ئه‌رشیڤ
| Mo | Tu | We | Th | Fr | Sa | Su | |
|---|---|---|---|---|---|---|---|
| 1 | 2 | 3 | 4 | 5 | |||
| 6 | 7 | 8 | 9 | 10 | 11 | 12 | |
| 13 | 14 | 15 | 16 | 17 | 18 | 19 | |
| 20 | 21 | 22 | 23 | 24 | 25 | 26 | |
| 27 | 28 | 29 | 30 | ||||
ڕاپرسی: 28 گه‌لاوێژ
به‌م بابه‌ته پله بده
(کۆی ده‌نگه‌کان پله‌کان: 12)
په‌له‌قاژی شوینیسته‌کانی به‌ناو کومهنیستی کاریکاری!
په‌له‌قاژی شوینیسته‌کانی به‌ناو کومهنیستی کاریکاری!
جه‌مائه‌تی مه‌نسوری حیکمه‌ت چیان ده‌ویت له که‌مه‌ڵه و به دوای چیدا ده‌گه‌رن ؟ ئه‌مانه هه‌مو شیوازیکیان به کار هینا بو شیواندهن و لاوازی کومهله، ئیستاش هه‌ر به دوای به‌هان و پیلانهوهن بو لاوازی و له ناو به‌رده‌نی کومه‌ڵه. ده‌بیت وا بکه‌ن و زوریش لاتان سه‌یر نه‌بیت چونکه باوکی گه‌وره‌یان وسیه‌تی که‌رده بویان( پدر بزرگ و لیدر لشکراخر زمان منسور حکمت) ئه‌م جهمائهته ئه‌وه‌نده به دوای روخان و سه‌ر لی شیوانی کومهلهوهن ئه‌وه‌نده حه‌زیان له روخانی ده‌سه‌لاتی کوماری ئیسلامی نیه، شوینیسته‌کان گوشتی یه‌ک ده‌خون به‌لام ئیسکی یه‌ک ناشکینهن. بویه تیکچونی کومهلهیان زور له‌لا گرینگتره تا روخاندنی ده‌سه‌لاتی سه‌رمایه‌داری کوماری ئیسلامی ئیران. قسه‌کانی حه‌می ئاسنگه‌ران کادری به‌رزی ئه‌و تاقمه واته دار‌و ده‌ستی حه‌مید ته‌قوای له نوسراوه‌یه‌کدا سه‌باره‌ت به کیشه‌کانی ناو کومهله و حیزبی کومهنیستی ئیران هه‌ولی داوه بیر‌و رای خوی بنوسیت به‌لام ئه‌ی خۆزگا هه‌ر هیچی نه‌ده‌نوسی سه‌باره‌ت به‌و کیشه‌یه.
ده‌لیت ئه‌و جه‌معه که به ناوی فراکسیونی کومهلهوه هاتونه‌ته ئاراوه و داوای هه‌لسوران ده‌که‌ن به ناوی کومهلهوه ئه‌وانه ناسیونالیستن، نقل از محمد اسنگران من از اتفاقی که در کنگره 13 کومهله افتاد خوشحالم . زیرا برای اولین بار شفافیت خاصی مدافعین فراکسیون جواب رد قاتعی از که‌مه‌له گرفتن. از بی خبران که‌شکه‌ک سه‌له‌وات، کاک حه‌می ئاسنگه‌ران پی وایه ئه‌وانه قه‌د کومهله نه‌بونه و قه‌دیش خویان به کومهنیست نه‌زانیوه و حاشا له کومهنیست ده‌که‌ن. حه‌مه گیان باش بزانه و دلنیا به هه‌ر ئه‌و هاوریانه که تو به ناسیونالیست و قهومپهرهست ناو زه‌نگیان ده‌کی ئه‌وانه هه‌م زور زور له تو و له لیدرهکهی تو کومهنیست تر و هه‌م له زور که‌سانی دیکه‌ش کومهلهترن، هه‌رچه‌ند من هیچ په‌یوه‌ندیه‌کم له‌گه‌ل ئه‌و هاوریانه نیه که به ناوی فراکسیونی کومهلهوه کار ده‌که‌ن. به‌لام هه‌م باش ده‌یان ناسم و هه‌م ده‌زانم ئه‌وانه له جمله‌ی پاکترین و شورشگیرترین که‌سه‌کانی ناو کومهلهن .
مه‌ن هه‌م ئه‌وان و رابردویان باش ده‌ناسم و هه‌م تو و حیزبه‌که‌شت باش ده‌ناسم، کاکه حه‌مه گیان تو نه دوستی کومهلهیت و نه برواشت به خه‌لکی چه‌وساوی کورده تکایه زور خوت را مهوهشینه با له لاین هاوریهکانتهوه توهمه‌ت بارت نه‌که‌ن به قهومپهرهست! تو ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده خوت به دلسوز و خه‌مخوری کومهله و حیزبی کومهنیست ده‌زانی بوچی به‌جیت هیشت و بویت به دارده‌ستی منسوری حیکمه‌ت و هه‌رچی ناسزاو بیریزی بو به کومهله و رابردوی کومهلهت که‌رد ومنسوری حیکمهتهت که‌رده پیغمبه‌ری خوت. ئیهو تازه جیگای بروا نین کاتیک دژی نه‌یارانی حیزبی کومهنیست هه‌لویست ده‌گرن. نقل از محمد اسنگران هر چند نقد آنها به فراكسيون هنوز از روشن بيني لازم برخوردار نيست و به ناحق فراکسيون را به سوسيال دمکراسي نسبت ميدهند.اما يك رگه جدي در نقد گرايش ناسيوناليستي و اين فراكسيون به عنوان بخشي از اين گرايش قابل مشاهده بود. چپ كومله به نظر من يك قدم در راستاي تحكيم سياست خود برداشت. حه‌مه گیان لیره‌شدا هه‌له‌یه‌کی گه‌وری دیکه‌ت که‌رده ئه‌گه‌ر نازانی با پیت بلیم چیه ، ئه‌و فراکسیونه که تو به ناسیونالیستیان ده‌زانی ئه‌وان ئیستاش خویان به کومهنیست دهزانهن و برواشیان به‌وه هه‌یه که 2 چینی ئه‌سلی که دژایه‌تیه‌کی بنه‌ره‌تی‌و قولیان هه‌یه پیکه‌وه له کومهلگای مروڤایه‌تیدا (کریکار و سه‌رمایه‌داره) ئه‌وان بروایان به کومهلگایهکی یهکسانیو و سیسته‌میکی سوسیالیستیه و دژی هه‌ر چه‌شنه ههلاواردنیک و چهوسانهوهیکن، ئه‌و مروڤانه زیاته‌ر له 3 ده‌هه‌یه دژی ده‌سه‌لاتی سه‌رمایه‌داری و به‌ده‌ست هینانی کومهلگایهکی ئازاد و سکولار خه‌بات ده‌که‌ن و کاتی خوی توو سه‌دان که‌سی وه‌ک تویان راپیچی ریزه‌کانی کومهله که‌رد بو خه‌بات له دژی نائهدالهتی و نابه‌رابه‌ری. تو خه‌ریکی دهسهدته چهورهکی خوتان ده‌ساوی به‌سه‌ر ئه‌واندا. تو و حیزبه‌که‌ت خوتان به کومهنیست ده‌زانن به‌لام برواتان به خه‌لکی چه‌وساوه‌و بی مافی کورد نیه و روژانه کورد و فه‌رهه‌نگی کوردتان که‌رده به گالته‌جاری خوتان و له کاتیکدا سه‌رخوش ده‌بن گالته به کورد ده‌که‌ن، ئه‌مه‌یه کومهنیست لای ئیوه. برون خوتان فیری کومهنیست و فه‌لسه‌فه‌کانی مارکس بکه‌ن ئینجا وه‌رن خه‌لکانی کومهنیست به نا کومهنیست ناودیر بکه‌ن. حه‌مه گیان ئیوه سه‌رتان لی شیواوه له بی‌کاری خوتاندا به‌رد به چوارده‌وری خوتاندا ده‌هاوین و ناتوانهن که‌سیش بپیکهن، ئه‌و حیزبه‌ی ئیوه مه‌گه‌ر هه‌ر خوتان شانازی پیوه بکه‌ن ده‌نا ئه‌وه‌نده ته‌ری بونه له نیو خه‌لکا که‌س ددانی خیرتان پیدا نانیت. ئه‌زانم له چی توره‌ن، له‌وه توره‌ن کاتی خوی دلسوزانی کومهله ریگایان پیتان نه‌دا به ته‌واوی که‌مه‌له بی گیان بکه‌ن و ئاواته‌کانی پیغهمبهرهکهتان(مه‌نسور) به دی بیت. ئه‌گه‌ر مه‌ن بومایه به جیگای تو و هاوریهکانت قه‌د ناوی کهمهلهم به چاکه نه‌ده‌هینا ، له‌به‌ر ئه‌وی شه‌رمم ده‌کرد له‌و هه‌مو ناپاکیه که له دژی کومهله کهردوتانه. حه‌مه تو خه‌لکی تاوانبار ده‌کی به ناسیونالیست و دژه کومهنیست ئه‌گه‌ر پهشتگیری له خه‌باتی ره‌وای خه‌لکی کورد بکات، به‌لام خوت به تاوانبار نازانی که بویته دارده‌ست و خهزمهتکاری مه‌نسور بو دژایه‌تی له‌گه‌ل ئه‌و خه‌لکه چه‌وساوی کوردستان .، به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستان هیرشتان که‌رده سه‌ر کومهله و سه‌دان تاوانتان دایه پالی و بو سرینهوی له سه‌ر ئه‌رز له هیچ شتیک دریخیتان نه‌کرد، ئه‌و کومهله که به‌ر به‌ره په‌شتی خه‌لکی هه‌ژار و چه‌وساوی کوردستانه و چه‌قلی چاوی کونه‌په‌رستان و زالهمانه. ئیستاش خه‌ریکن خوتان به دلسوزی کومهله به حیساب دهینهن و تیکوشه‌رانی له میژینه‌ی کومهله به خراپ ناو لی ده‌به‌ن. حه‌مه ئیوه ئیمته‌حانی خوتان داوه چی دی که‌س برواتان پی ناکا خو ماندو که‌ردن بی که‌لکه.
با واز له حه‌مه بینین و بروین بزانین یهدی که‌ریمی چی ده‌لیت، پیم وایه یهدی کادری گاردی ئازادیه؟
کاک یدی وازی له شه‌ری چه‌کداری هیناوه و خوی تیکه‌لی سیاسه‌ت که‌رده. به‌راستی جوانه ،پیم وابی چالاکیه سیاسیه‌که‌شی هه‌ر به قه‌د چالاکیه نیزامیهکی بیت، کاک یهدی بو خوی باش ده‌زانیت مه‌به‌ستم چیه!
(کاک یهدی نیزامی کاریکی زور ئازا بو کاتیک روی ده‌کرده سه‌نگه‌ر هه‌مو چوله‌که‌کان هه‌لده‌هاتن) یهدی خوی ماندو که‌رده و هه‌ولی داوه ئه‌و هاوریانه به دژی کومهنیست تاوانبار بکا، بیر له‌وه ناکاته‌وه که بوخوی زور دوره له کومهنیست و بیروکه‌ی چه‌بی راسته‌قینه، کاک یهدی تو روژانه به شاخوبالی پیغهمبهرهکهتدا هه‌ل ده‌دیت و به سه‌ری ئه‌و سویند ده‌خوی به بی ئه‌وی بیر له‌وه بکه‌یته‌وه که ئه‌و کابرایه چون له‌سه‌ر تو و که‌سانی وک تو بیری ده‌کرده‌وه و ئیوه‌ی چون ههلدهسهنگان. مه‌نسور (پیغه‌مبه‌ر) کاتی خوی که له ژیاندا بو هه‌مو کورده‌کانی نیو کومهلهی به ناسیونالیست و قهومپهرهست ناودیر ده‌کرد و بروای به هیچکامتان نه‌بو، ره‌نگه زور باشت له‌بیر مابیت ئه‌گه‌ر پیری زور کاری له‌سه‌ر میشکهت نهکردهبیت. کاتیک فراکسیونی له دژی کومهله و حیزبی کومهنیست ده‌روست که‌رد و له دژی بهرژهوندیکانی خه‌لکی چه‌وساوی کورد راوه‌ستا ، هه‌ر ئه‌و کاته رایگه‌یاند هه‌ر که‌س بیه‌ویت ببیته ئه‌ندامی حیزبه‌کی ده‌بیت سه‌رله نوی داوای ئه‌ندامیت بکا و له سه‌ره‌تاوه ده‌ست پی بکا، برواشی به رابردوی که‌س نه‌بو، به‌و شیویه قورستهرین و بی وینهترین بی ریزی به هه‌مو تیکوشه‌رانی ناو کومهله که‌رد. به‌لام به‌داخه‌وه تو و کاسانیکی دیکه وک تو ملتان که‌ج که‌رد و قسه چه‌وت و ناحهقهکانی ئه‌وتان زورتهر سه‌لماند، هه‌ر ئه‌و که‌سانه که کاتی خوی بونه پاریزه‌ر و ناساندهنی مه‌نسوری حیکمه‌ت له کوردستان ، به‌لام له دوایدا له لایه‌ن ئه‌و پیغه‌مبه‌ره‌وه به کونهپهرهست ، ناسیونالیست ، قهومپهرهست و ناپاک حیسابیان بو کرا. ئه‌وه یاداوه‌ریه‌کی کورت بو بو کاک یهدی و هاو بیره‌کانی با پی وانه‌بیت خه‌لکانی دیکه نازانه‌ن مه‌نسوری حیکمه‌ت و حیزبه‌که‌تان کیه و چون بیر ده‌که‌نه‌وه.
ده‌مه‌ویت لیره‌دا چه‌ند پرسیاریک له کاک یهدی که‌ریمی و کاک حه‌مه‌ی ئاسنگه‌ران بکه‌م ، هیوادارم بتوانهن کوردی بخوینه‌وه، هه‌ر به قه‌ست به فارسی پهرسیاریان لی ناکه‌م.
1- ناسیونالیسم چیه و له چیه‌وه سه‌رچاوه ده‌گریت ؟
2- بوچی هاوریانی فراکسیونی به ناوی کهمهڵهوه ناسیونالیستن؟
3- بوچی ئیوه کومهنیستی راسته‌قینه‌ن، به‌لام هاوریانی کومه‌ڵه نا راسته‌قینه‌ن ؟
4- ئه‌گه‌ر که‌سیک داوای مافه‌کانی خه‌لکی کورد بکات و وه‌ک حیزبیکی چه‌پ له کوردستاندا خه‌بات بکا بو ئازادی و سه‌قامگیر که‌رده‌نی سوسیالیزم بوچی قهومپهرهست و جیاوازخواز به حیساب دیت لای ئیوه؟
4- ئایا بوچی ئه‌گه‌ر خوت به حیزبیکی ئیرانی ناودیر بکه‌ی و له چوارچیوی ئیران‌دا خه‌بات بکه‌ی ده‌بیت به‌رحه‌ق بیت و به کومهنیست له قه‌له‌م بدریت، به‌لام له کوردستاندا به پیچه‌وانه؟
5- بوچی فارسیک یان تورکیک که له حیزبیکی ئیرانیدا هه‌لسوران ده‌کات ئه‌وه ناسیونالیست نیه، به‌لام کورده داماوه‌که تاوانباره به ناسیونالیست و بوی نیه داوای مافه‌کانی خوی بکا؟
6- له سه‌ر چی بنه‌مایه‌ک هاوریانی فراکسیون به ناوی کومهلهوه ناسیونالیستن و بانگه‌واز بو ناسیونالیست ده‌که‌ن؟، له کاتیکدا ئه‌وان زور به ئاشکرا داکوکی له کومهنیست و چه‌پ ده‌که‌ن و زوریش شانازی به رابردوی خویان ده‌که‌ن واته ( شانازی به کومهنیست بونی خویان ده‌که‌ن).
کاک یهدی گیان تکایه بیریک له رابردوی خویشت بکه‌وه و بزانه کی بویت و ئیستا له کوی گرساویتهوه. بزانه کاتی خوی چون حیسابت بو ده‌کرا له لایه‌ن خه‌لکه‌وه و ئیستاش چون نهرخت بو داده‌نن. کاک یهدی تو هه‌رچه‌ند کوردی و له کوردستان ژیاوی و له پاکتهرین و شورشگیرتهرین حیزبی کوردستاندا سه‌رده‌میک خه‌باته‌ت کهردوه، به‌لام ئیسته بویته به دارده‌ست و گوپالی حیزبیک که له سیبهرهکی خوشی ده‌ترسیت و لای خه‌لک زور خوشناو نیه. میژو لیتان نابوریت له ده‌ست ئه‌و هه‌لانه ئیوه له دژی کومهله و خه‌لکی بی به‌شی کوردستان کهردوتانه، به تایبه‌ت (پیغهمبهرهکهتان)مه‌نسوری حیکمه‌ت. دار‌و ده‌ستی مه‌نسوری حیکمه‌ت له‌و کاته‌وه له کومهله و حیزبی کومهنیست چونه‌ده‌ری و به ناوی فراکسیونی کومهنیستی کریکاریه‌وه ده‌ست به کار بون بون به دوژمه‌ن و نه‌یاریکی زور سه‌رسه‌ختی کومهله و هرچی بویان کرا دریخیان نه‌کرد هه‌ولیان داوه هه‌مو ناحهقیو ناراستیک دژی کومهله به کار بینهن ، به‌لگه‌ش بو ئه‌م ئیدئایه زوره.
یه‌ک ئه‌ندامی ئه‌و تاقمه نیه تا ئیسته که سوکایه‌تی به کورد و کومهله نهکردهبیت و سه‌دان تاوانیان نهخستبیته پالی کومهلهوه. به‌لام هه‌ولیش ده‌ده‌ن خویان به ده‌ربه‌ست بزانهن له به‌رانبه‌ر کیشه‌کانی ناو کومهلهدا . ئیوه که له هیچ بیریزو ئیهانه‌یه‌ک ده‌رحه‌ق به کومهله قه‌د دریخیتان نه‌کرده چون ده‌بیت کومهله و ته‌یفی کومهله برواتان پی بکا که ئیوه دلسوزی بو کومهله و ره‌وتی چه‌پ ده‌که‌ن له کوردستان، نانا ئیوه هیج قوربیکتان لای ته‌یفی کومهله و چه‌پی رادیکال نه‌ماوه به‌تایبه‌ت له کوردستان.
وه‌بیر هینانهویکی راسته‌قینه بو حه‌مه و یهدی و حیزبه‌که‌یان!
سالی 1991ی زاینیتان له بیر نه‌چیته‌وه که چون مه‌نسوری حیکمه‌ت خه‌لکی باشوری کوردستان و خه‌باته دیرینهکهیانی به ناحه‌ق ده‌زانی و تاوانباریانی ده‌کرد، به ئه‌ندامانی کومهلهی ده‌گوت بوتان نیه پهشتگیری له‌و خه‌لکه به‌که‌ن و ئه‌و راپه‌رینه‌ی به ناسیونالیستی‌و ئه‌شیره‌تی ناودیر ده‌کرد. له کاتیکدا له دریژای ته‌مه‌نی ده‌سه‌لاتی ئه‌ره‌ب له کوردستاندا به‌شی ئه‌و خه‌لکه هه‌ژاره هه‌ر ئه‌نفال،زندانی،کوشتهن و ئاواره‌گی بوه ،به‌لام پیغهمبهرهکی ئیوه (مه‌نسور) دژی ئه‌و خه‌لکه و راپهرینهکهیان قسه‌ی ده‌کردو ئه‌ندامانی دلسوزی کومهلهی تاوانبار ده‌کرد که به‌شداری و پهشتگیری له‌و راپه‌رینه نه‌که‌ن. له کاتیکدا ده‌سه‌لاتی شوینیستی به‌ئسی ئه‌ره‌ب و سازمانی موجاهدین به‌و په‌ری هیزیانهوه دژی خه‌لکی شورهشگیری باشوری کوردستانیان ئه‌وپه‌ری هیزیان به کار هینا و قه‌تل و ئامیانیان ده‌کرد و خه‌لکی بی تاوانی که‌رکوک به ده‌ستی شوینیسته‌کانی موجاههدین که نوکهر و خهزمهتکاری ده‌وله‌تی به‌ئس بون چون شه‌لالی خوین ده‌کران و به تانک خه‌لکی که‌رکوکیان پان ده‌کرده‌وه. به‌لام ئیوه ئه‌و مه‌نسوره به چهپو و کومهنیست ده‌زانن و به‌سه‌ری سویند ده‌خون، بویه من ده‌لیم ئیوه ههلخهلهتاون به ده‌ستی که‌سیکی شوینیست و دژی مافه‌کانی کورد، بویه مه‌ن ده‌لیم ئیوه کومهنیست نین به‌لکو له ناوی کومهنیست که‌لک و‌ر ده‌گرن بو مانه‌وی حیزبه کارتونیهکهتان. مارکسیسم ده‌لیت کومهنیستهکان راسته داوای جیاخوازی ناکه‌ن و بروایان به نه‌ته‌و و سنور نیه، به‌لام ده‌بیت پهشتگیری له خه‌بات و هه‌لویستیان هه‌مو نه‌ته‌وه‌کان بکات و ریز له ده‌نگیان بگریت، ئه‌وه مافی بی ئه‌ملاو ئه‌ولای هه‌ر نه‌ته‌وه‌یکه که داوای جیاوازی بکات. به‌لام مه‌نسوری حیکمه‌ت راپه‌رینی ئه‌و خه‌لکه داماو به تاوان ده‌زانیت و ده‌لیت هه‌ر که‌س له‌و راپه‌رینه‌دا به‌شداری بکات ئه‌وه ناسیونالیست و دژی کومهنیسته. که‌سیک خوی به کومهنیست بزانیت و داوای ئازادی و به‌رابه‌ری بکات چون ریگا به خوی ده‌دا دژی مافی خه‌لکیک بیت که له هه‌مو ته‌مه‌نیدا چه‌وساوه و داگیر کراو بوه.
باشه بو واتان به‌سه‌ر هات؟ ئه‌و کابرا چی پی بو وای له ئیوه که‌رد ؟ بوچی بروا بون به خو ئه‌ونده لای ئیوه لاواز بوه؟
بژی ئازای، بژی سوسیالیزم، بژی خه‌باتی حهقخوازانی خه‌لکی کورد.
ئه‌حمد روسته‌می
2008/10/17
گه‌ڕانه‌وه بو لاپه‌ڕه‌ی ئه‌وه‌ڵ
گه‌ڕانه‌وه بو لاپه‌ڕه‌ی پێش‌و
رای خۆت بنێره
رای تو (0 نێردراو)
هه‌واڵی زیاتر
- ده‌وترێ چوار پێشمه‌ڕگه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشان له "سنه" كوژراون
- هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی فوئاد: مه‌ترسه و مۆرهكهت هه‌ڵده
- ئاگاداری بۆ خوێنه‌رانی به‌شی كوردی بروسكه
- سێ كاسبكار كوژران وبریندار بوون
- ئاگری سپای پاسداران گه‌یشته ناوچه‌ی سه‌لاسی باوه‌جانیش
- بانگكردن و ده‌ستگیركردنی پێنج هاووڵاتی كورد له بۆكان
- راگه‌یه‌ندراوی كومیته‌ی ناوه‌ندی خه‌بات
- قه‌ڵه‌مه خۆفرۆشه‌كان ته‌قه له هێما نهتهوهیییهكان ده‌كه‌ن
- ئاههنگیک به بۆنه‌ی 25ی گه‌لاوێژ له شاری ڤانکوڤه‌ری کانه‌دا
- راگه‌یاندنی كۆمه‌ڵه به بۆنه‌ی ساڵوه‌گه‌ڕی 28ی گه‌لاوێژ...
- بانگه‌واز:28ی گه‌لاوێژ،ڕۆژی په‌رچدانه‌وه‌ی مرۆڤ کوژی رژێمی کۆماری ئیسلامی
- ئاگاداری کۆڕی پرسەو سەرەخۆشی مام ئەحمەد قادری لە نۆروێژ
- مێژوو، ڕاستی و به‌ڵگه
- لانیكه‌م 5379 بابه‌تی پێشێلكاری مافی مرۆڤ ته‌نیا له‌ماوه‌ی مانگی گه‌لاوێژدا روویداوه
- مامۆستا سه‌یید جه‌لالی حسێنی، ڕێبه‌رێکی شۆڕشگێڕ
- سیستمی فیدرالی وه‌ك چاره‌سه‌ری كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌كان له ئێران
- کۆسپه‌کانی پێک نه هاتنی ده‌وڵه‌تی کورد !
- ئه‌گه‌ر مافی په‌نابه‌ریی به ئاسانیی وهدستبهاتبا
- دکتۆر ئازاد مورادیان: ده‌بێت کۆماری ئیسلامی ئێران بخرێته ژێر چاودێری نێونه‌ته‌وه‌یی
- عه‌بدوڵا موهته‌دی: پێشبینی هێرش بردنه سه‌ر ئێران بۆ هیچ که‌س ئاسان نیـیه
- جه‌مشید به‌هرامی باس له ئاگرکه‌وتنه‌وه‌کانی ناو دارسـتانه‌کانی کوردسـتانی ئێران ده‌کات
- ته‌ها حه‌سه‌نیانی ده‌ڵێت پـێشـنیاری ئهحمهدینهژاد بۆ وتووێژ له‌گه‌ڵ سه‌رۆک ئۆباما شـتێـکی نوێ نیـیه
- عارف باوه‌جانی: لایه‌نێ له ژێر فشاری چه‌ند فارس ویستویانه لۆگۆی ئاڵای کوردستان له سه‌ر تهلهفزۆێنهکهیان لابه‌رن
- ده‌قی وتووێژێکی "کاوه ئه‌مین" له‌گه‌ڵ شێخ عێزه‌دین حوسێنی
- په‌یامی پیرۆزبائی کۆمه‌له بۆ به‌ریز مه‌سعود بارزانی
- ئاههنگیک به بۆنه‌ی 25ی گه‌لاوێژ له نۆروێژ
- ئاههنگیک به بۆنه‌ی 25ی گه‌لاوێژ له یوتوبۆری
- ئاسۆی رۆژهەلات ژمارە 58
- پیرۆز بێت رۆژی ٣١ی جۆزه‌ردان !!په‌یامی كومیته‌ی ناوه‌نديی به بۆنه‌ی رۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه
- راپورتێك سه‌باره‌ت به كوَنفرانسی هێزه كانی ئوپوزیسیونی ئێرانی له پاریس
- داواکاری له رای گشتی و ئه‌حزابه سیاسیه‌کانی کوردستانی و ئێرانی و هه‌مۆ ریکخراوه مرۆڤ دۆسته‌کان
- بانگه‌واز بۆ خۆپێشاندان له شاری ڤانکوڤه‌ر
- له سێداره‌دانی ئازادیخوازن له لایه‌ن کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه مه‌حکووم ده‌که‌ین
- سێزده‌هه‌مین کۆبوونه‌وی شوورای مافی مرۆڤ له‌بنکه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ژنێڤ
- كه‌مپه‌ین: "ژیان مافی هه‌موو مرۆڤێكه"
- جواره‌مین کونگره‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی دژی حوکمی ئیعدام له ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له ژنێڤ ده‌ستی پێ‌کرد
- بۆ....... به سۆز گیان و....چاوه‌کانی به‌سۆز گیان
- پێشکه ش به شه هید قادر به هرامی,
- به رزو به رێز بێت یادی شه هید سانیه به هرامی پیشمه رگه ی دێرینی کۆمه له
- سی ساڵ پاش شه‌ڕی ٣٥ ڕۆژه‌ی شاری بانه
- ڕازه نه درکاوه کانی کۆماری ئیسلامی ئێران- به‌شی یازده
- به‌رنامه‌ی سێکس وفه‌ساد کارییه‌کانی سه‌ی ئه‌حمه‌د خومه‌ینی وموحه‌مه‌د مونته‌زری
- انتخابات ایران زمین لرزەای برای رژیم ایران
- با خه‌ڵکی کوردستان نه‌که‌ین به قوربانی سه‌رنه‌که‌وتنی موسه‌وی
- راگه‌یێندراوی سازمانی خه‌باتی كوردستانی ئێران، له‌سه‌ر ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی خه‌ڵكی ئێران دژی رژیمی ئاخوندی
- پەیامی بەرێز عەبدولا موهتەی سکرتێری کۆمەلە بو خەلکی کوردستان
- حیزبی دێموکراتی کوردستان له ئاوی لێڵ ماسی ده‌گرێ!
- قه‌هری شۆڕشگێڕانه به ڕێوه، گه‌لی کورد بخرۆشێن!

هه‌واڵه‌کان
ڕاگه‌یاندنه‌کان
بابه‌ته‌کان