ڕاپرسی: بزوتنەوەی سەوز
به‌م بابه‌ته پله بده
(کۆی ده‌نگه‌کان پله‌کان: 6)
من مامۆستا ده‌مێنمه‌وه و تۆش هه‌ر پاسه‌وانی زیندان
من مامۆستا ده‌مێنمه‌وه و تۆش هه‌ر پاسه‌وانی زیندان
2009 01 16 - 17:09
نووسینی: فه‌رزاد که‌مانگه‌ر
زێئوس، خودای خودایان فه‌رمانی دا، پڕۆمتهی نافه‌رمان به زنجیر بکێشن. ئا به‌م جۆره، حه‌کایه‌تی من و تۆ، ده‌ستی پێ کردووه ...(1)
تۆ میرات گری پاسه‌وانانی زێئۆسی، تا هه‌موو ڕۆژێک چاوه‌دێری بکه‌ی له ڕۆڵه‌یه‌ک ، له ڕه‌گه‌زی خۆره‌تاو و ڕووناکایی . بۆ من و تۆ زیندان دوو واتای جیاواز ده‌به‌خشێت. دوو که‌س له دوو به‌ری دیوارێک، به ده‌رگایه‌کی ئاسنین و ڕۆچنه‌یه‌کی بچووک له نێوی دا. تۆ له ده‌ره‌وه‌ی سیللول، منیش له ناخی سیللول دا.
ئێستا وا باشتره یه‌کتر به باشی بناسین.
من مامۆستایه‌کی قوتابخانه‌م. نا ... نا...
من خوێندکارێکی سه‌مه‌دی بێهره‌نگیم (2). هه‌ر ئه‌و که‌سه‌ی که چیرۆکی ئۆلدوز و قشهلاکان و ماسی ڕه‌شی بچکۆڵه‌ی نووسی، تا فێری هه‌موو که‌س بکات، جوڵانه‌وه و وه‌ڕێ که‌وتن.
ده‌یناسی !؟ باش ده‌زانم که نایناسی.
من شاگردی خان عه‌لیم. هه‌ر ئه‌و مامۆستایه‌ی که فێری کردین که چۆن له سه‌ر ته‌خته‌ی ڕه‌شی ناو کلاسه‌که‌مان، وێنه‌ی خۆره‌تاو بکێشینه‌وه، تا به تیشکی خۆی، شه‌مشه‌مه‌کوێره‌کان بڕه‌وێنێ.
ده‌زانی ئه‌و کێ بوو !؟
من هاوکاری به‌همه‌نی عیزه‌تیم (3)، ئه‌و پیاوه‌ی که هه‌موو کاتێک بۆنی بارانی لێ ده‌هات. مرۆڤێک که هێشتا خه‌ڵکی کرماشان و گونده‌کانی ده‌وروبه‌ری، له گه‌ڵ یه‌که‌مین بارانی پاییزی دا، یادی ده‌که‌ن.
هیچ ده‌زانی که ئه‌و کێ بوو !؟ باش ده‌زانم که نازانی.
من مامۆستا‌م. له شاگرده‌کانم، پێکه‌نین و پرسیار کردنم به میرات گرتووه.
ئێستا که منت ناسی، تۆش خۆتم پێ بناسێنه.
هاوکاره‌کانت کێ بوون؟ ئه‌م توڕه‌یی و نه‌فره‌ته‌ی ناو ده‌رۆنت له کێ به میرات گرتووه؟! ئه‌و کهلهبچانهی ده‌ست و پێ، له چ که‌سێکه‌وه بۆ تۆ به جێ ماوه ؟! له سیاچاڵه‌کانی زوحاک !؟
له خۆت بدوێ. تۆ کێی !؟
ئه‌وه‌نده من له که‌له‌بچه و زنجیر و قامچی، له دیواره‌کانی قاییمی 209، له کامێڕاکانی ئێلێکترۆنیکی زیندان، له ده‌رگاکانی قاییمی، مه‌ترسێنه. ئیتر هیچ خۆفێکم نییه له‌و شتانه . توڕه مه‌به. مه‌قیژێنه.له به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ری خۆم به‌رز کردووه‌ته‌وه، به مست له دڵی من مه‌کوته. هێشتا به‌سه‌رهاتی مستی تۆ و سه‌ری ژنێکی زیندانم هه‌ر له بیره.(4)
لێم مه‌ده به تاوانی گوتنه‌وه‌ی گۆرانی. ئه‌من کورد. ئه‌ژدادی من، ئه‌وینی خۆیان، ئێش و ژان و تێکۆشان و ته‌واوی هه‌بوونی خۆیان، له‌م گۆرانی و ئاوازانه، بۆ من به یادگار جێ هێشتووه. من ده‌بێ گۆرانی بڵێم و تۆش ده‌بێ گوێی لێ ڕاگری. وه تۆ ده‌بێ گوێ بی‌سی گۆرانیه‌کانم بی. ده‌زانم ئازارت ده‌ده‌ن.
ده‌ست به مه‌که به لێدانی من، له به‌ر ئه‌وه‌ی له کاتی پیاسه کردن، ده‌نگی هه‌نگاوه‌کانم دێت. ئاخر دایکم فێری کردووم، به هه‌نگاوه‌کانم له گه‌ڵ زه‌وی بدوێم. له نێوان من و زه‌وی دا په‌یمانێک به‌ستراوه و پێوه‌ندیه‌ک، تا زه‌وی پڕ بکه‌م له جوانی و پێکه‌نین. که وابوو لێ گه‌ڕێ هه‌نگاو بنێم. لێ گه‌ڕێ، گوێ بی‌سی ده‌نگی هه‌نگاوه‌کانم بێت. لێگه‌ڕێ تا زه‌وی بزانێت، هێشتا زیندووم و هیوادار.
قه‌ڵه‌م و کاغه‌زم لێ مه‌ستێنه. ده‌مهه‌وێ بۆ منداڵانی وڵاته‌که‌م، لایهلایهیهک بنووسم. پڕ له هیوا، پڕ له چیرۆکه‌کانی سه‌مه‌د و ژیانی ئه‌و، خانعه‌لی و ئاواته‌کانی، عیزه‌تی و شاگرده‌کانی. ده‌مهه‌وێ بنووسم. ده‌مهه‌وێ له ناو سیللول، هه‌ر لێره‌وه، له گه‌ڵ خه‌ڵکی خۆم دا بدوێم. تێده‌گه‌ی که من چی ده‌ڵێم !؟
باش ده‌زانم تۆیان وه‌ها ڕاهێناوه، نه‌فره‌ت بکه‌ی له ڕووناکی، له جوانیه‌کان، له ڕامان و بیرکردنه‌وه. به‌ڵام مه‌ترسێ. وه‌ره ناو سیللوله‌که‌م، میوانی سفره‌ی بچووک و هه‌ڵدڕاوی من به. بڕوانه که من چلۆن هه‌موو شه‌وێک، شاگرده‌کانم ده‌که‌م به میوانی خۆم. بڕوانه که چۆن چیرۆکیان بۆ ده‌ڵێم. به‌ڵام خۆ تۆ ئیزنی ئه‌وه‌ت نییه ببینی. تۆ ئیزنی ئه‌وه‌ت نییه ببیسی. تۆ پێویسته ئه‌ویندار بی. پێویسته ببی به مرۆڤ. ده‌بێ بێیته ئه‌و به‌ری ئائه‌م ده‌رگایه، بۆ ئه‌وه‌ی تێبگه‌ی چی ده‌ڵێم.
چاوم لێبکه تا بزانی جیاوازی له نێوان من و تۆ چییه ؟
من هه‌موو ڕۆژێک له سه‌ر دیواری سیللوله‌که‌م، ده‌سته‌کانی خۆشه‌ویسته‌که‌م و چاوه جوانه‌کانی ده‌کێشمه‌وه و ده‌سته‌کانی به ده‌ست ده‌گرم. گه‌رمای ژیان، له ناو په‌نجه‌کانی ئه‌و دا و حه‌ز و چاوه‌ڕوانیش له ناو چاوه‌کانی، هه‌ست پێ ده‌که‌م. به‌ڵام تۆ هه‌موو ڕۆژێک، به گۆپاڵی ده‌ستت، نیگاری په‌نجه‌کانی سه‌ر دیوار ده‌شکێنی و چاوه‌کانی چاو له ڕێگای ده‌رده‌هێنی و دیواره‌که‌م لێ ڕه‌ش ده‌که‌ی.
دونیای تۆ هه‌موو کاتێک تاریکایی و زیندانه و هه‌ست کردن به ڕووناکایی، ڕه‌نجت ده‌دات. من چه‌ندین مانگه چاوه‌ڕوانی دیتنی ئاسمانێکی پر ئه‌ستێره‌م. ئاسمانێک که ئه‌ستێره‌کانی سه‌رکه‌ش له ناوی دا، له‌و به‌ری ئاسمانه‌وه بۆ ئه‌و لای تر ، ڕابخوشێن و جه‌رگی تاریکی هه‌ڵدڕن. به‌ڵام تۆ به ساڵانه له ناو تاریکی دا ده‌ژی. شه‌وانی تۆ بێ ئه‌ستێره‌ن. هیچ ده‌زانی شه‌وی بێ ئه‌ستێره چییه !؟ ئاسمانی هه‌میشه شه‌و واتای چییه !؟
ئه‌گه‌ر ئه‌وجاره بۆ 209 هاتمه‌وه، وه‌ره ناو ژووری سیللوله‌که‌م. من گه‌لێک ئاواتت بۆ ده‌خوازم. به‌ڵام نه‌ک له شێوه‌ی دۆعاکانی تۆ که یه‌ک پارچه له ئاگر و ترسی جه‌هه‌ننه‌م پێک هاتوون. داخوازه‌کانی من، پڕ له هیوا و پێکه‌نین و ئه‌وینن. وه‌ره ناو ژووری سیللوله‌که‌م، تا نهێنی دواترین پێکه‌نینی عیزه‌تی، له کاتی له‌سێداره دانت بۆ بدرکێنم. ده‌زانم که جارێکی دیکه، ده‌مهێننه‌وه ناو زیندانی 209، له کاتێک دا ، به هه‌موو بوونی پڕ له کین و نه‌فره‌تی خۆته‌وه، به سه‌ر سه‌رم دا ده‌قیژێنی و منیش جارێکی دیکه، دڵم به حاڵی تۆ و ئه‌و جیهانه بچووکه‌ی بۆ خۆت ساز کردووه، ده‌سووتێ. من ده‌گه‌ڕێمه‌وه، له کاتێکدا که مامۆستا‌م و بزه‌ی منداڵانی وڵاته‌که‌م له سه‌ر لێوه.
مامۆستای به سێداره حووکم دراو، فه‌رزاد که‌مانگه‌ر
به‌شی زیندانیانی نه‌خۆش له زیندانی ره‌جایی شه‌هر
27.10.87
گه‌ڕانه‌وه بو لاپه‌ڕه‌ی ئه‌وه‌ڵ
گه‌ڕانه‌وه بو لاپه‌ڕه‌ی پێش‌و
رای خۆت بنێره
رای تو (0 نێردراو)
هه‌واڵی زیاتر
- كچه كوردێكی ته‌مه‌ن شانزه ساڵ زینده‌به‌گۆڕ ده‌كرێت
- کۆنفرانسێک له‌سه‌ر پرسی کورد ـ تورکیا له پارله‌مانی ئه‌وروپا به‌ڕێوه‌چوو
- سەرنوسەری رۆژنامەی رۆژنامە ئاودێر شێخ عومه‌ر دەستی لە کار کێشاوە
- بەرپرسی پارێزگاری کۆمەلەی کاک عومەر ئیلخانیزادە پەناهەندەی پ ک ک بوو
- هه‌واڵه‌كه‌ی (رۆژنامه) له‌سه‌ر یارمه‌تیدانی ئۆپۆزسیۆنی كوردستانی ئێران كاردانه‌وه‌ی تری هه‌یه
- پارتی ئاشتی و دیموكراسی یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی خۆی ده‌به‌ستێت
- ئاگاداری مه‌راسیمی ئه‌سپه‌رده کردنی کاک فارووقی بلووری
- كۆنفرانسێك له په‌رله‌مانى ئه‌وروپا بۆ كێشه‌ى كورد ده‌به‌سترێت
- ته‌نیا له ماوه‌ی چه‌ند مانگدا، سه‌رۆکێکی دیکه‌ی تاڵیبان کوژرا
- وشه ناعه‌ره‌بیه‌كان له قورئاندا
- ده‌بێ له جووڵانه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری ئێران‌دا به‌شدار بین
- به بونه ی کو چی دوایی کاک فارووقی بلورییه وه
- به بۆنه‌ی کۆچی دوایی هاوڕیی تێکۆشه‌ر کاک فاڕوقی بلوری
- بانگه‌وازی موجاهیدینی خه‌لقی ئێران بۆ راپه‌ڕینی سه‌رانسه‌ری له رۆژی 22ی رێبه‌ندان
- په‌یامی مامۆستا شێخ عێزه‌ددینی حوسه‌ینی به‌بۆنه‌ی دووی رێبه‌ندان ساڵرۆژی دامه‌زراندنی کۆماری کوردستان له مه‌هاباد
- زیندانی وئێعدامی رۆڵه‌کانی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان مه‌حکوم ده‌که‌ین
- راگەیاندن بۆ ئاگاداری هەموان
- ئێوارە کۆرێک لە یادی 64ەمین سالی دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە ویەن
- سیاسه‌تی دژ به‌كورد ئیدانه ده‌كه‌ین
- نامه‌یه‌ك كراوه له كه‌مپینی پشتیوانی له پارێزه‌ر گۆران ئه‌دهه‌م بۆ:
- ده‌بێ له جووڵانه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری ئێران‌دا به‌شدار بین!
- بزوتنتهوه جهماوهریکان و چاویلکه لێڵه‌که‌ی کاک سه‌لاح مازوچی!
- عه‌قلیه‌تی رۆشه‌نبیری كورد و گیرانه‌كه‌ی هۆشه‌نگ
- پاشه‌کشه له مافه نه‌ته‌وه‌یییه‌کان بوه‌ته نه‌ریتی به‌شێک له هێزه کوردستانیه‌کان.
- گۆرانی مه‌نه‌لۆج
- چ که‌رده‌ن؟
- دارێنه !
- گرژ بوونه‌وه‌ی که‌ش و هه‌وای سیاسی ئێران،پاڵفتهگی بیرورای له حێزبه‌کان ئهۆێت!!!
- ڕاپۆرتی سیاسی وکاروتێکۆشانی ٣ ساڵ په‌سه‌ندکراوی کۆنگره‌ی یه‌که‌م
- جواب بۆ حه‌سه‌نی ئه‌یوبزاده(4)
- عه‌بدوڵڵا موهته‌دی سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی سیاسی ناو ئێران ده‌دوێت
- چاوپێکه‌وتنێک له‌گه‌ڵ (هیوا ناسیح) نوێنه‌ری ڕێکخراوی چاک له سویسرا
- کورد و بزوتنه‌وه‌ی خه‌ڵک له ئێران، وتووێژی رۆژنامه‌ی ئاوێنه له‌گه‌ڵ ئاسۆ حه‌سه ن زاده
- عەبدولای موهته‌دی: ده‌مڕاستانی بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز ده‌بێت هه‌ندێ هێڵی سوور ببه‌زێنن
- ته‌ها حه‌سـه‌نیانی ده‌ڵێت ڕژێمی ئێران هه‌رگێز بایه‌خی به یاساکانی نێوده‌وڵه‌تی نه‌داوه
- ناهید به‌همه‌نی سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی ژنانی کورد له کوردسـتانی ئێران ده‌دوێت
- دۆخی ناله‌باری رۆژنامه‌نووسان له‌ئێران
- مقابلة مع أمين عام حزب كومالة الكردي الإيراني عبد الله مهتدي
- چاوپێکه‌وتنی ئاڵای ئازادی له‌گه‌ڵ (هیوا ناسیح)
- ته‌ها حه‌سه‌نیانی ده‌رباره‌ی پـێشـوازیکردنی خه‌ڵـک له گرووپی ئاشـتی ده‌دوێت
- چوار حیزب و رێكخراوی كوردستانی داوا ده‌كه‌ن به بۆنه‌ی رۆژی جیهانی زمانی دایك چالاكی تایبه‌ت ئه‌نجام بدرێت
- دیداری كۆمه‌ڵه له حیزبی دیموكراتی كوردستان
- راپۆرتی بەرێوەچونی رێورەسمی 2ی رێبەندان لە وڵاتی فینلاند
- كۆمیته‌ی نێوده‌وڵه‌تی گه‌ڕان به دوای داد، داوای كرد ناوی سازمانی موجاهیدینی خه‌لقی ئێران له لیستی تیرۆری ئه‌مریكا دهرهاویشترێت
- ئاهەنگی رۆژی کۆمەلە لە تۆرۆنتۆ - کانادا
- به دڕۆ خستنه‌وه‌ی هه‌والێك
- بروسكه‌ی سه‌ره‌خۆشی به بۆنه‌ی: مه‌رگی هاوڕێ "فاروق بلوری"
- ڕاپورتی چالاکی کۆمیته‌ی کۆمه‌ڵه له وڵاتی بریتانیا!
- ڕاپورتی خۆپیشاندان ڕۆژی هه‌ینی له دیفاع له زیندانیانی سیاسی له شاری بێڕلین
- ئاهەنگێک لە ولاتی هولەند بەبۆنەی 26ی رێبەندان رۆژی کۆمەلە
- کاوه قاسمی کرماشانی ده‌سبه‌سه‌ر کرا
- راگەیاندن سه‌باره‌ت به تێکچوونی باری ته‌ندروستیی محه‌ممه‌د سدیقی که‌بوودوه‌ند
- "هه‌موو شه‌وێ ئه‌ستێره‌یه‌ک داده‌گرن، و ئه‌م ئاسمانه ماتهمپۆشه هه‌تا ئێستاش لێوانڕێژه له ئه‌ستێره"
- ڕاگه‌یاندن بۆ محکوم کردنی حوکمی ئێعدامی زینه‌بی جه‌لالیان و زیندانیه سیاسیهکانیتر!
- نامه‌ی ژماریه‌ک له کورده‌کانی دانیشتوی سوئید بۆ سه‌رۆک وه‌زیری ئه‌م وه‌لاته بۆ ڕاگرتنی حوکمی ئیعدامی هه‌ڵسوراوانی سیاسی له ئیران
- خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی دژی حوکمی ئێعدام- ژنێڤ
- نامەی سەرئاوالە بۆ سەرۆک وەزیرانی سوئید
- ڕاپورتی به‌ڕێوه‌چونی ئاکسیونی ڕۆژی شه‌ممه لە کۆلن
- ئاگاداری بۆ خۆپیشاندان
- بانگه‌واز بۆ خۆپیشاندانێک له‌به‌رده‌م کۆمیسیۆنی یه‌کێتی ئه‌وروپادا له مه‌یدانی
- سوخەنرانی عارف نادری مامۆستای زمانی کوردی لە زانکۆ لە شاری قوروە
- هه‌موومان به‌رپرسیارین
- 25ی نوامبر، نا بۆ تووندوتیژی
- 16ی ئازه‌ر و ئاماده‌بوون بۆ ئه‌زموونێكی نوێ
- جینایه‌تێكی نوێ، هه‌لومه‌رجێكی نوێ و ئه‌ركه‌كان
- هه‌وڵی رژیم بۆ دووباره كردنه‌وه‌ی جینایه‌تێك، له چه‌شنی كه‌هریزه‌ك
- دۆسیه‌ی ئه‌تۆمی كۆماری ئیسلامی‌و خولی نوێی دانیشتنه‌كان
- یارییه‌كانی تۆپی‌پێ، هه‌ره‌شه بۆ ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆری
- بزووتنه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئێران، هه‌نگاو نان به‌ره‌و داهاتوویه‌كی گه‌ش
- جه‌عفه‌ر حامیدی سه‌باره‌ت به گیان له‌ده‌سـتدانی ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی حزبه کوردیـیه‌کانی ئێران ده‌دوێت
- ڕێبەندان !
- بیره‌وه‌ریه‌کانی پێشمه‌رگه‌یه‌ک شه‌ڕی وله‌ژێر به‌شی سێ
- بیره‌وه‌ریه‌کانی پێشمه‌رگه‌یه‌ک شه‌ڕی وله‌ژێر به‌شی دوو
- بیره‌وه‌ریه‌کانی پێشمه‌رگه‌یه‌ک شه‌ڕی ولهژێربهشی یه‌ک
- بیره‌وه‌ریه‌کانی پێشمه‌رگه‌یه‌ک کاره‌ساتی کانی خه‌یاران به‌شی پێنج
- بیره‌وه‌ریه‌کانی پێشمه‌رگه‌یه‌ک کاره‌ساتی کانی خه‌یاران به‌شی 4
- بیره‌وه‌ریه‌کانی پێشمه‌رگه‌یه‌ک : کاره‌ساتی کانی خه‌یاران به‌شی سێ
- بیره‌وه‌ریه‌کانی پێشمه‌رگه‌یه‌ک کاره‌ساتی کانی خه‌یاران به‌شی دوو
- کاره‌ساتی کانی خه‌یاران به‌شی یه‌ک
- که وتنه بۆسه و بریندار بوونم له ئاوایی دووه ێسە
- انتخابات ایران زمین لرزەای برای رژیم ایران
- با خه‌ڵکی کوردستان نه‌که‌ین به قوربانی سه‌رنه‌که‌وتنی موسه‌وی
- راگه‌یێندراوی سازمانی خه‌باتی كوردستانی ئێران، له‌سه‌ر ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی خه‌ڵكی ئێران دژی رژیمی ئاخوندی
- پەیامی بەرێز عەبدولا موهتەی سکرتێری کۆمەلە بو خەلکی کوردستان
- حیزبی دێموکراتی کوردستان له ئاوی لێڵ ماسی ده‌گرێ!
- قه‌هری شۆڕشگێڕانه به ڕێوه، گه‌لی کورد بخرۆشێن!
- عه‌بدوڵای موهته‌دی به ناوی كۆمه‌ڵه‌وه داوای له خه‌ڵی كوردستان كرد بڕژێنه سه‌رشه‌قامه‌كان
- وه‌ڵامی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران بۆ پارته ئۆپۆزسیۆنه‌كانی لایه‌نگری كه‌روبی
- حسین یه‌زدانپه‌نا: خه‌لكی كوردستان به‌شداری گهرمو گوریان له هه‌لبژاردنه‌كاندا كرد
- شۆرش لە ئێران :راپۆرتی هەوالنێری تەلەفزیۆنی ئیتالیا

هه‌واڵه‌کان
ڕاگه‌یاندنه‌کان
بابه‌ته‌کان