ڕاپرسی: بزوتنەوەی سەوز
به‌م بابه‌ته پله بده
(کۆی ده‌نگه‌کان پله‌کان: 2)
لێدوانی وته‌بێژێک له پارتی ئازادیی کوردستان سه‌باره‌ت به قسه‌کانی عه‌لیڕه‌زا نه‌زمی ئه‌فشار
لێدوانی وته‌بێژێک له پارتی ئازادیی کوردستان
سه‌باره‌ت به قسه‌کانی عه‌لیڕه‌زا نه‌زمی ئه‌فشار
رۆژی 27 ئۆکتۆبری 2007، ئاغای "عه‌لیڕه‌زا نه‌زمی ئه‌فشار"، سکرتێری پێشووی "به‌ره‌ی نه‌ته‌وه‌یی ئازه‌ربایجانی باشووری" و ئه‌ندامی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدڕاڵ، نامه‌یه‌کی بۆ ئه‌ندامانی "کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدڕاڵ" ناردووه.
ئه‌م نامه‌یه بۆ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له دوو راگه‌یه‌ندراوی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدڕاڵه که له یه‌کیاندا سات و سه‌وداکانی کۆماری ئیسلامی له‌پێناو مانه‌وه‌ی خۆیدا، له‌قاو دراوه و له‌وی دیکه‌یاندا، ده‌سدرێژیی و هه‌ڕه‌شه‌کانی ترکیا له باشووری کوردستان مه‌حکوم کراوه.
ئه‌وبه‌شه له ناوه‌رۆکی نامه‌که‌ی ئاغای نه‌زمی ئه‌فشار که پێوه‌ندیی به کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدڕاڵه‌وه هه‌یه، بۆ خودی کۆنگره، به‌جێدێڵین. به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی پێوه‌ندیی به کورده‌وه‌یه، له وه‌ڵامی نه‌زمی ئه‌فشار دا وه‌ک پارتی ئازادیی کوردستان راده‌گه‌یه‌نین که:
1- نێوه‌رۆکی نامه‌که‌ی ئاغای نه‌زمی ئه‌فشار، به‌هیچ شێوه‌یه‌ک له خزمه‌ت خه‌باتی هاوبه‌شی نه‌ته‌وه بنده‌سته‌کانی ئێران له پێناو ئه‌ستاندنی مافی دیاریکردنی چاره‌نووسیی خۆیاندا نییه،دژ به برایه‌تی و خه‌باتی کورد و ئازه‌رییه و ئاو به ئاشی کۆماری ئیسلامی و شۆڤینیزمی فارس دا ده‌کا.
2- نه‌زمی ئه‌فشار، له‌ونامه‌یه‌دا باس له "گه‌ڵاڵه‌ی ره‌زاخانی بۆ دژایه‌تی کردنی ترک" ده‌کا؛ وه‌ک بڵێی مێژوو تۆماری نه‌کردووه که شانازیی گه‌وره‌ترین به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی ره‌زاخان بۆ نه‌ته‌وه‌ی کورد و سه‌رکرده مێژووییه‌که‌ی "سمکۆ" ده‌گه‌ڕێته‌وه که چه‌ن جارێک سه‌رله‌به‌ر ته‌خت و به‌ختی ڕه‌زاشای وه‌له‌رزین خست. به‌ڵام ره‌زاخان به هاوکاریی که‌سانی هاوبیچمی نه‌زمی ئه‌فشار، خۆی گرته‌وه.
3- هه‌ڵوێسته‌کانی نه‌زمی ئه‌فشار، وانه‌کانی مه‌کته‌بی ڕزیوی که‌مالیزمن و فڕیان به‌سه‌ر ئازادیخوازیی و پرێنسیپی یه‌کسانی نێوان نه‌ته‌وه‌کانه‌وه نییه. ئه‌و له کاتێکدا باس له "دنیای چوارسه‌د ملوێن ترک و سێسه‌د ملوێن عه‌ره‌ب" ده‌کا که ئاوات و ئامانجه ڕه‌واکانی نه‌ته‌وه‌ی کوردی دابه‌شکراو، بۆ یه‌کێتی و یه‌کگرتنه‌وه به "مه‌حاڵ" و له ناوبه‌ری "ناوه‌نده‌کانی شارستانیه‌تی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست" داده‌نێ.
4- وا دیاره هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه‌کانی ده‌وڵه‌تی ترکیا و کۆکردنه‌وه‌ی هێزه‌کانی بۆ له‌شکرکێشیی له‌سه‌ر سنووری باشووری کوردستان، ئاغای نه‌زمی ئه‌فشاری هه‌ڵگرتووه و بای چووه‌ته قوله‌وه. نه‌زمی ئه‌فشار که بووه‌ته هاووڵاتییه‌کی ئه‌مریکی و ساڵه‌هایه له‌و قاره‌یه ده‌ژی و ته‌نیا له رێگای مانگی ده‌سکرده‌وه ئاگای له ئێش و ئازاره‌کانی وڵاته‌که‌یه‌تی، خۆی لێبووه‌ته "نوێنه‌ری 35 ملوێن ترکی ئێرانی" و فه‌خر به کۆنگره ده‌فرۆشێ و ئه‌وه به چاویدا ده‌داته‌وه که: "من پێموابوو که به‌بێ هه‌بوون و پشتگیریی نوێنه‌رێک له سی و پێنج ملوێن ترکی ئێرانی ئه‌م کۆنگره‌یه هێز و متمانه‌ی چه‌ندایه‌تی و چۆنایه‌تی نابێ". ئه‌وه‌یه وانه‌ی مه‌کته‌بی که‌مالیزم، ئه‌وه‌یه قوتابی سه‌رکه‌وتووی ئه‌و مه‌کته‌به که به‌تاقی ته‌نیا به‌بێ پرس به هیچ که‌سێک، له قاڕه‌یه‌کی دووره‌وه خۆ به نوێنه‌ری 35 ملوێن که‌س ده‌زانێ. ئێمه به‌ش به‌حاڵی خۆمان نه‌زمی ئه‌فشار به نوێنه‌ری برا ئازه‌رییه‌کانی ئێران ناناسین و هه‌ڵوێست و بۆچوونه که‌سکونه‌کانی ئه‌و ته‌نیا به‌هی خوی و تاقمێکی توندڕه‌وی جیا له خه‌ڵکی نه‌بووی ڕابردووی خه‌بات و بێ ئه‌زموون له کاری سیاسیی‌دا ده‌ناسین.
5- نه‌زمی ئه‌فشار باس له "تێرۆریزم و توندوتیژی و خوێنڕێژی"ده‌کا و هه‌موو ئه‌وانه‌ش به باڵای پارتی کرێکارانی کوردستان ده‌بڕێ و ده‌سدرێژی و تێرۆریزمی ده‌وڵه‌تی ترکیا که له‌سه‌ر بنه‌مای ئایدۆلۆژیای که‌مالیزم راوه‌ستاوه، به "هه‌نگاوی ئاسایشی وڵاتی ترکیا له ده‌وروبه‌ری سنووره‌کانی خۆی و ته‌نیا بۆ کۆنتڕۆڵکردنی کرده‌وه‌ی تێرۆریستی" ناوده‌با. ئیتر خۆ له‌و ڕاستییه گێل ده‌کا که: ده‌وڵه‌تی ترکیای نوێ له رۆژی دامه‌زرانییه‌وه به ئامانجی تواندنه‌وه‌ی هه‌موو نه‌ته‌وه نه ترکه‌کان، پرۆسه‌ی تێرۆر و کۆمه‌ڵکوژی و ژینۆسایدی له دژی نه‌ته‌وه‌کانی کورد و ئه‌رمه‌ن به‌ڕێوه بردووه و خه‌باتی پارتی کرێکارانی کوردستان و هێزه‌کانی دیکه، ئاڵقه‌یه‌ک له‌و زنجیره به‌ره‌نگاری و به‌رگرییانه‌یه که له‌به‌رانبه‌ر ده‌سدرێژیی و گوشار و تێرۆریزمی ده‌وڵه‌تی ترکیادا کراون.
نه‌زمی ئه‌فشار که خۆی له ئه‌مریکا ده‌ژی، ده‌بێ بزانێ مه‌جلیسی سه‌نای ئه‌مریکا، چ پرۆژه‌یه‌کی سه‌باره‌ت به کوشتاری نه‌ته‌وه‌ی ئه‌رمه‌ن له لایان ترکیاوه گه‌ڵاڵه کردووه.
6- نه‌زمی ئه‌فشار، که وه‌ک هه‌ر قوتابییه‌کی مه‌کته‌بی که‌مالیزم، چاوی له حه‌نای کیانی سیاسیی کورد له باشووری کوردستان هه‌ڵنایه، ته‌شه‌ر له کوردان ده‌دا و "ته‌نیا هۆکاری ئه‌و کیانه" به هه‌بوونی ئه‌مریکا له عێراق داده‌نێ. ئیتر خۆ له‌و هه‌موو خه‌بات و قوربانیدانه‌ی رۆڵه‌کانی کورد له 100 ساڵی ڕابردوودا گێل ده‌کا که بۆ وه‌دیهێنانی ئه‌م رۆژه‌یان به‌خشیوه.
ئایا بۆ که‌سێک که به‌ردی بناخه‌ی قیبله‌که‌ی پاش له‌به‌ریه‌ک هه‌ڵوه‌شانی ئیمپراتۆریی "پیاوه نه‌خۆشه‌که"، به‌سات و سه‌ودا له‌گه‌ڵ هێزه ده‌ره‌کییه‌کانی براوه‌ی شه‌ڕی یه‌که‌می جیهانی دانراوه، باسکردن له هه‌بوونی هێزی ده‌ره‌کیی و ته‌شه‌ردانی وا له کورد، بێجگه له روو هه‌ڵماڵاویی شتێکی دیکه ده‌گه‌یه‌نێ؟
7- نه‌زمی ئه‌فشار، به‌ڕاده‌یه‌ک له هه‌بوونی کیانی سیاسیی کورد له عێراق و هه‌بوونی دام و ده‌زگای قانوونیی ده‌وڵه‌تیی تووڕه و به‌داخه که ناتوانێ ناوی دروستی سه‌رۆکی ئه‌و کیانه بزانێ و خوالێخۆشبوو ئیدریس بارزانی که 27 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر کۆچی دووایی کردووه، لێبووه‌ته سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و ده‌ڵێ: "ئیدریس بارزانی فه‌رمانی کوشتنی خه‌ڵکی تورکمه‌نی که‌رکوکی داوه". زۆر سه‌یره که‌سێک که ناوی راست و دروستی که‌سایه‌تیه‌کی ناسراو نازانێ، که‌چی بوختان و تاوانی ده‌داته پاڵ. له وه‌ش سه‌یرتر ئه‌وه‌یه که نه‌زمی ئه‌فشار له کاتێکدا به کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدڕاڵی ڕه‌وا نابینێ که بڕیاری له‌شکرکێشی بۆ سه‌ر گه‌لێکی تازه ئازادبوو له چنگی دیکتاتۆری مه‌حکووم بکا، رێگا به‌خۆی ده‌دا باس له کاروباری ناوخۆیی وڵاتێکی دیکه بکا. ئه‌ویش نه‌ک له‌سه‌ربنه‌مای راستییه‌کان به‌ڵکوو چه‌واشه‌کارانه و دوور له هه‌رچه‌شنه راستییه‌ک. له ته‌واوی 16 ساڵی ڕابردوودا ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی باشووری کوردستان، نه‌ک هیچ ده‌سدرێژییه‌کی نه‌کردووه‌ته سه‌ر ماف و ئازادییه‌کانی تورکمه‌نه‌کان، به‌ڵکوو ئه‌و رێز و ماف و ئازادییانه‌ی له کوردستان و له به‌رنووسی یاسای بنه‌ڕه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ تورکمان و باقی که‌مه نه‌ته‌وه‌کان له‌به‌رچاو گیراون، هه‌رگیز له مێژووی عێراقدا وێنه‌ی نه‌بووه. ئه‌وه له کاتێکدایه که قانوونی بنه‌ڕه‌تی ده‌وڵه‌تی قیبله‌ی ئاغای نه‌زمی ئه‌فشار، زیاتر له 70 ساڵه به‌ڕاشکاوی ده‌ڵێ: "ئه‌وه‌ی له ترکیا ده‌ژی، ترکه".
8- ئاغای نه‌زمی ئه‌فشار، چه‌ند جارێک له نامه‌که‌یدا، به مه‌به‌ست و مانادار ده‌یهه‌وێ نه‌ته‌وه‌کانی عه‌ره‌ب و ترک له به‌رانبه‌ر کورد دا دابنێ و له چه‌ند شوێنی نامه‌که‌یدا ئاماژه‌ی پێداون.
له‌م پێوه‌ندییه‌دا، ده‌مانه‌وێ ئاغای نه‌زمی ئه‌فشار باش بزانێ و تێ‌بگا که، نه‌ته‌وه‌ی کورد نه‌ته‌وه‌یه‌کی ئاشتیخوازه؛ خاکی که‌سیی داگیر نه‌کردووه و هه‌ڵینه‌کوتاوه‌ته سه‌ر هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌کی دیکه؛ که‌مه نه‌ته‌وه‌کانی کوردستان له‌هه‌موو پارچه‌کانی کوردستاندا، له رێز و حورمه‌ت و پاراستندا ژیاون؛ ئه‌و شوێنه‌ی کورد ده‌سه‌ڵاتی هه‌بووه، هه‌موو رۆڵه‌یه‌کی سه‌ربه که‌مه نه‌ته‌وه‌کان و که‌مایه‌تییه ئایینی و مه‌زهه‌بییه‌کان، رێزیان لێگیراوه و مافیان پارێزراوه. هه‌روه‌ها کورد دوژمنایه‌تیی له‌گه‌ڵ هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ک له‌وانه عه‌ره‌ب و ترک نییه و خوازیاری ئه‌وه‌یه که به ئاشتی و برایه‌تی پێکه‌وه له ناوچه‌که‌دا بژین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئاغای نه‌زمی ئه‌فشار، به‌و ته‌رزه، ده‌یهه‌وێ هێز نیشانی کورد بدا و چاوی لێسوور بکاته‌وه، با دڵنیا بێ که کورد له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا جیاوازیی داده‌نێ له نێوان نه‌ته‌وه‌کانی ترک و عه‌ره‌ب له‌گه‌ڵ ئه‌و حکومه‌تانه‌ی له ترکیا و عێراق و سوریا و ئێران، کوردیان به هه‌موو شێوه‌یه‌ک چه‌وساندووه‌ته‌وه و ژینۆسایدیان له دژ به‌ڕێوه‌بردووه، له‌و ئامار و ژماره به‌ڕوودا دانه ناترسێ و تا ئێستاش ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه ئه‌گه‌ر کارێکیان له دژی کورد پێکرابێ، درێخیان نه‌کردووه. نه‌زمی ئه‌فشاری ده‌ستوپێ سپی ده‌بێ بزانێ که کورد نه‌ته‌وه‌ی قاڵبووی کاره‌ساته‌کانه،راهاتووی خه‌بات و به‌رگری و قوربانیدانه و هه‌ڕه‌شه و چاوسوورکردنه‌وه و پیشاندانی هێز نایترسێنێ.
خراپ نییه نه‌زمی ئه‌فشار ئه‌وه‌ش بزانێ که، ناکرێ چیدیکه 40 میلیون کورد له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا حاشای لێبکرێ و له مافی سه‌روه‌ریی سیاسیی له‌سه‌ر جوغرافیای خۆی بێبه‌ش بکرێ.
9- ماوه‌ته‌وه بڵێین که ئه‌و جۆره هه‌ڵوێست و ئاخافتنانه‌ی ئاغای نه‌زمی ئه‌فشار، هیچ قازانجێک به برا ئازه‌رییه‌کانمان ناگه‌یه‌نێ و دژ به رۆحی سه‌رده‌م و ره‌وتی دیمۆکراتیزاسیۆن و چه‌سپاندنی مافه‌کانی مرۆڤه.
ئاواته‌خوازین ئازادیخوازانی به ویژدانی ئازه‌ری و ترک له ئێران یان هه‌ر کوێی دیکه، کوردناسی و تێڕوانین له پرسی کورد، له رۆشنبیری گه‌وره‌ی ترک ئیسماعیل بیشکچی یه‌وه فێر بن و ئه‌م ده‌سته و تاقمه توندڕه‌وانه که تۆوی دژایه‌تی له نێوان نه‌ته‌وه‌کاندا ده‌چێنن له ریزه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی سیاسیی ترک و ئازه‌ریی راده‌ن و ته‌ریکتریان بخه‌نه‌وه.
بژی ئاشتی و برایه‌تی له نێوان نه‌ته‌وه‌کاندا
وته‌بێژێک له
پارتی ئازادیی کوردستان
13/ خه‌زه‌ڵوه‌ر / 2707
4/ نۆڤامبری/2007
گه‌ڕانه‌وه بو لاپه‌ڕه‌ی ئه‌وه‌ڵ
گه‌ڕانه‌وه بو لاپه‌ڕه‌ی پێش‌و
رای خۆت بنێره
رای تو (0 نێردراو)
هه‌واڵی زیاتر
- كچه كوردێكی ته‌مه‌ن شانزه ساڵ زینده‌به‌گۆڕ ده‌كرێت
- کۆنفرانسێک له‌سه‌ر پرسی کورد ـ تورکیا له پارله‌مانی ئه‌وروپا به‌ڕێوه‌چوو
- سەرنوسەری رۆژنامەی رۆژنامە ئاودێر شێخ عومه‌ر دەستی لە کار کێشاوە
- بەرپرسی پارێزگاری کۆمەلەی کاک عومەر ئیلخانیزادە پەناهەندەی پ ک ک بوو
- هه‌واڵه‌كه‌ی (رۆژنامه) له‌سه‌ر یارمه‌تیدانی ئۆپۆزسیۆنی كوردستانی ئێران كاردانه‌وه‌ی تری هه‌یه
- پارتی ئاشتی و دیموكراسی یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی خۆی ده‌به‌ستێت
- ئاگاداری مه‌راسیمی ئه‌سپه‌رده کردنی کاک فارووقی بلووری
- كۆنفرانسێك له په‌رله‌مانى ئه‌وروپا بۆ كێشه‌ى كورد ده‌به‌سترێت
- ته‌نیا له ماوه‌ی چه‌ند مانگدا، سه‌رۆکێکی دیکه‌ی تاڵیبان کوژرا
- وشه ناعه‌ره‌بیه‌كان له قورئاندا
- ده‌بێ له جووڵانه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری ئێران‌دا به‌شدار بین
- به بونه ی کو چی دوایی کاک فارووقی بلورییه وه
- به بۆنه‌ی کۆچی دوایی هاوڕیی تێکۆشه‌ر کاک فاڕوقی بلوری
- بانگه‌وازی موجاهیدینی خه‌لقی ئێران بۆ راپه‌ڕینی سه‌رانسه‌ری له رۆژی 22ی رێبه‌ندان
- په‌یامی مامۆستا شێخ عێزه‌ددینی حوسه‌ینی به‌بۆنه‌ی دووی رێبه‌ندان ساڵرۆژی دامه‌زراندنی کۆماری کوردستان له مه‌هاباد
- زیندانی وئێعدامی رۆڵه‌کانی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان مه‌حکوم ده‌که‌ین
- راگەیاندن بۆ ئاگاداری هەموان
- ئێوارە کۆرێک لە یادی 64ەمین سالی دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە ویەن
- سیاسه‌تی دژ به‌كورد ئیدانه ده‌كه‌ین
- نامه‌یه‌ك كراوه له كه‌مپینی پشتیوانی له پارێزه‌ر گۆران ئه‌دهه‌م بۆ:
- ده‌بێ له جووڵانه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری ئێران‌دا به‌شدار بین!
- بزوتنتهوه جهماوهریکان و چاویلکه لێڵه‌که‌ی کاک سه‌لاح مازوچی!
- عه‌قلیه‌تی رۆشه‌نبیری كورد و گیرانه‌كه‌ی هۆشه‌نگ
- پاشه‌کشه له مافه نه‌ته‌وه‌یییه‌کان بوه‌ته نه‌ریتی به‌شێک له هێزه کوردستانیه‌کان.
- گۆرانی مه‌نه‌لۆج
- چ که‌رده‌ن؟
- دارێنه !
- گرژ بوونه‌وه‌ی که‌ش و هه‌وای سیاسی ئێران،پاڵفتهگی بیرورای له حێزبه‌کان ئهۆێت!!!
- ڕاپۆرتی سیاسی وکاروتێکۆشانی ٣ ساڵ په‌سه‌ندکراوی کۆنگره‌ی یه‌که‌م
- جواب بۆ حه‌سه‌نی ئه‌یوبزاده(4)
- عه‌بدوڵڵا موهته‌دی سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی سیاسی ناو ئێران ده‌دوێت
- چاوپێکه‌وتنێک له‌گه‌ڵ (هیوا ناسیح) نوێنه‌ری ڕێکخراوی چاک له سویسرا
- کورد و بزوتنه‌وه‌ی خه‌ڵک له ئێران، وتووێژی رۆژنامه‌ی ئاوێنه له‌گه‌ڵ ئاسۆ حه‌سه ن زاده
- عەبدولای موهته‌دی: ده‌مڕاستانی بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز ده‌بێت هه‌ندێ هێڵی سوور ببه‌زێنن
- ته‌ها حه‌سـه‌نیانی ده‌ڵێت ڕژێمی ئێران هه‌رگێز بایه‌خی به یاساکانی نێوده‌وڵه‌تی نه‌داوه
- ناهید به‌همه‌نی سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی ژنانی کورد له کوردسـتانی ئێران ده‌دوێت
- دۆخی ناله‌باری رۆژنامه‌نووسان له‌ئێران
- مقابلة مع أمين عام حزب كومالة الكردي الإيراني عبد الله مهتدي
- چاوپێکه‌وتنی ئاڵای ئازادی له‌گه‌ڵ (هیوا ناسیح)
- ته‌ها حه‌سه‌نیانی ده‌رباره‌ی پـێشـوازیکردنی خه‌ڵـک له گرووپی ئاشـتی ده‌دوێت
- چوار حیزب و رێكخراوی كوردستانی داوا ده‌كه‌ن به بۆنه‌ی رۆژی جیهانی زمانی دایك چالاكی تایبه‌ت ئه‌نجام بدرێت
- دیداری كۆمه‌ڵه له حیزبی دیموكراتی كوردستان
- راپۆرتی بەرێوەچونی رێورەسمی 2ی رێبەندان لە وڵاتی فینلاند
- كۆمیته‌ی نێوده‌وڵه‌تی گه‌ڕان به دوای داد، داوای كرد ناوی سازمانی موجاهیدینی خه‌لقی ئێران له لیستی تیرۆری ئه‌مریكا دهرهاویشترێت
- ئاهەنگی رۆژی کۆمەلە لە تۆرۆنتۆ - کانادا
- به دڕۆ خستنه‌وه‌ی هه‌والێك
- بروسكه‌ی سه‌ره‌خۆشی به بۆنه‌ی: مه‌رگی هاوڕێ "فاروق بلوری"
- ڕاپورتی چالاکی کۆمیته‌ی کۆمه‌ڵه له وڵاتی بریتانیا!
- ڕاپورتی خۆپیشاندان ڕۆژی هه‌ینی له دیفاع له زیندانیانی سیاسی له شاری بێڕلین
- ئاهەنگێک لە ولاتی هولەند بەبۆنەی 26ی رێبەندان رۆژی کۆمەلە
- کاوه قاسمی کرماشانی ده‌سبه‌سه‌ر کرا
- راگەیاندن سه‌باره‌ت به تێکچوونی باری ته‌ندروستیی محه‌ممه‌د سدیقی که‌بوودوه‌ند
- "هه‌موو شه‌وێ ئه‌ستێره‌یه‌ک داده‌گرن، و ئه‌م ئاسمانه ماتهمپۆشه هه‌تا ئێستاش لێوانڕێژه له ئه‌ستێره"
- ڕاگه‌یاندن بۆ محکوم کردنی حوکمی ئێعدامی زینه‌بی جه‌لالیان و زیندانیه سیاسیهکانیتر!
- نامه‌ی ژماریه‌ک له کورده‌کانی دانیشتوی سوئید بۆ سه‌رۆک وه‌زیری ئه‌م وه‌لاته بۆ ڕاگرتنی حوکمی ئیعدامی هه‌ڵسوراوانی سیاسی له ئیران
- خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی دژی حوکمی ئێعدام- ژنێڤ
- نامەی سەرئاوالە بۆ سەرۆک وەزیرانی سوئید
- ڕاپورتی به‌ڕێوه‌چونی ئاکسیونی ڕۆژی شه‌ممه لە کۆلن
- ئاگاداری بۆ خۆپیشاندان
- بانگه‌واز بۆ خۆپیشاندانێک له‌به‌رده‌م کۆمیسیۆنی یه‌کێتی ئه‌وروپادا له مه‌یدانی
- سوخەنرانی عارف نادری مامۆستای زمانی کوردی لە زانکۆ لە شاری قوروە
- هه‌موومان به‌رپرسیارین
- 25ی نوامبر، نا بۆ تووندوتیژی
- 16ی ئازه‌ر و ئاماده‌بوون بۆ ئه‌زموونێكی نوێ
- جینایه‌تێكی نوێ، هه‌لومه‌رجێكی نوێ و ئه‌ركه‌كان
- هه‌وڵی رژیم بۆ دووباره كردنه‌وه‌ی جینایه‌تێك، له چه‌شنی كه‌هریزه‌ك
- دۆسیه‌ی ئه‌تۆمی كۆماری ئیسلامی‌و خولی نوێی دانیشتنه‌كان
- یارییه‌كانی تۆپی‌پێ، هه‌ره‌شه بۆ ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆری
- بزووتنه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئێران، هه‌نگاو نان به‌ره‌و داهاتوویه‌كی گه‌ش
- جه‌عفه‌ر حامیدی سه‌باره‌ت به گیان له‌ده‌سـتدانی ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی حزبه کوردیـیه‌کانی ئێران ده‌دوێت
- ڕێبەندان !
- بیره‌وه‌ریه‌کانی پێشمه‌رگه‌یه‌ک شه‌ڕی وله‌ژێر به‌شی سێ
- بیره‌وه‌ریه‌کانی پێشمه‌رگه‌یه‌ک شه‌ڕی وله‌ژێر به‌شی دوو
- بیره‌وه‌ریه‌کانی پێشمه‌رگه‌یه‌ک شه‌ڕی ولهژێربهشی یه‌ک
- بیره‌وه‌ریه‌کانی پێشمه‌رگه‌یه‌ک کاره‌ساتی کانی خه‌یاران به‌شی پێنج
- بیره‌وه‌ریه‌کانی پێشمه‌رگه‌یه‌ک کاره‌ساتی کانی خه‌یاران به‌شی 4
- بیره‌وه‌ریه‌کانی پێشمه‌رگه‌یه‌ک : کاره‌ساتی کانی خه‌یاران به‌شی سێ
- بیره‌وه‌ریه‌کانی پێشمه‌رگه‌یه‌ک کاره‌ساتی کانی خه‌یاران به‌شی دوو
- کاره‌ساتی کانی خه‌یاران به‌شی یه‌ک
- که وتنه بۆسه و بریندار بوونم له ئاوایی دووه ێسە
- انتخابات ایران زمین لرزەای برای رژیم ایران
- با خه‌ڵکی کوردستان نه‌که‌ین به قوربانی سه‌رنه‌که‌وتنی موسه‌وی
- راگه‌یێندراوی سازمانی خه‌باتی كوردستانی ئێران، له‌سه‌ر ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی خه‌ڵكی ئێران دژی رژیمی ئاخوندی
- پەیامی بەرێز عەبدولا موهتەی سکرتێری کۆمەلە بو خەلکی کوردستان
- حیزبی دێموکراتی کوردستان له ئاوی لێڵ ماسی ده‌گرێ!
- قه‌هری شۆڕشگێڕانه به ڕێوه، گه‌لی کورد بخرۆشێن!
- عه‌بدوڵای موهته‌دی به ناوی كۆمه‌ڵه‌وه داوای له خه‌ڵی كوردستان كرد بڕژێنه سه‌رشه‌قامه‌كان
- وه‌ڵامی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران بۆ پارته ئۆپۆزسیۆنه‌كانی لایه‌نگری كه‌روبی
- حسین یه‌زدانپه‌نا: خه‌لكی كوردستان به‌شداری گهرمو گوریان له هه‌لبژاردنه‌كاندا كرد
- شۆرش لە ئێران :راپۆرتی هەوالنێری تەلەفزیۆنی ئیتالیا

هه‌واڵه‌کان
ڕاگه‌یاندنه‌کان
بابه‌ته‌کان