ڕاپرسی: بزوتنەوەی سەوز
بۆچی بەشداری کورد لەم بزوتنەوەدا بەرچاو نییە ؟
به‌م بابه‌ته پله بده
(کۆی ده‌نگه‌کان پله‌کان: 0)
له‌خه‌ونم دا
سالح بایاب | 30 Nov, 2009 10:32:00 | ژماره‌ی خوێنه‌ران 255
به‌شی دووه‌م و کۆتایی
له‌خه‌ونم دا دایکێک چوو بۆ لای کوڕه‌که‌ی له‌زیندان ، بۆ ڕێنمایی کردن و دڵنه‌وایی و پێی وو‌ت کوڕم مه‌ترسه له مه‌رگ ، مه‌رگی تۆ بۆ ئازادی خاک و ووڵاته گه‌ر سێداره‌ش بۆ تۆ دیاری بێت خۆشحاڵ به‌و ماچ که‌په‌تی ئه‌م سێداره چونکه رێبازی تۆ به‌دی هێنانی خه‌ون و ئاواته‌کانی گه‌ل و نیشتمانه.
کوڕ وو‌تی:- دایه‌گیان کورد هه‌رگیز له‌مه‌رگ نه‌ترساوه‌و سه‌ره‌ڕای خۆشی ژیانیش هه‌ر له‌پێناوی ئازادی و به‌خته‌وه‌ری میلله‌ت گیان به‌خش بووه مه‌گه‌ر منیش کوردنیم؟ کوڕی ئه‌م خاک و ئاوه نیم؟ تۆ به‌شیری خۆت گه‌وره‌ت نه‌کردووم؟ مه‌گه‌ر شیری تۆ شیری ئافره‌تی کورد نیه؟ تۆ دایکم نی؟ ئه‌ی ناڵێن دایک نیشتیمانه؟
دایک وو‌تی :-ئافه‌رین کوڕم به‌شیری حه‌ڵاڵ گه‌وڕه‌م کردی بۆ ئازادی گه‌ڵ و ووڵات ، مژده‌ت ده‌مێ واخه‌ریکه چوار ئه‌ستێره‌که‌ی ئاسمانی کوردستان تروسکایی یه‌کگرتن ئه‌به‌خشن به نیشتمان بۆ ئازادی گه‌ل ئه‌بنه تیر له‌چاوی دوژمنان.
له‌و کاته چه‌للادێک گوێی له‌م قسه‌یه‌ی دایک بوو ، له‌ترسان واقرمابوو ئاره‌قه‌ی ترس و شه‌رمه‌زاری ڕشت بوو له ده‌م و ناوجه‌وانی،ئای بۆ ئه‌م رۆژه که هیواو ئاواتی هه‌موو که‌سێکی به‌هۆشه ، تاکه‌ی تاکه‌ی ئێمه وا کۆیله بین ؟ خاوه‌ن خاک و سه‌ربه‌خۆ بۆ نه‌بین؟
له‌خه‌ونم دا به‌ره‌به‌یان بوو پیاوێکی پیری ڕیش سپی به گۆچانه‌که‌ی ورده ورده به‌ره‌و گۆڕستان که‌وته‌ڕێ ، به‌دووایدا چووم بینیم چووه سه‌ر گۆڕی کوڕه شه‌هیده‌که‌ی ، زۆر له‌سه‌رخۆ و به‌هێمنی هاته‌دووان و وو‌تی:-کوڕم ئاسوده‌بخه‌وه، خوێنی پیرۆزی تۆ به‌فیرۆ نه‌چووه، چوار گوڵی کۆمه‌ڵه‌ی یه‌ک ره‌نگ ئه‌بنه‌وه به‌یه‌ک گوڵی نێرگز ، به‌هار و نه‌ورۆز دێنن به‌دیاری بۆ خاک و نیشتمان ، هه‌رچه‌نده تۆ به‌دیتنی ئه‌م ئاواته‌سه‌ری به‌رزت نایه‌وه، به‌ڵام دڵنیابه له تۆڵه‌کردنه‌وه‌ی خوێنی پیرۆزت ، ئاسۆی سه‌رکه‌وتن نزیکه، ئه‌وا کچان و کوڕانی ووڵاته‌که‌ت خه‌ریكی به‌ستنی شایی و هه‌ڵپه‌رکێی زه‌ماوه‌ندی بوکی ڕاپه‌رینن ، ئه‌و جاشه‌ی که‌تۆی شه‌هید کرد ره‌نگی له‌ترسان زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕاوه‌و له‌به‌ر خۆی دا ئه‌ڵێت تازه‌نه‌جاتم نابێت له‌ده‌ستی کۆمه‌ڵه، ئای که‌ڕوو ڕه‌شه.
پیره‌پیاوی باوکی شه‌هید ڕیشه‌سپیه‌که‌ی به‌فرمێسکی جاوه‌کانی ته‌ڕببوو وه‌له‌به‌ر خۆیدا ئه‌ی وو‌ت:-ئای بۆ ئه‌م رۆژه‌پیرۆز و پڕ بایه‌خه، له‌مێژه‌وه‌یه‌خسیر و به‌ش به‌شین
هه‌ر له‌هه‌مان خه‌ونم کوڕێک چوو بۆ لای ده‌زگیرانه‌که‌ی له‌زیندان ، که‌حوکمی پانزده‌ساڵی به‌سه‌ردا سه‌پا بوو، کور هه‌رکه‌خۆشه‌ویسته‌که‌ی بینی داوای خۆڕاگری لێ کرد ئه‌ویش داوای باسکردنی هه‌واڵی ده‌ره‌وه‌ی لێ کرد، کوره‌که وو‌تی:-ئه‌ی ئه‌وکه‌سه‌ی هه‌میشه‌له‌دڵم دای ، مایه‌ی سه‌ر بڵندی من و نه‌ته‌وه‌م، کوردستانه‌که‌مان چوار پارچه‌و کۆمه‌ڵه‌ش هه‌رچوار ، سه‌رکرده، رێکخستن ، په‌یوه‌ندی ، دارایی ، ڕاگه‌یاندن ، هه‌ڵوێست ، بڕیار ،جه‌نگان ، چوار ، چوار ، چوار هه‌مووی هه‌ر چوار.
کچه‌کۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێری زیندان به‌م هه‌واڵه‌زۆر زۆر غه‌مبار بوو چه‌ندێک له‌ژێر ئه‌شکه‌نجه‌ی جه‌للاده‌کانی رژێمی کۆنه‌په‌رست بوو ئه‌وه‌نده‌غه‌فه‌ت و عه‌زابی روحی نه‌دی بوو به‌ڵام کوره‌ی ده‌زگیران دڵنه‌وایی کرد و وو‌تی
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش به‌هیممه‌تی چه‌ند که‌سانێک لێک نزیک بوونه‌وه‌هه‌یه‌و ده‌بنه‌وه‌یه‌ک ، وه‌کو مانگ روناکی ئه‌ده‌ن به‌شه‌و ده‌بنه‌وه‌قاره‌ما‌نی تاریخ و کچانی کۆمه‌ڵه به‌یه‌ک ده‌نگ و هه‌ست خه‌باتی ره‌وای خۆیان له‌پێناوی ده‌ستکه‌وته نه‌ته‌وه‌یی و جینایه‌تیه‌کان ده‌ست پێ ئه‌که‌نه‌وه، کچه به‌م قسانه زۆر دڵخۆش بوو، هیوای کاتی زووی خواست و جوابی دایه‌وه‌و وو‌تی :-باشه‌ئه‌گه‌ر تۆش چویته‌وه ئه‌م خه‌به‌رانه بڵاوکه‌وه که‌دوێنێ شه‌و کچێکی حه‌ڤده ساڵانه له‌به‌ر ده‌ستی چه‌ند جه‌للادێک دابوو که‌ئه‌یان ویست ته‌جاوزی پێبکه‌ن ئه‌یان وو‌ت تا نه‌بیت به‌ژن تۆ ناچیت بۆ به‌هه‌شت ، ئه‌م سه‌گانه بوونه‌ته پاسه‌وانی به‌هه‌شت و جه‌هه‌نه‌م ، هه‌ر له‌ئێستاوه خۆیان قه‌رار ده‌ده‌ن که‌کێ بۆی هه‌یه بچێت بۆ ئه‌و به‌هه‌شته‌خاوێنه‌ی که‌ئه‌وان باوه‌ریان پێیه‌تی ، و هه‌روه‌ها له‌ژووری 120دا ژنێکی لێیه که‌گوایه به‌زۆر به‌مێرد دراوه‌و له‌پاشان مێرده‌که‌ی خۆی کوشتوه ، ئێستا ئه‌و به‌سه‌نگ‌سار مه‌حکومکراوه، ئه‌ڵێن ژنێکی تریش به‌خاتری دزی گیراوه دادگا بریاری داوا به‌پێی شه‌ریعه‌تی ئیسلام هه‌ردووک ده‌ستی ببرنه‌وه ، نازانم چۆنت بۆ باس که‌م باسی چیت بۆ بکه‌م ، ئێره زیاتر له‌سه‌د نه‌فه‌ری لێیه که زۆربه‌یان خۆێندکاری دانیشگان، به‌ڵام هه‌موویان ته‌نها گوناحی کورد بوونیان هه‌یه هه‌مووشیان حوکمی درێژ خایه‌نیان به‌سه‌ردا سه‌پاوه ، ئه‌گه‌ر چویته‌وه بۆ ماڵه‌وه به‌هاورێکه‌م بڵێ که‌یه‌کسه‌ر خۆی خرکاته‌وه بچێت بۆ ئه‌و دیو چونکه ئه‌زانم ئه‌یگرن.
هه‌ر له‌و خه‌ونه‌مدا کاک فوئاد و کاک جه‌عفه‌ر
به‌یه‌که‌وه قسه‌یان بۆ خه‌ڵک ده‌کرد ، کاک فوئاد ئه‌ی وو‌ت:- ئه‌ڵێن کۆمه‌ڵه بۆته چه‌ندین به‌ش ، ئه‌شلێن گوایه‌له‌سه‌ر کورسی و ده‌سه‌ڵاته‌و بیستومه ئه‌ڵێن چه‌ندین ده‌زگای راگه‌یاندنیان هه‌یه ، ئه‌مه‌یان زۆر خۆشحاڵی کردم به‌ڵام نه‌ک وه‌ک سێ و چوار کۆمه‌ڵه‌ی جیاواز ، من داوا له‌هه‌موو دڵسۆزانی کۆمه‌ڵه ده‌که‌م که‌ئه‌م سێ و چوار راگه‌یاندنه بکه‌ن به‌یه‌ک ، تا هه‌موو ئه‌و که‌سانه بحه‌سێنه‌وه که‌ئه‌وکات ئێمه چاپخانه‌یه‌کی کۆنمان هه‌بوو ، به‌دزیه‌وه به‌یاننامه‌و راگه‌یاندنی کۆمه‌ڵه‌مان پێ ده‌ر ده‌کرد و ده‌ماندا به‌و کرێکاره‌ی که بۆ کارکردن شه‌و و رۆژی خستبووه سه‌ر یه‌ک ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌کانی له‌برسان نه‌مرێت ، ده‌ماندا به‌و کچه‌ی که‌رژێمی شاه به‌هه‌موو توانایه‌وه کوردستانی له‌هه‌موو شتێک بێ به‌ری کردبوو وه‌ک ئه‌وه‌ی که‌ئه‌م خاکه ژیانی له‌سه‌ر نه‌کرابێت ، ئه‌م داگیرکه‌رانه‌ی کوردستان خۆشیان به‌خاوه‌نی خاکی کوردستان ده‌زانن که‌چی هیچ خزمه‌تگوزاریه‌کی تێ دا ناکه‌ن ، ده‌ماندا به‌و کوره زه‌حمه‌تکێشه‌ی که‌باوکی له‌رێگای وه‌ده‌ست هێنانی پاروێک نان له کوره‌خانه‌کاندا گیانی له‌ده‌ست دا ، ده‌ماندا به‌وخۆێندکارانه‌ی که‌له‌ناو زانکۆکانی تاران و ته‌ورێزدا له ترسی ساواک به‌دزیه‌وه راگه‌یاندنه‌کانی کۆمه‌ڵه‌یان بلاوده‌کرده‌وه، که‌س له‌و سه‌رده‌مه‌دا نه‌ده‌وێرا له‌گه‌ڵ یه‌کتری قسه‌بکات ئێمه‌ئاوا کۆمه‌ڵه‌مان گه‌وره‌کرده‌وه تاکو وه‌ک رۆژ، زۆر به‌خێرایی باڵی کێشا به‌سه‌ر هه‌موو ناچه‌کانی کوردستاندا ، هه‌روه‌ها وو‌تی ئه‌گه‌ر من له‌ژیاندا مابام له پێش هه‌موو که‌سدا راپرسێکم ده‌کرد و له‌ناو لایه‌نگرانی کۆمه‌ڵه‌شدا ئه‌م وو‌ت له‌ناو ئه‌و چه‌ند کۆمه‌ڵه‌یه‌دا کێتان پێ باشه‌و پێتان وایه‌هه‌مان کۆمه‌ڵه‌یه که ئێمه دامان مه‌زراندووه ، گه‌یاندمان به‌و رۆژه‌ی که‌له‌و سه‌رده‌مه‌دا هه‌موو دا‌م و ده‌زگای ساواک و دوواتریش رژێمی ئاخوندی به‌هه‌موو توانایانه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نه کۆنه‌په‌رسته‌کانی ناو کوردستاندا ،که‌وتبوونه دژایه‌تی کۆمه‌ڵه ،به‌ڵام کۆمه‌ڵه به‌زه‌رڕه‌ش له‌و ڕێبازی که‌هه‌ڵیبژاردبوو کۆتا نه‌هات و رۆژ به‌رۆژ زیاتر‌و زیاتر خۆشه‌ویست ده‌بوو ، له‌ناو جوتیاراندا له‌ناو ژناندا له‌ناو خۆێندکاراندا و له‌ناو خه‌ڵکی زوڵم لێکراوی کوردستاندا ها‌ت و دواتر ده‌هاتم له‌ناو ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵه‌دا راپرسیم ده‌کرد تابزانم کێ به‌ڕاستی دڵی بۆکۆمه‌له لێ ده‌دات، کاک فوئاد هه‌ر له‌درێژه‌ی قسه‌کانی دا وو‌تی:- سه‌رکرده ئه‌و که‌سه‌یه که‌له‌ناو جه‌ماوه‌ردا دروست ده‌بێت ، به‌ده‌رد و ئازاری خه‌ڵک ده‌زانێت و به‌یه‌ک ڕاگه‌یاندن شارێک وه‌رێ ده‌خات کاک فوئاد ده‌ی وو‌ت من بیستومه کۆمه‌له زۆرجار ڕاگه‌یاندنی ده‌ر کردوه ئه‌و جۆره‌ی که‌ده‌بوو پێشوازی له‌و ڕاگه‌یاندنه بکه‌ن نه‌کراوه‌و ئه‌مه‌ش هۆکاره‌که‌ی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ خۆیان یانی سه‌رکرده‌کانی ، که ئێستا ڕابه‌رایه‌تی کۆمه‌ڵه ده‌که‌ن من دیتم کاک فوئاد زۆر ناڕحه‌ت بوو ،خه‌م دای گرتبوو وه‌ک باسی وو‌ره‌ی کاک فوئاد ده‌که‌ن هه‌ر گیز ئه‌وه‌نده توڕه‌نه‌بووه چونکه ده‌ی وو‌ت ئه‌مه‌چه‌ند ساڵێکه یادی من وهاورێیانم له‌چه‌ند جێگایه‌ک ده‌گێردرێت زۆرێک له‌کۆنه ره‌فیقه‌کانم نابینم به‌یه‌که‌وه که تا دوێنێ گیانیان له‌پێناوی یه‌کتری دا به‌خت ده‌کرد و له‌گه‌ڵ یه‌کتری نایان بینم ، که‌هه‌ر هه‌موو شیان سه‌ر کرده‌بوون ، خۆشه‌ویستی ناو خه‌ڵک بوون ، به‌ڵام هه‌زار موخابن ئێستا وا نایان بینم لێبوردنیان نیه له‌به‌رامبه‌ر یه‌کتری ئاخر مه‌گه‌ر کێ له‌کێ کۆمه‌ڵه‌تره کێ ها‌ت ئه‌م ته‌رازوه سیاسیه‌ی کێشا مه‌گه‌ر هه‌موویان باسی رێبازی من و ئێوه ناکه‌ن باسی ئه‌و رۆژانه ناکه‌ن که‌به‌یه‌که‌وه له‌ناو زیندان دا به‌یه‌که‌وه له به‌ره‌ی شه‌ردا به‌یه‌که‌وه دانیشتن له‌گه‌ڵ رژێمدا به‌یه‌که‌وه له‌کۆره‌و‌ی مه‌ریواندا، مه‌گه‌ر هه‌ر ئێمه نه‌بووین ، چی پێش ها‌ت وایان لێ به‌سه‌ر هاتوه؟
کاک فوئاد چاوه‌کانی پر ببوو له گریان خۆزگه‌ی ده‌خواست وده‌ی وو‌ت بۆ تاقه یه‌ک سه‌عاتیش بێت کۆمه‌ڵه بێته‌وه ده‌ستم ، ئه‌و جار ده‌م زانی چی ده‌که‌م چۆن کۆمه‌ڵه‌م ده‌خسته‌وه جێگای خۆی، من له چیاتی هه‌موویان داوای لێبوردن له‌هه‌موو ئه‌و که‌سانه ده‌که‌م که‌رۆڵه‌کانیان له‌ناو سیاچاله‌کانی رژێمدان ، خۆئه‌و که‌سانه نازانن کامیان له‌کامیان باشتره‌و هه‌ر به‌خاتری کۆمه‌ڵه‌ش ده‌چنه پای سێ داره ،ده‌ڵێن بژی کۆمه‌ڵه، هه‌روه‌ها ده‌هاتم داوای لێبوردنم له‌و بنه‌ماڵه سه‌ر به‌رزانه ده‌کرد که‌منداڵه‌کانی خۆیان به‌کۆمه‌ڵه سپاردو تا کۆمه‌ڵه په‌روه‌رده‌یان بکات به رووحێکی شۆرشگیریانه که‌له‌هه‌موو کون و قۆژبنێکی کوردستاندا توانیویه‌تی له‌ماوه‌یه‌کی زۆر که‌مدا به‌ده‌یان دیارده‌ی دزێوی ناو کۆمه‌ڵگا لابه‌رێت.
هه‌ر له‌خه‌ونه‌مدا دیتم
کاک جه‌عفه‌ریش ده‌ستی کرد به‌قسه‌کردن بۆخه‌ڵک وو‌تی:- ئه‌گه‌ر منیش له‌ژیاندا با‌م هه‌رگیز نه‌م ده‌هێشت کۆمه‌ڵه ئاوای لێ به‌سه‌ر بێت ،من بۆ خۆم سارێژی هه‌موو برینه‌کانی ئه‌و نه‌خۆشانه‌م ده‌کرد و چاره‌یه‌کم ده‌دۆزیه‌وه ،نه‌م ده‌هێشت چیتر دڵی دایکه شه‌هید ئازار بچێژێت ،رێگام نه‌ده‌دا که‌زامی برینه‌کان ئاوا قوول بێته‌وه ،ئێمه هه‌میشه به‌که‌سانی ئازا‌و خزمه‌ت به‌خه‌ڵک ناسراوین ، ئێمه هه‌میشه خۆمان دوور گرتوه ، له ده‌سه‌ڵات قه‌ت ئه‌وه‌نده حه‌زمان نه‌کردوه‌بۆخاتری کورسی کۆمه‌ڵه بکه‌ینه چه‌ند به‌ش ، لایه‌نگر و ئه‌ندام و کۆمیته‌ی مه‌رکه‌زی تا به‌رزترین پله هه‌مووی یه‌کسان بوونایه، چونکه هه‌موو پێشمه‌رگه‌یه‌ک بۆخۆی سه‌ر کرده‌بوو ، هه‌موو سه‌رکرده‌یه‌کیش بۆخۆی پێشمه‌رگه‌بوو ، کۆمه‌ڵه بۆخۆی ده‌رمانی هه‌موو برینه‌کانی کۆمه‌ڵگا بوو ئێستا کۆمه‌ڵگا خه‌ریکه ده‌رمانی ده‌کات چۆن واده‌بێت؟! ئاخر خۆ ئێمه ئاوا کۆمه‌ڵه‌مان بۆ ئێوه به‌جێ نه‌هێشت که‌ئاوای لێبکه‌ن ؟چۆن ئاوا ده‌بێت؟! ئاما‌نه‌ت داری کاک جه‌عفه‌ر هیوای خواست که دیسان کۆمه‌ڵه به‌رنه‌و‌ه جێگای جاران ،تا ژنانی زوڵم لێکراوی ناو کۆمه‌ڵگای پیاو سالاری ئاهێکی ئاسوده هه‌ڵکێشنه‌وه، تا جه‌وانانی حه‌ق خوراوی کورد ژیانێکی ئینسانیان هه‌بێت ،تا منداڵانی کورد ژیانێکی هێمن و ئاسوده‌یان هه‌بێت تا پیره‌دایک و پیره‌باوک رۆڵه‌کانی کورد به‌باشترین ئیمکانیه‌تی رۆژ خزمه‌تیان بکه‌ن ،چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌کانیان بکه‌ن، ئه‌مانه هه‌مووی له‌به‌رنامه‌ی کۆمه‌ڵه‌دا گونجاون ، حه‌یف هه‌زار جار حه‌یف ، بۆ ئه‌و کۆمه‌ڵه مه‌زنه‌ی که ده‌ورانی خۆی چۆکی به دوژمن دادا بوو .
کاک جه‌عفه‌ر نه‌یده‌زانی چۆن باسی گه‌وره‌یه‌تی کۆمه‌ڵه بکات چونکه بۆ خۆی دکتۆری ناو هه‌موو ماڵه هه‌ژارێک بوو ، هه‌ر بۆخۆشی ده‌یزانی که کۆمه‌ڵه چه‌نده خۆشه‌ویسته ، هه‌ر کۆمه‌ڵه‌شه ئه‌توانێت رزگار که‌ری خه‌ڵکی فه‌قیرو هه‌ژار بێت ،له‌گه‌ڵ فه‌لاو کرێکاردا کاربکات ، کۆمه‌ڵه ته‌نها تاکه‌حیزبێکه که ژنان و کچان ئه‌توانن مافه‌کانی خۆیانی تێدا به‌دی بێنن ،کاک جه‌عفه‌ر ده‌یووت ئه‌وه‌نده‌ی من چاویان لێده‌که‌م خاڵه هاوبه‌شه‌کانیان ئه‌وه‌نده زۆره که بۆ ئه‌وه نابێت ئاوا بکه‌ن ، ئه‌وه‌ی که‌قه‌راره له داهاتووی کوردستان دا به‌ردێک له‌سه‌ر به‌ردێک دا‌نێت ، ئه‌وه هه‌ر کۆمه‌ڵه‌یه به‌ڵام به‌یه‌کگرتوویی نه‌ک ئاوا به‌پرشوبڵاوی ،چونکه کۆمه‌ڵه کلیلی هه‌موو کێشه‌سیاسی وئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی پێیه، ته‌نها کۆمه‌ڵه ئه‌توانێت چاره‌سه‌ریان بکات ، نه‌ک که‌سانی تر ئه‌گه‌ر بۆ کاتیش بێت خۆی گه‌وره‌کاته‌وه به‌ڵام له‌ناوه‌رۆکا هیچی پێنیه هه‌تا بۆ مه‌سه‌له‌ی میللیش ناتوانێت ئالترناتیڤێکی پێبێت...
هه‌رله‌خه‌ونمدا برای شه‌هیدێک له‌رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه‌وه ، به‌دزیه‌وه به په‌له ، خۆی گه‌یانده سه‌ر گۆری شه‌هیدان له دۆڵی بۆتێ ،زۆر به‌دڵ خۆشیه‌وه هاواری کرد ، مزگێنی مزگێنی ئه‌ی شه‌هیده‌کان من ده‌زانم که‌ئێوه ئاگاتان له‌هیچ نیه ناشزانن که‌تا ئێستا کۆمه‌ڵه بۆته چه‌ن به‌ش،منیش باش نازانم که‌چه‌ند دانه‌ن به‌ڵام ده‌نگۆی ئه‌وه‌هه‌یه که‌ده‌ڵێن یه‌ک ده‌گرنه‌وه هه‌ر که‌سه‌و له‌راگه‌یاندنه‌کانی خۆیاندا رۆژانه بڵاوی ده‌که‌نه‌وه که خه‌ریکن یه‌ک ده‌گرنه‌وه ،ئێوه ئاگادارنین که‌س پێی نه‌وو‌توون؟ چۆن ئاگادار نین؟ مه‌گه‌ر ئێره پێشتر ئوردوگا نه‌بوو؟ مه‌گه‌رهاورێکانتان سه‌ردانتان ناکه‌ن؟
له‌ناو شه‌هیده‌کاندا یه‌کیان هاته جواب وو‌تی به‌ڵێ زۆر سه‌ردانمان ده‌که‌ن ،دێنه‌لامان ،به‌ڵام ئێمه زۆربه‌یان ناناسینه‌وه ،چونکه ئه‌وانه زۆربه‌یان جه‌وانن،ئه‌وانه‌درێژه پێده‌ری رێگای ئێمه‌ن به‌پێچه‌وانه‌وه‌ئێستا له‌جاران زیاتر دێن ،ساڵی وایه سێ جار تا چوار جار به‌ڵام ئێمه ئاگامان له هیچ نیه، زۆرمان پێخۆشه که سه‌ردانمان ده‌که‌ن به‌ڵام پرسیارێک لامان دروست بووه ،که ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که بۆچی له‌و سێ و چوار جاره‌ی دێن بۆلامان ووتاره‌کان ده‌گۆردرێن؟ ئێمه له کۆنه هاورێکانمان ده‌بینین دێنه‌لامان به‌ڵام له‌ناو قسه‌کانیاندا زۆر جار گوێبیست ده‌بین که‌ژیان نامه‌ی ئێمه‌وه‌ک خۆی ناخوێندرێته‌وه
حه‌ق وایه ئێمه رابردوومان چی بوو هه‌رواش بخوێننه‌وه دووه‌م پرسیار ئه‌وه‌یه که ناوی کۆمه‌ڵه زۆر گۆڕانکاری به‌سه‌ر دا هاتووه هه‌ر جارێ به‌ناوێک ئێمه ناوی کۆمه‌ڵه ده‌بیستین؟ بۆ؟
براشه‌هیده‌که:- مه‌گه‌ر من ناڵێم بوون به‌چه‌ند به‌شه‌وه؟
منیش ئاگادارنیم هه‌ر له‌م و ئه‌و ده‌بیستم مه‌گه‌ر ئێو بۆخۆتان نازانن ئه‌و رژێمه چه‌نده جه‌نایه‌ت کاره؟ خۆ ئێمه ناوێرین باسی هیچ بکه‌ین یه‌ک سه‌ر ده‌مانگرن ،به‌تایبه‌تی له‌وه‌ته‌ی ئێوه شه‌هید بوون، کۆمه‌ڵه ئاوای لێ به‌سه‌ر هاتووه ،ئه‌وه جاش و خۆفرۆش یه‌ک جار زۆربوون ترسی که‌سیان له‌چاو دانه‌ماوه، من داوه‌کارم له‌ئێوه که ئه‌وجاره هاوڕێکانتان هاتن بۆسه‌ردانتان پێیان بڵێن کوردستانی رۆژهه‌ڵات پێویستی زۆری به‌کۆمه‌ڵه هه‌یه، ئه‌گه‌ر بێت و ئاوا بڕوات ئه‌وه حیزبی کۆنه‌په‌رست و خۆفرۆش و خۆش باوه‌ڕ به جمهوری ئیسلامی ئێران زۆرن که‌هه‌ل و مه‌رجه‌که به قازانجی خۆیان بقۆزنه‌وه ، با ئه‌و فرسه‌ته له‌ده‌ست نه‌ده‌ن، باکه‌مێک له‌خۆبوردوبن ، بێن داوای لێبوردن له‌پێش هه‌موو که‌س دا له‌ئێوه‌ی شه‌هید بکه‌ن ،جا له‌بنه‌ماڵه‌کانتان دواتر له‌خه‌ڵکی کوردستان ، من پێم وایه ئه‌وه‌نده کێشه‌ی گه‌وره‌یان نیه که ڕێگا حه‌للی نه‌بێت من وه‌کو برای هه‌مووتان قسه ده‌که‌م ،ئێستاش دره‌نگ نیه بۆ یه‌کگرتنه‌وه‌یان ، ئێمه له کوردستانی رۆژهه‌ڵات دا یه‌ک کۆمه‌ڵه ده‌ناسین ئه‌ویش ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه‌ی که ئێوه تێدا خه‌باتتان ده‌کرد واتا هه‌مان کۆمه‌ڵه‌ی کاک حه‌مه حوسێنی که‌ریمی و کاک فوئاد و کاک جه‌عفه‌ر و کاک سدیقی که‌مانگه‌ر ئێمه‌ی خه‌ڵکی کوردستانی رۆژهه‌ڵات هه‌ر ئه‌وانه‌مان ده‌وێت که ئه‌و کات چاویان له‌پله‌و پایه‌نه‌بوو ، ئێستاش من داواکارم ، هاوارم بۆ هێناون ، که ئه‌و جاره ئه‌گه‌ر هاتن بۆلاتان مه‌هێلن به‌ته‌نێ بێن ،باهه‌موویان به‌یه‌که‌وه بێنه سه‌ر گۆری ئێوه په‌یمان تازه‌که‌نه‌وه ،چونکه رژێم هه‌موو پایه‌کانی وه‌له‌رزه هاتووه ،ئه‌گه‌ر ئاوا بروات ته‌نها ئێوه ره‌نج به‌زایه ده‌بن ،له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی زوڵم لێکراوی کوردستان ،ئه‌گه‌ر هاتن بۆلاتان به‌یه‌که‌وه نه‌بوون ڕێنماییان بکه‌ن و...
هه‌ر له‌و خه‌ونه‌م دا
دووکۆنه پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه به‌یه‌که‌وه قسه‌یان ده‌کرد ، ده‌ردی دڵیان بۆ یه‌کتری باس ده‌کرد ، به‌ده‌یان چاڵاکی سیاسی و پارتیزانیان کرد بوو به‌سه‌دان هاورێشیان شه‌هید ببوو ،نه‌یانده‌زانی چی بکه‌ن ،باسی ئه‌و جودایه‌ی ئه‌م دوایانه‌ی ناو کۆمه‌ڵه‌یان ده‌کرد، جا یان ده‌بوو لایه‌نێک هه‌ڵبژێرن یان له‌ماڵه‌وه دانیشن وه‌ک ته‌ماشاچی ئه‌وه‌ش ناکرێت چونکه هه‌ردووکیان ته‌مه‌نیان له هه‌ژده ساڵی که‌متربوو که ببوون‌به پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه ، به‌ڵام ئێستا ته‌مه‌نیان زۆر چۆته سه‌ر خۆشترین ده‌ورانی ژیانیان له‌ناو کۆمه‌ڵه‌دا بردۆته سه‌ر ،هه‌روا ئاسان نیه واز له‌و هه‌موو زه‌حمه‌تانه‌ی خۆیان بێنن ، یه‌کیان ئه‌یووت من برام شه‌هیده، ئه‌وه‌ی تریان ئه‌ی وو‌ت من خۆم بریندارم ،ئه‌وه‌تا ئه‌و هه‌موو شه‌هیدانه‌ی که‌تۆ ئه‌یانبینیت هه‌موویان ساڵه‌های ساڵه ئێمه به‌یه‌که‌وه بووین، جا چۆن ئه‌توانین هه‌روا به‌خه‌یاڵی ئاسوده واز له‌کۆمه‌ڵه بێنین؟ من وه‌ک خۆم ناتوانم به‌ڵام ناشتوانم هاوزه‌مان له‌گه‌ڵ هه‌موویان کاربکه‌م چونکه هه‌موویان هه‌ر کۆمه‌ڵه‌ن ، ئاخر چۆن به‌و وه‌زعه‌وه من ئه‌توانم کار بکه‌م ،چۆنیش ئه‌توانم واز بێنم ، ئاخر ئێستاش من چه‌ندین هاورێم له‌ناو سیاچاله‌کانی رژێمدان، ئه‌وانه کێ دیفاعیان لێبکات ،من نازانم چی بکه‌م ، ته‌نها کارێک که‌من له‌ده‌ستم دێت ،ئه‌ویش لێک نزیک خستنه‌وه‌یانه زۆر نار‌حه‌تم ئاخر بۆ وایان لێ ها‌ت ؟
ئه‌و ره‌فیقه‌ی تریشیان وه‌جواب هاتوو وو‌تی:- کۆمه‌ڵه له هه‌موو ژیانیدا دوو هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌ی کرد ، یه‌که‌م پێک هێنانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بوو . دووه‌م هه‌ڵه‌شی ساڵی 1991 که‌تاقمی مه‌نسوری حیکمه‌ت رۆیشت کۆمه‌ڵه ناوی ئه‌و حیزبه‌ی راکێش کرد به‌دووای خۆیدا و دواتر پاشماوه‌ی ئه‌م تاقمه وه‌ک کرم که‌وتنه کرمۆڵکردنی کۆمه‌ڵه ، ئێستاش که ئێمه کۆمه‌ڵه ئاوا ده‌بینین هه‌موو هۆکاره‌کان ئه‌و حیزبه‌بوو واتا (حیزبی کۆمۆنیستی ئێران) .
رونکردنه‌وه‌یه‌ک له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته.
بیرۆکه‌ی نوسینم له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته خه‌وزڕاندنی من و چه‌ندانی وه‌کو منی ئاواته‌خوازه بۆ یه‌کگرتنه‌وه‌ی هه‌رچوار باڵه‌کانی کۆمه‌ڵه بۆ گه‌یشتنی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی نه‌ته‌وه‌که‌ی له ژێرده‌سه‌ڵاتی داگیرکه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێران هه‌روه‌ها ده‌ست پێ کردنم ده‌گه‌ڕێته‌وه‌بۆ به‌رله‌سێداره‌دان وشه‌هید بوونی کاکه‌ئیحسان
به‌هیوا و ئومێدی یه‌کگرتنه‌وه

گه‌ڕانه‌وه بو لاپه‌ڕه‌ی ئه‌وه‌ڵ
گه‌ڕانه‌وه بو لاپه‌ڕه‌ی پێش‌و
رای خۆت بنێره
رای تو (4 نێردراو)
-
نێردراو له لایه‌ن : حه‌مید, 04 Dec, 2009 18:10:45• سلاو. کاکه ساله‌ح من نووسینه‌که‌تم پێ جوان و کۆمه‌ڵانه‌یه. تۆ به‌و نووسینه‌ت ئیسباتت کرد کۆمه‌ڵه‌ی واقه‌عی.تکایه گوێ به قسه‌ی ئه‌و که‌سه مه‌که که به ناوی پێشمه‌رگه‌یه‌ک ڕه‌خنه‌ی له نووسراوه‌که‌ت گرتووه. من که خۆم هاتم بۆ سوید بینیم که ده‌بی له‌و دونیا خه‌یاڵییه به‌ینه ده‌ره‌وه و هه‌وڵ بۆ یه‌کگرتنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه بده‌ین. ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی ڕاسته‌قینه بیت وه‌کوو جه‌نابت بیر ده‌کاته‌وه. هه‌ر بژین پیشمه‌رگه ڕاسته‌قینه‌کانی وه‌کوو خۆت
-
نێردراو له لایه‌ن : چالاک میرانی, 03 Dec, 2009 10:30:27• پیشه‌کی ده‌ست خۆشیت لی ده‌که‌م بۆ ئه‌م نوسینه که چیگای بایه‌خه پیشمه‌رگه‌یه‌ک هه‌لویست وه‌رگریت له سه‌ر پارچه پارچه بوونی پارته‌که‌ی و به ووشه‌ی خه‌ون گوزارشت له مه‌ینه‌تیه‌کانی گه‌له‌که‌ی بکات و کۆی بکاته‌وه له په‌خشانیکدا به‌لام چیگای داخه که پیشمه‌رگه‌یه‌ک له‌به‌ر که‌می زانیاری له باره‌ی ره‌خنه گرتن نوسینه‌که به لاواز دابنیت و به‌بی تیگه‌یشتن له‌ناوه‌رۆکی بابه‌ته‌که رایه‌که‌ی روخینه‌رانه ئاراسته بکات و نوسینه‌که بشیوینیت و خه‌ون بکاته په‌ئوه‌ندیه‌ک له نیوان خودا و پیغه‌مبه‌ران که ئه‌سله‌ن هه‌ر باس له خودا یان هیچ پیغه‌مبه‌ریک نه‌کراوه له مه‌رفومی نوسینه‌که نه‌گه‌یشتووه که خه‌ون به نای هیواو ئومید گوزارشت کراوه له نوسینه‌که‌دا خۆزگه پیشمه‌رگه‌ی ره‌خنه‌گر مه‌به‌ست و مه‌رامه‌کانیشی له رایه‌که‌ی دیاری بکرد بایه له کۆتایی دا پیموایه که ئه‌م نوسینه ده‌قیکی سه‌ره‌تای یه بۆ ده‌رهینه‌ران له‌به‌رهه‌میکی شانۆیی دا
-
نێردراو له لایه‌ن : پێشمه‌رگه‌یه‌ک, 01 Dec, 2009 10:51:52• سپاس بۆ بابه‌ته‌که‌ت. به‌ڵام لاوازی زۆری پیوه دیاره.یه‌که‌م، پیم سه‌یره پێشمه‌رگه‌یی کۆمه‌ڵه بۆ گه‌یشتن به مه‌به‌سته‌کانی په‌نا بۆ خه‌ون وموعجیزه‌و هیزێکی نه‌بینراو ده‌بات.وادیاره کێشه ئه‌وه‌نده قوڵ بوه‌ته‌وه که ده‌بێ په‌نا بۆ خودا و پێغه‌مبه‌ران به‌رین به‌ڵکوو چاره‌ی کاره‌که‌مان لای ئیمامی زه‌مان چاره‌سه‌ر بێت.زۆرم پێ ناخۆشه که‌سێکی وه‌ک ئیوه که خۆی به کۆمه‌ڵه ده‌زانێ باس له بوونی چوار کۆمه‌ڵه ده‌کات، ئه‌مه له‌حاڵێکدایه دوژمانی کۆمه‌ڵه‌ش ده‌ڵین 3 کۆمه‌ڵه، دیاره ئیوه‌ش وه ک ئه‌وانه ی که پێان وایه تی ڤی و ئوردوگایان هه‌یه‌و به ئه‌ساس نامه‌یه‌ک که نوسراوه‌ی کاک عه‌بدوڵایه ده‌توانن خاوه‌ن حیزبێک به ناوی کۆمه‌ڵه بن. بۆ خۆم که‌سانێک که تی ڤی رۆژهه‌ڵات که به‌رهه‌می خۆینی هه‌زاران شه‌هیدی کۆمه‌ڵه بوو دزیان، قه‌د حیسابی کۆمه‌ڵه‌یان بۆ ناکه‌م.که‌سانێک که به‌ناوی کاک فواد سه‌وداگه‌ری ده‌که‌ن قه‌د ناتوانن خاوه‌ن کۆمه‌ڵه بن. دیاره کاک ساله ئیوه‌ش ره‌نگی ئاسۆسات و شه‌قامه ره‌نگ و ره‌نگه‌کانی ئاڵمان کۆیری کردون ودونیا به چاوی راست بینی نابینن. ئه‌وه‌نده‌ش بزانه یه‌ک گرتنه‌وه ئاواتی هه‌موو که‌سێک نیه،یه‌ک کرتنه‌وه‌یه‌ک که به بروای من مه‌رگی حه‌تمی کۆمه‌ڵه‌یه. ئه‌گه‌ر زۆر بۆ کۆمه‌ڵه نیگه‌رانی به‌جێگای په‌نا بردن و بۆ خودا و سه‌رکه‌وتنی حیزبه‌که‌ت له خه‌و له دونیای واقعیه‌ت کارێکی بۆ بکه. هیوادارم له نوساره‌که‌م دڵت نه‌یشابێ. به‌ڵام که شتێ ئاوا له پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه ده‌بینم، ئه‌وانه‌ی که له تاراوگه دانیشتونن، زه‌حمه‌ت و ماندوو نه‌بوونی پێشمه‌رگه‌کان له کوردستان به حاڵی کۆمه‌ڵه خه‌فه‌ت ده‌خۆم که لایه‌نگرانی چیان به‌سه‌ر هاتووه. بژی کۆمه‌ڵه، سازمانی زه‌حمتکێشانی کوردستانی ئێران
-
نێردراو له لایه‌ن : موحه‌ممه‌د, 01 Dec, 2009 10:51:52• سلاو له کاک ساله‌ح شاعیر و ڕووناک‌بیری لاوی کورد. هه‌ر بژی بو بیروکه‌ی یه‌کگرتنه‌وه‌ت.
هه‌واڵی زیاتر
- بۆ وشه‌ی (خانم) له وشه‌ی (ژن) شایسته‌تره ؟!
- سەرۆكی هەرێمی كوردستان بروسكەیەكی ئاراستەی مامۆستا شێخ عیزەدینی حوسەینی كرد
- تورکیه ژانه سه‌رێکی نوێی ئه‌مریکا، له رۆژ هه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا
- ئاگاداری له‌سه‌ر كات و شوێنى رێوره‌سمى پرسه و سه‌ره‌خۆشی مامۆستا سه‌یید جه‌لال ا‌لدین حوسێنى
- له رۆژی دادپه‌روری جیهانیدا، داوای كۆتایی هێنان به قڕكردنی گه‌لی كورد ده‌كه‌ین
- ه تكایه له‌نزیكترین ده‌رفه‌تدا په‌یماننامه‌ی ڕۆما واژۆ بكه‌ن و دان به دادگای تاوانی نێونه‌ته‌وه‌ی(ICC) بنێن.
- ئاگاداری سه‌باره‌ت به ره‌وشی چالاکڤانانی مه‌ده‌نی و مافی مرۆڤ
- به بۆنه‌ی کاره‌ساتی تیرۆرکرانی دکتۆر قاسملوو سکرتێری گشتی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران
- دیداری کومیتەی نوروێژی کۆمەڵە و سازمان فدائیان خلق ایران - اکثریت
- ئـــــــاگاداری کۆمیتەی نۆڕوێژ کۆمەڵە
- میکانیزم وتایبه‌تمه‌ندیه‌کانی خه‌باتی دیمۆکراتیکی کورده‌کان له هه‌ل و مه‌رجی هه‌ستیاری ئه‌مڕۆدا
- چوارده‌یه‌مین کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی مافه‌کانی مرۆڤ له بنکه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له شاری ژنێڤ
- سه‌رچاوه‌ی قه‌یرانی ده‌سه‌ڵات له عێراقدا
- نامەیەکی سەرئاواڵه بۆ سکرتێری گشتی نەتەوه یەکگرتووەکان بەڕێز بان کی موون
- ته‌له‌ویزیۆنی فارسی بی بی سی سوکایه‌تی به میلله‌تی کورد ده‌کا!؟ تکایه با بێ ده‌نگ نه‌بین!
- بزووتنه‌وه‌ی نوێی دێمۆكراسیخوازی له ئێران و داهاتووه‌كه‌ی
- په‌ڵه هه‌وری نیشتمان
- D.6 ئایا ئه‌نارکیسته‌کان دژی ناسێۆنالیزمن؟
- ته‌ها حه‌سه‌نیانی سه‌باره‌ت به هه‌روو کۆبونه‌وه لوتکهیـیهکهی که‌نه‌دا ده‌دوێت
- دیمانەیەک لە گەل ڕوَژنامهوان جه‌ماڵ پووركه‌ریم
- ته‌ها حه‌سه‌نیانی باس له ڕه‌وشی بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز له ئێران ده‌کات
- کێشه‌ی ناو‌کی ئێران و دوا ڕاپـۆرتی ئه‌منستی له‌سه‌ر ئه‌و وڵاته
- جەلال ناوە رەخنە لە قسەکانی رەزاکەعبی دەگرێت و باسی هۆکاری دەست لەکار کێشانەوەکەی دەکات
- نابێ كۆمه‌ڵگه‌ی ئێستای كورد له خوه‌رهه‌ڵاتی كوردستان گرێبده‌ن به بارودۆخێك كه سه‌رده‌مانێك شه‌ڕی چه‌كداریان تێدا كردووه
- ئاسۆی رۆژهەلات ژمارە 58
- پیرۆز بێت رۆژی ٣١ی جۆزه‌ردان !!په‌یامی كومیته‌ی ناوه‌نديی به بۆنه‌ی رۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه
- راپورتێك سه‌باره‌ت به كوَنفرانسی هێزه كانی ئوپوزیسیونی ئێرانی له پاریس
- به‌یاننامه‌ی ده‌فته‌ری سیاسيی PDKI سه‌باره‌ت به ئاوردانه‌وه‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌چوونی ده‌یه‌مین شانۆی هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆماری له ئێران‌و ئاكامه‌كانی
- دیدار حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و كۆمه‌ڵه
- خۆپیشاندان له بەردەم پارلەمانی بریتانیا
- داواکاری له رای گشتی و ئه‌حزابه سیاسیه‌کانی کوردستانی و ئێرانی و هه‌مۆ ریکخراوه مرۆڤ دۆسته‌کان
- بانگه‌واز بۆ خۆپێشاندان له شاری ڤانکوڤه‌ر
- له سێداره‌دانی ئازادیخوازن له لایه‌ن کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه مه‌حکووم ده‌که‌ین
- سێزده‌هه‌مین کۆبوونه‌وی شوورای مافی مرۆڤ له‌بنکه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ژنێڤ
- كه‌مپه‌ین: "ژیان مافی هه‌موو مرۆڤێكه"
- جواره‌مین کونگره‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی دژی حوکمی ئیعدام له ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له ژنێڤ ده‌ستی پێ‌کرد
- بۆ....... به سۆز گیان و....چاوه‌کانی به‌سۆز گیان
- پێشکه ش به شه هید قادر به هرامی,
- به رزو به رێز بێت یادی شه هید سانیه به هرامی پیشمه رگه ی دێرینی کۆمه له
- سی ساڵ پاش شه‌ڕی ٣٥ ڕۆژه‌ی شاری بانه
- ڕازه نه درکاوه کانی کۆماری ئیسلامی ئێران- به‌شی یازده
- به‌رنامه‌ی سێکس وفه‌ساد کارییه‌کانی سه‌ی ئه‌حمه‌د خومه‌ینی وموحه‌مه‌د مونته‌زری
- انتخابات ایران زمین لرزەای برای رژیم ایران
- با خه‌ڵکی کوردستان نه‌که‌ین به قوربانی سه‌رنه‌که‌وتنی موسه‌وی
- راگه‌یێندراوی سازمانی خه‌باتی كوردستانی ئێران، له‌سه‌ر ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی خه‌ڵكی ئێران دژی رژیمی ئاخوندی
- پەیامی بەرێز عەبدولا موهتەی سکرتێری کۆمەلە بو خەلکی کوردستان
- حیزبی دێموکراتی کوردستان له ئاوی لێڵ ماسی ده‌گرێ!
- قه‌هری شۆڕشگێڕانه به ڕێوه، گه‌لی کورد بخرۆشێن!

هه‌واڵه‌کان
ڕاگه‌یاندنه‌کان
بابه‌ته‌کان