ڕاپرسی: 28 گه‌لاوێژ
به‌م بابه‌ته پله بده
(کۆی ده‌نگه‌کان پله‌کان: 17)
بە بۆنەی بیست و هەشتی گەلاوێژ ڕۆژی دەرکردنی فەرمانی هێرشی خومەینی بۆ سەر کوردستان!
لە مێژوی هەمو گەلێکدا هیندێک ڕۆژ هەن کە گرینگی تایبەتی خۆیان هەیە. دەبنە هۆی وەبیر هێنانەوەی بیرەوەریەک کە لەوانەیە خۆش و جێگای شانازی بێت! یا کو بەپێچەوانە بیرەوەری ڕۆژێکی تاڵی مێژویی بێت!
ڕۆژی بیست و هەشتی گەلاوێژ ڕۆژێکی گرینگە لە مێژوی گەلی کوردستاندا. ئەم ڕۆژە لە لایەکەوە ڕۆژی خۆڕاگری و خۆڵقاندنی حیماسەی گەورە لە بەرامبەری داگیرکەراندایە، ڕۆژی هاوخەباتی و یەکگرتویی گەلێکە کە لێبڕاوانە پێ‌دادەگرێ لە سەر وەرگرتنەوەی مافە زەوتکراوەکانی! لە لایەکی کەش ڕۆژی بیست و هەشتی گەلاوێژ ڕۆژی نیشاندانی ڕواڵەتی دزێوی کۆماری ئیسلامیە کە بۆ سەرکوت کردن و چۆک‌پێدادان بە گەلێک کە لێبڕاوانە داوای مافە ڕەواکانی دەکات، لە هیچ کارەساتێک خۆی نەپاراست و بیرەوەری ئاتیلا و چەنگیز و هیتلێری ژیاندەوە!
بە دوای ڕوخانی ڕژیمی پاشایەتی گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە هۆی بوونی پێشینەی خەباتی سیاسی و زاڵ نەبونی بۆچونی ئایینی لە سیاسەتدا، کەش و هەوایەکی تایبەت بە خۆی هەبوو لە چاو ناوچەکانی کەی ئێران‌دا! لە کوردستان کۆمەڵگا بە پەلە بەرەو سکولاریسم و دیمۆکڕاتیسم دەچو. لە زۆر شوێن شوڕاکان دامەزران! نەمامی ئازادی خەریک بو لق وپۆی دادەخست! کۆمەڵگا بەرەو گەشەی سیاسی و کۆمەڵایەتی دەچو. بیری نۆێی سیاسی و جوڵانەوەی نوی هاتە میدانی خەباتی کوردستانەوە! ئەم کەش و هەوایەی کوردستان بە دڵی دەستەڵاتدارانی تازە بە دەستەڵات گەیشتوی کۆماری ئیسلامی نەبو. گەلی کوردستان نایان بە ڕیفراندۆمە نا دیموکڕاتیکەکەی خومەینی کوتبو! هەمو ئەمانە بو بە هۆی توڕەیی خومەینی، هەر بۆیەش لە ڕۆژی بیست و هەشتی گەلاوێژ دا فەرمانی هێرشی هەمەلایەنی بۆ سەر کوردستان دەرکرد و ئەم فەرمانەشی بە جیهاد دژی کوفار ناو لێنا! لای وابو کە زۆر هاسان دەتوانێ بگا بە ئامانجی کە بریتی بو لە چۆکپێدادن بە گەلێک کە بڕیاریداوە لە سەر وەرگرتنی مافەکانی پێداگرێ!
گەلی کوردستان یەکپارچە لە بەرامبەر هێرشی داگیرکەرانی کۆماری ئیسلامی‌دا ڕاوەستان، سەرەڕای ئەوەی دوژمن پڕجەک و تەیار بو، چەکدارەکانی یەکجار زۆر بون، بەڵام لە بەرامبەر ئیرادەی تێکڕایی توشی شکانی گەورەهات! هەرچەند کارەساتی سامناکیشی خوڵقاند وەک: ئیندرقاش، قارنێ، قەڵاتان، نەورۆزی خۆێناوی سنە، تۆپ باران و بۆمبارانی شارەکان و ...
کۆماری ئیسلامی هەر لە بنەڕەتدا دژی ئازادیە و لە هەر کۆیەک، هەر کەسێک ویستی ئازاد بژی بە توندی هەڵدەکتوێتە سەری. بەڵام لە کوردستان ئەم هێرشەی بۆ سەر ئازادیخوازان چەند قاتە. ئەمەش لە ڕواڵەتی ڕەگەزپەرەستانە و هەڵاواردئامێزایانەوەی سەرچاوە دەگرێت.
هەرچەند توانیان خاکی کوردستان داگیرکەن، بەڵام هەرگیز نەیانتوانی بە سەر دڵ و بیری ئەم گەلەدا زاڵ بن! ئەمەش بەردەوامی خەباتی گەلی کوردستان دژ بە داگیرکەران دەسەلمێنێ!
کە وابو بیست و هەشتی گەلاوێژ ڕۆژی یەکگرتویی و هاوخەباتی گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە! ڕۆژی یاد و بیرەوەری هەزاران گیانبەخت کردوانی ئەم ڕێگادورو درێژەیە!
ئەم ڕۆژە نەک تەنیا بۆ گەلی کوردستان گرینگە بەڵکو ئەمڕۆژە ڕۆژی ئازمونێکە بۆ هەمو ئەوکەسانەی کە داکۆکی لە مافی مرۆڤ دەکەن، دەبێ و لە سەریانە کە دژ بە هەڵاواردن بە گۆێرەی ڕەگەز، جینس، زمان، ئایین، بیر‌و بۆچون ڕاوەستن و هاودەنگی خۆیان لە گەل گەلی کوردستان دەربڕن! ئەگینا داکۆکیان لەمافی مرۆڤ دەکەوێتە بەر گومانەوە!
وەرن با هەمومان بەیەکەوە داوا لە ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکانی پارێزەری مافی مرۆڤ بکەین کە کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی بە تاوانی دەستدرێژی بۆ سەر مرۆڤایەتی و پێشێل کردنی بەرفراوانی مافی مرۆڤ دادگایی بکرێن!
وەرن هاوار بکەین کە هەمو مرۆڤێک دەبێ ئازادبژی!
وەرن هاوار بکەین کە چەوسانەوە و هەڵاواردن بە هەمو چەشنێکیەوە کۆتایی پێ بێت!
وەرن هاوار بکەین بژی ئازادی!
کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تکیشانی کوردستانی ئێران
کۆمیته‌ی ستۆکهۆڵم
2009-07-28
گه‌ڕانه‌وه بو لاپه‌ڕه‌ی ئه‌وه‌ڵ
گه‌ڕانه‌وه بو لاپه‌ڕه‌ی پێش‌و
رای خۆت بنێره
رای تو (0 نێردراو)
هه‌واڵی زیاتر
- راگه‌یه‌ندراوی كومیته‌ی ناوه‌ندی خه‌بات
- قه‌ڵه‌مه خۆفرۆشه‌كان ته‌قه له هێما نهتهوهیییهكان ده‌كه‌ن
- ئاههنگیک به بۆنه‌ی 25ی گه‌لاوێژ له شاری ڤانکوڤه‌ری کانه‌دا
- راگه‌یاندنی كۆمه‌ڵه به بۆنه‌ی ساڵوه‌گه‌ڕی 28ی گه‌لاوێژ...
- بانگه‌واز:28ی گه‌لاوێژ،ڕۆژی په‌رچدانه‌وه‌ی مرۆڤ کوژی رژێمی کۆماری ئیسلامی
- ئاگاداری کۆڕی پرسەو سەرەخۆشی مام ئەحمەد قادری لە نۆروێژ
- ماموستا سه‌یید جه‌لال كی بوو؟ (به‌شی یه‌كه‌م)
- مێژوو، ڕاستی و به‌ڵگه
- لانیكه‌م 5379 بابه‌تی پێشێلكاری مافی مرۆڤ ته‌نیا له‌ماوه‌ی مانگی گه‌لاوێژدا روویداوه
- مامۆستا سه‌یید جه‌لالی حسێنی، ڕێبه‌رێکی شۆڕشگێڕ
- سیستمی فیدرالی وه‌ك چاره‌سه‌ری كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌كان له ئێران
- کۆسپه‌کانی پێک نه هاتنی ده‌وڵه‌تی کورد !
- دکتۆر ئازاد مورادیان: ده‌بێت کۆماری ئیسلامی ئێران بخرێته ژێر چاودێری نێونه‌ته‌وه‌یی
- عه‌بدوڵا موهته‌دی: پێشبینی هێرش بردنه سه‌ر ئێران بۆ هیچ که‌س ئاسان نیـیه
- جه‌مشید به‌هرامی باس له ئاگرکه‌وتنه‌وه‌کانی ناو دارسـتانه‌کانی کوردسـتانی ئێران ده‌کات
- ته‌ها حه‌سه‌نیانی ده‌ڵێت پـێشـنیاری ئهحمهدینهژاد بۆ وتووێژ له‌گه‌ڵ سه‌رۆک ئۆباما شـتێـکی نوێ نیـیه
- عارف باوه‌جانی: لایه‌نێ له ژێر فشاری چه‌ند فارس ویستویانه لۆگۆی ئاڵای کوردستان له سه‌ر تهلهفزۆێنهکهیان لابه‌رن
- ده‌قی وتووێژێکی "کاوه ئه‌مین" له‌گه‌ڵ شێخ عێزه‌دین حوسێنی
- په‌یامی پیرۆزبائی کۆمه‌له بۆ به‌ریز مه‌سعود بارزانی
- ئاههنگیک به بۆنه‌ی 25ی گه‌لاوێژ له نۆروێژ
- ئاههنگیک به بۆنه‌ی 25ی گه‌لاوێژ له یوتوبۆری
- ئاسۆی رۆژهەلات ژمارە 58
- پیرۆز بێت رۆژی ٣١ی جۆزه‌ردان !!په‌یامی كومیته‌ی ناوه‌نديی به بۆنه‌ی رۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه
- راپورتێك سه‌باره‌ت به كوَنفرانسی هێزه كانی ئوپوزیسیونی ئێرانی له پاریس
- داواکاری له رای گشتی و ئه‌حزابه سیاسیه‌کانی کوردستانی و ئێرانی و هه‌مۆ ریکخراوه مرۆڤ دۆسته‌کان
- بانگه‌واز بۆ خۆپێشاندان له شاری ڤانکوڤه‌ر
- له سێداره‌دانی ئازادیخوازن له لایه‌ن کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه مه‌حکووم ده‌که‌ین
- سێزده‌هه‌مین کۆبوونه‌وی شوورای مافی مرۆڤ له‌بنکه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ژنێڤ
- كه‌مپه‌ین: "ژیان مافی هه‌موو مرۆڤێكه"
- جواره‌مین کونگره‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی دژی حوکمی ئیعدام له ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له ژنێڤ ده‌ستی پێ‌کرد
- بۆ....... به سۆز گیان و....چاوه‌کانی به‌سۆز گیان
- پێشکه ش به شه هید قادر به هرامی,
- به رزو به رێز بێت یادی شه هید سانیه به هرامی پیشمه رگه ی دێرینی کۆمه له
- سی ساڵ پاش شه‌ڕی ٣٥ ڕۆژه‌ی شاری بانه
- ڕازه نه درکاوه کانی کۆماری ئیسلامی ئێران- به‌شی یازده
- به‌رنامه‌ی سێکس وفه‌ساد کارییه‌کانی سه‌ی ئه‌حمه‌د خومه‌ینی وموحه‌مه‌د مونته‌زری
- انتخابات ایران زمین لرزەای برای رژیم ایران
- با خه‌ڵکی کوردستان نه‌که‌ین به قوربانی سه‌رنه‌که‌وتنی موسه‌وی
- راگه‌یێندراوی سازمانی خه‌باتی كوردستانی ئێران، له‌سه‌ر ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی خه‌ڵكی ئێران دژی رژیمی ئاخوندی
- پەیامی بەرێز عەبدولا موهتەی سکرتێری کۆمەلە بو خەلکی کوردستان
- حیزبی دێموکراتی کوردستان له ئاوی لێڵ ماسی ده‌گرێ!
- قه‌هری شۆڕشگێڕانه به ڕێوه، گه‌لی کورد بخرۆشێن!

هه‌واڵه‌کان
ڕاگه‌یاندنه‌کان
بابه‌ته‌کان