ڕاپرسی: بزوتنەوەی سەوز
به‌م بابه‌ته پله بده
(کۆی ده‌نگه‌کان پله‌کان: 11)
عومه‌ری ئیلخانیزاده ده‌ستی حاجی ئه‌حمه‌دی ده‌گوشێت !!!
هه‌ر وه‌ک هه‌موان ئاگادارن سه‌رۆکی په‌ژاک ئاغای حاجی ئه‌حمه‌دی له تازه‌ترین لێدوانی‌دا کۆمه‌لێک درۆ و بوختان و ئیته‌هام ده‌خاته پال کۆمه‌ڵه و ته‌نانه‌ت له‌وه‌ش واوه‌تر ده‌چیت و دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵه له ده‌یه‌کانی 40ی پێ راس نییه و ده‌لێت که کۆمه‌ڵه به ده‌ستی ساواکی ئیران دروست کرا ، دیاره ولامی ئه‌م قسانه‌ی حاجی ئه‌حمه‌دی لای خه‌لکی کوردستان روونه به‌لام سه‌یرتر له‌مانه وتووێژی ئاغای عومه‌ری ئیلخانیزاده له گه‌ل رۆژنامه‌ی ئاوینه‌یه که باس له هاوکاری و دۆسایه‌تی له گه‌ل رێکخراوێک ده‌کات که سه‌رۆکه‌که‌ی به ده‌ستکردی ساواکی زه‌مانی شای ده‌زانێت. دیاره کاک عومه‌ر ئیستا له‌گه‌ل کۆمه‌ڵه نه‌ماوه و به‌ته‌واوی له سونه‌ته‌کانی دابراوه به‌لام لانیکه‌م سی سال له ته‌مه‌نی له‌م حیزبه‌دا بووه !
تو بلێی کاک عومه‌ر ئه‌سنادی ئه‌و دروستکردنه‌ی لابێت و بو ئیفشاگه‌ری له سه‌ر کۆمه‌له له ته‌ئیدی قسه‌کانی حاجی ئه‌حمه‌دیدا بلاویان کاته‌وه ؟ جا به قه‌ولی خۆی هازا گوی و هازا مه‌یدان !!
لێره‌داده‌قی وتووێژه‌که‌ی عومه‌ر ئیلخانیزاده و ده‌قی قسه‌کانی حاجی ئه‌حمه‌دی ده‌خه‌مه به‌رده‌ستی خۆینه‌ران و کۆمه‌لانی خه‌لکی کوردستان با خۆیان قه‌زاوه‌ت بکه‌ن
سایتی بروسکه
عومه‌ری ئیلخانی زاده: هه‌موو رۆژێك له ئاماده‌كاریداین بۆ خه‌باتی چه‌كداری.
عومه‌ری ئیلخانی زاده به‌رپرسی یه‌كه‌می ئه‌و باڵه له كۆمه‌ڵه‌یه، كه ساڵی پار له كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشان، كه «عه‌بدوڵای موهته‌دی» رابه‌رایه‌تی ده‌كات، جیابوونه‌وه‌و به‌ناوی «كۆمه‌ڵه- ره‌وتی چاكسازی‌و گه‌شه»وه ناسران. ئه‌م ره‌وته ئێستا له‌خۆئاماده‌كردندایه بۆ به‌ستنی كۆنگره‌و ئیلخانی زاده‌ش له‌م گفتوگۆیه‌ی ئاوێنه‌دا ده‌ڵێت: «ئێمه له‌خۆئاماده‌كردنداین بۆ ئه‌وه‌ی هێزی چه‌كداری نهێنی له‌ناوخۆی كوردستانی رۆژهه‌ڵاتدا دروستبكه‌ین».
ئاوێنه: ساڵێك له‌مه‌وپێش له‌سه‌روه‌ختی جیابوونه‌وه‌تاندا له‌كۆمه‌ڵه‌ی (باڵی موهته‌دی)، به‌ڕێزت وتت «ساڵه‌هایه نه‌مانتوانیوه له‌جوغزی رێكخراوێكی بێ به‌رهه‌م‌و چالاكی‌و له‌باشوردا كه‌وتن، بێینه‌ده‌ر»، دوای ساڵێك ئایا توانیوتانه هیچ گۆڕانێك له‌و دۆخه‌دا دروستبكه‌ن، كه ره‌خنه‌یه‌كی توندتان به‌رامبه‌ری هه‌بوو؟
ئیلخانی زاده: یه‌كه‌م با ئه‌وا راست بكه‌مه‌وه كه ئێمه ساڵێك نیه جیابووینه‌ته‌وه، به‌ڵكو شه‌ش مانگه، نیوه‌ی ئه‌م شه‌ش مانگه‌ش وه‌ك فارس ده‌ڵێت بۆ «ته‌لاشی مه‌عاش بووه»، واته بۆ ئه‌وه بووه له‌برسا نه‌مانكوژن‌و نه‌مانخنكێنن. ئه‌گه‌ر بڵێین واش نه‌بووه، یه‌كه‌م به‌شه‌ش مانگ ئه‌و كاره ناكرێت. دووه‌م، به‌ته‌ئكید پێویستیمان به‌وه‌یه كه جارێكی‌تر خۆمان ڕێكبخه‌ینه‌وه‌و له‌سه‌ر بناغه‌یه‌كی تازه په‌یوه‌ندییه‌ك دروستبكه‌ین، ته‌شكیلاتی ده‌ره‌وه‌مان ڕێك‌و پێك كردووه‌ته‌وه، ناوه‌وه‌مان هێناوه‌ته سه‌ر كایه‌و ڕێكمان خستۆته‌وه، دوو مانگیشه خه‌ریكی خۆ ئاماده كردنین بۆ كۆنگره. ئه‌گه‌ر لێمبپرسی كه گه‌یشتوینه‌ته سه‌ر ئه‌و هێڵه‌ی چاكسازی بكه‌ین؟ ده‌ڵێم: نه‌خێر. به‌ڵام دڵنیام ئێمه دوای كۆنگره هه‌نگاوی گه‌وره ده‌نێین.
ئاوێنه: ئه‌و هه‌نگاوه گه‌ورانه چین؟
ئیلخانی زاده: ساڵێك له‌مه‌وپێش كه به‌یاننامه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیمان له 14/4/2007 بڵاوكرده‌وه، دوو ته‌وه‌ره‌ی سه‌ره‌كی له‌خۆده‌گرت. یه‌كێكیان، باس له‌حیزبه‌كانی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات‌و به‌تایبه‌تی كۆمه‌ڵه‌ش ده‌كات، كه پێویسته ببێته حیزبی داموده‌زگاو دامه‌زراوه‌و دیموكراسی ناوخۆیی، تێیدا په‌ره‌بستێنێت، په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ناوه‌وه بگرێت، ده‌سه‌ڵات تێیدا دابه‌ش بكرێت. دووه‌م شتیش ته‌ئكید له‌سه‌ر شه‌فافیه‌تی سیاسی ده‌كاته‌وه. هه‌ردووك ته‌وه‌ره، قسه‌وباسی سه‌ره‌كی كۆنگره ده‌بن. ئێمه له‌نێو خۆماندا ئه‌و جۆره پێكهاته‌و دارده‌ستی حیزبییه‌ی پێشوو ناهێڵین، بێگومان كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵه له‌دیموكراسی ناوخۆییدا كاری گه‌وره ده‌كات.
ئاوێنه: راسته ئه‌مانه گرنگن بۆ رێكخراوێكی سیاسی وه‌ك ئێمه، به‌ڵام یه‌كێك له‌گرفته سه‌ره‌كییه‌كانی ئێوه كه پار په‌نجه‌تان بۆ راكێشا، مه‌سه‌له‌ی ئۆردوگانشینییه، ساڵانێكی زۆره ئێوه بوون به‌ڕێكخراوێكی بێ چالاكی‌و له‌باشوردا كه‌وتوون، ئایا هیچ هه‌نگاوێك هه‌یه بۆ ده‌رچوون له‌م حاڵه‌ته؟
ئیلخانی زاده: به‌ڵێ، به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌ركی ئێمه ئه‌وه‌یه ته‌شكیلاتی ناوه‌وه‌ی خۆمان به‌هێز بكه‌ین، به‌شێك له سه‌ركردایه‌تیشمان له‌ناوه‌وه هه‌ڵبژێرین، له چالاكوانانی بزاڤی روناكبیری‌و بزوتنه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌كانی ناوه‌وه بێنه سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵه‌وه، واته ئه‌وان رۆڵیان هه‌بێت له‌بڕیارداندا. من پێموایه ئه‌مه یه‌كه‌م هه‌نگاوه، هه‌مووشمان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكین كه له‌و كۆنگره‌یه‌دا ده‌بێت رۆڵی ئه‌وان زۆر بێت. ئێمه بایه‌خێكی زۆرتر ده‌ده‌ین به‌كارو رێكخستنه‌كانی ناوه‌وه‌مان، هه‌تا ئه‌و جێیه‌ی زه‌رفیه‌تی ته‌شكیلاتێكی پێشمه‌رگانه‌ش له‌ناوه‌وه دروستبكه‌ین. دووه‌م، ئێمه له‌دیالۆگداین له‌گه‌ڵ حیزبی دیموكرات‌و حیزبه‌كانی دیكه‌و خه‌ریكی هێزو وزه كۆكردنه‌وه‌ین، به‌ڵام هێشتا بازه‌كه‌مان نه‌داوه، رۆژانه له‌گفتوگۆداین كه چۆن ده‌توانین پێكه‌وه له‌و زه‌مینه‌یه‌دا كار بكه‌ین. ئه‌گه‌ر ئێمه رێكخستنی ناوه‌وه‌مان به‌هێز بكه‌ین، ئێمه ده‌توانین زه‌مینه‌ی ئه‌وه فه‌راهه‌م بكه‌ین كه خۆمان لێره سووك باربكه‌ین. حه‌نان عه‌شراوی له‌فه‌له‌ستین هه‌یه‌و ده‌چێت وتوێژ ده‌كات، ئه‌ی بۆ حه‌نان عه‌شراوی له‌كوردستانی رۆژهه‌ڵات نه‌بێت؟ بۆ ڤیلی ماندیلا له‌ئه‌فه‌ریقای باشور هه‌بوو؟ ئه‌ی بۆ ئێمه ناتوانین ئه‌و ئه‌لگۆیانه‌مان هه‌بێت له‌كوردستانی رۆژهه‌ڵات. من پێموایه به‌بێ ئه‌وه هیچ قه‌یرانێكی ئێمه كۆتاییان نایه، پێموایه حیزبه‌كانی رۆژهه‌ڵات هه‌ر تووشی قه‌یران ده‌بنه‌وه. فه‌له‌ستینیش ئینتیفازه‌ی ناوخۆ نه‌جاتیدا.
ئاوێنه: به‌ڵام پێتوانییه ئه‌زمونی ئێوه قابیلی به‌راورد نییه به‌فه‌له‌ستین‌و ئه‌فه‌ریقای باشور؟ له‌سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتێكی وه‌ك ئه‌حمه‌دی نه‌ژاددا، كه تروسكاییه‌ك بۆ كاری سیاسی ئازادانه به‌دیناكرێت، پێتوانییه ئه‌نجامدانی ئه‌وه‌ی ده‌یڵێیت زه‌حمه‌ته؟
ئیلخانی زاده: من پێموانییه، ئه‌گه‌ر بڕوانین خه‌ڵكی كوردستانی ئێران ئازادترن له‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌فه‌ریقای باشوری سه‌رده‌می رژێمی ئاپارتهاید. له‌شارێكی وه‌ك سنه سه‌دان NGO هه‌یه. من له دیكتاتۆریی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاده‌وه ناڕوانم بۆ ئه‌وه‌ی له‌كوردستانی ئێران چ ده‌كرێت، به‌ڵكو له‌وزه‌و هێزی خه‌باتكارانه‌ی كوردستانی ئێرانه‌وه ده‌ڕوانم. له‌كوردستانی ئێران دوای هه‌ره‌سێكی سه‌ربازی كه به‌سه‌ر ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌و حیزبه سیاسییه‌كانیدا هات، بزاڤی روناكبیری جارێكی‌تر كوردستانی نه‌جاتدا. ئه‌م بزاڤه پێناسه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی دیكه‌ی داوه، مه‌سه‌له‌ی دیموكراسی هێناوه‌ته مه‌یدان. گه‌شبینی من به‌رامبه‌ر به‌وزه‌و خه‌باتی بزاڤێكه كه من له‌كوردستانی ئێران‌دا به‌دی ده‌كه‌م. جیا له‌وه‌ش ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد‌و ئێرانیش له‌گۆڕاندایه.
ئاوێنه: به‌ڵام ئه‌م گه‌شبینییه‌ی ئێوه پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه نییه كه لێره له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع رووده‌دات، زۆرجار ئێوه له‌ناو ئه‌م كێوانه‌ی زڕگوێزه‌ڵه‌دا ده‌نگتان لێوه دێ‌و رۆژ به‌رۆژ كۆمه‌ڵه‌و كۆمه‌ڵه‌كان زیاتر له‌یه‌كتر ده‌ترازێن؟ ئایا ئه‌مه هه‌رچی زیاتر كاریگه‌ری ئێوه له‌سه‌ر ناوخۆی ئێران كه‌م ناكاته‌وه؟
ئیلخانی زاده: به‌دڵنیاییه‌وه جیایی‌و دابڕان كاریگه‌ری نێگه‌تیڤی هه‌یه، به‌ڵام ئێستا ئێمه له‌قۆناغی پیاچوونه‌وه‌داین، قۆناغی ئه‌وه‌یه كه حیزب له‌سه‌ر سیسته‌مێكی نوێخوازانه دابمه‌زرێت‌و هه‌موو داخوازییه‌كانی ئه‌م ره‌وته‌ی ئێمه‌ش له‌سه‌ر ئه‌وه پێیگرت كه ده‌بێت له‌گه‌ڵ ناوه‌وه یه‌كبگرینه‌وه. من دڵنیام ئه‌گه‌ر چاو له زڕگوێزه‌ڵه بكه‌ین‌و كۆمه‌ڵه‌و سونه‌ته‌كه‌ی له زڕگوێزه‌ڵه‌دا ببینین، ده‌بێت زۆر ره‌شبین بین. به‌ڵام ئه‌گه‌ر چاو له‌وه بكه‌ین كه زڕگوێزه‌ڵه‌و زڕگوێزه‌ڵه‌كان له‌بزوتنه‌وه‌یه‌كه‌وه هاتوون، من به‌رامبه‌ر به‌و بزوتنه‌وه‌یه گه‌شبینم. له‌هه‌مانكاتدا سه‌ڕه‌رای هه‌موو ئه‌و به‌ڵایانه‌ی به‌سه‌ر كۆمه‌ڵه‌دا هاتووه، به‌هه‌موو هه‌ڵه‌و كه‌ندو كۆسپه‌كانییه‌وه، من ئه‌و توانایه له‌به‌شێكی زۆری ئه‌م خه‌باتكارانه‌دا ده‌بینم كه وه‌ك ماسییه‌ك له‌جێیه‌كدا خه‌ریكه ئاوه‌كه‌ی وشك ده‌بێت، خۆی ته‌كان ده‌دات‌و قه‌ڵه‌مباز ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی بگاته‌وه ئاوێكی زۆرتر‌و روبارێكی فراوانتر. ره‌وتی ریفۆرم ئه‌مه به‌ئه‌ركی خۆی ده‌زانێ‌و له‌كۆنگره‌ی خۆشمان‌دا كاری بۆ ده‌كه‌ین. من پێموایه كۆنگره‌ی داهاتوومان كه باڵاترین ئۆرگانی بڕیاردانی دیموكراسییه، وره‌یه‌كی زۆرمان ده‌داتێ بۆ ئه‌و ئه‌ركانه.
ئاوێنه: به‌ڕێزتان زۆر ته‌ئكید له دیموكراتیزه‌كردنی ناوخۆی حیزبه‌كه‌تان ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌مه شتێكی باشه، به‌ڵام ئه‌مه چاره‌سه‌ری هه‌موو گرفته‌كانی ئێوه ناكات. ناڕه‌زاییه‌كی گه‌وره له‌ناو پێشمه‌رگه‌كانی ئێوه‌دا هه‌یه به‌رامبه‌ر به‌درێژه‌كێشانی ئه‌م ئۆردوگانشینییه‌ی كه به‌ره‌و ئاینده‌و چاره‌نوسێكی نادیارتان ده‌بات، ئێوه چی ده‌كه‌ن بۆ ده‌رچوون له‌م حاڵه‌ته؟
ئیلخانی زاده: تۆ پێتوایه یه‌ك‌و دوو، من هه‌موو نه‌خشه‌كانی خۆم یان حیزبێك پێش كۆنگره‌كه‌ی، ده‌توانم ئاشكرا بكه‌م كه چی ده‌كه‌ین؟ من هه‌رئه‌وه‌نده ده‌توانم بڵێم له‌سه‌ر كاری ته‌شكیلاتی نهێنیمان هه‌تا ئه‌و راده‌یه‌ی ئێمه هێزی چه‌كداری نهێنی دروستبكه‌ین، ده‌چینه پێش. چۆنه‌و چۆن ده‌یگه‌ینێ؟ ئێستا له ئاماده‌كاریداین‌و ئاماده‌ی هاوكارین له‌گه‌ڵ حیزبه‌كانی تر له‌پێناو ئه‌وه‌دا. ئه‌مڕۆ به‌بێ زه‌مینه‌سازی له‌ناوه‌وه‌و، به‌بێ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری له‌ناوه‌وه جووت بینه‌وه‌و پێكه‌وه وه‌گه‌ڕكه‌وین بۆ كارێكی گه‌وره، ئه‌نجامدانی زه‌حمه‌ته. ئه‌گه‌ر ئێمه سه‌دان پێشمه‌رگه‌شمان برده‌وه سه‌ر سنووره‌كان، ده‌ره‌قه‌تی ئه‌رته‌شی ئێران دێین؟ نا.. ئێمه رێكخستنێكمان ده‌وێت كه ئه‌و توانایه‌ی هه‌بێت ئه‌و كارانه بكات.
ئاوێنه: واته به‌قسه‌كانتدا ده‌رده‌كه‌وێ، له‌كۆنگره‌ی داهاتووتاندا ئاماده‌كاری بۆ خه‌باتی چه‌كداری ده‌كه‌ن؟
ئیلخانی زاده: ئێمه هه‌موو رۆژێك ئاماده‌كاری بۆ خه‌باتی چه‌كداری ده‌كه‌ین. ئێمه خه‌باتی چه‌كداریمان ره‌تنه‌كردووه‌ته‌وه. زۆر به‌ڕاشكاوی بڵێم ئه‌گه‌ر به‌رژوه‌ندییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستانی باشور‌و حكومه‌تی هه‌رێم نه‌بێت، هه‌ر ده‌قه‌یه‌ك راناوه‌ستین هه‌ر كوێمان له‌كوردستانی ئێران هه‌بێت ده‌چینه‌وه‌و تێیدا داده‌نیشین، به‌ڵام نامانه‌وێ ئه‌وه له‌سه‌ر حسابی خه‌ڵكی كوردستانی باشور‌و حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌نجامبده‌ین.
ئاوێنه: به‌ڵام پێناچێت ئه‌م به‌رژه‌وه‌ندی‌و هاوكێشانه تا ئاینده‌یه‌كی نادیار گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا بێت كه له 1991ه‌وه وایه، ئایا ئێوه هه‌ر چاوه‌ڕوانی گۆڕانكارییه‌ك ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستان كراوه بێت؟
ئیلخانی زاده: راسته، به‌ڵام له 1991ه‌وه به‌رهه‌ڵستی پاوه‌نخوازی له‌حیزبه‌كانی كوردستانی رۆژهه‌ڵاتدا نه‌كراوه‌و باسی ئه‌وه‌ش نه‌كراوه كه بڵێن تاراوگه‌نشینین، دیاره ناسینی عه‌یب نیوه‌ی ده‌رمانه. هه‌رچه‌نده به‌لای منه‌وه خه‌باتی مه‌ده‌نی له‌كوردستانی رۆژهه‌ڵاتدا، له‌خه‌باتی چه‌كداری گرنگتره، به‌ڵام ئێستا له‌گفتوگۆداین له‌گه‌ڵ حیزبی دیموكراتی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاریی یه‌كتر بكه‌ین‌و له‌و ئۆردوگاو تاراوگه‌نشینییه بێینه‌ده‌ر.
ئاوێنه: ئایا له‌نێوان ئێوه‌و حیزبی دیموكراتدا، پلانێك له‌ئارادایه بۆ ده‌ستكردنه‌وه به‌خه‌باتی چه‌كداری؟
ئیلخانی زاده: گفتوگۆمان هه‌یه‌و هه‌موو حیزبێكی كوردستانی رۆژهه‌ڵاتیش ئه‌وه‌ی پێباشه‌و هیچ حیزبێكی كوردستانی رۆژهه‌ڵاتیش ئه‌وه‌ی ره‌تنه‌كردووه‌ته‌وه، هیچ حیزبێكیش نیه ئه‌وه‌ی پێخۆش نه‌بێت ئه‌و خه‌باته ببوژێته‌وه.
ئاوێنه: كه‌واته چۆن له‌پژاك ده‌ڕوانن؟
ئیلخانی زاده: خه‌باتی چه‌كدارییه‌كه‌یم هیچ پێخراپ نیه‌و پێمباشه، دۆستیشمانن له‌به‌رئه‌وه‌ی دوژمنی دوژمنه‌كه‌ی ئێمه‌ن.
ئاوێنه: ئایا هه‌وڵێك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئێوه‌و پژاك‌و دیموكراته‌كان پێكه‌وه هاوكاری بكه‌ن؟
ئیلخانی زاده: هه‌موو كه‌سێك ئه‌وه‌ی پێخۆشه، له‌پێشه‌وه خه‌ڵكی كوردستان، ئێمه‌و حیزبی دیموكراتیش له‌گفتوگۆداین له‌و پێناوه‌دا.
■ ئا: لاپه‌ڕه‌ی کوردستانی
http://www.awene.com/index.php?option=com_content&task=view&id=3839&Itemid=234
وتووێژ له گه‌ل حاجی ئه‌حمه‌دی سه‌رۆکی پژاک
خۆرهه‌ڵات نیوز: عه‌بدولره‌حمان حاجی ئه‌حمه‌دی، سه‌رۆكی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان له دیمانه‌یه‌كدا كه له رۆژنامه‌ی رووداو دا بڵاو كراوه‌ته‌وه ئاماژه‌ی به هێندێك خاڵی سه‌رنجڕاكێش و گرینگ له مێژووی خه‌باتی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كردووه كه یه‌كه‌مجاره به‌م شێوه‌یه باسیان لێوه ده‌كات و له‌وانه‌ش دروست بوونی كۆمه‌ڵه و شه‌ڕی نێوان كۆمه‌ڵه و دێموكرات.له‌م دیمانه‌یه دا كه له لایه‌ن نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس "كاوه ئه‌مین"ـه‌وه پێك هاتووه سه‌ره‌تا باس له ژیانی بنه‌ماڵه‌ی حاجی ئه‌حمه‌دی و چۆنێتیی چوونی ناوبراو بۆ ئه‌وروپا و پێك هێنانی كۆمه‌ڵه‌ی خوێنكارانی كورد كراوه.پاشان دێته سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی حاجی ئه‌حمه‌دی بۆ كوردستان له سه‌ره‌تای سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی گه‌لانی ئێران دا.خۆرهه‌ڵات نیوز به هۆی گرینگیی ئه‌م بابه‌ته به‌شی دووهه‌می ئه‌م دیمانه‌یه كه باسی گه‌ڕانه‌وه‌ی حاجی ئه‌حمه‌دی بۆ كوردستان و شه‌ڕی نێوان كۆمه‌ڵه و دێموكراته بڵاو ده‌كاته‌وه. .....
كاوه ئه‌مین: له‌ماوه‌ی ئه‌م 44 ساڵه‌دا، جگه له‌وه‌ی كه وه‌ك سه‌رۆكی په‌ژاك، سه‌ردانی كوردستانت كردووه، پێشتریش چوویته‌ته‌وه بۆ كوردستان، بۆ نموونه دوای رووخانی شا؟
حاجی ئه‌حمه‌دی: ئه‌ی چۆن، ئێمه له‌گه‌ڵ دوكتور قاسملوو پێكه‌وه گه‌ڕاینه‌وه بۆ كوردستان. پێش رووخانی رژێمی شا، له‌گه‌ڵ دوكتور قاسملوو و چه‌ند كه‌سی دیكه حیزبی دیمۆكراتمان زیندوو كرده‌وه، كومیته‌ی ئه‌ورووپای حیزب ئێمه داماننایه‌وه. ساڵی 1979 كۆبووینه‌وه، چوار كه‌س بووین، دوكتور قاسملوو، ئه‌میری قازی، سه‌لیمی بابانزاده و من كه بڕیارماندا، ئه‌وان وتیان له به‌غداوه ده‌گه‌ڕێینه‌وه، من وتم له توركیاوه ده‌گه‌ڕێمه‌وه، ئه‌وان پێیان وابوو كه ئه‌و رێگه‌یه مه‌ترسیداره به‌ڵام من وتم شا عافواتی داوه، ئه‌گه‌ر بشم گرن دوایی هه‌ر ئازادم ده‌كه‌ن، ئه‌وان له به‌غداوه منیش له توركیاوه گه‌ڕامه‌وه.
كاوه ئه‌مین: تۆ به ره‌سمی چوویه‌وه ئێران؟
حاجی ئه‌حمه‌دی: ره‌سمی نه‌بوو، ئه‌وكاته شا له‌ق ببوو و ئه‌و كۆنتڕۆڵه‌ی جاران نه‌مابوو، پاشان له‌گه‌ڵ دوكتور قاسملوو یه‌كترمان بینییه‌وه و سێ ساڵ له كوردستان مامه‌وه.
كاوه ئه‌مین: له‌و كاته‌ی كه تۆ له‌وێ بووی شه‌ڕی نێوان كۆمه‌ڵه و دێموكرات ده‌ستی پێكردبوو، ئێستا كه تۆ له‌گه‌ڵ دێموكرات نه‌ماویت، وه‌كوو كه‌سێكی بێ لایه‌ن چاو له‌و شه‌ڕه بكه‌یت و بۆ مێژووی بگێریته‌وه، خه‌تاكه‌ی ده‌خه‌یه ئه‌ستۆی كێ؟ ئه‌و شه‌ڕه بۆ هه‌ڵگیرسا؟
حاجی ئه‌حمه‌دی: ئه‌و شه‌ڕه جادده‌یه‌كی یه‌ك ته‌ڕه‌فه نییه، به‌ڵكوو دوو ته‌ڕه‌فه‌یه. خه‌تای هه‌ردووك لای تێدا بوو. دیاره ئه‌مه شتێكی دوور و درێژه ئه‌گه‌ر ویستت رۆژێك به دوور و درێژی بۆت باس ده‌كه‌م.خۆی راستییه‌كه‌ی كۆمه‌ڵه ده‌ستكردی مام جه‌لاله. هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ده‌توانم باسی ئه‌وه‌ش بكه‌م، ئه‌و كاته‌ی سه‌لاحی موهته‌دی هات بۆ ئه‌ورووپا و هه‌وڵیاندا و سه‌ری نه‌گرت (سه‌ره‌تای حه‌فتاكان). به‌ڵام له‌سه‌رده‌می هه‌ڵاتنی شا و هاتنه‌وه‌ی خومه‌ینیدا، مام جه‌لال ده‌ورێكی زۆری هه‌بوو له درووستكردنی كۆمه‌ڵه و ئه‌وه‌یشی له رێگای موهته‌دییه‌كانه‌وه كرد. به‌ڵام ئه‌وان خۆیان بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان ده‌كرد كه له ده ساڵ پێشتره‌وه كۆمه‌ڵه‌یان درووستكردووه، به‌ڵام موتله‌قه‌ن وا نه‌بوو. كۆمه‌ڵه له‌كاتی رۆیشتنی شا و هاتنه‌وه‌ی خومه‌ینی دا درووست بووه.
كاوه ئه‌مین: باشه ئه‌وا بۆچی خۆیان وا ناڵێن؟
حاجی ئه‌حمه‌دی: ئاخر عیلله‌تێكی ئه‌وه بوو كه ئه‌وان نه‌یانده‌زانی رێكخراوه‌كه‌یان ناو بنێن چی، چه‌ند جار ناویان گۆڕی تا كردیانه كۆمه‌ڵه. ئه‌وكاتیش له شه‌ڕه‌كانیشدا یه‌كێتی پشتیوانی لێ ده‌كردن.
كاوه ئه‌مین: باشه بنه‌ماڵه‌ی موهته‌دی، كه ئه‌وان خۆیان عه‌شیره‌تن، چۆن بوو ئه‌وان ده‌ستیان به‌سه‌ر كۆمه‌ڵه‌دا گرت، له كاتێكدا كۆمه‌ڵه باسی شۆڕشێكی سوسیالیستی و كۆمۆنیستی ده‌كرد و دژی ده‌ره‌به‌گ و عه‌شیره‌كان بوون؟
حاجی ئه‌حمه‌دی: پرسیارێكی زۆر جوانه، ئه‌وان نه‌ك هه‌ر عه‌شیره‌تن به‌لكوو گه‌وره‌ترین عه‌شیره‌تی موكریانیشن. خۆی له راستی دا بنچینه‌ی فكره‌كه، فكره‌ی رێكخراوی(سازمانی) ئه‌منییه‌تی ئێران بوو(ساواك). ده‌یانهه‌ویست، حیزبی دیمۆكرات له ره‌گه‌وه وشك بكه‌ن، ئه‌مه‌ش چۆن؟ ده‌یانهه‌ویست چینی گه‌نج و خوێنده‌واری لێ جیا بكه‌نه‌وه، ئه‌وه‌شیان لا روون بوو كه ته‌به‌قه‌ی لاوان زیاتر مه‌یلیان بۆ ماركسییه‌ت و چه‌پ و شتی ئاوا ده‌بزوێت. ئه‌وان به‌و شیعاراتانه كۆمه‌ڵه‌یان درووست كرد تا بتوانن گه‌نجان و خوێنده‌واران له دێموكرات داببڕێنن، دیاره له هه‌ندێك ناوچه‌ی كه‌مدا، تا راده‌یه‌ك سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست هێنا. دیاره ئه‌مه مه‌سه‌له‌یه‌كی دوور و درێژه، كه سه‌لاح موهته‌دی چۆن هات بۆ ئه‌ورووپا و شتی دیكه.
كاوه ئه‌مین: واته پێتان وایه كه به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان، ئێران ده‌ستی له درووستكردنی كۆمه‌ڵه‌دا هه‌بووبێت؟
حاجی ئه‌حمه‌دی: سه‌ت له سه‌ت دیاره زه‌مانی شا نه‌ك جمهووری ئیسلامی ـ چوونكه سه‌لاحی موهته‌دی له سه‌رده‌می شادا هات بۆ ئه‌ورووپا و پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی خوێندكاران و فڵان و فیساردا گرێ دا ـ دیاره خۆ ئه‌مه شتێكی نهێنی نییه، ئه‌وان هه‌مووی مه‌دره‌كن و له سازمانی ئه‌منییه‌تی سه‌رده‌می شادا (ساواك) گیران و بڵاو كرانه‌وه. باسی سه‌لاحی موهته‌دی تێدایه، به‌خه‌تی خۆی نووسیویه‌تی ناتوانێت نكۆڵی لێ بكات. ئێران ناردبووی رێكخراوێك درووست بكات، كه چه‌پ بێت و توند بێت، تا لاوان له ده‌وری دێموكرات كۆ نه‌بنه‌وه. دیاره ئه‌و كاته ئه‌وان سه‌رنه‌كه‌وتن، به‌ڵام كه شا هه‌ڵات، ئه‌وه‌یان زیندوو كرده‌وه، زانیان كه بۆشاییه‌ك هه‌یه، جێگا هه‌یه، ده‌ستیان به دروشم‌دان كرد، شیعاری ماركسیست لینینی، كه ئه‌وكاته باوی بوو، هه‌ڵایه‌ك بوو و فڕكان فڕكانێك بوو، خه‌ڵك به دوای كتێبه‌كانی ماكسیم گوركی و ماركس و كێ و كێدا ده‌گه‌ڕان و ده‌یانخوێنده‌وه. له‌وێدا ئه‌وان تا راده‌یه‌ك سه‌ركه‌وتن كه به‌شێك له خوێنده‌واره و رووناكبیرانیان به‌لای خۆیاندا راكێشا، ئه‌وه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه جه‌لال تاڵه بانیشیان له پشت بوو.
كاوه ئه‌مین: ئه‌وكاته‌ی كه خه‌ریكبوو گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئێران بكرێت و وه‌فدێكی كورد ده‌چوون بۆ تاران، وه‌ك دیكۆمێنت و وه‌كی دیش باسی ئه‌وه ده‌كرێت كه سه‌لاحی موهته‌دی پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه كه ده‌بێت خاڵێك بخرێته سه‌ر داواكانی كوردی رۆژهه‌ڵات له ئێران، ئه‌ویش ده‌ركردن و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كورده ئاواره‌كانی باشووری كوردستان له ئێران و به تایبه‌تی بارزانییه‌كان و قیاده‌ی موه‌قه‌ته، ئه‌وه راسته؟
حاجی ئه‌حمه‌دی: ئه‌وه هه‌یئه‌تێكی ئێران ده‌هات بۆ كوردستان نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه. جا من لێره دا به ویژدانه‌وه باسی ئه‌وه ده‌كه‌م. كاتێك دوكتور قاسملوو له‌و كۆبوونه‌وه‌یه گه‌ڕایه‌وه، زۆر ناڕه‌حه‌ت بوو. وتی سه‌لاحی موهته‌دی ئه‌وه‌ی به‌سه‌رماندا سه‌پاندووه، واته ده‌ركردنی كوردی باشوور له ئێران.
كاوه ئه‌مین: كه‌س نه‌بوو دژی ئه‌و بڕیاره بوه‌ستێته‌وه
حاجی ئه‌حمه‌دی: ئه‌وانه‌ی له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بوون، ده‌ڵێن هه‌یئه‌تی بۆكان ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌یان مه‌تره‌ح كرد، دیاره هه‌یئه‌ته‌كه كێیه؟ سه‌لاحی موهته‌دییه. ره‌حیمی خه‌ررازی كه له ماڵه‌كه‌ی ئه‌وان ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یان ساز كرد، له گفتوگۆیه‌كه‌دا ده‌ڵێت خاڵی هه‌شت سه‌لاح موهته‌دی هێنای، ئاخر له ماڵی ئه‌واندا ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه كرابوو تا داخوازییه‌كانی كورد بۆ ئێران ریزبه‌ند بكه‌ن، به‌ڵام ئێستا سه‌لاح به‌سه‌ر ئه‌وانی داده‌هێنێت كه نه‌ماون، وه‌كوو: دوكتور قاسملوو، فوئادی سوڵتانی و ئه‌وان، مردووش به شایه‌ت ناگیرێت! شه‌ڕی كۆمه‌ڵه و دیمۆكرات شه‌ڕێكی ناحه‌ق بوو، من بۆخۆشم خۆم به كه‌مته‌رخه‌م ده‌زانم چوونكه منیش له‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه بووم، دێموكرات خۆی به حاكمی ره‌ها ده‌زانێ، ئێستاش هه‌ر پێیان وایه كه ته‌نها ئه‌وان به‌ڕێوه‌به‌ری خه‌باتی رزگاری خوازیی رۆژهه‌ڵاتن، كۆمه‌ڵه‌ش ده‌یگوت نه‌خێر ئێمه‌ش هه‌ین.
كاوه ئه‌مین: واته كێشه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات بوو.
حاجی ئه‌حمه‌دی: به‌ڵێ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات بوو، له‌سه‌ر ناوچه بوو، به‌ڵام كۆمه‌ڵه ئاژاوه‌گێڕ بوون. بۆ نموونه كاتێك هێزێكی ئێمه له سه‌رووی كوردستان چالاكیی كردبایه و له شه‌ڕی جه‌بهه‌ییدا بوونایه، ئێمه زۆربه‌ی هێزه‌كانمان ده‌گواسته‌وه بۆ ناوچه‌ی شه‌ڕه‌كه، ئه‌وان فرسه‌تیان ده‌هێنا و له باشووره‌وه په‌لاماریان ده‌داین، به‌م شێوه‌یه ده‌یانویست هێزی خۆیان نیشانبده‌ن، دیاره ئه‌وانیش هێدێك لایه‌نگریان هه‌بوو.
كاوه ئه‌مین: تۆ بۆ خۆت كه‌ی گه‌یشتییه ئه‌و بڕیاره‌ی كه حیزبی دێموكرات به‌جێ بێڵیت؟
حاجی ئه‌حمه‌دی: وازهێنانی من له دێموكرات ئه‌وه نه‌بوو كه من ناكۆكیم له‌گه‌ڵَ حیزب هه‌بێت، به‌ڵكوو ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ ئیدۆلۆگی حیزبیش ناكۆك نه‌بووم، ناكۆكی من له‌گه‌ڵ دوكتور قاسملوو بوو. ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر سیسته‌م بوو. من به دوكتورم ده‌گوت كه ئێمه ئاوا سه‌رناكه‌وین، ئێمه سیسته‌ممان نییه، ئێمه عه‌شایه‌ریانه شه‌ڕ ده‌كه‌ین، گاڕانی، كابرا دێت نه‌دیو و نه‌ناسیاو تفه‌نگێكی ده‌ده‌نێ و ده‌ڵێن برۆ شه‌ر بكه.من ده‌مزانی سه‌ر ناكه‌وین و نه‌شم ده‌ویست له‌و شكه‌سته‌دا به‌شداربم.
هه‌ڵبه‌ت من بۆ خۆم هاوڕێی قاسملوو بووم، به‌ڵام قاسملوو مشاوره‌تی زۆر به خه‌ڵك نه‌ده‌كرد
لینکی ئه‌م وتوۆیژه : http://xorhelatnews.net/?Page=Articles&cmd=4&id=443
گه‌ڕانه‌وه بو لاپه‌ڕه‌ی ئه‌وه‌ڵ
گه‌ڕانه‌وه بو لاپه‌ڕه‌ی پێش‌و
رای خۆت بنێره
رای تو (2 نێردراو)
-
نێردراو له لایه‌ن : kujan, 18 May, 2008 19:30:23• barez gyan tu raxnet le omare elxanizadi gertwa le qsakani sabart ba 7aiji ahmadi ke basi komale dakat dale ba dast sawak damazrawa pit waya ferqi chya le gal awai abdullai mohtadi piwandi lgal rza pahlawi saltanat talaban dabasti aw piwandya qsai 7aiji ahmadi taed dakat cha tkaya ber le qsai omari elxanezadi wa piwandi mohtadi wa qsai 7aiji ahmadi bknawa.
-
نێردراو له لایه‌ن : حه‌سره‌ت . هانیڤه‌ری ئه‌لمان, 18 May, 2008 07:31:49• ئه‌م قسانه و ئه‌م نووسینه‌ی بۆرۆژهه‌ڵاتی مه‌لاکانی کاک عومه‌ر واته سپڵه‌نامه‌ی کا عومه‌ر و حیسامییه سه‌ر لێشێواوه‌کانی ده‌ورو ته‌نیشتی کا عومه‌ر سه‌باره‌ت به شه‌هیدانی 30 ساڵی رابردوو، به هه‌موو تێکۆشه‌رانی کۆمه‌ڵه .
هه‌واڵی زیاتر
- كچه كوردێكی ته‌مه‌ن شانزه ساڵ زینده‌به‌گۆڕ ده‌كرێت
- کۆنفرانسێک له‌سه‌ر پرسی کورد ـ تورکیا له پارله‌مانی ئه‌وروپا به‌ڕێوه‌چوو
- سەرنوسەری رۆژنامەی رۆژنامە ئاودێر شێخ عومه‌ر دەستی لە کار کێشاوە
- بەرپرسی پارێزگاری کۆمەلەی کاک عومەر ئیلخانیزادە پەناهەندەی پ ک ک بوو
- هه‌واڵه‌كه‌ی (رۆژنامه) له‌سه‌ر یارمه‌تیدانی ئۆپۆزسیۆنی كوردستانی ئێران كاردانه‌وه‌ی تری هه‌یه
- پارتی ئاشتی و دیموكراسی یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی خۆی ده‌به‌ستێت
- ئاگاداری مه‌راسیمی ئه‌سپه‌رده کردنی کاک فارووقی بلووری
- كۆنفرانسێك له په‌رله‌مانى ئه‌وروپا بۆ كێشه‌ى كورد ده‌به‌سترێت
- ته‌نیا له ماوه‌ی چه‌ند مانگدا، سه‌رۆکێکی دیکه‌ی تاڵیبان کوژرا
- وشه ناعه‌ره‌بیه‌كان له قورئاندا
- ده‌بێ له جووڵانه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری ئێران‌دا به‌شدار بین
- به بونه ی کو چی دوایی کاک فارووقی بلورییه وه
- به بۆنه‌ی کۆچی دوایی هاوڕیی تێکۆشه‌ر کاک فاڕوقی بلوری
- بانگه‌وازی موجاهیدینی خه‌لقی ئێران بۆ راپه‌ڕینی سه‌رانسه‌ری له رۆژی 22ی رێبه‌ندان
- په‌یامی مامۆستا شێخ عێزه‌ددینی حوسه‌ینی به‌بۆنه‌ی دووی رێبه‌ندان ساڵرۆژی دامه‌زراندنی کۆماری کوردستان له مه‌هاباد
- زیندانی وئێعدامی رۆڵه‌کانی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان مه‌حکوم ده‌که‌ین
- راگەیاندن بۆ ئاگاداری هەموان
- ئێوارە کۆرێک لە یادی 64ەمین سالی دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە ویەن
- سیاسه‌تی دژ به‌كورد ئیدانه ده‌كه‌ین
- نامه‌یه‌ك كراوه له كه‌مپینی پشتیوانی له پارێزه‌ر گۆران ئه‌دهه‌م بۆ:
- ده‌بێ له جووڵانه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری ئێران‌دا به‌شدار بین!
- بزوتنتهوه جهماوهریکان و چاویلکه لێڵه‌که‌ی کاک سه‌لاح مازوچی!
- عه‌قلیه‌تی رۆشه‌نبیری كورد و گیرانه‌كه‌ی هۆشه‌نگ
- پاشه‌کشه له مافه نه‌ته‌وه‌یییه‌کان بوه‌ته نه‌ریتی به‌شێک له هێزه کوردستانیه‌کان.
- گۆرانی مه‌نه‌لۆج
- چ که‌رده‌ن؟
- دارێنه !
- گرژ بوونه‌وه‌ی که‌ش و هه‌وای سیاسی ئێران،پاڵفتهگی بیرورای له حێزبه‌کان ئهۆێت!!!
- ڕاپۆرتی سیاسی وکاروتێکۆشانی ٣ ساڵ په‌سه‌ندکراوی کۆنگره‌ی یه‌که‌م
- جواب بۆ حه‌سه‌نی ئه‌یوبزاده(4)
- عه‌بدوڵڵا موهته‌دی سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی سیاسی ناو ئێران ده‌دوێت
- چاوپێکه‌وتنێک له‌گه‌ڵ (هیوا ناسیح) نوێنه‌ری ڕێکخراوی چاک له سویسرا
- کورد و بزوتنه‌وه‌ی خه‌ڵک له ئێران، وتووێژی رۆژنامه‌ی ئاوێنه له‌گه‌ڵ ئاسۆ حه‌سه ن زاده
- عەبدولای موهته‌دی: ده‌مڕاستانی بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز ده‌بێت هه‌ندێ هێڵی سوور ببه‌زێنن
- ته‌ها حه‌سـه‌نیانی ده‌ڵێت ڕژێمی ئێران هه‌رگێز بایه‌خی به یاساکانی نێوده‌وڵه‌تی نه‌داوه
- ناهید به‌همه‌نی سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی ژنانی کورد له کوردسـتانی ئێران ده‌دوێت
- دۆخی ناله‌باری رۆژنامه‌نووسان له‌ئێران
- مقابلة مع أمين عام حزب كومالة الكردي الإيراني عبد الله مهتدي
- چاوپێکه‌وتنی ئاڵای ئازادی له‌گه‌ڵ (هیوا ناسیح)
- ته‌ها حه‌سه‌نیانی ده‌رباره‌ی پـێشـوازیکردنی خه‌ڵـک له گرووپی ئاشـتی ده‌دوێت
- چوار حیزب و رێكخراوی كوردستانی داوا ده‌كه‌ن به بۆنه‌ی رۆژی جیهانی زمانی دایك چالاكی تایبه‌ت ئه‌نجام بدرێت
- دیداری كۆمه‌ڵه له حیزبی دیموكراتی كوردستان
- راپۆرتی بەرێوەچونی رێورەسمی 2ی رێبەندان لە وڵاتی فینلاند
- كۆمیته‌ی نێوده‌وڵه‌تی گه‌ڕان به دوای داد، داوای كرد ناوی سازمانی موجاهیدینی خه‌لقی ئێران له لیستی تیرۆری ئه‌مریكا دهرهاویشترێت
- ئاهەنگی رۆژی کۆمەلە لە تۆرۆنتۆ - کانادا
- به دڕۆ خستنه‌وه‌ی هه‌والێك
- بروسكه‌ی سه‌ره‌خۆشی به بۆنه‌ی: مه‌رگی هاوڕێ "فاروق بلوری"
- ڕاپورتی چالاکی کۆمیته‌ی کۆمه‌ڵه له وڵاتی بریتانیا!
- ڕاپورتی خۆپیشاندان ڕۆژی هه‌ینی له دیفاع له زیندانیانی سیاسی له شاری بێڕلین
- ئاهەنگێک لە ولاتی هولەند بەبۆنەی 26ی رێبەندان رۆژی کۆمەلە
- کاوه قاسمی کرماشانی ده‌سبه‌سه‌ر کرا
- راگەیاندن سه‌باره‌ت به تێکچوونی باری ته‌ندروستیی محه‌ممه‌د سدیقی که‌بوودوه‌ند
- "هه‌موو شه‌وێ ئه‌ستێره‌یه‌ک داده‌گرن، و ئه‌م ئاسمانه ماتهمپۆشه هه‌تا ئێستاش لێوانڕێژه له ئه‌ستێره"
- ڕاگه‌یاندن بۆ محکوم کردنی حوکمی ئێعدامی زینه‌بی جه‌لالیان و زیندانیه سیاسیهکانیتر!
- نامه‌ی ژماریه‌ک له کورده‌کانی دانیشتوی سوئید بۆ سه‌رۆک وه‌زیری ئه‌م وه‌لاته بۆ ڕاگرتنی حوکمی ئیعدامی هه‌ڵسوراوانی سیاسی له ئیران
- خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی دژی حوکمی ئێعدام- ژنێڤ
- نامەی سەرئاوالە بۆ سەرۆک وەزیرانی سوئید
- ڕاپورتی به‌ڕێوه‌چونی ئاکسیونی ڕۆژی شه‌ممه لە کۆلن
- ئاگاداری بۆ خۆپیشاندان
- بانگه‌واز بۆ خۆپیشاندانێک له‌به‌رده‌م کۆمیسیۆنی یه‌کێتی ئه‌وروپادا له مه‌یدانی
- سوخەنرانی عارف نادری مامۆستای زمانی کوردی لە زانکۆ لە شاری قوروە
- هه‌موومان به‌رپرسیارین
- 25ی نوامبر، نا بۆ تووندوتیژی
- 16ی ئازه‌ر و ئاماده‌بوون بۆ ئه‌زموونێكی نوێ
- جینایه‌تێكی نوێ، هه‌لومه‌رجێكی نوێ و ئه‌ركه‌كان
- هه‌وڵی رژیم بۆ دووباره كردنه‌وه‌ی جینایه‌تێك، له چه‌شنی كه‌هریزه‌ك
- دۆسیه‌ی ئه‌تۆمی كۆماری ئیسلامی‌و خولی نوێی دانیشتنه‌كان
- یارییه‌كانی تۆپی‌پێ، هه‌ره‌شه بۆ ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆری
- بزووتنه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئێران، هه‌نگاو نان به‌ره‌و داهاتوویه‌كی گه‌ش
- جه‌عفه‌ر حامیدی سه‌باره‌ت به گیان له‌ده‌سـتدانی ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی حزبه کوردیـیه‌کانی ئێران ده‌دوێت
- ڕێبەندان !
- بیره‌وه‌ریه‌کانی پێشمه‌رگه‌یه‌ک شه‌ڕی وله‌ژێر به‌شی سێ
- بیره‌وه‌ریه‌کانی پێشمه‌رگه‌یه‌ک شه‌ڕی وله‌ژێر به‌شی دوو
- بیره‌وه‌ریه‌کانی پێشمه‌رگه‌یه‌ک شه‌ڕی ولهژێربهشی یه‌ک
- بیره‌وه‌ریه‌کانی پێشمه‌رگه‌یه‌ک کاره‌ساتی کانی خه‌یاران به‌شی پێنج
- بیره‌وه‌ریه‌کانی پێشمه‌رگه‌یه‌ک کاره‌ساتی کانی خه‌یاران به‌شی 4
- بیره‌وه‌ریه‌کانی پێشمه‌رگه‌یه‌ک : کاره‌ساتی کانی خه‌یاران به‌شی سێ
- بیره‌وه‌ریه‌کانی پێشمه‌رگه‌یه‌ک کاره‌ساتی کانی خه‌یاران به‌شی دوو
- کاره‌ساتی کانی خه‌یاران به‌شی یه‌ک
- که وتنه بۆسه و بریندار بوونم له ئاوایی دووه ێسە
- انتخابات ایران زمین لرزەای برای رژیم ایران
- با خه‌ڵکی کوردستان نه‌که‌ین به قوربانی سه‌رنه‌که‌وتنی موسه‌وی
- راگه‌یێندراوی سازمانی خه‌باتی كوردستانی ئێران، له‌سه‌ر ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی خه‌ڵكی ئێران دژی رژیمی ئاخوندی
- پەیامی بەرێز عەبدولا موهتەی سکرتێری کۆمەلە بو خەلکی کوردستان
- حیزبی دێموکراتی کوردستان له ئاوی لێڵ ماسی ده‌گرێ!
- قه‌هری شۆڕشگێڕانه به ڕێوه، گه‌لی کورد بخرۆشێن!
- عه‌بدوڵای موهته‌دی به ناوی كۆمه‌ڵه‌وه داوای له خه‌ڵی كوردستان كرد بڕژێنه سه‌رشه‌قامه‌كان
- وه‌ڵامی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران بۆ پارته ئۆپۆزسیۆنه‌كانی لایه‌نگری كه‌روبی
- حسین یه‌زدانپه‌نا: خه‌لكی كوردستان به‌شداری گهرمو گوریان له هه‌لبژاردنه‌كاندا كرد
- شۆرش لە ئێران :راپۆرتی هەوالنێری تەلەفزیۆنی ئیتالیا

هه‌واڵه‌کان
ڕاگه‌یاندنه‌کان
بابه‌ته‌کان