ڕاپرسی: 28 گه‌لاوێژ
ئایا 28ی گه‌لاوێژ بکه‌ین به رۆژی نه‌ته‌وه‌یی
به‌م بابه‌ته پله بده
(کۆی ده‌نگه‌کان پله‌کان: 15)
28ی گه‌لاوێژ، رۆژی وه‌ستانه‌وه و خۆڕاگری
خالید سیاده‌ت | 29 July, 2009 18:43:22 | ژماره‌ی خوێنه‌ران 247
خالید سیاده‌ت
28ی گه‌لاوێژ، رۆژی وه‌ستانه‌وه و خۆڕاگری
سی ساڵ له‌وه پێش له ڕۆژی 28ی گه‌لاوێژدا خومه‌ینی، ڕێبه‌ری ئه‌وکاتی ئێران، له‌گه‌ڵ ده‌رکردنی فه‌رمانی جیهاد شه‌ڕێکی خوێناوی له دژی گه‌لی کورد ده‌ست پێ کرد، شه‌ڕێک که تا ئێستاش هه‌ر درێژه‌ی هه‌یه. به دوای ئه‌و فه‌رمانه‌دا له چه‌ند لاوه به هاوکاری هێزی ئاسمانی و ئه‌رته‌ش و پاسدار هێرش کرایه سه‌ر کوردستان. ئه‌و هێرشه له گه‌ڵ وه‌ستانه‌وه و به‌ربه‌ره‌کانیه‌کی که‌م وێنه‌ی گه‌لی کورد بهروڕو بوه‌وه. له سه‌ره‌تاوه هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی توانیان شاره‌کانی کوردستان داگیر که‌ن و بنکه و پایگای خۆیان دامه‌زرێنن، به‌ڵام زۆری نه‌خایاند که له ماوه‌یه‌کی سێ مانگی‌دا هێزی چه‌کداری خه‌ڵک و پێشمه‌رگه توانیان داگیرکه‌رانی کۆماری ئیسلامی له نێو شاره‌کان وه‌ده‌ر نێن و دیسانه‌وه ئازادی و ده‌سه‌ڵات بگه‌ڕێننه‌وه بۆ خه‌ڵک و هێزه سیاسیه‌کانی.
ئیستا دوای سی ساڵ له حاڵێکدا که بناغه‌کانی کۆماری ئیسلامی له ئاستی سه‌راسه‌ریدا که‌وتۆته له‌رزین، جێی خۆیه‌تی که گه‌لی کورد که هیچکات له به‌رابه‌ر ئه‌و ڕێژیمه‌دا کۆڵی نه‌دا و له خه‌بات له دژی ئه‌و ڕێژیمه ڕانه‌وه‌ستا، 28ی گه‌لاوێژ وه‌ک ڕۆژی وه‌ستانه‌وه و خۆڕاگری له بیر نه‌کا و به‌و بۆنه‌وه چالاکی سیاسی گونجاو له خۆی نیشان بدا.
له‌و پێوه‌ندیه‌دا ژماره‌یه‌ک له ڕۆناکبیرانی کورد له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات نامه‌یه‌کیان واژۆ کردوه که تێیدا 28ی گه‌لاوێژ وه‌ک ڕۆژی ماته‌مینی گشتی یان عه‌زای عمومی ناوزه‌د کراوه و داوا له خه‌ڵکی کوردستان کراوه له‌و ڕۆژه‌دا سه‌ری سه‌عاتی 12 دوو ده‌قیقه بێده‌نگی ڕاگرن و سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی گیان به‌خت کردوان بکه‌ن و بچنه سه‌ر گڵکۆی شه‌هیدان.
دیاره که مه‌به‌ستی ئه‌و به‌ڕێزانه له نوسینی نێوی خۆیان له ژێر ئه‌و نامه‌یه، مه‌حکوم کردنی کۆماری ئیسلامی و پشتیوانی له خه‌باتی گه‌لی کورده، به‌ڵام بابزانین ئه‌و په‌یامانه‌ی که له‌و نامه‌یه‌دا هاتون خزمه‌ت به‌و ئامانجه ده‌که‌ن.
ماته‌مینی گشتی،
سی ساڵ له‌وه پێش که ئه‌و هێرشه به‌ربڵاوه کرا سه‌ر کوردستان، گه‌لی کورد ده‌سته‌وئه‌ژنۆ دانه‌نیشت و ماته‌می نه‌گرت به‌ڵکو ده‌ستی دایه چه‌ک و چوه نێو سه‌نگه‌ره‌وه و له دوژمن ڕاسا. کۆماری ئیسلامی ئه‌وه‌ی له ده‌ستی هات کردی، ده‌سته ده‌سته لاوانی ئیعدام کرد، شار و لادێکانی دایه به‌ر تۆپ و خۆمپاره، کاره‌ساتی قاڕنێ و قه‌ڵاتانی خولقاند و به‌ندیخانه‌کانی له تێکۆشه‌رانی کوردستان پڕ کرد. له به‌رابه‌ردا گه‌لی کورد حیزبه سیاسیه‌کانی خۆی به هێز کرد، هێزی پێشمه‌رگه و هێزی به‌رگری پێکهێنا و کۆچی مێژویی و ڕاوه‌ستان له به‌رابه‌ر تانکه‌کانی تاقی کرده‌وه. به‌ڵێ، سی ساڵ له‌وه پێش له جێی ماته‌مین و عهزاگرتن وه‌ستانه‌وه و خۆڕاگری پیشه کرا. ئێستا که ئه‌و حکومه‌ته پشتیوانی خه‌ڵکی ئێرانیشی له‌گه‌ڵ نه‌ماوه و له ناو خۆشی‌دا کێشه‌ی توندی لێ ساز بوه و زه‌مینه‌ی خرۆشانی جه‌ماوه‌ریش زۆر زیاتره، بۆچێ ڕێگه‌یه‌کی پاسیفیستی که به تایبه‌تی سه‌رچاوه‌ی له کولتوری ئایینی شیعه‌دایه بخرێته پێش پێی خه‌ڵک. ئایا ئه‌وه ناحه‌قی له‌گه‌ڵ ئه‌و خه‌ڵکه نیه که له حاڵێکدا ئه‌وان له دژوارترین ڕۆژه‌کاندا کۆڵ‌یان نه‌دا و غه‌م و په‌ژاره داینه‌گرتن، ئێستا که له پێش چاومان ئاسوی هه‌ستانه‌وه‌یه‌کی تازه ده‌بیندرێ، بێ ده‌نگی و ماته‌مینیان پێ پێشنیار بکرێ. ئایا ئه‌وه هه‌نگاوێک به‌ره‌ودوا بردنه‌وه‌ی ئاستی خه‌باتکارانه‌ی گه‌لێکی ڕاپه‌ڕیو نیه.
دوو ده‌قیقه بێ ده‌نگی،
له‌و نامه‌یه‌دا پێشنیار کراوه که له‌و ڕۆژه‌دا دوو ده‌قیقه بێده‌نگی ڕابگیرێ. پرسیار ئه‌وه‌یه که سه‌عات دوازده‌ی نیوه‌ڕۆی مانگی گه‌لاوێژ له سه‌دا چه‌نده‌ی خه‌ڵکی کوردستان له شوێنی گشتی و له ده‌وری یه‌کتر کۆبونه‌ته‌وه که بکرێ هاوکات دوو ده‌قیقه بێ ده‌نگی ڕاگرن. له حاڵێکدا که به‌شێکی به‌رچاوی خه‌ڵکی شاره‌کان له‌و کاته‌دا له نێو ماڵه‌کانیانن، خوێندکاران له خوێندنگه و زانستگا نین و ته‌نانه‌ت دوکاندارانیش بۆ پشوی نیوه‌ڕۆ هاتونه‌وه ماڵ، چۆن به‌شداری ئه‌و چالاکیه گشتیه بکه‌ن. به هه‌مو ئه‌وانه‌وه بڵێین که به هه‌رحاڵ به‌شێک له خه‌ڵک دوو ده‌قیقه بێده‌نگیان ڕاگرت. چ پێوانه‌یه‌ک هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رکه‌وێ که له‌و کاته‌دا به ڕاستی دوو ده‌قیقه بێده‌نگی ڕاگیراوه له حاڵێکدا بێ ده‌نگی نه تۆمار ده‌کرێ و نه له مێدیاوه بڵاو ده‌کرێته‌وه.
له ڕوانینی ئه‌و نامه‌یه‌دا 28ی گه‌لاوێژ وه‌ک ڕوداوێک له مێژودا که کاتی به‌سه‌ر چوه ده‌بیندرێ، که ئێستا یاد له شه‌هیده‌کانی بکرێته‌وه و ماته‌میان بۆ بگیرێ. به‌ڵام له ڕاستیدا 28ی گه‌لاوێژ و ئاکامه‌کانی ئه‌و فه‌رمانه دژی گه‌لیه‌ی خومه‌ینی ئێستاش هه‌ر درێژه‌ی هه‌یه. فه‌رمانه‌که‌ی خومه‌ینی هه‌ر له جێی خۆی ماوه. کوردستان هه‌روا داگیرکراوه، پایگا و بنکه‌کانی ئه‌رته‌ش و پاسداران هه‌ر له جێی خۆیانن، کوردستان هه‌ر ناوچه‌ی ئه‌منیه‌تیه، گه‌لی کوردیش هه‌ر خه‌بات ده‌کا و کۆڵی نه‌داوه. بۆیه هه‌ر وه‌ک نێوی ڕۆژی ماته‌مین و عه‌زا بۆ 28ی گه‌لاوێژ نێوێکی گونجاو نیه و نێوی ڕۆژی خۆڕاگری له گه‌ڵ ئه‌و ڕوداوه گونجاوتره، به‌و پێیه‌ش له جیاتی بێده‌نگی، ده‌نگ هه‌ڵبڕین و ئیعتێراز به کۆماری ئیسلامی له ساڵیادی ئه‌و ڕۆژه‌دا له جێی خۆیدایه. 28ی گه‌لاوێژی ئه‌وساڵ ده‌رفه‌تێکه که ئیدیعانامه‌ی گه‌لی کورد له دژی سی ساڵ حکومه‌تی کۆماری ئیسلامی و جینایه‌ته‌کانی ئه‌و ڕێژیمه له کوردستان بێته گۆڕێ.
له ئێستاوه 20ڕۆژی ماوه بۆ 28ی گه‌لاوێژ. ڕوون نیه ڕه‌وتی ڕوداوه‌کان له ئێران و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له کوردستان تا ئه‌و کات چۆن ده‌بێ. بێ گومان خۆپیشاندان و هاتنه سه‌ر شه‌قام له هه‌ر کارێک دڵخوازتره، به‌ڵام بوونی ژماره‌ی زۆری هێزی سه‌رکوتی ڕێژیم له کوردستان ڕه‌نگ بێ له هه‌ل و مه‌رجی ئێستادا ڕێگر بێ له‌و کاره.
سه‌رنجێک بۆ ئه‌و ئه‌زمونه‌ی خه‌ڵکی تاران که له کاتی شه‌ودا دێنه سه‌ر سه‌ربان و باڵکۆن و دروشمه‌کانی خۆیان دووپات ده‌که‌نه‌وه ده‌ری خست که پێش پێگرتنی بۆ ڕێژیم ئاسان نیه . له کوردستانیش له به‌ر ئه‌وه‌ی که به‌شی هه‌ره زۆری خه‌ڵک له‌و کاته‌ی شه‌ودا له ده‌وری یه‌کتر و له نێو ماڵه‌کانی خۆیانن، ده‌توانن له کاتێکی دیاریکراودا بچنه سه‌ر سه‌ربان و بۆ ماوه‌ی نیو سه‌عات دروشمی مه‌حکوم کردنی کۆماری ئیسلامی و پشتیوانی له مافه‌کانی خۆیان بده‌ن. ئه‌و چالاکیه هه‌م له توانای خه‌ڵکی کوردستاندا هه‌یه و هه‌م ده‌کرێ تۆمار کرێ و له مێدیاکانه‌وه بڵاو کرێته‌وه و ده‌نگی کۆڵنه‌ده‌ری و مافخوازی خه‌لکی کوردستان به گوێی هه‌مو دنیا بگه‌یه‌نێ.
گۆرینی ئه‌و نامه‌یه له‌و خاڵه ئهساسیانهدا بی گومان پشتیوانی جه‌ماوه‌رێکی زۆرتر بۆ خۆی ڕاده‌کێشێ و پێش به‌وه‌ش ده‌گرێ که سوننه‌تی نامۆ له‌گه‌ڵ کولتوری خه‌باتکارانه‌ی خه‌ڵکی کوردستان بێته نێو ئه‌و بزوتنه‌یه‌وه.
2009-07-29
Khaled_siadat@yahoo.se

گه‌ڕانه‌وه بو لاپه‌ڕه‌ی ئه‌وه‌ڵ
گه‌ڕانه‌وه بو لاپه‌ڕه‌ی پێش‌و
رای خۆت بنێره
رای تو (1 نێردراو)
-
نێردراو له لایه‌ن : حه‌مید شه‌ریفی, 30 July, 2009 07:40:27• سپاس بو کاک خالد . چاره نووسی زبانی هه‌ر نهتهوهییک ، زبانی چاره نووسی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه . ئه‌وه‌ش باشه که به دووای سی سال و به چاو لی کردن له‌م ئاخیزه تازانه ، به وه گه‌یشتووین که 28 گه‌لاویژ ببیت به روژیکی ماته‌مینی یا نه‌ته‌وه‌ی یا راگری یا چتیک له‌م چه‌شنه ... به‌لام به وته‌ی کاک خالد با په‌له نه‌که‌ین له هه‌لبژاردنی زبان یا رینموونیهکاندا . چون ساله‌های ئه‌ویت بو سرینه‌وه‌ی ئاسه‌واره خراپه‌که‌ی که کلتووری هیرشکهره نه‌ک کلتوری نه‌ته‌وه‌یک که ساله‌هایه داکوکی ئه‌کات له ماڤی خوی . که وایه با له یه‌کتر تی بگه‌ین ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌وی کار بو تی گه‌یشتن بکه‌ین .
هه‌واڵی زیاتر
- راگه‌یه‌ندراوی كومیته‌ی ناوه‌ندی خه‌بات
- قه‌ڵه‌مه خۆفرۆشه‌كان ته‌قه له هێما نهتهوهیییهكان ده‌كه‌ن
- ئاههنگیک به بۆنه‌ی 25ی گه‌لاوێژ له شاری ڤانکوڤه‌ری کانه‌دا
- راگه‌یاندنی كۆمه‌ڵه به بۆنه‌ی ساڵوه‌گه‌ڕی 28ی گه‌لاوێژ...
- بانگه‌واز:28ی گه‌لاوێژ،ڕۆژی په‌رچدانه‌وه‌ی مرۆڤ کوژی رژێمی کۆماری ئیسلامی
- ئاگاداری کۆڕی پرسەو سەرەخۆشی مام ئەحمەد قادری لە نۆروێژ
- ماموستا سه‌یید جه‌لال كی بوو؟ (به‌شی یه‌كه‌م)
- مێژوو، ڕاستی و به‌ڵگه
- لانیكه‌م 5379 بابه‌تی پێشێلكاری مافی مرۆڤ ته‌نیا له‌ماوه‌ی مانگی گه‌لاوێژدا روویداوه
- مامۆستا سه‌یید جه‌لالی حسێنی، ڕێبه‌رێکی شۆڕشگێڕ
- سیستمی فیدرالی وه‌ك چاره‌سه‌ری كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌كان له ئێران
- کۆسپه‌کانی پێک نه هاتنی ده‌وڵه‌تی کورد !
- دکتۆر ئازاد مورادیان: ده‌بێت کۆماری ئیسلامی ئێران بخرێته ژێر چاودێری نێونه‌ته‌وه‌یی
- عه‌بدوڵا موهته‌دی: پێشبینی هێرش بردنه سه‌ر ئێران بۆ هیچ که‌س ئاسان نیـیه
- جه‌مشید به‌هرامی باس له ئاگرکه‌وتنه‌وه‌کانی ناو دارسـتانه‌کانی کوردسـتانی ئێران ده‌کات
- ته‌ها حه‌سه‌نیانی ده‌ڵێت پـێشـنیاری ئهحمهدینهژاد بۆ وتووێژ له‌گه‌ڵ سه‌رۆک ئۆباما شـتێـکی نوێ نیـیه
- عارف باوه‌جانی: لایه‌نێ له ژێر فشاری چه‌ند فارس ویستویانه لۆگۆی ئاڵای کوردستان له سه‌ر تهلهفزۆێنهکهیان لابه‌رن
- ده‌قی وتووێژێکی "کاوه ئه‌مین" له‌گه‌ڵ شێخ عێزه‌دین حوسێنی
- په‌یامی پیرۆزبائی کۆمه‌له بۆ به‌ریز مه‌سعود بارزانی
- ئاههنگیک به بۆنه‌ی 25ی گه‌لاوێژ له نۆروێژ
- ئاههنگیک به بۆنه‌ی 25ی گه‌لاوێژ له یوتوبۆری
- ئاسۆی رۆژهەلات ژمارە 58
- پیرۆز بێت رۆژی ٣١ی جۆزه‌ردان !!په‌یامی كومیته‌ی ناوه‌نديی به بۆنه‌ی رۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه
- راپورتێك سه‌باره‌ت به كوَنفرانسی هێزه كانی ئوپوزیسیونی ئێرانی له پاریس
- داواکاری له رای گشتی و ئه‌حزابه سیاسیه‌کانی کوردستانی و ئێرانی و هه‌مۆ ریکخراوه مرۆڤ دۆسته‌کان
- بانگه‌واز بۆ خۆپێشاندان له شاری ڤانکوڤه‌ر
- له سێداره‌دانی ئازادیخوازن له لایه‌ن کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه مه‌حکووم ده‌که‌ین
- سێزده‌هه‌مین کۆبوونه‌وی شوورای مافی مرۆڤ له‌بنکه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ژنێڤ
- كه‌مپه‌ین: "ژیان مافی هه‌موو مرۆڤێكه"
- جواره‌مین کونگره‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی دژی حوکمی ئیعدام له ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له ژنێڤ ده‌ستی پێ‌کرد
- بۆ....... به سۆز گیان و....چاوه‌کانی به‌سۆز گیان
- پێشکه ش به شه هید قادر به هرامی,
- به رزو به رێز بێت یادی شه هید سانیه به هرامی پیشمه رگه ی دێرینی کۆمه له
- سی ساڵ پاش شه‌ڕی ٣٥ ڕۆژه‌ی شاری بانه
- ڕازه نه درکاوه کانی کۆماری ئیسلامی ئێران- به‌شی یازده
- به‌رنامه‌ی سێکس وفه‌ساد کارییه‌کانی سه‌ی ئه‌حمه‌د خومه‌ینی وموحه‌مه‌د مونته‌زری
- انتخابات ایران زمین لرزەای برای رژیم ایران
- با خه‌ڵکی کوردستان نه‌که‌ین به قوربانی سه‌رنه‌که‌وتنی موسه‌وی
- راگه‌یێندراوی سازمانی خه‌باتی كوردستانی ئێران، له‌سه‌ر ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی خه‌ڵكی ئێران دژی رژیمی ئاخوندی
- پەیامی بەرێز عەبدولا موهتەی سکرتێری کۆمەلە بو خەلکی کوردستان
- حیزبی دێموکراتی کوردستان له ئاوی لێڵ ماسی ده‌گرێ!
- قه‌هری شۆڕشگێڕانه به ڕێوه، گه‌لی کورد بخرۆشێن!

هه‌واڵه‌کان
ڕاگه‌یاندنه‌کان
بابه‌ته‌کان