ئه‌رشیڤ
| Mo | Tu | We | Th | Fr | Sa | Su | |
|---|---|---|---|---|---|---|---|
| 1 | |||||||
| 2 | 3 | 4 | 5 | 6 | 7 | 8 | |
| 9 | 10 | 11 | 12 | 13 | 14 | 15 | |
| 16 | 17 | 18 | 19 | 20 | 21 | 22 | |
| 23 | 24 | 25 | 26 | 27 | 28 | 29 | |
| 30 | 31 | ||||||
ڕاپرسی: بزوتنەوەی سەوز
به‌م بابه‌ته پله بده
(کۆی ده‌نگه‌کان پله‌کان: 11)
راگه‌یاندنی دامه‌زرانی یه‌كیه‌تیی زانایانی ئایینیی كوردستانی ئێران
راگه‌یاندنی دامه‌زرانی یه‌كیه‌تیی زانایانی ئایینیی كوردستانی ئێران
به‌ناوی خوای دلۆڤان
"و اعتصموا بحبل الله جمیعاً ولا تفرقوا"
(هه‌موولاتان ده‌ست ده‌رشته‌ی خوا وه‌رێنن وه بڵاو مه‌بن)
سڵاو بۆ گیانی پاكی رێبه‌ری ئیسلام (حه‌زره‌تی محه‌ممه‌د، ره‌حمه‌تی خوای له‌سه‌ر بێ)
سڵاو بۆ هاونیشتمانانی به‌ڕێز له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان!
مامۆستایانی ئایینی‌و خه‌ڵكی به‌شه‌رف‌و تێكۆشه‌ر‌و ماندوونه‌ناس!
سه‌باره‌ت به ئایینی پیرۆزی ئیسلام، ئاشكرایه كه گه‌لی كورد په‌یوه‌ندییه‌كی مێژوویی زۆر قووڵ‌و حاشاهه‌ڵنه‌گری له‌گه‌ڵ ئه‌و ئایینه پیرۆزه‌دا هه‌یه‌و له مێژووی خۆیدا ده‌ستوورات‌و یاساكانی ئیسلامی، پێوانه‌ی هه‌ڵسوكه‌وتی خه‌ڵك بووه. ئێستاكه‌ش جێگای خۆیه‌تی وه‌ك ئایینی زۆرینه‌ی گه‌لی كورد ده‌بێ رێزی لـێ بگیرێ‌و به‌گشتی وه‌ك دیارده‌یه‌كی پیرۆز‌و له لایه‌كه‌وه وه‌ك بنه‌مای ره‌وشتی كۆمه‌ڵایه‌تی پێویستی به‌وه هه‌یه رۆڵی خۆی له كۆمه‌ڵگادا ببینێت.
هه‌روه‌ك ئاگادارن، بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیی كورد له ژێر كاردانه‌وه‌ی زوڵم‌و مافخواردن‌و له‌به‌رچاونه‌گیرانی مافه ره‌واكان، له پرۆسه‌یه‌كی مێژوویی‌دا سه‌ری هه‌ڵداوه وه له پێشه‌نگی كاروانی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌شدا، پیاوانی سه‌ربه‌رز‌و رێبه‌رانێكی ئایینیی وه‌ك "شێخ عوبدیدوڵڵای نه‌هری، شێخ سه‌عیدی پیران، شێخ مه‌حموودی حه‌فید، مامۆستا سه‌عیدی نه‌وڕه‌سی، پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د‌و مه‌لا مسته‌فا بارزانی‌و ..." له رێزی چالاكانی ئه‌م بواره‌شدا ده‌یان‌و سه‌دان تێكۆشه‌ری كۆڵنه‌ده‌ر‌و ماندوونه‌ناس بۆ دابینكردنی مافی زه‌وتكراوی نه‌ته‌وه‌ی كورد چالاكانه هاتوونه‌ته مه‌یدان‌و ته‌نانه‌ت گیانی خۆشیان له‌و پێناوه‌دا داناوه. هه‌رچه‌شنه هه‌وڵێكی دڵسۆزانه له لایه‌ن رۆڵه‌كانی گه‌له‌وه كه یارمه‌تی بدا به سه‌قامیگیریی دادپه‌روه‌ری‌و مافی چاره‌نووس وه‌كوو هه‌موو گه‌لانی‌تر (یزاكا) رێزی تایبه‌تی بۆی هه‌یه‌و له چوارچێوه‌ی بار‌ودۆخی خۆیدا‌و به پێی توانا ئاماده‌ی هه‌رچه‌شنه هاوكارییه‌كه.
له روانگه‌ی (یزاكا)وه دینداربوون، نه‌ك هه‌ر نابێ به له‌مپه‌رێك له‌سه‌ر رێی داكۆكی‌كردن له مافه‌كانی مرۆڤ‌و مافه نه‌ته‌وایه‌تی‌و ئیتنیكییه‌كان به‌تایبه‌تی، به‌ڵكوو شێلگیرانه پشتگیری ده‌كا له هه‌رچه‌شنه هه‌وڵێكی ره‌وا بۆ چه‌سپاندنی ئه‌و مافانه. شاهیدمان بۆ ئه‌و باوه‌ڕش هێندێك ده‌قی قورئانی پیرۆزن‌و له‌وانه‌ش ئایه‌تی 13ی سووره‌ی "حوجورات". (یاایهاالناس انا خلقناكم من ژكر و انپی و جعلناكم شعوبا و قبائل لتعارفوا ان اكرمكم عندالله اتقاكم ان الله علیم خبیر)
"واته: ئه‌ی خه‌ڵكینه هه‌ر له نێر‌و مێیه‌كه‌وه ئێوه‌مان وه‌دی هێناوه‌و كردوومانن به چه‌ند گه‌لێك‌و چه‌ند هۆزێك هه‌تا یه‌كتری بناسن، به‌ڕێزترینتان لای خودا پارێزگارتره‌كانتانن. خوا زانایه‌و ئاگاداره."
وه هه‌روه‌ها ئایه‌تی 22ی سووره‌ی "رۆم" كه خوا ئه‌فه‌رموێ: (و من وایاته خلق السموات والارچ و اختلاف السنتكم و الوانكم ان فی ژلك لایات للعالمین)
"واته: له نیشانه‌كانی خوایه داهێنانی ئه‌م ئاسمان‌و زه‌مینه‌و وێكنه‌چوونی زمانی پێ‌ئاخافتن‌و ره‌نگ‌و رووتان كه له‌مه‌دا به‌ڵگه زۆرن بۆ زانایان."
كۆمه‌ڵگای ئێران، وه‌ك هێندێك كۆمه‌ڵگای دیكه فره‌ڕه‌گه‌زه‌و فره‌كولتووره. (یزاكا) ئه‌و فره‌ره‌گه‌زییه‌و چه‌ند مه‌زهه‌بییه به نیشانه‌یه‌ك له نیشانه‌كانی خوا ده‌ناسێت‌و پێی وایه هیچكام له تایبه‌تمه‌ندییه‌كان نابن به لابه‌ر یا خود راكێشه‌ری مافێكی تایبه‌ت.
به سه‌رنجدان به بار‌ودۆخی ئێران (یزاكا) پێی وایه "یه‌كگرتوویی نه‌ته‌وه‌یی" پێویستییه‌كی سه‌ره‌كیی كۆمه‌ڵگایه‌و بۆ چه‌سپاندنی ئامرازی سه‌ره‌كی "داكۆكی‌كردن له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش" له هه‌موو بواره‌كانی ژیانی سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابووریدا، به جۆرێك رێگه له‌و گیر‌وگرفت‌و كێشانه ده‌گرێت كه له هه‌وڵی بێ‌سه‌رئه‌نجامی سڕینه‌وه‌ی بنه‌ڕه‌تیی كێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن. (یزاكا) ئه‌وه وه‌ك خاڵێكی ستراتیژیك چاو لـێ ده‌كات. (یزاكا) له‌و باره‌وه بایه‌خێكی زۆر ده‌دا به په‌روه‌رده‌و راگه‌یاندن‌و پێی وایه به‌و ره‌وشته ئاستی زانیاریی گشتی‌و به‌تایبه‌ت ئه‌ندامان‌و لایه‌نگرانی ده‌چێته سه‌ره‌وه‌و ده‌بێته هۆی ئه‌وه كه ئه‌گه‌ری قه‌یران‌و پشێوی‌و ئاڵۆزی‌و دوودڵی له ناو خه‌ڵكدا كه‌م ده‌بێته‌وه.
(یزاكا) هیواداره، مامۆستایانی ئاینییی نیشتمانپه‌روه‌ر‌و ده‌روه‌ستی كورد له رێگای په‌یوه‌ستبوون به "یه‌كیه‌تیی زانایانی ئایینیی كوردستانی ئێران"ـه‌وه، به‌رپرسایه‌تییه ئایینی‌و نه‌ته‌وایه‌تییه‌كانی خۆیان وه‌ئه‌ستۆ بگرن.
به هیوای رۆژێك كه ئامانج‌و مافه‌كانی گه‌لی كورد، وه‌كوو هه‌موو گه‌لانی‌تر‌و ئاواتی سه‌دان‌و هه‌زاران شه‌هیدی هه‌رگیز نه‌مری رێگای ئازادیخوازیی كوردستان بێته دی‌و (یزاكا)و هه‌موو خه‌ڵكی موسوڵمانی كوردستان رێگای ئه‌م شه‌هیده به‌رزانه بگرنه‌به‌ر‌و تاكوو له رۆژی دوایی‌دا له مه‌حكه‌مه‌ی خوادا شه‌رمه‌زار نه‌بین.
یه‌كیه‌تیی زانایانی ئایینی كوردستانی ئێران
30ی خه‌زه‌ڵوه‌ری 1387ی هه‌تاوی
20ی نوامبری 2008ی زایینی
گه‌ڕانه‌وه بو لاپه‌ڕه‌ی ئه‌وه‌ڵ
گه‌ڕانه‌وه بو لاپه‌ڕه‌ی پێش‌و
رای خۆت بنێره
رای تو (4 نێردراو)
-
نێردراو له لایه‌ن : مةريوان, 30 Nov, 2008 15:41:55• قوور بة سةر ئةو كةسةى دلى بة حىزبى ديموكراتة. دلنيام كومارى اسلامى بروسكةى بيروز بايى بو حيزبى بة ناو ديموكراتى كوردستانى ايران دةنيريت.
-
نێردراو له لایه‌ن : wanawsha, 27 Nov, 2008 13:11:52• jolamewei kurd teda niye belko zerbeyeki gewreye ke be dest reberani am gele lem gele dedret be goman eger weha rekxeawe bu geli kurd qazanji hebwaye shehid doktor qasmlo zor le mejhbboo weha rekxeraweyk dademezrand delayel zore belam bdaxewe mn wextm keme bo nosin le ser am babete rekxerawek nek hich qazanji bu mileti kurd teda niye belko le drost kerdni weha
-
نێردراو له لایه‌ن : حسین, 23 Nov, 2008 13:56:29• شورشگیرانی کوردستان ئیجازه به که‌سانی وه‌ک کاک مصطفی ناده‌ن تاقمی دواکه‌وتوی وه‌ک یه‌کگروتوی ئیسلامی وکومه‌لی ئیسلامی و حه‌ماس و ... دابمزرینیت . کورد فه‌قیری ده‌ستی ئیسلامه
-
نێردراو له لایه‌ن : jemal canada jamal, 23 Nov, 2008 13:48:33• benawi xwa.slaw. her bew bwnewe pirwzbaiitan pe delem we hiwadarm lew hengawe da le hemww bwarekani serkewtww bn. jamal le canada.23-11-2008 tel613-24o--4661
هه‌واڵی زیاتر
- بۆ وشه‌ی (خانم) له وشه‌ی (ژن) شایسته‌تره ؟!
- سەرۆكی هەرێمی كوردستان بروسكەیەكی ئاراستەی مامۆستا شێخ عیزەدینی حوسەینی كرد
- تورکیه ژانه سه‌رێکی نوێی ئه‌مریکا، له رۆژ هه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا
- ئاگاداری له‌سه‌ر كات و شوێنى رێوره‌سمى پرسه و سه‌ره‌خۆشی مامۆستا سه‌یید جه‌لال ا‌لدین حوسێنى
- له رۆژی دادپه‌روری جیهانیدا، داوای كۆتایی هێنان به قڕكردنی گه‌لی كورد ده‌كه‌ین
- ه تكایه له‌نزیكترین ده‌رفه‌تدا په‌یماننامه‌ی ڕۆما واژۆ بكه‌ن و دان به دادگای تاوانی نێونه‌ته‌وه‌ی(ICC) بنێن.
- ئاگاداری سه‌باره‌ت به ره‌وشی چالاکڤانانی مه‌ده‌نی و مافی مرۆڤ
- به بۆنه‌ی کاره‌ساتی تیرۆرکرانی دکتۆر قاسملوو سکرتێری گشتی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران
- دیداری کومیتەی نوروێژی کۆمەڵە و سازمان فدائیان خلق ایران - اکثریت
- ئـــــــاگاداری کۆمیتەی نۆڕوێژ کۆمەڵە
- میکانیزم وتایبه‌تمه‌ندیه‌کانی خه‌باتی دیمۆکراتیکی کورده‌کان له هه‌ل و مه‌رجی هه‌ستیاری ئه‌مڕۆدا
- چوارده‌یه‌مین کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی مافه‌کانی مرۆڤ له بنکه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له شاری ژنێڤ
- سه‌رچاوه‌ی قه‌یرانی ده‌سه‌ڵات له عێراقدا
- نامەیەکی سەرئاواڵه بۆ سکرتێری گشتی نەتەوه یەکگرتووەکان بەڕێز بان کی موون
- ته‌له‌ویزیۆنی فارسی بی بی سی سوکایه‌تی به میلله‌تی کورد ده‌کا!؟ تکایه با بێ ده‌نگ نه‌بین!
- بزووتنه‌وه‌ی نوێی دێمۆكراسیخوازی له ئێران و داهاتووه‌كه‌ی
- په‌ڵه هه‌وری نیشتمان
- D.6 ئایا ئه‌نارکیسته‌کان دژی ناسێۆنالیزمن؟
- ته‌ها حه‌سه‌نیانی سه‌باره‌ت به هه‌روو کۆبونه‌وه لوتکهیـیهکهی که‌نه‌دا ده‌دوێت
- دیمانەیەک لە گەل ڕوَژنامهوان جه‌ماڵ پووركه‌ریم
- ته‌ها حه‌سه‌نیانی باس له ڕه‌وشی بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز له ئێران ده‌کات
- کێشه‌ی ناو‌کی ئێران و دوا ڕاپـۆرتی ئه‌منستی له‌سه‌ر ئه‌و وڵاته
- جەلال ناوە رەخنە لە قسەکانی رەزاکەعبی دەگرێت و باسی هۆکاری دەست لەکار کێشانەوەکەی دەکات
- نابێ كۆمه‌ڵگه‌ی ئێستای كورد له خوه‌رهه‌ڵاتی كوردستان گرێبده‌ن به بارودۆخێك كه سه‌رده‌مانێك شه‌ڕی چه‌كداریان تێدا كردووه
- ئاسۆی رۆژهەلات ژمارە 58
- پیرۆز بێت رۆژی ٣١ی جۆزه‌ردان !!په‌یامی كومیته‌ی ناوه‌نديی به بۆنه‌ی رۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه
- راپورتێك سه‌باره‌ت به كوَنفرانسی هێزه كانی ئوپوزیسیونی ئێرانی له پاریس
- به‌یاننامه‌ی ده‌فته‌ری سیاسيی PDKI سه‌باره‌ت به ئاوردانه‌وه‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌چوونی ده‌یه‌مین شانۆی هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆماری له ئێران‌و ئاكامه‌كانی
- دیدار حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و كۆمه‌ڵه
- خۆپیشاندان له بەردەم پارلەمانی بریتانیا
- داواکاری له رای گشتی و ئه‌حزابه سیاسیه‌کانی کوردستانی و ئێرانی و هه‌مۆ ریکخراوه مرۆڤ دۆسته‌کان
- بانگه‌واز بۆ خۆپێشاندان له شاری ڤانکوڤه‌ر
- له سێداره‌دانی ئازادیخوازن له لایه‌ن کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه مه‌حکووم ده‌که‌ین
- سێزده‌هه‌مین کۆبوونه‌وی شوورای مافی مرۆڤ له‌بنکه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ژنێڤ
- كه‌مپه‌ین: "ژیان مافی هه‌موو مرۆڤێكه"
- جواره‌مین کونگره‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی دژی حوکمی ئیعدام له ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له ژنێڤ ده‌ستی پێ‌کرد
- بۆ....... به سۆز گیان و....چاوه‌کانی به‌سۆز گیان
- پێشکه ش به شه هید قادر به هرامی,
- به رزو به رێز بێت یادی شه هید سانیه به هرامی پیشمه رگه ی دێرینی کۆمه له
- سی ساڵ پاش شه‌ڕی ٣٥ ڕۆژه‌ی شاری بانه
- ڕازه نه درکاوه کانی کۆماری ئیسلامی ئێران- به‌شی یازده
- به‌رنامه‌ی سێکس وفه‌ساد کارییه‌کانی سه‌ی ئه‌حمه‌د خومه‌ینی وموحه‌مه‌د مونته‌زری
- انتخابات ایران زمین لرزەای برای رژیم ایران
- با خه‌ڵکی کوردستان نه‌که‌ین به قوربانی سه‌رنه‌که‌وتنی موسه‌وی
- راگه‌یێندراوی سازمانی خه‌باتی كوردستانی ئێران، له‌سه‌ر ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی خه‌ڵكی ئێران دژی رژیمی ئاخوندی
- پەیامی بەرێز عەبدولا موهتەی سکرتێری کۆمەلە بو خەلکی کوردستان
- حیزبی دێموکراتی کوردستان له ئاوی لێڵ ماسی ده‌گرێ!
- قه‌هری شۆڕشگێڕانه به ڕێوه، گه‌لی کورد بخرۆشێن!

هه‌واڵه‌کان
ڕاگه‌یاندنه‌کان
بابه‌ته‌کان