ئه‌رشیڤ
| Mo | Tu | We | Th | Fr | Sa | Su | |
|---|---|---|---|---|---|---|---|
| 1 | 2 | 3 | 4 | 5 | |||
| 6 | 7 | 8 | 9 | 10 | 11 | 12 | |
| 13 | 14 | 15 | 16 | 17 | 18 | 19 | |
| 20 | 21 | 22 | 23 | 24 | 25 | 26 | |
| 27 | 28 | 29 | 30 | ||||
ڕاپرسی: 28 گه‌لاوێژ
به‌م بابه‌ته پله بده
(کۆی ده‌نگه‌کان پله‌کان: 19)
پیرۆزبایی له کۆنگره‌ی دوازده‌ی ره‌وتی رێفۆڕم
چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر که‌مینه‌ی پێش‌و ی کۆمه‌ڵه واته ره‌وتی رێفۆڕم له راپۆرتێک‌دا سه‌رکه‌وتویی کۆنگره‌ی دوازده‌ی راگه‌یاند و له کۆتایی راپۆرته‌که‌دا باس له‌وه ده‌کا که ره‌خنه له رابردوو گیراوه!
ئه‌و هه‌ڵوێسته له هه‌موو رێکخراوه‌که به چه‌ند مه‌رجێک که له ژێره‌وه باسی ده‌که‌م شیاوی ده‌ستخۆشی و پیرۆزباییه و هیوادارم تا ئاخری خه‌باته‌که، هه‌ڵگری چاوپێداخشاندنه‌وه له رابردوو بۆ چاکسازی وه پته‌و کردنی بیرێکی یه‌کگرتنه‌وه‌یی هه‌موو لایه‌نگران و دۆستانی کۆمه‌ڵه له ژێر یه‌ک دروشم بن تا ئاواتی زۆربه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد له رۆژهه‌لات وه‌دی بێت.
خه‌ڵکی کوردستان ئیتر ئه‌مڕۆکه له پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی وه‌دیهاتنی ئامانجی خه‌باته‌که‌یان چاوپۆشی له زۆر هه‌ڵه و هه‌ڵوێستی نادروستی سی ساڵی رابردووی حیزب یا رێکخراوه‌کان ده‌که‌ن و زیاتر شانازی به ده‌ستکه‌وته‌کان ده‌که‌ن و زۆربه‌ی جه‌ماوه‌ر ئه‌مرۆیین و ده‌زانن کای کۆن هیچی لێ هه‌ڵناوه‌رێ. له‌و سه‌رده‌مه و له‌و هه‌لومه‌رجه حاسته‌مه‌دا سه‌رجه‌م خه‌ڵکی کوردستان له رۆژهه‌ڵات زۆر له رابردوو زیاتر خوازیاری یه‌کگرتنی نه‌ته‌وه‌ی کوردن، هه‌ر بۆیه خه‌ڵک چاویان له کردوه‌ی ئه‌مڕۆی حیزب و رێکخراوه‌کانه و ره‌خنه له ئه‌مڕۆ و ته‌نانه‌ت له سبه‌ینێش ده‌گرن.
هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئاگاداری کێشه‌کانی ئه‌م دوایانه‌ی ئه‌و برادارانه بوون چاوه‌ڕوانیی ئه‌وه‌یان ده‌که‌رد که به‌ڵکو ئه‌و رێکخراوه ره‌خنه یا پێداچوونه‌وه به سه‌ر کرده‌وه‌ی به‌شێک له ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی هه‌بێت. زۆر له‌مێژ نییه و هه‌موان ده‌زانن که به‌شێک له‌و به‌ڕێزانه ئاوی کانیان لێڵ کرد‌و بۆ ماوه‌یه‌کی کاتی نه‌ک دڵساردیان خسته ناو جه‌ماوه‌ر به‌ڵکو هه‌واداران و دۆستانی کۆمه‌ڵه‌شیان لێکترازاند، ئه‌وه‌ی که
چ به سه‌ر رۆژهه‌ڵات تی ڤی هات و له‌ئۆردوگاکان چ کاره‌ساتێک خوڵقێندرا با به‌ردی له سه‌ر دابنین، نموونه‌ی ئه‌و هه‌ڵسوکه‌وتانه‌ی که وا شیاوی باسکردن نین زۆرن به‌ڵام ئاماژه به هێندێکیان که بچوکن و ده‌ستکه‌وتێک بوون بۆ به‌کرێگیراوانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی و دوژمنانی کۆمه‌ڵه خراپ نییه.
له هه‌مو رێکخراوێکی سیاسی‌دا که دژ به دیکتاتۆڕێکی وه‌ک کۆماری ئیسلامی ئێرانه، پاراستنی نه‌هێنێکانی رێکخراوه‌یی له هه‌موو کاتێکدا یه‌که‌م مه‌رجی کاری رێکخراوه‌یی یا حیزبییه، به‌ڵام مه‌خابن هه‌ر نیزیک رۆیشتن یا جیابونه‌وه "دیاره جیا بوونه‌وه دیارده‌یه‌کی زۆر سرۆشتییه" ، یه‌کێک له کۆبوونه‌وه حیزبییه‌کان به ده‌نگی هه‌ر هه‌موو ئه‌وانه‌ی که وا قسه‌یان کردبوو، له سه‌ر سایتی ئه‌و به‌ڕێزانه بڵاو کرایه‌وه پاشان له سایته‌کانی تریش ته‌نانه‌ت له سه‌ر ماڵپه‌ڕی سه‌ر به ئیتلاعاتیش بڵاوکراوه دادوه‌ری ئه‌و کرده‌وه‌یه با بمێنێت بۆ خه‌ڵک، هه‌ر چه‌ند هه‌ر مرۆڤێک ئه‌و کاره به ناشایه‌سته‌ترین کرده‌وه و سووکایه‌تی به هه‌موو خه‌باتێکی سیاسی ده‌زانێت، ئه‌وه له گوناهی که‌بیره گه‌وره‌تره ده‌بوایه ئالێره‌دا ره‌خنه سه‌ری هه‌ڵدابایه و داوای لێ‌بوردن کرابایه نه‌ک له رێبه‌ری کۆمه‌ڵه نه‌ک له ئه‌و که‌سانه‌ی که وا ده‌نگیان بڵاو کراوه نه‌ک له خه‌ڵکی کوردستان به‌ڵکو له ئه‌و که‌سانه‌ی که هه‌رئێستاکه به ناوی هاوکاری کردن له گه‌ڵ حیزبه کوردستانییه‌کان یا به ناو کۆمه‌ڵه‌یی له زیندانه‌کاندا بۆ نه‌درکاندنی نه‌هێنێکان که له‌وانه‌یه گرینگیش نه‌بن له ژێر ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌دان.
پاش چه‌ند رۆژ جیا بوونه‌وه یا رۆیشتن که‌سی یه‌که‌م یا به‌ڵکو دووهه‌می ئه‌و رێکخراوه‌یه کۆڕێکی ئینترنێتی به زمانی فارسی له ژووری ئێرانیه‌کان رێکخست، پاش کۆمه‌ڵێک وشه‌ی ناشیرین خستنه سه‌ر پال ڕیبه‌ری کۆمه‌ڵه‌و هاوڕێی دێرینی خۆی، به شێوه‌یه‌کی چاوه‌ڕواننه‌کراو باسی رووداوه‌کانی ناو کۆبوونه‌وه‌کانی حیزبی و ته‌نانه‌ت ناو پلۆنۆمی بۆ به‌شداربوان کرد به‌شداربوانێش نه‌ک زۆر به تێری دژایه‌تی خۆیان به‌رامبه‌ر به کۆمه‌ڵه‌و کورد کرد به‌ڵکو سوکایه‌تی باشیشیان به ئه‌م وته‌بێژه به‌ڕێزه کرد، ئه‌و کرده‌وه‌یه ته‌نانه‌ت ببو به جێی پرسیار که به قه‌ولی فارسان بۆچی ئه‌و به‌ڕێزه تودار نه‌بوو بۆ شه‌لم کوێرم ناپارێزمی کرد؟ ئه‌وه‌ش گۆشه‌یه‌کی بچوک به‌ڵام بارێکی گران له سه‌ریان که ره‌خنه و داوای لێ‌بوردن ده‌توانێت سووکی بکات ده‌نا با هه‌ر ئه‌ندامانی ئه‌و رێکخراوه‌یه بۆخۆیان لێکی بده‌نه‌وه به‌ڵکو خه‌ڵک رازی بکه‌ن هه‌ر چه‌ند به پاکانه‌کردن بۆ کاری ئاوا خاوێن ناکرێ خه‌ڵک رازی بکرێت.
دیسان چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر هه‌ڕه‌شه له لایه‌ن ئه‌ندامی یه‌که‌م یا به‌ڵکو دووهه‌می رێکخراوی ناوبرا هاته ئاراوه هه‌ر چه‌ند له‌وانه‌یه هه‌ره‌شه جار و بار پێوێست بێ به‌ڵام به‌و شێوه‌یه که شێوه‌یه‌کی نوێیه نه‌بیندرابوو! سه‌یره له‌لایه‌ک باس له ره‌خنه له سه‌ر ڕابردوو، وه باس له هاوکاری ده‌کرێت له لایه‌ک هه‌ره‌شه به درکاندنی نه‌هێنێکان و هه‌ڵه‌کانی سه‌رکردایه‌تی و هتد... خۆ ئه‌و خۆشه‌ویسته به‌م کاره‌ی ئاوی ساردی به سه‌ر به‌شێکی زۆری هه‌ستی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیدا کرد، هه‌روه‌ک له سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پێ‌کرد بۆ جاماوه‌ر زۆر گرینگ نییه کێ چی کرد كێ چی برد کات کاتی یه‌کگرتنه که‌س ئه‌و به‌ڕێزه‌ش ناباته دادگا که به‌سه‌رهاتی گۆردانی ورمێ که باشترین و فیداکارترین ئینسانه‌کان بوون نه‌دانه‌م کاری کێ بوو. بیری درکاندنی هه‌ڵه‌کانی نیو سه‌ده له‌وه پێش یا نه‌هێنێکان له لایه‌ن هه‌موانه‌وه شایانی گه‌مارۆدانه لێره‌شدا مێژو هیچکات تۆماری نه‌کرد که زیندانییه‌کی کۆمه‌ڵه ته‌نانه‌ت خاڵێکی لاواز بداته ده‌ست به‌کریگیراوان، ئێستاکه بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌ر بابه‌ت یا نه‌هێنێکی رێکخراوه‌یی یا خاڵێکی ڵاواز، بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێک به‌تایبه‌ت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی که‌سایه‌تی یا حیزبی، جا چ به ده‌نگ یا چ به نووسراوه‌ا ماناکه‌ی ته‌نیا یه‌ک شته: ده‌ستکه‌وت بۆ ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئیران.
شاراوه نییه له پال هه‌موو ئه‌و کرده‌وه ناحه‌زانه‌دا که بایه‌خیان به نرخی لاوازکردنی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی کورده، هاندان و ئاگرخۆشکردن له سه‌ر میدیای ئازاد و پێشکه‌وتووی ئه‌مڕۆدا، بۆ که‌سانێک که به هه‌ر هۆیه‌ک هه‌وڵیان داڕۆشاندنی که‌سایه‌تی به‌توانای کۆمه‌ڵه‌یه.
ئه‌وانه هه‌مووی له کاتێکدایه که باس له به‌رین کردنی خه‌بات وه کاری هاوبه‌شی زیاتری حیزبه کوردستانییه‌کان له کۆنگره‌دا کراوه و ده‌کرێ، ئاخۆ تۆ بڵێی خه‌ڵک ئه‌وه‌نده که‌م زه‌ین بن ئه‌و کرده‌وانه‌ی ئه‌مڕۆش له بیر بکه‌ن؟ دڵنیا بن خه‌ڵک بۆ خۆی زۆر چاک لێکی ده‌داته‌وه و باش ده‌زانن که ئه‌م جۆره کرده‌وانه، نه‌ک له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌واندا نییه به‌ڵکو به‌ڵگه‌ی حاشاهه‌ڵنه‌گرن که دژایه‌ی هه‌مو بزووتنه‌وه‌که‌ش ده‌کات.
ئاواتی ئێستای کوردی رۆژهه‌ڵات یه‌کگرتنه و پێویستی ئه‌و به‌شه له نه‌ته‌وه‌ی کورد ئه‌مرۆکه روو به ده‌ره‌وه یه‌ک وته‌بێژه یه‌ک نوینه‌ره یا باشتر یه‌ک به‌ره‌یه نه‌ک دوو به‌ره‌کایه‌تی.
هه‌ر بژین
که‌یوان فه‌رامه‌رزی
11ی 7ی 2008
Keywan_faramarzi@yahoo.com
گه‌ڕانه‌وه بو لاپه‌ڕه‌ی ئه‌وه‌ڵ
گه‌ڕانه‌وه بو لاپه‌ڕه‌ی پێش‌و
رای خۆت بنێره
رای تو (0 نێردراو)
هه‌واڵی زیاتر
- ده‌وترێ چوار پێشمه‌ڕگه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشان له "سنه" كوژراون
- هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی فوئاد: مه‌ترسه و مۆرهكهت هه‌ڵده
- ئاگاداری بۆ خوێنه‌رانی به‌شی كوردی بروسكه
- سێ كاسبكار كوژران وبریندار بوون
- ئاگری سپای پاسداران گه‌یشته ناوچه‌ی سه‌لاسی باوه‌جانیش
- بانگكردن و ده‌ستگیركردنی پێنج هاووڵاتی كورد له بۆكان
- راگه‌یه‌ندراوی كومیته‌ی ناوه‌ندی خه‌بات
- قه‌ڵه‌مه خۆفرۆشه‌كان ته‌قه له هێما نهتهوهیییهكان ده‌كه‌ن
- ئاههنگیک به بۆنه‌ی 25ی گه‌لاوێژ له شاری ڤانکوڤه‌ری کانه‌دا
- راگه‌یاندنی كۆمه‌ڵه به بۆنه‌ی ساڵوه‌گه‌ڕی 28ی گه‌لاوێژ...
- بانگه‌واز:28ی گه‌لاوێژ،ڕۆژی په‌رچدانه‌وه‌ی مرۆڤ کوژی رژێمی کۆماری ئیسلامی
- ئاگاداری کۆڕی پرسەو سەرەخۆشی مام ئەحمەد قادری لە نۆروێژ
- مێژوو، ڕاستی و به‌ڵگه
- لانیكه‌م 5379 بابه‌تی پێشێلكاری مافی مرۆڤ ته‌نیا له‌ماوه‌ی مانگی گه‌لاوێژدا روویداوه
- مامۆستا سه‌یید جه‌لالی حسێنی، ڕێبه‌رێکی شۆڕشگێڕ
- سیستمی فیدرالی وه‌ك چاره‌سه‌ری كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌كان له ئێران
- کۆسپه‌کانی پێک نه هاتنی ده‌وڵه‌تی کورد !
- ئه‌گه‌ر مافی په‌نابه‌ریی به ئاسانیی وهدستبهاتبا
- دکتۆر ئازاد مورادیان: ده‌بێت کۆماری ئیسلامی ئێران بخرێته ژێر چاودێری نێونه‌ته‌وه‌یی
- عه‌بدوڵا موهته‌دی: پێشبینی هێرش بردنه سه‌ر ئێران بۆ هیچ که‌س ئاسان نیـیه
- جه‌مشید به‌هرامی باس له ئاگرکه‌وتنه‌وه‌کانی ناو دارسـتانه‌کانی کوردسـتانی ئێران ده‌کات
- ته‌ها حه‌سه‌نیانی ده‌ڵێت پـێشـنیاری ئهحمهدینهژاد بۆ وتووێژ له‌گه‌ڵ سه‌رۆک ئۆباما شـتێـکی نوێ نیـیه
- عارف باوه‌جانی: لایه‌نێ له ژێر فشاری چه‌ند فارس ویستویانه لۆگۆی ئاڵای کوردستان له سه‌ر تهلهفزۆێنهکهیان لابه‌رن
- ده‌قی وتووێژێکی "کاوه ئه‌مین" له‌گه‌ڵ شێخ عێزه‌دین حوسێنی
- په‌یامی پیرۆزبائی کۆمه‌له بۆ به‌ریز مه‌سعود بارزانی
- ئاههنگیک به بۆنه‌ی 25ی گه‌لاوێژ له نۆروێژ
- ئاههنگیک به بۆنه‌ی 25ی گه‌لاوێژ له یوتوبۆری
- ئاسۆی رۆژهەلات ژمارە 58
- پیرۆز بێت رۆژی ٣١ی جۆزه‌ردان !!په‌یامی كومیته‌ی ناوه‌نديی به بۆنه‌ی رۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه
- راپورتێك سه‌باره‌ت به كوَنفرانسی هێزه كانی ئوپوزیسیونی ئێرانی له پاریس
- داواکاری له رای گشتی و ئه‌حزابه سیاسیه‌کانی کوردستانی و ئێرانی و هه‌مۆ ریکخراوه مرۆڤ دۆسته‌کان
- بانگه‌واز بۆ خۆپێشاندان له شاری ڤانکوڤه‌ر
- له سێداره‌دانی ئازادیخوازن له لایه‌ن کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه مه‌حکووم ده‌که‌ین
- سێزده‌هه‌مین کۆبوونه‌وی شوورای مافی مرۆڤ له‌بنکه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ژنێڤ
- كه‌مپه‌ین: "ژیان مافی هه‌موو مرۆڤێكه"
- جواره‌مین کونگره‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی دژی حوکمی ئیعدام له ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له ژنێڤ ده‌ستی پێ‌کرد
- بۆ....... به سۆز گیان و....چاوه‌کانی به‌سۆز گیان
- پێشکه ش به شه هید قادر به هرامی,
- به رزو به رێز بێت یادی شه هید سانیه به هرامی پیشمه رگه ی دێرینی کۆمه له
- سی ساڵ پاش شه‌ڕی ٣٥ ڕۆژه‌ی شاری بانه
- ڕازه نه درکاوه کانی کۆماری ئیسلامی ئێران- به‌شی یازده
- به‌رنامه‌ی سێکس وفه‌ساد کارییه‌کانی سه‌ی ئه‌حمه‌د خومه‌ینی وموحه‌مه‌د مونته‌زری
- انتخابات ایران زمین لرزەای برای رژیم ایران
- با خه‌ڵکی کوردستان نه‌که‌ین به قوربانی سه‌رنه‌که‌وتنی موسه‌وی
- راگه‌یێندراوی سازمانی خه‌باتی كوردستانی ئێران، له‌سه‌ر ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی خه‌ڵكی ئێران دژی رژیمی ئاخوندی
- پەیامی بەرێز عەبدولا موهتەی سکرتێری کۆمەلە بو خەلکی کوردستان
- حیزبی دێموکراتی کوردستان له ئاوی لێڵ ماسی ده‌گرێ!
- قه‌هری شۆڕشگێڕانه به ڕێوه، گه‌لی کورد بخرۆشێن!

هه‌واڵه‌کان
ڕاگه‌یاندنه‌کان
بابه‌ته‌کان