ئه‌رشیڤ
| Mo | Tu | We | Th | Fr | Sa | Su | |
|---|---|---|---|---|---|---|---|
| 1 | 2 | 3 | 4 | 5 | |||
| 6 | 7 | 8 | 9 | 10 | 11 | 12 | |
| 13 | 14 | 15 | 16 | 17 | 18 | 19 | |
| 20 | 21 | 22 | 23 | 24 | 25 | 26 | |
| 27 | 28 | 29 | 30 | ||||
ڕاپرسی: 28 گه‌لاوێژ
به‌م بابه‌ته پله بده
(کۆی ده‌نگه‌کان پله‌کان: 14)
یه‌کێک بو یه‌کێک نه‌بو ، داستانی عه‌بدالرحمانی حاجی احمدی
م.هه‌وراز
ێه‌کێک بوو، یه‌کێک نه‌بوو
داستانی عبدالرحمانی حاجی احمدی
ئه‌و که‌سانه‌ی کاتی هیرشه سه‌ربازیه‌که‌ی ئامریکا بو ئیراق له ساڵی 2003 رووداوه‌کانی شه‌ڕه‌که‌یان له‌کاناڵه ئاسمانیه‌کانه‌وه چاو لیده‌کرد، له بیریان ماوه که هه‌موو ڕوژیک که‌سیک ده‌هاته سه‌ر شاشه‌ی ئه‌و تلویزیونه جیهانیانه به ناوی "سعیدالصحاف" و له کونفرانسی ڕوژنامه‌وانی ڕوژانه‌ی خوی دا له‌لایه‌ن حکومه‌تی ئه‌وکاتی ئیراق به‌ره‌سمی هه‌واڵه کانی شه‌ڕی ،بێگومان ئه‌وجوره‌ی صدام پی خوش بوو بلاو بیته‌وه ، به رای گشتی جیهانی ده‌گه‌یاند. سعیدالصحاف وه‌زیری ته‌بلیغات و راگه‌یاندنی حکومه‌ته‌که‌ی صدام حسین بوو و ئه‌رکی پێ سپێردراوی خۆی به ئه‌نجام ده‌گه‌یاند، به‌ڵام زوری پی نه‌چوو که بوو به‌سیمایه‌کی ناسراو و کونفرانسه ڕوژنامه‌وانیه‌کانی بوو به به‌رنامه‌یه‌کی پڕبینه‌ر. ته‌نانه‌ت "جورج بووش" ی سه‌رۆکی ئامریکاش ده‌یگوت حه‌ز به به‌رنامه‌که‌ی الصحاف ده‌کات و هه‌موو ڕوژیک هه‌تا ته‌واو نه‌بێ دڵی نایه‌ت به‌جیی بیڵێ ! هه‌ر به راستیش وابوو ، منیش وه‌ک خه‌ڵکانیکی زوری تر پڕ به‌دڵ حه‌زم له " به‌رنامه " که‌ی الصحاف بوو. دیاره که‌س چاوه‌روانی ئه‌وه‌ی نه‌ده‌کرد راستی رووداوه‌کان له زار و زمانی سعیدالصحافه‌وه ببیستی. ئه‌وه‌ی ده‌یگوت سه‌ر تا پای درۆ بوو، به‌ڵام به‌و روواڵه‌ته فارس کوته‌نی ً مه‌شه‌نگ ً وه ، به‌وهاته‌ران پاته‌ران و قسه هه‌ڵیت وپڵیتانه‌وه ، به جل و به‌رگه نیزامیه‌که‌یه‌وه ، له‌و کات وساته پر مه‌ترسیه‌دا که هه‌موو شتیک له‌و په‌ڕی جیدیه‌ت دا بوو، قسه‌کانی سعیدالصحاف پشوویه‌ک بوو بو پیکه‌نین. گاڵته‌جاریک بوو . له‌پاڵ هه‌والی ئه‌و هه‌موو کوشت و کوشتاره دا غه‌نیمه‌تیک بوو و له دڵه‌وه بزه‌ی ده‌خسته سه‌ر لیوی هه‌مووان. به پیچه‌وانه‌ی هه‌موو کار به‌ده‌ستانی تری ده‌زگا دوزه‌خیه‌که‌ی صدام، که‌س له سعیدالصحاف تووره نه‌بوو. بوو ئه‌وه نه ده‌بوو شتی لێ به دڵ بگری. گێژوکه و ساویلکه دیار بوو. هه‌مووکه‌س ده‌یزانی نه ئیختیاری به خۆیه‌تی و نه‌ده‌زانێ ئه‌و شتانه‌ی ده‌یڵێ کوێ ده‌گرێته‌وه. بویه هه‌مووان بو ڕابواردن تماشای " به‌رنامه " که‌ی الصحافیان ده‌کرد.
نازانم سه‌رئه‌نجام سعید الصحاف چی به سه‌رهات. ده‌ڵێن دوای رووخانی رژیمه‌که‌ی صدام و ئه‌و کاته‌ی ئامریکاییه‌کان کون به کون به دوای کاربه‌ده‌ستانی حکومه‌ته‌که‌ی دا ده‌گه‌ران بۆ ئه‌وه‌ی بیان گرن و بیانده‌ن به دادگاه ، بۆ خۆی هه‌ڵده‌ستێ و ده‌چێ خوی ده‌ناسینێ و داوایان لیده‌کا بیگرن. ئه‌مریکیه‌کان هه‌رچی تماشای فایله‌که‌ی ده‌که‌ن و سه‌رنجی په‌روه‌نده که‌ی ده‌ده‌ن هیچیان ده‌ست ناکه‌وی که به چاک یان به خراپ کاریکی کردبیت، فرمانیکی دا بیت ، به چاک یان به خراپ کرده‌وه‌یه‌کی لی که‌وتبیته‌وه . سه‌ر ئه‌نجام پی ده‌ڵین : یا ئه‌خی! تو له‌لایه‌ن ئیمه‌وه به هیچ شتیک تاوانبار نی ، هیچ سه‌ره په‌تێکت به ده‌ست نه‌بووه ، ئه‌وه‌ی کوتوته پییان کردوی ، بڕو بی خه‌م به !
نازانم کێی تر و چه‌ند که‌سی تر ئه‌و ئیحساس و هه‌سته‌یان هه‌یه که ئیستا ده‌مه‌وی باسی بکه‌م ، من هه‌ر کاتیک ئه‌م کاک " ئه‌وره‌حمانی حاجی ئه‌حمه‌دی" سه‌روکی پژاک ده‌بینم که له تلویزیونه وه قسه ده‌کا ڕیک سعیدالصحافم بیر ده‌که‌وێته‌وه. سه‌ر و سه‌کوتی، گوفت و لفتی ، ئه‌قڵییه‌تی ، چونیه‌تی جل و به‌رگ و پوشینی ، چونیه‌تی ره‌فتار و هه‌ڵسووکه‌وتی له گه‌ڵ کامێرا و له گه‌ڵ ئه‌و که‌سه وا گوفتوگوی له گه‌ڵ ده‌کات، چونیه‌تی وڵام دانه‌وه‌ی به‌و پرسیارانه‌ی لی ده‌کری هه‌ر به ته‌واوی " سندروم" ه که‌ی سعیدالصحافی پیوه دیاره ! حه‌ز ئه‌که‌ی گویی لێ بگری هه‌ر چه‌ند لیت روونه قسه‌ی هه‌ڵیت و پڵیت ده‌کات، هه‌ر چه‌ند لێت روونه بی سه‌ره و به‌ره یه قسه‌کانی و ده‌زانی هیچی به که‌ڵک هاتووی بوبینه‌ر پی نیه ،به‌ڵام له گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌ش حه‌ز ئه‌که‌ی گوفتوگو که تا ئاخر چاو لی بکه‌ی، جار جار پێی تووڕه ده‌بی ، زور جاران به دڵ پی پێده‌که‌نی، ئاخریش که به‌رنامه‌که ته‌واو ده‌بی و هه‌ڵده‌ستیه سه‌ر پێ وه‌ک ئه‌وه ده‌چی فیلمێکی "کۆمودی" تۆزێک که‌م ماێه‌ت چاو لیکردبی!
هه‌ر له‌م روژانه دا به‌شیک له گوفتو گویه‌کی حاجی احمدی که ده‌بێ له گه‌ڵ ڕوژنامه‌یه‌ک به ناوی ً رووداوًِ کردبێتی له سه‌ر هیندیک له سایته‌کان بڵاو کراوه‌ته‌وه. من هه‌موو گوفتوگو که‌م نه‌دیوه، ئه‌و به‌شه‌ش که له‌و گوفتوگویه هه‌ڵبژێردراوه باسی کوردستانی ڕۆژ هه‌ڵات و به تایبه‌ت باسی کۆمه‌ڵه‌ی شورشگێڕی زه‌حمه‌تکیشانی کوردستانی ئێران ده‌کات. که‌سانیک که ئه‌م بابه‌ته‌یان خوێندبێته‌وه ئه‌گه‌ر سه‌رنجیان دابی هه‌موو ئه‌و دیاردانه‌ی که له چاوپیکه‌وتنه تلویزیونه‌کانی حاجی احمدی دا هه‌یه ، لیره ش دا به شیوه‌یه‌کی به‌ر چاو به‌دی ده‌که‌ری : له پرسیاره‌کان حالی نابێ، بۆ خۆی ئه‌وه‌ی له مێشکیدایه و پێی خۆشه ده‌یڵی، بویه جوابی هیچ پرسێاریک نا داته‌وه ، قسه‌کانی بی سه‌ره و به‌ره و هه‌ڵیت وپڵیته ، ئه‌وه‌ی ئیستا ده‌یڵێ دوو دێڕ خۆارتر ره‌تی ده‌کاته‌وه. ده‌ڵیی پیی سپێردراوه چه‌ند خال باس بکات : کۆمه‌ڵه ساواک دروستی کردووه ، کۆمه‌ڵه دۆستی مام جه‌لاله ،پارتی ده‌بێ دژاێه‌تی کۆمه‌ڵه بکات، شه‌ری حیزبی دیموکرات و کۆمه‌ڵه‌ش خه‌تای هه‌ردووکیان بوو! به‌ڵام کۆمه‌ڵه ئاژاوه گێڕ بوو ! سه‌یر ئه‌وه‌یه ئه‌و روژنامه نووسه به‌ریزه‌ش ، کاک کاوه ئه‌مین ، وه‌ک حاجی احمدی لی به‌سه‌ر هاتووه ، ده‌ڵێی گێژ دا‌غ کراوه ، یه‌کجاریش لیی نا پرسی ئه‌ری بو وڵامی پرسیاره‌کانی من ناده‌یه‌وه و هه‌ر ئه‌وه‌ی بۆخۆت پێت خۆشه باس ده‌که‌ی!؟ ده‌ڵێی چی ، کورد کوته‌نی ` ئه‌م کاڵایه به‌و باڵایه !"
کاوه ئه‌مین لێی ده‌پرسێ ساڵی 1979 پێش رووخانی رژیمی شا ، ئایا به‌ره‌سمی چویه‌وه ئیران ؟ وڵام : ( نا ره‌سمی نه‌بوو ، ئه‌و کاته شا له‌ق ببوو و کونتروڵی جاران نه‌مابوو ، پاشان له گه‌ڵ دوکتور قاسملو یه‌کترمان بینی و 3 سال له کوردستان مامه‌وه )
ئه‌وه کوا وڵامی ئه‌و پرسیاره‌یه ؟ ئه‌ی ره‌سمی نه‌بو چۆن بوو ؟ کوا ئه‌وه‌ت پرسیار لی کراوه که‌ی چاوت به دوکتور قاسملو که‌وت و چه‌نده له کوردستان مایه‌وه ؟ پرسیاره که ئه‌وه‌یه له ئاڵمانه‌وه که هاتیه تورکیه ، له وێووه چۆن داخڵی ئێران بووی؟ (بۆ خۆی ده‌ڵێ له تورکیه‌وه گه‌راوه‌ته‌وه) باشه ً شا له‌ق بوو ً به‌ڵام سنوره‌کان خۆ به‌ریان به‌ڕه‌ڵا نه‌بوو، نه له به‌شی تورکیه نه له به‌شی ئیران کۆنتڕۆڵی مه‌رزی لا نه چوو بوو. حاجی احمدی لیره‌دا به ئه‌نقه‌ست خوی له جواب دانه‌وه به‌م پرسیاره ئه‌پاریزێ و کاک کاوه ئه‌مین یش به هه‌ر هوویه‌ک له سه‌ری ناڕوا . راستیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه ئاغای حاجی احمدی بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ ئێران هیچ موشکیلی نه‌بوو. هه‌ر راسته‌وراست به پاسپورته‌که‌ی خۆی له مه‌رزی بازرگانه‌وه گه‌راوه ئێران. ئیستا بویه به‌سه‌ری دا باز ده‌دا و خۆی له راستیێه‌کان نادا چونکا له گه‌ڵ باقی ئیدیعا کانی تری یه‌ک ناگرێته‌وه. حاجی احمدی ئیدیعای ئه‌وه ده‌کا که له گه‌ڵ دوکتور قاسملوو و چه‌ند که‌سی تر کومیته‌ی حیزبی دیموکراتی ئوروپای دامه‌زراندووه و حیزبی دیموکراتی زیندوو کردوته‌وه ، ده‌ی ناکرێ تو ئاوا تیکه‌ڵاوی هه‌ڵسووڕان و جاڵاکی سیاسی بی له ئوروپا و هه‌ر راست به به‌ر چاوی ساواک دا بگه‌ڕێیه وه بو ئێران و وه‌ک بۆخۆێ ده‌ڵێ به "عافواتی شا " دڵخۆش بی. ئه‌وانه‌ی له ده‌وره‌ی شا چاڵاکی سیاسیان بوو بیت و ساواک بناسن ده‌زانن ئه‌و کاره له گه‌ڵ ئه‌قڵی سه‌لیم نایه‌ته‌وه . حه‌قیقه‌ت ئه‌وه‌یه ئاغای حاجی احمدی له‌و کاته له بواری سیاسی دا هیچکاره بوو بۆێه ساواک کاری پیی نه‌بوو، ده‌نا وه‌ک باقی ئه‌و که‌سانه‌ی ناوی بردوون ئه‌ویش هه‌ر له به‌غداوه ده‌گه‌راوه.
ئه‌وه‌ی که‌سیک به چ پاسپورتێک سه‌فه‌ر ده‌کا و له چ مه‌رزیکه‌وه هاتووچو ده‌کا خۆی له خۆی دا هیچ بایه‌خێکی نیه ، نه "فه‌زیله‌ت" ه و نه "ڕه‌زیله‌ت ". هووی ئه‌وه‌ی من لیره‌دا ئاوا په‌نجه‌ی سه‌ر ئه‌خه‌م بۆ سه‌لماندنی دوو شته: یه‌که‌م ئه‌وه‌ی حاجی احمدی ده‌یه‌وێ مێژوو‌یه‌ک بو خوی دروست بکا که نه‌ی بووه و خاوه‌نی نیه ، دووهه‌م نیشان بده‌م حاجی احمدی ئیستا چه‌نده ئاگای له بارودوخی سیاسی ئێران و کوردستانی ئیرانه ، ئه‌وکاتیش هه‌ر ئه‌وه‌نده ئاگادار بوو. بویه کاتیک دی باسی ئیرانی سالی 1979 و ساڵه‌کانی پیش ڕاپه‌ڕین ده‌کات ده‌رده‌که‌وێ هیچ ئاگاداریه‌کی نیه.
له وڵامی ئه‌و پرسیاره دا که شه‌ڕی حیزبی دیموکرات له گه‌ڵ کۆمه‌ڵه چۆن دروست بوو و کێ تاوانباره ئاغای حاجی احمدی ده‌ڵێ: ً ئه‌م شه‌ڕه جاده‌یه‌کی دوو ته‌ره‌فه‌یه (به‌ینیکه ئه‌وه فیر بووه که له‌سیاسه‌تیش دا جاده هه‌یه و جاده‌ی دوو ته‌ره‌فه‌ش هه‌یه و به‌دایم ئه‌وه ده‌ڵێته‌وه!) ئه‌مه باسێکی دوور و دریژه ئه‌گه‌ر ویستت له داهاتوودا بوت باس ده‌که‌م. ً جگه‌له‌وه له جووابی ئه‌م پرسیاره‌دا هیچ ناڵێ. به‌ڵام کوتوپڕ ده‌چێته سه‌ر ئه‌وه که ً کۆمه‌ڵه ده‌ستکردی مام جه‌لاله . ً باشه گیرام وابوو ، ئه‌مه چ پیوه‌ندیه‌کی هه‌یه به‌شه‌ڕی حیزبی دیموکرات و کۆمه‌ڵه ؟ کۆمه‌ڵه ده‌ستکردی مام جه‌لال بیت یان نه‌بیت وڵامی ئه‌وه ناداته‌وه که شه‌ڕی حیزبی دیموکرات و کۆمه‌ڵه چۆن دروست بوو. هه‌ر له وی‌دا ده‌ڵێ کۆمه‌ڵه کاتی رووخانی شا و هاتنه‌وه‌ی خومه‌ینی دروست بوو ، ئه‌وه موتڵه‌قه‌ن وانیه که کۆمه‌ڵه 10 سال له‌وه پێشتر دروست بووبیت. حاجی احمدی هه‌ر له‌م وتوویژه دا ده‌ڵێ ساڵی 1979 گه‌راوه ته‌وه بو ئیران و دوای 3 سال مانه‌وه له کوردستان دووباره گه‌راوه‌ته‌وه بو ئوروپا.شه‌ڕی حیزبی دیموکرات له گه‌ڵ کۆمه‌ڵه زۆر دوای ئه‌وه‌ی جه‌نابی ده‌گه‌ڕێته‌وه ئورووپا دروست بوو. ره‌نگه پیشتره‌که‌ی ئالوزی و گرژی و ته‌نانه‌ت ته‌قه‌ش له به‌ینیان دا بووبیت ، به‌ڵام شه‌ڕی حیزبی دیموکرات و کومه‌له به‌و کاره‌ساته ناخۆشه ده‌کوتری که دوای هیرشی حیزبی دیموکرات بوو سه‌ر مقه‌ڕه کانی کۆمه‌ڵه له ناوچه‌ی هه‌ورامان ده‌ستی پیکرد ، ماوه ی چه‌ند ساڵی خایاند و به داخه‌وه خه‌ساریکی زوری لی که‌وته‌وه و زیانیکی گه‌وه‌ره‌ی له جولانه‌وه‌ی خه‌لکی کوردستان دا. ئاغای حاجی احمدی له‌و کاته‌دا ده‌میک بوو له کوردستان نه مابوو . پیویست ناکا خوشی تاوانبار بکا و خوی به‌که‌مته‌ر خه‌م بزانی چونکی نه ده‌سه‌ڵاتدار بوو، و نه ئاگای له چونیه‌تی هه‌ڵگیرسان و دا کوژانی شه‌ڕه‌که بوو . من هه‌ر له درێژه‌ی ئه‌م نووسراوه‌دا وه‌بیری دێنمه‌وه که له کوێ دا و که‌ی ده‌بێ خۆی به تاوانبار بزانێ.
حاجی احمدی هه‌ر له جوابی ئه‌و پرسیاره دا دیسان باسی شتێکی تر ده‌کا که هیچ پێوه‌ندی به پرسیاره‌که‌وه نیه. ده‌ڵێ کومه‌ڵه کاتی رووخانی رژیمی شا و هاتنه‌وه‌ی خومه‌ینی دروست بوو و ئه‌وه‌ی که بۆخۆیان بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌که‌ن که له ده ساڵ پیشتره‌وه کومه‌ڵه‌یان دروست کردوه موتله‌قه‌ن وا نه‌بوو . له ولامی پرسیاره که‌ی کاک کاوه ئه‌مین که ده‌پرسی ًباشه ئه‌وا بوچی بو خویان وا نالین؟ ً حاجی احمدی جوابیک ده‌داته‌وه که هه‌ر ده‌بێ بیێه سه‌یری ! من له به‌ر ئه‌وه‌ی که وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره "خصلت نمای " هه‌موو وتوو ویژه‌کانی حاجی احمدیه و پڕاوپڕ که‌سایه‌تی و بیرئالوزی ئه‌و ده‌ر ده‌خات ، بی زیاد و که‌م ده‌قی وڵامه‌که‌ی لیره دا ده‌نوسمه‌وه :" ئاخر عیله‌تێکی ئه‌وه بوو که ئه‌وان {واته کۆمه‌ڵه } نه‌یانده‌زانی ریکخراوه‌که‌یان ناو بنین چی ، چه‌ند جار ناویان گۆڕی تا کردیانه کومه‌له. ئه‌و کاتیش له شه‌ره کانیش دا یکیتی پشتیوانی لیده‌کردن."
هه‌موو زانایانی سیاسی و فه‌لسه‌فی کۆن و تازه له افلاطون و ارسطو وه بگره هه تا ده‌گاته هگل و مارکس ( ته‌نانه‌ت به ًماکسیم گورکیً شه‌وه) کو بکه‌یه‌وه مه‌رج ئه‌که‌م سه‌ریان لی ئه‌شێوێ و نازانن پێوه‌ندی ئه‌و وڵامه به پرسیاره‌که چیه !
یانی هۆی ئه‌وه‌ی کومه‌له ده‌ڵێ 10 ساڵ پیش رووخانی رژیمی شا ریکخراوه‌که‌یان دروست بووه ، ئه‌وه‌یه نه‌یان ده‌زانی چ ناویک له سه‌ر ریکخراوه‌که‌یان دابنین ؟! تو بڵێی عیلله‌ته‌کانی تر چی بن؟ جا به‌شی دوهه‌می وڵامه‌که له‌وه‌ش سه‌یر تره "ئه‌وکاتیش له شه‌ڕه کاندا یکێتی پشتیوانی لیده‌کردن ." شه‌ڕی چی ؟ باسی کام شه‌ر ده‌که‌ی ؟ ئه‌وه که یکیتی پشتیوانی له کومه‌له کردبیت یان نه کردبیت چ ره‌بتیکی به‌و پرسیاره‌وه هه‌یه !؟ کورد کوته‌نی " هه‌مزه له هه‌باست چی ... له ته‌وراست چی!"
هه‌ر وه‌ک باسم کرد من زوریک له گوفتوگو تلویزیونیه‌کانی حاجی احمدی چاو لیده‌که‌م. له یه‌کیک له‌و گوفتوگویانه دا له گه‌ل تلویزیونی ًڕوژ ً بینه‌ریک لێی پرسی چون له ئورووپا وه ده‌گه‌ریته‌وه بو قه‌ندیل . حاجی جوابه‌که‌ی ئاوا بوو : "ئا... جا بلیم چی ؟ هه‌ر ئه‌وه‌نده و هیچی که ! منیش لیره‌دا له سه‌ر ئه‌و قسانه‌ی ئه‌و هه‌ر ده‌بێ بڵێم … جا بلیم چی !؟
له ولامی پرسیاریکی تر دا ، که دیسانیش جوابه‌که ره‌بتی به پرسیاره‌که نیه ، حاجی احمدی ده‌ڵێ کومه‌له ساواک دروستی کرد (ساواک که کورت کراوه ی- سازمان اطلاعات و امنیت کشوره - پولیسی ئه‌منیه‌تی ناو زڕاوی رزیمی شا بوو .) جا بوو ساواک کومه‌له دروست ده‌کا ؟ حاجی احمدی پیمان ده‌ڵێ : " بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وکات ته‌به‌قه‌ی لاوان چه‌پ بوون و بیر و بو چوونی مارکسیستی یان به دڵ بوو کومه‌له‌ی دروست کرد که گه‌نجان ولاوان وخوینده‌وارانی کوردستان به‌ره‌ولای خوی رابکیشی و به‌م جوره حیزبی دیموکراتی پی زه‌عیف بکات ." ئه‌م حوکمه‌ی حاجی احمدی ، به چاو پوشین له‌وه‌ش که راسته یان درۆ ، له گه‌ل دوو موشکیل روبه روو ده‌بێته‌وه که هه‌ر دووکی چه‌ند دیر پیش‌تر له قسه‌کانی خوی‌دا هاتووه. یه‌که‌میان ئه‌وه‌یه که ده‌ڵێ خوی و دوکتور قاسملوو له سالی 1979 له کات وساتی رووخانی رژیمی شا دا حیزبی دیموکراتیان ًزیندوو ً کرده‌وه . باشه ساواک به‌و هه‌موو ئه‌زموون و پسپورانه‌وه که هه‌ی بوو بۆ ده‌بی بؤ زه‌ربه لیدان له حیزبیکی ًمردوو ً که حاجی احمدی خه‌ریکه پشووی به به‌ر دا ده‌کاته‌وه ، ده‌ست بداته دروست کردنی حیزبیکی سیاسی وه‌ک کومه‌له بو ئه‌وه‌ی گه‌نج و لاو و چه‌پی کوردستان له ده‌وری کو بیته‌وه ؟ ئه‌ویش له کاتیک دا رژیمی شا له حالی رووخان دایه و هه‌ر ئه‌و جوره بو خوی ده‌لی " شا له‌ق ببو" ؟ دووهه‌میان ئه‌وه‌یه جه‌نابی هه‌ر دوو، سێ دێڕ پیش‌تر ده‌ڵێ مام جه‌لال کومه‌له‌ی دروست کردوه . ئیستا ئیمه مانان که خوێنه‌ری وتوو ویژه‌که‌ی ئه‌وین ته‌کلیفمان چیه ؟ ئه‌گه‌ر لیمان پرسن کێ کومه‌له‌ی دروست کردوه جوابمان چی بێ ؟ مام جه‌لال یان ساواک ؟
خوشتر ئه‌و به‌شه‌یه که حاجی احمدی باسی فه‌زای سیاسی کاتی راپه‌رینه‌که‌ی ساڵی 1979ی ئیران ده‌کات. دیاره هیندیک شتی بیستووه ، وه‌ک ئه‌وه‌ی فه‌زای سیاسی به‌تایبه‌ت له کوردستان به ده‌ست چه‌په‌کانه‌وه بووه ، کتیب زور بووه و کتیب خویندنه‌وه‌ش باو بووه ده‌ڵێ : " شیعاری مارکسیست – لینینی ئه‌و کاته باوی بوو ،هه‌ڵایه‌ک بوو ، فرکان فرکانیک بوو ، خه‌ڵک به دوای کتیبه‌کانی ماکسیم گورکی و مارکس و کێ و کێدا ده‌گه‌ران و ده‌یانخوینده‌وه.
"ئه‌وه هه‌موو ئه‌و ته‌سویره‌یه که سه‌روکی پژاک له شورش و ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌که‌ی سالی 1357 ی ئیران هه‌یه‌تی " هه‌ڵا و فرکان فرکان " ! ئه‌وه به‌جێی خۆی ، نازانم بو ناوی ماگسیم گورکی ومارکس پێکه‌وه دینی ؟ له وانه‌یه بکری به دلنیاییه‌وه بڵێی چونکی ماکسیم گورکی رووسی یه، له‌وانه‌یه یه که حاجی احمدی ئه‌وه بزانی ، رووسه‌کانیش ئه‌وکات به حکومه‌ته‌که‌ی خۆیان ده‌گوت ،کۆمۆنیستی، گرینگتر له‌وه‌ش ً ماکسیم ً و ًمارکس ً هه‌م له نوسین دا و هه‌م له خویندنه‌وه دا لیک ده‌چن بۆیه ناوی ماکسیم گورکی به‌م موناسبه‌ته‌وه دیته کایه‌وه و له پاڵ ناوی مارکس دا داده‌ندرێ !
*****
هه‌موو که‌س دنیا له ده‌ڵاقه‌ی چاوی خویه‌وه ده‌بینێ. جیهان به هه‌موو پیچیده‌گیه‌کانیه‌وه ، پیوه‌ندی
ئینسان له گه‌ڵ سروشت،پێوه‌ندی ئینسان له گه‌ڵ ده‌ور و به‌ری خوی ، به‌تایبه‌ت بۆچوون و تیگه‌یشتن له هۆکاری دیارده کومه‌ڵایه‌تیه‌کان ، هه‌ر له قه‌ده‌ر توانای فیکری و بیری هه‌ر تاکه که‌سیک له‌زه‌ین دا ره‌نگ دانه‌وه‌ی ده‌بیت. ئه‌م قانوونه شاملی ئاغای حاجی احمدیش ده‌بیت. له دنیای ده‌روون و له زه‌ینی حاجی احمدی دا حیزبی سیاسی هه‌ر به‌و شیوه دروست ده‌بی که حیزبه‌که‌ی خوی پێی گرت و هاته‌کایه‌وه ، بوون به سه‌روکی حیزبیکی سیاسیش ، به پێوانه‌ی حاجی احمدی هه‌ر به‌و شێوه ده‌کری و له‌و ریگاوه تیپه‌ر ده‌بێ که ئه‌و پییدا تیپه‌ر بوو و کرا به سه‌رۆکی پژاک
:له روژیکی ته‌ماوی و بارانی پایز دا له یه‌کیک له شاره‌کانی ئاڵمان ، کاتیک حاجی احمدی له دووکانه ًپیتزا فروشی ً یه‌که‌ی خۆی ، وه‌ک هه‌موو روژان وساڵانی پێشوو ، خه‌ریکی کار و کاسپی خۆی بوو ، کوتووپر ته‌له‌فونیکی بو ده‌کرێ. پ.ک.ک یه که له‌و سه‌ری خه‌ته‌وه قسه ده‌کا و پیی ده لی : چ دانیشتووی هه‌واڵ ؟ ئه‌وه ئیمه حیزبیکمان دروست کردوه بو کوردستانی روژ هه‌ڵات ناومان ناوه پژاک و توشمان کردوته سه‌روکی ئه‌و حیزبه تازه. هه‌سته بو کار و بار و چالاکی سیاسی ، ڕابه خوت بگه‌یه‌نه. پ.ک.ک ئه‌وکات به‌حاجی ناڵێ که بو به ئه‌ستۆ گرتنی پۆستی سه‌روکایه‌تی ئه‌و حیزبه به زور که‌سی تری خه‌ڵکی کوردستانی ئیرانیان ، که هه‌ر وه‌ک ئه‌و له هه‌نده‌ران ده‌ژین ، کوتوه به‌ڵام ئه‌وان رازی نه‌بوون و قه‌بوڵیان نه‌کردووه و حاجی احمدی ته‌نیا که‌سێک ده‌بێ که ئه‌و حازر به وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته ده‌بێ . ئه‌وه ئه‌و کاته‌یه که پژاک ئاوا بوو به حیزب و حاجیش ئاوا بوو به سه‌رۆکی. خوا هه‌ڵناگری بو خؤی هه‌موو جاریک ده‌یڵێ و حاشای لیناکا که ئاگای له هه‌موو شتیک بوبیت ئاگای له‌وه نه بو که بۆچی وچون کرا به سه‌روکی حیزب ، هه‌ر وه‌ها ئه‌وه‌ش ناشاریته‌وه که نیوه‌ی زایاتری کومیته‌ی ناوه‌ندی حیزبه‌که‌ی خوی ناناسی ! جا ئه‌گه‌ر ڕه‌وایه‌تی له دروست بوونی کۆمه‌ڵه ئاوایه که ده‌یڵێ، پێتان سه‌یر نه‌بێت، هه‌ر به راستی پیی وایه کومه‌ڵه‌ش وا دروست بووه ، به گشتی پیی وایه هه‌موو حیزبی دنیا له هه‌موو جیگایه‌ک هه‌ر وا دروست ده‌بن ! که‌سانێک یان هێندێک سه‌رچاوه‌ی ده‌سه‌ڵات هه‌ن، وه‌ک ساواک ،وه‌ک پ.ک.ک کۆ ده‌بنه‌وه و ته‌گبیر ده‌که‌ن که باش واێه جه‌ماعه‌تێک پێکه‌وه بلکێنن و که‌سیک بکه‌ن به سه‌رۆکیان ناوێکی له سه‌ر دانێن و بڵێن برۆ تۆ له‌مرۆ به‌ولاوه حێزبی !
که‌س نیه پێی بڵێ کاکی برا حیزب وا دروست نابی ، ئه‌گه‌ر دروستیش بکری نا بی به حیزب. یه‌کیک نیه پێی بلی که‌س وا نابی به سه‌رۆک ئه‌گه‌ریش کردیان به سه‌رۆک که‌س به جیدی ناگرێ ! به دڵنیاییه‌وه لانی که‌م له کوردستانی روژهه‌ڵات ئه‌م جوره حیزب و ئه‌م جوره سه‌روکا‌ێه‌تیه‌ه ناێگرێ. ئه‌وه‌ی حاجی احمدی دیویه‌تی و به سه‌ری هاتووه زورتر وه‌ک ئه‌و ئه‌فسانه‌یه ده‌چی که قه‌دیم دایه گه‌وره‌کان له شه‌وانی سارد و دریژی زستانی کوردستان مندالانیان پی سه‌رگه‌رم ده‌کرد و ده‌یان کردنه خه‌و.حه‌تمه‌ن ئه‌ویش ئه‌فسانه‌ی " کوره که‌چه‌ڵه‌ی بیستووه. با من توزیک وه‌بییری بینمه‌وه:
یه‌کێک بوو یه کێک نه بوو ، ده‌گیرنه‌وه سالانی زوو ، قه‌دیم له دییه‌کی نزیک شاری نه‌غه‌ده کوریکی ساویلکه و داماو ده‌ژیا پییان ده‌گوت "`کوڕه که‌چه‌ڵه `روژیک له تاو داماوی و روژ ره‌شی سه‌ری خۆی هه‌ڵده‌گرێ و ده‌روا. حه‌وت شه‌و و حه‌وت روژ به رێگه‌وه ده‌بێ تا ده‌گاته ولاتیکی غه‌ریب. تماشا ده‌کا هه‌موو خه‌لکی شار ژن و پیاو ، ورد و درشت له مه‌یدانی شار کۆ بوونه‌وه. ً هه‌ڵایه‌ک بوو، فرکان فرکانیک بوو ً که‌س نه‌یبینی. ده‌پرسی ئه‌و هه‌ڵایه‌چییه؟ ده‌ڵین هه‌ی نه‌بێ ، چۆن نازانی ؟ سه‌رۆکی ئه‌م ولاته مردووه ، ئه‌مروو سه‌رۆکی تازه ده‌ست نیشان ده‌کرێ. بازێک هه‌ڵده‌ده‌ن، ئه‌و بازه له سه‌ر شانی هه‌ر که‌س نیشته‌وه ئه‌و که‌سه ده‌بیته سه‌رۆک ! کوره که‌چه‌ڵه تاساو و سه‌ر سووڕ ما‌و له‌و ًهه‌ڵا و فرکان فرکانه ً له کونجێک کزه‌ڵۆک ئه‌کا. باز هه‌ڵده‌دری و پاش به‌ێنێک سووڕان به سه‌ر حه‌شاماته‌که دا له سه‌ر شانی کوڕه که‌چه‌ڵه ده‌نیشێتوه و به‌م جوره کوره که‌چه‌ڵه ده‌بێ به سه‌روک !!
به‌ڵام بریا که‌سێک هه‌بوایه که به حاجی احمدی بکوتایه هه‌واڵ ئه‌مانه ئه‌فسانه‌ن. راستیه‌کان زور دوورن له حکایه‌ت و ئه‌فسانه. بلێی که‌س هه‌بی پی بلی ئه‌وه باز نیه له سه‌رت نیشتووه ، وریا به سه‌رت به فه‌ته‌رات دا ئه‌با !؟
*****
ره‌نگه خوێنه‌ری ئه‌م بابه‌ته پرسیار بکات و بڵێ باشه ئه‌گه‌ر حاجی احمدی و سعیدالصحاف هه‌م که‌ساێه‌تیان و هه‌م ده‌ور و کارگه‌ریان وه‌ک یه‌ک وایه ده‌ی ئه‌و هه‌موو له سه‌ر رویشتنه‌ی بو چیه. قسه‌ێه‌کی به‌جییه، وه‌ک حاجی احمدی ده‌ڵێ ًپرسیاریکی زۆر جوانهً جا به‌پیچه‌وانه‌ی ئه‌و که جوابی پرسیاره جوانه کانیش نا داته‌وه من ولامی ئه‌م پرسیاره به جیگایه ئه‌ده‌مه‌وه.
ئه‌گه‌ر ئه‌مانه قسه‌ی تاکه که‌سیک به نیوی ًئه‌وره‌حمانی حاجی ئه‌حمه‌دیً بووایه وه‌ک هه‌میشه ده‌بووه هوی پیکه‌نین و گالته‌جاری خه‌لکی . به تایبه‌ت تا ئه‌و جیگایه ده‌گه‌ریته‌وه سه‌ر کومه‌ڵه و رووی ده‌می له کۆمه‌ڵه‌یه ئه‌و ووتانه بی به‌ها تر له‌وه‌ن که که‌س له کوردستانی روژهه‌لات به هه‌ندی بگرێ و بیر له جواب دانه‌وه بکاته‌وه ، ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌نه ئه‌م بابه‌ته‌ش، منیش مه‌به‌ستم "جوابدانه‌وه" به قسه‌کانی ئه‌و کابرایه نه‌بووه. کومه‌ڵه - ته‌نانه‌ت ئه‌و کاته‌ش که تووشی کیشه‌ی ناوخویی هات بێ ،بو خه‌لکی کوردستان خوشه‌ویست تر، پاکتر و به نرخ تر له‌وه‌یه که به‌م هاته‌ران پاته‌رانه‌ی حاجی احمدی خه‌وش له داوێنێ بنیشی. رێبه‌رانی کومه‌ڵه ئه‌و کاته‌ی ئاغای حاجی احمدی له ئورووپا که‌س نازانی خه‌ریکی چی بوو، ته‌قریبه‌ن هه‌موویان له سه‌ر هه‌ڵسووڕان و چالاکی سیاسی دژی رژیمی شا له زیندانه‌کانی ساواک دابوون. ئه‌و قسه که گویا ساواک کومه‌ڵه‌ی دروست کردووه ته‌نیا ده‌توانێ به زاری که‌سیک دا بی که ئه‌گه‌ر زۆر مایه ی بۆ دابنیی ده‌بێ بڵێی هیچ ئاشناییه‌کی له گه‌ڵ سیاسه‌ت نیه و به تایبه‌ت هه‌ر ئاگاداری میژووی سیاسی کوردستانی ئیران نیه . به‌لام ئه‌م قسانه کاتیک ده‌بنه جیگای مه‌ترسی که له زمانی که‌سیکه‌وه داده‌که‌وێ که خوی به‌رێبه‌ری حیزبیکی سیاسی داده‌نێ. ئه‌و قسانه کاتێک مه‌ترسی دارن که حیزبه‌که‌شی هیچی له سه‌ر ناڵێ و خۆی له‌و قسانه دوور ناخاته‌وه. مه‌ترسی ئه‌م قسانه کاتێک زۆرتر خۆی ده‌نوێنێ که پژاک به‌پیجه‌وانه‌ی حیزبه‌کانی تر، بیجگه له چالاکی و هه‌ڵسووڕانی چه‌کدارانه له کوردستانی رۆژهه‌ڵات شتێکی تری لێ نه‌بیندراه. نه بوخوی ئیدیعای ئه‌وه ده‌کات که به‌رنامه‌یه‌کی سیاسی هه‌یه بو کومه‌لگای کورده‌واری و نه که‌سیش چاوه روانی ئه‌وه‌یان لیده‌کات. ئیران به کوردستانیشه‌وه ، روو له ئال و گور و وه‌رچه‌رخانێکی گه‌وره‌یه. هه‌ر رووداویکی ناوچه‌یی و ناوخویی ئیران ده‌توانی گورانکارییه‌کی گه‌وره له مه‌یدانی سیاسی دا بو چالاکی حیزبه سیاسیه‌کانی کوردستانی ئیران ده‌سته‌به‌ر بکات. هه‌ر له سه‌ر ئه‌م جوره تیروانینه‌یه که حیزبه سیاسیه‌کانی کوردستانی روژهه‌لات به گشتی و حیزبی دیموکرات و کومه‌له به‌تایبه‌ت به ده‌رس وه‌ر گرتن له ئه‌زموونه کانی پیشووی کوردستانی ئیران و هه‌ر وه‌ها ده‌رس وه‌ر گرتن له ئه‌زموونی حیزبه‌کانی کوردستانی باشوور له حه‌ولی ئه وه‌دا بوون و هه‌ن که به‌جوریک زه‌مینه‌ی هاوکاری و هه‌ماهه‌نگی له نیو خویان دا پیک بینن بو گه‌یشتن به دوو مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی : یه‌که‌م لێک گرێدان و لیک هه‌ڵپیکانی خه‌بات و چالاکی سیاسی، دیپلوماتیک و سه‌ر ئه‌نجام پیشمه‌رگانه‌ی حیزبه‌کانی کوردستانی روژ هه‌لات دژی دام و ده‌زگا و هیزه سه‌رکوتگه‌ره‌کانی کوماری ئیسلامی ئیران ، دووهه‌م بو به‌رگری کردن له رووداوی تالی شه‌ری ناوخویی. ئه‌م دوو مه‌به‌سته سه‌ره‌کییه خوی له خوی‌دا ئه‌وه‌نده گرینگ و پر به‌هان که بوته ئاره‌زوی هه موو خه‌لکی کوردستانی روژهه‌لات.بویه هه‌رچه‌نده کیشه ناوخوییه‌کانی حیزبه‌کانی کوردستان تارمایی خستبیته سه‌ر حه‌ول و تیکوشان بوگه‌یشتن به‌م ئامانجه و دابین کردنی"میثآق" ێکی نوێ له نیو حیزبه کوردستانیه‌کان ، له پیویستی و گرنگی پیکهینانی به‌ره‌یه‌کی کوردستانی هیچ که‌م نه بوته‌وه. قسه‌کانی سه‌رۆکی پژاک ریک به پیچه‌وانه‌ی ئه‌م زه‌روره‌ته‌یه و زیاتر له‌وه‌ش بؤنی خوش کردنی ئاگری شه‌ری نیو خویی له کوردستانی ئیرانی لێدێ.ئه‌م مه‌ترسیه کاتیک گه‌وره تر خوی ده‌نوینی که سه‌رنج بده‌ینه هه‌م پیشینه‌ی سیاسی خودی حاجی احمدی و هه‌م ئه‌زموونی حیزبه‌که‌ی.
حاجی احمدی سه‌روده‌می راپه‌رینه‌که‌ی ئیران له سالی 1979 گه‌راوه بو کوردستان و وه‌ک خوی ده‌ڵێ ته‌نیا 3 سال له کوردستان ماوه، وه‌ک مه‌سئولی ئه‌وکاتی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئیران له ناوچه‌ی نه‌غه‌ده به‌رپرسی سه‌ره‌کی نانه‌وه‌ی ئه‌و ئاژاوه‌یه بو که شه‌ری کورد و ئازه‌ری له نه‌غه‌ده لیکه‌وته‌وه و بووه هۆی کوژرانی خه‌لکیکی زور و له‌وه‌ش خراپتر ئاگری دوژمنایه‌تی کورد وئازه‌ری هه‌ڵگیرساند دوای ئه‌وه‌ش بو خوی به خێروخۆشی گه‌راوه ئورووپا ! حیزبه‌که‌ی ئیستای حاجی احمدی (پ.ک.ک) بو ماوه‌یه‌کی دوور و دریژ و به ده‌سیسه‌ی هه‌ردووک حکومه‌تی کۆماری ئیسلامی ئیران و حکومه‌ته‌که‌ی صدام حسین ده‌رگیری شه‌ریکی بیهوده له گه‌ل حکومه‌تی هه‌ریمی کوردستان و هه‌ر دووک حیزبه سه‌ره‌کییه‌که‌ی کوردستانی باشوور ، یکیتی نیشتمانی و پارتی دیموکراتی کوردستان بوو. ئه‌م قسانه‌ی حاجی احمدی و به‌و پیشینه‌ی له سه‌ره‌وه باسم کرد، جیی خوێه‌تی خه‌ڵکی کوردستانی روژهه‌ڵات به په‌رۆشه‌وه چاوی لێبکه‌ن. رووداوه‌کانی ووڵاتانی وه‌ک لوبنان، فه‌له‌ستین، ئێراق و ئه‌فغانستان که هه‌ر له بنه‌وپاڵی خۆمانن ده‌بی بۆ هه‌مووانی سه‌لماندبێ که چۆن گرووپێکی چه‌کداری نا مه‌سئوول ده‌توانی ژیان و ئاسایشی ووڵاتێک بخاته مه‌ترسییه‌وه. ئیمه‌ی کورد دژمنمان که‌م نیه. هه‌موو دووژمنه‌کانمان ته‌جروبه‌ی زۆریان هه‌یه که چۆن گه‌مه به"' کار"ت ' ی کورد بکه‌ن و هه‌رکامه‌یان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی و دژی ده‌وڵه‌ته دراوسێکه‌ی له نێو کورد دا دارده‌ست بۆ خۆی دروست بکات. تۆ بڵیی ئه‌قلییه‌تی سیاسی کورد له‌وه تێپه‌ڕی بێ که چی دی نه‌که‌ویته ئه‌و چاڵانه‌وه که بۆی هه‌ڵکه‌ندراوه ؟
گه‌ڕانه‌وه بو لاپه‌ڕه‌ی ئه‌وه‌ڵ
گه‌ڕانه‌وه بو لاپه‌ڕه‌ی پێش‌و
رای خۆت بنێره
رای تو (11 نێردراو)
-
نێردراو له لایه‌ن : ئاسو, 09 July, 2008 15:20:23• ویرای سلاو بو کاک م. ئه وراز وگشت حیزبه کانی کوردستان وتیکوشه رانی ریگای ئازادی(به تایبه ت کومه له1.2.3....) خوشه ویست وتاره که تم خوینده وه ودیسان دلم بو حالی خومان سووتا به داخه وه جه نابتان زور نائاگایانه هه ر وه ها که بو خوتان ئاماژه تان پیکردووه که (من هه موو گفتگوو که م نه دیوه)حوکم تان بو تا که که سیک ساز کرد که ئه لان پیم وابیت چالاکی له کومه له وحیزبه کانی تر روژ هه لان زیاتر،به ریز به داخه وه ئیوه ته نیا به نوسینه کاری رژیمی خوین مژی ئیران تان ئاسان تر کرد یا ریگاتان زیاتر بو خوش کرد ئه م کاره ی ئیوه نه جیی ده ست خوشانه ونه جیی ئافرین کوتنه ته نیا ئاژاوه و دژایه تی لی ده بیته وه، من پاشان بلیم که سه ر به هیچ حیزبیک نیم و ته نیا دلسوزی گه له که م‌م برای به ریز قسه کانتان ته نیا ته شه ر لیدان وروون کردنه وه یک بوو که هیج سه ر چاوه یکتان بو قسه کانتان نه هیناوه و ته نیا بیر ورای خوتان ده ربری. خوشه ویست من تا ئیستا نه مدیوه که حاجی ئه حمه دی جله کانی وه ک سعید الصحاف بچیت ئه وه جیی سرنجه؟ به ریز وتاره که تان ئه م جوره ی که ده بیت شیاوی ناوی کومه له بیت نه بوو زور به قه ولی فارس عامیانه وبه ریشه بوون دیاره چاوه رووانی ئیمه له کومه له له ولامی قسه کانی حاجی ئه حمه دی دا ئه وه نه بوو بلکو رخنه ییکی شاره زایانه وسیاسیمان و ته نانت سه رکه وت‌و مان چاوه رووان ده کرد. خوشه ویست من نام هه ویت ئاموژگاری یان موعیزه ت بو بکه م به لام ئه گه ر گویتان له وته کانی حاجی ئه حمه دی له روژی 15/4/87 ئه گه ر روژه که یم هه له نه کوتبیت له کانالی نه وروز دا گویی راگرتبیت ده زانن که به راشکاوی کوتی من شتیکی وام نه کوتووه و کوتی شه هیدی کومه له شه هیدی ئیمه ن وشه هیدی ئیمه ش شه هیدی ئه وانن و ئیمه هه مومان برای یکین.خوشه ویست من وه کو دلسوزیک به ته واوی حیزبه کان ده لیم تکایه به م قسانه شه ری براکوژی ساز مه که نبو ئیمه گرینگ نییه که حاجی ئه حمه دی چ روژیک هاتووه بو ئیران یا حیزب بو چی له گه ل کومه له شه ری برا کوژیان کرد بو ئیمه ئیستا گرینگه که داب ونه ریت و زمان وئینسانیه ت مان له فه وتان دایه ئه م قسانه جا هه ر که س بیکا ته نیا دوکه له که ی بو چاوی خومانه ودوژمنی پی شاد ده که ین من دیسان ده یلیمه وه من ته واوی حیزبه کان برای منن وسه ر به هیچ حیزبیک نیم به لام تکایه ئه گه ر وتاریک تان نوسی با سه ر چاوه شی له گه ل بیت با ئه وه ش بلیم رخنه سازه نده یه و به رو سه رکه وتنمان ده بات به لام تیروری شه خسییه ت ته نیا ژه هره وبو خومان ده یخوینه وه به هیوای سه رکه وتن سوپاس ئاسو (بوکان)
-
نێردراو له لایه‌ن : ئاگرین مهاباد, 17 June, 2008 08:17:33• جیا له وه ی که سایه تی حاجی ئه حمه دی چیه و چی کردوه که من نامه ویت بچمه سه ری، ده مویست له سه ر یه ک شت قسه یه ک بکه م ئه ویش مه سه له ی پژاکه و شیواندنی فه زای کوردستانه و بیانوو دایینه به ده ست کوماری ئیسلامی بو سه رکوتی هه ر چی زیاتر خه لکی کوردستانی روژهه لات. له م روژانه یه کیک له دوستان قسه یه کی بو کردم ئه ویش ئه وه بوو: ده ی‌وت به تایبه ت له زانکوکانی کوردستان پژاک ته ینا بیانوه بو کوماری ئیسلامی که خویندکاری کورد بگرن و لی بده ن به بی ئه وه ی یه ک دانه له و خویندکارانه سه ر به وان بیت. له لایه کی دیکه چالاکانی مه ده نی بی ئه وه ی مه یلیان بو لای پژاک بیت روژ نیه به بیانوی عه مه لیاتی نیزامی پژاک یه کیان ره وانه ی به ندیخانه ده که ن . له سه ر سنوره کان به بیانوی پژاک کوری خه لک ده کوژن، و خولاسه ناویریت ته کان خویت به و بیانوویه که پژاک داویه ته ده ست ده وله ت خه لکی کوردسان خه ریکن هه زینه یه ک ئه ده ن که که ده کرا به و جوره نه یده ن. به لام له پال ئه وانه شدا ئیستاش پژاک هه مان کلکی پ کاکایه و ئیستاش ئوجالانیک که هه ر له فروکه که یا و له ترسا وتی دایکم تورکه به ریبه ری خویانی ده زانن. ئیستاش نه خوشخانه و ده فته ری ره سمییان له وریمی به رده ومه و مراد قه ریلان و جه میل باییک مانگ نیه به رپرسانی کوماری ئیسلامی نه بینن. که م روژ هه یه کاسبکارانی سه ر مه رز شه قی پژاک نه خون و جه ریمه نه کرین. بویه پژاک چگه له وه ی کومه لیک گه نجی دل پاک و ئیحساسی نه بیت که دلیان به شه ره ته فنگ خوش تا ئیستا نه یتوانیوه هیچ پیگه یه کی کومه لایه تی بو خوی به ده ست بینیت و به دلنیاییه وه ده بیت رو بکاته وه کوردستانی باکوو و له وی کاری خوی بکات و چاره نوسی کوردستانی روژهه لات که سی تر هه یه ده خاله تی تیدا بکات.
-
نێردراو له لایه‌ن : rehim nozhat, 17 June, 2008 06:11:31• dest xos bo ew nusine tenzwaraneyet, seyr eweye le nusirawekey berezitan derdekewet , ke le nav hemu rikxirawekani rojhelati Kurdistan,(pjak, komele 1,2,3 pdk-i 1,2 pak, yeketi sorisgiran u htd) ta be esta zor be tirsin le wey katik basi hindek hele u pewendi heledari mejuyiyan dekrit.
-
نێردراو له لایه‌ن : روژهه‌لات بوکانی, 17 June, 2008 06:10:25• بو کاکی یه‌کیک بو یه‌کیک نه‌بو ( م هه‌وراز)ئاشقی سه‌حید سه‌حافو میژو نه‌زان برام ده‌توانی پیم بلی که دکتورقاسملو وه حا چی ئه‌همه‌دی له چ تاریخیک گه‌رانه‌وه ، ئه‌گه له‌بیرت نایه با من پیت بلیم له 22 سالی 57 گورانکاری هاته ئاراوه که سه‌رده‌می شاپوری به‌ختیار به وه شا‌و ساواک نه‌مابون واته هه‌تا مانگی خردادی سالی58 به‌سه‌رده‌می گوپال به‌ده‌ستان ناویان ده‌برد هیچ حکومه‌تیک نه‌بو که زوربه‌ی ئوپزیسیون ئه‌و کاته گرانه‌وه که هه‌مو که‌سیک ده‌یتوانی بگه‌ریته‌وه به ئازادی ، که حاجی اهمه‌دیش ئه‌و کاته گه‌راوه بو زانیاریت . خالی 2 به‌ریزتان ده‌فه‌رمون که کومه‌له 10 سال پیش روخانی شا دروست بووه‌ئه‌ی ره‌حمه‌تد لی بیت ده‌کریت به‌لگه‌یه‌کی کومه‌له‌مان‌له ساله‌کانی 52 یان 53 یان 54 یان 55 یان 56 بو بخیته سه‌ر سایتیک بو خه‌لکی کوردستان برام که منیش قسه کانت به ئه‌و په‌ری دلفراوانیه‌وه وه‌ر گرم ، بوخوت ده‌فه‌رموی که 10 سال پیش له ده‌ره‌وی ولات به چه‌ند ناوی جوراوجور هه‌بوین که یه‌کیان له له‌نده‌ن بو وه به‌ریز سه‌لاحی موهته‌دی له‌لان ساواک ئازاد کراو چو بو ناویان ، واکو ئیستا له هه‌ر ولاتیک چه‌ند که‌سیک خویان ریکخراویک پیک دینن ئه‌وه ناکریت ناوی بنین حیزبی سیاسین ، ئه‌و کاتیش هه‌ر وا بووه برام کومه‌له ئه‌گه له چه‌ند ریکخراوی جوراو چور له خه‌لکانیک که هه‌ستی چه‌پ گه‌رایان هه‌بوبیت وه ئاگایان له یه‌ک نه بوبیت به‌لام به هوی باوه‌ری چه‌پ بون به‌ناوی کومه‌له له سالی 58 له بوکان به سه‌رپه‌رشتی سه‌لاحی موهته‌دی بون به حیزبی کومه‌له ، وه هه‌ستی کومه‌لیک گه‌نجیان به لای خویاندا راکیشا وه له ناوچه‌ی سنه په‌ره‌ی سه‌ند بی ئه‌وی که هه‌ست پی بکه‌ن کی له پشتیه وه‌یه بو ئاگاداریت م هه‌وراز هه‌ر له سالی 58 خه‌لکی بوکان ویستان هیرش بکه‌نه سه‌ر مالی موهته‌دیه‌کان وه ئیلخانیزاده‌کان وه له لایه‌ن هیزه‌کانی به ناو کومه‌له‌وه پاریزران که ویستیان ته‌قه له خه‌لک بکه‌ن به‌لام باخ‌و باختیان هه‌مو لی برین ئه‌وه بو که ئه‌و بنه‌ماله‌یه چالاکی خویان گوازته‌وه بو ناوچه‌ی سنه ، بو اگاداریت هه‌ر له سالی 58 یه‌که‌م توی شه‌ری کومه‌له وه دیموکرات داچیندرا له به‌ینی بنه‌ماله‌ی عومه‌رخانی فاروقی وه بنه‌مای موهته‌دی وه مه‌قه‌ری کومه‌له واکو که‌له‌گای کردن له تیکانته‌په دامه‌زرا که ئه‌و کات سه‌رده‌می حکومه‌تی بازرگان بو وه سه‌رده‌می هه‌لبژاردن بو برام که دوایه له سالی 59 وه 60 ناکوکی که‌وته نیوان کومه‌له‌و حیزب بویه من ئه‌وانه‌ت به زمانیکی ساده بو ده‌نوسم که من خوم له به‌شیکی راگه‌یاندنی هیزبکی سیاسی دا بوم که هه‌مو روداوه‌کانم له ژیر چاودیری داب‌و من نه حیزبیم وه نه کومه‌له
-
نێردراو له لایه‌ن : ئه‌مجه‌د ره‌سولی, 17 June, 2008 06:04:51• ده‌سته‌کانت خۆش کاک هه‌وراز ،من به‌ش به حاڵی خۆم به‌م گوتاره باشتر له‌م کابرایه و له عیزبه کارتونییه‌که‌ی گه‌یم . ئه‌م روونکردنه‌وانه فره پێویست و گرنگن ،سپاس بۆ تروسکه‌ی ئازیزیش .
-
نێردراو له لایه‌ن : بة رزان شارةزوورى, 17 June, 2008 06:01:49• سةرةتا سلاو بةريزان ئةم كابرابى ئاكالةخةباتى كةلى كوردلةروزهةلات دةيةويت بةم جورة قسة بى مانا‌و بروبوجانة خوبةخةلكى كوردستان بناسينيت ديارة جةنابى حاجى لةسةرفةرمانى باشماوة دوراوةكانى بارتى بةناو بةكةكة كراوة بةسةردةستةى كومةليك جةردة دةيةويت لةريكةى خوخستنة شوين يان هاورييةتى قاسملوى نةمر خوى بكات بةتيكوشةرو خةبات كير لةبةرئةوة ئاغاى ئةحمةدى بوية ئةم قسة بوج وبى مانا دةكات بى ئاكا ية لة خةباتى كومةلةو كةلى كورددورنى ية ئةو كاتة جاش بووبيت ئةحمةدى خةبات وتيكو شان بةجةنابت و جةتةكانت ناكريت بوية ئيمة ى كةلى كورد لةباشور توشى كيشة مةكةن تولةوقسة بازاريانة بكةيت يان نا كةلى كورد ئةمرو لةروزهةلات هة مويان جاويان لة كومةلةية و تةنها كومةلة بةفرياد رةس دةزانن لةبةرئةوة جةنابى ئاغاى ئةحة هةمووكورد لةوة دلنيان كةتوش بةردةستى هيزةكانى ئيران كةوتى ئةوكاتة بةوينة ئوجةلا نة شورش كيرةكةت دةليى دايكم فارسة لة كو تايدا دةليم ئةورةحمان سةرت داى لةبةرد
-
نێردراو له لایه‌ن : سه‌نگه‌ر, 16 June, 2008 11:37:35• ده‌ست خوش م.هه‌وراز. ئه‌وه‌ی راست بی من به قسه‌ی 2 كه‌س زورم پیكه‌نین دی و پیموایه خوو و ره‌وشت، ئاكار و كرده‌وه، قسه و دم كاویژیان و سه‌رتاپییان جوكه. ئه‌ویش ره‌حمان حاجی ئه‌حمه‌دی و مه‌حموود ئه‌حمه‌د نژاده. كاتیك ئه‌مانه قسه ده‌كه‌ن قوربه‌سه‌ر دیته پیكه‌نین.
-
نێردراو له لایه‌ن : Awat, 16 June, 2008 11:32:38• Komala deriaye u deria be demi Rehman Haji Ahmedi pis och glaw nabe.
-
نێردراو له لایه‌ن : بۆکان, 16 June, 2008 11:32:38• ئه‌ری کاکه هر نه‌برایه‌ۆه ده‌به‌سه تۆ بۆ خۆت ده‌لی حاجی هیچ کاره نی ئیمه‌ش دزانین ئه‌ۆه هزار ۆتارتان له سه‌ر نۆسیی باۆر که هر ۆه‌ک بۆ خۆت ده‌لی به قسه‌کانی حاجی پیده‌کنی منش بۆ هه‌مۆۆه جۆابی ئیۆه پیکه‌نینم دی...کاکی برا خۆ ئه‌ۆی کاک عبدۆللای مهته‌دیش له سه‌ر پ کاکا ۆ پژاک کۆتی هر ۆه‌ک ئی حاجی ئه‌حمدی بۆ که له سه‌ر کۆمه‌له کۆتی.
-
نێردراو له لایه‌ن : Azad saqez, 16 June, 2008 11:28:41• ba rasti dast xosh bet .baba aw haji ahmadi har zor .... xak ba sar aw hizba aw rahbarite,man hich qsaekm nia la sar avai ka komala ba dasti savak drost bo ya na,balam haji ahmadi va siast na valla.hhhh.komla hezi bo xalki bo,xo frosh na bo, bo faqir u hazhar bo azadi u barabri insan shoreshi da kerd.
-
نێردراو له لایه‌ن : kujan, 15 June, 2008 08:48:18• camahati abdulla xai bu axeri le daxi abdullrehmani 7aji ahmadi wergi xoyan de deren derdi dermane ewa awa neya derde dermane ewa awaya btwanin bene maedane kerdawa. nawak le daxi 7aji ahmade wergi xotan bederen chonke hizbake le medandaya ewash le urdogga be dasalat bone.
هه‌واڵی زیاتر
- ده‌وترێ چوار پێشمه‌ڕگه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشان له "سنه" كوژراون
- هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی فوئاد: مه‌ترسه و مۆرهكهت هه‌ڵده
- ئاگاداری بۆ خوێنه‌رانی به‌شی كوردی بروسكه
- سێ كاسبكار كوژران وبریندار بوون
- ئاگری سپای پاسداران گه‌یشته ناوچه‌ی سه‌لاسی باوه‌جانیش
- بانگكردن و ده‌ستگیركردنی پێنج هاووڵاتی كورد له بۆكان
- راگه‌یه‌ندراوی كومیته‌ی ناوه‌ندی خه‌بات
- قه‌ڵه‌مه خۆفرۆشه‌كان ته‌قه له هێما نهتهوهیییهكان ده‌كه‌ن
- ئاههنگیک به بۆنه‌ی 25ی گه‌لاوێژ له شاری ڤانکوڤه‌ری کانه‌دا
- راگه‌یاندنی كۆمه‌ڵه به بۆنه‌ی ساڵوه‌گه‌ڕی 28ی گه‌لاوێژ...
- بانگه‌واز:28ی گه‌لاوێژ،ڕۆژی په‌رچدانه‌وه‌ی مرۆڤ کوژی رژێمی کۆماری ئیسلامی
- ئاگاداری کۆڕی پرسەو سەرەخۆشی مام ئەحمەد قادری لە نۆروێژ
- مێژوو، ڕاستی و به‌ڵگه
- لانیكه‌م 5379 بابه‌تی پێشێلكاری مافی مرۆڤ ته‌نیا له‌ماوه‌ی مانگی گه‌لاوێژدا روویداوه
- مامۆستا سه‌یید جه‌لالی حسێنی، ڕێبه‌رێکی شۆڕشگێڕ
- سیستمی فیدرالی وه‌ك چاره‌سه‌ری كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌كان له ئێران
- کۆسپه‌کانی پێک نه هاتنی ده‌وڵه‌تی کورد !
- ئه‌گه‌ر مافی په‌نابه‌ریی به ئاسانیی وهدستبهاتبا
- دکتۆر ئازاد مورادیان: ده‌بێت کۆماری ئیسلامی ئێران بخرێته ژێر چاودێری نێونه‌ته‌وه‌یی
- عه‌بدوڵا موهته‌دی: پێشبینی هێرش بردنه سه‌ر ئێران بۆ هیچ که‌س ئاسان نیـیه
- جه‌مشید به‌هرامی باس له ئاگرکه‌وتنه‌وه‌کانی ناو دارسـتانه‌کانی کوردسـتانی ئێران ده‌کات
- ته‌ها حه‌سه‌نیانی ده‌ڵێت پـێشـنیاری ئهحمهدینهژاد بۆ وتووێژ له‌گه‌ڵ سه‌رۆک ئۆباما شـتێـکی نوێ نیـیه
- عارف باوه‌جانی: لایه‌نێ له ژێر فشاری چه‌ند فارس ویستویانه لۆگۆی ئاڵای کوردستان له سه‌ر تهلهفزۆێنهکهیان لابه‌رن
- ده‌قی وتووێژێکی "کاوه ئه‌مین" له‌گه‌ڵ شێخ عێزه‌دین حوسێنی
- په‌یامی پیرۆزبائی کۆمه‌له بۆ به‌ریز مه‌سعود بارزانی
- ئاههنگیک به بۆنه‌ی 25ی گه‌لاوێژ له نۆروێژ
- ئاههنگیک به بۆنه‌ی 25ی گه‌لاوێژ له یوتوبۆری
- ئاسۆی رۆژهەلات ژمارە 58
- پیرۆز بێت رۆژی ٣١ی جۆزه‌ردان !!په‌یامی كومیته‌ی ناوه‌نديی به بۆنه‌ی رۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه
- راپورتێك سه‌باره‌ت به كوَنفرانسی هێزه كانی ئوپوزیسیونی ئێرانی له پاریس
- داواکاری له رای گشتی و ئه‌حزابه سیاسیه‌کانی کوردستانی و ئێرانی و هه‌مۆ ریکخراوه مرۆڤ دۆسته‌کان
- بانگه‌واز بۆ خۆپێشاندان له شاری ڤانکوڤه‌ر
- له سێداره‌دانی ئازادیخوازن له لایه‌ن کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه مه‌حکووم ده‌که‌ین
- سێزده‌هه‌مین کۆبوونه‌وی شوورای مافی مرۆڤ له‌بنکه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ژنێڤ
- كه‌مپه‌ین: "ژیان مافی هه‌موو مرۆڤێكه"
- جواره‌مین کونگره‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی دژی حوکمی ئیعدام له ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له ژنێڤ ده‌ستی پێ‌کرد
- بۆ....... به سۆز گیان و....چاوه‌کانی به‌سۆز گیان
- پێشکه ش به شه هید قادر به هرامی,
- به رزو به رێز بێت یادی شه هید سانیه به هرامی پیشمه رگه ی دێرینی کۆمه له
- سی ساڵ پاش شه‌ڕی ٣٥ ڕۆژه‌ی شاری بانه
- ڕازه نه درکاوه کانی کۆماری ئیسلامی ئێران- به‌شی یازده
- به‌رنامه‌ی سێکس وفه‌ساد کارییه‌کانی سه‌ی ئه‌حمه‌د خومه‌ینی وموحه‌مه‌د مونته‌زری
- انتخابات ایران زمین لرزەای برای رژیم ایران
- با خه‌ڵکی کوردستان نه‌که‌ین به قوربانی سه‌رنه‌که‌وتنی موسه‌وی
- راگه‌یێندراوی سازمانی خه‌باتی كوردستانی ئێران، له‌سه‌ر ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی خه‌ڵكی ئێران دژی رژیمی ئاخوندی
- پەیامی بەرێز عەبدولا موهتەی سکرتێری کۆمەلە بو خەلکی کوردستان
- حیزبی دێموکراتی کوردستان له ئاوی لێڵ ماسی ده‌گرێ!
- قه‌هری شۆڕشگێڕانه به ڕێوه، گه‌لی کورد بخرۆشێن!

هه‌واڵه‌کان
ڕاگه‌یاندنه‌کان
بابه‌ته‌کان