ئه‌رشیڤ
| Mo | Tu | We | Th | Fr | Sa | Su | |
|---|---|---|---|---|---|---|---|
| 1 | 2 | 3 | 4 | 5 | |||
| 6 | 7 | 8 | 9 | 10 | 11 | 12 | |
| 13 | 14 | 15 | 16 | 17 | 18 | 19 | |
| 20 | 21 | 22 | 23 | 24 | 25 | 26 | |
| 27 | 28 | 29 | 30 | ||||
ڕاپرسی: 28 گه‌لاوێژ
به‌م بابه‌ته پله بده
(کۆی ده‌نگه‌کان پله‌کان: 6)
به‌رپرسێكی رژیم باس له یارمه‌تیدان به رێكخراوه تێرۆریستییه‌كان ده‌كات.
وته‌ی ڕۆژ
2008-10-29
به‌رپرسێكی رژیم باس له یارمه‌تیدان به رێكخراوه تێرۆریستییه‌كان ده‌كات.
رۆژی دووشه‌ممه به‌رپرسێكی باڵای به‌سیج رایگه‌یاند كه به‌شێكی به‌رچاو له چه‌كو چۆڵی نیزامی گرووپه تێرۆریستییه‌كانی ناوچه‌كه كه ئه‌و به‌رپرسه به ئه‌رته‌ش گه‌لی رزگاریبه‌خش ناودێری كردوون، له‌لایه‌ن رژیمی ئیسلامییه‌وه دابین ده‌كرێت. سه‌ردار حسێن هه‌مه‌دانی جێگری فه‌رمانده‌ی به‌سیج له وته‌كانیدا رایگه‌یاندووه كه "ئه‌مڕۆكه نه ته‌نیا هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران سه‌ربه‌خۆییان به‌ده‌ست هێناوه، به‌ڵكوو به‌شێكی به‌رچاو له گرووپه‌كانی ناوچه‌كه‌ش چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌كانیان له‌لایه‌ن ئێمه‌وه دابین ده‌كرێت.
هه‌ڵبه‌ت به ده‌یان جار له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته قسه كراوه و به سه‌دان به‌ڵگه بۆ سه‌لماندنی یارمه‌تیدانی گرووپه تێرۆریستییه‌كان له لایه‌ن رژیمی ئیسلامییه‌وه له به‌رده‌ست دایه. به ده‌یان جار به‌رپرسانی رژیمی ئیسلامی و ته‌نانه‌ت خودی ئه‌و گرووپانه‌ش جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه كردووه‌ته‌وه كه چه‌ك و چۆڵه‌كه‌نیان له‌لایه‌ن رژیمی ئیسلامییه‌وه دابین ده‌كرێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ی لێره‌دا گرینگه مه‌سه‌له‌ی نه‌بوونی یه‌كده‌نگی له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌تانه‌یه.
هه‌لوێستی جیاواز له سه‌ر پرسه گرنگه جیهانییه‌كان به‌شێك له سیاسه‌تی رژیمی ئیسلامییه و هه‌ر كام له به‌رپرسانی رژیمی ئیسلامی به شیۆه‌یه‌ك له سه‌ر مه‌سه‌له‌كان لێدوان ده‌ده‌ن. ئه‌مجاره‌ش وه‌ك هه‌موو جاره‌كانی پێشوو دژوازی له هه‌ڵوێست و ئاخاوتنی به‌رپرسانی رژیمی ئیسلامی‌دا خۆی نیشانده‌دات. هه‌ر ماوه‌یه‌ك له مه‌وپێش بوو كه عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری رژیمی ئیسلامی باسی له‌وه‌كرد كه ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی كه رۆژئاوا له هه‌مبه‌ر یارمه‌تیدانی گرووپه تێرۆریستییه‌كان دیخاته پاڵ كۆماری ئیسلامی بێ بنه‌مایه و رژیمی ئیسلامی ته‌نها هاریكاری مه‌عنه‌وی و سیاسی ئه‌و گرووپانه ده‌كات.
مه‌سه‌له‌یه‌كی‌تر كه شیاوی لێكدانه‌وه‌یه، مه‌سه‌له‌ی هۆكاره‌كانی یارمه‌تیدان و داڵده‌دانی ئه‌م گرووپانه‌یه له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه. ئه‌وه بۆ 30 ساڵ ده‌چێت كه كۆماری ئیسلامی لێبڕاوانه به‌شێكی زۆر له سه‌روه‌ت و داهاتی كۆمه‌ڵگای ئێران ده‌كا به قوڕگی ئه‌م گرووپه تێكده‌رانه و سه‌ره‌ڕای هه‌موو ناڕه‌زایه‌تییه نیۆنه‌ته‌وه‌ییه‌كان درێژه به‌م سیاسه‌ته‌ی ده‌دات. بێشك قازانجێكی باڵا له‌م نیۆه‌دا بوونی هه‌یه و ره‌گه‌ی ئه‌م به‌زل و به‌خششه‌ش بۆ ئه‌م قازانجه ده‌گه‌ڕێته‌وه. گه‌وره‌ترین هۆكار بۆ ئه‌م بابه‌ته، مه‌سه‌له‌ی هاوكێشه سیاسییه‌كان له ناوچه‌كه‌یه. كۆماری ئیسلامی به‌رده‌وام له‌م گرووپانه وه‌ك كارتێكی گوشار له‌سه‌ر رۆژئاوا و وڵاتانی ناوچه‌كه كه‌ڵكی وه‌رگرتووه و له رێگه‌ی وه‌گه‌ڕخستنی ئه‌م هێزانه بۆ كاری تێكده‌رانه ئیمتیازی له وڵاتانی ناوچه‌كه وه‌رگرتووه. به واتایه‌كی‌تر، خوێنڕێژی و تێكدانی ئاسایش و ئارامی گه‌لانی ناوچه‌كه‌یه له پێناو راگرتنی باڵانسی هێز له ناوچه‌كه.
خاڵێكی‌تر كه پیۆسته ئاماژه‌ی پێ بكرێت، پرسی ئیدئۆلۆژی فره‌خواز و پاوانخوازی كۆماری ئیسلامییه. كۆماری ئیسلامی هه‌ر له رۆژه‌كانی ده‌ستپێكی ده‌سه‌ڵاته‌وه، چه‌مكی هه‌نارده‌كردن و سدوری ئینقلابی ئیسلامیی بۆ ناوچه‌كه و جیهان وه‌ك ته‌وه‌ره‌ی سه‌ره‌كی سیاسه‌تی ده‌ره‌كی ناوزه‌د كرد و به‌رده‌وام له‌پێناو ئه‌م بیرۆكه‌یه‌دا چالاكی نواندووه. هه‌نووكه‌ش دروشمه بێ ناوه‌رۆك و بێبنه‌ماكانی سه‌ره‌تای به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی كۆماری ئیسلامی دووباره به‌رهه‌مدێته‌وه و پڕوپاگه‌نده‌ی پیۆه ده‌كرێت.
كۆی ئه‌و هۆكارانه‌ی كه ئاماژه‌ی پێكرا ده‌یهه‌وێ خاڵێك بپێكێت و ئه‌ویش ده‌سته‌به‌ركردنی مه‌شروعییه‌ته. كۆماری ئیسلامی له نه‌بوونی مه‌شروعییه‌ت و ره‌وایی ده‌ناڵێنێت، بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئه‌م ئه‌گه‌ره مه‌حاڵه، په‌نا بۆ هه‌ر كرده‌یه‌كی دژه ئینسانی ده‌بات و قسه‌كانی ئه‌مجاره‌ی ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ی به‌سیجیش له ئاراسته‌ی ئه‌م باسه دایه.
راسته كه كۆماری ئیسلامی به‌م كرده‌وانه و به‌م كارانه‌ی خۆی له به‌رامبه‌ر ره‌وتی روو له گه‌شه‌ی دێمۆكراتیزاسیۆنی ناوچه‌كه وه‌ستاوه‌ته‌وه، به‌ڵام كۆتایی ئه‌م ئاور بازییه به شكستی رژیمی ئیسلامی و هه‌موو تاكتیك و ئیستراتیژییه‌كانی ده‌شكێته‌وه. هۆكاری ئه‌م گه‌ش بینییه‌ش بۆ هه‌بوونی جه‌مسه‌رێكی به‌هێزی دێمۆكرات و سكۆلار له ناوچه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه.
گه‌ڕانه‌وه بو لاپه‌ڕه‌ی ئه‌وه‌ڵ
گه‌ڕانه‌وه بو لاپه‌ڕه‌ی پێش‌و
رای خۆت بنێره
رای تو (0 نێردراو)
هه‌واڵی زیاتر
- ده‌وترێ چوار پێشمه‌ڕگه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشان له "سنه" كوژراون
- هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی فوئاد: مه‌ترسه و مۆرهكهت هه‌ڵده
- ئاگاداری بۆ خوێنه‌رانی به‌شی كوردی بروسكه
- سێ كاسبكار كوژران وبریندار بوون
- ئاگری سپای پاسداران گه‌یشته ناوچه‌ی سه‌لاسی باوه‌جانیش
- بانگكردن و ده‌ستگیركردنی پێنج هاووڵاتی كورد له بۆكان
- راگه‌یه‌ندراوی كومیته‌ی ناوه‌ندی خه‌بات
- قه‌ڵه‌مه خۆفرۆشه‌كان ته‌قه له هێما نهتهوهیییهكان ده‌كه‌ن
- ئاههنگیک به بۆنه‌ی 25ی گه‌لاوێژ له شاری ڤانکوڤه‌ری کانه‌دا
- راگه‌یاندنی كۆمه‌ڵه به بۆنه‌ی ساڵوه‌گه‌ڕی 28ی گه‌لاوێژ...
- بانگه‌واز:28ی گه‌لاوێژ،ڕۆژی په‌رچدانه‌وه‌ی مرۆڤ کوژی رژێمی کۆماری ئیسلامی
- ئاگاداری کۆڕی پرسەو سەرەخۆشی مام ئەحمەد قادری لە نۆروێژ
- مێژوو، ڕاستی و به‌ڵگه
- لانیكه‌م 5379 بابه‌تی پێشێلكاری مافی مرۆڤ ته‌نیا له‌ماوه‌ی مانگی گه‌لاوێژدا روویداوه
- مامۆستا سه‌یید جه‌لالی حسێنی، ڕێبه‌رێکی شۆڕشگێڕ
- سیستمی فیدرالی وه‌ك چاره‌سه‌ری كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌كان له ئێران
- کۆسپه‌کانی پێک نه هاتنی ده‌وڵه‌تی کورد !
- ئه‌گه‌ر مافی په‌نابه‌ریی به ئاسانیی وهدستبهاتبا
- دکتۆر ئازاد مورادیان: ده‌بێت کۆماری ئیسلامی ئێران بخرێته ژێر چاودێری نێونه‌ته‌وه‌یی
- عه‌بدوڵا موهته‌دی: پێشبینی هێرش بردنه سه‌ر ئێران بۆ هیچ که‌س ئاسان نیـیه
- جه‌مشید به‌هرامی باس له ئاگرکه‌وتنه‌وه‌کانی ناو دارسـتانه‌کانی کوردسـتانی ئێران ده‌کات
- ته‌ها حه‌سه‌نیانی ده‌ڵێت پـێشـنیاری ئهحمهدینهژاد بۆ وتووێژ له‌گه‌ڵ سه‌رۆک ئۆباما شـتێـکی نوێ نیـیه
- عارف باوه‌جانی: لایه‌نێ له ژێر فشاری چه‌ند فارس ویستویانه لۆگۆی ئاڵای کوردستان له سه‌ر تهلهفزۆێنهکهیان لابه‌رن
- ده‌قی وتووێژێکی "کاوه ئه‌مین" له‌گه‌ڵ شێخ عێزه‌دین حوسێنی
- په‌یامی پیرۆزبائی کۆمه‌له بۆ به‌ریز مه‌سعود بارزانی
- ئاههنگیک به بۆنه‌ی 25ی گه‌لاوێژ له نۆروێژ
- ئاههنگیک به بۆنه‌ی 25ی گه‌لاوێژ له یوتوبۆری
- ئاسۆی رۆژهەلات ژمارە 58
- پیرۆز بێت رۆژی ٣١ی جۆزه‌ردان !!په‌یامی كومیته‌ی ناوه‌نديی به بۆنه‌ی رۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه
- راپورتێك سه‌باره‌ت به كوَنفرانسی هێزه كانی ئوپوزیسیونی ئێرانی له پاریس
- داواکاری له رای گشتی و ئه‌حزابه سیاسیه‌کانی کوردستانی و ئێرانی و هه‌مۆ ریکخراوه مرۆڤ دۆسته‌کان
- بانگه‌واز بۆ خۆپێشاندان له شاری ڤانکوڤه‌ر
- له سێداره‌دانی ئازادیخوازن له لایه‌ن کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه مه‌حکووم ده‌که‌ین
- سێزده‌هه‌مین کۆبوونه‌وی شوورای مافی مرۆڤ له‌بنکه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ژنێڤ
- كه‌مپه‌ین: "ژیان مافی هه‌موو مرۆڤێكه"
- جواره‌مین کونگره‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی دژی حوکمی ئیعدام له ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له ژنێڤ ده‌ستی پێ‌کرد
- بۆ....... به سۆز گیان و....چاوه‌کانی به‌سۆز گیان
- پێشکه ش به شه هید قادر به هرامی,
- به رزو به رێز بێت یادی شه هید سانیه به هرامی پیشمه رگه ی دێرینی کۆمه له
- سی ساڵ پاش شه‌ڕی ٣٥ ڕۆژه‌ی شاری بانه
- ڕازه نه درکاوه کانی کۆماری ئیسلامی ئێران- به‌شی یازده
- به‌رنامه‌ی سێکس وفه‌ساد کارییه‌کانی سه‌ی ئه‌حمه‌د خومه‌ینی وموحه‌مه‌د مونته‌زری
- انتخابات ایران زمین لرزەای برای رژیم ایران
- با خه‌ڵکی کوردستان نه‌که‌ین به قوربانی سه‌رنه‌که‌وتنی موسه‌وی
- راگه‌یێندراوی سازمانی خه‌باتی كوردستانی ئێران، له‌سه‌ر ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی خه‌ڵكی ئێران دژی رژیمی ئاخوندی
- پەیامی بەرێز عەبدولا موهتەی سکرتێری کۆمەلە بو خەلکی کوردستان
- حیزبی دێموکراتی کوردستان له ئاوی لێڵ ماسی ده‌گرێ!
- قه‌هری شۆڕشگێڕانه به ڕێوه، گه‌لی کورد بخرۆشێن!

هه‌واڵه‌کان
ڕاگه‌یاندنه‌کان
بابه‌ته‌کان