ڕاپرسی: بزوتنەوەی سەوز
به‌م بابه‌ته پله بده
(کۆی ده‌نگه‌کان پله‌کان: 0)
خه‌بات بۆ ئازادی زیندانیانی سیاسی و ده‌وری حیزبه‌کان
خه‌بات بۆ ئازادی زیندانیانی سیاسی و ده‌وری حیزبه‌کان!
خه‌بات و مانگرتنی زیندانییه سیاسییه‌کان له‌و وڵاتانه‌ی که حکوومه‌ته‌کانیان فاشیست و خوێنڕێژن، بۆ نه‌هێشتنی سزای ئێعدام و لابردنی ئازار و ئه‌شکه‌نجه و، له‌هه‌مان کاتیش‌دا، داوا ده‌کا که ئیتر ژنان نابێ به‌ره‌ورووی کوشتن ببنه‌وه و، هه‌موو ئینسانێک ئازادی بیروڕای هه‌بێ و هیدیکه، هه‌موو ئه‌مانه ڕێخۆشکه‌ر‌ن بۆ هێنانه‌دی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی دیموکرات و مه‌ده‌نی به‌تایبه‌ت له‌و وڵاتانه‌ی که مافی مرۆڤی تێدا پێشێل ده‌کرێ!
من پێموایه ئێستا کوردستان خه‌ریکه به قۆناخێکی شه‌وێر و هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێ. هه‌م له ناوه‌وه‌ی کوردستان و هه‌م له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان، له‌م خه‌باته پشتیوانیی کراوه و له زۆر وڵاتی پێشکه‌وتووی دنیاش هه‌ول دراوه بۆ ئازادی ئه‌و زیندانییه سیاسیانه. به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێمه نه‌مانتوانی ئه‌م خه‌باته چڕوپڕتر بکه‌ینه‌وه، یان نه‌مانتوانی هه‌وڵ بده‌ین بۆ دامه‌زراندنی رێکخراوێکی گه‌وره‌تر و یه‌کگرتووتر له‌وه‌ی که ئێستا هه‌یه، بۆ پشتیوانیی له‌م زیندانیانه و کۆکردنه‌وه‌ی واژۆ یان ئیمزای خه‌ڵک و هه‌موو ئه‌و کوردانه‌ی که له ده‌روه‌ی کوردستان ده‌ژین.
زۆر به داخه‌وه من ده‌مێکه باسی ئه‌مه‌م کردووه که: حیزبه‌کانی ئێمه، به‌تایبه‌ت حیزبه‌کانی کوردستانی رۆژهه‌ڵات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که پاودانیان گه‌ییشته ئا ئه‌م رۆژه و تووشی شکستی گه‌وره هاتن و پارچه‌پارچه بوون، گه‌ییشتنه ئاستێک که هیچ خه‌باتێکی باش و به‌رچاویان بۆ کوردستان نییه، چونکه هه‌ر فریای ئه‌وه ده‌که‌ون دژایه‌تی یه‌کتر بکه‌ن! ده‌نا خه‌ڵک به‌و په‌ڕی سۆز و دڵسۆزییه‌وه ئاماده‌ن پشتگیریی له رۆڵه‌کانی خۆیان بکه‌ن.
له وڵاتانی ئوروپا و ئه‌مریکا و کانادا و ئوسترالیا، زیاتر له یه‌ک‌ملیۆن کوردمان هه‌یه، هه‌رچه‌ند به‌داخه‌وه له‌به‌ر سیاسه‌تی داگیرکه‌ران و زۆر هۆی دیکه، حیزبه‌کانمان یه‌کگرتوو نین، به‌ڵام لانیکه‌م، (خه‌ڵکێکی زۆر)ی هی به‌شی کوردستانی رۆژهه‌ڵاته، که‌چی ناته‌بایی حیزبه‌کان وایکردووه ئه‌م خه‌ڵکه‌ی تووشی ده‌سته‌وه‌ستان کردووه و هه‌ڵسووڕاو نین! خه‌ڵکی کوردستانی رۆژهه‌ڵات ماندوون له خه‌باتی ئه‌م حیزبانه و نایانه‌وێ به‌م شێوه‌یه لایه‌نگرییان لێبکه‌ن!
ئه‌م حیزبانه ده‌بێ خه‌باتێكی وا له ئه‌ستۆ بگرن، که خه‌ڵكی كورد بیگه‌یێنێ به ئامانجه‌كانی. ئه‌و خه‌باته ده‌بێ خه‌باتێك بێ كه كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی پرسگرێكه‌كه‌ی ده‌رك بكا و لێی بكۆڵێته‌وه. ئێمه ئه‌گه‌ر نیشانی بده‌ین كوردین، خاوه‌ن زمان و ئه‌ده‌ب و هونه‌ر و فه‌رهه‌نگی تایبه‌ت به خۆمانین، بیسه‌لمێنین که خاكه‌كه‌مان دابه‌ش كراوه و، روونی بکه‌ینه‌وه که هه‌موو ئه‌م ماف و دیارده خۆڕسكانه‌ی خۆمان لێ زه‌وت كراوه و، ناهێڵن كه‌ڵكیان لێوه‌رگرین و به زمانی نه‌ته‌وه‌یێكی دیكه كه حكوومه‌ته‌كه‌ی داگیركه‌رمانه، ده‌نووسین و ده‌خوێنین و ئێستاش بۆ ئه‌وه خه‌بات ده‌که‌ین که ئه‌و مافانه ده‌سته‌به‌ر بکه‌ین و کوردستان به‌ره‌و رزگاریی به‌رین و داوای ده‌وڵه‌تێکی کوردیی بکه‌ین، زۆرتر خه‌باته‌كه‌مان ده‌ناسرێ، چونکه ئه‌م پرسگرێکه به كرده‌وه له هه‌نده‌ران بۆ هه‌موو كوردێك هاتۆته پێش و تاقی كراوه‌ته‌وه. که‌چی ... !!
یه‌کێک له ئه‌رکه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی حیزبه‌کانی کوردستانی رۆژهه‌ڵات، ئه‌وه‌یه که به‌ره‌یه‌ک درووست بکه‌ن و یه‌ک بگرن و ده‌بێ داهاتووی کوردستان له‌به‌رچاو بگرن. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر هاتو کۆماری ئیسلامی ڕووخا، کورد له‌مکاته‌دا چی پرۆگرامێکی هه‌یه له‌و پارچه‌یه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی کۆمه‌ڵگای کوردستانی رۆژهه‌ڵات؟! ئاخۆ ئێستای باشووری کوردستان که ئه‌وه پێنج ساڵه، کورد له به‌غدا خه‌ریکی شه‌ڕی سیاسی دیپلۆماسییه و عه‌ره‌ب ئاماده نییه دان به مافه‌کانی کورددا بنێ، ئه‌زموون نییه بۆ ئه‌وان؟ ئایا نابێ ئه‌وان له‌م هه‌موو کاره‌سات و رووداوانه‌ی که به‌سه‌ر ئه‌و پارچه‌یه‌دا هات و خۆشیان له‌وێ میوانن و له‌به‌ر ئه‌وان خه‌باتی سه‌ربازییان داخست و هیچ عه‌مه‌لیاتێکی پێشمه‌رگانه‌یان له کوردستانی رۆژهه‌ڵات به‌ڕێوه نه‌برد و خه‌ریکی خه‌باتی سیاسیی بوون و له‌وه‌شدا کورتیان هێنا، ئه‌زموون وه‌ربگرن!
حیزبه‌کانی کوردستانی رۆژهه‌ڵات ده‌بێ له گه‌ڵاڵه‌ی درووست‌کردنی له‌شکرێکی یه‌کگرتوودا بن بۆ ئه‌و پارچه‌یه. ئه‌مانه ده‌بێ زۆر هه‌ڵسووڕاو بن له‌م کاته‌دا، ئه‌رکی سه‌ر شانیان زۆر قورسه و ده‌بێ هه‌نگاوی بۆ هه‌ڵبگرن. یه‌کێک له‌و ئه‌رکانه، یه‌کده‌نگ و یه‌کڕه‌نگ دیفاعه له زیندانیانی سیاسی کورد به‌گشتیی، له کوردستانی رۆژهه‌ڵات. پشتیوانیی له مافی ژن و راوه‌ستان له به‌رانبه‌ر کاره‌ساتی کوشتنی ژنان له‌و پارچه‌یه. لابردنی ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌ی نه ته‌نیا زیندانیانی سیاسی، بگره هه‌ر بوونه‌وه‌رێکی دیکه. ئه‌مانه هه‌موو ئه‌رکی سیاسی نه‌ته‌وه‌یی سه‌رشانی ئه‌م حیزبانه‌ن، که هیوادارم بیری لێ بکه‌نه‌وه چونکه رۆژ رۆژی یه‌کگرتن و خه‌باته بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی داواکارییه‌کانی گه‌لی کورد له کوردستان، ئه‌گه‌ر ئه‌م پرسگرێکه به هه‌ند وه‌رنه‌گرن، کورد هه‌ر ده‌مێنێ و له‌ناو ناچێ، ئه‌وه‌ی که له‌ناو بچێ و تووشی کێشه ببێ، ته‌نیا حیزبه‌کانن، چونکه به‌داخه‌وه ئه‌م حیزبانه، له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه و گه‌لێک هۆکاری دیکه، هه‌تا ئێستا نه‌یانتوانیوه وه‌ڵامده‌ری خواست و ویسته‌کانی خه‌ڵکی کورد بن، ئه‌وه‌تا چه‌ندین ساڵه له کوردستانی بنده‌ستی ئێران خه‌بات ده‌که‌ن، هه‌تا ئێستا نه‌یانتوانیوه کورد و خه‌باتی ئه‌و به‌شه‌ی کوردستان به ئێران و گه‌لانی ئێران بناسێنن که فارسه‌کان پێمان نه‌ڵێن: کوردها چی میوان؟! ئه‌وه نموونه‌ی به‌رچاویه‌تی که: چی هه‌نگاوێکی تۆکمه‌یان هه‌ڵگرت بۆ پشتیوانی له‌و زیندانییه سیاسییانه؟ کورد به هۆی نه‌زانمکاریی ئه‌م حیزبانه‌وه زۆر هه‌لی زێڕینی له ده‌ست دا و نه‌یتوانی که‌ڵک له‌و هه‌لانه وه‌ربگرێ که بۆی هه‌ڵکه‌وت!
گله‌یی من و هه‌زاران که‌سی دیکه‌ی وه‌کوو من له حیزبه‌کان ئه‌وه‌یه که: له‌مکاته‌دا نه‌یانتوانی یه‌کگرتووانه، ئه‌م خه‌باته له ناوه‌وه و له ده‌ره‌وه چڕ و پڕ بکه‌نه‌وه و خه‌ڵکی کورد به دوای خۆیاندا یه‌کده‌نگ رابکێشن بۆ پشتیوانیی له‌م زیندانییه سیاسیانه، چونکه خۆیان هێشتا وان له‌ناو بازنه‌ی دژایه‌تی و دوژمنایه‌تی! ئێستا که خه‌ڵک له حیزبه‌کان ماندوون و ره‌پۆشه‌یه‌کی پڕله ناهومێدیی، کوردستانی داگرتووه، هیوادارم به خۆیاندا بێنه‌وه و بیر له‌وه بکه‌نه‌وه ئه‌مه رۆژ نییه ئه‌وانی تێکه‌وتوون! دیسان هیوادارم وه‌ڵامی خواست و ویسته‌کانی کۆمه‌ڵگای کورده‌واریی بده‌نه‌وه و به‌رژه‌وه‌ندیی کوردستان له سه‌رووی هه‌موو شتێکه‌وه بێ بۆیان. به هیوای ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی خه‌باتێکی گه‌رمووگوڕتر بۆ پشتیوانی له زیندانیانی سیاسی کورد و هه‌موو مافه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد.
هه‌ر له پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ مانگرتنی ئه‌و رۆڵه تێکۆشه‌رانه‌ی کورد که گیانیان له خه‌ته‌ردایه و له لێواره‌ی مانونه‌ماندان، وه‌کوو کوردێک پشتیوانی له که‌سایه‌تی نێشتمانپه‌روه‌ری کورد مامۆستا شێخ عزه‌ددینی حوسێنی ده‌که‌م، چونکه گیانی ئینسان و ژیانی ئینسان، به ساقیی و سه‌لامه‌تی بنه‌مای پته‌وکردنی کۆمه‌ڵگای ئینسانییه نه‌ک مه‌رگ و نه‌مان و شه‌هید په‌روه‌رده‌کردن. تێکۆشان بۆ ئه‌وه‌ی که ئینسان وه‌ک ئینسان بژی، کارێکی زۆر به‌رز و مرۆڤانه‌یه. هیوادارم هه‌موو لایه‌ک ئه‌مه له به‌رچاو بگرین که بۆ وه‌ده‌ستهێنانی هه‌موو مافێکی نه‌ته‌وه‌یی و ئینسانیی و هیدیکه، گیانی ئینسانه‌کان و سه‌ربه‌رزیی و سڵامه‌تیی ئینسانه‌کانمان له‌لا گرنگ بێ و رێزی بۆ دابنێین.
ناسری ره‌زازی، ستۆکهۆڵم، 12/9/2008
گه‌ڕانه‌وه بو لاپه‌ڕه‌ی ئه‌وه‌ڵ
گه‌ڕانه‌وه بو لاپه‌ڕه‌ی پێش‌و
رای خۆت بنێره
رای تو (1 نێردراو)
-
نێردراو له لایه‌ن : aso.mariwani, 09 Oct, 2008 09:38:38• zor spas bo kak nasr mnish waku kurdek la gal bir u ray janabt ham
هه‌واڵی زیاتر
- كچه كوردێكی ته‌مه‌ن شانزه ساڵ زینده‌به‌گۆڕ ده‌كرێت
- کۆنفرانسێک له‌سه‌ر پرسی کورد ـ تورکیا له پارله‌مانی ئه‌وروپا به‌ڕێوه‌چوو
- سەرنوسەری رۆژنامەی رۆژنامە ئاودێر شێخ عومه‌ر دەستی لە کار کێشاوە
- بەرپرسی پارێزگاری کۆمەلەی کاک عومەر ئیلخانیزادە پەناهەندەی پ ک ک بوو
- هه‌واڵه‌كه‌ی (رۆژنامه) له‌سه‌ر یارمه‌تیدانی ئۆپۆزسیۆنی كوردستانی ئێران كاردانه‌وه‌ی تری هه‌یه
- پارتی ئاشتی و دیموكراسی یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی خۆی ده‌به‌ستێت
- ئاگاداری مه‌راسیمی ئه‌سپه‌رده کردنی کاک فارووقی بلووری
- كۆنفرانسێك له په‌رله‌مانى ئه‌وروپا بۆ كێشه‌ى كورد ده‌به‌سترێت
- ته‌نیا له ماوه‌ی چه‌ند مانگدا، سه‌رۆکێکی دیکه‌ی تاڵیبان کوژرا
- وشه ناعه‌ره‌بیه‌كان له قورئاندا
- ده‌بێ له جووڵانه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری ئێران‌دا به‌شدار بین
- به بونه ی کو چی دوایی کاک فارووقی بلورییه وه
- به بۆنه‌ی کۆچی دوایی هاوڕیی تێکۆشه‌ر کاک فاڕوقی بلوری
- بانگه‌وازی موجاهیدینی خه‌لقی ئێران بۆ راپه‌ڕینی سه‌رانسه‌ری له رۆژی 22ی رێبه‌ندان
- په‌یامی مامۆستا شێخ عێزه‌ددینی حوسه‌ینی به‌بۆنه‌ی دووی رێبه‌ندان ساڵرۆژی دامه‌زراندنی کۆماری کوردستان له مه‌هاباد
- زیندانی وئێعدامی رۆڵه‌کانی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان مه‌حکوم ده‌که‌ین
- راگەیاندن بۆ ئاگاداری هەموان
- ئێوارە کۆرێک لە یادی 64ەمین سالی دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە ویەن
- سیاسه‌تی دژ به‌كورد ئیدانه ده‌كه‌ین
- نامه‌یه‌ك كراوه له كه‌مپینی پشتیوانی له پارێزه‌ر گۆران ئه‌دهه‌م بۆ:
- ده‌بێ له جووڵانه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری ئێران‌دا به‌شدار بین!
- بزوتنتهوه جهماوهریکان و چاویلکه لێڵه‌که‌ی کاک سه‌لاح مازوچی!
- عه‌قلیه‌تی رۆشه‌نبیری كورد و گیرانه‌كه‌ی هۆشه‌نگ
- پاشه‌کشه له مافه نه‌ته‌وه‌یییه‌کان بوه‌ته نه‌ریتی به‌شێک له هێزه کوردستانیه‌کان.
- گۆرانی مه‌نه‌لۆج
- چ که‌رده‌ن؟
- دارێنه !
- گرژ بوونه‌وه‌ی که‌ش و هه‌وای سیاسی ئێران،پاڵفتهگی بیرورای له حێزبه‌کان ئهۆێت!!!
- ڕاپۆرتی سیاسی وکاروتێکۆشانی ٣ ساڵ په‌سه‌ندکراوی کۆنگره‌ی یه‌که‌م
- جواب بۆ حه‌سه‌نی ئه‌یوبزاده(4)
- عه‌بدوڵڵا موهته‌دی سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی سیاسی ناو ئێران ده‌دوێت
- چاوپێکه‌وتنێک له‌گه‌ڵ (هیوا ناسیح) نوێنه‌ری ڕێکخراوی چاک له سویسرا
- کورد و بزوتنه‌وه‌ی خه‌ڵک له ئێران، وتووێژی رۆژنامه‌ی ئاوێنه له‌گه‌ڵ ئاسۆ حه‌سه ن زاده
- عەبدولای موهته‌دی: ده‌مڕاستانی بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز ده‌بێت هه‌ندێ هێڵی سوور ببه‌زێنن
- ته‌ها حه‌سـه‌نیانی ده‌ڵێت ڕژێمی ئێران هه‌رگێز بایه‌خی به یاساکانی نێوده‌وڵه‌تی نه‌داوه
- ناهید به‌همه‌نی سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی ژنانی کورد له کوردسـتانی ئێران ده‌دوێت
- دۆخی ناله‌باری رۆژنامه‌نووسان له‌ئێران
- مقابلة مع أمين عام حزب كومالة الكردي الإيراني عبد الله مهتدي
- چاوپێکه‌وتنی ئاڵای ئازادی له‌گه‌ڵ (هیوا ناسیح)
- ته‌ها حه‌سه‌نیانی ده‌رباره‌ی پـێشـوازیکردنی خه‌ڵـک له گرووپی ئاشـتی ده‌دوێت
- چوار حیزب و رێكخراوی كوردستانی داوا ده‌كه‌ن به بۆنه‌ی رۆژی جیهانی زمانی دایك چالاكی تایبه‌ت ئه‌نجام بدرێت
- دیداری كۆمه‌ڵه له حیزبی دیموكراتی كوردستان
- راپۆرتی بەرێوەچونی رێورەسمی 2ی رێبەندان لە وڵاتی فینلاند
- كۆمیته‌ی نێوده‌وڵه‌تی گه‌ڕان به دوای داد، داوای كرد ناوی سازمانی موجاهیدینی خه‌لقی ئێران له لیستی تیرۆری ئه‌مریكا دهرهاویشترێت
- ئاهەنگی رۆژی کۆمەلە لە تۆرۆنتۆ - کانادا
- به دڕۆ خستنه‌وه‌ی هه‌والێك
- بروسكه‌ی سه‌ره‌خۆشی به بۆنه‌ی: مه‌رگی هاوڕێ "فاروق بلوری"
- ڕاپورتی چالاکی کۆمیته‌ی کۆمه‌ڵه له وڵاتی بریتانیا!
- ڕاپورتی خۆپیشاندان ڕۆژی هه‌ینی له دیفاع له زیندانیانی سیاسی له شاری بێڕلین
- ئاهەنگێک لە ولاتی هولەند بەبۆنەی 26ی رێبەندان رۆژی کۆمەلە
- کاوه قاسمی کرماشانی ده‌سبه‌سه‌ر کرا
- راگەیاندن سه‌باره‌ت به تێکچوونی باری ته‌ندروستیی محه‌ممه‌د سدیقی که‌بوودوه‌ند
- "هه‌موو شه‌وێ ئه‌ستێره‌یه‌ک داده‌گرن، و ئه‌م ئاسمانه ماتهمپۆشه هه‌تا ئێستاش لێوانڕێژه له ئه‌ستێره"
- ڕاگه‌یاندن بۆ محکوم کردنی حوکمی ئێعدامی زینه‌بی جه‌لالیان و زیندانیه سیاسیهکانیتر!
- نامه‌ی ژماریه‌ک له کورده‌کانی دانیشتوی سوئید بۆ سه‌رۆک وه‌زیری ئه‌م وه‌لاته بۆ ڕاگرتنی حوکمی ئیعدامی هه‌ڵسوراوانی سیاسی له ئیران
- خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی دژی حوکمی ئێعدام- ژنێڤ
- نامەی سەرئاوالە بۆ سەرۆک وەزیرانی سوئید
- ڕاپورتی به‌ڕێوه‌چونی ئاکسیونی ڕۆژی شه‌ممه لە کۆلن
- ئاگاداری بۆ خۆپیشاندان
- بانگه‌واز بۆ خۆپیشاندانێک له‌به‌رده‌م کۆمیسیۆنی یه‌کێتی ئه‌وروپادا له مه‌یدانی
- سوخەنرانی عارف نادری مامۆستای زمانی کوردی لە زانکۆ لە شاری قوروە
- هه‌موومان به‌رپرسیارین
- 25ی نوامبر، نا بۆ تووندوتیژی
- 16ی ئازه‌ر و ئاماده‌بوون بۆ ئه‌زموونێكی نوێ
- جینایه‌تێكی نوێ، هه‌لومه‌رجێكی نوێ و ئه‌ركه‌كان
- هه‌وڵی رژیم بۆ دووباره كردنه‌وه‌ی جینایه‌تێك، له چه‌شنی كه‌هریزه‌ك
- دۆسیه‌ی ئه‌تۆمی كۆماری ئیسلامی‌و خولی نوێی دانیشتنه‌كان
- یارییه‌كانی تۆپی‌پێ، هه‌ره‌شه بۆ ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆری
- بزووتنه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئێران، هه‌نگاو نان به‌ره‌و داهاتوویه‌كی گه‌ش
- جه‌عفه‌ر حامیدی سه‌باره‌ت به گیان له‌ده‌سـتدانی ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی حزبه کوردیـیه‌کانی ئێران ده‌دوێت
- ڕێبەندان !
- بیره‌وه‌ریه‌کانی پێشمه‌رگه‌یه‌ک شه‌ڕی وله‌ژێر به‌شی سێ
- بیره‌وه‌ریه‌کانی پێشمه‌رگه‌یه‌ک شه‌ڕی وله‌ژێر به‌شی دوو
- بیره‌وه‌ریه‌کانی پێشمه‌رگه‌یه‌ک شه‌ڕی ولهژێربهشی یه‌ک
- بیره‌وه‌ریه‌کانی پێشمه‌رگه‌یه‌ک کاره‌ساتی کانی خه‌یاران به‌شی پێنج
- بیره‌وه‌ریه‌کانی پێشمه‌رگه‌یه‌ک کاره‌ساتی کانی خه‌یاران به‌شی 4
- بیره‌وه‌ریه‌کانی پێشمه‌رگه‌یه‌ک : کاره‌ساتی کانی خه‌یاران به‌شی سێ
- بیره‌وه‌ریه‌کانی پێشمه‌رگه‌یه‌ک کاره‌ساتی کانی خه‌یاران به‌شی دوو
- کاره‌ساتی کانی خه‌یاران به‌شی یه‌ک
- که وتنه بۆسه و بریندار بوونم له ئاوایی دووه ێسە
- انتخابات ایران زمین لرزەای برای رژیم ایران
- با خه‌ڵکی کوردستان نه‌که‌ین به قوربانی سه‌رنه‌که‌وتنی موسه‌وی
- راگه‌یێندراوی سازمانی خه‌باتی كوردستانی ئێران، له‌سه‌ر ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی خه‌ڵكی ئێران دژی رژیمی ئاخوندی
- پەیامی بەرێز عەبدولا موهتەی سکرتێری کۆمەلە بو خەلکی کوردستان
- حیزبی دێموکراتی کوردستان له ئاوی لێڵ ماسی ده‌گرێ!
- قه‌هری شۆڕشگێڕانه به ڕێوه، گه‌لی کورد بخرۆشێن!
- عه‌بدوڵای موهته‌دی به ناوی كۆمه‌ڵه‌وه داوای له خه‌ڵی كوردستان كرد بڕژێنه سه‌رشه‌قامه‌كان
- وه‌ڵامی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران بۆ پارته ئۆپۆزسیۆنه‌كانی لایه‌نگری كه‌روبی
- حسین یه‌زدانپه‌نا: خه‌لكی كوردستان به‌شداری گهرمو گوریان له هه‌لبژاردنه‌كاندا كرد
- شۆرش لە ئێران :راپۆرتی هەوالنێری تەلەفزیۆنی ئیتالیا

هه‌واڵه‌کان
ڕاگه‌یاندنه‌کان
بابه‌ته‌کان