ڕاپرسی: 28 گه‌لاوێژ
ئایا 28ی گه‌لاوێژ بکه‌ین به رۆژی نه‌ته‌وه‌یی
به‌م بابه‌ته پله بده
(کۆی ده‌نگه‌کان پله‌کان: 16)
بیست و هه‌شتی گه‌لاوێژ: سه‌ركه‌وتنی بانگه‌وازی ئازادیبهسهر وه‌یشوومه‌ی تاریكی و سته‌مکاریدا
کۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێری زه‌حمتکێشانی کوردستانی ئیران | 18 August, 2008 16:02:00 | ژماره‌ی خوێنه‌ران 432
بیست و هه‌شتی گه‌لاوێژ:
سه‌ركه‌وتنی بانگه‌وازی ئازادیبهسهر وه‌یشوومه‌ی تاریكی و سته‌مکاریدا
28ی گه‌لاوێژ بۆ كوردستانی رۆژهه‌ڵات رۆژێكی مێژووییه. 29 ساڵ له‌وه پێش، له وه‌ها رۆژێكدا بوو كه ئایه‌توڵڵا خومه‌ینی، رابه‌ری تازه به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتووی ئێران، مامۆستای هه‌ڵخڕاندنی جه‌ماوه‌ری دواكه‌وتوو، فه‌رمانی هێرشی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی بۆ سه‌ر كوردستان ده‌ركرد. ئه‌مه ته‌نیا شه‌ش مانگ دوای رووخاندنی رژیمی پاشایه‌تی و هاتنه سه‌ركاری كۆماری ئیسلامیی ئێران بوو.
له رووی ئه‌و فه‌رمانه‌وه، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی رژیمی كۆماری ئیسلامی له رۆژی 28ی گه‌لاوێژی ساڵی 1358ی هه‌تاویدا، وه‌ك له‌شكری داگیركه‌ر، كوللهئاسا، نه‌فام و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاو، دابارینه سه‌ر كوردستان. شه‌ڕێكی تاوانكارانه، هێرشێكی فراوانی ئاسمانی و زه‌مینی، به كه‌ڵك وه‌رگرتن له تانك و تۆپ و فڕۆكه جه‌نگییه‌كان، بێ هیچ پاساو و مهشروعییهتێك، ته‌نیا به‌زه‌بری پڕوپاگه‌نده‌یه‌كی درۆیین و بێبنه‌ما، به‌دژی گه‌لی كورد خرایه ڕێ. ماڵ و كێڵگه، خه‌رمان و كارگه، شارولادێ، بێبه‌زه‌ییانه كه‌وتنه به‌ر ره‌هێڵه‌ی تۆپ و خومپاره و ئاگریان به‌سه‌ردا باری. سوپای پاسدارانی تازه‌دامه‌زراو، كه مێشكیان پڕ كرابوو له درۆی ترسناك له‌باره‌ی كورده‌وه، به‌خه‌یاڵی خۆیان بۆ پاك كردنه‌وه‌ی كوردستان له كافران و دژه‌شۆڕشان به‌لێشاو هێرشیان هێنا.
خه‌ڵخاڵی، وه‌كوو حاكمی شه‌رع و نوێنه‌ری ئیمام، به‌ده‌سه‌ڵاتی بێسنووره‌وه ده‌ستی دایه ئیعدامی بێلێپرسینهوه و بێمحاكهمهی لاوانی كورد و به‌پانایی هه‌موو كوردستان ده‌یان و ده‌یان كه‌سی، هه‌ر له كوڕان و كچانی ته‌مه‌ن كه‌متر له هه‌ژده ساڵ هه‌تاكوو بریندار و نه‌خۆشی سه‌رته‌ختی نه‌خۆشخانه‌كان، راپێچی به‌رده‌م جووخهی ئاگر كرد.
به‌ڵام 28ی گه‌لاوێژ ته‌نیا رۆژی هێرش و تاوان و سته‌مكاری نه‌بوو، رۆژی وه‌ستانه‌وه و موقاوه‌مه‌ت و به‌ره‌نگاری گه‌لی كوردیش بوو. رێك له ئێواره‌ی ئه‌و رۆژه‌دا بوو كه كاك فوئاد و یارانی، كه سه‌ركردایه‌تیی ئه‌و كاته‌ی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕیان پێك ده‌هێنا، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی خێرا و تایبه‌تیان بۆ لێكدانه‌وه‌ی ئه‌و هێرشه و بارودۆخی تازه و داڕشتنی سیاسه‌تی گونجاو به‌ڕێوه برد. له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ره‌هبه‌ریی كۆمه‌ڵه به لێكدانه‌وه‌ی دروست و به تێگه‌یشتنی ئه‌وه راستییه كه قۆناغێكی نوێ له ژیان و له خه‌باتی هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستاندا هاتۆته ئاراوه و ئه‌مه‌ش ستراتێژی و سیاسهتێهكی نوێ ده‌خوازێ، بڕیارێكی میژوییان ده‌ركرد. ئه‌و بڕیاره كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا به‌ناوی "گه‌لی كورد له بۆته‌ی ئه‌زمووندا" بڵاو كرایه‌وه، سیاسه‌تی دروستی بۆ كۆمه‌ڵه و بۆ گه‌لی كورد له‌حاست ئه‌و هێرشه دیاری كرد و به‌ڵێنی دا كه به‌گوێره‌ی هاتنه ئارای قۆناغی تازه‌وه، وێڕای خه‌باتی سیاسی و رێكخراوه‌یی و راگه‌یاندن، هێزی پێشمه‌رگه له كوردستان پێك بهێنن و كووره‌ی خه‌باتی چه‌كداریش نێڵ دهن. ئه‌و بڕیاره، كه له راستیدا ره‌نگدانه‌وه‌ی ئیراده‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان بۆ پاراستنی ئازادی و ماف و كه‌رامه‌تیان بوو، بانگه‌وازی خۆڕاگری و وه‌ستانه‌وه، بانگه‌وازی به‌رخۆدان و به‌ره‌نگاری بوو.
سێ مانگی زیاتر نه‌خایاند كه بزووتنه‌وه‌ی موقاوه‌مه‌تی گه‌لی كورد سه‌ری دوژمنانی له به‌رد دا و رژیمی كۆنه‌په‌رستی كۆماری ئیسلامی ناچار كرد كه له‌جیاتی "فه‌رمانی هێرش"، بۆ پشوودانیش بێت، ئه‌مجاره‌یان "په‌یامی ئاشتی" بۆ خه‌ڵكی كوردستان بنێرێ. له ماوه‌ی ئه‌و سێ مانگه‌دا خه‌ڵكی كوردستان نیشانیان دا كه ئاماده‌ی سه‌ردانه‌واندن نین و خه‌باتێكی هه‌مه‌لایه‌نه كه تێكه‌ڵاوێك بوو له خه‌باتی جه‌ماوه‌ری و راپه‌ڕین له‌گه‌ڵ چالاكی و عه‌مه‌لیاتی پێشمه‌رگانه، توانیان زۆربه‌ی شاره داگیركراوه‌كانی كوردستان له ده‌ست دوژمن ده‌ربهێنن.
به‌مجۆره، بانگه‌وازی وه‌ستانه‌وه و به‌ره‌نگاری به‌سه‌ر وه‌یشوومه‌ی هێرش و سه‌ركوت، بانگه‌وازی خه‌بات بۆ ئازادی به‌سه‌ر وه‌یشوومه‌ی تاوان و سته‌مكاریدا، یان به‌كورتی بڵێین بانگه‌وازی ئازادیبه‌خشی كاك فوئاد و رێبازه‌كه‌ی به‌سه‌ر وه‌یشوومه‌ی تاریك و كۆنه‌په‌رستانه‌ی خومه‌ینیدا سه‌ركه‌وت. هه‌رچه‌ند كاك فوئاد خۆی ئه‌وه‌نده نه‌ژیا تا شاهیدی سه‌ركه‌وتنی سیاسه‌ته‌كه‌ی به‌سه‌ر دوژمنانی ئازادی دا بێت، به‌ڵام رێبازێك كه ئه‌و و هاوڕێیانی بۆ وه‌ستانه‌وه و به‌ره‌نگاری دیاریان كرد، له كووره‌ی ئه‌زموونێكی سه‌خت و دژواری جه‌ماوه‌ریدا بهئیسبات گه‌یشت.
با رۆژی 28ی گه‌لاوێژ له‌یاد نه‌كه‌ین. با نه‌سلی تازه‌ی خه‌باتكار، كوڕان و كچانی ئێستای كوردستان بیره‌وه‌ری رۆژانی سه‌ختی هێرش و په‌لاماری دوژمن و هه‌روه‌ها رۆژانی پڕله‌هیوای خه‌بات و به‌ره‌نگاری فه‌رامۆش نه‌كه‌ن. با رۆژی 28ی گه‌لاوێژ بكه‌ینه رۆژی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی هه‌موو كوردستانی رۆژهه‌ڵات. با ئه‌و رۆژه له‌سه‌رتاسه‌ری كوردستان بكه‌ینه رۆژی هاوپه‌یوه‌ندی و یه‌كگرتوویی هه‌موو ریزه‌كانی گه‌لی كورد، رۆژی ده‌ربڕینی هاوخه‌باتیمان، رۆژی نیشاندانی هاوپشتیمان له‌گه‌ڵ یه‌كتر و رۆژی ئیعتیراز و وه‌ستانه‌وه‌ی بهتێكڕامان به‌رامبه‌ر به دوژمن.
كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
ی گه‌لاوێژی 1387ی هه‌تاوی،28
رێكه‌وتی 17ی ئاگوستی 2008ی زایینی

گه‌ڕانه‌وه بو لاپه‌ڕه‌ی ئه‌وه‌ڵ
گه‌ڕانه‌وه بو لاپه‌ڕه‌ی پێش‌و
رای خۆت بنێره
رای تو (0 نێردراو)
هه‌واڵی زیاتر
- راگه‌یه‌ندراوی كومیته‌ی ناوه‌ندی خه‌بات
- قه‌ڵه‌مه خۆفرۆشه‌كان ته‌قه له هێما نهتهوهیییهكان ده‌كه‌ن
- ئاههنگیک به بۆنه‌ی 25ی گه‌لاوێژ له شاری ڤانکوڤه‌ری کانه‌دا
- راگه‌یاندنی كۆمه‌ڵه به بۆنه‌ی ساڵوه‌گه‌ڕی 28ی گه‌لاوێژ...
- بانگه‌واز:28ی گه‌لاوێژ،ڕۆژی په‌رچدانه‌وه‌ی مرۆڤ کوژی رژێمی کۆماری ئیسلامی
- ئاگاداری کۆڕی پرسەو سەرەخۆشی مام ئەحمەد قادری لە نۆروێژ
- ماموستا سه‌یید جه‌لال كی بوو؟ (به‌شی یه‌كه‌م)
- مێژوو، ڕاستی و به‌ڵگه
- لانیكه‌م 5379 بابه‌تی پێشێلكاری مافی مرۆڤ ته‌نیا له‌ماوه‌ی مانگی گه‌لاوێژدا روویداوه
- مامۆستا سه‌یید جه‌لالی حسێنی، ڕێبه‌رێکی شۆڕشگێڕ
- سیستمی فیدرالی وه‌ك چاره‌سه‌ری كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌كان له ئێران
- کۆسپه‌کانی پێک نه هاتنی ده‌وڵه‌تی کورد !
- دکتۆر ئازاد مورادیان: ده‌بێت کۆماری ئیسلامی ئێران بخرێته ژێر چاودێری نێونه‌ته‌وه‌یی
- عه‌بدوڵا موهته‌دی: پێشبینی هێرش بردنه سه‌ر ئێران بۆ هیچ که‌س ئاسان نیـیه
- جه‌مشید به‌هرامی باس له ئاگرکه‌وتنه‌وه‌کانی ناو دارسـتانه‌کانی کوردسـتانی ئێران ده‌کات
- ته‌ها حه‌سه‌نیانی ده‌ڵێت پـێشـنیاری ئهحمهدینهژاد بۆ وتووێژ له‌گه‌ڵ سه‌رۆک ئۆباما شـتێـکی نوێ نیـیه
- عارف باوه‌جانی: لایه‌نێ له ژێر فشاری چه‌ند فارس ویستویانه لۆگۆی ئاڵای کوردستان له سه‌ر تهلهفزۆێنهکهیان لابه‌رن
- ده‌قی وتووێژێکی "کاوه ئه‌مین" له‌گه‌ڵ شێخ عێزه‌دین حوسێنی
- په‌یامی پیرۆزبائی کۆمه‌له بۆ به‌ریز مه‌سعود بارزانی
- ئاههنگیک به بۆنه‌ی 25ی گه‌لاوێژ له نۆروێژ
- ئاههنگیک به بۆنه‌ی 25ی گه‌لاوێژ له یوتوبۆری
- ئاسۆی رۆژهەلات ژمارە 58
- پیرۆز بێت رۆژی ٣١ی جۆزه‌ردان !!په‌یامی كومیته‌ی ناوه‌نديی به بۆنه‌ی رۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه
- راپورتێك سه‌باره‌ت به كوَنفرانسی هێزه كانی ئوپوزیسیونی ئێرانی له پاریس
- داواکاری له رای گشتی و ئه‌حزابه سیاسیه‌کانی کوردستانی و ئێرانی و هه‌مۆ ریکخراوه مرۆڤ دۆسته‌کان
- بانگه‌واز بۆ خۆپێشاندان له شاری ڤانکوڤه‌ر
- له سێداره‌دانی ئازادیخوازن له لایه‌ن کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه مه‌حکووم ده‌که‌ین
- سێزده‌هه‌مین کۆبوونه‌وی شوورای مافی مرۆڤ له‌بنکه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ژنێڤ
- كه‌مپه‌ین: "ژیان مافی هه‌موو مرۆڤێكه"
- جواره‌مین کونگره‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی دژی حوکمی ئیعدام له ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له ژنێڤ ده‌ستی پێ‌کرد
- بۆ....... به سۆز گیان و....چاوه‌کانی به‌سۆز گیان
- پێشکه ش به شه هید قادر به هرامی,
- به رزو به رێز بێت یادی شه هید سانیه به هرامی پیشمه رگه ی دێرینی کۆمه له
- سی ساڵ پاش شه‌ڕی ٣٥ ڕۆژه‌ی شاری بانه
- ڕازه نه درکاوه کانی کۆماری ئیسلامی ئێران- به‌شی یازده
- به‌رنامه‌ی سێکس وفه‌ساد کارییه‌کانی سه‌ی ئه‌حمه‌د خومه‌ینی وموحه‌مه‌د مونته‌زری
- انتخابات ایران زمین لرزەای برای رژیم ایران
- با خه‌ڵکی کوردستان نه‌که‌ین به قوربانی سه‌رنه‌که‌وتنی موسه‌وی
- راگه‌یێندراوی سازمانی خه‌باتی كوردستانی ئێران، له‌سه‌ر ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی خه‌ڵكی ئێران دژی رژیمی ئاخوندی
- پەیامی بەرێز عەبدولا موهتەی سکرتێری کۆمەلە بو خەلکی کوردستان
- حیزبی دێموکراتی کوردستان له ئاوی لێڵ ماسی ده‌گرێ!
- قه‌هری شۆڕشگێڕانه به ڕێوه، گه‌لی کورد بخرۆشێن!

هه‌واڵه‌کان
ڕاگه‌یاندنه‌کان
بابه‌ته‌کان