ڕاپرسی: بزوتنەوەی سەوز
به‌م بابه‌ته پله بده
(کۆی ده‌نگه‌کان پله‌کان: 8)
وتووێژی ڕۆژهه‌ڵات تی.ڤی له‌گه‌ڵ هاوڕێ عه‌بدوڵڵا موهتهی
وتووێژی ڕۆژهه‌ڵات تی.ڤی له‌گه‌ڵ هاوڕێ عه‌بدوڵڵا موهتهی
سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه‌چوونی كۆنگره‌ی ئێنترناسیۆناڵی سۆسیالیست
ڕۆژهه‌ڵات تی.وی: هاوڕی عه‌بدولڵا موهتهدێ ئه‌گه‌ر ده‌كرێ دوایین زانیارییه‌كانی سه‌باره‌ت به گرتنی كۆنگره‌ی ئه‌نترناسیۆنالی سۆسیالیست كه كۆمه‌ڵه تێیدا بهشداربووهمان بۆ باس بكه‌یت؟
عه‌بدوڵڵا موهته‌دی: ئه‌مه بیست و سێهه‌مین كۆنگره‌ی رێكخراوی ئه‌نترناسیۆنالی سوسیالیست بوو، ئه‌م رێكخراوه، به دوای رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا، گه‌وره‌ترین ریكخراوی جیهانییه. به‌و ئهوندامانهی كه له‌م كونگره‌یه وه‌رگیران، سه‌رجه‌م 170 حیزب له دنیادا ئه‌ندامیه‌تی. زۆرێك له‌و حیزبانه له ده‌سه‌ڵاتدان و سه‌رۆك وه‌زیر یان سه‌رۆك كۆماریان هه‌یه، یان ئه‌حزابی ئۆپۆزیسیۆنی زۆر گه‌وره‌ن، له ئوروپا، له ئامریكای لاتین، له ئافریقا و هه‌روه‌ها له ئاسیا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش تا ڕاده‌یه‌ك. كۆنگره‌ی بیست‌و سێهه‌می ئه‌نترناسیۆنالی سۆسیالیست ئه‌مجاره له مانگی ژۆئه‌ن و ژوئیه له 30ی مانگی ژۆئه‌ن هه‌تا 2ی مانگی ژوئیه له شاری ئاتێنی پایته‌ختی یۆنان به‌رپا كرا. چوار تێرم یان چوار ته‌وه‌ره‌ی سه‌ره‌كی هه‌بوو له‌م كۆنگره‌یه‌دا، یه‌كیان له‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی كه‌ش و هه‌وا و مه‌سه‌له‌ی ژینگه بوو له دونیا وه ئه‌و مه‌ترسیانه كه له‌سه‌ر پاراستنی ژینگه له دونیا دا هه‌یه. ته‌وه‌ره‌ی دووهه‌م بریتی بوو له‌سه‌ر ئاشتی له جیهاندا و چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌و كێشانه‌ی له دونیای ئه‌مڕۆدا هه‌ن، ته‌وه‌ره‌ی سێهه‌م بریتی بوو له دۆزینه‌وه‌ی رێگایه‌كی تازه بۆ ئابووری له جیهاندا، به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی كه هه‌م په‌ره‌سه‌ندنی ئابووری له به‌رچاو بگرێت و هه‌م مه‌سه‌له‌ی عه‌داڵه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌به‌رچاو بگرێت به تایبه‌ت له دونیایه‌كدا كه هه‌م ئینرژی و سوته‌مه‌نی نرخێكی زۆر باڵای هه‌یه و هه‌م مه‌وادی خۆراكیش له دونیادا گرانییه‌كی زۆر توشی بووه. چوراهمین ته‌وه‌ره بریتبی بوو له مه‌سه‌له‌ی كۆچ له وڵاتانی جۆربه‌جۆره‌وه.
ئه‌م چواره ته‌وه‌ره‌ی ئه‌سڵی بوون. زۆر كه‌س له سه‌رانی حیزبه‌كانی هه‌موو دونیا به‌شداریان كردبوو، بۆنمونه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئێوه ده‌یناسن و لای خۆمان زۆر ناسراون، یه‌كیان به‌ڕێز مام جه‌لال بوو كه به‌شداری كرد وه‌كوو سه‌رۆكی یه‌كیه‌تی نیشتمانی كوردستان به‌شداری كرد، له هه‌مانحالدا له م كۆنگره‌یه وێڕای ژماره‌یه‌كی تر له كه‌سایه‌تییه‌كان وه‌كوو جێگری سه‌رۆكی ئه‌نترناسیۆنالیستی سۆسیالیست هه‌ڵبژێردرا، هه‌ر له‌م كۆنگره ئێهود باراك وه‌زیری دیفاعی ئیسرائیل به‌شداری كرد له‌لایه‌ن حیزبی كریكاری ئیسرائیله‌وه، ئه‌ویش وه‌كوو جێگرێكی تری سه‌رۆكی ئه‌نترناسیۆنالی سۆسیالیست هه‌ڵبژێردرا، هه‌ر له‌م كۆنگره‌یه‌دا مه‌حموود عه‌باس یان ئه‌بو مازن كه سه‌رۆكی حكومه‌تی فه‌له‌ستینیه، ئه‌ویش به‌شداری كرد و وته‌ی خۆی پێشكه‌ش كرد. كسێكی وه‌كو ماسیمۆ دالیما كه سه‌رۆك وهزری پێشووی ئیتالیا بوو، له لایه‌ن حیزبی سوسیالیست دێمۆكراتی ئیتالیا به‌شداری كرد. سه‌رۆك وه‌زیری سربستان به‌شداری تێدا كرد. زۆریك له سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیرو سه‌رۆكی ئه‌حزاب و یان هه‌یئه‌تی حیزبه‌كان له‌و وڵاته جۆربه‌جۆرانه به‌شداریان تێدا كرد‌و له باره‌ی ئه‌م ته‌وه‌رانه‌وه قسه‌كرا.
بۆ ئیمه ئه‌وه‌ی گرنگه، له‌لایه‌كه‌وه بریتی بو له ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه بۆ یه‌كه‌مین جار له مێژووی سیاسی خۆیدا بۆ ئه‌م كۆبوونه‌وه گه‌وره جیهانییه ده‌عه‌وه‌ت كرابوو و دیاره ئێمه‌ش له‌و فورسه‌ته كه‌ڵكمان وهرگرتو له‌گه‌ڵ زۆرێك له حیزبه‌كان و ههیئهتهای سیاسی حیزبه جۆربه‌جۆره‌كان كۆبوونه‌وه‌مان پێكهێنا و چاوپێكه‌وتنمان پێكهێنا، دیاره ئه‌م چاوپێكه‌وتنانه‌ی ئێره چاوپێكه‌وتنی پچوكن . له‌ماوه‌ی ئه‌و سێ ڕۆژه‌ی كۆنگره‌دا فورسه‌تی ئه‌وه نیه كه دیداری تیر‌و ته‌سه‌ل بكرێ، به‌ڵام بۆ ئاشنایی و بۆ یه‌كتر ناسین و بۆ قسه سه‌ره‌تاییه‌كان له‌گه‌ڵ چه‌ندین حیزبی گرنگی ئوروپا و شوێنه‌كانی تر ئه‌و كۆبوونهوانهمان كرد. خاڵێكی تری گرنگ له‌م كۆنگره‌یه‌دا بۆ مه‌سه‌له‌ی كورد بوو، ئه‌حزابی كوردی كه له‌م كۆنگره‌دا به‌شدار بوون چ وه‌كوو میوان یان وه‌كوو ئه‌ندامی راوێژكار یان وه‌كوو ئه‌ندامی ته‌واو، ئه‌مانه هه‌موویان له گروپێكدا كارده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ چه‌ندین حیزبی ئوروپایی به ناوی گروپی كوردی ئه‌نترناسیۆنالی سۆسیالیست، یانی گروپی كاروباره‌كانی كورد له ئه‌نترناسیۆنالی سوسیالیست‌دا. له پێشدا كورده‌كان له ناوخۆماندا كۆبووینه‌وه‌و به‌و نه‌تیجه گه‌یشتن كه ده‌بێ داوا له ئه‌نترناسیۆناڵ بكه‌ین كه چالاكییه‌كی زۆرتر له‌حاست مه‌سه‌له‌ی كورد بنوێنێ و ئه‌همیه‌تێكی زۆرتر بدات به‌م گروپه كوردییه‌ی خۆی و ته‌ركیب و پێكهاته‌كه‌ی وا بگوڕێ كه ئه‌حزابی خاوه‌ن نفوزی دپَمۆكرات وسوسیالیستی دونیا تێَیدا به‌شدار بن و كۆمه‌ڵێك داخوازی ئاوامان دیاری كرد . داوامان لێ‌كردن و نوێنه‌رانی ئه‌وان هاتن و له‌گه‌ڵیان كۆبوونه‌وه كرا. له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا داخوازییه‌كانمان هه‌م به نامه پێشكه‌ش كردن‌و هه‌م له‌گه‌ڵ خۆیاندا دانیشتین به ته‌فسیل قسه‌مان كرد. سپاسمان كردن بۆ ئه‌و هه‌وڵانه‌ی تا ئێستا داویانه، به‌ڵام داوامان كرد كه‌له‌و به‌وڵاوه چالاكییه‌كی زۆر زیاتر پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و مهسئهلهیه. ئه‌وان دیاره به چاوێكی پۆزیتیڤه‌وه تماشایان كرد. هه‌روه‌ها ئێمه له‌گه‌ڵ حیزبی سوسیالیستی یونان كه ناوی پاسۆكه و سه‌رۆكی ئه‌و حیزبه كه ناوی جۆرج پاپاندرێئۆ كه ئێستا سه‌رۆكی ئه‌نترناسیۆنالی سۆسیالیسته پێوه‌ندیمان گرت و داوامان لێ‌كردن كه پشتگیری ئه‌و داخوازییه‌ی حیزبه كوردییه‌كان بكه‌ن و قه‌ولیان دا كه پشتیوانی ئه‌و داخوازییه‌ی حیزبه كوردییه‌كان بكه‌ن و به‌رز بكرێـته‌وه بۆ ئاستی هه‌یئه‌تی ره‌ئیسه‌ی ئه‌نترناسیونال كه له مانگه‌كانی داهاتوودا بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات. له‌هه‌رحالدا پێموایه ئه‌ویش پێشكه‌وتنێكی چاك بوو. یه‌كێك له داواكه‌مان ئه‌وه بوو كه گروپی ئه‌نترناسیۆنالی سۆسیالیست بۆ كاروباری كوردی ئێستا ژێر كومیتهیهكه له كومیته‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست، داوامان كرد كه كورد بۆخۆی مه‌سئه‌له‌یه‌كی گه‌وره‌یه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، پێویست ناكات ژێر كومیته بێت و داوامان كرد كومیته‌یه‌كی هاوڕاو ئه‌سڵی و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی بۆ هه‌ڵبژێردرن، ره‌نگ بێ له مانگه‌كانی داهاتوو ئه‌م داخوازییه‌ش له‌به‌رچاو بگیردرێ. ئه‌مه به كورتی ده‌توانم بڵێم سه‌ره‌كیترین زانیاریه‌كان له‌سه‌ر كۆنگره‌ی ئه‌نتر ناسیونالی سوسیالیست بوو.
له كۆتاییشدا پێویسته بڵێم یه‌كێك له‌و شتانه‌ی كه له‌م كۆنگره جێگه‌ی سه‌رنج بوو، ئه‌همییه‌ت به نه‌قشی ژنان زۆر درا و به‌م پێیه په‌سند كرا كه پۆسته‌كانی سه‌رۆكایه‌تی جۆر به‌جۆری ئه‌نترناسیۆنالی سۆسیالیست وا هه‌ڵببژێردرێ كه لانیكه‌م یه‌ك سێهه‌می ئه‌و پۆستانه هێ ژنان بێت و قسه‌ی چاك له‌و پێوه‌نده‌دا كرا له‌لایه‌ن هه‌موو ئه‌وكه‌سانه‌وه وته‌كانیان پێشكه‌ش كرد و ئه‌مه‌ش نیشانه‌یه‌كی دیكه‌ی پێشكه‌وتنخوازی و قبوڵی ئیعتراف كردن به مافی ژنان و هاسانكاری بۆكردنیان بۆ پۆسته گرنگه‌كانی ئه‌م رێكخراوه‌یه‌و وه‌ئه‌ستۆ گرتنی مهسئولییهتهكانیان له‌م كۆنگره‌دا بوو.
ڕۆژهه‌ڵات تی وی: پێتوایه ئه‌م دانیشتن و هاوكارییه كه بۆ یه‌كه‌م جار له ئۆرگانیزاسیوانێكی نێونه‌ته‌وه‌ییی هاتۆته ئاراوه بۆ هێزه كوردییه‌كان و پێوه‌ندی نێوانیان چ كاریگه‌رییه‌كی ده‌بێت؟
من پێم وایه هاوكارییه‌كی باش له نێو حیزبه كوردییه‌كانی به‌شدار بوو له‌م كونگره‌یه نیشاندرا، هه‌موان ته‌كیدیان له‌سه‌ر ئه‌و بوو كه گروپی كوردی ئه‌نترناسیۆنال سوسیالیست نه‌ك هه‌ر نابێ پشت گوێ بخرێ به‌ڵكو ئێمه پێمان وابوو ده‌بێ چالاكتر و به‌هێزتر بكرێت‌و ئاستهكهشی به‌رزبكرێـته‌وه بۆ كومیته‌یه‌كی ئه‌سڵی نه‌ك كومیته‌یه‌كی فه‌رعی یان له ناو كومیته‌ی ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌راستدا. ئێمه ئه‌و خواسته‌مان به‌رزكرده‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و حیزبانه‌ی له‌م كومیته‌یه‌دا به‌شدارن، ئوروپاییهكان له‌گه‌ل نوێنه‌ره‌كانیان، هاتنه نێو كوبوونهوهكهو ده‌عوه‌تمان كردن، نامه‌یه‌كمان نووسی بۆ سه‌رجه‌می ئه‌نترناسیۆنال بۆ ره‌ئیس و بۆ سكرتێره‌كه‌ی، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی حیزبی سۆسیالیستی یۆنان كه ناوی پاسۆكه ته‌ماسمان گرت و ئه‌وانیش قه‌ولی هاوكاریان دا. بۆیه من پێموایه مه‌سئه‌له‌ی گروپی كوردی له نێو ئهنترناسیۆنالدا پێموایه دهتوانێو چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌كرێ له مانگه‌كانی داهاتوودا بچێته ئاستێكی باشتره‌وه. ئێمه ئه‌و تهوزیحهمان بۆدان كه مه‌سئه‌له‌ی كورد له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نه‌ك روو له كز بوون نیه به‌ڵكو روو له به‌هێز بوونه‌و رژ به‌ڕۆژ ئه‌همیه‌تێكی زۆرتر په‌یدا ده‌كات. كورد بێجگه له‌وه‌ی مافی خۆیانه مهسئهلهكهیان بێته ئاراوه به‌ڵام له ههروڵاتێكیشدا كوردی تێدایه، كورده‌كان له هه‌مویاندا رۆلێكی پۆزیتێڤیان له‌سه‌ر خه‌باتی سیاسی بۆ دێمۆكراتێزه كردنی ئه‌و وڵاتانه هه‌یه. له‌به‌ر ئه‌وه قازانجه‌كه‌ی ته‌نیا بۆ كورد نیه به‌ڵكو بۆ هه‌موو وڵاتانی ناوچه‌كه‌یه. به‌گشتی پێموایه قسه‌كانی ئێمه، قسه‌ی حیسابی و دروست بوون و چاكیشیان گوێ بۆ گرتین و ئیتر ده‌بێ چاوه‌ڕوان بكه‌ین. هیوادارم ئه‌و نه‌تیجه‌ی ئێمه ده‌مانه‌وه‌ێ له مانگه‌كانی داهاتوو خۆی پیشان بدات.
ڕۆژهه‌ڵات تی وی: دوایین زانیاری له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی جێگره‌كان و بۆ وێنه ئه‌وه‌ی كه مام جه‌لال وه‌ك سه‌رۆكی حیزبێكی كوردی هه‌ڵده‌بژێردرێ وه‌ك یه‌كێك له جێگره‌كانی سه‌رۆكی ئه‌نترناسیۆناڵ چیه؟
رێكخراوی ئه‌نترناسیۆنالیستی سۆسیالیست تا سی جێگری سه‌رۆكی هه‌یه كه له سه‌رانسه‌ری دونیا هه‌ڵی ده‌بژێرن، له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سێ جێگری سه‌رۆكیان بۆ دیاری كردبوو كه یه‌كیان "بێ نه‌زیر بۆتۆ" بوو كه به‌داخه‌وه له روداوێكی تێرۆریستی‌دا گیانی له‌ده‌ست دا، رێزی زۆری لێ‌گیرا له‌م كۆنگره‌یه‌و ده‌قیقه‌یه‌ك بێ ده‌نگیان بۆ راگرت و مام جه‌لال خۆشی له قسه‌كانیدا مه‌دحی كرد. مه‌سئه‌له‌یه‌كی دیكه بریتی بوو له ئه‌وه‌ی مام جه‌لال وه‌ك سه‌رۆكی حیزبێكی كوردی یه‌كه‌مین جاره كه پۆستێكی ئاوا كه‌سێك وه‌ری ده‌گرێت. سێهه‌مین كه‌سیشیان ئیهود باراك بوو كه ئێستا وه‌زیری دفاعی ئیسرائیله و سه‌رۆكی حیزبی كاریگه‌ری ئه‌و وڵاته‌یه . ئه‌م سیانه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وه‌كوو جێگری سه‌رۆكی ئه‌نترناسیۆنال هه‌ڵبژێردران. دیاره له ئه‌مریكای لاتین و له ئوروپاش كه‌سی دیكه وه‌ك جێگری سه‌رۆك هه‌ڵبژێردران. مه‌سه‌له‌ن گۆردۆن بڕاون سه‌رۆك وه‌زیری بریتانیا وه‌كوو یه‌كێك له جێگره‌كان هه‌ڵبژێردرا. له ئه‌مریكای لاتین له ئه‌فریقا و له هه‌مووی چه‌ند كه‌سانێك وه‌كوو جێگری سه‌رۆك هه‌ڵبژێردران. ئه‌م ساڵ له جیاتی سی كه‌س تهعاروفهن سی و حه‌وت كه‌س هه‌ڵبژێردرا له‌سه‌ر پێشنیاری داواكراو.
گه‌ڕانه‌وه بو لاپه‌ڕه‌ی ئه‌وه‌ڵ
گه‌ڕانه‌وه بو لاپه‌ڕه‌ی پێش‌و
رای خۆت بنێره
رای تو (0 نێردراو)
هه‌واڵی زیاتر
- كچه كوردێكی ته‌مه‌ن شانزه ساڵ زینده‌به‌گۆڕ ده‌كرێت
- کۆنفرانسێک له‌سه‌ر پرسی کورد ـ تورکیا له پارله‌مانی ئه‌وروپا به‌ڕێوه‌چوو
- سەرنوسەری رۆژنامەی رۆژنامە ئاودێر شێخ عومه‌ر دەستی لە کار کێشاوە
- بەرپرسی پارێزگاری کۆمەلەی کاک عومەر ئیلخانیزادە پەناهەندەی پ ک ک بوو
- هه‌واڵه‌كه‌ی (رۆژنامه) له‌سه‌ر یارمه‌تیدانی ئۆپۆزسیۆنی كوردستانی ئێران كاردانه‌وه‌ی تری هه‌یه
- پارتی ئاشتی و دیموكراسی یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی خۆی ده‌به‌ستێت
- ئاگاداری مه‌راسیمی ئه‌سپه‌رده کردنی کاک فارووقی بلووری
- كۆنفرانسێك له په‌رله‌مانى ئه‌وروپا بۆ كێشه‌ى كورد ده‌به‌سترێت
- ته‌نیا له ماوه‌ی چه‌ند مانگدا، سه‌رۆکێکی دیکه‌ی تاڵیبان کوژرا
- وشه ناعه‌ره‌بیه‌كان له قورئاندا
- ده‌بێ له جووڵانه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری ئێران‌دا به‌شدار بین
- به بونه ی کو چی دوایی کاک فارووقی بلورییه وه
- به بۆنه‌ی کۆچی دوایی هاوڕیی تێکۆشه‌ر کاک فاڕوقی بلوری
- بانگه‌وازی موجاهیدینی خه‌لقی ئێران بۆ راپه‌ڕینی سه‌رانسه‌ری له رۆژی 22ی رێبه‌ندان
- په‌یامی مامۆستا شێخ عێزه‌ددینی حوسه‌ینی به‌بۆنه‌ی دووی رێبه‌ندان ساڵرۆژی دامه‌زراندنی کۆماری کوردستان له مه‌هاباد
- زیندانی وئێعدامی رۆڵه‌کانی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان مه‌حکوم ده‌که‌ین
- راگەیاندن بۆ ئاگاداری هەموان
- ئێوارە کۆرێک لە یادی 64ەمین سالی دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە ویەن
- سیاسه‌تی دژ به‌كورد ئیدانه ده‌كه‌ین
- نامه‌یه‌ك كراوه له كه‌مپینی پشتیوانی له پارێزه‌ر گۆران ئه‌دهه‌م بۆ:
- ده‌بێ له جووڵانه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری ئێران‌دا به‌شدار بین!
- بزوتنتهوه جهماوهریکان و چاویلکه لێڵه‌که‌ی کاک سه‌لاح مازوچی!
- عه‌قلیه‌تی رۆشه‌نبیری كورد و گیرانه‌كه‌ی هۆشه‌نگ
- پاشه‌کشه له مافه نه‌ته‌وه‌یییه‌کان بوه‌ته نه‌ریتی به‌شێک له هێزه کوردستانیه‌کان.
- گۆرانی مه‌نه‌لۆج
- چ که‌رده‌ن؟
- دارێنه !
- گرژ بوونه‌وه‌ی که‌ش و هه‌وای سیاسی ئێران،پاڵفتهگی بیرورای له حێزبه‌کان ئهۆێت!!!
- ڕاپۆرتی سیاسی وکاروتێکۆشانی ٣ ساڵ په‌سه‌ندکراوی کۆنگره‌ی یه‌که‌م
- جواب بۆ حه‌سه‌نی ئه‌یوبزاده(4)
- عه‌بدوڵڵا موهته‌دی سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی سیاسی ناو ئێران ده‌دوێت
- چاوپێکه‌وتنێک له‌گه‌ڵ (هیوا ناسیح) نوێنه‌ری ڕێکخراوی چاک له سویسرا
- کورد و بزوتنه‌وه‌ی خه‌ڵک له ئێران، وتووێژی رۆژنامه‌ی ئاوێنه له‌گه‌ڵ ئاسۆ حه‌سه ن زاده
- عەبدولای موهته‌دی: ده‌مڕاستانی بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز ده‌بێت هه‌ندێ هێڵی سوور ببه‌زێنن
- ته‌ها حه‌سـه‌نیانی ده‌ڵێت ڕژێمی ئێران هه‌رگێز بایه‌خی به یاساکانی نێوده‌وڵه‌تی نه‌داوه
- ناهید به‌همه‌نی سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی ژنانی کورد له کوردسـتانی ئێران ده‌دوێت
- دۆخی ناله‌باری رۆژنامه‌نووسان له‌ئێران
- مقابلة مع أمين عام حزب كومالة الكردي الإيراني عبد الله مهتدي
- چاوپێکه‌وتنی ئاڵای ئازادی له‌گه‌ڵ (هیوا ناسیح)
- ته‌ها حه‌سه‌نیانی ده‌رباره‌ی پـێشـوازیکردنی خه‌ڵـک له گرووپی ئاشـتی ده‌دوێت
- چوار حیزب و رێكخراوی كوردستانی داوا ده‌كه‌ن به بۆنه‌ی رۆژی جیهانی زمانی دایك چالاكی تایبه‌ت ئه‌نجام بدرێت
- دیداری كۆمه‌ڵه له حیزبی دیموكراتی كوردستان
- راپۆرتی بەرێوەچونی رێورەسمی 2ی رێبەندان لە وڵاتی فینلاند
- كۆمیته‌ی نێوده‌وڵه‌تی گه‌ڕان به دوای داد، داوای كرد ناوی سازمانی موجاهیدینی خه‌لقی ئێران له لیستی تیرۆری ئه‌مریكا دهرهاویشترێت
- ئاهەنگی رۆژی کۆمەلە لە تۆرۆنتۆ - کانادا
- به دڕۆ خستنه‌وه‌ی هه‌والێك
- بروسكه‌ی سه‌ره‌خۆشی به بۆنه‌ی: مه‌رگی هاوڕێ "فاروق بلوری"
- ڕاپورتی چالاکی کۆمیته‌ی کۆمه‌ڵه له وڵاتی بریتانیا!
- ڕاپورتی خۆپیشاندان ڕۆژی هه‌ینی له دیفاع له زیندانیانی سیاسی له شاری بێڕلین
- ئاهەنگێک لە ولاتی هولەند بەبۆنەی 26ی رێبەندان رۆژی کۆمەلە
- کاوه قاسمی کرماشانی ده‌سبه‌سه‌ر کرا
- راگەیاندن سه‌باره‌ت به تێکچوونی باری ته‌ندروستیی محه‌ممه‌د سدیقی که‌بوودوه‌ند
- "هه‌موو شه‌وێ ئه‌ستێره‌یه‌ک داده‌گرن، و ئه‌م ئاسمانه ماتهمپۆشه هه‌تا ئێستاش لێوانڕێژه له ئه‌ستێره"
- ڕاگه‌یاندن بۆ محکوم کردنی حوکمی ئێعدامی زینه‌بی جه‌لالیان و زیندانیه سیاسیهکانیتر!
- نامه‌ی ژماریه‌ک له کورده‌کانی دانیشتوی سوئید بۆ سه‌رۆک وه‌زیری ئه‌م وه‌لاته بۆ ڕاگرتنی حوکمی ئیعدامی هه‌ڵسوراوانی سیاسی له ئیران
- خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی دژی حوکمی ئێعدام- ژنێڤ
- نامەی سەرئاوالە بۆ سەرۆک وەزیرانی سوئید
- ڕاپورتی به‌ڕێوه‌چونی ئاکسیونی ڕۆژی شه‌ممه لە کۆلن
- ئاگاداری بۆ خۆپیشاندان
- بانگه‌واز بۆ خۆپیشاندانێک له‌به‌رده‌م کۆمیسیۆنی یه‌کێتی ئه‌وروپادا له مه‌یدانی
- سوخەنرانی عارف نادری مامۆستای زمانی کوردی لە زانکۆ لە شاری قوروە
- هه‌موومان به‌رپرسیارین
- 25ی نوامبر، نا بۆ تووندوتیژی
- 16ی ئازه‌ر و ئاماده‌بوون بۆ ئه‌زموونێكی نوێ
- جینایه‌تێكی نوێ، هه‌لومه‌رجێكی نوێ و ئه‌ركه‌كان
- هه‌وڵی رژیم بۆ دووباره كردنه‌وه‌ی جینایه‌تێك، له چه‌شنی كه‌هریزه‌ك
- دۆسیه‌ی ئه‌تۆمی كۆماری ئیسلامی‌و خولی نوێی دانیشتنه‌كان
- یارییه‌كانی تۆپی‌پێ، هه‌ره‌شه بۆ ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆری
- بزووتنه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئێران، هه‌نگاو نان به‌ره‌و داهاتوویه‌كی گه‌ش
- جه‌عفه‌ر حامیدی سه‌باره‌ت به گیان له‌ده‌سـتدانی ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی حزبه کوردیـیه‌کانی ئێران ده‌دوێت
- ڕێبەندان !
- بیره‌وه‌ریه‌کانی پێشمه‌رگه‌یه‌ک شه‌ڕی وله‌ژێر به‌شی سێ
- بیره‌وه‌ریه‌کانی پێشمه‌رگه‌یه‌ک شه‌ڕی وله‌ژێر به‌شی دوو
- بیره‌وه‌ریه‌کانی پێشمه‌رگه‌یه‌ک شه‌ڕی ولهژێربهشی یه‌ک
- بیره‌وه‌ریه‌کانی پێشمه‌رگه‌یه‌ک کاره‌ساتی کانی خه‌یاران به‌شی پێنج
- بیره‌وه‌ریه‌کانی پێشمه‌رگه‌یه‌ک کاره‌ساتی کانی خه‌یاران به‌شی 4
- بیره‌وه‌ریه‌کانی پێشمه‌رگه‌یه‌ک : کاره‌ساتی کانی خه‌یاران به‌شی سێ
- بیره‌وه‌ریه‌کانی پێشمه‌رگه‌یه‌ک کاره‌ساتی کانی خه‌یاران به‌شی دوو
- کاره‌ساتی کانی خه‌یاران به‌شی یه‌ک
- که وتنه بۆسه و بریندار بوونم له ئاوایی دووه ێسە
- انتخابات ایران زمین لرزەای برای رژیم ایران
- با خه‌ڵکی کوردستان نه‌که‌ین به قوربانی سه‌رنه‌که‌وتنی موسه‌وی
- راگه‌یێندراوی سازمانی خه‌باتی كوردستانی ئێران، له‌سه‌ر ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی خه‌ڵكی ئێران دژی رژیمی ئاخوندی
- پەیامی بەرێز عەبدولا موهتەی سکرتێری کۆمەلە بو خەلکی کوردستان
- حیزبی دێموکراتی کوردستان له ئاوی لێڵ ماسی ده‌گرێ!
- قه‌هری شۆڕشگێڕانه به ڕێوه، گه‌لی کورد بخرۆشێن!
- عه‌بدوڵای موهته‌دی به ناوی كۆمه‌ڵه‌وه داوای له خه‌ڵی كوردستان كرد بڕژێنه سه‌رشه‌قامه‌كان
- وه‌ڵامی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران بۆ پارته ئۆپۆزسیۆنه‌كانی لایه‌نگری كه‌روبی
- حسین یه‌زدانپه‌نا: خه‌لكی كوردستان به‌شداری گهرمو گوریان له هه‌لبژاردنه‌كاندا كرد
- شۆرش لە ئێران :راپۆرتی هەوالنێری تەلەفزیۆنی ئیتالیا

هه‌واڵه‌کان
ڕاگه‌یاندنه‌کان
بابه‌ته‌کان