ئه‌رشیڤ
| Mo | Tu | We | Th | Fr | Sa | Su | |
|---|---|---|---|---|---|---|---|
| 1 | 2 | 3 | 4 | 5 | |||
| 6 | 7 | 8 | 9 | 10 | 11 | 12 | |
| 13 | 14 | 15 | 16 | 17 | 18 | 19 | |
| 20 | 21 | 22 | 23 | 24 | 25 | 26 | |
| 27 | 28 | 29 | 30 | ||||
ڕاپرسی: 28 گه‌لاوێژ
به‌م بابه‌ته پله بده
(کۆی ده‌نگه‌کان پله‌کان: 15)
پاش جیابوونه‌وه؟
پاش جیابوونه‌وه؟
ڕه‌خنه‌یه‌ك له سه‌ر ڕه‌وت و ئه‌نجامه‌كانی جیابوونه‌وه‌ی ڕه‌وتی چاكسازی و گه‌شه له كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشان
shaahinkarimi@yahoo.com شاهین كه‌ریمی
ماوه‌یه‌كی زۆر به‌سه‌ر جیابوونه‌وه‌ی هاوڕێیانی باڵی چاكسازی و گه‌شه له كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشان تێده‌په‌ڕێ كه ئێسته له ژێر ناوی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشان ڕه‌وتی چاكسازی و گه‌شه خۆیان ڕێكخستوه و چالاكی ده‌كه‌ن. ئه‌گه‌رچی له‌دایك بوونی ڕه‌وتی چاكسازی و گه‌شه كاتێكی زۆری خایاند و له كرده‌وه و له كاتی جیابوونه‌وه‌دا ده‌نگ و هه‌راو و وریای زۆری لێكه‌وته‌وه به‌ڵام هه‌موو ئه‌و شته‌ی كه ده‌بوو ببێ هه‌ر ئه‌وه بوو كه بوو. به واتایه‌كی تر جیابوونه‌وه ته‌نها بۆ جیابوونه‌وه بوو و به‌س. ئه‌مه له حاڵێكدا بوو كه چاوه‌ڕوان ده‌كرا كه پاش جیابوونه‌وه و ڕه‌وینه‌وه‌ی سنور و ئاسته‌نگیه‌كانی ڕێكخراوه‌یی و گوشاره‌كان له لایه‌ك له سه‌ر هاوڕێیانی ڕه‌وتی چاكسازی و گه‌شه و، له لایه‌كی تره‌وه هۆكار و خه‌مخۆری هاوڕێیانی زۆرینه بۆ پاراستنی یه‌كگرتوویی حیزبی و پێشگیری له جیابوونه‌وه، ڕێگا بۆ ڕاگه‌یاندن و شه‌فاف سازی و له‌وه‌ش گرینگتر هه‌ڵگرتنی هه‌نگاوی جیدی بۆ ته‌شكیلاته‌كانیان و خۆسازدان و خۆسازماندان خۆش بێت و ئه‌و هه‌نگاوانه له كرده‌وه‌دا خۆی بنوێنێ. به‌ڵام ئه‌و حاڵه‌ته كش و مات و پاسیڤیه‌ی كه چه‌ن ساڵه كۆمه‌ڵه‌ی داگرتوه له هه‌ر دوو لا به‌رده‌وامه و ده‌ڵێی هیچ ڕووی نه‌داوه.
لێره‌دا من نه ده‌چمه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه كێ باشی كرد و كێ خراپی كرد و نه كێ ڕاست و دروست بوو نه كێ هه‌ڵه و تاوانی كرد. ته‌نها یه‌ك پرسیار دێنمه ئاراوه و ئه‌م پرسیاره رووبه‌ڕووی هاوڕێیانی هه‌ردوو به‌شی كۆمه‌ڵه‌له ده‌كه‌م. هیوادارام ئه‌گه‌ر ڕاسته‌وخۆ وه‌ڵامی پرسیار و وتاره‌كه‌ی من نه‌ده‌نه‌وه، لانی كه‌م له كرده‌وه‌و چالاكی و ئه‌ده‌بیاتی خۆیاندا ئه‌وه‌نده ڕاستگۆیی و ئازایه‌تی شك ببه‌ن و بنوێنن كه هه‌م ئه‌ندامان و ڕیزه‌كانی خۆیان و هه‌م چاوه‌دێر و هه‌ڵسوڕاوی سیاسی و هه‌م خه‌ڵك و كۆمه‌ڵگا ڕازی بكه‌ن. گرینگی و بایه‌خی ئه‌م كێشه له‌وه‌دایه كه كه‌سێك یان گرووپێك كه كاری گشتی، له‌وانه سیاسه‌ت، ده‌كا و هه‌روه‌ها كه‌س یان گروپێك كه باس له جیاوازی و گۆڕان ده‌كا، ئه‌ركی بێ ئه‌ملاو ئه‌ولایه‌تی كه به‌رانبه‌ر به ڕای گشتی وه‌ڵام ده‌ره‌وه و شه‌فاف بێت.
به‌ڵام كێشه‌كه چیه؟
وه‌ك ئه‌و هاوڕێیانه‌ی كه له ڕه‌وتی چاكسازی و گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵه‌دا یه‌كانگیر بوون، باسیان ده‌كرد كۆمه‌ڵێكی زۆر جیازاوی و ناكۆكی و دژایه‌تی له سیاسه‌ت و ته‌شكیلات و ئۆرگانه‌كانی كۆمه‌ڵه‌دا هه‌بوو كه ببوه هۆی ئیفلیج بوونی كۆمه‌ڵه و له كرده‌وه‌دا هیچ ده‌رفه‌تێك بۆ كار و خه‌باتی هاوبه‌ش نه‌مایه‌وه. پاش ماوه‌یه‌كی زۆر ململانێی نه‌هێنی له ئاستی ڕێبه‌رایه‌تی و كۆمیته‌ی ناوه‌ندی دا ناكۆكیه‌كان خۆیان ده‌رخست و دووبه‌ره‌كی و له هه‌موو به‌ش و شوێنێكی كۆمه‌ڵه‌دا به‌دی ده‌كرا. چه‌ندین كۆنفرانس و كۆبوونه‌وه به شێوه‌ی جیناحی به‌ڕێوه چوو. خه‌باتی سیاسی و دوژمنی سه‌ره‌كی واته، كۆماری ئیسلامی له بیر كرا‌و هه‌موو شتێك ته‌رخان كرا بۆ خه‌باتی ناوخۆیی و هێز كۆكردنه‌وه‌ی ناوخۆیی. چه‌ندین كه‌س له ئه‌ندامان دركران یان هه‌ڵپه‌سێردران. هه‌ندێ له ئه‌ندامان خۆیان ده‌پاراست له به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌ركه‌كان و بڕیاره ڕێكخراوه‌ییه‌كان. به‌جێی كاری سیاسی و دیالۆگی ناوخۆیی، ڕوو به‌ده‌ره‌و و له سه‌ر تۆڕی ئنتێرنێت ڕاگه‌یاندن و خه‌بات ده‌كرا. له‌وانه ناخۆشتر و تاڵتر، دزین و به‌تاڵان بردنی كه‌لوپه‌لی ستۆدیۆی ته‌له‌فزیۆنی رۆژهه‌ڵات له سوید بوو. پاشان كۆنگره به‌سترا. هه‌موو ئاگاداری ڕووداوه‌كانی پێش و پاش كۆنگره هه‌ین كه بووه په‌ڵه‌یه‌كی ره‌ش له سه‌رداوێنی كۆمه‌ڵه و به‌رپرسان و كاربه‌ده‌ستانی ئه‌و ڕووداوانه‌ی كه له سه‌روده‌می كۆنگره‌دا ڕوویدا، ناتوانن خۆی لێ گێل بكه‌ن. چونكه ئه‌وه‌ی ڕوویدا قه‌ت له كه‌لتور و پڕێنسیب و سونه‌ته‌كانی كۆمه‌ڵه‌دا جێی نه‌بووه و جێی نابێته‌وه. دیاره به‌رپرسایه‌تی ئه‌و كرده‌وه ناشیرینانه ته‌نها له ئه‌ستۆی كه‌س یان لایه‌نێك نیه و هه‌موو به‌شدارن تیایدا.
له هه‌مووی ئه‌و ماوه‌دا شه‌پۆلێكی به‌رفراوان و به‌ته‌وژمی ڕاگه‌یاندن، به‌تایبه‌ت له لایه‌ن هاوڕێیانی ڕه‌وتی چاكسازییه‌وه كه‌وتبووه ڕێ. ڕۆژانه و كاتژمێر به كاتژمێر ڕه‌وتی ڕووداوه‌كان به وێنه و وتووێژ و هه‌واڵ و ناونیشان ده‌خرایه سه‌رتۆڕی ئینتێرنێت. هێز و توانایه‌كی زۆر ته‌رخان كرا بوو بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌م ئه‌و تاوانبار بكات و ئه‌و به‌رپه‌رچی هه‌واڵ و به‌یاننامه‌ی ئه‌و بداته‌وه. ئه‌وه‌نده‌ی مێژووی ئه‌م حیزبانه وه‌بیری بێت وه‌ها قورساییه‌ك له هیچ كات و شوێن و ڕووداوێك دا به‌ده‌ی نه‌كراوه.
جیابوونه‌وه و لێكدابڕانه‌كه‌ش وه‌ك چاوه‌ڕوان ده‌كرا، نابه‌جێ و نامۆدێڕن بوو.
به‌ڵام پاش جیابوونه‌وه‌كه هه‌موو شتێك قوتار بوو و هاته كۆتایی. نه باس له گۆڕان و جیاوازی ده‌كرێ و نه چالاكی و به‌رفراوان كردن و زیندوو كردنه‌وه له ئارادایه. له هه‌موو ئه‌و نوسه‌ر و چالاك و هه‌ڵسوڕاوی سیاسیه، كه‌س مته‌قی لێ نایه. له هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ناوه‌كانیان لیسته‌كانی پشتگیری و یارمه‌تی و داواكاری له لایه‌ك و ئیدانه و پرۆتێستۆ و بانگه‌شه له لایه‌كی تره‌وه پڕده‌كرده‌وه، ناوی كه‌س و شوێنه‌واری كه‌س دیار نیه. نه وتوێژو هه‌واڵ و وێنه دێته ده‌ره‌وه و نه وتار و لێكدانه‌وه و باسێكی تازه ده‌بیندرێ. نه به‌رنامه و پرۆگرامێكی نوێ باس كراوه و نه گوڕوتینێك له خه‌بات دراوه. نه سایته‌كانیان نوێ ده‌كرێته‌وه و نه هه‌نگاوێكی نوێ هه‌ڵده‌گیرێ.
به‌ڕاستی ئه‌و هه‌موو كێشه و جیاوازییه چی لێهات و چووه كوێ؟ ئه‌و هه‌موو قسه‌و هه‌ڵمه‌ت و هیمه‌ته بۆ دیار نه‌ما؟ ئه‌و په‌له په‌ل و نه‌گونجان و شه‌ڕ و هه‌ڵایه بۆچی بوو؟ ئه‌گه‌ر جیابوونه‌وه بۆ جیابوونه‌وه و بێده‌نگی بوو، ئه‌دی بۆ ئه‌وڕێگایه هه‌ڵبژێردرا؟ خۆ بێده‌نگی له هه‌موو شوێنێك ده‌رفه‌تی بۆ هه‌یه و قه‌ت به تاوان ناژمێردرێ.
له لایه‌كی تره‌وه له لایه‌ن زۆرینه و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشان دا ماونه‌ته‌وه جگه له شتی گشتی و هه‌مه‌كی هیچ شتێكی كۆنكرێت و روون له سه‌ر جیاوازی و ڕۆشتنی ئه‌و هاوڕێیانه و ئینشعاب باس نه‌كراوه. ئه‌گه‌ر ئه‌و كاته‌ی هاوڕێیانی ڕه‌وتی چاكسازی و گه‌شه له ناو كۆمه‌ڵه بوون، ئه‌وانیان به هۆكاری سیاسه‌تی ئه‌ملاو ئه‌ولا و ڕاستڕه‌وی ده‌زانی، خۆ ئێسته هیچ ڕێگرێك نیه، به‌ڵام نه له هه‌ڵسوڕان و كاری ته‌شكیلاتی و نه له سیاسه‌ت و ڕێچكه‌ی داهاتودا هیچ جموجۆڵ و گۆڕانێك نیه. جگه له‌وه‌ی كه هیچ هه‌نگاوێكی ئیجابی هه‌ڵ نه‌گیراوه، سیاسه‌تی ئه‌م لاو و ئه‌ولا و ئه‌مڕۆ سبه‌ی هه‌ر به‌رده‌وامه. ده‌مه‌ته‌قێ و چاوبڕكێ له‌گه‌ڵ ئۆپۆزیسیۆنی پاشه‌ڵ پیسی ئێرانی هه‌ر له ئارادایه. به زه‌ڕه‌بین ده‌بێ به شوێن هه‌ڵوێست و ئه‌ده‌بیاتی چه‌پ له ناو كۆمه‌ڵه‌دا بگه‌ڕێی. به‌بێ هیچ بڕیارێكی ڕه‌سمی و ڕێكخراوه‌یی و به‌بێ هیچ ڕاگه‌یاندنێكی فه‌رمی ناوی كۆمه‌ڵه‌یان له به‌شی فارسی‌دا گۆڕیوه(له ناوی نوێ‌دا كه بۆ كۆمه‌ڵه‌یان داناوه، سێ وشه‌ی سازمان، شۆڕشگێڕ و زه‌حمه‌تكێش هه‌ڵگیراوه و ناوی كۆمه‌ڵه گۆڕدراوه بۆ حیزبی كۆمه‌ڵه‌ی كوردستان. دواتر له وتارێكی جیاوازدا به‌تێر و ته‌سه‌لی له‌سه‌ر ئه‌م كێشه ده‌نوسم). سكرتێری گشتی له‌گه‌ڵ بڵاوكراوه‌ی ڕێبازی ئازادی، ئۆرگانی حیزبی سۆسیالیستی كوردستان( حیزبی حه‌مه‌ی حاجی مه‌حموو) چاوپێكه‌وتن ده‌كا، ئه‌مه له حاڵێكدایه كه هه‌موو كه‌س ده‌زانێ كه حیزبی سۆسیالیست، پێوه‌ندییه‌كی قورس و قایمی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی هه‌یه و یه‌كێك له ئامرازه‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی سیاسه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی له باشوری كوردستان و تیرۆری په‌نابه‌ران و هه‌ڵسوڕاوانی سیاسی و به‌شداری ڕاسته‌وخۆی هه‌موو كرده‌وه‌كانی كۆماری ئیسلامی كه باشوری كوردستان بووه و هه‌یه.
ئه‌مه له حاڵێكدایه كه هه‌ردوو لا به‌ڵێنی ئه‌وه‌یان ده‌دا كه لایه‌نی به‌رانبه‌ر ڕێگره‌و هۆكاری به‌ره‌وپێش نه‌چوون و سه‌رنه‌كه‌وتنی ئێمه ئه‌وانن. ئیسته‌ش لێبڕاوی و گوڕوتینیان له خه‌بات دا ده‌بینین.
ڕاستی كێشه‌ی ده‌سه‌ڵات و كێشه‌ی شه‌خصی چ ده‌ورێكی له دروست كردن و ئاقیبه‌ت و ئاخری حیزبه‌كاندا هه‌یه؟
من له‌و بڕوایه‌دا نیم كه خۆ گێل كردن و چاوقوچاندن، مێژوو له بیر به‌رێته‌وه. ئه‌وه شتێكی حاشاهه‌ڵنه‌گره و مافی خه‌ڵكه كه ده‌بێ ئاگاداری گۆڕانكارییه‌كانی كۆمه‌ڵگا ببن و ئه‌ركی سه‌ره‌تایی حیزبه‌كانه كه هۆ و ده‌ره‌نجامه‌كانی ڕووداوه‌كان شی بكه‌نه‌وه‌شێوه بوو؟
گه‌ڕانه‌وه بو لاپه‌ڕه‌ی ئه‌وه‌ڵ
گه‌ڕانه‌وه بو لاپه‌ڕه‌ی پێش‌و
رای خۆت بنێره
رای تو (0 نێردراو)
هه‌واڵی زیاتر
- ده‌وترێ چوار پێشمه‌ڕگه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشان له "سنه" كوژراون
- هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی فوئاد: مه‌ترسه و مۆرهكهت هه‌ڵده
- ئاگاداری بۆ خوێنه‌رانی به‌شی كوردی بروسكه
- سێ كاسبكار كوژران وبریندار بوون
- ئاگری سپای پاسداران گه‌یشته ناوچه‌ی سه‌لاسی باوه‌جانیش
- بانگكردن و ده‌ستگیركردنی پێنج هاووڵاتی كورد له بۆكان
- راگه‌یه‌ندراوی كومیته‌ی ناوه‌ندی خه‌بات
- قه‌ڵه‌مه خۆفرۆشه‌كان ته‌قه له هێما نهتهوهیییهكان ده‌كه‌ن
- ئاههنگیک به بۆنه‌ی 25ی گه‌لاوێژ له شاری ڤانکوڤه‌ری کانه‌دا
- راگه‌یاندنی كۆمه‌ڵه به بۆنه‌ی ساڵوه‌گه‌ڕی 28ی گه‌لاوێژ...
- بانگه‌واز:28ی گه‌لاوێژ،ڕۆژی په‌رچدانه‌وه‌ی مرۆڤ کوژی رژێمی کۆماری ئیسلامی
- ئاگاداری کۆڕی پرسەو سەرەخۆشی مام ئەحمەد قادری لە نۆروێژ
- مێژوو، ڕاستی و به‌ڵگه
- لانیكه‌م 5379 بابه‌تی پێشێلكاری مافی مرۆڤ ته‌نیا له‌ماوه‌ی مانگی گه‌لاوێژدا روویداوه
- مامۆستا سه‌یید جه‌لالی حسێنی، ڕێبه‌رێکی شۆڕشگێڕ
- سیستمی فیدرالی وه‌ك چاره‌سه‌ری كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌كان له ئێران
- کۆسپه‌کانی پێک نه هاتنی ده‌وڵه‌تی کورد !
- ئه‌گه‌ر مافی په‌نابه‌ریی به ئاسانیی وهدستبهاتبا
- دکتۆر ئازاد مورادیان: ده‌بێت کۆماری ئیسلامی ئێران بخرێته ژێر چاودێری نێونه‌ته‌وه‌یی
- عه‌بدوڵا موهته‌دی: پێشبینی هێرش بردنه سه‌ر ئێران بۆ هیچ که‌س ئاسان نیـیه
- جه‌مشید به‌هرامی باس له ئاگرکه‌وتنه‌وه‌کانی ناو دارسـتانه‌کانی کوردسـتانی ئێران ده‌کات
- ته‌ها حه‌سه‌نیانی ده‌ڵێت پـێشـنیاری ئهحمهدینهژاد بۆ وتووێژ له‌گه‌ڵ سه‌رۆک ئۆباما شـتێـکی نوێ نیـیه
- عارف باوه‌جانی: لایه‌نێ له ژێر فشاری چه‌ند فارس ویستویانه لۆگۆی ئاڵای کوردستان له سه‌ر تهلهفزۆێنهکهیان لابه‌رن
- ده‌قی وتووێژێکی "کاوه ئه‌مین" له‌گه‌ڵ شێخ عێزه‌دین حوسێنی
- په‌یامی پیرۆزبائی کۆمه‌له بۆ به‌ریز مه‌سعود بارزانی
- ئاههنگیک به بۆنه‌ی 25ی گه‌لاوێژ له نۆروێژ
- ئاههنگیک به بۆنه‌ی 25ی گه‌لاوێژ له یوتوبۆری
- ئاسۆی رۆژهەلات ژمارە 58
- پیرۆز بێت رۆژی ٣١ی جۆزه‌ردان !!په‌یامی كومیته‌ی ناوه‌نديی به بۆنه‌ی رۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه
- راپورتێك سه‌باره‌ت به كوَنفرانسی هێزه كانی ئوپوزیسیونی ئێرانی له پاریس
- داواکاری له رای گشتی و ئه‌حزابه سیاسیه‌کانی کوردستانی و ئێرانی و هه‌مۆ ریکخراوه مرۆڤ دۆسته‌کان
- بانگه‌واز بۆ خۆپێشاندان له شاری ڤانکوڤه‌ر
- له سێداره‌دانی ئازادیخوازن له لایه‌ن کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه مه‌حکووم ده‌که‌ین
- سێزده‌هه‌مین کۆبوونه‌وی شوورای مافی مرۆڤ له‌بنکه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ژنێڤ
- كه‌مپه‌ین: "ژیان مافی هه‌موو مرۆڤێكه"
- جواره‌مین کونگره‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی دژی حوکمی ئیعدام له ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له ژنێڤ ده‌ستی پێ‌کرد
- بۆ....... به سۆز گیان و....چاوه‌کانی به‌سۆز گیان
- پێشکه ش به شه هید قادر به هرامی,
- به رزو به رێز بێت یادی شه هید سانیه به هرامی پیشمه رگه ی دێرینی کۆمه له
- سی ساڵ پاش شه‌ڕی ٣٥ ڕۆژه‌ی شاری بانه
- ڕازه نه درکاوه کانی کۆماری ئیسلامی ئێران- به‌شی یازده
- به‌رنامه‌ی سێکس وفه‌ساد کارییه‌کانی سه‌ی ئه‌حمه‌د خومه‌ینی وموحه‌مه‌د مونته‌زری
- انتخابات ایران زمین لرزەای برای رژیم ایران
- با خه‌ڵکی کوردستان نه‌که‌ین به قوربانی سه‌رنه‌که‌وتنی موسه‌وی
- راگه‌یێندراوی سازمانی خه‌باتی كوردستانی ئێران، له‌سه‌ر ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی خه‌ڵكی ئێران دژی رژیمی ئاخوندی
- پەیامی بەرێز عەبدولا موهتەی سکرتێری کۆمەلە بو خەلکی کوردستان
- حیزبی دێموکراتی کوردستان له ئاوی لێڵ ماسی ده‌گرێ!
- قه‌هری شۆڕشگێڕانه به ڕێوه، گه‌لی کورد بخرۆشێن!

هه‌واڵه‌کان
ڕاگه‌یاندنه‌کان
بابه‌ته‌کان