ڕاپرسی: بزوتنەوەی سەوز
به‌م بابه‌ته پله بده
(کۆی ده‌نگه‌کان پله‌کان: 3)
راپۆرتی كۆتایی پلێنۆمی دووهه‌می كومیته‌ی ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵه‌ی
راپۆرتی كۆتایی پلێنۆمی دووهه‌می كومیته‌ی ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
پلێنۆمی دووهه‌می كومیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵبژێردراوی كۆنگره‌ی دوازده‌ی كۆمه‌ڵه به به‌شداری سه‌رجه‌م ئهندامانو جێگره‌كانی له رێكه‌وتی 18ی خه‌زه‌ڵوه‌ری 1386 به‌ڕێوه‌چوو. له نێوان گرینگرترین خاڵه‌كانی به‌رنامه‌ی كاری پلێنۆمی دووهه‌م، ده‌توانین ئاماژه به‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه بكه‌ین:1- دوایین گۆڕانكارییه سیاسییه‌كانی ئێران‌و به‌تایبه‌ت كوردستان، ئه‌گه‌ره جۆاروجۆره‌كان له پێوه‌ند به‌و هێڵه‌ی كه گۆڕانكارییه‌كانی ئێران پێیدا تێپه‌ر دهبنو كاره هه‌نووكه‌ییه‌كانی پێوه‌ندیدار به‌م پرسه له لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌وه 2- هۆكاره سیاسی‌و رێكخراوه‌ییه‌كانی ئه‌م دواییانه‌و سه‌رهه‌ڵدانی كه‌مینه‌ی كومیته‌ی ناوهندیو ده‌ره‌نجامی جیابوونه‌وه‌ی ئه‌وان له كۆمه‌ڵه 3- چاكسازی له به‌ڕێوه‌بردنی كاری رێكخراوه‌یی و حیزبی 4- داڕشتن‌و به‌ڕێوه‌بردنی سیستمی په‌روه‌رده‌و بارهێنان له ناو حیزب 5- بارودۆخی سیاسی‌و رێكخراوه‌یی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی‌و رۆڵی پارته سیاسییه‌كانی كوردستان به‌تایبه‌ت كۆمه‌ڵه له هاوئاهه‌نگ كردن‌و نزیكتر كردنه‌وه‌ی مه‌یله دێمۆكراتیكه‌كان‌و له ئاكامدا یارمه‌تیدان بۆ پێكهێنانی به‌ره‌یه‌كی بهربلاَوی دێمۆكراتیك له ناو ئۆپۆزیسیۆن 6- هه‌نگاوگه‌لی جیدی بۆ باشتركردنی كاری رێبه‌ری كۆمه‌ڵه‌و دروستكردنی ئۆرگانگه‌لی ستادی بۆ رێكخستن‌و كارامهكردنی كاری كومیته‌ی ناوهندیو ده‌فته‌ری سیاسی 7- هه‌نگاوی نوێ بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی چالاكی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه 8- هه‌ڵبژاردنی ده‌فته‌ری سیاسی‌و هتد.له ته‌وه‌ری دوایین گۆڕانكارییه سیاسییه‌كانی ئێران كه له راپۆرتی ده‌فته‌ری سیاسی ئاراسته‌ی كومیته‌ی ناوه‌ندی كرا، له‌سه‌ر ئه‌م خاڵه پێداگری كرا كه كۆماری ئیسلامی پێچ‌و مۆره‌كانی ملهوڕی‌و دیكتاتۆرییه‌تی هه‌رچی زیاتر‌و توندتر، له دهستو پێی ئازادیخوازان‌و خه‌ڵكی ئێران ئاڵاندووه‌و به ئاشكرا له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه تا كهشو هه‌وای كۆمه‌ڵگای ئێران بۆ ساڵه ره‌شه‌كانی ملهوڕی‌و داخرانی سیاسی بگه‌ڕێنێته‌وه. جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌مه كرایه‌وه كه له‌م نێوه‌دا رژیمی ئێران به تایبه‌ت هه‌وڵ ده‌دات توێژی لاوانی ولاَت كه به شێوه‌یه‌كی هێزه‌كی ئه‌توانێ یه‌كێك له چالاكترین ئه‌كته‌ره‌كانی بزووتنه‌وه‌ی هه‌ڵپێچانی رژیم بێت، له باری سیاسییه‌وه ناكارا كاتهوهو ده‌سته‌مۆی خۆی بكات‌و غوروریان تێك بشكێنێت. له پله‌ی دووهه‌م ژنان كه وه‌ك ناڕازیترین توێژی كۆمه‌ڵگای ئێرانن، كه‌وتوونه‌ته به‌ر سه‌ركوتی كۆنه‌پارێزی‌و دیكتاتۆرییه‌ت، تا ئیراده‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یان تێكبشكێنن. ئه‌م ئامانجه‌ی كۆماری ئیسلامی له كه‌مپه‌ینی دژه خه‌ڵكی له ژێر ناوی سازدانی ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی ره‌نگده‌داته‌وه. له هه‌مانكاتدا چین‌و توێژهكانیتری كۆمه‌ڵگای ئێران‌و له‌وانه كرێكارانیش له قامچی ملهوڕی بێبه‌ش نهبوونو رێبه‌رانی كرێكاری‌و بزووتنه‌وه‌ی ره‌وای ئه‌وان له‌گه‌ڵ توندترین گوشار‌و سه‌ركوت به‌ره‌وڕوو بوون. مهیدانهكانیتری ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسیش هه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌م بارودۆخه به‌ره‌وڕوون. هه‌ر چه‌شنه ده‌نگێكی ره‌خنه‌ی سه‌ربه‌ست كپ كراوه‌و كه‌م پرسی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی بوونی هه‌یه كه به راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌ت به‌ر به باسكردن‌و تاوتوێكردنی له مێدیاكان نه‌گیرابێت. هاوشێوه‌ی هه‌مان بارودۆخ له روبه‌ڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ پرسی نه‌ته‌وه ژێرده‌سته‌كانیش حوكم ده‌كات. ده‌ست بردن بۆ شێوازی توند‌و له‌وانه ئه‌شكه‌نجه‌ی جه‌سته‌یی به شێوه‌یه‌كی بهربلاَو له دژی زیندانیانی سیاسی‌و ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه ئاماژه‌ی پێكرا، له لایه‌ن كۆماری ئیسلامی به ئامانجی به‌رگرتن به ئاخێزێكی جه‌ماوه‌ری له كاتێكدا كه له‌پانتایی نێوده‌وڵه‌تی زۆرتر تووشی گوشاری سیاسی بۆته‌وه، به‌ڕێوه ده‌چێت.سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌و به سه‌رنجدان به به‌ڵگه‌ی حاشاهه‌ڵنه‌گر، له‌سه‌ر ئه‌م خاڵه‌ش پێداگری كراوه كه ئه‌گه‌رچی ئێمه به نه‌بوونی بزووتنه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری به رێبهریو ستراتێژی روون له مه‌یدانی سیاسی ئێران به‌ره‌وڕووین، بهلاَم خۆڕاگری له به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌وڵانه‌ی رژیمی ئیسلامی له ئاستی جیاواز له ئارادایه‌و چین‌و توێژه جیاوازه‌كانی ئێران ته‌سلیمی ئه‌م سه‌ره‌ڕۆییانه نه‌بوون. بارودۆخی زۆر ناله‌باری ئابووری ئێران كه خۆی له هه‌ڵاوسانی باڵای پێداویستیه بنچینه‌ییه‌كانی خه‌ڵك‌و هه‌روه‌ها هاتنه خواره‌وه‌ی له راده‌به‌ده‌ری به‌رهه‌مهێنانی ناوخۆیی‌و به‌شوێنیدا ده‌رنجامه خراپه‌كانی ئه‌م بارودۆخه به شێوه‌ی بێكاری زۆرتری كرێكاران نیشان ده‌دات، له سه‌ر قووڵبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك كاریگه‌ری داناوه‌و پلانه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدارانی سیاسی ئێران بۆ به‌رگرتن به‌م كهشو هه‌وایه به‌ره‌وڕووی دژوازی بۆته‌وه. چوونه سه‌ره‌وه‌ی نرخی نه‌وت ئه‌گه‌رچی به شێوه‌ی كاتی ده‌ستی ده‌وڵه‌تی له به‌ڕێوه‌بردنی گه‌ڵاڵه‌كانی ئاوه‌ڵا كردۆته‌وه، به‌ڵام به له‌به‌رچاوگرتنی هۆكارهكانیتری وه‌ك هاتنه خواره‌وه‌ی نرخی دۆلار له بازاڕه جیهانییه‌كان، كاریگه‌ریه پۆزێتیڤه‌كانی كورتخایه‌ن‌و نابه‌رده‌وام دهێڵێتهوه.پلێنۆم له‌به‌ر تیشكی باسه‌كانی پێوه‌ندیدار به بارودۆخی سیاسی كه‌وته تاوتوێكردنی بارودۆخی ئۆپۆزیسیۆنی كۆماری ئیسلامی‌و پڕژوبلاَوی ئه‌وانی وه‌ك یه‌كێك له خاڵه لاوازه گه‌وره‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ههڵپێچانو دێمۆكراسی خۆازی خه‌ڵكی ئێران ناوزه‌د كرد. لاوازی بزووتنه‌وه‌ی چهپو پێشكه‌وتنخواز هاوشان له‌گه‌ڵ ناڕوونی‌و كێشه تیۆرییه‌كانی، بۆته هۆكارێك تا كاریگه‌ریه‌كی لاواز له‌سه‌ر ئۆپۆزیسیۆن‌و بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ئێران دابنێ. له لایهكیتریشهوه ئۆپۆزیسیۆنی دێمۆكراسیخوازی ئێران هێشتاكه له هه‌ڵوێستێكی به ته‌واوی دێمۆكراتیك‌و به تایبه‌ت له هه‌مبه‌ر پرسی نه‌ته‌وه‌یی له ئێران‌و پێكهاته‌ی حكومه‌تی داهاتوو دووره. پلێنۆمی دووهه‌م بۆ جارێكی‌تر جه‌ختی له سه‌ر سیاسه‌تی كۆمه‌ڵه بۆ شكڵ دان به به‌ره‌یه‌كی بهربلاَوی دێمۆكراسیخوازی كرده‌وه‌و به له‌به‌رچاوگرتنی بارودۆخی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران، له‌سه‌ر هه‌وڵی چڕوپڕتر له‌مباره‌وه له ده‌وری داهاتوو ته‌ئكید كرایه‌وه. هه‌روه‌ها پلێنۆم له سه‌ر پێویستی به‌هێز كردنی هاوكاری له‌گه‌ڵ رێكخراوه سیاسییه‌كانی ئێران جه‌ختی كرده‌وه. تا ئه‌و شوێنه‌ی كه پێوه‌ندی به بزووتنه‌وه‌ی چه‌پ هه‌یه، پلێنۆم پێداگری له‌سه‌ر كاری تیۆریك له‌م مه‌یدانه كرد‌و به ئاماژه به گرینگی به‌هێزكردنی دیالۆگی كۆمه‌ڵه له‌گه‌ڵ مه‌یله چه‌په‌كان‌و هێزه‌كانیان له كۆمه‌ڵگا، زۆرتر كردنی ئه‌ده‌بیاتی سیاسی خۆی به زمانی فارسی له ده‌وره‌ی داهاتووی هه‌ڵسووڕانی خۆی، له ده‌ستوری كار دانا.یه‌كێكی دیكه له ته‌وه‌ره‌ی باسه‌كانی پلێنۆم، شیكاری هۆكاره‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی گروپبه‌ندی دژه حیزبی كه‌مینه‌و دابڕانی ئه‌م دواییانه‌ی ئه‌وان له كۆمه‌ڵه بوو. به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی كه ئه‌م گروپبهندییه له نه‌بوونی هه‌ر چه‌شنه شێوازێكی سیاسی‌و ئینسجامی تیۆریكو سیاسی، به جێگه‌ی په‌نابردن بۆ خه‌باتی سیاسی نێوحیزبی، كه‌ڵكی ناشایستیان له ناڕه‌زایه‌تی ته‌شكیلاتی له شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی ئۆردوگاكان- كه خۆیان زۆرترین به‌رپرسایه‌تییان له‌م مه‌یدانه‌دا هه‌بوو-وه‌رگرت. به تێگه‌یشتن له‌و خاڵانه‌ی كه ئه‌م ده‌سته‌گه‌رییه له سه‌ر نائاگایی سیاسی سازدرا‌و چه‌واشه‌كردنی زه‌ینی به‌شێك له هاوڕٍێیانی ته‌شكیلاتی لێكهوتهوه، پلێنۆم زۆرترین‌و سه‌ره‌كیترین كاری له ده‌وره‌ی داهاتوو بۆ چاكسازی له به‌ڕێوه‌بردنی تهشكیكلاتو بردنه سه‌ره‌وه‌ی وشیاری سیاسی ئهندامانو پێشمه‌رگه‌كان، دیاری كرد‌و له‌مباره‌وه گه‌ڵاڵه‌یه‌كی له ده‌ستوری كاری خۆی دانا.له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی پلێنۆم جه‌خت له‌سه‌ر چاكسازی جیدی له كاروباری رێبه‌ری كرا‌و سازدانی ئۆرگانگهلێكی ستادی پێویست بۆ ئه‌م به‌شه ده‌سنیشان كرا. له باسه‌كانی پێوه‌ندیدار به ته‌شكیلات، رێكخسته‌وه‌ی سه‌ر له‌نوێی راگه‌یاندنی حیزب‌و به تایبه‌ت رادیۆ ده‌نگی كۆمه‌ڵه‌و كه‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی رۆژهه‌ڵات كه له‌جیابوونه‌وه‌ی ئه‌م دواییانه تووشی زیانی مادی زۆر ببون، جه‌ختی له‌سه‌ر كرایه‌وه. دووهه‌مین پلێنۆمی كومیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵبژێردراوی كونگره‌ی دوازده‌ی كۆمه‌ڵه، دوای پێَنج رۆژ كاری چڕوپڕو بڕیاردان ده‌رباره‌ی پرسه گرینگه رێكخراوه‌یی‌و سیاسییه‌كان له كهشو هه‌وایه‌كی هاوڕێیانه‌و پڕ له ئیراده بۆ به ئه‌نجام گه‌یاندنی به‌رپرسایه‌تی گه‌وره‌ی رێبه‌ری بزووتنه‌وه‌ی كوردستان له‌م ده‌وره‌یه‌دا، به دانانه‌وه‌ی ده‌فته‌ری سیاسی هه‌ڵبژێردراوی پلێنۆمی یه‌كه‌م، كۆتایی به‌كاره‌كانی خۆی هێنا.
کۆمیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران3/12/2007
گه‌ڕانه‌وه بو لاپه‌ڕه‌ی ئه‌وه‌ڵ
گه‌ڕانه‌وه بو لاپه‌ڕه‌ی پێش‌و
رای خۆت بنێره
رای تو (0 نێردراو)
هه‌واڵی زیاتر
- كچه كوردێكی ته‌مه‌ن شانزه ساڵ زینده‌به‌گۆڕ ده‌كرێت
- کۆنفرانسێک له‌سه‌ر پرسی کورد ـ تورکیا له پارله‌مانی ئه‌وروپا به‌ڕێوه‌چوو
- سەرنوسەری رۆژنامەی رۆژنامە ئاودێر شێخ عومه‌ر دەستی لە کار کێشاوە
- بەرپرسی پارێزگاری کۆمەلەی کاک عومەر ئیلخانیزادە پەناهەندەی پ ک ک بوو
- هه‌واڵه‌كه‌ی (رۆژنامه) له‌سه‌ر یارمه‌تیدانی ئۆپۆزسیۆنی كوردستانی ئێران كاردانه‌وه‌ی تری هه‌یه
- پارتی ئاشتی و دیموكراسی یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی خۆی ده‌به‌ستێت
- ئاگاداری مه‌راسیمی ئه‌سپه‌رده کردنی کاک فارووقی بلووری
- كۆنفرانسێك له په‌رله‌مانى ئه‌وروپا بۆ كێشه‌ى كورد ده‌به‌سترێت
- ته‌نیا له ماوه‌ی چه‌ند مانگدا، سه‌رۆکێکی دیکه‌ی تاڵیبان کوژرا
- وشه ناعه‌ره‌بیه‌كان له قورئاندا
- ده‌بێ له جووڵانه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری ئێران‌دا به‌شدار بین
- به بونه ی کو چی دوایی کاک فارووقی بلورییه وه
- به بۆنه‌ی کۆچی دوایی هاوڕیی تێکۆشه‌ر کاک فاڕوقی بلوری
- بانگه‌وازی موجاهیدینی خه‌لقی ئێران بۆ راپه‌ڕینی سه‌رانسه‌ری له رۆژی 22ی رێبه‌ندان
- په‌یامی مامۆستا شێخ عێزه‌ددینی حوسه‌ینی به‌بۆنه‌ی دووی رێبه‌ندان ساڵرۆژی دامه‌زراندنی کۆماری کوردستان له مه‌هاباد
- زیندانی وئێعدامی رۆڵه‌کانی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان مه‌حکوم ده‌که‌ین
- راگەیاندن بۆ ئاگاداری هەموان
- ئێوارە کۆرێک لە یادی 64ەمین سالی دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە ویەن
- سیاسه‌تی دژ به‌كورد ئیدانه ده‌كه‌ین
- نامه‌یه‌ك كراوه له كه‌مپینی پشتیوانی له پارێزه‌ر گۆران ئه‌دهه‌م بۆ:
- ده‌بێ له جووڵانه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری ئێران‌دا به‌شدار بین!
- بزوتنتهوه جهماوهریکان و چاویلکه لێڵه‌که‌ی کاک سه‌لاح مازوچی!
- عه‌قلیه‌تی رۆشه‌نبیری كورد و گیرانه‌كه‌ی هۆشه‌نگ
- پاشه‌کشه له مافه نه‌ته‌وه‌یییه‌کان بوه‌ته نه‌ریتی به‌شێک له هێزه کوردستانیه‌کان.
- گۆرانی مه‌نه‌لۆج
- چ که‌رده‌ن؟
- دارێنه !
- گرژ بوونه‌وه‌ی که‌ش و هه‌وای سیاسی ئێران،پاڵفتهگی بیرورای له حێزبه‌کان ئهۆێت!!!
- ڕاپۆرتی سیاسی وکاروتێکۆشانی ٣ ساڵ په‌سه‌ندکراوی کۆنگره‌ی یه‌که‌م
- جواب بۆ حه‌سه‌نی ئه‌یوبزاده(4)
- عه‌بدوڵڵا موهته‌دی سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی سیاسی ناو ئێران ده‌دوێت
- چاوپێکه‌وتنێک له‌گه‌ڵ (هیوا ناسیح) نوێنه‌ری ڕێکخراوی چاک له سویسرا
- کورد و بزوتنه‌وه‌ی خه‌ڵک له ئێران، وتووێژی رۆژنامه‌ی ئاوێنه له‌گه‌ڵ ئاسۆ حه‌سه ن زاده
- عەبدولای موهته‌دی: ده‌مڕاستانی بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز ده‌بێت هه‌ندێ هێڵی سوور ببه‌زێنن
- ته‌ها حه‌سـه‌نیانی ده‌ڵێت ڕژێمی ئێران هه‌رگێز بایه‌خی به یاساکانی نێوده‌وڵه‌تی نه‌داوه
- ناهید به‌همه‌نی سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی ژنانی کورد له کوردسـتانی ئێران ده‌دوێت
- دۆخی ناله‌باری رۆژنامه‌نووسان له‌ئێران
- مقابلة مع أمين عام حزب كومالة الكردي الإيراني عبد الله مهتدي
- چاوپێکه‌وتنی ئاڵای ئازادی له‌گه‌ڵ (هیوا ناسیح)
- ته‌ها حه‌سه‌نیانی ده‌رباره‌ی پـێشـوازیکردنی خه‌ڵـک له گرووپی ئاشـتی ده‌دوێت
- چوار حیزب و رێكخراوی كوردستانی داوا ده‌كه‌ن به بۆنه‌ی رۆژی جیهانی زمانی دایك چالاكی تایبه‌ت ئه‌نجام بدرێت
- دیداری كۆمه‌ڵه له حیزبی دیموكراتی كوردستان
- راپۆرتی بەرێوەچونی رێورەسمی 2ی رێبەندان لە وڵاتی فینلاند
- كۆمیته‌ی نێوده‌وڵه‌تی گه‌ڕان به دوای داد، داوای كرد ناوی سازمانی موجاهیدینی خه‌لقی ئێران له لیستی تیرۆری ئه‌مریكا دهرهاویشترێت
- ئاهەنگی رۆژی کۆمەلە لە تۆرۆنتۆ - کانادا
- به دڕۆ خستنه‌وه‌ی هه‌والێك
- بروسكه‌ی سه‌ره‌خۆشی به بۆنه‌ی: مه‌رگی هاوڕێ "فاروق بلوری"
- ڕاپورتی چالاکی کۆمیته‌ی کۆمه‌ڵه له وڵاتی بریتانیا!
- ڕاپورتی خۆپیشاندان ڕۆژی هه‌ینی له دیفاع له زیندانیانی سیاسی له شاری بێڕلین
- ئاهەنگێک لە ولاتی هولەند بەبۆنەی 26ی رێبەندان رۆژی کۆمەلە
- کاوه قاسمی کرماشانی ده‌سبه‌سه‌ر کرا
- راگەیاندن سه‌باره‌ت به تێکچوونی باری ته‌ندروستیی محه‌ممه‌د سدیقی که‌بوودوه‌ند
- "هه‌موو شه‌وێ ئه‌ستێره‌یه‌ک داده‌گرن، و ئه‌م ئاسمانه ماتهمپۆشه هه‌تا ئێستاش لێوانڕێژه له ئه‌ستێره"
- ڕاگه‌یاندن بۆ محکوم کردنی حوکمی ئێعدامی زینه‌بی جه‌لالیان و زیندانیه سیاسیهکانیتر!
- نامه‌ی ژماریه‌ک له کورده‌کانی دانیشتوی سوئید بۆ سه‌رۆک وه‌زیری ئه‌م وه‌لاته بۆ ڕاگرتنی حوکمی ئیعدامی هه‌ڵسوراوانی سیاسی له ئیران
- خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی دژی حوکمی ئێعدام- ژنێڤ
- نامەی سەرئاوالە بۆ سەرۆک وەزیرانی سوئید
- ڕاپورتی به‌ڕێوه‌چونی ئاکسیونی ڕۆژی شه‌ممه لە کۆلن
- ئاگاداری بۆ خۆپیشاندان
- بانگه‌واز بۆ خۆپیشاندانێک له‌به‌رده‌م کۆمیسیۆنی یه‌کێتی ئه‌وروپادا له مه‌یدانی
- سوخەنرانی عارف نادری مامۆستای زمانی کوردی لە زانکۆ لە شاری قوروە
- هه‌موومان به‌رپرسیارین
- 25ی نوامبر، نا بۆ تووندوتیژی
- 16ی ئازه‌ر و ئاماده‌بوون بۆ ئه‌زموونێكی نوێ
- جینایه‌تێكی نوێ، هه‌لومه‌رجێكی نوێ و ئه‌ركه‌كان
- هه‌وڵی رژیم بۆ دووباره كردنه‌وه‌ی جینایه‌تێك، له چه‌شنی كه‌هریزه‌ك
- دۆسیه‌ی ئه‌تۆمی كۆماری ئیسلامی‌و خولی نوێی دانیشتنه‌كان
- یارییه‌كانی تۆپی‌پێ، هه‌ره‌شه بۆ ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆری
- بزووتنه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئێران، هه‌نگاو نان به‌ره‌و داهاتوویه‌كی گه‌ش
- جه‌عفه‌ر حامیدی سه‌باره‌ت به گیان له‌ده‌سـتدانی ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی حزبه کوردیـیه‌کانی ئێران ده‌دوێت
- ڕێبەندان !
- بیره‌وه‌ریه‌کانی پێشمه‌رگه‌یه‌ک شه‌ڕی وله‌ژێر به‌شی سێ
- بیره‌وه‌ریه‌کانی پێشمه‌رگه‌یه‌ک شه‌ڕی وله‌ژێر به‌شی دوو
- بیره‌وه‌ریه‌کانی پێشمه‌رگه‌یه‌ک شه‌ڕی ولهژێربهشی یه‌ک
- بیره‌وه‌ریه‌کانی پێشمه‌رگه‌یه‌ک کاره‌ساتی کانی خه‌یاران به‌شی پێنج
- بیره‌وه‌ریه‌کانی پێشمه‌رگه‌یه‌ک کاره‌ساتی کانی خه‌یاران به‌شی 4
- بیره‌وه‌ریه‌کانی پێشمه‌رگه‌یه‌ک : کاره‌ساتی کانی خه‌یاران به‌شی سێ
- بیره‌وه‌ریه‌کانی پێشمه‌رگه‌یه‌ک کاره‌ساتی کانی خه‌یاران به‌شی دوو
- کاره‌ساتی کانی خه‌یاران به‌شی یه‌ک
- که وتنه بۆسه و بریندار بوونم له ئاوایی دووه ێسە
- انتخابات ایران زمین لرزەای برای رژیم ایران
- با خه‌ڵکی کوردستان نه‌که‌ین به قوربانی سه‌رنه‌که‌وتنی موسه‌وی
- راگه‌یێندراوی سازمانی خه‌باتی كوردستانی ئێران، له‌سه‌ر ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی خه‌ڵكی ئێران دژی رژیمی ئاخوندی
- پەیامی بەرێز عەبدولا موهتەی سکرتێری کۆمەلە بو خەلکی کوردستان
- حیزبی دێموکراتی کوردستان له ئاوی لێڵ ماسی ده‌گرێ!
- قه‌هری شۆڕشگێڕانه به ڕێوه، گه‌لی کورد بخرۆشێن!
- عه‌بدوڵای موهته‌دی به ناوی كۆمه‌ڵه‌وه داوای له خه‌ڵی كوردستان كرد بڕژێنه سه‌رشه‌قامه‌كان
- وه‌ڵامی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران بۆ پارته ئۆپۆزسیۆنه‌كانی لایه‌نگری كه‌روبی
- حسین یه‌زدانپه‌نا: خه‌لكی كوردستان به‌شداری گهرمو گوریان له هه‌لبژاردنه‌كاندا كرد
- شۆرش لە ئێران :راپۆرتی هەوالنێری تەلەفزیۆنی ئیتالیا

هه‌واڵه‌کان
ڕاگه‌یاندنه‌کان
بابه‌ته‌کان