ئه‌رشیڤ
| Mo | Tu | We | Th | Fr | Sa | Su | |
|---|---|---|---|---|---|---|---|
| 1 | 2 | 3 | 4 | 5 | |||
| 6 | 7 | 8 | 9 | 10 | 11 | 12 | |
| 13 | 14 | 15 | 16 | 17 | 18 | 19 | |
| 20 | 21 | 22 | 23 | 24 | 25 | 26 | |
| 27 | 28 | 29 | 30 | ||||
ڕاپرسی: 28 گه‌لاوێژ
به‌م بابه‌ته پله بده
(کۆی ده‌نگه‌کان پله‌کان: 9)
هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا‌و باوه‌شێنی شۆڤێنیسمی دژه‌كورد
هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا‌و باوه‌شێنی شۆڤێنیسمی دژه‌كورد
ئه‌بووبه‌كر موده‌ڕسی
ئه‌گه‌ری په‌لاماری ئه‌رته‌شی توركیا بۆ سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان له‌عێراق، به رواڵه‌ت به‌بیانووی كێشه‌ی پ.ك.ك.، نیگه‌رانی‌و دڵه‌ڕاوكێیه‌كی زۆری خستۆته دڵی خه‌ڵك له‌كوردستان به گشتی‌و له كوردستانی باشوور به تایبه‌تی. به راستی ته‌نیا كێشه‌كه ئه‌وه نیه كه توركیا خه‌یاڵی هه‌یه سنووری هه‌رێمی كوردستان ببه‌زێنێ‌و هێرش به‌رێته سه‌ر گریلاكانی پ.ك.ك. له رابردوشدا ئه‌و كاره لانی كه‌م زۆرتر له ده جاركراوه، ته‌نانه‌ت له زه‌مانی دیكتاتۆری سه‌دام حوسه‌ینیش توركیا هاتۆته نا‌و خاكی كوردستان‌و ئه‌و سنووره‌ی به‌زاندووه‌و هه‌ر ئێستاش به قوڵایی چه‌ند كیلۆمیتر له خاكی كوردستان بۆ ماوه‌ی چه‌نده‌ها ساڵه نیشته‌جێ بووه. ئه‌ی جارانی پێشوو بۆ پێویستی به ئیجازه‌ی په‌ڕله‌مان نه‌بوو و ده‌كرا به بێ ده‌نگێش بێی. راستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه هه‌راو جه‌نجاڵێك كه له ده‌وری ئه‌م "ئای ئه‌وه هاتم"ه دروست كرا، ئه‌ویش راست له كاتێكدا كه توركیا خۆی میوانداری كونفرانسێك ده‌كا كه بۆ سه‌قامگیری‌و ئاسایشی عێراق‌و به تایبه‌ت ده‌ور‌و نه‌قشی وڵاتانی دراوسێ ده‌به‌سترێ، ئاماژه به وه ده‌كا ئه‌م جاره‌یان توركیا به بیانووی پ.ك.ك، ئامانج‌و ته‌ماحی گه‌وره‌تری هه‌یه. له سه‌روی ئه‌و ئامانجانه‌ی كه توركیا ده‌یهه‌وێ به‌و هه‌ڕه‌شانه‌و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پێویست بوو‌و دۆخه‌كه مه‌جالی پێدا، به كرده‌وه ده‌رهێنانی هه‌ڕه‌شه‌كه بپێكێ، لاواز كردن‌و له باربردنی ده‌سكه‌وته‌كانی كوردستانی باشووره كه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌تره له گریلاكانی پ.ك.ك. له نا‌و ئه‌و وڵاتانه‌ی كه كوردستان به سه‌ریاندا دابه‌شكراوه توركیا به ئایدۆلۆژی كه‌مالیسمه‌كه‌یه‌وه، سه‌رسه‌ختترین‌و كه‌لله ره‌قترینیانه.
توركیا به هیستریای دژه كورد‌و نیگه‌رانی له پێكهاتنی هه‌لومه‌رجێكی له بار بۆ مه‌سه‌له‌ی كورد له عێراق، رێگه‌ی نه‌دا ئا‌مریكا له خاكی توركیا بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هێز‌و هێنانیان بۆ عێراق به مه‌به‌ستی رووخانی رژیمی دیكتاتۆری، كه‌ڵك وه‌رگرێ. ئه‌و سیاسه‌ته‌ی توركیا هه‌ڵبه‌ت نه‌یتوانی ئا‌مریكا له بڕیاری داگیركردنی عێراق و گۆڕینی سیسته‌می سیاسییه‌كه‌ی، پاشگه‌ز كاته‌وه‌و نه سه‌دامیش نه‌جات دا، به‌ڵام ئاكامێكی زۆر نێگه‌تیڤی بۆ توركیا وه‌ك دۆست‌و هاوپه‌یمانی له‌مێژینه‌ی ئا‌مریكا و ئه‌ندامی ناتۆی لێكه‌وته‌وه‌و ئه‌و وڵاته‌ی تا راده‌یه‌كی زۆر خسته په‌راوێزه‌وه‌و كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆی له سه‌ر ره‌وتی رووداوه‌كان له عێراق نه‌ما. نزیك كه‌وتنی مۆڵه‌تی جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 له عێراق‌و ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ركوك بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، توركیا و كه‌مالیسته‌كانی وه‌ك مه‌یلێكی هێشتا زۆر گه‌وره له‌كۆمه‌ڵگای توركیا هانده‌دا كه هه‌وڵێكی زۆرتر بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگ‌و سه‌دایه‌كی زۆرتریان له دیاریكردنی داهاتووی سیاسی عێراق هه‌بێت. ئه‌وه له كاتیكدایه كه گرژییه‌كانی ئامریكا‌و رۆژئاوا له‌گه‌ڵ ئێران رۆژ له‌گه‌ڵ رۆژ تووندتر ده‌بێته‌وه‌و له هه‌ر ته‌كان‌و شه‌كانێكی گه‌وره له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئێران، مه‌ترسی ئه‌وه ده‌ڕوات كه به‌شێكی دیكه له كوردستان ئه‌م جاره‌یان له‌رۆژهه‌لات هه‌لومه‌رجێكی له‌بار بۆ بزووتنه‌وه‌ی كورد بخوڵقێنێ‌و كێشه‌ی كورد بباته ئاستێكی دیكه. سه‌ردانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی توركیا بۆ ئێران ته‌نیا كایه كردن به كارتی ئێران بۆ ترساندنی ئامریكا‌و وه‌رگرتنی ئیمتیاز نیه. واقعییه‌ت ئه‌وه‌یه ده‌سه‌ڵاتی تورك له‌و وڵاته به گشتی‌و ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی به تایبه‌ت ره‌وتی رووداوه‌كان له ناوچه به قازانج‌و له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان نابینن. ده‌سه‌ڵاتی سیاسی كه ده‌سكه‌وتی باشی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م دوایانه به ده‌ست هێناوه، هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات كه به ده‌ستپێشخه‌ری خۆی كێشه‌ی پ.ك.ك. یه‌كلایی كاته‌وه‌و به‌هانه له ئه‌رته‌ش‌و كه‌مالیسته‌كان ببڕێ. به هه‌موو ئه‌وانه‌شه‌وه هه‌رتك لایه‌ن هه‌ڵوێستێكی ده‌مارگرژانه‌و چه‌قبه‌ستویان به‌رامبه‌ر به مه‌سه‌له‌ی كورد هه‌یه. په‌لاماری سه‌ربازی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ئه‌گه‌رچی له بنه‌ڕه‌تدا بۆ لاواز كردنی كورد ئه‌نجام ده‌درێ، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا زۆر ئاكامی به دژی ئا‌مریكا و زۆربه‌ی وڵاتانی رۆژئاوا كه سه‌قامگیری سیاسی له عێراق له سه‌ره‌كیترین سیاسه‌تیانه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه. هه‌ر بۆیه‌ش هه‌وڵێكه چڕ‌وپڕ له هه‌موو لایه‌نێك‌و له سه‌روی هه‌موویان ئا‌مریكا له ئارادایه تا به هه‌ر جۆرێك بووه نه‌هێڵن توركیا هه‌ڕه‌شه‌كانی بۆ سه‌ر پ.ك.ك. له خاكی هه‌رێمی كوردستان به كرده‌وه ده‌ربێنێ.
له كوردستانی ئێران جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك به حیزبه سیاسییه‌كانیشه‌وه، هه‌ڕه‌شه له به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی كورد له هه‌ریمی كوردستان به گشتی به هه‌ڕه‌شه له خۆیان‌و ئامانجه‌كانی خۆیانی ده‌بینن‌و هه‌ر به‌و پێیه‌ش هه‌ڵوێست گیراوه. كاردانه‌وه‌كانی ئه‌و هێرشه له سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی كوردی له ئێران له دوو روانگه‌وه ده‌توانێ بخرێته به‌ر لێكۆڵینه‌وه. یه‌كه‌م ئه‌و پرسیاره دێته ئاراوه، ئایا به هاتنی توركیا بۆ نا‌و خاكی هه‌ریمی كوردستان، به پێی ئاڵۆزییه‌ك كه له ناوچه‌كه دێته پێشه‌وه، ئێرانیش پژاك ناكاته بیانوو تا به جۆرێك داواكارییه‌ك له حكوومه‌تی عێراق‌و به تایبه‌ت حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ر بنه‌مای ته‌سك كردنه‌وه‌ی جێپێ به ئۆپۆزیسیونی كوردی، بهێنێته ئاراوه. تا ئێستا ئێران چه‌ند جار ده‌نگی هه‌ڵبڕیوه به‌ڵام وادیاره گوێبیستێكی زۆری نه‌بووه‌و نه‌یتوانیوه مه‌به‌ستی خۆی بكاته ئه‌جێندای رۆژ. ده‌نگی ئێران له كونفرانسی ئه‌ستامبول ده‌نگێكی كز‌و لاواز بوو و دانوستانه‌كانی ئامریكا‌و توركیاش یه‌كێك له مه‌به‌سته‌كانی بێگومان دور خستنه‌وه‌ی توركیا له ئێران به تایبه‌ت له كێشه‌كانی ئه‌م دوایانه بووه.
كاردانه‌وه‌ی دووهه‌می هاتنی توركیا بۆ نا‌و عێراق هه‌ر له ئیستاوه دیاره، واته به‌رز بوونه‌وه‌ی ده‌نگی شوڤێنیزمی نه‌ته‌وه باڵاده‌سته‌كانی عه‌ره‌ب‌و تورك به دژی كورد‌و بزووتنه‌وه‌كه‌ی. بۆ كوردستانی ئێران دراوسێیه‌تی مێژوویی نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌گه‌ڵ ئازه‌ریه‌كان، واته سنووری هاوبه‌ش، كۆمه‌ڵێك گوند‌و شاری هاوبه‌ش‌و تێكه‌ڵ له كورد‌و تورك، دۆخه‌كه بۆ بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی گه‌لی كورد له كوردستانی رۆژهه‌ڵات هه‌ستیارتر ده‌كات. لایه‌نێكی حاشاهه‌ڵنه‌گری كه‌مالیسم له توركیا سیاسه‌تی پان توركیسمێكی به‌رچاوته‌نگه كه ئه‌گه‌ر له لایه‌ن هێزی پێشكه‌وتنخوازی ئازه‌ری‌و رووناكبیرانیان به وریایی‌و هه‌ست به به‌رپرسایه‌تییه‌وه هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵ نه‌كرێ، ده‌بێته خه‌سارێكی گه‌وره‌و له جه‌سته‌ی بزووتنه‌وه‌ی له ناوه‌رۆك ئازادیخوازانه‌ی خودی ئازه‌ربایجان‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وانیش له هه‌موو بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه بنده‌سته‌كانی ئێران‌و به تایبه‌ت بزووتنه‌وه‌ی كورد. ئه‌وه كه كولتووری زاڵ له كۆمه‌ڵگادا كولتوری چینه باڵاده‌سته‌كانه بۆ ئێمه ته‌نیا دروشمێك بۆ هێوركردنه‌وه‌و گوتاری توندوتیژ نیه. ئه‌و راستییه له هه‌مان كاتدا هه‌ڵویستێكی زانستیانه‌یه كه رووداوه گه‌وره‌كانی مێژوو سه‌لماندویانه. ته‌نانه‌ت له توركیاش كه له به‌راورد له‌گه‌ڵ ئێران‌و وڵاتانی عه‌ره‌ب، ئایدۆلۆژی كه‌مالیسم زۆرتر چۆته نا‌و قوڵایی چین‌وتوێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا، ئه‌و راستییه خه‌وشدار ناكا. ئیعتراز‌و ره‌خنه‌یه‌ك كه له هێرشی توركیا ده‌گیرێ ده‌بێ رووبه‌ڕووی ده‌وڵه‌تی توركیا‌و ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته بكرێته‌وه. هه‌ر به‌و شێوه‌یه له ئێران‌و له هه‌ركام له‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كورد تێیاندا ده‌ژی، ئه‌وه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌و هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانن كه ده‌بێ بكه‌ونه به‌ر هێرشی ره‌خنه‌و ئیعتراز‌و خه‌بات. ئه‌و ده‌نگه ناڕه‌سه‌ن‌و ره‌گه‌زپه‌رستانه له دژی كورد ره‌نگه هێشتا زۆر به‌رز نه‌بێ به‌ڵام ده‌بێ بزانین به‌م پڕۆپاگه‌ندانه‌ی دژی كورد، نابێ به هه‌مان ده‌نگ‌و به كه‌ڵك وه‌رگرتن به هه‌مان ده‌سته‌واژه به‌ره‌وڕوو بینه‌وه. لێره ته‌نیا كێشه‌ی پڕه‌نسیپ نیه به‌ڵكو مه‌سڵه‌حه‌تی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی كورد واده‌خوازێ كه له به‌ره‌وڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ پڕۆپاگه‌نده‌ی شوڤێنیستی، ده‌بێ به چه‌كی زانست‌و به ئاگا كردنه‌وه بێینه مه‌یدان. وه‌ك ئه‌و نووسه‌ره ژیره‌ی كورد كه له وه‌ڵامی رووناكبیرێكی ره‌گه‌زپه‌ره‌ستی عه‌ره‌ب كه كوردی به چاوساغی ئامریكاییه‌كان بۆ داگیركردنی عێراق تومه‌تبار كرد، زۆر خوێنساردانه وه‌بیری خسته‌وه كه ئه‌وه ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌به‌كان بوون كه پایه‌گاو خاكی خۆیان له ئیختیار هێزی ئا‌مریكا نا‌و قه‌ته‌ر بو به گرینگ‌ترین ناوه‌ندی فه‌رمانده‌یی ئامریكایی له كاتی شه‌ڕیان له‌گه‌ڵ سه‌دام حوسه‌ین.
گه‌ڕانه‌وه بو لاپه‌ڕه‌ی ئه‌وه‌ڵ
گه‌ڕانه‌وه بو لاپه‌ڕه‌ی پێش‌و
رای خۆت بنێره
رای تو (0 نێردراو)
هه‌واڵی زیاتر
- ده‌وترێ چوار پێشمه‌ڕگه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشان له "سنه" كوژراون
- هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی فوئاد: مه‌ترسه و مۆرهكهت هه‌ڵده
- ئاگاداری بۆ خوێنه‌رانی به‌شی كوردی بروسكه
- سێ كاسبكار كوژران وبریندار بوون
- ئاگری سپای پاسداران گه‌یشته ناوچه‌ی سه‌لاسی باوه‌جانیش
- بانگكردن و ده‌ستگیركردنی پێنج هاووڵاتی كورد له بۆكان
- راگه‌یه‌ندراوی كومیته‌ی ناوه‌ندی خه‌بات
- قه‌ڵه‌مه خۆفرۆشه‌كان ته‌قه له هێما نهتهوهیییهكان ده‌كه‌ن
- ئاههنگیک به بۆنه‌ی 25ی گه‌لاوێژ له شاری ڤانکوڤه‌ری کانه‌دا
- راگه‌یاندنی كۆمه‌ڵه به بۆنه‌ی ساڵوه‌گه‌ڕی 28ی گه‌لاوێژ...
- بانگه‌واز:28ی گه‌لاوێژ،ڕۆژی په‌رچدانه‌وه‌ی مرۆڤ کوژی رژێمی کۆماری ئیسلامی
- ئاگاداری کۆڕی پرسەو سەرەخۆشی مام ئەحمەد قادری لە نۆروێژ
- مێژوو، ڕاستی و به‌ڵگه
- لانیكه‌م 5379 بابه‌تی پێشێلكاری مافی مرۆڤ ته‌نیا له‌ماوه‌ی مانگی گه‌لاوێژدا روویداوه
- مامۆستا سه‌یید جه‌لالی حسێنی، ڕێبه‌رێکی شۆڕشگێڕ
- سیستمی فیدرالی وه‌ك چاره‌سه‌ری كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌كان له ئێران
- کۆسپه‌کانی پێک نه هاتنی ده‌وڵه‌تی کورد !
- ئه‌گه‌ر مافی په‌نابه‌ریی به ئاسانیی وهدستبهاتبا
- دکتۆر ئازاد مورادیان: ده‌بێت کۆماری ئیسلامی ئێران بخرێته ژێر چاودێری نێونه‌ته‌وه‌یی
- عه‌بدوڵا موهته‌دی: پێشبینی هێرش بردنه سه‌ر ئێران بۆ هیچ که‌س ئاسان نیـیه
- جه‌مشید به‌هرامی باس له ئاگرکه‌وتنه‌وه‌کانی نا‌و دارسـتانه‌کانی کوردسـتانی ئێران ده‌کات
- ته‌ها حه‌سه‌نیانی ده‌ڵێت پـێشـنیاری ئهحمهدینهژاد بۆ وتووێژ له‌گه‌ڵ سه‌رۆک ئۆباما شـتێـکی نوێ نیـیه
- عارف باوه‌جانی: لایه‌نێ له ژێر فشاری چه‌ند فارس ویستویانه لۆگۆی ئاڵای کوردستان له سه‌ر تهلهفزۆێنهکهیان لابه‌رن
- ده‌قی وتووێژێکی "کاوه ئه‌مین" له‌گه‌ڵ شێخ عێزه‌دین حوسێنی
- په‌یامی پیرۆزبائی کۆمه‌له بۆ به‌ریز مه‌سعود بارزانی
- ئاههنگیک به بۆنه‌ی 25ی گه‌لاوێژ له نۆروێژ
- ئاههنگیک به بۆنه‌ی 25ی گه‌لاوێژ له یوتوبۆری
- ئاسۆی رۆژهەلات ژمارە 58
- پیرۆز بێت رۆژی ٣١ی جۆزه‌ردان !!په‌یامی كومیته‌ی ناوه‌نديی به بۆنه‌ی رۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه
- راپورتێك سه‌باره‌ت به كوَنفرانسی هێزه كانی ئوپوزیسیونی ئێرانی له پاریس
- داواکاری له رای گشتی و ئه‌حزابه سیاسیه‌کانی کوردستانی و ئێرانی و هه‌مۆ ریکخراوه مرۆڤ دۆسته‌کان
- بانگه‌واز بۆ خۆپێشاندان له شاری ڤانکوڤه‌ر
- له سێداره‌دانی ئازادیخوازن له لایه‌ن کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه مه‌حکووم ده‌که‌ین
- سێزده‌هه‌مین کۆبوونه‌وی شوورای مافی مرۆڤ له‌بنکه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ژنێڤ
- كه‌مپه‌ین: "ژیان مافی هه‌موو مرۆڤێكه"
- جواره‌مین کونگره‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی دژی حوکمی ئیعدام له ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له ژنێڤ ده‌ستی پێ‌کرد
- بۆ....... به سۆز گیان و....چاوه‌کانی به‌سۆز گیان
- پێشکه ش به شه هید قادر به هرامی,
- به رزو به رێز بێت یادی شه هید سانیه به هرامی پیشمه رگه ی دێرینی کۆمه له
- سی ساڵ پاش شه‌ڕی ٣٥ ڕۆژه‌ی شاری بانه
- ڕازه نه درکاوه کانی کۆماری ئیسلامی ئێران- به‌شی یازده
- به‌رنامه‌ی سێکس وفه‌ساد کارییه‌کانی سه‌ی ئه‌حمه‌د خومه‌ینی وموحه‌مه‌د مونته‌زری
- انتخابات ایران زمین لرزەای برای رژیم ایران
- با خه‌ڵکی کوردستان نه‌که‌ین به قوربانی سه‌رنه‌که‌وتنی موسه‌وی
- راگه‌یێندراوی سازمانی خه‌باتی كوردستانی ئێران، له‌سه‌ر ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی خه‌ڵكی ئێران دژی رژیمی ئاخوندی
- پەیامی بەرێز عەبدولا موهتەی سکرتێری کۆمەلە بو خەلکی کوردستان
- حیزبی دێموکراتی کوردستان له ئاوی لێڵ ماسی ده‌گرێ!
- قه‌هری شۆڕشگێڕانه به ڕێوه، گه‌لی کورد بخرۆشێن!

هه‌واڵه‌کان
ڕاگه‌یاندنه‌کان
بابه‌ته‌کان