ڕاپرسی: بزوتنەوەی سەوز
بۆچی بەشداری کورد لەم بزوتنەوەدا بەرچاو نییە ؟
به‌م بابه‌ته پله بده
(کۆی ده‌نگه‌کان پله‌کان: 0)
هاوارێک بۆ شاری ماکۆ، یان بڵیندگۆی پڕۆپاگه‌نده و چه‌واشه‌کاری
شێرکۆ جیهانی | 05 Nov, 2009 13:40:29 | ژماره‌ی خوێنه‌ران 208
شێرکۆ جیهانی
له ماڵپه‌ڕی برووسکه دا بابه‌تێکم به‌ر چاو که‌وت که که‌سێک به ناوی مه‌جید جه‌نیکانلوو نووسیویه‌تی و باسی له کوردانی شاری ماکۆ کردووه. ئه‌و که‌سه‌له گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا که بابه‌ته‌که‌ی به باس کردن له سه‌دام و حه‌له‌بچه و کوێ و کوێ درێژ کردووه‌ته‌وه و بردوویه‌تی بۆ باس و خواسی دیکه و که‌متر هاتووه‌ته سه‌رئه‌سڵی بابه‌ته‌که که شاری ماکۆیه، شه‌ڕێکی هێزه‌کانی سپای پاسداران و چه‌ند پێشمه‌رگه‌ی له گوندێک به ناوی یارمق گێڕاوه‌ته‌وه که تێی دا دوو پێشمه‌رگه و چه‌ند هاووڵاتی کورد له ساڵه‌کانی سه‌ره‌تای ده‌سهه‌ڵاتداریه‌تی خومه‌ینی ژیانیان له ده‌ست داوه.
بێگومان ئه‌وه‌ی که ئه‌و به‌ڕێزه ویستوویه‌تی گرینگی به هه‌رێمی ماکۆ بدات جێگه‌ی ڕێزه، به‌ڵام من چه‌ند تێبینیم بۆ بابه‌تی ئه‌و به‌ڕێزه هه‌یه. یه‌که‌م تێبینیم هه‌ڵه‌یه‌که که له باره‌ی مێژووی شه‌ڕی ئارارات ده‌یکات و ده‌ڵێ که چیای ئاراراتی گه‌وره له به‌رامبه‌ر به‌شێک زه‌وی هه‌رێمی سێرۆی ئورمیه درا به تورکیه! که ئه‌وه راست نییه و ئه‌وه‌نده‌ی که من ئاگادار بم و باس کراوه، چیای ئاگری گه‌وره له به‌رامبه‌ر شاری چالدوران دراوه به تورکیه. وه‌ک ده‌زانین دوو چیای ئاگری هه‌ن، یه‌کیان چیای ئاگری گه‌وره‌یه و ئه‌وه‌ی دیکه چیای ئاگری بچووکه که هه‌ر دوو چیاکه له پاڵ یه‌کتر. هه‌روه‌ها دوو شاری چالدۆرانیش هه‌ن. به‌ر له شه‌ڕی جووڵانه‌وه‌ی خۆیبوون، هه‌ر دوو چیای ئاگری له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و له ژێر ده‌ستی ده‌وڵه‌تی ئێران دابوون و هه‌ر دوو شار که ناوی چالۆرانیان له سه‌ره له باکوری کوردستان و له ژێر ده‌ستی ڕژیمی تورک دابوون.، به‌ڵام دواتر به مه‌به‌ستی تێکشکاندنی جووڵانه‌وه‌ی خۆی بوون، ده‌وڵه‌تی تورک یه‌کێک له شاره‌کانی ژێر ده‌سهه‌ڵاتی خۆی، واتا چالدۆرانێکی دا به ئێران که ئێستا ئه‌و شاره له نێوان خۆی و ماکۆ هه‌ڵکه‌وتووه، ئێرانیش یه‌کێک له چیاکانی ئاگری ، واتا ئاگری گه‌وره‌ی به تورکیه به‌خشی. که‌وابوو ئه‌سڵی بازرگانییه‌که له نێوان شاره‌کان وان و ماکۆ دا ڕووی داوه.
کاک مه‌جید هه‌روه‌ها له‌و بابه‌ته دا وانیشان ده‌دات که گۆیا خه‌ڵکی ماکۆ هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به که‌م و زۆر ده‌بێ لایه‌نگری حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران بووبن و هه‌تا ئێستاش ئه‌و ڕه‌وته به‌رده‌وامه. ئه‌و به‌ڕێزه ده‌ستی کردووه به پڕۆپاگه‌نده‌ی ناڕاست و خه‌یاڵی حیزبی و عه‌ینه‌کی حیزبگه‌ری چاوی له دیتنی راستیه‌کان پۆشیوه. له راستی دا به بێ هیچ جۆره ده‌مارگرژی و خۆفریو دانێک ده‌بێ بڵێم که ئه‌و ئیدیعایه نه ته‌نیا ڕاست نییه، به‌ڵکوو ئه‌وه‌نده‌ی که من ئاگادارم تا راده‌یه‌ک به پێچه‌وانه‌شه.
ڕه‌نگه که‌متر که‌سێک له دانیشتوانی هه‌رێمی موکریان، جیا له‌وانه‌ی که کاری بازرگانی یان کاری کوره‌خانه ده‌که‌ن و ده‌چنه هه‌رێمی پۆلده‌شت و ماکۆ، به ئه‌ندازه‌ی من له ماوه‌ی ئه‌و ساڵانه‌ی ڕابڕدوو دا سه‌ردانی هه‌رێمی ماکۆیان کردبێت و دۆست و ناسیاویان له‌وێ هه‌بێت. من هه‌م به هۆی سه‌ردانی دۆستان و هه‌میش بۆ کاری وێنه‌گری گه‌لێک جاران چوومه هه‌رێمه‌که و له نزیکه‌وه له گه‌ڵ بیر و ڕای خه‌ڵک ئاشنام. ئه‌وه‌ی که من له ماکۆ دیتم ئه‌وه بوو که خه‌ڵکی ماکۆ ته‌نانه‌ت ناوی حیزبی دێمۆکراتیان له بیر چووه‌ته‌وه و زۆر که‌سیشم دیتووه که ته‌نانه‌ت قاسملووش ناناسن. نزیکه‌ی 15 ساڵ له‌مه‌و پێش بۆ یه‌که‌یم جار کوردیکی ماکۆییم له ناو مینی بوسی نێوان مه‌هاباد - بۆکان دیت و که قسه‌مان ده‌کرد ده‌یگوت، ئێمه کوردین و پارتی ئێمه هه‌یه... ! کاتێک گوتم پارتی ئێوه کێن، کابرای کورد که له شاری بۆکان سه‌ربازی ده‌کرد گوتی، پارتی ئێمه په‌که‌که‌یه ! ئه‌و کات بۆ من سه‌یر بوو که له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان خه‌ڵکانێک هه‌ن که په‌که‌که وه‌ک پارتی خۆیان ده‌بینن. ئه‌وه‌ش له قۆناغێک دابوو که هێشتا خه‌باتی په‌که‌که سه‌رتاسه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانی دانه‌گرتبوو. ئه‌و سه‌ربازه کورده گوتی که خه‌ڵکی گوندێکی سه‌ر سنووره و هه‌موو کاتێک گه‌ریلاکان سه‌ردانی چادر و ماڵه‌کانیان ده‌که‌ن و به ساڵانه له گه‌ڵ هێزی گه‌ریلا دا بوونه یه‌ک.
دواتر له زانکۆی ئورمیه گه‌لێک کوردی خه‌ڵکی شار و گونده‌کانی ماکۆ، پۆلده‌شت، یۆڵه‌گه‌لدی، شووت، قه‌ره‌زیائه‌دین، خۆی، سه‌ڵماس و گه‌لێک هه‌رێمی دیکه‌م ناسین و به چاوی خۆم دیتم که هه‌موویان باس له ئاپۆ و جووڵانه‌وه‌ی ئاپۆچی ده‌که‌ن. له سه‌ردانم بۆ ئه‌و هه‌رێمانه‌ش دا، به تایبه‌ت له سه‌ردانی شاری ماکۆ، هه‌مان شتم له ناو خه‌ڵکی ئه‌وێ دا دیت و شتێکم به ناوی پارت و ڕێکخراوه‌ی دیکه نه‌دیت. خه‌ڵک له‌و هه‌رێمه به ئاشکرا و به نهێنی لایه‌نگری خۆیان له په‌که‌که و په‌ژاک ڕاده‌گه‌یه‌نن و به سه‌دان که‌سیش له‌و ساڵانه‌ی دوایی دا که‌وتنه زیندان که ئێستاش زیندانی ماکۆ زیادتر له 60 که‌سی تێدایه که به تاوانی هاوکاری په‌ژاک سزای چه‌ندین ساڵه‌ی زیندان و ته‌نانه‌ت ئێعدام‌یان به سه‌ر دا سه‌پێندراوه.
من نامهه‌وێ بڵێم که ئه‌و چه‌ند شه‌ڕه‌ی که پێشمه‌رگه له ساڵه‌کانی سه‌ره‌تای شۆڕش له ماکۆ کردوویانه به که‌م ده‌بینم یان شتێک. خوێنی ئه‌و که‌سانه بۆ من به نرخه و جێگه‌ی ڕێزه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر بمانهه‌وێ به ڕوانگه‌یه‌کی مێژوونووسانه و ڕاسته‌قینه و به بێ خۆ فریودان له بابه‌ته‌که بڕوانین، ده‌رده‌که‌وێ که هێزی پارته‌کانی کلاسیک له‌و هه‌رێمه دا زۆر که‌م خه‌باتیان کردووه و ئه‌گه‌ر چاوێکیش له ئاماری شه‌ڕی ئه‌و ساڵانه بکه‌ین ده‌بینین که زۆر به که‌می پێشمه‌رگه‌ی تێدابووه و به ده‌یان ساڵیشه هێزی ئه‌و پارته کلاسیکانه نه‌چوون و پێگه‌یه‌کیشیان بۆ چوونی ئه‌و هه‌رێمانه نه‌ماوه. به‌ڵام زیادتر له 25 ساڵه گه‌ریلاکانی په‌که‌که له ناو ئه‌و خه‌ڵکه دان و فاکتۆری زاراوه‌ی هاوبه‌شی خه‌ڵکی هه‌رێمه‌که له گه‌ڵ کوردانی باکور و بوونی ده‌یان ساڵه‌ی گه‌ریلا له ناویان و خه‌باتی سیاسی و دواتریش هاتنی هێزه‌کانی په‌ژاک له‌م ساڵانه‌ی دوایی دا، خه‌ڵکی ماکۆ و هه‌رێمه‌که‌ی به ته‌واوی په‌لکێشی ئه‌و تێکۆشانه کردووه. نموونه‌ی هه‌ره به‌رچاویش ڕێپیوانی خه‌ڵکی شاری ماکۆ له زستانی ساڵی 2006 دابوو که له پێناو ئازادی ڕێبه‌ر ئاپۆ ئه‌نجام درا و چه‌ندین که‌س تێیدا ژیانیان له ده‌ست دا و به سه‌دان که‌سیش گیران. ئه‌وه له کاتێک دایه که کاک مه‌جید باسی ئه‌و شتانه ناکات و حیزبه‌که‌شی ئه‌و کات هه‌وڵی ده‌دا مۆرکی خۆی له‌و ڕێپێوانه بدات و له دووره‌وه ته‌ماشای ڕووداوه‌که‌ی ده‌کرد و له ڕادیۆش ده‌یانگوت که گۆیا ئه‌و خه‌ڵکه وێنه‌ی قاسملوویان هه‌ڵگرتووه و درووشمیان بۆ حیزب داوه !!! دواتریش که زانیان ڕیپێوانه‌که بۆ ئۆجه‌لان بووه، ده‌ستیان به چه‌واشه‌کاری کرد و ئه‌مجاره‌یان ده‌یانگوت که گۆیا ئه‌و ڕیپێوانه به هۆی نه‌بوونی نه‌وت ڕووی داوه ! که‌چی حیزبی دێمۆکرات ئه‌وه‌نده له هه‌رێمی ماکۆ بێ ئاگا بوو که نه‌یده‌زانی که چه‌ند ساڵه شاری ماکۆ گازی هه‌یه و ئیتر خه‌ڵک به کوره‌ی نه‌وتی له شاره‌که دا ماڵیان گه‌رم ناکه‌نه‌وه.
من تێناگه‌م که بۆ چی ده‌بێ حیزبێک به هه‌موو شێوه‌یه‌ک خۆی به حیزبی هه‌شتا له سه‌دی خه‌ڵک بناسێنێ و به زۆری و زۆرداری بڵێ که خۆشه‌ویستی هه‌موو که‌سم و هه‌وڵ بدات که هه‌رێمه‌کانی وه‌ک ماکۆ و ئیلام به به‌شێک له هه‌رێمه‌کانی ژێر سێبه‌ری خۆی و لایه‌نگری خۆی بناسێنێ، له کاتێک دا که هیچ هه‌وڵ و تێکۆشانێکی له‌و هه‌رێمانه دا نه‌بووه و ئه‌و حه‌ز و خۆشه‌ویستییه‌شی له‌و هه‌رێمانه دا نییه. بۆ وێنه ئه‌گه‌ر چاوێک له مانگرتنی دوکاندارانی ئه‌مساڵیش بکه‌ین هه‌مان ڕاستی ئاشکرا ده‌بێت. مانگرتن به ئینسیاتیڤی خه‌ڵکی چه‌ند شاری موکریان له وێنه‌ی مه‌هاباد و سه‌قز و به‌شیک له بۆکان و شنۆ پێک هات و له‌وه‌ش زیادتر نه‌بوو، به‌ڵام که سه‌یری ماڵپه‌ڕی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێرانت ده‌کرد، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ت ده‌دیت که گۆیا له ماکۆ هه‌تا ئیلام، خه‌ڵکی زۆربه‌ی شاره‌کان ده‌رگه‌ی دوکانیان داخستووه !!! گه‌لۆ ئه‌وه راست بوو !؟ ئایا خه‌ڵکی شاره‌کانی سنه و کامیاران و کرماشان و سه‌رپێلی زه‌هاو و ماکۆ و ئیلام و سه‌ڵماس و کوێ و کوێ ... له‌و مانگرتنه دابوون ؟! وڵامه‌که‌ی به چاوێکی دوور له ده‌مارگرژی یه‌ک شته، نا ! مێژووش هه‌ر ده‌ڵێ نا. که‌وابوو ئه‌و پاوانخوازیه کارتۆنییه واتای چییه ؟ دانیشتوویه‌کی سنه کاتێک ئه‌و درۆیه له ڕاگه‌یاندنه‌کانی ئه‌وان ده‌بیسێ ده‌بێ چ دژکرده‌وه‌یه‌ک له خۆی نیشان بدات ؟! وادیاره کاک مه‌جیدیش تووشی هه‌مان دۆگما هاتووه و به زۆری ده‌یهه‌وێ خه‌ڵکی ئه‌و هه‌رێمه به حیزبێکه‌وه بلکێنێ که نه تێکۆشانی له ماکۆ و ده‌وروبه‌ری هه‌یه و نه خه‌ڵکی ئه‌وه‌ێش بیری لێ ده‌که‌نه‌وه.
لێره دا ئامانجم دژایه‌تی کردنی حیزبه‌که‌ی کاک مه‌جید نییه و خۆشم به‌و شتانه ماندوو ناکه‌م، به‌ڵام چه‌واشه‌کاری و نازانستی بوونیش شتێک نییه که په‌سه‌ند بکرێت. ئه‌و که‌سانه‌ش که قسه‌کانی من به راست نازانن، با سه‌ردانێکی شاری ماکۆ و ده‌وره‌به‌ری بکه‌ن، ئه‌وجار باشتر ئه‌و ڕاستییه‌یان بۆ ده‌رده‌که‌وێت
له کۆتاییش دا ده‌بێ ئاماژه به‌وه بکه‌م که خه‌ڵکی ماکۆ ئه‌مڕۆکه ڕووبه‌ڕووی زۆر سته‌می گه‌وره ده‌بنه‌وه که زۆر مه‌ترسیداره‌تره له شه‌ڕی چه‌کداری، ئه‌وه‌یش ئه‌وه‌یه که شاری ماکۆ و شاره‌کانی ده‌وروبه‌ری ڕۆژانه به خه‌ڵکانی بیانی پڕ ده‌کرێت و هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی ناو و ناسنامه‌ی کوردی ئه‌و شاره ده‌درێت. توانه‌وه‌ی کولتوری و هه‌وڵی له ناو بردنی زمان و برسی ڕاگرتنی کوردان و گه‌لێک کێشه‌ی دیکه‌ی هه‌رێمه‌که هه‌ن که کاک مه‌جید له تاو پڕۆپاگه‌نده‌ی حیزبی له بیری چووه له بابه‌ته‌که‌ی دا بیگونجێنێ. هیوادارم له بابه‌تی داهاتووی دا زۆرتر ئاماژه به‌و شتانه بکات و له کاتی نووسینی بابه‌تیش دا بچێته سه‌ر ئه‌سڵی بابه‌ت و شێر و ڕێوی بۆ نه‌هێنێ، چوونکه هه‌موو که‌س ده‌زانێ که سه‌دام 50000 کوردی له حه‌له‌بچه کوشتووه و تورکیه‌ش زمانی کوردی قه‌ده‌غه کردووه و کورد سته‌می لێ ده‌کرێ، به‌ڵام هێنده‌ی باسی ئه‌و شتانه کردووه که شتێکی زۆری بۆ خودی ماکۆ و ته‌نانه‌ت ئه‌و شه‌ڕه‌ی که باسی لێ ده‌کات نه‌هێشتووه‌ته‌وه..
له گه‌ڵ ڕێزم دا

گه‌ڕانه‌وه بو لاپه‌ڕه‌ی ئه‌وه‌ڵ
گه‌ڕانه‌وه بو لاپه‌ڕه‌ی پێش‌و
رای خۆت بنێره
رای تو (0 نێردراو)
هه‌واڵی زیاتر
- كچه كوردێكی ته‌مه‌ن شانزه ساڵ زینده‌به‌گۆڕ ده‌كرێت
- کۆنفرانسێک له‌سه‌ر پرسی کورد ـ تورکیا له پارله‌مانی ئه‌وروپا به‌ڕێوه‌چوو
- سەرنوسەری رۆژنامەی رۆژنامە ئاودێر شێخ عومه‌ر دەستی لە کار کێشاوە
- بەرپرسی پارێزگاری کۆمەلەی کاک عومەر ئیلخانیزادە پەناهەندەی پ ک ک بوو
- هه‌واڵه‌كه‌ی (رۆژنامه) له‌سه‌ر یارمه‌تیدانی ئۆپۆزسیۆنی كوردستانی ئێران كاردانه‌وه‌ی تری هه‌یه
- پارتی ئاشتی و دیموكراسی یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی خۆی ده‌به‌ستێت
- ئاگاداری مه‌راسیمی ئه‌سپه‌رده کردنی کاک فارووقی بلووری
- كۆنفرانسێك له په‌رله‌مانى ئه‌وروپا بۆ كێشه‌ى كورد ده‌به‌سترێت
- ته‌نیا له ماوه‌ی چه‌ند مانگدا، سه‌رۆکێکی دیکه‌ی تاڵیبان کوژرا
- وشه ناعه‌ره‌بیه‌كان له قورئاندا
- ده‌بێ له جووڵانه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری ئێران‌دا به‌شدار بین
- به بونه ی کو چی دوایی کاک فارووقی بلورییه وه
- به بۆنه‌ی کۆچی دوایی هاوڕیی تێکۆشه‌ر کاک فاڕوقی بلوری
- بانگه‌وازی موجاهیدینی خه‌لقی ئێران بۆ راپه‌ڕینی سه‌رانسه‌ری له رۆژی 22ی رێبه‌ندان
- په‌یامی مامۆستا شێخ عێزه‌ددینی حوسه‌ینی به‌بۆنه‌ی دووی رێبه‌ندان ساڵرۆژی دامه‌زراندنی کۆماری کوردستان له مه‌هاباد
- زیندانی وئێعدامی رۆڵه‌کانی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان مه‌حکوم ده‌که‌ین
- راگەیاندن بۆ ئاگاداری هەموان
- ئێوارە کۆرێک لە یادی 64ەمین سالی دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە ویەن
- سیاسه‌تی دژ به‌كورد ئیدانه ده‌كه‌ین
- نامه‌یه‌ك كراوه له كه‌مپینی پشتیوانی له پارێزه‌ر گۆران ئه‌دهه‌م بۆ:
- ده‌بێ له جووڵانه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری ئێران‌دا به‌شدار بین!
- بزوتنتهوه جهماوهریکان و چاویلکه لێڵه‌که‌ی کاک سه‌لاح مازوچی!
- عه‌قلیه‌تی رۆشه‌نبیری كورد و گیرانه‌كه‌ی هۆشه‌نگ
- پاشه‌کشه له مافه نه‌ته‌وه‌یییه‌کان بوه‌ته نه‌ریتی به‌شێک له هێزه کوردستانیه‌کان.
- گۆرانی مه‌نه‌لۆج
- چ که‌رده‌ن؟
- دارێنه !
- گرژ بوونه‌وه‌ی که‌ش و هه‌وای سیاسی ئێران،پاڵفتهگی بیرورای له حێزبه‌کان ئهۆێت!!!
- ڕاپۆرتی سیاسی وکاروتێکۆشانی ٣ ساڵ په‌سه‌ندکراوی کۆنگره‌ی یه‌که‌م
- جواب بۆ حه‌سه‌نی ئه‌یوبزاده(4)
- عه‌بدوڵڵا موهته‌دی سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی سیاسی ناو ئێران ده‌دوێت
- چاوپێکه‌وتنێک له‌گه‌ڵ (هیوا ناسیح) نوێنه‌ری ڕێکخراوی چاک له سویسرا
- کورد و بزوتنه‌وه‌ی خه‌ڵک له ئێران، وتووێژی رۆژنامه‌ی ئاوێنه له‌گه‌ڵ ئاسۆ حه‌سه ن زاده
- عەبدولای موهته‌دی: ده‌مڕاستانی بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز ده‌بێت هه‌ندێ هێڵی سوور ببه‌زێنن
- ته‌ها حه‌سـه‌نیانی ده‌ڵێت ڕژێمی ئێران هه‌رگێز بایه‌خی به یاساکانی نێوده‌وڵه‌تی نه‌داوه
- ناهید به‌همه‌نی سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی ژنانی کورد له کوردسـتانی ئێران ده‌دوێت
- دۆخی ناله‌باری رۆژنامه‌نووسان له‌ئێران
- مقابلة مع أمين عام حزب كومالة الكردي الإيراني عبد الله مهتدي
- چاوپێکه‌وتنی ئاڵای ئازادی له‌گه‌ڵ (هیوا ناسیح)
- ته‌ها حه‌سه‌نیانی ده‌رباره‌ی پـێشـوازیکردنی خه‌ڵـک له گرووپی ئاشـتی ده‌دوێت
- چوار حیزب و رێكخراوی كوردستانی داوا ده‌كه‌ن به بۆنه‌ی رۆژی جیهانی زمانی دایك چالاكی تایبه‌ت ئه‌نجام بدرێت
- دیداری كۆمه‌ڵه له حیزبی دیموكراتی كوردستان
- راپۆرتی بەرێوەچونی رێورەسمی 2ی رێبەندان لە وڵاتی فینلاند
- كۆمیته‌ی نێوده‌وڵه‌تی گه‌ڕان به دوای داد، داوای كرد ناوی سازمانی موجاهیدینی خه‌لقی ئێران له لیستی تیرۆری ئه‌مریكا دهرهاویشترێت
- ئاهەنگی رۆژی کۆمەلە لە تۆرۆنتۆ - کانادا
- به دڕۆ خستنه‌وه‌ی هه‌والێك
- بروسكه‌ی سه‌ره‌خۆشی به بۆنه‌ی: مه‌رگی هاوڕێ "فاروق بلوری"
- ڕاپورتی چالاکی کۆمیته‌ی کۆمه‌ڵه له وڵاتی بریتانیا!
- ڕاپورتی خۆپیشاندان ڕۆژی هه‌ینی له دیفاع له زیندانیانی سیاسی له شاری بێڕلین
- ئاهەنگێک لە ولاتی هولەند بەبۆنەی 26ی رێبەندان رۆژی کۆمەلە
- کاوه قاسمی کرماشانی ده‌سبه‌سه‌ر کرا
- راگەیاندن سه‌باره‌ت به تێکچوونی باری ته‌ندروستیی محه‌ممه‌د سدیقی که‌بوودوه‌ند
- "هه‌موو شه‌وێ ئه‌ستێره‌یه‌ک داده‌گرن، و ئه‌م ئاسمانه ماتهمپۆشه هه‌تا ئێستاش لێوانڕێژه له ئه‌ستێره"
- ڕاگه‌یاندن بۆ محکوم کردنی حوکمی ئێعدامی زینه‌بی جه‌لالیان و زیندانیه سیاسیهکانیتر!
- نامه‌ی ژماریه‌ک له کورده‌کانی دانیشتوی سوئید بۆ سه‌رۆک وه‌زیری ئه‌م وه‌لاته بۆ ڕاگرتنی حوکمی ئیعدامی هه‌ڵسوراوانی سیاسی له ئیران
- خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی دژی حوکمی ئێعدام- ژنێڤ
- نامەی سەرئاوالە بۆ سەرۆک وەزیرانی سوئید
- ڕاپورتی به‌ڕێوه‌چونی ئاکسیونی ڕۆژی شه‌ممه لە کۆلن
- ئاگاداری بۆ خۆپیشاندان
- بانگه‌واز بۆ خۆپیشاندانێک له‌به‌رده‌م کۆمیسیۆنی یه‌کێتی ئه‌وروپادا له مه‌یدانی
- سوخەنرانی عارف نادری مامۆستای زمانی کوردی لە زانکۆ لە شاری قوروە
- هه‌موومان به‌رپرسیارین
- 25ی نوامبر، نا بۆ تووندوتیژی
- 16ی ئازه‌ر و ئاماده‌بوون بۆ ئه‌زموونێكی نوێ
- جینایه‌تێكی نوێ، هه‌لومه‌رجێكی نوێ و ئه‌ركه‌كان
- هه‌وڵی رژیم بۆ دووباره كردنه‌وه‌ی جینایه‌تێك، له چه‌شنی كه‌هریزه‌ك
- دۆسیه‌ی ئه‌تۆمی كۆماری ئیسلامی‌و خولی نوێی دانیشتنه‌كان
- یارییه‌كانی تۆپی‌پێ، هه‌ره‌شه بۆ ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆری
- بزووتنه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئێران، هه‌نگاو نان به‌ره‌و داهاتوویه‌كی گه‌ش
- جه‌عفه‌ر حامیدی سه‌باره‌ت به گیان له‌ده‌سـتدانی ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی حزبه کوردیـیه‌کانی ئێران ده‌دوێت
- ڕێبەندان !
- بیره‌وه‌ریه‌کانی پێشمه‌رگه‌یه‌ک شه‌ڕی وله‌ژێر به‌شی سێ
- بیره‌وه‌ریه‌کانی پێشمه‌رگه‌یه‌ک شه‌ڕی وله‌ژێر به‌شی دوو
- بیره‌وه‌ریه‌کانی پێشمه‌رگه‌یه‌ک شه‌ڕی ولهژێربهشی یه‌ک
- بیره‌وه‌ریه‌کانی پێشمه‌رگه‌یه‌ک کاره‌ساتی کانی خه‌یاران به‌شی پێنج
- بیره‌وه‌ریه‌کانی پێشمه‌رگه‌یه‌ک کاره‌ساتی کانی خه‌یاران به‌شی 4
- بیره‌وه‌ریه‌کانی پێشمه‌رگه‌یه‌ک : کاره‌ساتی کانی خه‌یاران به‌شی سێ
- بیره‌وه‌ریه‌کانی پێشمه‌رگه‌یه‌ک کاره‌ساتی کانی خه‌یاران به‌شی دوو
- کاره‌ساتی کانی خه‌یاران به‌شی یه‌ک
- که وتنه بۆسه و بریندار بوونم له ئاوایی دووه ێسە
- انتخابات ایران زمین لرزەای برای رژیم ایران
- با خه‌ڵکی کوردستان نه‌که‌ین به قوربانی سه‌رنه‌که‌وتنی موسه‌وی
- راگه‌یێندراوی سازمانی خه‌باتی كوردستانی ئێران، له‌سه‌ر ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی خه‌ڵكی ئێران دژی رژیمی ئاخوندی
- پەیامی بەرێز عەبدولا موهتەی سکرتێری کۆمەلە بو خەلکی کوردستان
- حیزبی دێموکراتی کوردستان له ئاوی لێڵ ماسی ده‌گرێ!
- قه‌هری شۆڕشگێڕانه به ڕێوه، گه‌لی کورد بخرۆشێن!
- عه‌بدوڵای موهته‌دی به ناوی كۆمه‌ڵه‌وه داوای له خه‌ڵی كوردستان كرد بڕژێنه سه‌رشه‌قامه‌كان
- وه‌ڵامی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران بۆ پارته ئۆپۆزسیۆنه‌كانی لایه‌نگری كه‌روبی
- حسین یه‌زدانپه‌نا: خه‌لكی كوردستان به‌شداری گهرمو گوریان له هه‌لبژاردنه‌كاندا كرد
- شۆرش لە ئێران :راپۆرتی هەوالنێری تەلەفزیۆنی ئیتالیا

هه‌واڵه‌کان
ڕاگه‌یاندنه‌کان
بابه‌ته‌کان