ڕاپرسی: 28 گه‌لاوێژ
ئایا 28ی گه‌لاوێژ بکه‌ین به رۆژی نه‌ته‌وه‌یی
به‌م بابه‌ته پله بده
(کۆی ده‌نگه‌کان پله‌کان: 0)
جواره‌مین کونگره‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی دژی حوکمی ئیعدام له ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له ژنێڤ ده‌ستی پێ‌کرد
کومیته‌ی پشتیوانی له زیندانیانی سیاسی کوردستان ئێران | 24 Febr, 2010 14:22:08 | ژماره‌ی خوێنه‌ران 230
جواره‌مین کونگره‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی دژی حوکمی ئیعدام له ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له ژنێڤ به به‌شداری لویس زاپاتێرۆ سه‌رۆکی حکوومه‌تی ئیسپانیا وسه‌رۆکی ده‌وره‌یی یه‌کێتی ئوروپا ده‌ستی پێ‌کرد
کومیته‌ی پشتیوانی له زیندانیانی سیاسی کوردستان ئێران ـ ژنێڤ له چواره‌مین کونگره‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی دژی حوکمی ئیعدام که له ڕۆژه‌کانی 24، 25 و 26 فیڤریه 2010 له ژنێڤ به ڕێوه ده‌چێت به‌شداری ده‌کات.
ئه‌م کونگره‌یه له لایه‌ن سویسه‌وه میوانداری ده‌کرێ و له هۆڵه‌کانی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به‌ڕێوه ده‌چێ. کونگره‌که یه‌که‌م رۆژی کاری خۆی له 24ی فیڤرییه ده‌ست پێکردو له لایه‌ن به‌ڕێز سرگه‌ی ئۆردزهۆنیکیدیزه به‌ڕیوه‌به‌ریی گشتی ڕێکخراویی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ژنێڤ به فه‌رمی کرایه‌وه. پاشان ڕافایل شنویڵ ـ هازان سه‌رۆکی ڕێکخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی دژی حکومی ئیعدام که له دونیا گه‌وره‌ترین بزووتنه‌وه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی دژی حکومی ئیعدامه، به خێر هاتنی میوانه‌کان کرا و ناوبراو، له وتاری کردنه‌وه‌ی کونگره‌که‌دا باسی سزای له سێداره‌دانی له چه‌ندین وڵاتی دونیا کرد، به تایبه‌تی ئێران که لاوانی ژێر 18 ساڵ و ژنان و ئه‌ندامانی که‌مینه نه‌ته‌وه یی و ئایینیه‌کان به بیانووی جۆراوجۆر ئیعدام ده‌کات. ناوبراو له قسه‌کانی دا هێرشی کرده سه‌ر ئێران که ڕێگه‌ی به به‌ڕێز موحه‌ممه‌د مسته‌فایی وه‌کیلێکی ئێرانی نه‌داوه تا به‌شداری له کونگره‌که‌دا بکات.
به دوای ئه‌ودا سه‌رۆکی پارلمانی سویس خاتوو پاسکال برودره‌ر له وته‌یه‌کدا پشتیوانی وڵاته‌که‌ی له‌و کونگره‌یه ده‌ربڕی و به‌شداری کارای میوانه‌کان که له زیاتر له سه‌د وڵاتی دونیاوه هاتبوون به په‌یامێکی به‌هێز دژی ئه‌و وڵاتانه‌ی زانی که حوکمی ئیعدام جێ به جێ ده‌که‌ن.
له به‌شێکی دیکه‌ی کونگره‌که‌دا، که‌سایه‌تی به ناوبانگی نێونه‌ته‌ویی دژی سزای ئیعدام به‌ڕێز روبرت بادینتێر سناتور و وه‌زیری دادپه‌روه‌ری پێشووی فه‌رانسه که له ساڵی 1981 له کاتی سه‌رۆکایه‌تی فرانسوا میتیران دا حوکمی ئیعدامی له‌و وڵاته‌دا هه‌ڵوه‌شانده‌وه ، وتارێکی به نرخی پێشکه‌ش کرد و ئیشاره‌ی به‌وه کرد که، له 30 ساڵی ڕابردوودا ته‌نیا 30 وڵات سزای حوکمی ئیعدامیان هه‌ڵوه‌شاندبووه به‌ڵام، ئه‌وڕۆ 138 وڵات به شێوه‌یه‌کی عه‌مه‌ڵێ و قانوونی سزای ئیعدام جێ به جێ ناکه‌ن و 67 وڵات پروتۆکۆلی دژی ئیعدامیان ئیمزا کردووه. به‌ڕێز روبرت بادینتێر له ته‌وه‌رێکی دیکه له قسه‌کانی دا ئاوڕێکی دایه‌وه له سه‌ر ئیعدام له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ولاتانی ئیسلامی و به تایبه‌ت ئێران که سزای ئیعدام وه‌ک ئامرازێک بۆ سه‌رکوت کردنی موخالفینی سیاسی و ئه‌ندامانی که‌مینه نه‌ته‌وه‌یه‌کان بکار دێنێ. له کۆتایی قسه‌کانی دا ناوبراو داوای دروست کردنی میکانیزمێکی چاوه‌دێری نێونه‌ته‌ویی له سه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌ی کرد که سزای ئیعدام به کار دێنن.
له به‌شی کۆتایی سه‌ر له به‌یانی کاری کۆنگره‌که‌دا، به‌ڕێز لویس زاپاتێرۆ سه‌رۆکی حکوومه‌تی ئیسپانیا و سه‌رۆکی ده‌وره‌یی یه‌کێتی ئوروپا پشتیوانی وڵاته‌که‌ی و یه‌کێتی ئوروپای له‌م کونگره‌یه ده‌ربڕی و بڕیاری دا که وڵاته‌که‌ی به پشتگیری یه‌کێتی ئوروپا میکانیزمێکی نێونه‌ته‌وه‌یی چاوه‌دێری دروست ده‌کات، به‌و ئامانجه‌ی که تا ساڵی 2015 سزای حوکمی ئیعدام له دونیادا قه‌ده‌غه بکرێ.
له درێژه‌ی قسه‌کانی دا، به‌ڕێز زاپاتێرۆ وتیان که : " هیچ که‌سێک مافی سه‌ندنه‌وه‌ی ژیانی له مرۆڤ نییه، ته‌نانه‌ت وڵاته‌کانیش " و پرسی سزای ئیعدامی له سه‌رووی کاره‌کانی 6 مانگی سه‌رۆکایه‌تی ئوروپایی وڵاته‌که‌ی دانا و پێشنیاری کرد که کونگره‌ی پێنجه‌می ئه‌م رێکخراوه‌یه له ئیسپانیا بگیردرێ.
له به‌شی دوویه‌می کونفرانسه‌که که بریتی بوون له چه‌ندین کۆبوونه‌وه‌ی پێوه‌ندیدار به پرسی بار‌و دۆخی ئیعدام له وڵاته‌کان، جیاوازی دانانی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی و ره‌گه‌زی، ناعه‌داڵه‌تی له شێوه‌ی دادگایی و ئیعدامی که‌سانی بێ تاوان و چه‌ندین بابه‌تی جۆراوجۆر، کومیته‌ی پشتیوانی له زیندانیانی سیاسی کورد له کوردستانی ئێران به شدارکرد.
له په‌راوێزی کۆبوونه‌وه‌کاندا، له گه‌ڵ چه‌ندین ده‌سته‌ی نوێنه‌رایه‌تی و که‌سایه‌تی یه‌کانی به‌شداری کونگره دیدارمان پێکهێنا له‌وانه: به‌ڕێزان ڕافایل شنویڵ هاناز سه‌رۆکی بزووتنه‌وه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی دژی سزای ئیعدام و به‌ڕێز ئاڕنۆڵد گایارد کۆردیناتۆری گشتی ئه‌و ڕێکخراوه، خاتوو ئورسیلا سیگفرید نوێنه‌ری ڕێکخراوی ماندا ئه‌نترناسیونالی ی‌و ـ ئێن، به‌ڕێز ئیریک سووتێر نوێنه‌ری ڕێکخراوی دژی ئه‌شکه‌نجه و خاتوو شیرین ئیعبادی خاوه‌نی خه‌ڵاتی نۆبێڵ بۆ ئاشتی.
شایانی باسه که بزووتنه‌وه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی دژی حوکمی ئێعدام له 102 رێکخراوی هه‌ڵسووڕ له بواره‌کانی مافی مرۆڤ پێکهاتووه‌و، کۆمیته‌ی پشتیوانی له زیندانیانی سیاسی کورد له کوردستانی ئێران له رێکخستنی کاره‌کانی کونگره‌دا به فه‌رمی هاوکاری کردووه.

گه‌ڕانه‌وه بو لاپه‌ڕه‌ی ئه‌وه‌ڵ
گه‌ڕانه‌وه بو لاپه‌ڕه‌ی پێش‌و
رای خۆت بنێره
رای تو (0 نێردراو)
هه‌واڵی زیاتر
- راگه‌یه‌ندراوی كومیته‌ی ناوه‌ندی خه‌بات
- قه‌ڵه‌مه خۆفرۆشه‌كان ته‌قه له هێما نهتهوهیییهكان ده‌كه‌ن
- ئاههنگیک به بۆنه‌ی 25ی گه‌لاوێژ له شاری ڤانکوڤه‌ری کانه‌دا
- راگه‌یاندنی كۆمه‌ڵه به بۆنه‌ی ساڵوه‌گه‌ڕی 28ی گه‌لاوێژ...
- بانگه‌واز:28ی گه‌لاوێژ،ڕۆژی په‌رچدانه‌وه‌ی مرۆڤ کوژی رژێمی کۆماری ئیسلامی
- ئاگاداری کۆڕی پرسەو سەرەخۆشی مام ئەحمەد قادری لە نۆروێژ
- ماموستا سه‌یید جه‌لال كی بوو؟ (به‌شی یه‌كه‌م)
- مێژوو، ڕاستی و به‌ڵگه
- لانیكه‌م 5379 بابه‌تی پێشێلكاری مافی مرۆڤ ته‌نیا له‌ماوه‌ی مانگی گه‌لاوێژدا روویداوه
- مامۆستا سه‌یید جه‌لالی حسێنی، ڕێبه‌رێکی شۆڕشگێڕ
- سیستمی فیدرالی وه‌ك چاره‌سه‌ری كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌كان له ئێران
- کۆسپه‌کانی پێک نه هاتنی ده‌وڵه‌تی کورد !
- دکتۆر ئازاد مورادیان: ده‌بێت کۆماری ئیسلامی ئێران بخرێته ژێر چاودێری نێونه‌ته‌وه‌یی
- عه‌بدوڵا موهته‌دی: پێشبینی هێرش بردنه سه‌ر ئێران بۆ هیچ که‌س ئاسان نیـیه
- جه‌مشید به‌هرامی باس له ئاگرکه‌وتنه‌وه‌کانی ناو دارسـتانه‌کانی کوردسـتانی ئێران ده‌کات
- ته‌ها حه‌سه‌نیانی ده‌ڵێت پـێشـنیاری ئهحمهدینهژاد بۆ وتووێژ له‌گه‌ڵ سه‌رۆک ئۆباما شـتێـکی نوێ نیـیه
- عارف باوه‌جانی: لایه‌نێ له ژێر فشاری چه‌ند فارس ویستویانه لۆگۆی ئاڵای کوردستان له سه‌ر تهلهفزۆێنهکهیان لابه‌رن
- ده‌قی وتووێژێکی "کاوه ئه‌مین" له‌گه‌ڵ شێخ عێزه‌دین حوسێنی
- په‌یامی پیرۆزبائی کۆمه‌له بۆ به‌ریز مه‌سعود بارزانی
- ئاههنگیک به بۆنه‌ی 25ی گه‌لاوێژ له نۆروێژ
- ئاههنگیک به بۆنه‌ی 25ی گه‌لاوێژ له یوتوبۆری
- ئاسۆی رۆژهەلات ژمارە 58
- پیرۆز بێت رۆژی ٣١ی جۆزه‌ردان !!په‌یامی كومیته‌ی ناوه‌نديی به بۆنه‌ی رۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه
- راپورتێك سه‌باره‌ت به كوَنفرانسی هێزه كانی ئوپوزیسیونی ئێرانی له پاریس
- داواکاری له رای گشتی و ئه‌حزابه سیاسیه‌کانی کوردستانی و ئێرانی و هه‌مۆ ریکخراوه مرۆڤ دۆسته‌کان
- بانگه‌واز بۆ خۆپێشاندان له شاری ڤانکوڤه‌ر
- له سێداره‌دانی ئازادیخوازن له لایه‌ن کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه مه‌حکووم ده‌که‌ین
- سێزده‌هه‌مین کۆبوونه‌وی شوورای مافی مرۆڤ له‌بنکه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ژنێڤ
- كه‌مپه‌ین: "ژیان مافی هه‌موو مرۆڤێكه"
- جواره‌مین کونگره‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی دژی حوکمی ئیعدام له ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له ژنێڤ ده‌ستی پێ‌کرد
- بۆ....... به سۆز گیان و....چاوه‌کانی به‌سۆز گیان
- پێشکه ش به شه هید قادر به هرامی,
- به رزو به رێز بێت یادی شه هید سانیه به هرامی پیشمه رگه ی دێرینی کۆمه له
- سی ساڵ پاش شه‌ڕی ٣٥ ڕۆژه‌ی شاری بانه
- ڕازه نه درکاوه کانی کۆماری ئیسلامی ئێران- به‌شی یازده
- به‌رنامه‌ی سێکس وفه‌ساد کارییه‌کانی سه‌ی ئه‌حمه‌د خومه‌ینی وموحه‌مه‌د مونته‌زری
- انتخابات ایران زمین لرزەای برای رژیم ایران
- با خه‌ڵکی کوردستان نه‌که‌ین به قوربانی سه‌رنه‌که‌وتنی موسه‌وی
- راگه‌یێندراوی سازمانی خه‌باتی كوردستانی ئێران، له‌سه‌ر ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی خه‌ڵكی ئێران دژی رژیمی ئاخوندی
- پەیامی بەرێز عەبدولا موهتەی سکرتێری کۆمەلە بو خەلکی کوردستان
- حیزبی دێموکراتی کوردستان له ئاوی لێڵ ماسی ده‌گرێ!
- قه‌هری شۆڕشگێڕانه به ڕێوه، گه‌لی کورد بخرۆشێن!

هه‌واڵه‌کان
ڕاگه‌یاندنه‌کان
بابه‌ته‌کان