ڕاپرسی: بزوتنەوەی سەوز
به‌م بابه‌ته پله بده
(کۆی ده‌نگه‌کان پله‌کان: 1)
وتووێژی ئاسۆی رۆژهه‌ڵات له‌گه‌ڵ هاوڕێ جه‌عفه‌ر ئیلخانیزاده ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌و به‌رپرسی ته‌شكیلاتی ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
ئاسۆی رۆژهه‌ڵات: هاوڕێ جه‌عفه‌ر ئه‌گه‌ر ده‌كرێ سه‌ره‌تا سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی ره‌وشی خۆتان له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌م یه‌كساڵ‌ونیوه‌ی رابردوو كه كۆمه‌ڵه توشی كێشه‌یه‌كی قوڵی نێوخۆیی ببوه‌وه بۆمان بدوێی.
هاوڕێ جه‌عفه‌ر: وێڕای سڵاوی گه‌رم بۆ خوێنه‌رانی ئاسۆی رۆژهه‌ڵات، هه‌ر وه‌ك له‌پرسیاره‌كه‌تاندا ئیشاره‌ی پێدراوه ده‌بێ بڵێم كه به‌ڵێ ماوه‌ی بگره زیاتر له‌ساڵ‌و نیوێكه كه كۆمه‌ڵه به‌گشتی‌و رێكخراوی كۆمه‌ڵه له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌تایبه‌ت تووشی كێشه‌یه‌كی قووڵ بوو كه به‌ناحه‌ق له‌لایه‌ن هه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌دواتر به‌نێوی كه‌مینه‌ی ناو كۆمه‌ڵه‌وه خۆیان ناساند، به‌سه‌ر كۆمه‌ڵه‌دا سه‌پێندراوه‌و زه‌ره‌ری زۆری چ رووبه‌ده‌ره‌وه‌و چ رووبه‌ناوه‌وه له‌كۆمه‌ڵه‌و بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی كوردستانی رۆژهه‌ڵاتدا.
ئه‌م ره‌وته هه‌ر له‌بیدایه‌تی خۆیه‌وه‌و هه‌ر زۆر زوو نیشاندانی دا كه له‌گه‌ڵ هه‌موو بنه‌ما شۆڕشگێڕانه‌كان‌و هه‌موو سوننه‌ت‌و به‌هاكانی ناو كۆمه‌ڵه‌دا له‌كێشه‌دایه. بێحورمه‌تی كردن به رێبه‌رایه‌تی كۆمه‌ڵه، هه‌ڵبه‌ستنی بوختانی هه‌مه چه‌شنه، قسه‌كردن‌و هه‌ڵوێست گرتن به‌پێی شوێن‌و مه‌جلیس‌و كه‌س، له‌به‌ین بردنی كه‌ش وهه‌وای پڕ له متمانه‌و هاوڕێیانه له‌ناو كۆمه‌ڵه‌دا، بڵاوكردنه‌وه‌ی تۆوی نیفاق‌و دوبه‌ره‌كایه‌تی، كار بۆ له‌به‌ین بردنی هه‌موو پره‌نسیپ‌و بنه‌ماكانی كاری حیزبی‌و رێكخراوه‌یی، بردنه‌ده‌ری نه‌هێنیه‌كانی ناو كۆمه‌ڵه به‌چه‌شنێك كه هه‌موو كۆبوونه‌وه‌كانی حیزبی زۆری پێنه‌ده‌چوو كه ده‌گه‌یشته سه‌ر سایته ئینته‌رنێتییه‌كان، (ئه‌مانه هه‌موو بۆ نێوی دیفاع له‌شه‌فافیه‌ته‌وه ده‌كراو هه‌مووی ئه‌وانه له‌حاڵێكدا روویداوه كه له‌ژێره‌وه خۆیان به‌گه‌رمه خه‌ریكی كۆبوونه‌وه‌ی مه‌حفه‌لی‌و هه‌مووی دوور له‌چاوی حیزب بوون‌و ته‌نیا كه‌لیمه‌یه‌كیش له‌م كۆبوونه‌وه‌ی خۆیان نه‌ده‌ركاند)، ژێر پێخاڵێكردن‌و پڕوپاگه‌نده‌ی دوور له‌واقیع‌و زۆر جار سنوربه‌زێن‌و كایه كردن به‌حورمه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه گومانی به‌رهه‌ڵستی یان لێده‌كردن، هه‌وڵدان بۆ ده‌ركردن‌و وه‌لانانی هه‌موو نه‌یارانی خۆیان‌وخستنه پاڵِی تۆمه‌تی هه‌ر هه‌موو ئه‌مكارانه‌ی بۆ خۆیان ده‌یانكرد به رێبه‌رایه‌تی ئه‌و كاتی كۆمه‌ڵه، پڕوپاگه‌نده‌ی پڕ له ناڕاستی‌و دور له‌هه‌موو واقیعێك سه‌باره‌ت به‌نه‌بوونی شه‌فافیه‌تی ماڵی له‌ناو كۆمه‌ڵه‌دا، له‌كاتێكدا سه‌رچاوه ماڵییه‌كانی خۆیان‌و راده‌و میزانی ئه‌و پوڵه‌ی كه دور له‌هه‌موو كۆنتڕۆڵێكی ته‌شكیلاتی‌و به بێ ئاگاداری ئۆرگانه ره‌سمییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌و به بێ ئاگاداری ته‌نانه‌ت رێبه‌رایه‌تی كۆمه‌ڵه‌ش (و ئه‌وه له‌حاڵێكدا روویداوه كه هێشتا به‌رواڵه‌ت وه‌ك حیزبێك به‌یه‌كه‌وه كارمان ده‌كرد)، ئێستا‌و ئێستاش نادیار وناڕوونن.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ش، دژایه‌تیكردن‌و ته‌حریمی هه‌ر كۆبوونه‌وه‌و كۆنفرانسێك كه خۆیان ده‌ستی باڵایان تێدا نه‌بووایه، به‌ربه‌ستكردنی كاری رووبه‌ده‌ره‌وه تا ئه‌و جێگایه‌ی بۆیان ده‌كراو، ئه‌وانه‌و ده‌یان شتیتری له‌م چه‌شنه به‌رهه‌می كاری ئه‌م ره‌وته بووه له‌ماوه‌ی دووساڵی رابردوودا. ره‌وشی ئێمه وه‌ك كادر‌و ئه‌ندامان‌و به‌رپرسانی كۆمه‌ڵه له‌م ماوه‌یه‌داو له‌م وه‌زعییه‌ته‌دا هه‌روه‌ك تا ئێستاش ده‌ركه‌وتووه هه‌ر له‌سه‌ره‌تای كێشه‌كانه‌وه هێوركردنه‌وه‌ی كه‌ش‌و هه‌وای كاری حیزبی، نه‌چوونه ناو ئه‌م چه‌شنه له‌پڕوپاگانده‌ی نزم‌و هه‌وڵ بۆ ئه‌وه‌ی كه كه‌سانی سه‌ر به‌رێبازی كۆمه‌ڵه تووشی ئه‌م گێژاوه له‌بێ پرینسیپی نه‌بن به‌شێك بووه له‌شێوه‌ی كارمان له‌م ماوه‌یه‌دا، هه‌روه‌ها هه‌وڵیشمان داوه كه زیان‌و خه‌ساره‌كانی ئه‌مكارانه‌ی ره‌وتی كه‌مینه‌ی پێشووی ناو كۆمه‌ڵه هه‌رچی كه‌متر بكه‌ینه‌وه. ئێمه به ته‌ئكید‌و پێداگرتن له‌سه‌ر ئوسول‌و بنه‌ما شۆڕشگێڕانه‌كانی كۆمه‌ڵه ویستومانه‌و ده‌مانهه‌وێ قورسایی ئه‌م زیانانه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵه‌و بزووتنه‌وه‌ی حه‌قخوازانه‌ی گه‌لی كورد له‌كوردستانی رۆژهه‌ڵات كه‌م كه‌ینه‌وه‌و ئه‌گه‌ری كه‌م بوونه‌وه‌ی متمانه به‌كۆمه‌ڵه له‌ئه‌سه‌ر ئه‌م كاره ناڕه‌وایانه‌ی ره‌وتی كه‌مینه‌ی پێشووی ناو كۆمه‌ڵه‌وه، هه‌ر چی كه‌متر كه‌ینه‌وه.
ئاسۆی رۆژهه‌ڵات: هاوڕێ جه‌عفه‌رئه‌گه‌ر ده‌كرێ باس له‌وه بكه‌ن ئێستاكه‌و پاش كۆتایی هاتنی سه‌ركه‌وتوانه‌ی كۆنگره‌ی12 ئێوه كاره‌كانتان له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌چ شێوه‌یه‌ك ده‌ست پێكردۆته‌وه؟
هاوڕێ جه‌عفه‌ر: له وڵامی ئه‌م پرسیاره‌تاندا ده‌بێ بڵێم كه به‌شوێن كۆنگره‌ی12وه ره‌وتی كه‌مینه‌ی پێشووی ناو كۆمه‌ڵه رێگای جیابوونه‌وه له كۆمه‌ڵه‌یان هه‌ڵبژارد و ئه‌مه قۆناغێكی نوێی هێنایه كایه‌وه، له‌م قۆناغه نوێیه‌دا رێبه‌رایه‌تی كۆمه‌ڵه به‌پێی هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخه‌كه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌م وه‌زعه تازه‌یه بڕیاریدا كومیته‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی رێبه‌رایه‌تی كه له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن پێك بێنێ. منیش یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌م. پێشووتر له‌م سێ ساڵ رابردوودا به‌جێگای كۆمیته‌ی رێكخراوی كۆمه‌ڵه له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌هه‌وڵین كۆبوونه‌وه‌ی خۆیدا ئاسایی كردنه‌وه‌ی وه‌زعی ئه‌م رێكخراوه‌یه‌ی كه به هۆی رۆیشتنی ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامان تا ئه‌ندازه‌یه‌ك تووشی ئاڵوزی ببو، وه‌ك ئه‌ركی سه‌ره‌كی خۆی دیاری كرد تا به‌یارمه‌تی كادر و ئه‌ندامانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات كاره روتینه‌كانی خۆمان بخه‌ینه‌وه گه‌ڕ.
ئاسۆی رۆژهه‌ڵات: هاوڕێ جه‌عفه‌رهه‌روه‌ك ئاگادارن بۆ دووساڵ‌و ته‌نانه‌ت ده‌توانم بڵێم زیاتریش ده‌چێت كه‌كاره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ته‌شكیلاته‌كانی كۆمه‌ڵه به‌هۆی ئه‌م ناكۆكییانه‌وه په‌كی كه‌وتبوو و ئه‌و جۆره‌ی كه ده‌با هاوڕێیانی كۆمه‌ڵه له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئه‌كتیڤ بووایه‌تن نه‌بوون، تكایه بفه‌رمون تا چه‌نده له‌دوای كۆنگره‌ی 12 وه ئێوه له كۆمیته‌و مه‌ڵبه‌نده‌كاندا ده‌ستتان كردۆته‌وه به چالاكی؟
هاوڕێ جه‌عفه‌ر: بۆ ئاگاداریتان‌و له وڵامی ئه‌م پرسیاره‌تاندا ده‌بێ بڵێم كه كاره‌كانی رێكخراوی كۆمه‌ڵه له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات هیچ كات به‌ته‌واوی په‌كیان نه‌كه‌وتبوو وهاوڕێیانمان سه‌ره‌ڕای هه‌موو فشارێكی كه‌هه‌ستیان پێده‌كرد كۆڵیان نه‌داو ئێمه وه‌ك رێكخراوی كۆمه‌ڵه له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات به هیممه‌ت‌و هه‌وڵی هاوڕێیانی كادر و ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌وه سه‌ره‌ڕای هه‌موو ته‌نگه‌ژه و به‌ره‌به‌سته‌كان هه‌وه‌ڵمان داوه كاری روو به‌ده‌ره‌وه‌مان به‌ته‌واوی رانه‌وه‌ستێ. توانیمان له‌ماوه‌ی یه‌ك دوساڵی رابردوو پێوه‌ندیه‌كانمان له‌گه‌ڵ حیزبه كوردستانی‌و ئێرانیه‌كان هه‌ر درێژه پێبده‌ین. له ئاكسیۆنه‌كانی دژ به رژیمی كۆماری ئیسلامی‌و هه‌روه‌ها له‌هه‌موو ئاكسیۆنه‌كان بۆ پشتیوانی له كێشه‌ی كورد له‌هه‌موو پارچه‌كانی كوردستاندا ده‌ورو نه‌قشی به‌رچاو بگێڕین. ئێستاش به شوێن چونه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م ره‌وته له كۆمه‌ڵه، هه‌وڵی سه‌ره‌كیمان ده‌بێته به‌روتینكردنه‌وه‌ی كاره‌كان‌و توند كردنه‌وه‌ی بنه‌ما حیزبیه‌كان له ناو رێكخراوی كۆمه‌ڵه له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات، چونكه به‌تایبه‌ت سیسته‌می كاری حیزبیمان زه‌ربه‌ی زۆری وێكه‌وتبوو.
لێره‌دا ده‌بی ئه‌وه‌شتان عه‌رز كه‌م كه ئینشیعاب‌و جیابوونه‌وه به‌تایبه‌ت له‌سه‌ره‌تاكانیه‌وه ده‌بێته هۆی لاواز بوون له‌بواری هێزی ئینسانی‌و كادر‌و ئه‌ندامه‌وه، ئێمه‌ش وه‌ك رێكخراوی كۆمه‌ڵه له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌م قاعیده‌یه به دور نین‌و بمانه‌وێ‌و نه‌مانه‌وێ بۆ ماوه‌یه‌كی كورتیش بێت شوێنه‌واره‌كه‌ی دیاره‌و بۆ كۆمه‌ڵه خه‌سارێكه كه ده‌بێ وه‌ك هه‌موو خه‌ساره‌كانی تر قه‌ره‌بووی كه‌ینه‌وه‌و لێره‌دایه كه ئه‌ركی هاوڕێیانی كۆمه‌ڵه چه‌ند به‌رابه‌ر ده‌بێته‌وه‌و بارودۆخه‌كه زه‌حمه‌تی زیاتری خستووه‌ته سه‌ر شانی هه‌موومان، كه ده‌بێ شانی وه‌به‌رده‌ین‌و ئه‌م قۆناغه‌ش تێپه‌ڕ كه‌ین.
ئاسۆی رۆژهه‌ڵات: هاوڕێ جه‌عفه‌ر هه‌ر وه‌ك ئاگاداری، ئێستاكه وپاش راگه‌یاندنی جیابوونه‌وه‌ی كه‌مینه‌ی ناو كۆمه‌ڵه ئایا ته‌شكیلات‌و مه‌ڵبه‌نده‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌ر له‌سه‌ر قه‌واره‌و ستراكتۆری پێش كۆنگره‌ی 12كار ده‌كه‌ن یا خود جۆرێكی دیكه‌تان له شێوه‌كار ره‌چاو كردووه؟
هاوڕێ جه‌عفه‌ر: ئێمه بۆ درێژه پێدان به كاره‌كانمان له‌م هه‌ل‌و مه‌رجه‌دا له‌لایه‌كه‌وه به پێویستمان نه‌زانیوه كه‌ده‌ست بۆ قه‌واره‌و چوارچێوه‌ی شێوه‌كاری رێكخراوه‌ییمان به‌رین‌و ئاڵ‌و گۆڕی تێدا پێك بێنین، و له‌لایه‌كی تریشه‌وه به بڕوای من موشكڵی سه‌ره‌كی ئێمه له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات قه‌واره‌و شكڵی رێكخراوه‌ییمان نه‌بوو به‌ڵكوو به پێچه‌وانه‌وه شل كردنه‌وه‌ی ئه‌م میكانیزمانه له‌لایه‌ن ره‌وتی كه‌مینه‌وه بوو كه به‌شێك له‌م ته‌نگژه‌یه‌ی پێك هێنابوو، بۆیه به پێویستمان زانی كه هه‌ر له‌سه‌ر قه‌واره‌ی پێشوومان كاره‌كانمان ده‌ست پێبكه‌ینه‌وه، به‌ڵام پێویسته به‌وه‌ش ئاماژه بكه‌م كه هه‌ركات هه‌ست به‌وه‌بكرێت كه‌شكڵ‌و قه‌واره‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ربه‌ست‌و له‌مپه‌رێكه بۆ كاره‌كانمان ده‌توانین ئاڵ‌وگۆڕی پێویستی تێدا پێك بێنین. هه‌روه‌ها ئاماژه كردن به‌وه‌ش گرینگه كه به پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی كۆمه‌ڵه، رێكخراوی كۆمه‌ڵه له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات به هۆی تایبه‌مه‌ندییه‌كانییه‌وه، رێكخراوێكی تایبه‌ته‌و راسته‌وه‌خۆ له‌ژێر چاوه‌دێری كۆمیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌دا به‌رێوه ده‌چێت، بۆیه كۆمیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه ده‌توانێ‌و بۆی هه‌یه كه به‌پێی زه‌رووره‌ت‌و لێكدانه‌وه‌ی خۆی‌و به له‌به‌رچاوگرتنی راوبۆچونی كادر وئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، له‌كاتی پێویست دا ئاڵ‌وگۆڕی گونجاوی تێدا پێك بهێنێ. هه‌ڵبه‌ت وه‌ك ئوسلوبی كار ئه‌و ئاڵوگۆڕانه له‌كۆنفڕانسی ئه‌ندامان ده‌خرێته به‌ر باس‌و لێكۆڵینه‌وه.
هه‌روه‌ها ده‌بێ به‌خۆشیه‌وه ئه‌و رابگه‌یه‌نم كه‌زۆرێك له‌كۆمیته‌ی مه‌ڵبه‌نده‌كان‌و هه‌روه‌ها كۆمیته‌ی وڵات‌و شاره‌كان ئاڵ‌وگۆڕێكی ئه‌وتۆیان له‌باری كادری كۆمیته‌كانه‌وه به‌خۆیانه‌وه نه‌بینیوه، زۆربه‌ی كۆمیته‌كان به بێ هیچ ئاڵ‌وگۆڕێك هه‌ر وه‌ك خۆیان ماونه‌وه‌و سه‌رقاڵی سڕینه‌وه‌ی ئاسه‌واری ئه‌م دیارده ناجوانانه‌ی ئه‌م ده‌وره‌یه له‌كێشه‌كانن‌و ئه‌ركه‌كانی خۆیان هه‌ر وه‌ك هه‌میشه به‌باشی به‌ڕێوه ده‌به‌ن، له‌هه‌ندێك له‌شوێنه‌كانیش كه پێویست بووه، كۆمیته‌كان یان ته‌رمیم كراونه‌وه یان كۆمیته‌ی تازه‌یان له‌ناوخۆیان هه‌ڵبژاردووه‌و ده‌ستیان به‌كاره‌كانی خۆیان كردوه‌ته‌وه.
ئاسۆی رۆژهه‌ڵات: زۆر سپاس بۆ به‌شداریتان له‌م وت‌وویژه‌و ئاسۆی رۆژهه‌ڵات پڕ به‌دڵ هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ به‌ئاوات ده‌خوازێ.
هاوڕێ جه‌عفه‌ر: منیش به‌به‌شی خۆم پڕ به‌دڵ سوپاسی هه‌موو ستافی ئاسۆی رۆژهه‌ڵات ده‌كه‌م بۆ ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ی پێتان دام‌و ئاواته خوازم چ له‌ژیان چ له‌خه‌باتدا هه‌ر سه‌ركه‌وتوو بن.
گه‌ڕانه‌وه بو لاپه‌ڕه‌ی ئه‌وه‌ڵ
گه‌ڕانه‌وه بو لاپه‌ڕه‌ی پێش‌و
رای خۆت بنێره
رای تو (0 نێردراو)
هه‌واڵی زیاتر
- كچه كوردێكی ته‌مه‌ن شانزه ساڵ زینده‌به‌گۆڕ ده‌كرێت
- کۆنفرانسێک له‌سه‌ر پرسی کورد ـ تورکیا له پارله‌مانی ئه‌وروپا به‌ڕێوه‌چوو
- سەرنوسەری رۆژنامەی رۆژنامە ئاودێر شێخ عومه‌ر دەستی لە کار کێشاوە
- بەرپرسی پارێزگاری کۆمەلەی کاک عومەر ئیلخانیزادە پەناهەندەی پ ک ک بوو
- هه‌واڵه‌كه‌ی (رۆژنامه) له‌سه‌ر یارمه‌تیدانی ئۆپۆزسیۆنی كوردستانی ئێران كاردانه‌وه‌ی تری هه‌یه
- پارتی ئاشتی و دیموكراسی یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی خۆی ده‌به‌ستێت
- ئاگاداری مه‌راسیمی ئه‌سپه‌رده کردنی کاک فارووقی بلووری
- كۆنفرانسێك له په‌رله‌مانى ئه‌وروپا بۆ كێشه‌ى كورد ده‌به‌سترێت
- ته‌نیا له ماوه‌ی چه‌ند مانگدا، سه‌رۆکێکی دیکه‌ی تاڵیبان کوژرا
- وشه ناعه‌ره‌بیه‌كان له قورئاندا
- ده‌بێ له جووڵانه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری ئێران‌دا به‌شدار بین
- به بونه ی کو چی دوایی کاک فارووقی بلورییه وه
- به بۆنه‌ی کۆچی دوایی هاوڕیی تێکۆشه‌ر کاک فاڕوقی بلوری
- بانگه‌وازی موجاهیدینی خه‌لقی ئێران بۆ راپه‌ڕینی سه‌رانسه‌ری له رۆژی 22ی رێبه‌ندان
- په‌یامی مامۆستا شێخ عێزه‌ددینی حوسه‌ینی به‌بۆنه‌ی دووی رێبه‌ندان ساڵرۆژی دامه‌زراندنی کۆماری کوردستان له مه‌هاباد
- زیندانی وئێعدامی رۆڵه‌کانی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان مه‌حکوم ده‌که‌ین
- راگەیاندن بۆ ئاگاداری هەموان
- ئێوارە کۆرێک لە یادی 64ەمین سالی دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە ویەن
- سیاسه‌تی دژ به‌كورد ئیدانه ده‌كه‌ین
- نامه‌یه‌ك كراوه له كه‌مپینی پشتیوانی له پارێزه‌ر گۆران ئه‌دهه‌م بۆ:
- ده‌بێ له جووڵانه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری ئێران‌دا به‌شدار بین!
- بزوتنتهوه جهماوهریکان و چاویلکه لێڵه‌که‌ی کاک سه‌لاح مازوچی!
- عه‌قلیه‌تی رۆشه‌نبیری كورد و گیرانه‌كه‌ی هۆشه‌نگ
- پاشه‌کشه له مافه نه‌ته‌وه‌یییه‌کان بوه‌ته نه‌ریتی به‌شێک له هێزه کوردستانیه‌کان.
- گۆرانی مه‌نه‌لۆج
- چ که‌رده‌ن؟
- دارێنه !
- گرژ بوونه‌وه‌ی که‌ش و هه‌وای سیاسی ئێران،پاڵفتهگی بیرورای له حێزبه‌کان ئهۆێت!!!
- ڕاپۆرتی سیاسی وکاروتێکۆشانی ٣ ساڵ په‌سه‌ندکراوی کۆنگره‌ی یه‌که‌م
- جواب بۆ حه‌سه‌نی ئه‌یوبزاده(4)
- عه‌بدوڵڵا موهته‌دی سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی سیاسی ناو ئێران ده‌دوێت
- چاوپێکه‌وتنێک له‌گه‌ڵ (هیوا ناسیح) نوێنه‌ری ڕێکخراوی چاک له سویسرا
- کورد و بزوتنه‌وه‌ی خه‌ڵک له ئێران، وتووێژی رۆژنامه‌ی ئاوێنه له‌گه‌ڵ ئاسۆ حه‌سه ن زاده
- عەبدولای موهته‌دی: ده‌مڕاستانی بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز ده‌بێت هه‌ندێ هێڵی سوور ببه‌زێنن
- ته‌ها حه‌سـه‌نیانی ده‌ڵێت ڕژێمی ئێران هه‌رگێز بایه‌خی به یاساکانی نێوده‌وڵه‌تی نه‌داوه
- ناهید به‌همه‌نی سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی ژنانی کورد له کوردسـتانی ئێران ده‌دوێت
- دۆخی ناله‌باری رۆژنامه‌نووسان له‌ئێران
- مقابلة مع أمين عام حزب كومالة الكردي الإيراني عبد الله مهتدي
- چاوپێکه‌وتنی ئاڵای ئازادی له‌گه‌ڵ (هیوا ناسیح)
- ته‌ها حه‌سه‌نیانی ده‌رباره‌ی پـێشـوازیکردنی خه‌ڵـک له گرووپی ئاشـتی ده‌دوێت
- چوار حیزب و رێكخراوی كوردستانی داوا ده‌كه‌ن به بۆنه‌ی رۆژی جیهانی زمانی دایك چالاكی تایبه‌ت ئه‌نجام بدرێت
- دیداری كۆمه‌ڵه له حیزبی دیموكراتی كوردستان
- راپۆرتی بەرێوەچونی رێورەسمی 2ی رێبەندان لە وڵاتی فینلاند
- كۆمیته‌ی نێوده‌وڵه‌تی گه‌ڕان به دوای داد، داوای كرد ناوی سازمانی موجاهیدینی خه‌لقی ئێران له لیستی تیرۆری ئه‌مریكا دهرهاویشترێت
- ئاهەنگی رۆژی کۆمەلە لە تۆرۆنتۆ - کانادا
- به دڕۆ خستنه‌وه‌ی هه‌والێك
- بروسكه‌ی سه‌ره‌خۆشی به بۆنه‌ی: مه‌رگی هاوڕێ "فاروق بلوری"
- ڕاپورتی چالاکی کۆمیته‌ی کۆمه‌ڵه له وڵاتی بریتانیا!
- ڕاپورتی خۆپیشاندان ڕۆژی هه‌ینی له دیفاع له زیندانیانی سیاسی له شاری بێڕلین
- ئاهەنگێک لە ولاتی هولەند بەبۆنەی 26ی رێبەندان رۆژی کۆمەلە
- کاوه قاسمی کرماشانی ده‌سبه‌سه‌ر کرا
- راگەیاندن سه‌باره‌ت به تێکچوونی باری ته‌ندروستیی محه‌ممه‌د سدیقی که‌بوودوه‌ند
- "هه‌موو شه‌وێ ئه‌ستێره‌یه‌ک داده‌گرن، و ئه‌م ئاسمانه ماتهمپۆشه هه‌تا ئێستاش لێوانڕێژه له ئه‌ستێره"
- ڕاگه‌یاندن بۆ محکوم کردنی حوکمی ئێعدامی زینه‌بی جه‌لالیان و زیندانیه سیاسیهکانیتر!
- نامه‌ی ژماریه‌ک له کورده‌کانی دانیشتوی سوئید بۆ سه‌رۆک وه‌زیری ئه‌م وه‌لاته بۆ ڕاگرتنی حوکمی ئیعدامی هه‌ڵسوراوانی سیاسی له ئیران
- خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی دژی حوکمی ئێعدام- ژنێڤ
- نامەی سەرئاوالە بۆ سەرۆک وەزیرانی سوئید
- ڕاپورتی به‌ڕێوه‌چونی ئاکسیونی ڕۆژی شه‌ممه لە کۆلن
- ئاگاداری بۆ خۆپیشاندان
- بانگه‌واز بۆ خۆپیشاندانێک له‌به‌رده‌م کۆمیسیۆنی یه‌کێتی ئه‌وروپادا له مه‌یدانی
- سوخەنرانی عارف نادری مامۆستای زمانی کوردی لە زانکۆ لە شاری قوروە
- هه‌موومان به‌رپرسیارین
- 25ی نوامبر، نا بۆ تووندوتیژی
- 16ی ئازه‌ر و ئاماده‌بوون بۆ ئه‌زموونێكی نوێ
- جینایه‌تێكی نوێ، هه‌لومه‌رجێكی نوێ و ئه‌ركه‌كان
- هه‌وڵی رژیم بۆ دووباره كردنه‌وه‌ی جینایه‌تێك، له چه‌شنی كه‌هریزه‌ك
- دۆسیه‌ی ئه‌تۆمی كۆماری ئیسلامی‌و خولی نوێی دانیشتنه‌كان
- یارییه‌كانی تۆپی‌پێ، هه‌ره‌شه بۆ ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆری
- بزووتنه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئێران، هه‌نگاو نان به‌ره‌و داهاتوویه‌كی گه‌ش
- جه‌عفه‌ر حامیدی سه‌باره‌ت به گیان له‌ده‌سـتدانی ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی حزبه کوردیـیه‌کانی ئێران ده‌دوێت
- ڕێبەندان !
- بیره‌وه‌ریه‌کانی پێشمه‌رگه‌یه‌ک شه‌ڕی وله‌ژێر به‌شی سێ
- بیره‌وه‌ریه‌کانی پێشمه‌رگه‌یه‌ک شه‌ڕی وله‌ژێر به‌شی دوو
- بیره‌وه‌ریه‌کانی پێشمه‌رگه‌یه‌ک شه‌ڕی ولهژێربهشی یه‌ک
- بیره‌وه‌ریه‌کانی پێشمه‌رگه‌یه‌ک کاره‌ساتی کانی خه‌یاران به‌شی پێنج
- بیره‌وه‌ریه‌کانی پێشمه‌رگه‌یه‌ک کاره‌ساتی کانی خه‌یاران به‌شی 4
- بیره‌وه‌ریه‌کانی پێشمه‌رگه‌یه‌ک : کاره‌ساتی کانی خه‌یاران به‌شی سێ
- بیره‌وه‌ریه‌کانی پێشمه‌رگه‌یه‌ک کاره‌ساتی کانی خه‌یاران به‌شی دوو
- کاره‌ساتی کانی خه‌یاران به‌شی یه‌ک
- که وتنه بۆسه و بریندار بوونم له ئاوایی دووه ێسە
- انتخابات ایران زمین لرزەای برای رژیم ایران
- با خه‌ڵکی کوردستان نه‌که‌ین به قوربانی سه‌رنه‌که‌وتنی موسه‌وی
- راگه‌یێندراوی سازمانی خه‌باتی كوردستانی ئێران، له‌سه‌ر ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی خه‌ڵكی ئێران دژی رژیمی ئاخوندی
- پەیامی بەرێز عەبدولا موهتەی سکرتێری کۆمەلە بو خەلکی کوردستان
- حیزبی دێموکراتی کوردستان له ئاوی لێڵ ماسی ده‌گرێ!
- قه‌هری شۆڕشگێڕانه به ڕێوه، گه‌لی کورد بخرۆشێن!
- عه‌بدوڵای موهته‌دی به ناوی كۆمه‌ڵه‌وه داوای له خه‌ڵی كوردستان كرد بڕژێنه سه‌رشه‌قامه‌كان
- وه‌ڵامی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران بۆ پارته ئۆپۆزسیۆنه‌كانی لایه‌نگری كه‌روبی
- حسین یه‌زدانپه‌نا: خه‌لكی كوردستان به‌شداری گهرمو گوریان له هه‌لبژاردنه‌كاندا كرد
- شۆرش لە ئێران :راپۆرتی هەوالنێری تەلەفزیۆنی ئیتالیا

هه‌واڵه‌کان
ڕاگه‌یاندنه‌کان
بابه‌ته‌کان