کۆبونه‌وه لوتکهیـیهکهی که‌نه‌دا ده‌دوێت
- دیمانەیەک لە گەل ڕوَژنامهوان جه‌ماڵ پووركه‌ریم
- ته‌ها حه‌سه‌نیانی باس له ڕه‌وشی بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز له ئێران ده‌کات
- کێشه‌ی ناو‌کی ئێران و دوا ڕاپـۆرتی ئه‌منستی له‌سه‌ر ئه‌و وڵاته
- جەلال ناوە رەخنە لە قسەکانی رەزاکەعبی دەگرێت و باسی هۆکاری دەست لەکار کێشانەوەکەی دەکات
- نابێ كۆمه‌ڵگه‌ی ئێستای كورد له خوه‌رهه‌ڵاتی كوردستان گرێبده‌ن به بارودۆخێك كه سه‌رده‌مانێك شه‌ڕی چه‌كداریان تێدا كردووه
- ئاسۆی رۆژهەلات ژمارە 58
- پیرۆز بێت رۆژی ٣١ی جۆزه‌ردان !!په‌یامی كومیته‌ی ناوه‌نديی به بۆنه‌ی رۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه
- راپورتێك سه‌باره‌ت به كوَنفرانسی هێزه كانی ئوپوزیسیونی ئێرانی له پاریس
- به‌یاننامه‌ی ده‌فته‌ری سیاسيی PDKI سه‌باره‌ت به ئاوردانه‌وه‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌چوونی ده‌یه‌مین شانۆی هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆماری له ئێران‌و ئاكامه‌كانی
- دیدار حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و كۆمه‌ڵه
- خۆپیشاندان له بەردەم پارلەمانی بریتانیا
- داواکاری له رای گشتی و ئه‌حزابه سیاسیه‌کانی کوردستانی و ئێرانی و هه‌مۆ ریکخراوه مرۆڤ دۆسته‌کان
- بانگه‌واز بۆ خۆپێشاندان له شاری ڤانکوڤه‌ر
- له سێداره‌دانی ئازادیخوازن له لایه‌ن کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه مه‌حکووم ده‌که‌ین
- سێزده‌هه‌مین کۆبوونه‌وی شوورای مافی مرۆڤ له‌بنکه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ژنێڤ
- كه‌مپه‌ین: "ژیان مافی هه‌موو مرۆڤێكه"
- جواره‌مین کونگره‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی دژی حوکمی ئیعدام له ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له ژنێڤ ده‌ستی پێ‌کرد
- بۆ....... به سۆز گیان و....چاوه‌کانی به‌سۆز گیان
- پێشکه ش به شه هید قادر به هرامی,
- به رزو به رێز بێت یادی شه هید سانیه به هرامی پیشمه رگه ی دێرینی کۆمه له
- سی ساڵ پاش شه‌ڕی ٣٥ ڕۆژه‌ی شاری بانه
- ڕازه نه درکاوه کانی کۆماری ئیسلامی ئێران- به‌شی یازده
- به‌رنامه‌ی سێکس وفه‌ساد کارییه‌کانی سه‌ی ئه‌حمه‌د خومه‌ینی وموحه‌مه‌د مونته‌زری
- انتخابات ایران زمین لرزەای برای رژیم ایران
- با خه‌ڵکی کوردستان نه‌که‌ین به قوربانی سه‌رنه‌که‌وتنی موسه‌وی
- راگه‌یێندراوی سازمانی خه‌باتی كوردستانی ئێران، له‌سه‌ر ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی خه‌ڵكی ئێران دژی رژیمی ئاخوندی
- پەیامی بەرێز عەبدولا موهتەی سکرتێری کۆمەلە بو خەلکی کوردستان
- حیزبی دێموکراتی کوردستان له ئاوی لێڵ ماسی ده‌گرێ!
- قه‌هری شۆڕشگێڕانه به ڕێوه، گه‌لی کورد بخرۆشێن!

هه‌واڵه‌کان
ڕاگه‌یاندنه‌کان
بابه‌ته‌کان