ڕاپرسی: بزوتنەوەی سەوز
به‌م بابه‌ته پله بده
(کۆی ده‌نگه‌کان پله‌کان: 9)
به‌ڵگه‌یه‌كی سیاسی و عه‌قیده‌یی بۆ به‌ش بوونی كومه‌ڵه نابینم
ئه‌میری قازی سكرتێری پارتی سه‌ربه‌خۆی كوردستان:
به‌ڵگه‌یه‌كی سیاسی و عه‌قیده‌یی بۆ به‌ش بوونی كومه‌ڵه نابینم
22 / 11 / 2008
گفت‌وگوی: هه‌ڤاڵ نه‌ژاد
ئه‌میری قازی
_ساڵی 1938 له‌گوندی حاجیاوای ناوچه‌ی مهاباد له‌بنه‌ماڵه‌ی قازیه‌كان له‌دایك بووه.
_ساڵی 1964 چوته ناو شورشی ئه‌یلول له‌باشوری كوردستان
_كولیژی یاسای له‌زانكوی تاران به‌شی زمانه‌كانی خورهه‌ڵاتی له‌زانكوی ستوكه‌وڵم خوێندووه
_ ئه‌ندامی كومیته‌ی ناوه‌ندی و مه‌كته‌بی سیاسی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران بووه
_ ساڵی 1990 پارتی سه‌ربه‌خویی كوردستانی دامه‌زراندووه‌و ئێستا سكرتێری ئه‌و پارته‌یه
ئه‌میری قازی ساڵانێكی درێژ له‌ناوڕیزه‌كانی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران دابووه، ئه‌ندامی كومیته‌ی ناوه‌ندی وده‌فته‌ری سیاسی ئه‌و حیزبه بووه، وه‌ك خوی ده‌ڵێ له‌به‌ر ئوتونومی خوازی دیموكرات دوای كونگره‌ی شه‌شه‌می لێیان جیابوته‌وه‌و پارتی سه‌ربه‌خویی كوردستانی دامه‌زراندووه‌و ئێستاش سكرتێری ئه‌و پارته‌یه. بوتیشیك خستنه‌سه‌ر پارتی سه‌ربه‌خویی و ڕه‌وشی روژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران و پارته‌كانی ڕوژهه‌ڵات، له‌ڕێگه‌ی ئه‌نته‌رنێته‌وه وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی ستانده‌ری دایه‌وه.
ستانده‌ر: ئێوه ساڵانێكی درێژ له‌گه‌ڵ حیزبی دیموكرات بوون، دواتر پارتی سه‌ربه‌خویی كوردستانتان دامه‌زراند، ه‌وكاری جیابوونه‌وه‌تان چی بوو؟ ئایا حیزبی دیموكرات باوه‌ری به‌سه‌ربه‌خویی نه‌بوو؟
ئه‌میری قازی: من له هه‌موو ژیانی سیاسی خومدا، هه‌ر ده‌ورانی منداڵی و لاویه‌وه، هه‌ستم به ژێرده‌ستی و كویله‌تی خه‌ڵكی خوم كردوه، ئاره‌زو و ئاواتم ئه‌وه بووه كه وڵات و خه‌ڵكه‌كه‌م رزگار و ئازاد بێ، نیرو چه‌له‌مه‌ی عه‌جه‌می – ئیران – له سه‌ر مل لاكه‌وێ. هه‌ر بو ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كه‌وتوومه خه‌باتی سیاسی و رزگاری خوازی كورده‌وه. له‌و كات و زه‌ماندا كه من ده‌ستم داوه‌ته تێكوشان بو مه‌به‌سته‌كه‌م، له روژهه‌ڵاتی كوردستاندا هه‌ر حیزبی دێموكراتی كوردستان له گورێدا بوو. حیزبی دێموكراتی كوردستانیش له‌و كات و زه‌ماندا و تا كونگره‌ی شه‌شه‌می خوی – 1984 – حیزبێكی به‌ره‌یی بووه، واته بیر‌و باوه‌ری جیاواز له چوارچێوه‌ی ئه‌و حیزبه‌دا جێگای خه‌باتی هه‌بوه، منی سه‌ربه‌خوخوازیش لام وا بو و هه‌ر واش بوو كه رێگای ده‌ربڕینی بیروباوه‌ری رزگاریخوازی خوم له وێدا هه‌بوه، بویه تا ئه‌و كاته كه ئه‌و هه‌له هه‌بوه، هه‌ر له چوارچێوه‌ی رێكخراوی حیزبی دێموكراتی كوردستان دا تێكوشاوم. له‌و كاتش را كه تێگه‌یشتوم كه رێگای خه‌بات بو ئامانجی سیاسی من، (سه‌ربه‌خویی كورد و كوردستان)، به‌رته‌سك و به‌رته‌سكتر بوته‌وه، وێكرای كومه‌ڵه كادر و خه‌ڵكێكی دیكه، له حیزبی دێموكراتی كوردستان وه‌لا كه‌وتووین، رێكخراوی خاوه‌ن ئامانج و خاوه‌ن بیرورای خومان كه بریتیه له پارتی سه‌ربه‌خویی كوردستان دامه‌زراندوه. تێكوشانی كوردایه‌تیمان به ئاشكرا‌و راگه‌یه‌ندراو ده‌ست پێكردوه و له حیزبی دێموكراتی كوردستان كه حیزبێكی ئوتونومی خوازه، هاتووینه‌ده‌ر.
ستانده‌ر: پارتی سه‌ربه‌خویی كوردستان ئامانجی سه‌ربه‌خویی روژهه‌ڵاتی كوردستانه، یان كوردستانی گه‌وره؟
ئه‌میری قازی: پارتی سه‌ربه‌خویی كوردستان، حیزبێكی سه‌ربه‌خوخوازی نه‌ته‌وییه، له‌و باوه‌ره‌دا یه كه كوردستان یه‌ك وڵاته و كوردیش یه‌ك نه‌ته‌وه‌یه. ئێمه له‌سه‌ر ستراتژێكی كوردستانی و رزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌یی هه‌ڵس و كه‌وت ده‌كه‌ین. لامان وایه باشترین شێوه‌ی به‌ره‌و ستراتژی نه‌ته‌وه‌یی بو ئێمه، هاوكاری وهاوپه‌یمانی و هاوخه‌باتی كوردایه‌تیه ده‌گه‌ڵ حیزب و رێكخراوه كوردستانیه‌كانی دیكه‌ی به‌شه‌كانی كوردستان_ باكوور، باشوور، روژهه‌ڵات وروژئاوا_ ، به‌و مانایه ئێمه رێكخراوێكی سه‌رتاسه‌رین به‌ڵام به‌مانای دیكه ئێمه رێكخراوێكین كه مه‌یدانی تێكوشانی ته‌شكیلاتی و ئورگانیزاسیونی خومان به روژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌زانین، چونكه ئێمه شاره‌زایی و رابردووی خه‌باتمان له‌و به‌ش و له‌و هه‌رێمه‌ی كوردستان هه‌بووه و هه‌یه، به‌ڵام وا هه‌ڵكه‌وتووه كه ئێمه له به‌شه‌كانی دیكه‌یی كوردستانیش وه‌ك ئه‌ندام ئه‌نداممان هه‌بووه و ئێستاش هه‌ر هه‌مانه.
ستانده‌ر: كار‌و چالاكیتان هه‌یه له‌ڕوژهه‌ڵاتی كوردستان؟ ئه‌گه‌ر هه‌تانه له‌ج ڕوویه‌كه‌وه‌یه؟
ئه‌میری قازی: به‌ڵێ، له‌روژهه‌ڵاتی كوردستان خه‌بات و چالاكیمان هه‌یه، دوست و هاوكارو هاوبیروباوه‌ری خومان هه‌یه، به‌ڵام وه‌ك رێكخراو وێكمان نه‌خستوون، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه وه‌به‌رده‌ست دوژمن نه‌كه‌ون. په‌یوه‌ندی ئێمه ده‌گه‌ڵ هاوكارانی خومان له روژهه‌ڵات به‌شێوه‌ی فه‌ردی وتاك تاك راگرتووه تا كه‌متر وه‌به‌ر گیران و كوشت و بر بین. ئیمه ئه‌و خه‌باته هه‌م له رێگای پێوه‌ندی راسته‌وخو و دیدار كردن یان له رێگای ئیمكاناتی دیكه‌ی پێشكه‌وتوی مێدیایی جیهانیه‌وه كار‌و باری خومان راده‌په‌رێنین.
ستانده‌ر: باوه‌رتان به‌خه‌باتی چه‌كداری هه‌یه؟ پارتی سه‌ربه‌خویی كوردستان ه‌ێزی پیشمه‌رگه‌ی هه‌یه؟
ئه‌میری قازی: ئێمه باوه‌رمان به هه‌موو چه‌شنه خه‌باتێك هه‌یه له پێناو رزگاری خه‌ڵك و وڵاتی خوماندا، هه‌م چه‌كداری- ئه‌گه‌ر بگونجێ و هه‌ل و مه‌جالی بو برخسێ و وانه‌بێ بو ده‌سروكه‌یه‌ك قه‌یسه‌ریه‌ك بسوتێ و هه‌م خه‌باتی سیاسی به ئاشكرا‌و به نهه‌ێنی.
به‌ڵام پارتی سه‌ربه‌خویی كوردستان بو خوی خه‌باتی چه‌كداری بو خوی دانه‌ناوه و ئێستاشی ده‌گه‌ڵ بێ ده‌ره‌تانی ئه‌و چه‌شنه خه‌باته‌ی بو خوی شك نابا. سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش وه‌ك كوترا پارتی سه‌ربه‌خویی باوه‌ری به هه‌مه چه‌شنه خه‌باتێك هه‌یه، كه له پێناو رزگاری و سه‌ربه‌خویی یه‌كجاری له كات و وه‌ختی خوی‌دا بێ. كه‌واته پارتی سه‌ربه‌خویی كوردستان جارێ خه‌باتی چه‌كدارانه‌ی بو تێكوشانی خوی هه‌ڵنه‌گرتووه هه‌ر بویه بنكه‌و پێ‌گه‌ی پێشمه‌رگه‌یی و پێشمه‌رگه‌ی به‌مانای چه‌ك هه‌ڵگری نیه.
ستانده‌ر: پێتان وایه ده‌سه‌ڵاتی باشوری كوردستان ڕێگره له‌به‌رده‌م خه‌باتی چه‌كداری پارته‌كانی پارچه‌كانی تر؟
ئه‌میری قازی: من پێم وانیه. له‌و باوه‌ره دانیم كه ده‌سه‌ڵاتی باشووری كوردستان، رێگربێ له به‌رده‌م خه‌باتی چه‌كداری له به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستاندا. مه‌به‌ستی من ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر ه‌ێزێك له‌به‌ش و هه‌رێمی تێكوشانی خوی‌دا له‌پێناو ئازادی و سه‌ربه‌ستی خه‌ڵكی خوی‌دا ده‌ست داته خه‌باتی چه‌كداری، ه‌یچ ده‌لیل و به‌ڵگه‌یه‌ك نیه ده‌سه‌ڵاتی باشوری كوردستان له دژی ئه‌و رێكخراوه راوه‌ستێ و به‌رگری لێ بكات. ره‌نگه له ه‌ێندێك كات دا ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم پشتیوانی لێ نه‌كا، به‌ڵام ناكرێ و بوشی نییه پێشگیره‌وه‌ی لێ بكا به‌و مه‌رجه ئه‌و ه‌ێزه چه‌كداره له هه‌رێمی خوی‌دا خوی بحاوێنێته‌وه. وانه‌بێ بنكه‌و پایه‌گه‌ی له باشوور هه‌بێ و له‌وێرا بگه‌رێته‌وه ناوچه‌ی تێكوشانی و پاش ته‌قه‌و شه‌رێك جارێكی دیكه بگه‌رێته‌وه باشوور. ئه‌و كێشانه زه‌ریفكاری و ورده‌كاری خوی ده‌وێ هه‌م بو ده‌سه‌ڵاتی باشووری كوردستان و هه‌م بو ه‌ێز و حیزبه كوردی و كوردستانیه‌كان كه هاوكات بیری لێ بكه‌نه‌وه و هاوسوویی و هاولایه‌نیه‌ك له نێوانیاندا هه‌بێ. به‌لای منه‌وه كارێكی ئه‌وتو و سازانێكی ئه‌وتو زیاتر ئه‌ركی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستانه كه به‌داخه‌وه تا ئێستا ئه‌وه‌ندی من بزانم ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم له‌و روه‌وه وه‌ك گه‌لێك گیروگرفتی دیكه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و ناوچه‌یی، كه‌مته‌رخه‌مه. سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش نابێ له‌بیربچێته‌وه كه پارێزگاری له ده‌سه‌ڵاتی ئێستای باشووری كوردستان و به‌رژه‌وه‌ندیه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له وێ ئه‌ركی هه‌موو لایه‌ن و حیزب و كور و كومه‌ڵه‌كانی كورد و كوردستانیه.
ستانده‌ر: په‌یوه‌ندیتان له‌گه‌ڵ پارته كوردستانیه‌كان به‌گشتی و پارته‌كانی روژهه‌ڵات به‌تایبه‌تی چونه؟
ئه‌میری قازی: ئێمه ده‌گه‌ڵ ه‌ێزو كوره‌كوردستانیه سه‌ربه‌خوخوازه‌كان پێوه‌ندیمان زور باشه و هاوكاریمان پێكه‌وه هه‌یه. ده‌گه‌ڵ به‌ره‌ی ئوتونومی خوازیش له‌سه‌ریك و له روانگه‌ی خومانه‌وه پێوه‌ندی دوستانه‌مان هه‌یه، مه‌گه‌ر تاك وتروك كه ویشك و عه‌بووسن، به‌ره‌و دوستایه‌تی نایه‌ن. مه‌به‌ست ئه‌و چه‌شنه رێكخراوه‌ن كه خو سێنترومن و لایان وایه جیهان له شه‌رافه‌تی ئه‌وان و له شانازی به‌وان را، داندراوه.
ستانده‌ر: وه‌ك پارتی سه‌ربه‌خویی كوردستان ڕوانینتان بو دووله‌ت بوونی حیزبی دیموكرات و كومه‌ڵه چونه؟
ئه‌میری قازی: ئه‌گه‌ر راستیت بوێ، له‌ت بوونی حیزبی دێموكراتی كوردستان‌م پێ فاجعه‌و كاره‌سات نییه، چونكه به‌رله‌وه كه حیزبی دێموكرات ببێ به دوو پارچه زور له‌خوبایی و له چوارچیوه به‌ده‌ر بوو، به‌ڵام له‌و روژه‌وه كه له‌ت بوون له‌وێدا رووی دا، لایه‌نێك كه باوه‌ری به خوداهاتنه‌وه هه‌یه و تا راده‌یه‌كی زور باس له دێموكراسی ناوخوییو ئاشتبوونه‌وه ده‌كا ده‌گه‌ڵ كور و كومه‌ڵ و كه‌س و كومه‌ڵگای خوی وه‌ك جاران له بورجی به‌ڵه‌كه‌وه ناروانێته ده‌وروو به‌ر، خوی له خوی‌دا وه‌ك ده‌ڵێن، به قازانجی خوی و له به‌رژه‌وه‌ندی كومه‌ڵگای روژهه‌ڵاتی كوردستان له تێكوشان دایه. حیزبی دێموكراتی كوردستان، ئه‌گه‌ر بێ و به‌ته‌واوی هه‌نگاو بنێ و به‌و به‌خوداچونه‌وانه‌ی كه رای گه‌یاندوه، بێگومان پشتیوانی هه‌راوی خه‌ڵكی روژهه‌ڵاتی كوردستانی له پشت ده‌بێ، له‌و حاڵه‌ته دا خوی له ویشكه‌رویی ده‌دزێته‌وه، ئه‌وه‌ش وه‌ك كوترا به قازانج بو خه‌ڵك ده‌گه‌رێته‌وه. به‌ڵام به‌رای خوم له‌ت بوونی كومه‌ڵه‌ی شورشگێر، هه‌نگاوێكی به‌زه‌ره‌ر بوو، هه‌م بو خودی رێكخراوی كومه‌ڵه به‌گشتی و هه‌م بو كومه‌ڵگه‌ی كورده‌واری له روژهه‌ڵاتی كوردستان، چونكه هه‌رچی دێنم و ده‌به‌م، ده‌لیل و به‌ڵگه‌یه‌كی سیاسی و عه‌قیده‌تی بو ئه‌و به‌ش بوونه‌ی كومه‌ڵه نابینم.
ستانده‌ر: زوربه‌ی پارته‌كانی روژهه‌ڵات ئاماده‌نین په‌ژاك وه‌ك پارتێكی سه‌ربه‌خو بناسن و وه‌ك باڵێكی په‌كه‌كه ده‌یناسێنن، رای ئێوه له‌و باره‌وه چونه؟
ئه‌میری قازی: به‌باوه‌ری من ئه‌وه‌ی وه‌ك ئێوه ده‌ڵێن كه پارته‌كانی روژهه‌ڵاتی كوردستان پژاك وه‌ك باڵێكی پێ‌كاكا چاولێده‌كه‌ن و به‌سه‌ربه‌خوی ناناسن وانیه كه ببێته ه‌ویه‌ك بو ئه‌وه كه لایه‌ن و حیزبێك پژاك به ره‌سمی بناسێ یا نه. چونكه دیارده‌ی ئه‌وتو هه‌ر ئێستا له روژهه‌ڵاتی كوردستاندا هه‌یه و تێكوشانی سیاسی خوی ده‌كات و هه‌موو لایه‌نه‌كانی روژهه‌ڵاتی كوردستانیش پێوه‌ندیان ده‌گه‌ڵی هه‌یه و باس له‌سه‌ربه‌خویی و ناسه‌ربه‌خویی رێكخراوه‌كه‌ش ناكه‌ن، ئه‌و نموونه‌یه نموونه‌ی كومه‌ڵه‌ی سه‌ربه حیزبی كومونیستی ئێرانه، كه وه‌ك شاخه‌ی حیزبی كومونیستی ئێران له روژهه‌ڵاتی كوردستان، تێكوشانی هه‌یه و ه‌یچ لایه‌نێكی روژهه‌ڵاتیش قرخه‌مه‌ره‌سی بو پێوه‌ندی ده‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه نییه. به‌رای من پژاك تا ئێستا ده‌گه‌ڵ ته‌رح كردن و ه‌ێنانه‌گوری خوی وه‌ك رێكخراوێكی خاوه‌ن به‌رنامه‌ی سیاسی و خاوه‌ن ویست و داوای خوی بو روژهه‌ڵاتی كوردستان كه‌م كار بووه و خوی نهه‌ێناوه‌ته گورێ و وه‌ره‌قه‌ی به‌رده‌ستی خوی له ئه‌رز نه‌داوه كه بڵێ من ئه‌وه‌م و ئاوا له‌ئاست سه‌ربه‌رزی و سه‌ربه‌ستی نه‌ته‌وه‌كه‌م له‌و به‌شه‌ی كوردستان، تێده‌كوشم. ئه‌وه‌نده‌ی ده‌شڵێ هه‌ر بو شه‌ڕوكێشه‌ی ئه‌و لاو و ئه‌م لا ده‌یڵێ. ده‌نا هاوكاری و هاوپه‌یوه‌ندی ده‌گه‌ڵ پێ كا كا به‌رای من ئاسته‌نگێكی ئه‌وتو نییه و ناشبێ. پژاك پێویستی به هاوكاری و دوستایه‌تی ه‌ێزه‌كانی سیاسی كورده‌واری به‌تایبه‌تی له روژهه‌ڵاتی كوردستان داهه‌یه، چونكه هه‌موومان ده‌زانین كه تێكوشان دژ به رژیمی دواكه‌وتوو و كورد كوژی كوماری ئیسلامی ئێران هه‌روهها ته‌نانه‌ت دابین كردنی لانی كه‌می ده‌سكه‌وت بو خه‌ڵكه‌كه‌مان له روژهه‌ڵاتی كوردستان له گره‌وی هاوكاری و پێكه‌وه‌بوونی گشت ه‌ێز و رێكخراوه سیاسیه‌كانی روژهه‌ڵاتی كوردستان دایه، ده‌نا كێشه‌یه‌ك نییه كه هه‌ر ته‌نیا حیزبێك یان رێكخراوێك بتوانێ عیلاجی بكا. پژاكیش چ باڵێك بێ له پێ كا كا ، چ سه‌ربه‌خو بێ پێویسته ئه‌و راستیه بزانێ و قه‌بووڵی بكا.
ستانده‌ر: خویندنه‌وه‌تان بو ڕه‌وشی ئێستای ڕوژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران چونه؟
ئه‌میری قازی: خوێندنه‌وه‌ی من له حاڵی حازر و له ئێستادا له سه‌ر ئێران، باسێكه دوور و درێژ و ره‌نگه له حه‌وسه‌له‌ی ئه‌و كورته پرسیار‌و وڵامانه دا نه‌بێ، ئه‌وه‌نده‌یه خه‌ڵك و وڵاتی ئێمه له روژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌گه‌ڵ رژیم و ده‌سه‌ڵاتێكی دواكه‌وتوو، یه‌كجار زور وه‌حشی و خوێنخور و دژ به كورد رووبه‌روو بوته‌وه. ئه‌و رژیمه ه‌یچ چه‌شنه مافێكی مرووایه‌تی و ه‌یچ چه‌شنه ریوو شوێنێكی سه‌پاو له كومه‌ڵگه‌ی مرووایه‌تی جیهانی ئه‌ورو دا به ه‌ێند ناگرێ و ئیعتنای پێ ناكا. رژیمێكه به‌داخه‌وه پڕ چه‌ك و به‌توانا و ململانه كردنی ته‌نیا به ته‌قه‌و به تفه‌نگ زه‌حمه‌ته و كاریگه‌ر نابێ. هه‌مومان ده‌زانین ره‌وشی ئه‌وروكه‌ی روژهه‌ڵاتی كوردستان له‌و په‌ری ناله‌باری و بێ ده‌ره‌تانی دایه كه له هه‌موو لاوه گه‌مارو دراوه و له ژێرباری كویله‌تی، زوڵم و زوری داگیركه‌ر، هه‌ل و مه‌رجی ناله‌باری ئابووری وبێكاری، قه‌یرانی ئالوده‌گی به تریاك و ه‌ێروین و ..... ده‌تلێته‌وه. پیاو له كوێرا ده‌ست پێ‌بكا و له كام لا را بیخوێنێته‌وه؟
ستانده‌ر: زورجار باس له‌به‌ره‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی هه‌رچوار پارچه ده‌كرێ، وه‌ك پارتی سه‌ربه‌خویی بیر‌و راتان له‌وباره‌یه‌وه چونه؟ ه‌یچ هه‌وڵیكتان بوئه‌و مه‌به‌سته داوه؟
ئه‌میری قازی: به‌ره‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی بو هه‌موو پارچه‌و به‌شه‌كانی كوردستان، جارێ هه‌ر وه‌ك ئاره‌زویه‌كی نه‌ته‌وایه‌تی ماوه‌ته‌وه. له‌و باره‌وه كومه‌ڵگای كورده‌واری وه‌جاغ كوێره، هه‌ر هه‌وڵ و ته‌قه‌لایه‌ك له‌و باره‌وه جارێ هه‌ر بێ به‌رهه‌م ماوه‌ته‌وه، نه‌زوكه. به‌داخه‌وه كورده‌واری جارێ روڵه‌ی وای لێ هه‌ڵنه‌كه‌وتووه كه تاقه‌تی هه‌ڵگرتنی ئه‌و ئه‌ركه نه‌ته‌وه‌ییه‌ی هه‌بێ هه‌وڵی ئێمه مانانیش له‌و رووه‌وه جارێ به‌رهه‌مێكی نه‌بووه، به‌ڵام ه‌یواو ه‌ومێدی ئه‌و روژه‌مان هه‌ر ماوه و وه‌ك ده‌ڵێن چاوم له پسانی به‌ند و داوه
ستانده‌ر: پارتی ئێوه له‌ڕووی ڕاگه‌یاندنه‌وه لاواز ده‌بینرێ ، ه‌وی چیه؟ به‌ته‌مانین ئێوه‌ش كه‌ناڵێكی ئاسمانی دابنێن؟
ئه‌میری قازی: وه‌ك ئێوه‌ش ده‌ڵێن، پارتی سه‌ربه‌خویی كوردستان، له رووی راگه‌یاندنه‌وه لاوازه راسته و وایه. ئێمه‌ش هه‌ست به لاوازی خو له‌و باره‌وه ده‌كه‌ین و هه‌ر له هه‌وڵی چاره‌سه‌ری داین. ه‌وی هه‌ره سه‌ره‌كی له رووی لاوازی راگه‌یاندنی ئێمه‌وه، سه‌ر له هه‌رێمی بێ پاره‌یی و كه‌م و كورێك ده‌دا كه داوێنگیرمان بوه. ماڵی بێ ده‌ره‌تانی خرابێ كه جارێ بومان چار نه‌كراوه به‌ڵام هه‌ر له هه‌وڵ داین ئه‌و كه‌م و كوریه وه‌لاخه‌ین یا كه‌متری بكه‌ینه‌وه، جا كه وا بوو جارێ و له‌و هه‌ل و مه‌رجه‌ی ئێستادا باس و بیر كردنه‌وه له كاناڵی ئاسمانی سرنجی ئێمه‌ی راكێش نه‌كردوه.
ستانده‌ر: خوێندنه‌وه‌تان بو ره‌وشی ئێستای باشووری كوردستان چونه؟
ئه‌میری قازی: به باوه‌ری من ره‌وشی ئێستای باشووری كوردستان، به‌ره‌و هه‌ل و مه‌رجی دژوار ده‌روا. ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی له به‌غدا خوی گرتووه و سه‌قامگیر بووه، ه‌ێزی نیزامی خوی رێك و وێك خستووه، پاره‌و پووڵێكی زوریشی هه‌یه، سه‌ر به ریژیمی ئێرانه، ده‌گه‌ڵ توركیه و سوریه‌ش رێككه‌وتوه، ده‌گه‌ڵ ئه‌مریكاش گه‌مه‌ی دزو ساحیب ماڵ یان دوپات كردوته‌وه و رێككه‌وتوون، له لای ئێمه‌شه‌وه به‌داخه‌وه كه‌س حوكمی كه‌س ناخوێنیته‌وه، كورد كوته‌نی چ ڕێ روونیه‌ك به‌دی ناكرێ. ده‌سه‌ڵاتی كورد له باشور ئه‌وه‌ی لێی ده‌رده‌كه‌وێ به‌ته‌واوی ده‌ستی به‌رداوه‌ته‌وه و چاوه‌روانی حه‌وادیس و به‌سه‌رهاته. جا له وه‌زعێكی ئه‌وتو دا، مه‌علووم و دیاره كه هه‌لومه‌رجی ئێمه‌ی كورد له باشوور ده‌بێ رووی له كوێ بێ..
ستانده‌ر: په‌یوه‌ندیتان له‌گه‌ڵ پارتی یه‌كێتی چونه؟
ئه‌میری قازی: پارتی سه‌ربه‌خویی كوردستان پیوه‌ندی راسته‌و خوی سیاسی ده‌گه‌ڵ پارتی و یه‌كێتی نییه. هه‌رچه‌ند له روانگه‌ی خومانه‌وه پیوه‌ندی و هاوكاری و هاوراوێژی ده‌گه‌ڵ هه‌موو ه‌ێز و رێكخراوه سیاسیه‌كانی كوردستان به زه‌روری ده‌زانین.
ستانده‌ر: هه‌ندێ جار ره‌خنه له‌ده‌سه‌ڵاتدارانی باشور ده‌گرن له‌باره‌ی فیدراڵیه‌وه، پێتان وایه ده‌سه‌ڵاتی باشور هه‌لی سه‌ربه‌خویی له‌ده‌ست داوه؟
ئه‌میری قازی: به باوه‌ری من وا نییه، هه‌ل و مه‌رجی سه‌ربه‌خویی، بو خه‌ڵكێكی خاوه‌ن بیر‌و هه‌ستی رزگاریخواز و بو هه‌مو ئه‌و حیزب و رێكخراوانه‌ی كه له‌و روه‌وه نوینه‌رایه‌تی ده‌كه‌ن، هه‌رگیز هه‌ل له ده‌ست بچێ. ره‌نگه وا هه‌ڵكه‌وێ كه هه‌لی سه‌ربه‌خویی بو نه‌ته‌وه‌یه‌كی ژێرده‌ست له‌كات و زه‌مانیكدا موناسیبتر و له‌بارتر بێ، ده‌نا وا نییه كه له كیس بچێ. له مێژه بیستراوه‌و كوتراوه كه ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك بیه‌وێ ئازاد‌و سه‌ربه‌خو بژی، هه‌موو هه‌ڵ و مه‌جالێك به‌رده‌ست ده‌كات.
ستانده‌ر: هه‌رشتێ كه‌ئێمه ئاماژه‌مان پێ نه‌دابێ و به‌ڕیزتان بتانه‌وێ ئاماژه‌ی پێ بده‌ن؟
ئه‌میری قازی: نه‌خێر، سپاستان ده‌كه‌م و داواكارم سه‌ركه‌وتووبن له پێناو خزمه‌تی رزگاری و كوردایه‌تی دا.
سەرچاوە " http://www.standardkurd.net/Direje.aspx?Cor=Dose&Jimare=97
گه‌ڕانه‌وه بو لاپه‌ڕه‌ی ئه‌وه‌ڵ
گه‌ڕانه‌وه بو لاپه‌ڕه‌ی پێش‌و
رای خۆت بنێره
رای تو (0 نێردراو)
هه‌واڵی زیاتر
- بۆ وشه‌ی (خانم) له وشه‌ی (ژن) شایسته‌تره ؟!
- سەرۆكی هەرێمی كوردستان بروسكەیەكی ئاراستەی مامۆستا شێخ عیزەدینی حوسەینی كرد
- تورکیه ژانه سه‌رێکی نوێی ئه‌مریکا، له رۆژ هه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا
- ئاگاداری له‌سه‌ر كات و شوێنى رێوره‌سمى پرسه و سه‌ره‌خۆشی مامۆستا سه‌یید جه‌لال ا‌لدین حوسێنى
- له رۆژی دادپه‌روری جیهانیدا، داوای كۆتایی هێنان به قڕكردنی گه‌لی كورد ده‌كه‌ین
- ه تكایه له‌نزیكترین ده‌رفه‌تدا په‌یماننامه‌ی ڕۆما واژۆ بكه‌ن و دان به دادگای تاوانی نێونه‌ته‌وه‌ی(ICC) بنێن.
- ئاگاداری سه‌باره‌ت به ره‌وشی چالاکڤانانی مه‌ده‌نی و مافی مرۆڤ
- به بۆنه‌ی کاره‌ساتی تیرۆرکرانی دکتۆر قاسملوو سکرتێری گشتی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران
- دیداری کومیتەی نوروێژی کۆمەڵە و سازمان فدائیان خلق ایران - اکثریت
- ئـــــــاگاداری کۆمیتەی نۆڕوێژ کۆمەڵە
- میکانیزم وتایبه‌تمه‌ندیه‌کانی خه‌باتی دیمۆکراتیکی کورده‌کان له هه‌ل و مه‌رجی هه‌ستیاری ئه‌مڕۆدا
- چوارده‌یه‌مین کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی مافه‌کانی مرۆڤ له بنکه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له شاری ژنێڤ
- سه‌رچاوه‌ی قه‌یرانی ده‌سه‌ڵات له عێراقدا
- نامەیەکی سەرئاواڵه بۆ سکرتێری گشتی نەتەوه یەکگرتووەکان بەڕێز بان کی موون
- ته‌له‌ویزیۆنی فارسی بی بی سی سوکایه‌تی به میلله‌تی کورد ده‌کا!؟ تکایه با بێ ده‌نگ نه‌بین!
- بزووتنه‌وه‌ی نوێی دێمۆكراسیخوازی له ئێران و داهاتووه‌كه‌ی
- په‌ڵه هه‌وری نیشتمان
- D.6 ئایا ئه‌نارکیسته‌کان دژی ناسێۆنالیزمن؟
- ته‌ها حه‌سه‌نیانی سه‌باره‌ت به هه‌روو کۆبونه‌وه لوتکهیـیهکهی که‌نه‌دا ده‌دوێت
- دیمانەیەک لە گەل ڕوَژنامهوان جه‌ماڵ پووركه‌ریم
- ته‌ها حه‌سه‌نیانی باس له ڕه‌وشی بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز له ئێران ده‌کات
- کێشه‌ی ناو‌کی ئێران و دوا ڕاپـۆرتی ئه‌منستی له‌سه‌ر ئه‌و وڵاته
- جەلال ناوە رەخنە لە قسەکانی رەزاکەعبی دەگرێت و باسی هۆکاری دەست لەکار کێشانەوەکەی دەکات
- نابێ كۆمه‌ڵگه‌ی ئێستای كورد له خوه‌رهه‌ڵاتی كوردستان گرێبده‌ن به بارودۆخێك كه سه‌رده‌مانێك شه‌ڕی چه‌كداریان تێدا كردووه
- ئاسۆی رۆژهەلات ژمارە 58
- پیرۆز بێت رۆژی ٣١ی جۆزه‌ردان !!په‌یامی كومیته‌ی ناوه‌نديی به بۆنه‌ی رۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه
- راپورتێك سه‌باره‌ت به كوَنفرانسی ه‌ێزه كانی ئوپوزیسیونی ئێرانی له پاریس
- به‌یاننامه‌ی ده‌فته‌ری سیاسيی PDKI سه‌باره‌ت به ئاوردانه‌وه‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌چوونی ده‌یه‌مین شانۆی هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆماری له ئێران‌و ئاكامه‌كانی
- دیدار حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و كۆمه‌ڵه
- خۆپیشاندان له بەردەم پارلەمانی بریتانیا
- داواکاری له رای گشتی و ئه‌حزابه سیاسیه‌کانی کوردستانی و ئێرانی و هه‌مۆ ریکخراوه مرۆڤ دۆسته‌کان
- بانگه‌واز بۆ خۆپێشاندان له شاری ڤانکوڤه‌ر
- له سێداره‌دانی ئازادیخوازن له لایه‌ن کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه مه‌حکووم ده‌که‌ین
- سێزده‌هه‌مین کۆبوونه‌وی شوورای مافی مرۆڤ له‌بنکه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ژنێڤ
- كه‌مپه‌ین: "ژیان مافی هه‌موو مرۆڤێكه"
- جواره‌مین کونگره‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی دژی حوکمی ئیعدام له ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له ژنێڤ ده‌ستی پێ‌کرد
- بۆ....... به سۆز گیان و....چاوه‌کانی به‌سۆز گیان
- پێشکه ش به شه هید قادر به هرامی,
- به رزو به رێز بێت یادی شه هید سانیه به هرامی پیشمه رگه ی دێرینی کۆمه له
- سی ساڵ پاش شه‌ڕی ٣٥ ڕۆژه‌ی شاری بانه
- ڕازه نه درکاوه کانی کۆماری ئیسلامی ئێران- به‌شی یازده
- به‌رنامه‌ی سێکس وفه‌ساد کارییه‌کانی سه‌ی ئه‌حمه‌د خومه‌ینی وموحه‌مه‌د مونته‌زری
- انتخابات ایران زمین لرزەای برای رژیم ایران
- با خه‌ڵکی کوردستان نه‌که‌ین به قوربانی سه‌رنه‌که‌وتنی موسه‌وی
- راگه‌یێندراوی سازمانی خه‌باتی كوردستانی ئێران، له‌سه‌ر ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی خه‌ڵكی ئێران دژی رژیمی ئاخوندی
- پەیامی بەرێز عەبدولا موهتەی سکرتێری کۆمەلە بو خەلکی کوردستان
- حیزبی دێموکراتی کوردستان له ئاوی لێڵ ماسی ده‌گرێ!
- قه‌هری شۆڕشگێڕانه به ڕێوه، گه‌لی کورد بخرۆشێن!

هه‌واڵه‌کان
ڕاگه‌یاندنه‌کان
بابه‌ته‌کان