ئه‌رشیڤ
| Mo | Tu | We | Th | Fr | Sa | Su | |
|---|---|---|---|---|---|---|---|
| 1 | 2 | 3 | 4 | 5 | |||
| 6 | 7 | 8 | 9 | 10 | 11 | 12 | |
| 13 | 14 | 15 | 16 | 17 | 18 | 19 | |
| 20 | 21 | 22 | 23 | 24 | 25 | 26 | |
| 27 | 28 | 29 | 30 | ||||
ڕاپرسی: 28 گه‌لاوێژ
به‌م بابه‌ته پله بده
(کۆی ده‌نگه‌کان پله‌کان: 22)
چه‌ند قسه‌یه‌کی کورت له گه‌ل که‌یوان سه‌نائی
له چه‌ند حه‌وتوی رابردودا سکالانامه‌یه‌کت له دژی کۆمه‌ڵه و کاک عه‌بدوللاَی موهته‌دی له چه‌ند سایتێکی ئینتيرنێتیدا بلاو کردوه‌ته‌وه ، ته‌نانه‌ت به‌مه‌شه‌وه رانه‌وه‌ستاوی وله دادگای سلێمانیش شکاتت له کۆمه‌ڵه کردوه له سه‌ر هێندێک پاره که کۆمه‌ڵه به تۆ قه‌رزداره.
پێش هه‌مو شتێک ده‌بی ئه‌مه بلێم که زۆر به‌داخه‌وه‌م که ئه‌م کێشه گه‌یشته ئه‌م ئاسته که تو ئه‌م کارانه بکه‌یت. به‌لام مه‌به‌ست له‌م نامه هێندێک روونکردنه‌وه‌یه که پێم باش بو وه‌بیرخۆتی بهینمه‌وه.
یه‌که‌م، تو له ولاتێکی ئوروپائی ده‌ژیت و هیچ نه‌بێت له هێندێک یاسای ئه‌م ولاته به‌تایبه‌تی یاسای ئه‌حوالی شه‌خسی ده‌بی تێگه‌یشتبێتیت به‌تایبه‌تی خۆت ئاماژه‌ت به‌وه کردوه که له هوله‌ند له زانستگاش ده‌رست خۆیندوه، به‌لام له‌و سکالانامه‌یه‌ت دا رێک به پێچه‌وانه‌ی یاساکانی مافی تاکه‌که‌س عه‌مه‌لت کردوه، بو نمونه تو بۆت نیه موکالمه‌ی ته‌له‌فونی که‌سێک به بێ ئاگاداری خۆی ریکۆرد بکه‌یت و له میدیا بلاوی بکه‌یته‌وه، هیچ ده‌زانی ئه‌م کاره‌ت به‌ته‌واوی به پێچه‌وانه‌ی یاسایه و ته‌نانه‌ت له‌دادگاش رێگات پێ ناده‌ن له دژی به‌ناو تاوانبار به‌کاری بێنیت.
دوهه‌م، تو له‌م مه‌سه‌له‌ی پاره ته‌بلیغاتێکی ژاراویت بو شکاندنی که‌سایه‌تی تاک له کۆمه‌ڵگا وه‌رێخستوه، له‌هه‌مان کاتدا که‌یسی سیاسیت لێ دروست کردوه که ناره‌وا و ناراست و نابه‌جێگه‌ن، به‌م شێوه کێشه‌که‌ت له که‌یسێکی حقوقی ده‌رهێناوه و کردوته به که‌یسێکی سیاسی که‌وابو شێوه‌ی هه‌ل سوکه‌وت له گه‌ل که‌یسی له‌م چه‌شنه جیاواز ده‌بێت . بو سه‌لماندنی ئه‌م راستیه ته‌نها به چاوخشاندنێک به سه‌ر تۆری ئینترنێت دا و خوێندنه‌وه‌ی نوسراوه‌کانی خۆت ئه‌م حه‌قیقه‌ته ده‌سه‌لمێنرێت .
هه‌م خۆت و هه‌م ئه‌وکه‌سانه‌ی که سکالانامه‌که‌ی تۆیان خۆیندوه‌ته‌وه ده‌زانن که کۆمه‌ڵه له هیچ جێگایه‌ک نکۆلی له‌و پاره‌ی تۆ نه‌کردوه و هه‌ر وه‌ک هاوری عه‌بدوللای موهته‌دی به شاهیدی کاک نه‌جمه‌دینی گولپه‌روه ئه‌ندامی کومیسیونی مالی کۆمه‌ڵه له نامه‌که‌یدا که بۆتی ئیمزا کردوه و هه‌روه‌ها کاک جه‌عفه‌ری ئیلخانیزاده و کاک نه‌جمه‌ش له موکالمه ریکوردکراوه‌کانیاندا ئاماژه‌یان به‌وه کردوه که ئیمه ئه‌م پاره به‌تو قه‌رزدارین و ده‌ت ده‌ینه‌وه، به‌لام ئیستاکه ناتوانین هه‌ر هه‌موی به‌یه‌کجار بده‌ینه‌وه، و هیچ کام له‌م به‌ریزانه نکۆلیان له پاره‌که‌ی تۆ نه‌کردوه سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی که به‌ده‌یان و سه‌دان جار ته‌له‌فونت بو کردون و به‌ده‌یان جار قسه‌ی ناشیرینت پێ وتون، به‌لام ئیستاش ده‌لیين که ئه‌و پاره ده‌ده‌ینه‌وه. تو به هیچ شێوه‌یه‌ک حازر نه‌بویت له‌گه‌ل هاوریانی کۆمه‌ڵه رێک بکه‌ویت که له دانیشتنی ئاخردا له سلیمانیش پیشنیاریان پێت کرد، به‌لام ئه‌مه‌شت قه‌بول نه‌کرد و ئیستاکه که‌یسی سیاسیشت لێ سازکردوه و کۆمه‌لێک هاته‌ران پاته‌رانت پێکه‌وه‌ناوه و بڵاوت کردوه‌ته‌وه و خۆیشت وا مه‌زلوم نیشان داوه که خه‌لکی ساده به‌زه‌ییان پێتدابێت و که‌سێک نابه‌له‌د بێت پێيوایه به‌راستی حوسه‌ینی که‌ربه‌لا ئه‌تۆی!
کاک که‌یوان! تو پاره‌که‌ت بردبوو بو کوردستان که بیزنیسی پێوه بکه‌یت (که حه‌قی خۆته) به‌لام هه‌روه‌ک خۆیشت ئاماژه‌ت پێداوه به هۆگه‌لیک بۆت نه‌کراوه و رێکی نه‌هاتوه، بۆیه ئه‌وپاره‌یه‌ت به‌کۆمه‌ڵه داوه نه‌ک له‌به‌ر خێرخوازی خۆت و ته‌نانه‌ت وه‌ک ئه‌مانه‌ت، به‌لکوو رێک بو کاری بیزنیس و سوود وه‌رگرتن (که ئه‌ویش چ سودێک له یه‌ک سالدا ده‌هه‌زار يؤرؤ! هیچ بانکیکی دونیاش ئه‌وه‌نده‌ت پێنادات)، بۆیه تو حازربویت ئه‌م کاره‌بکه‌یت. ئه‌لحه‌ق کۆمه‌ڵه‌ش له ناچاری و به‌هۆی ده‌ست ته‌نگی ئه‌م کاره‌ی کردوه و خۆی خستوه‌ته ژێر ئه‌م قه‌رزه و نیه‌تیشی هه‌رئه‌مه بوگه که له‌کاتی خۆیدا بتداته‌وه، به‌لام هه‌روه‌ک ده‌یان و سه‌دان پرۆژه‌ی دیکه که ره‌نگه سه‌ر نه‌گرێت و زه‌ره‌ری تێدا بکه‌یت ئه‌م پرۆژه‌ی تویش به‌هۆی نه‌داری کۆمه‌ڵه‌وه سه‌ری نه‌گرت به‌لام کۆمه‌ڵه به‌هۆی ته‌عه‌هودێکی ئه‌خلاقی که به توی داب‌و قه‌د حازر نه‌بو نکۆلی له‌وپاره بکات، به‌لام به ئیستاشه‌وه هه‌ر حازره پاره‌که‌ت بداته‌وه ، ته‌نها له‌سه‌ر چه‌ند و چۆنیه‌تیه‌که‌ی قسه‌ی هه‌بوه.
پێم خۆشه ئاماژه به‌وه‌ش بکه‌م که‌ئایا به‌راستی پێت وایه وه‌دوا که‌وتنی ئه‌و پاره‌یه‌ت بو چه‌ند ماوه‌يه‌ک ئه‌رزشی ئه‌مه‌ی بو که ئه‌م کاره ناحه‌زانه بکه‌یت؟ یان که‌سانێک له‌ژێر ناوی دلسۆزی بو تو له ساویلکه‌ئی تو که‌ڵکیان وه‌رگرت تا به‌خه‌یالی خۆیان که‌یسێکی سیاسی دژی کۆمه‌ڵه‌و سکریتێره‌که‌ی دروست بکه‌ن؟ هه‌ر ئه‌وکه‌سانه‌ی که به‌تو به‌لێنیان دابوو که حازرن هاوکاریت بکه‌ن بو وه‌رگرتنه‌وه‌ی پاره‌که‌ت و دوایه‌ش ناو و نیشانی مال و ژماره‌ی ته‌له‌فون و ناوی پاسپۆرتی هاوریيانێک له سه‌رکردایه‌تی کۆمه‌له‌یان به تۆ دا‌و داوایان لێت کردبو که ئه‌مانه به پۆلیسی ئه‌و ولاتانه بده‌یت. ئه‌م که‌سانه بیریان له‌مه نه‌کردبوه‌وه رۆژێک ناویان لای خه‌لک ده‌زرێت و وه‌ک کارێکی جاسووسى له‌لایه‌ن کۆمه‌لانی خه‌لکی ئازادیخوازه‌وه تف و نفرینیان بۆ ده‌نێرن، ده‌نا ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵه پاره به‌تو قه‌رزداره بۆ ژن و مندالی فلانه هاوڕی سه‌رکردایه‌تی کۆمه‌ڵه چ گوناهێکی بو که تو كاتى سه‌ر له به‌يانى هه‌موو رۆژێکدا زه‌نگ بو ته‌له‌فونی ماله‌که‌یان ده‌ده‌یت و تێر قسه‌ى نه‌شياو ده‌كه‌يت. هه‌م ئه‌م کاره‌ی تو قه‌بێحه و هه‌م ئه‌و که‌سه‌ی وا زانیاریه‌کانی به تۆ داوه و ده‌بێت ریسوا بکرێن.
هیچ ده‌زانی که به‌ده‌یان و سه‌دان که‌س هاتنه ناو ریزه‌کانی ئه‌م حیزبه‌وه و ته‌نیا سه‌رمایه‌ی ژیانیان که گیانیان بێت له پێناو ئامانجه‌به‌رزه‌کانیاندا به‌خت کرد، هیچ ده‌زانی زۆر که‌س، کچ، کوڕ، خۆشک و براو و باب و که‌س و کاریان له‌م حیزبه‌دا گیانیان له‌ده‌ست داوه، پێت شه‌رم نیه بو هێندێک پاره ئاوا بکه‌یت؟ پاره‌یه‌ک که به‌قه‌رز داوته ئه‌وانیش وتویانه ده‌ت ده‌ینه‌وه! به‌راستی جێگای شه‌رمه‌زاریه بو که‌سێک که کاتێک له کۆمه‌ڵه‌دا بووبیت. تؤ كاتى خؤى به‌هاوریانت ده‌گوت با‌نگم بکه‌ن "شه‌هید که‌یوان! له بێرته؟
به‌لام کاک که‌یوان ئیستاکه‌ش که کاره‌که‌ت گه‌یاندوه‌ته ئه‌م ئاسته، کۆمه‌ڵه‌ش رێز و حورمه‌تی بو بریاری ئه‌و دادگایه داده‌نێت که تو شکاتت لای کردوه و هه‌ر بریارێک بدات سه‌دا سه‌ت به‌رێوه‌ی ده‌بات و روره‌شی بو ئه‌و که‌سانه ده‌مێنێته‌وه که پێان وابو به بردنه دادگای کۆمه‌ڵه و سکرتیره‌که‌ی حه‌قانیه‌تێک بۆ خۆیان دروست بکه‌ن، به‌لام به پێچه‌وانه ،کۆمه‌ڵه به‌م کاره نه‌ته‌نیا سووک نابێت به‌لکو با هه‌مو دونیا بزانێت، با کۆمه‌لانی خه‌ڵکی کوردستان بزانن که رۆله‌کانیان و حیزبه‌که‌یان به چ شێوه‌که‌ک و له‌چ شه‌رایه‌تێکدا حازرن به‌خه‌باتی خۆیان درێژه‌بده‌ن و به چ ده‌ست ته‌نگیه‌ک به‌و هه‌مو کارانه‌یاندا، له ئوردوگای پێشمه‌رگه‌کانه‌وه بگره تا بنه‌ماله ئاواره‌کانی کوردی رۆژهه‌لاتی ژێر چاوه‌دێری کۆمه‌له و کاری راگه‌یاندن و ده‌یان کار‌و ئه‌رکی دیکه که له‌سه‌ر شانیه‌ته‌ی ئه‌رکه‌کانی راده‌په‌رێنێت، له‌هه‌مان کاتدا با ئه‌وه‌ش بزانن که کۆمه‌ڵه سه‌د ئه‌وه‌نده‌ش له ته‌نگانه‌ی مالیدا بێت قه‌ت حازر نیه و نه‌بوه که رێگا به که‌سانێک له‌ناو ریزه‌کانیدا بدات له‌رێگای نامه‌شروع پاره كۆبکه‌نه‌وه و ئاکامه‌که‌یشت له مانگه‌کانی رابردوادا دیت. با له ته‌نگانه‌ی مالیشدابین به‌لام سه‌رمان هه‌ر به‌رز راده‌گرین و ده‌ست له‌خه‌بات تێکۆشان هه‌ل ناگرین.
حه‌میدی به‌هرامی
20ی مه‌ی 2008
گه‌ڕانه‌وه بو لاپه‌ڕه‌ی ئه‌وه‌ڵ
گه‌ڕانه‌وه بو لاپه‌ڕه‌ی پێش‌و
رای خۆت بنێره
رای تو (7 نێردراو)
-
نێردراو له لایه‌ن : داوود, 14 June, 2008 06:53:01• سلاو بو ئيوة {ئينسان نازانى بروا به سوندخواردنتان بكات يان به كلكى كه له باب} تا كه سيك دةيهةوى باسى كيشةيةك يان هةلةكيان بكات بةردةبنة ناوى شهيدان و بنةمالةكانيان, كة تةواو بوو ئازايةتي خويان زةق دةبيتةوه, به تةواوي جنايةتةكانييةوة {هيتلر} زور رةسةن بوو كة زانى كاتى بةسةر هاتووة خوي كوشت و نةيهيشت رسواى بكةن تةنانةت بو ساتيك, بلام كوردى خومان كه زانيمان هةلةين هةول دةدةين خةلك رازى بكةين واتة بيسةلمينين كة ئةوان هةلةن, كاك حميد خوشت دةزانى كة حيزبةكةت بيهةوى دةوانى لة ماوةيةكى كةم دا قةرزى ئةم كادرة {بة هةلة رويشتووة} بداتةوة, ئةو جار باشيش دةزاني ئةو پارةية هةر بيداية بة گولة بةروزة{سنةيى دةلين توم} بة ساليك 10000 يورو دةهاتة سةرى, هيشتا پارةى خويتان نةداوةتةوة منةتى سوودى لة سةر دةكةن,
-
نێردراو له لایه‌ن : arya saghezi, 09 June, 2008 22:39:34• osmani mavlode va kayvani sanayi barez kak abdolah mohtade ager vako sekertere komala daray aov semataya va jegay shanazya hamo bo kak abdolah va hamo bo ema ka rebare tvana va gavraman la gala avaesh bezanin zeyater la hamo peshmargakan la jher zarabeni dojhmnan va nayarni komala daya zeyater la hamo peshmargakan la matarse tror va .. daya ba bervay men kayvani sanaye bam kara nahaza ka kerdoya faghat nave xoy kherap kerda va chova rezi yake vako tofeghe kerjhal va osmani mavlodesh ava bezana ka komala hezbi neya ka la layan welatani terva para va pool begre va peshmargakani pe bjhet ya tv ya xo kare deke tashkilate pe bekat amana hamo la gerfani havryan la daravoe welat tamin dabet ager komala vako aov hezbane ter ka la layan welatano tamin daben tamin bebet nachar nabet paray kayvani sanaye ba gharz begret va dojhmnani kak abdolah va komala ava so estefada kan lam masala margo naman bo avane va bo badnave komala bam shevana tedakoshen Istanbul-Turkey
-
نێردراو له لایه‌ن : Marivan, 09 June, 2008 22:34:58• ویـرای ریـزو ســـلاو بو خـیـنــه ر لــه راســتی داکاك حــــه مــیـد قــزاوتی ســیاسی کردوه ئــو بابــه تی نـوســیــوه حــه مــیــدی بــه ریـز مـن پـرســیارم لـه جــنابـتان ئـــویــــه ؟ کام ولات لــه دنـیادا ئــو قانــونی هـــه یــه کــه جــنابـتان باسی لیـوه دکــن لـه بـه ر ئــوه کــسانی تر گـیانی خــویانـیان فــیدای حــیـزبــیــك یاولاتــیــك کرد ئــیــتر حــه قی مادی کــه سانی تر بــخـوات . 2 بــریزتان دلـیـن کــیـوان ناقانـونی کردوه دنگئ جافرو نــه جــمــه ی زفـــت کردوا هــه روك هــه مــومان گــویــمان لـی گرتوه لــه قســه کانیــیان درکــوت ئــم بره پاریــه بــه کومـه لــه نه دراوه بــه لکو بــه شــه خــسی کا عــولا دراوه جا بــویــه دتــانـــه ویــت دیــفاع لــه کا عـولا بــکــه ن ،بــه ناوی کامــه لـــه وه خــه شـــکــه ی ئاسا یا خــو باشــتـر بــلــه م کاك عــولا ئاسا فــیــلی بــو دــدوزنــه وه.وه بــیـکـه ن بــه کــیــه شی کــاك عــولا و عــومــه ر و یا خــو کــه سانی تر ، 3 قـــه رزدانــه وه یاسان نــیــه جــنابــت باش دزانــیــت ، ئــه گــه ر کاك عــولا لــه ســرتای ورگرتـنی ئــو پاردا کـومــیــتـه ی مــه رکــه زی ئاگادار کردبــیــت کـه بو کومــه لــه ی هــیــنا بـت ئوا خــو کیوان دیــتوانی لـه ریگای جــنابــتانو پاره کــه ورگریــتــه وه،مــن پــیــشــنـیـار دکام ئــه گر جــنـابـتان لــه جــگای کــیوان بوایــن لــه کــیوان خراب ترت بــه ســه ر کاك عــولادا نــه ده هــیــنابـیــگومان با ، گویگره لــه تاریــخـی ئــو روژه داوای کردوه لـه کاك جافرو کاك نــه جــمـه و قــســه کانــیان بزانــه ئــوه نــیــه تی دانوی قــه رزه، چـــتی زور هــه ن لــه ســه ر نوسراوه کــه ت خــویی زوردبات بلام کاتی مــن ئــونــده نــیــه ، بــه هــیــوای ئــو روژیـن دادگای شــورشـی کوردســتانی روژ هــه لات حــوکــمی ئــو کــه ســانــه بدات کــه ناوی حــیــزبــه کی وك کومــه ی 60 تــه کان خـراپ دکات سوپاس زوریخ-سویسرا
-
نێردراو له لایه‌ن : ale_gawer, 08 June, 2008 08:54:47• mn pem bashe aw pareyeh bo kak keywan bedrateweh balam chon shomare hesabi banki la holland wer begren we binereh sar hesabi aw kat ber tebqi qanoni holand dabe le 100 60 bedat ba dayrei maliyat ka la holland pei delen belastin chon aw pare na meshrohe we ba kari rash ba dasti henaweh , mn layengeri komale nim bas har kes biyeweh jonbeshi netwayeti geli kurd be abro bekat dabeit zoor bashidat barxordi la gal bekreit tako amsali weko heshmati raeisi la zhorekaei xoyan dezhi gali kurd bekari nehenn chon awan rozh niyeh ba shehidani kurd la zhorekaei xoyan tawhin ba shehidani kurd nekan {iran anjomane shokhan} .hiwadarem ame la ber chaw begren
-
نێردراو له لایه‌ن : کاروان, 08 June, 2008 05:04:20• کاک عوسمان مه‌ولودی دیاره جه‌نابت له خاریج ده‌ژیتو خه‌ریکی پیتزا پانکردنه‌وه‌ی و بی خه‌به‌ریشی له روداوه‌کان، ئه‌و قسه زله زلانه‌ش که ده‌یکه‌یت وا نییه ئه‌گه‌ر کومیته‌ی مه‌رکه‌زی کومه‌له هه‌موی له خاریجن ئه‌دی که‌یه شورش ده‌کاتو ئوردوگاکانی کومه‌له به‌ریوه ده‌بات؟ باشتره وه‌ک که‌سیکی سیاسی نا، نیوه سیاسیش نا،وه‌ک منداله مه‌دره‌سه‌ییک نه‌زه‌ره‌که‌ت بدابات باشتر بو؟ پالدانه‌رو له سه‌ر موبلو ته‌ماشا کردنی فوتبالو قسه‌ی زله زله کردن زور حاسانه! دوسییه‌ی که‌یوانی سه‌نایی له دادگاش لیکولینه‌وه‌ی له سه‌ر ده‌کریت به بروای من ئه‌گه‌ر کومه‌له شکایت له که‌یوان سه‌نایی بکات، دونیاییک جنیو قسه‌ی خراپ و حه‌له‌ق مه‌له‌قی به کومه‌له داوه. کاک که‌یوان ئاوای ناخوی. روژهه‌لاتی کوردستان. مه‌هاباد شاری هه‌لمه‌تو قوربانی
-
نێردراو له لایه‌ن : aso, 08 June, 2008 05:04:20• kak kayvani sanayh zor ba pisi fryvi jomhory islami khovardoveh rezdar kak abdullay mohtadi masoniyateky vay lalay galy kurdi char parchay kurdustan hayh ka hatrano patranyh to natvani av shorshgera bareta jer psyar!!!bangeshtny la layn dadigay harem debet dasti erani tyabit.diyreh mejo espati krdova tanya abro jontan bagshti bo damenio bs:
-
نێردراو له لایه‌ن : عثمان مولودی, 07 June, 2008 16:21:38• زیاتر له 20 نه‌فه‌ر کومیته مه‌رکه‌زی و ده‌فته‌ر سیاسیتان هه‌یه،و هه‌موشتان له خاریج ده‌ژین.باشتر وابو بو ئه‌وه‌ی ئابرووتان نه‌چی،هه‌رکامه‌تان سه هه‌زار یوروی به کیوان دابا،له‌وانه بوو ئو کات ئه‌ویش سه هه‌زاریی ببه‌خشایی،ئیوه هه‌موو شتی کومه‌ڵه‌تان گوری ودزی له ئابروو نه‌ترسان......بوچی ئیستاکه ئه‌وه‌نده بو نه‌دانه‌وه‌ی ئو پاره‌یه ئه‌وه‌نده له ئابرووی خوتان ئه‌ترسین؟ آب که از سر گذشت..............
هه‌واڵی زیاتر
- ده‌وترێ چوار پێشمه‌ڕگه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشان له "سنه" كوژراون
- هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی فوئاد: مه‌ترسه و مۆرهكهت هه‌ڵده
- ئاگاداری بۆ خوێنه‌رانی به‌شی كوردی بروسكه
- سێ كاسبكار كوژران وبریندار بوون
- ئاگری سپای پاسداران گه‌یشته ناوچه‌ی سه‌لاسی باوه‌جانیش
- بانگكردن و ده‌ستگیركردنی پێنج هاووڵاتی كورد له بۆكان
- راگه‌یه‌ندراوی كومیته‌ی ناوه‌ندی خه‌بات
- قه‌ڵه‌مه خۆفرۆشه‌كان ته‌قه له هێما نهتهوهیییهكان ده‌كه‌ن
- ئاههنگیک به بۆنه‌ی 25ی گه‌لاوێژ له شاری ڤانکوڤه‌ری کانه‌دا
- راگه‌یاندنی كۆمه‌ڵه به بۆنه‌ی ساڵوه‌گه‌ڕی 28ی گه‌لاوێژ...
- بانگه‌واز:28ی گه‌لاوێژ،ڕۆژی په‌رچدانه‌وه‌ی مرۆڤ کوژی رژێمی کۆماری ئیسلامی
- ئاگاداری کۆڕی پرسەو سەرەخۆشی مام ئەحمەد قادری لە نۆروێژ
- مێژوو، ڕاستی و به‌ڵگه
- لانیكه‌م 5379 بابه‌تی پێشێلكاری مافی مرۆڤ ته‌نیا له‌ماوه‌ی مانگی گه‌لاوێژدا روویداوه
- مامۆستا سه‌یید جه‌لالی حسێنی، ڕێبه‌رێکی شۆڕشگێڕ
- سیستمی فیدرالی وه‌ك چاره‌سه‌ری كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌كان له ئێران
- کۆسپه‌کانی پێک نه هاتنی ده‌وڵه‌تی کورد !
- ئه‌گه‌ر مافی په‌نابه‌ریی به ئاسانیی وهدستبهاتبا
- دکتۆر ئازاد مورادیان: ده‌بێت کۆماری ئیسلامی ئێران بخرێته ژێر چاودێری نێونه‌ته‌وه‌یی
- عه‌بدوڵا موهته‌دی: پێشبینی هێرش بردنه سه‌ر ئێران بۆ هیچ که‌س ئاسان نیـیه
- جه‌مشید به‌هرامی باس له ئاگرکه‌وتنه‌وه‌کانی ناو دارسـتانه‌کانی کوردسـتانی ئێران ده‌کات
- ته‌ها حه‌سه‌نیانی ده‌ڵێت پـێشـنیاری ئهحمهدینهژاد بۆ وتووێژ له‌گه‌ڵ سه‌رۆک ئۆباما شـتێـکی نوێ نیـیه
- عارف باوه‌جانی: لایه‌نێ له ژێر فشاری چه‌ند فارس ویستویانه لۆگۆی ئاڵای کوردستان له سه‌ر تهلهفزۆێنهکهیان لابه‌رن
- ده‌قی وتووێژێکی "کاوه ئه‌مین" له‌گه‌ڵ شێخ عێزه‌دین حوسێنی
- په‌یامی پیرۆزبائی کۆمه‌له بۆ به‌ریز مه‌سعود بارزانی
- ئاههنگیک به بۆنه‌ی 25ی گه‌لاوێژ له نۆروێژ
- ئاههنگیک به بۆنه‌ی 25ی گه‌لاوێژ له یوتوبۆری
- ئاسۆی رۆژهەلات ژمارە 58
- پیرۆز بێت رۆژی ٣١ی جۆزه‌ردان !!په‌یامی كومیته‌ی ناوه‌نديی به بۆنه‌ی رۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه
- راپورتێك سه‌باره‌ت به كوَنفرانسی هێزه كانی ئوپوزیسیونی ئێرانی له پاریس
- داواکاری له رای گشتی و ئه‌حزابه سیاسیه‌کانی کوردستانی و ئێرانی و هه‌مۆ ریکخراوه مرۆڤ دۆسته‌کان
- بانگه‌واز بۆ خۆپێشاندان له شاری ڤانکوڤه‌ر
- له سێداره‌دانی ئازادیخوازن له لایه‌ن کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه مه‌حکووم ده‌که‌ین
- سێزده‌هه‌مین کۆبوونه‌وی شوورای مافی مرۆڤ له‌بنکه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ژنێڤ
- كه‌مپه‌ین: "ژیان مافی هه‌موو مرۆڤێكه"
- جواره‌مین کونگره‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی دژی حوکمی ئیعدام له ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له ژنێڤ ده‌ستی پێ‌کرد
- بۆ....... به سۆز گیان و....چاوه‌کانی به‌سۆز گیان
- پێشکه ش به شه هید قادر به هرامی,
- به رزو به رێز بێت یادی شه هید سانیه به هرامی پیشمه رگه ی دێرینی کۆمه له
- سی ساڵ پاش شه‌ڕی ٣٥ ڕۆژه‌ی شاری بانه
- ڕازه نه درکاوه کانی کۆماری ئیسلامی ئێران- به‌شی یازده
- به‌رنامه‌ی سێکس وفه‌ساد کارییه‌کانی سه‌ی ئه‌حمه‌د خومه‌ینی وموحه‌مه‌د مونته‌زری
- انتخابات ایران زمین لرزەای برای رژیم ایران
- با خه‌ڵکی کوردستان نه‌که‌ین به قوربانی سه‌رنه‌که‌وتنی موسه‌وی
- راگه‌یێندراوی سازمانی خه‌باتی كوردستانی ئێران، له‌سه‌ر ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی خه‌ڵكی ئێران دژی رژیمی ئاخوندی
- پەیامی بەرێز عەبدولا موهتەی سکرتێری کۆمەلە بو خەلکی کوردستان
- حیزبی دێموکراتی کوردستان له ئاوی لێڵ ماسی ده‌گرێ!
- قه‌هری شۆڕشگێڕانه به ڕێوه، گه‌لی کورد بخرۆشێن!

هه‌واڵه‌کان
ڕاگه‌یاندنه‌کان
بابه‌ته‌کان