ئه‌رشیڤ

Mo Tu We Th Fr Sa Su
12345
6789101112
13141516171819
20212223242526
27282930

ڕاپرسی: 28 گه‌لاوێژ

ئایا 28ی گه‌لاوێژ بکه‌ین به‌ رۆژی نه‌ته‌وه‌یی

     How is onlin now?
     Last 50 visitors

  • email ئه‌م بابه‌ته‌ بو هاوریک بنێره
  • print چاپ کردن
  • Add to your del.icio.us del.icio.us
  • Digg this story Digg this

به‌م بابه‌ته‌ پله‌ بده‌



(کۆی ده‌نگه‌کان پله‌کان: 15)
  • email ئه‌م بابه‌ته‌ بو هاوریک بنێره
  • print چاپ کردن
  • Add to your del.icio.us del.icio.us
  • Digg this story Digg this

حزبه‌ كوردستانییه‌ به‌شداربووه‌كانی كۆنگره‌ی سۆسیال ئینته‌رناسیۆنال كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان سازكرد

سایزی فۆنته‌کان: چکۆله‌تر گه‌وروتر
image


حزبه‌ كوردستانییه‌ به‌شداربووه‌كانی كۆنگره‌ی سۆسیال ئینته‌رناسیۆنال كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان سازكرد
2008-06-30   
له‌په‌راوێزی كۆنگره‌ی سۆسیال ئینته‌رناسیۆنال دا، سه‌عات 4 ی سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 30/6 له‌هۆڵێكی تری كۆنگره‌كه‌دا حزبه‌ كوردستانییه‌ به‌شداربووه‌كان له‌كۆنگره‌ ئه‌وانه‌ی ئه‌ندامن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شی كه‌ میوانن كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان سازكرد.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ به‌ به‌شداریی هه‌ریه‌ك له‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، پارتی دیموكراتی كوردستان، پارتی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكرات DTP، حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، حزبی دیموكراتی كوردستان، كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران به‌ڕێوه‌چوو، باس له‌رۆڵی له‌مه‌ودوای ئه‌و حزبه‌ كوردستانییانه‌ كرا له‌ناو سۆسیال ئینته‌رناسیۆنال دا و سه‌باره‌ت به‌گروپی كوردی كه‌ گروپێكی سۆسیال ئینته‌رناسیۆناله‌ گفتوگۆ له‌باره‌ی ئه‌كتیڤ كردنی كراو هه‌موولایه‌ك رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌نامه‌یه‌ك بنووسن و سوپاسی ئه‌و گروپه‌ كوردییه‌ بكه‌ن له‌ناو سۆسیال ئینته‌رناسیۆنال كه‌ ماوه‌ی رابردوو خزمه‌تی مه‌سه‌له‌ی كوردی له‌ناو سۆسیال ئینته‌رناسیۆنال كردووه‌ و بڕیاره‌ سبه‌ینێ ئه‌و نامه‌یه‌ پێشكه‌شی سكرتێری سۆسیال ئینته‌رناسیۆنال بكرێت.

http://www.socialistinternational.org/congressLive.cfm

گه‌ڕانه‌وه‌ بو لاپه‌ڕه‌ی ئه‌وه‌ڵ     گه‌ڕانه‌وه‌ بو لاپه‌ڕه‌ی پێشو

رای خۆت بنێره‌ رای خۆت بنێره‌ رای تو (1 نێردراو)

  • نێردراو له‌ لایه‌ن : هیوا, 30 June, 2008 20:25:18
    • ئه وه ی راستی بیت به شداری حیزبه کانی کوردستانی روژهه لات له کونگره ی ئه نتر ناسیونالدا گه لیک جیگای شانازییه. به لام شتیک که له وه گرینگتره له م ماوه یه دا دو مه سه له ی گرینگ هاته ئارا که کاریگه ری له سه ر بیرورای گشتی دانا. 1_ ده نگی ئه مریکا له ماوه ی رابردودا وت و ویژیکی له 8 به شدا له گه ل هه ر دو حیزبی دیموکرات و کومه له ی شورشگیری زه حمه تکیشانی کرد. 2_ کونگره ی سوسیال ئه نترناسیونال هه مان 3 حیزبی تیدا به شدار بوون. هه ر بویه خالی جیی سرنج و بایه خه ئه وه یه له روانگه ی ئه مریکا و هه روها زوربه ی حیزبه سه رکیه کانی جیهانه وه که سوسیال دیموکراته کان پیکی دینن، هه ر دو حیزبی دیموکرات ره سمیه تیان هه یه به لام ته نیا کومه له ی شورشگیری زه حمه تکیشان وه ک کومه له ره سمیه تی هه یه و سازمانی کوردستانی حیزبی کومونیست و ره وتی که مینه که پیشتر له کومه له جیا بونه وه هیچ کامیان ره سمیه تیکی نیونه ته وه ییان نیه.

هه‌واڵی زیاتر